ئێستا بیكڕه‌ و بیستۆكی Galaxy Buds2 Pro به‌ده‌ست بهێنه‌. *ئه‌م ئۆفه‌ره‌ بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراوه
Galaxy S23 Ultra

Galaxy AI گەیشت

بەخێربێیت بۆ سەردەمی ژیری دەستکردی مۆبایل. لەگەڵ Galaxy S23 Ultra لە دەستەکانتدا، دەتوانیت ئاستی نوێی داهێنان، بەرهەمهێنان و تواناکان بکەیتەوە — سەرەتا لە گرنگترین ئامێری ژیانتەوە دەستپێبکە. مۆبایلە زیرەکەکەت.

ئەفسووناوی، رێک بەو شێوەیە.

Try Galaxy لەسەر مۆبایلەکەت ئەم QR codeـە سکان بکە یاخود سەردانی trygalaxy.com بکە
QR codeـی دەسپێگەیشتن بە Try Galaxy
داهێنانی زیاتر، شوێنپێی کەمتر

نیوەی سەرەوەی Galaxy S23 Ultra بە ڕەنگی ڕەشی کاڵ لە سەرەوە دێتە ژوورەوە کە کامێڕای دواوە پیشان دەدات. گۆشەی شاشەی S23 Ultraـی دووەم لە ژێرەوەی دێتە دەرەوە. هەروەها S Penـی هاوتا بۆ هەردوو مۆبایلەکە لە ژێرەوە لە تەنیشت ئەو مۆبایلەوە دەردەکەوێت کە ڕووی بەرەو سەرەوەیە.

دیزاینە هاوسەنگە سەرنجڕاکێشەکەمان بە یەک جیاوازی سەرەکییەوە دەگەڕێتەوە: بەکارهێنانی کەرەستەی ڕیسایکل کراو و هۆشیاریی ژینگەیی.5,6 لە شووشەی دووبارە بەکارهێنراوەوە تا ڕەنگی چوارچێوەی کانزایی پۆلێشکراو، جوانی، سروشتی دووەمە لەم فۆرمەدا.7

ڕەنگەکان

تۆنی ڕەنگی سادە و هێمن

هێمن بەرەوە لەگەڵ کۆمەڵێک ڕەنگ کە لە زەوی ئێلهامیان وەرگرتووە.8 بە بۆیەی سروشتی دروستکراوە، هەر تۆنێک ڕەنگین و بەرزە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا زۆر سادەیە.7

دوو مۆبایلی Galaxy S23 Ultra بە ڕەنگی سەوز. یەکێکیان ڕاست وەستاوە و لە دواوە دەبینرێت. مۆبایلەکەی تر لە لایەکەوە دەبینرێت بۆ ئەوەی دیزاینی کامێڕای وەک هەڵفڕین پیشان بدات.

ماددەکان

لە دیزایندا هەسارەکە لەبەرچاوگیراوە

بەکارهێنانی ماددە بەئاگاکان وا دەکات ئەمە ژینگە-دۆستترین مۆبایلی زیرەکی ئێمە بێت تا ئێستا.5,6 شووشەی ڕیسایکل کراو و ڕووکەشی پارێزەری PET دەرەوەی مۆبایلەکە دەڕازێننەوە، هەروەها پاکەتەکە کە لە کاغەزی ڕیسایکلکراو دروستکراوە، هەر لەو ساتەوەی کە بەر دەستەکانت دەکەوێت، وای لێدەکات هەسارە خۆشەویست بێت.9

  • 01 شووشەی ڕیسایکلکراو
  • 02 ڕووکەشە پارێزەرە ڕیسایکلکراوەکان
  • 03 شووشەی ڕیسایکلکراو
  • 04 پلاستیکی ڕیسایکلکراو کە ناچێتە ناو زەریاکان کەڤەری ناوەوەی S PEN

بەکارهێنانی ماددە بەئاگاکان وا دەکات ئەمە ژینگە-دۆستترین مۆبایلی زیرەکی ئێمە بێت تا ئێستا.5,6 شووشەی ڕیسایکل کراو و ڕووکەشی پارێزەری PET دەرەوەی مۆبایلەکە دەڕازێننەوە، هەروەها پاکەتەکە کە لە کاغەزی ڕیسایکلکراو دروستکراوە، هەر لەو ساتەوەی کە بەر دەستەکانت دەکەوێت، وای لێدەکات هەسارە خۆشەویست بێت.9

خۆڕاگری

پتەو و خۆڕاگرە
  • 01 Corning® Gorilla® Glass Victus® 2
  • 02 چوارچێوەی Armor Aluminum (ئەلەمنیۆمی زرێ)

لەگەڵ دیزاینێکی پتەو ئاشنابە کە بە لەبەرچاوگرتنی خۆڕاگری دروست کراوە. Galaxy S23 Ultra پتەو و خۆڕاگرە بەهۆی هەبوونی Corning® Gorilla® Glass Victus® 2 لەسەر شووشەی پێشەوە و دواوەی، و سەرکەوتووانە خۆی دەردەخات بە چوارچێوەیەک کە لە بەهێزترین Armor Aluminum (ئەلەمنیۆمی زرێ) دروستکراوە کە تا ئێستا لە مۆبایلی زیرەکی Samsung Galaxyـدا بەکارهاتووە. وە پۆلێنی IP68 واتە دەتوانیت بەردەوام بیت لە بەکارهێنانی مۆبایلەکەت لە ڕێگەی بەرگری دژی ئاو و تۆزەوە.

