لە مۆنیتەرێکی یاریکردندا بەدوای چی شتێک بگەڕێین

مۆنیتەرێکی یاریکردن زیاترە لە تەنها شاشەیەک بۆ کۆمپیوتەری کەسیی یان کۆنسۆڵەکەت — دەروازەیەکە بۆ ئەزموونێکی یاریکردنی زیاتر نووقمکەر، زیاتر وەڵامدەرەوە، و چێژبەخشتر. هەڵبژاردنی مۆنیتەری گونجاو بە مانای تێگەیشتنە لەوەی کە چۆن تایبەتمەندی جۆراوجۆر، وەک خێرایی نوێبوونەوە، ڕوونیی و جۆری شاشە، کاریگەری لەسەر یاریکردنت هەیە. ئەم ڕێنماییە هەموو شتێکت پێدەبەخشێت کە پێویستە بیزانیت بۆ بڕیاردانێکی هۆشیارانە و دۆزینەوەی باشترین مۆنیتەری یاریکردن.

خشتەی ناوەڕۆکەکان

مۆنیتەری PCـی یاریکردن چییە؟

مۆنیتەری کۆمپیوتەری کەسیی یاریکردن بەتایبەتی بۆ ئەوە دیزاین کراوە کە پێداویستییە تایبەتەکانی یاریکردن دابین بکات لەڕێگەی پێشکەشکردنی تایبەتمەندی کارایی باشترکراو، کە ئێجگار زیاترە لەوەی مۆنیتەرە ستانداردەکان پێشکەشی دەکەن. ئەم مۆنیتەرانە تایبەتمەندن بە خێرایی نوێبوونەوە کە لە 240Hz تێدەپەڕێت، کاتەکانی وەڵامدانەوە کە کەمترن لە 1 میلی چرکە، و تەکنەلۆژیاکانی هاوکاتکردنی خۆگونجێنەر — هەموو ئەمانە یارمەتی کەمکردنەوەی تەڵخبوونی جووڵە، شێوانی شاشە و دواکەوتن لە داخڵبوون دەدەن. لە بنەڕەتدا، مۆنیتەرەکانی یاریکردن وا لە جووڵە دەکەن ڕەوانتر دەربکەوێت و هەستێکی وەڵامدەرەوەی زیاتریان هەبێت، و خاڵی یەکلاکەرەوەی پێشبڕکێ بە یاریکەرەکان دەبەخشن. هەروەها ئەو مۆنیتەرانەی یاریکردن کە کوالێتییان بەرزە تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی وەک HDR لەخۆدەگرن بۆ باشترکردنی ڕووناکی و دروستیی ڕەنگ و کۆنتڕاست، کە ئەنجامەکەی دیمەنی گەشتر و ڕاستەقینەترە.

باشترین خێرایی نوێبوونەوە (Hz) بۆ یاریکردن چەندە؟

خێرایی نوێبوونەوە، بە هێرتز دەپێورێت، کە دەریدەخات چەند جار لە چرکەیەکدا مۆنیتەرەکە وێنەکە نوێدەکاتەوە. خێرایی نوێبوونەوەی بەرزتر دەبێتە هۆی جووڵەی ڕەوانتر و ئەزموونێکی زیاتر وەڵامدەرەوەی یاریکردن.
سەرنجی شێوازی دەرکەوتنی ئەو ئۆتۆمبێلانە بدە کە لە خوارەوە بەسەر شاشەکان تێدەپەڕن بە خێرایی نوێبوونەوەی 240Hz و 144Hz و 60Hz. لە 60Hzـدا، ئۆتۆمبیلەکان بە شێوەیەکی شەپۆلاوی و کەمتر ڕەوان دەجوڵێن، لە کاتێکدا بە خێرایی نوێبوونەوەی بەرزتری وەک 144Hz و 240Hz، جووڵەیان بە شێوەیەکی بەرچاو ڕەوانتر و زیندووتر دەبێت.

سێ ئۆتۆمبێلی هاوشێوە لە ڕێژەی 240Hz و 144Hz و 60Hzـدا پێشبڕکێ دەکەن. ئۆتۆمبێلەکە لە 240Hzـدا ڕەوانتر دەجوڵێت، لە کاتێکدا ئۆتۆمبێلەکان کە لە 144Hz و 60Hzـدان بە هێواشی دەجوڵێن کە دواکەوتن و ناجێگیری هەیە.