  • * شووشەی پشتەوە، شووشەی کامێڕا لەخۆناگرێت. چوارچێوەکە کلیلی دەنگ و دوگمەکانی تەنشیت یان شوێنی SIM لەخۆناگرێت.
  • * +Galaxy S23، S23 و S23 Ultra پۆلێنکراون بە IP68. لە سەر بنەمای مەرجەکانی تاقیكردنەوەیە بۆ نوقمکردن لە ناو تا 1.5 مەتر لە ئاوی پاک بۆ ماوەی هەتا 30 خولەک لە تاقیگەدا. ئامۆژگاری ناکرێت بۆ بەکارهێنان لە کەنار دەریا یان مەلەوانگە. بەرگری دژی ئاو و تۆز هەمیشەیی نییە و ڕەنگە بە تێپەڕبوونی کات کەمببێتەوە یان نەمێنێت بەهۆی بەکارهێنانی ئاساییەوە.
  • 01 Corning® Gorilla® Glass Victus® 2
  • 02 چوارچێوەی Armor Aluminum (ئەلەمنیۆمی زرێ)

S PEN

ئامرازە ناوازەکەی Note لەناوخۆیدا دروستکراوە

S Pen کەلەپوری Note بە زیندووی دەهێڵێتەوە. لەگەڵ ئەوەشدا، یارمەتیت دەدات وازبهێنیت لە تیانووسەکان، وا دەکات سکێچ و یاداشتەکان بێ ماندووبوون ئەنجام بدرێن و ژینگە-دۆست بن.

وێنەیەکی نزیک لە بەشی خوارەوەی مۆبایلی Galaxy S23 Ultra، بە گۆشەیەک لە دواوە دەبینرێت. S Pen کەمێک لە بنی مۆبایلەکەوە دەردەچێت.

S Pen کەلەپوری Note بە زیندووی دەهێڵێتەوە. لەگەڵ ئەوەشدا، یارمەتیت دەدات وازبهێنیت لە تیانووسەکان، وا دەکات سکێچ و یاداشتەکان بێ ماندووبوون ئەنجام بدرێن و ژینگە-دۆست بن.

  • 01 ڕێگای زیاتر بۆ دەربڕین

    بە وردبینیەکی یەکجار زۆر خۆت دەرببڕە. ڕاستەوخۆ لەسەر وێنەکان شت بکێشەوە و چێژ لە کۆنتڕۆڵی زیاتر ببینە لە کاتی دەستکاریکردنی وێنەکاندا. تەنانەت بەدەم ڕێگاوە بە خێرایی تێبینیەکانت بنووسە و ببینە کە یەکسەر دەبن بە دەق.

    *بە S Pen فشاری زیاد مەخەرە سەر شاشە، ڕەنگە ئەمە شاشەکە تێکبدات.

    *وێنەکان بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراون. ڕەنگە ڕووکاری بەکارهێنەری ڕاستەقینە جیاوازبێت.

    دوو ئامێری Galaxy S23 Ultra لە پێشەوە دەبینرێت. یەکێکیان لە دۆخی دەستکاریکردندایە و چەند نیگارەیەکی جوان و شیرینی لەسەر کێشراوە. S Penـێک لەسەر شاشەی ئامێری دووەم کە چاتی کورتەنامەیی لەسەر کراوەتەوە، خەریکی نووسینە. بەشێوەیەکی خۆکار دەستنووس دەبێتە دەق.
  • 02 لەگەڵ هەر جووڵەیەکی پێنووسەکە، زیاتر ئەنجامبدە

    هەموو پێنووسێک دەتوانێت وشە بنووسێت، بەڵام S Pen یارمەتیتدەدات بۆ وێناکردنیان. تیشک بخەرە سەر زانیاری سەبارەت بە بۆنەیەک لە پۆستەرێک یان ڤیدیۆیەکدا، پاشان بە سادەیی پەنجە بنێ بۆ ئەوەی بەروارەکە ڕاستەوخۆ لە ڕۆژژمێرەکەتدا هەڵبگریت.15

    *وێنەکان بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراون. ڕەنگە ڕووکاری بەکارهێنەری ڕاستەقینە جیاوازبێت.

    دوو مۆبایلی Galaxy S23 Ultra لە پێشەوە دەبینرێن. لەسەر یەکێک لە ئامێرەکان، بانگهێشتنامەیەکی ئەلیکترۆنی بۆ پیشانگای Eco-Friendly Fair 2023 لەسەر شاشەکە هەیە. لەسەر ئامێرەکەی تر، S Penـێنێک لەسەر ئەپی ڕۆژژمێر (Calendar) دەسوڕێتەوە، کە زانیارییە دەستنیشانکراوەکەی بۆنەی سەر بانگهێشتنامە ئەلیکترۆنیکیەکەی کۆکردۆتەوە و بۆنەیەکی نوێی ڕۆژژمێری پێ دروستکردووە.
بە شێوەیەکی ناوازە ئامادەکراوە
کامێڕای دواوەی Galaxy S23 Ultra، بە گۆشەیەکی تیژ دەبینرێت.