با لە نزیکەوە سەیری خێرایی نوێبوونەوەی جیاواز بکەین و ئەوەی کە کامیان ڕەنگە بۆ تۆ گونجاو بێت:

· 100Hz-120Hz: یاریکردنی ئاستی-سەرەتایی

مەودای خێرایی نوێبوونەوەی 100Hz بۆ 120Hz بەرەوپێشچوونێکی بەرچاو بەراورد بە 60Hzـی ستاندارد دابین دەکات، کە دیمەنی ڕەوانتر دەگەیەنێت و تەڵخیی جووڵە کەمدەکاتەوە. ئەم مەودایە بۆ یاریکەرانی ئاسایی یان ئەوانەی چێژ لە هاوسەنگی نێوان یاریکردنی ڕەوان و نرخی هەرزان وەردەگرن نموونەییە. هەرچەندە وەک ئەو مۆنیتەرانەی کە خاوەن خێرایی نوێبوونەوەی بەرزترن ڕێوان نییە، بەڵام هێشتا بەرزکردنەوەیەکی بەرچاو پێشکەشدەکات بۆ ژانرەکانی وەک ستراتیجی قۆناغ بە قۆناغ یان ئەو یاریانەی کە ڕیتمیان خاوە. بۆ یاریکردن یان پێشبڕکێی خێراتر، بەرزکردنەوە بۆ خێرایی نوێبوونەوەی بەرزتر، ڕەوانی جووڵە و وەڵامدانەوە باشتریش دەکات.

· 144Hz-200Hz: خاڵی دڵخوازی زۆربەی یاریکەرەکان

خێرایی نوێبوونەوەی 144Hz بە شێوەیەکی بەرفراوان بە ستانداردی زێڕین دادەنرێت بۆ یاریکردن. باشتربوونێکی بەرچاو پێشکەشدەکات بە بەراورد بە مۆنیتەرەکانی خاوەن خێرایی 60Hz لە ڕێگای پێشکەشکردنی دیمەنی ڕەوانتر و کەمکردنەوەی تەڵخیی جووڵە. ئەم خێرایی نوێبوونەوەیە بەتایبەتی سوودبەخشە بۆ ژانرەکانی وەک یارییەکانی تەقەکەری کەسی یەکەم، یارییەکانی پێشبڕکێ، و یارییەکانی ئاکشن، کە جووڵەی خێرا تیایاندا باوە. بەرزکردنەوە بۆ خێرایی نوێبوونەوەی 200Hz دەتوانێت ئەزموونەکە زۆر باشتر بکات بە ڕەوانترکردنی دیمەنەکان.

· 240Hz, 360Hz و سەرووتر: باشترین مۆنیتەر بۆ یاریزانە پێشبڕکێکارەکان

بۆ ئەوانەی لە ئاستی پڕۆفیشناڵ یان لە پێشبڕکێکانی eSports یاریدەکەن، خێرایی نوێبوونەوە لە 240Hz دەستپێدەکات و دەگاتە 360Hz یان بەرزتر کە دەتوانێت جیاوازییەکی ئێجگار زۆر دروستبکات. ئەو خێرایی نوێبوونەوە زۆر بەرزانە وادەکەن هەر جووڵەیەک ڕەوانتر دەربکەوێت و دواکەوتن لە داخڵبوون بۆ کەمترین کات کەم دەکەنەوە.The Samsung Odyssey OLED G6 (G60SF) یەکەم مۆنیتەری 500Hzـی OLEDـە لە جیهاندا و ئەمە زیاتر بەرەو پێش دەبات — کە وەڵامدانەوەی خێرای بروسکە پێشکەش دەکات بۆ ئەو یاریکەرانەی کە باشترین خاڵی یەکلاکەرەوەی پێشبڕکێیان دەوێت.

کاتی وەڵامدانەوە بە چ شێوەیەک کاریگەری لەسەر یاریکردنم هەیە؟

کاتی وەڵامدانەوەی مۆنیتەر پێوانەی ماوەی گۆڕینی ڕەنگی پیکسڵێک دەکات. کاتی وەڵامدانەوەی خێراتر بە واتای ئەوەیە مۆنیتەرەکە خێراتر وێنەکانی خۆی نوێدەکاتەوە، کە زۆر گرنگە لەکاتی ئەنجامدانی یارییەک یان پێشبڕکێیەکی خێرا.