ئێمە گەورەترین هەستەوەری Galaxy و پیکسڵەکانی وەرگری ڕووناکی و تەکنەلۆژیای جێگیرکردنی ڤیدیۆمان لە یەک کامێڕای پیشەییەدا کۆکردۆتەوە، هەموو ئەمانەش لە ئەنجامدا دێنەوە سەر پرسیاری کۆتایی: “دەتوانی ئەوەم بۆ بنێری؟”

کامێڕای پێشەوە
  • 12 مێگاپیکسێل

    کامێرای سێڵفی

کامێڕای دواوە
  • 12 مێگاپیکسێل

    کامێڕای گۆشە زۆر فراوان

  • 200 مێگاپیکسڵ

    کامێڕای گۆشە فراوان

  • 10 مێگاپیکسێل

    کامێڕای تێلێفۆتۆی 1 بە زوومی opticalـی 10 قات

  • 10 مێگاپیکسێل

    کامێڕای تێلێفۆتۆی 2 بە زوومی opticalـی 3 قات

کامێڕای NIGHTOGRAPHY (وێنەگرتنی شەوانە)

ڕووناکی کەم. کامێڕا. ئەکشن
ژنێک لە شوێنێکی تاریکدا سێڵفییەکی ڕەنگاوڕەنگ و ڕوون دەگرێت و لە پشتیەوە گڵۆپی ڕستە و فانووس هەیە. وێنەکە بە مۆبایلی Galaxy S23 Ultra گیراوە بە بەکارهێنانی مۆدی گۆشە فراوان و دەرچەی F 2.2.

وێنە و ڤیدیۆی ڕوون بگرە، لە ئێوارەوە تا بەیانی. پێشکەوتووترین هەستەوەری کامێڕای Galaxy و خێراترین پڕۆسێسەر جێگەی ڕووناکی کەم دەگرێتەوە و ژاوەژاو کەمدەکاتەوە. وە تەنانەت هاوێنەی کامێڕاکە بە کەمکردنەوەی شۆق وێنەکە ڕووندەکاتەوە.

  • 01 پۆرترەیتی شەو

    قووڵی و ڕەهەند ئەوەیە کە ئەم کامێڕا پیشەییە بە باشترین شێوە کاری بۆدەکات. بە نەرمی باکگڕواندەکە لێڵ بکەرەوە بۆ ئەوەی فۆکەس بخەیتە سەر هاوڕێکانت و هەروەها وردەکارییەکان کە لە ئاستی کامێڕای DSLRـن خۆیان دەربخەن.

    وێنەی پۆرترەیتی Nightography (وێنەگرتنی شەوانە)ی ژنێک، کە لە دەرەوە و لە گۆڕەپانی کەمپێکدا دانیشتووە. ڕستەیەکی گڵۆپ بە شێوەیەکی کەم باکگڕاوندە تاریکەکەی ڕووناک دەکاتەوە. دواتر، وێنەیەکی پۆرترەیتی هەمان بابەت لە مەودایەکی دوورترەوە. پۆرترەیتی Nightography (وێنەگرتنی شەوانە) بابەتەکە بە ڕوونی لە فۆکەسدا دەهێڵێتەوە بە ڕەنگی درەوشاوە و ژاوەژاوی کەمتر لە ڕووناکی کەمدا. وێنەی یەکەم بە Galaxy S23 Ultra گیراوە بە بەکارهێنانی توانای نزیککردنەوەی سێ هێندە بە تیرەی کرانەوەی هاوێنەی F2.4. وێنەی دووەم بە Galaxy S23 Ultra گیراوە بە بەکارهێنانی مۆدی گۆشە فراوان و تیرەی کرانەوەی هاوێنەی F1.7.
  • 02 ڤیدیۆی شەو

    دوگمەی تۆمارکردن داگرە بۆ گرتنی دیمەنە ڕوون و ڕەوانەکان کە پڕن لە وردەکاری، تەنانەت ئەگەر ڕووناکی پشتەوەشیان هەبێت. جێگیرترین ڤیدیۆی Galaxy لە ڕووناکی کەمدا بە OIS (جێگرکردنی ئۆپتیکالی وێنە)ـی بەرزتر و تەکنەلۆژیای کەمکردنەوەی ژاوەژاو کە دیمەنەکانت بە شێوەی سینەمایی دەهێڵێتەوە.

    ڤیدیۆی سێ کەس لە دەرەوە کە خەریکی ئەنجامدانی پارکۆرن. کامێڕاکە بە شێوەیەکی چالاک لەگەڵ کەسەکاندا دەجووڵێت و بە سافی و ڕەوانی جووڵەکانیان تۆماردەکات. ڤیدیۆکە بە Galaxy S23 Ultra تۆمارکراوە.

    دوگمەی تۆمارکردن داگرە بۆ گرتنی دیمەنە ڕوون و ڕەوانەکان کە پڕن لە وردەکاری، تەنانەت ئەگەر ڕووناکی پشتەوەشیان هەبێت. جێگیرترین ڤیدیۆی Galaxy لە ڕووناکی کەمدا بە OIS (جێگرکردنی ئۆپتیکالی وێنە)ـی بەرزتر و تەکنەلۆژیای کەمکردنەوەی ژاوەژاو کە دیمەنەکانت بە شێوەی سینەمایی دەهێڵێتەوە.

  • 03 ASTRO HYPERLAPSE (ڤیدیۆی کاتبەسەرچوونی ئاسمانی)

    ئاسمانێکی پڕ ئەستێرە بکە بە کارێکی هونەری. Hyperlapse دابگیرسێنە بۆ تۆمارکردنی جوڵەی شەوانە بە ڕوونییەکی گەشاوە، و دواتر خێراترکردنیان بۆ پیشاندانی خولەکەکانی گرتە ڤیدیۆییەکە لە چەند چرکەیەکی سەرسوڕهێنەردا.

    Hyperlapseـی ئاسمانێکی پڕ لە ئەستێرە، ئەستێرە کشاوەکان و بورجەکانی ئاسمانی تۆمار دەکات کە هێواش هێواش دەسوڕێنەوە لەگەڵ تێپەڕبوونی شەودا. ڤیدیۆکە بە Galaxy S23 Ultra تۆمارکراوە.

    ئاسمانێکی پڕ ئەستێرە بکە بە کارێکی هونەری. Hyperlapse دابگیرسێنە بۆ تۆمارکردنی جوڵەی شەوانە بە ڕوونییەکی گەشاوە، و دواتر خێراترکردنیان بۆ پیشاندانی خولەکەکانی گرتە ڤیدیۆییەکە لە چەند چرکەیەکی سەرسوڕهێنەردا.

ڕوونیی بەرز

200 مێگاپیکسڵ. ڕوونیی شایستەی واو
دیمەنێکی درەختی بەرز لەگەڵ گەڵا زەردەکانیان لە پاییزدا. ڕەنگە زەردە گەشەکان بە وردیی لە هەمبەر قەدە تاریك و سێبەراویەکەی درەختەکە نیشاندراون. تاکە درەختێك لە دەم گۆمێک لە دوورەوە گەشەدەکات. چوارچێوەیەک بەدەوری درەختی سەر گۆمەکەدا کێشراوە. دواتر، لە نزیکەوە وردەکارییەکانی ناو چوارگۆشەکە کە بڕاوە دەبینرێت. کامێڕاکە زوومدەکات و وردەکارییەکانی درەختەکە بە ڕوونی نیشاندەدات، لەوانە گەڵا زەردەکان لە هەمبەر چیا شینە تەماوییەکانی پاشبنەما. وێنەیەکی 200 مێگاپیکسڵی کە بە Galaxy S23 Ultra گیراوە بە بەکارهێنانی مۆدی گۆشە فراوان و تیرەی کرانەوەی هاوێنەی F1.7.

ئێمە نزیکەی دوو هێندە ڕوونیمان لەسەر کامێڕای گۆشە زۆر فراوان زیاد کرد، بۆ ئەوەی ڕوونییەک پێشکەش بکەین کە پێشتر لەسەر Galaxy نەبینراوە.10 زووم و بڕین بۆ وێنەیەکی تەواو نوێ بەبێ ئەوەی شاتەرەکە لێبدەیت — یان وەک خۆی بەجێی بهێڵە بۆ وردەکارییەکی ناوازە، ئەم سەر بۆ ئەو سەر.

لە پشت پەردەی هەر وێنەیەکەوە هەستەوەرێکی پیکسڵی خۆگونجێنەری تەواو نوێ هەیە کە کاردەکات بۆ گەلەرییەک لە وێنەی زیندوو بە ڕوونی 200 مێگاپیکسڵ لە هەر ئاستێکڕووناکیدا.

Expert RAW

هێزی چڕ، لە چرکاندن بۆ دەستکاریکردن

بیگۆڕە بۆ Expert RAW بۆ وردبینی بە وردەکاری زیاتر.11 بە 50 مێگاپیکسڵ وێنەبگرە بۆ چوارچێوەی پڕ لە وردەکاری و داینامیک، یان فراوانکردنی کۆگای نمایشەکەت بە وێنەکانی ئاسمانی و فرەبەرکەوتن (Multiple exposures) و تایبەتمەندیەکانی تری بەرکەوتن (exposure).

  • 01 وێنەی ئاسمانی شەو

    وردەکاری زیاتر بگرە، تەنانەت لە تاریکیشدا. بە شێوەی دەستی بەرکەوتن (exposure) ڕێکبخە یان لێگەڕێ با کامێڕاکە بۆخۆی هەڵیبژێرێت، پاشان ئاراستەی ئاسمانی بکە بۆ گرتنی وێنەی هەسارەکان و بورجەکانی ئاسمانی بە ڕوونی.

    ئاسمانی شەوانە لەگەڵ تارمایی درەختەکان لە پێشەوە. وردەکارییەکان هەموو گیراون لەگەڵ ڕەنگی مۆر و پەمەیی گەشاوەی کاکێشان. وێنەکە بە Galaxy S23 Ultra گیراوە بە بەکارهێنانی مۆدی گۆشە فراوان لە Expert Rawـدا و تیرەی کرانەوەی هاوێنەی F1.7.
  • 02 فرە بەرکەوتن (MULTI EXPOSURE)

    وردبینی بە وردەکاری زیاتر. تا نۆ فرەیم بەدوای یەکدا بگرە، پاشان کۆیان بکەرەوە بۆ دروستکردنی کارێکی هونەری فرە بەرکەوتن (Multi Exposure). یان بە شێوەی دەستی بیکە بۆ ئەوەی بە شێنەیی لە نێوان وێنەکاندا کاتی خۆت وەربگریت لەگەڵ پێشبینینێک بۆ ئەوەی بزانی شاکارە چەند چینەکەت چۆن تێکەڵ یەک دەبێتەوە.