کاتی وەڵامدانەوە ئەوەندە گرنگ نییە بۆ ئەو کەسانەی کە گەڕانی ئاسایی یان کاری ئۆفیس دەکەن. بەڵام بۆ یاریکردن، کاتی وەڵامدانەوەی خێرات دەوێت: کەمتر لە 1ms (میلی چرکە). ڕیزبەندی Odysseyـی Samsung بۆئەوە دیزاین کراوە کە ئەو خاڵی یەکلاکەرەوەیەت پێ ببەخشێت. Odyssey G9 (G91F) کاتی وەڵامدانەوەی خێرای 1 میلی چرکە پێشکەش دەکات و دڵنیایی دەدات لە دیمەنی ورد لە یارییە چڕەکاندا. بۆ ئەوانەی خێراییەکی زیاتریان دەوێت، کۆمەڵەی Odyssey OLED لەوانەش Odyssey OLED G8 (G81SF) و OLED G6 (G60SF) — کە 0.03 میلی چرکە بەدەستدەهێنێت و هەموو چوارچێوەیەک بە ڕوونی دەهێڵێتەوە بۆ ئەوەی دەستبەجێ کاردانەوەت هەبێت و لە پێشەوەی ڕکابەران بمێنیتەوە.

بەم شێوەیە، کاتی وەڵامدانەوەی خێرا یارمەتیدەر دەبێت بۆ پاراستنی وێنەکەت لە شێوان، کاریگەری دواکەوتن یان لێڵی کە ڕەنگە سەرنجت لە پێشبڕکێکە دوور بخاتەوە.

G-Sync و FreeSync چین؟

شێوانی شاشە کاتێک ڕوودەدات کە مۆنیتەر هەر بەشێک لە چەند فڕەیمێک لە یەک کاتدا پیشاندەدات، ئەمەش دەبێتە هۆی دابەشبوون یان “تێکچوونی” وێنەکە. تەکنەلۆژیای هاوکاتکردنی خۆگونجێنەر وەک G-Sync و FreeSync یارمەتیدەرن لە ڕێگریکردن لە شێوانی شاشە و ناجێگیریان بە گونجاندنی خێرایی نوێبوونەوەی مۆنیتەر لەگەڵ ڕێژەی فڕەیمی دەرچوو لە GPU. G-Sync لەلایەن NVIDIA پەرەیپێدراوە بۆ بەکارهێنان لەگەڵ GPUـەکانیدا، و FreeSync لەلایەن AMD دروستکراوە بۆ GPUـەکانی.

ژمارەیەک لە مۆنیتەرەکانی Samsung Odyssey لەوانەش Odyssey 3D (G90XF) و OLED G8 (G81SF) و OLED G6 (G60SF) پاڵپشتی AMD FreeSync Premium (یان Premium Pro) دەکەن و هەروەها لەگەڵ NVIDIA G-Sync گونجاون. ئەم پاڵپشتییە دووانیە مانای ئەوەیە کە یاریکردنت بە ڕەوانی دەمێنێتەوە بێ گوێدان بەوەی چ GPUـێک بەکاردەهێنیت. جا تۆ لەناو یارییەکی تەقەکەری خێرادا بیت یان بەدواداچوون بۆ وردەکارییە فراوانەکانی سەرکەشییەکی جیهانی کراوە بکەیت، مۆنیتەرەکانی Odyssey دیمەنەکان بە جێگیری، بێ شێوان و تەواو ڕوون دەهێڵنەوە. هاوشێوەی ڕیزبەندی Samsung Odyssey، زۆرێک لە مۆنیتەرە هاوچەرخەکانی یاریکردن پاڵپشتی لە هەردوو جۆری G-Sync و FreeSync دەکەن، ئەمەش ڕێگە بە یاریکەران دەدات کە تەکنەلۆژیا گونجاوەکان هەڵبژێرن بە پشتبەستن بە هاردوێر و ئارەزووەکانیان.

دوو دیمەنی هاوشێوە کە پێشبڕکێی ئۆتۆمبێلێک نیشاندەدەن لەسەر ڕێڕەوی پێشبڕکێ. Sync OFF (هاوکاتکردن ناچالاکە) شێوانی شاشە نیشاندەدات لە کاتێکدا Sync ON (هاوکاتکردن چالاکە) دیمەنێکی ڕەوان پیشاندەدات.

* ڤیدیۆ بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراوە.