    بە بەکارهێنانی ئامرازی فرە بەرکەوتن Expert Raw، نەخشێکی قوماشی ڕەنگاوڕەنگ لەسەر سێبەری ژنێک وەک چینێک دانراوە. وێنەکە بە مۆبالی Galaxy S23 Ultra گیراوە بە بەکارهێنانی ISO 10 و مۆدی گۆشە فراوان و دەرچەی F 1.7.
هێز بۆ ئەوانەی کە ناوەستن
وێنەیەکی یاریکردن لە یارییەکی پێشبڕکێی ڤیدیۆیی. وردەکارییەکانی جادەکە ڕوونە و ناوەڕۆکەکە ڕەوانە.

کاتە بەتاڵەکانت بە باشترین شێوە بەسەر بەرە لەگەڵ بەهێزترین چیپی سەر مۆبایلی زیرەکی Galaxy. باشترکردنی تایبەتمەندییەکان بەشێوەی سەرانسەری واتە هەموو شتێک لە یاریکردنەوە تا پەخشکردنی ڤیدیۆی ئۆنلاین باشترکراوە و بێ کێشەیە — بەبێ ئەوەی پاترییەکە تەواو بکات.

*Wreckfest ©2022 THQ Nordic AB, Sweden. Wreckfest هێمایەکی بازرگانیی تۆمارکراوی THQ Nordic AB, Swedenـە. گشت مافەکان پارێزراون. هەموو هێما بازرگانییەکان و لۆگۆ و مافەکانی کۆپیکردن موڵکی خاوەنەکانیانن. بەردەستە بۆ کڕین لە Samsung Galaxy Store و فرۆشگاکانی تری ئەپ لە چەند وڵاتێکی دیاریکراو. ناوەڕۆکی یارییەکە بۆ کەسانی خوار تەمەنی 3 ساڵ گونجاو نییە.

* وێنە بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراوە. ڕەنگە ڕووکاری بەکارهێنەری ڕاستەقینە جیاواز بێت.

خێراترین Snapdragonـی جیهان12

Snapdragon® 8 Gen 2 Mobile Platform for Galaxy

*Snapdragon بەرهەمی خودی و/یان یەکێک لە کۆمپانیاکانی سەربە Qualcomm Technologies, Incـە.

*Snapdragon هێمایەکی بازرگانی یان هێمایەکی بازرگانی تۆمارکراوی کۆمپانیای Qualcomm Incorporatedـە.

پاتری

شەڕی کۆتایی یارییەکە بێنە ئاراوە

ئەو پاترییە درێژخایەنە بناسە کە بۆ هاندانی سەرکەوتنەکانت دروستکراوە. ئەم پاترییە زیرەکە 5000 میلی ئەمپێر (ئاسایی) هێز بۆ ئەو کاتانەی کە لەدەرەوەی پاشەکەوت دەکات، بۆیە دەتوانیت هەتا شەو یاری بکەیت و ڤیدیۆی ئۆنڵاین لێبدەی.13

*وێنە بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراوە. ڕەنگە ڕووکاری بەکارهێنەری ڕاستەقینە جیاواز بێت.

چۆنیەتی بەکارهێنانی Wireless PowerShare

ڕوونما

داهاتوویەکی گەشاوەتر دیارە

Dynamic AMOLED 2X وردەکاری ڕوون و ڕەنگاوڕەنگ لەسەر شاشە پیشان دەدات، جا چ بە ڕووناکییەکی نزم بێت یان ئاستی ڕووناکی تەواو.14 وە تەکنەلۆژیای 120 هێرتزی بە شێوەیەکی زیرەک ڕێژەی نوێکردنەوەکە باشتر دەکات بۆ ڕەوانکردنی کردارەکان و پاشەکەوتکردنی پاتری.

*وێنە بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراوە. ڕەنگە ڕووکاری بەکارهێنەری ڕاستەقینە جیاواز بێت.

نهێنیپارێزی

نهێنیپارێزیی تۆ. پارێزراوە.

KNOX VAULT

زانیاری هەستیار لە سندوقێکی پاراستندا لەناو سندوقێکی پاراستندا هەڵبگرە.

لەگەڵ Knox Vault، زانیارییە تایبەتەکانت سەلامەت و پارێزراون. وشەی نهێنی، بایۆمەتری و زانیارییە گرنگەکانی دیکەی ئاسایش بە هاردوێری پارێزراو، کە لەوانی دیکە جیاکراوەتەوە، پارێزراوە. سازش مەکە و لەم جیهانەدا کە بە داتا بەڕێوەدەچێت دەسەڵاتت وەربگرە بە پاراستنی ناوەکیی Galaxy.

* وێنە بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراوە. ڕەنگە ئەزموونی بەکارهێنەر/ڕووکاری بەکارهێنەری ڕاستەقینە جیاوازبێت.

دیمەنێکی Galaxy S23 Ultra لۆگۆی Samsung Knox پیشان دەدات.

داشبۆردی ئاسایش و نهێنیپارێزی

لە یەک شوێنەوە چاودێری زانیاریەکانی نهێنیپارێزی دیجیتاڵی خۆت بکە.

سکانێکی گشتگیر بەسەر ڕێکخستنەکانی نهێنیپارێزیی مۆبایلەکەتدا ئەنجام بدە. تەنانەت ئەوەش هەڵبژێرە کە کام ئەپ مۆڵەتی بەکارهێنانی چی هەیە و کەی.

* وێنە بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراوە. ڕەنگە ئەزموونی بەکارهێنەر/ڕووکاری بەکارهێنەری ڕاستەقینە جیاوازبێت.

ڕوونماکانی سێ ئامێری Galaxy S23 Ultra پیشان دراون، هەریەکەیان بە پلەی جیاواز لە پاراستنی ئاسایشی لە کاتی ڕاستەقینەدا، لە زۆر پارێزراوەوە تا زۆر لاواز. ئامێری یەکەم ;quot&ئاگانامەیەکی;quot& پێدەدرێت کە دەڵێت هەموو شتێک باشە، کە ئاماژەیە بۆ ئەوەی ئامێرەکە بە تەواوی پارێزراوە. ئامێری دووەم کە پاراستنی مامناوەندی هەیە، پێشنیارێکی بۆ بەهێزکردنی ئاسایشەکەی پێدەدرێت لە کاتێکدا ئامێری سێیەم کە زۆرترین مەترسی لەسەرە دوو هۆشداری پێدراوە سەبارەت بە ئەگەری دزەکردنی داتاکان.

SMART SWITCH

ئێمە هەڵگرتنی داتاکانتانمان ئاسان کرد

تەنها بە گواستنەوەیەکی سادە لە ڕێگەی Wi-Fi یان چوونە ژوورەوەی خێرا بۆ Samsung Account، هەموو شتێکی ئامادە دەبێت. تەنانەت بە هەنگاوی کەمتریش، ئەپەکانت، وێنەکان، نامەکانت و زۆر شتی تر لە هەر سیستەمی وەگەڕخەڕێکەوە بگوازەرەوە بۆ مۆبایلە نوێیەکەت.16,17

*وێنە بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراوە. ڕەنگە ڕووکاری بەکارهێنەری ڕاستەقینە جیاواز بێت.

ڕوونمای مۆبایلی Galaxy S23 Ultra ڕێژەی گواستنەوەی زانیارییەکانی Smart Switch بە شێوەی میلێک نیشان دەدات.

بەردەوامی کۆمپیوتەر (PC CONTINUITY)

فرە ئەرکی لەگەڵ فرە کۆنترۆل (Multi control) یەکدەگرێتەوە

لە مۆبایلەکەتەوە دەست پێبکە و لەگەڵ گەشەکردنی بیرۆکەکانتدا بڕۆ. بە بەردەوامی لە سەرانسەری ئامێرەکانی Galaxy، دەتوانیت تەنها بە یەک ماوس، کیبۆرد یان تاچپادە کاربکەیت بۆ ئەوەی دەق و وێنەکان بە ئاسانی بخەیتە ناو کۆمپیوتەرەکەتەوە، پاشان کاتێک کاتی ڕۆیشتن هات بگەڕێیتەوە بۆ سەر مۆبایلەکە.18,19,20,21

*وێنە بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراوە. ڕەنگە ڕووکاری بەکارهێنەری ڕاستەقینە جیاواز بێت.

ئەپی گەلەری لەسەر Galaxy S23 Ultra کراوەتەوە. لە تەنیشتیەوە، لەسەر شاشەی لاپتۆپێک لە پەنجەرەیەکی نوێدا فۆڵدەرێک کراوەتەوە کە فایلی وێنەی تەلارسازیی تێدایە. وێنەیەک لە ئەپی گەلەری Galaxy S23 Ultraـییەوە ڕادەکێشرێت و دەخرێتە ناو فۆڵدەرێک لەسەر شاشەی لاپتۆپەکە.

ONE UI

Galaxy خۆت، بە دڵی خۆت

ئێستا لە هەموو کاتێک ئاسانترە بۆئەوەی مۆبایلەکەت بە دڵی خۆت ڕێکبخەیت. One UI ڕێكخستنە تایبەتییەکان بۆ زۆرترین ئاست زیاد دەکات، ڕێگەت پێدەدات نزیکەی هەموو وردەکارییەک هەڵبژێریت، لە قفڵکردنی شاشە و تێمەکانەوە تا ویجت و ئاگانامەکان.

*وێنە بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراوە. ڕەنگە ڕووکاری بەکارهێنەری ڕاستەقینە جیاواز بێت.

Galaxy S23 Ultra لە پێشەوە دەبینرێت کە ڕێکخستنەکانی شاشەی قفڵ (Lock Screen) کراوەتەوە. دەتوانرێت ئاگانامەکان و شێوازی کاتژمێر و شوێن دەستکاری بکرێت، دەتوانرێت ڤیدیۆی لە سەر دابنێی، هەروەها باکگڕاوندەکان لە ڕێگەی ڕێکخستنەکانی شاشەی قفڵەوە دەتوانرێت بگۆڕدرێت.

SAMSUNG HEALTH

تەندروستی بە شێوازی خۆت

گەشتەکەت بەرەو ئامانجە تەندروستییە کەسییەکانت بە Galaxy Watch5 و مۆبایلەکەت دەست پێ بکە.22 لەڕێگەی Samsung Health، بەدواداچوون بۆ خەو و وەرزشکردن و پێکهاتەی جەستە و زۆر شتی تر بکە بۆ ئەوەی باشترینی خۆت بەدەست بهێنی.