باشترین قەبارەی مۆنیتەر بۆ یاریکردن چەندە؟

لەکاتی هەڵبژاردنی قەبارەی نموونەیی مۆنیتەردا، گرنگە شێوازی یاریکردنت، جۆری یارییەکان و شوێنی بەردەست لە ڕێکخستنی یاریکردتندا لەبەرچاو بگریت. قەبارەی گونجاو نەک تەنها نقوومبوون باشتر دەکات بەڵکو کاریگەری لەسەر چۆنیەتی تێگەیشتن و کاردانەوەی تۆ بەرامبەر ڕووداوەکانی سەر شاشە هەیە. ئەمەی خوارەوە تێڕوانینێکی گشتگیرە لەسەر پۆلە جیاوازەکانی قەبارە:

ڕوونیی گونجاو بۆ یاریکردن چەندە؟

ڕوونیی مۆنیتەری یاریکردن فاکتەرێکی سەرەکییە بۆ دیاریکردنی ئەوەی کە دیمەنەکان چەندە ڕوون و ورد دەردەکەون. ڕوونیی بەرزتر پیکسڵی زیاتر بەکاردەهێنێت بۆ دروستکردنی وێنە، کە دەبێتە هۆی دیمەنی ڕوونتر و ڕاستەقینەتر. ئەمە تێڕوانینێکی وردترە لە باوترین ڕوونیی یاریکردن و سوودەکانیان:

OLED بەرامبەر IPS بەرامبەر VA کامە باشترینە بۆ یاریکردن؟

هەر جۆرە پانێڵێک خاڵی بەهێزی خۆی هەیە — خێرایی و کۆنتڕاست بۆ OLED، دروستیی ڕەنگ بۆ IPS، و گونجاوی و ئەزموونی نوقمکەر بۆ VA — بۆیە بەندە بەو شتەی کە بۆت گرنگترینە:

ئەگەر دەتەوێت خاڵی یەکلاکەرەوەت بەسەر ڕکابەرەکانتدا هەبێت، ئەوا OLED بێ هاوتایە. بۆ تێکەڵەیەکی هاوسەنگ لە ڕەنگی گەشاوە و خێرایی، IPS باشترین گونجاوییە. و ئەگەر تۆ بەدوای ئەزموونی نقوومکەر و کۆنتڕاستی بەهێز لە نرخێکی هەرزانتردا دەگەڕێیت، VA بژاردەیەکی زۆر باشە.

کام جۆری مۆنیتەر باشترینە بۆ یاریکردنم؟

شاشە چەماوەکان

نقوومبوون و ئاسوودەیی

"بۆ ئەوانەی کە گرنگی بە ئەزموونی نقوومکەر و ئاسودەیی دەدەن، مۆنیتەری چەماوە سوودێکی ئاشکرا پێشکەش دەکات. مۆنیتەرە چەماوەکانی یاریکردنی وەک the Samsung Odyssey Neo G9 بۆ باشترکردنی ئەزموونی نقوومکەر دروستکراون لە ڕێگای چەماندنەوەی ڕوونماکە بە دەوری مەودای بینینتدا. ئەم چەمانەوەیە لەگەڵ شێوەی سروشتی چاوی مرۆڤ دەگونجێت، شێواندنی لێوارەکان کەم دەکاتەوە و ئەزموونێکی ڕاستەقینەتر و نووقمکەرتر دروستدەکات. شاشەی چەماوە هەروەها یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی فشاری چاو بە هێشتنەوەی دووری گونجاوی چاوەکانت لە شاشەکە.

تا شاشەکە گەورەتر بێت یان مۆنیتەرەکە زۆر فراوانتر بێت، کاریگەری نووقمکەری ورد زیاتر دەبێت، بەتایبەتی لەگەڵ چەماوە توندەکانی وەک 1000R. ئەمەش وا لە شاشە چەماوەکان دەکات بەتایبەتی سوودبەخش بن بۆ ئەو ژانرانەی یاریکردن کە لە نقوومبووندا گەشە دەکەن، وەک یاریەکانی جیهانی کراوە و هاوشێوەکردنی لێخوڕین."
تا شاشەکە گەورەتر بێت یان مۆنیتەرەکە زۆر فراوانتر بێت، کاریگەری نووقمکەری ورد زیاتر دەبێت، بەتایبەتی لەگەڵ چەماوە توندەکانی وەک 1000R. ئەمەش وا لە شاشە چەماوەکان دەکات بەتایبەتی سوودبەخش بن بۆ ئەو ژانرانەی یاریکردن کە لە نقوومبووندا گەشە دەکەن، وەک یاریەکانی جیهانی کراوە و هاوشێوەکردنی لێخوڕین.