*وێنە بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراوە. ڕەنگە ڕووکاری بەکارهێنەری ڕاستەقینە جیاواز بێت.

* تایبەتمەندی ڕێڕەوی GPS تەنها لەسەر Galaxy Watch5 Pro بەردەستە.

*پێویستە فایلێکی ڕێڕەو بە فۆرماتی GPX هاوردە بکرێت بۆ گەشتکردن یان پاسکیلسواری و ڕێگاکە وەک ئامانج لە ڕێکخستنەکانی Samsung Health دابنرێت.

مۆبایلێکی Galaxy Watch5 Pro بە ڕەنگی ڕەشی تیتانیۆمیی شاشەی دەستپێکردنی ئامانجێکی ڕێڕەو پیشان دەدات. زانیاری ناونیشان و دووری لەخۆدەگرێت. لە تەنیشتیەوە شاشەی Galaxy S23 Ultra ئامانجی ڕێگاکە پیشان دەدات بە بەکارهێنانی Google Maps.

ئێکسسواراتەکان

جۆرێکی دروستی زیادە

زیاتر بزانە

پرسیارە باوەکان

  • Galaxy S23 Ultra بەرزترین ڕوونیەک کە تا ئێستا لەسەر مۆبایلێکی زیرەکی Galaxy هەبوە بە 200 مێگاپیکسڵ پێشکەش دەکات، بە بەراورد بە 108 مێگاپیکسڵی S22 Ultra. بە هەمان پاتری 5000 میلی ئەمپێر (ئاسایی) وەک S22 Ultra ،Galaxy S23 Ultra تا نزیکەی 26 کاتژمێر پەخشکردنی ڤیدیۆ و کارایی کارامەتر ئەدادەکات کە ئەوەش بەهۆی باشترکردنی هێزی پرۆسێسکردنە.13,23

    ئامێرەکان بەراورد بکە
  • Galaxy S23 Ultra بە ڕەنگەکانی سەوز و ڕەشی کاڵ و مۆر و کرێمی پێشکەش دەکرێت.8 بە هەبوونی ڕەنگ بۆ هەمووان، هەڵبژاردنی ڕەنگەکەت هەڵبژاردەیەکی سروشتی دەبێت.

    بڕۆ بۆ ڕەنگەکان
  • Galaxy S23 Ultra 5 کامێڕای لەگەڵدایە کە بریتین لە کامێڕای سێڵفی 12 مێگاپیکسڵ، کامێڕای گۆشە زۆر فراوان 12 مێگاپیکسڵ، کامێڕای گۆشە فراوانی 200 مێگاپیکسڵ، کامێڕای تەلەفۆتۆی 10 مێگاپیکسڵ بە زوومی opticalـی 10 قات و کامێڕای دووەمی تەلەفۆتۆی 10 مێگاپیکسڵ بۆ زوومی opticalـی 3 قات. سێڵفی بە ڕووناکی کەم بە زیرەکیی دەستکرد باشترکراوە بۆ وردەکاری ڕوون و ڕەنگی دروست. هەڵگرتنی نەخشەیەک لە قووڵایی ڕێگە بە فۆکەسکردنی خێراتر دەدات بۆ سێڵفی گرتن. وە پۆرترەیتەکان لە شەودا بە ڕوونی پێناسە دەکرێن بەهۆی شیکاری قووڵ کە بە زیرەکیی دەستکرد دەسنیشان کراوە.

    بڕۆ بۆ کامێڕا
  • لەگەڵ Galaxy S23 Ultra دەتوانیت وێنەی سەرنجڕاکێشی ئەستێرەی ئاسمانی شەو بگرێت بەبێ هیچ ئامێرێکی تایبەت. تەنها لە گۆشەی سەرەوەی لای ڕاستی Expert RAW پەنجە بنێ بە ئایکۆنی بورجی ئاسمانی و کامێڕاکەت ئاراستەی ئاسمانی شەو بکە و بە بەرکەوتنی (Exposure) تا 10 خولەک وێنە بگرە. پاشان بەشی زیرەکیی دەستکرد ڕوونییەکەی بەرز دەکاتەوە بۆ ئەوەی وردەکاری مانگ و ئەستێرەکان دەربخات.11

    بڕۆ بۆ EXPERT RAW
  • جگە لە ڕوونمای 120 هێرتز کە زۆر ڕەوانە، Galaxy S23 Ultra بە پاترییەکی درێژخایەنی 5,000 میلی ئەمپێری (ئاسایی) و Snapdragon® 8 Gen 2 Mobile Platform بۆ Galaxy بەهێز کراوە کە کاتەکانی بارکردن و بەکارهێنانی وزە بە کەمترین ئاست دەگەیێنێت.13,24 ,12

    بڕۆ بۆ ئەدا
  • Galaxy S23 Ultra خاوەنی ڕوونمایەکی فراوانە بە قەبارەی 6.8 ئینچ بۆ هەموو شتێک لە یاریکردنی سێ ڕەهەندیەوە تا دەستکاریکردنی وێنە و تێبینی هەڵگرتن.25

    برۆ بۆ ڕوونما
  • Galaxy S23 Ultra لەگەڵ S Penـی جێگیرکراودا دێت کە ئێستا پشتگیری لە ئەپی زیاتر دەکات لە جاران.