شاشەی فلات

ڕێکخستنێکی پاک و سادە

بۆ ئەوانەی کە سادەییان بەلاوە گرنگە، مۆنیتەرە فلاتەکان بژاردەیەکی کردارین. مۆنیتەری یاریکردنی فلات نموونەییە بۆ ئەو یاریکەرانەی کە پێویستیان بە چارەسەرێکی کەمتر و پاشەکەوت کردنی شوێن هەیە کە بە ڕێکوپێکی لە هەموو ڕێکخستنێکدا بگونجێت. بە دیزاینێکی پاک و سادەوە، کوالێتییەکی وێنەی گونجاو لە سەرانسەری ڕوونماکەدا دابیندەکەن، کە وایان لێدەکات زۆر گونجاو بن بۆ یارییە فرە-نەفەرییەکانی شاشەی دابەشکراو یان بۆ ستراتیجی و یاریی فرە یاریزان کە پێویستیان بە هەستی نووقمکەری شاشەی چەماوە نییە. ئەمە وادەکات شاشەی فلات بژاردەیەکی کرداریی بێت بۆ ئەوانەی لە ژینگەی یاریکردنیاندا گرنگی بە سادەیی و هەمەچەشنی دەدەن.

شاشەی ئەفسانەیی. یاریکردنی ئەفسانەیی.

شاشەی ئەفسوناوی یاریکردنی ئەفسوناوی

پرسیارە باوەکان

  • قەبارەی نموونەیی مۆنیتەر بۆ یاریکردن چەندە؟

    باشترین قەبارەی مۆنیتەر بەندە بە شێوازی یاریکردن و ڕێکخستنەکەت. مۆنیتەری 27 ئینچ و بچووکتر نمونەییە بۆ یاری پێشبڕکێ کە کاردانەوەی خێرا گرنگە. مۆنیتەرەکان لە کۆمەڵەی 28-34 ئینچدا ئەزموونێکی نووقمکەرتر پێشکەشدەکەن بۆ جۆرەها ژانرا، لە کاتێکدا مۆنیتەرە گەورەترەکان (43 ئینچ و سەرووتر) گونجاون بۆ هاوشێوەکردن و یارییەکانی جیهانی کراوە.
  • ئەگەر دەتەوێت باشترین ڕێکخستن و ئەزموونی یاریکردن دروستبکەیت، ئەوا مۆنیتەری یاریکردنی 4K دەکرێت شایەنی کڕین بێت، چونکە ڕوونمایەکی ڕوونیی بەرز پێشکەشدەکات لەگەڵ 4 ئەوەندەی ژمارەی پیکسڵەکان بە بەراورد بە شاشەی 1080p، لە ئەنجامدا وێنەی ڕوونتر و وردتر بەرهەمدێت. لەگەڵ ئەوەشدا، یاریکردنی 4K پێویستی بە GPUـێکی بەهێزتر هەیە بۆ بەڕێوەبردنی یارییەکان بە ڕەوانی بەم ڕوونییە بەرزترە و ڕەنگە بۆ هەندێک یاریزان کە بە ڕوونیی نزمتر ڕازین پێویست نەبێت. لە کۆتاییدا ئەوە دەکەوێتە سەر یاریزان کە بڕیار بدات ئایا کوالێتی بینراوی زیادکراو شایەنی تێچوو و پێداویستییەکانی کاراییە.
  • مۆنیتەری 165Hz بۆ یاریکردن باشترە لە مۆنیتەری 144Hz، چونکە ڕێژەیەکی نوێبوونەوەی زیاتری هەیە، وە ڕێژەیەکی نوێبوونەوەی بەرزتر دەبێتە هۆی یاریکردنێکی ڕوونتر و خێراتر. لەگەڵ ئەوەشدا، جیاوازی کارایی نێوان 144Hz و 165Hz زۆر بەرچاو نییە و ڕەنگە بۆ هەندێک یاریزان شایەنی ئەو تێچووە زیادە نەبێت. هەڵبژاردن لە نێوان ئەو دووانە لە کۆتاییدا دەکەوێتە سەر بودجە و ئارەزووەکانی یاریکەر.
  • مۆنیتەرە چەماوەکان ئەزموونی نوقمبوون باشتر دەکەن بە چەمانەوە بە دەوری ڕووبەری بینینەکەتدا، ئەمەش وایان لێدەکات کە نموونەیی بن بۆ ژانراکانی وەک جیهانی کراوە و یارییەکانی سەیارە لێخوڕین. لە لایەکی ترەوە، مۆنیتەری فلات بژاردەیەکی باشە بۆ ئەو ڕێکخستنانەی کە شوێنی سنوورداریان هەیە و دەکرێت نموونەیی بێت بۆ ئەو یاریکەرانەی کە بەشێوەیەکی سەرەکی ستراتیجی، جەنگ، یان یاری فرەیاریزان دەکەن کە پێویستیان بە ئەزموونی نووقمکەری شاشەی چەماوە نییە. لە کۆتاییدا، هەڵبژاردن لە نێوان مۆنیتەری چەماوە و مۆنیتەری فلات دەگەڕێتەوە بۆ ئارەزووی کەسی و جۆری ئەزموونی یاریکردن کە تۆ بەدوایدا دەگەڕێیت.
  • مۆنیتەرە چەماوەکان ئەزموونی نوقمبوون باشتر دەکەن بە چەمانەوە بە دەوری ڕووبەری بینینەکەتدا، ئەمەش وایان لێدەکات کە نموونەیی بن بۆ ژانراکانی وەک جیهانی کراوە و یارییەکانی سەیارە لێخوڕین. لە لایەکی ترەوە، مۆنیتەری فلات بژاردەیەکی باشە بۆ ئەو ڕێکخستنانەی کە شوێنی سنوورداریان هەیە و دەکرێت نموونەیی بێت بۆ ئەو یاریکەرانەی کە بەشێوەیەکی سەرەکی ستراتیجی، جەنگ، یان یاری فرەیاریزان دەکەن کە پێویستیان بە ئەزموونی نووقمکەری شاشەی چەماوە نییە. لە کۆتاییدا، هەڵبژاردن لە نێوان مۆنیتەری چەماوە و مۆنیتەری فلات دەگەڕێتەوە بۆ ئارەزووی کەسی و جۆری ئەزموونی یاریکردن کە تۆ بەدوایدا دەگەڕێیت.
  • بەڵێ، مۆنیتەرەکانی OLED بە Gaming Performance (کارایی یاریکردن)ـی نایابیان ناسراون بەهۆی ڕەشی قوڵ، ڕێژەی کۆنتڕاستی بەرز و کاتی وەڵامدانەوەی زۆر خێرا. ئەو تایبەتمەندییانە OLED دەکەن بە نموونەیی بۆ یارییە گرافیک قورسەکان و یارییە پێشبڕکێییەکان کە کوالێتی وێنە و خێرایی زۆر گرنگن.
  • باوترین قەبارە بۆ مۆنیتەرە چەماوەکان 27 ئینچ و 32 ئینچە، کە نموونەییە بۆ کاری گشتی و یاریکردنی ئاسایی. بۆ ئەوانەی پێویستیان بە ڕووبەری شاشەی زیاتر هەیە، مۆنیتەری 34 ئینچی زۆر فراوان شوێنی فراوان دابین دەکات بۆ فرەئەرکی و یاری نووقمکەر. ئەگەر بەدوای باشترین ڕێکخستندا دەگەڕێیت، مۆنیتەری 49 ئینچ دیمەنێکی پانورامای فراوان پێشکەشدەکات کە هەم یاریکردن و هەم بەرهەمهێنان بەرز دەکاتەوە بۆ ئاستێکی تەواو نوێ لە نقوومبوون.
  • 1. وێنەکانی شاشە بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوە کراون.
  • 2. ڤیدیۆ بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراوە.
  • 3. وەک Glare-Free (بێ-درەوشانەوە) لەلایەن UL پشتڕاستکراوەتەوە بە پشتبەستن بە شێوازەکانی پشتڕاستکردنەوە کە لەلایەن UL بەکاردەهێنرێت. بۆ زانیاری زیاتر لەسەر شێوازەکانی پشتڕاستکردنەوە کە بەکارهێنراون، تکایە سەردانی https://verify.ul.com/verifications/732 بکەن. دەستەواژەی "Glare Free" لە ستانداردەکانی UL بۆ بڕوانامەپێدان هاتووە و ڕەنگە بە وردی باسی توانای کرداری تایبەتمەندییەکە نەکات. بەراوردکردن لەسەر بنەمای ئەنجامی تاقیکردنەوە ناوخۆییەکانە.