    بڕۆ بۆ S PEN
  • Galaxy S23 Ultra بە 3 بژاردە بۆ بیرگە بەردەستە: 256 گێگابایت، 512 گێگابایت و 1 تێرابایت.26

    ئامێرەکان بەراورد بکە

بڕۆ نێو سەردەمی ئەفسانەیی خۆتەوە. Galaxy S23 | S23+‎

یەکەم کەس بە کە ستانداردی ناوازە دابنێت. Galaxy S23 Ultra

بۆچی GALAXY

ژیان لەگەڵ Galaxy پەرەی پێدەدرێت

ئێمە گرنگی بە تەواوی سووڕی ژیانی مۆبایلەکانمان دەدەین. بەرهەمەکانی ئێمە بە شێوەیەکی جیاواز دروستکراون بۆ ئەوەی جیاوازیی درووستبکەن، نەک تەنیا لە ژیانی تۆدا، بەڵکو لە تەواوی جیهاندا.

  1. زنجیرەکان کورتکراوەن و ھاوشێوەکراون. ئەنجامەکان تەنها بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوەن. ڕەنگە ئەنجامەکان بەگوێرەی لێکچوونی بینراو جیاوازبن. پێویستی بە گرێدراوی بە ئینتەرنێتە. ڕەنگە پێویست بکات بەکارهێنەران Android بۆ دواین وەشان نوێبکەنەوە. ڕەنگە توانای کرداریی بەرهەم بەگوێرەی ئەپ و ڕێکخستنەکانی ئامێرەکەت جیاوازبێت. ڕەنگە بەشێک لە کردارەکان لەگەڵ هەندێک ئەپدا نەگونجێن. بەردەستبوونی خزمەتگوزارییەکە بەگوێرەی وڵات و زمان دەگۆڕێت. دڵنیایی لەسەر دروستیی ئەنجامەکان نادرێت.
  2. Live Translate پێویستی بە گرێدراویی بە تۆڕێک و چونەژوورەوەی Samsung Account هەیە. Live Translate بە تەنها لەسەر ئەپی Samsung Phone کە پێشوەختە دامەزرێنراوە بەردەستە. ڕەنگە بەشێک لە زمانەکان پێویستیان بە داگرتنی پاکێجی زمانەکە بێت. ڕەنگە بەردەستبوونی خزمەتگوزارییەکە بەپێی زمان جیاواز بێت. دڵنیایی لەسەر دروستیی ئەنجامەکان نادرێت.
  3. Interpreter پێویستی بە چوونەژوورەوەی Samsung Account هەیە. ڕەنگە بەشێک لە زمانەکان پێویستیان بە داگرتنی پاکێجی زمانەکە بێت. ڕەنگە بەردەستبوونی خزمەتگوزارییەکە بەپێی زمان جیاواز بێت. دڵنیایی لەسەر دروستیی ئەنجامەکان نادرێت. ڕەنگە بەردەستبوون و تایبەتمەندییە پاڵپشتیکراوەکان بەگوێرەی وڵات، هەرێم یان دابینکەری خزمەتگوزاری جیاواز بێت. ڕەنگە بەردەستبوونی زمانە پاڵپشتیکراوەکان جیاواز بێت.
  4. Generative Edit پێویستی بە گرێدراویی ئینتەرنێت و چونەژوورەوەی Samsung Account هەیە. ئەنجامەکانی دەستکاریکردن بە بەکارهێنانی Generative Edit وێنەیەکی قەبارە گۆڕاو تا 12 مێگاپیکسڵ دەبێت. لە کاتی پاشەکەوتکردنیدا نیشانەیەکی کاڵی دیار لەسەر وێنە بەرهەم هاتووەکە دادەنرێت بۆ ئەوەی ئاماژە بەوە بکات کە وێنەکە لەلایەن ژیریی دەستکردەوە دروستکراوە. دروستیی و متمانە بە دەرەنجامە دروستکراوەکە گەرەنتی نەکراوە.
  5. کەڤەری ناوەوەی S Pen کە لە ناو شوێنی S Pen دایە لانیکەم 20% پۆلی ئەمید (PA) (polyamide) کە نەچووە بۆ ناو زەریا لەخۆدەگرێت. شووشەی پێشەوە و دواوە بە تێکڕا 22% پێکهاتەی ڕیسایکلکراو لەخۆدەگرێت. ڕووکەشی شووشەی پشتەوە بەلایەنی کەمەوە 80% پێکهاتەی ڕیسایکلکراو لەخۆدەگرێت. پێوانەکانی سەرەوە لەسەر بنەمای کێشن.
  6. ڕووکەشی پارێزەری شووشەیی PET، شووشەی ڕیسایکل کراو و پلاستیکێک کە نەچووە بۆ ناو زەریا پشتڕاستکردنەوەی گەنگەشەی ژینگەیی (ECV)یان وەرگرتووە.
  7. بۆیاخەکانی ئانۆدایزەکردنی چوارچێوە کانزاییەکان لە 10% بۆیەی سروشتی دروستکراون.
  8. ڕەنگە بەردەست بوونی ڕەنگ بەگوێرەی وڵات یان دابینکەری خزمەتگوزاری بگۆڕێت.
  9. پاکەتە کاغەزیەکان لە کاغەزی 100% ڕیسایکلکراو دروست دەکرێن، لێیبڵی داخستن و ڤاینەڵی بچووککردنەوە لەخۆناگرێت. کاغەزی پاراستنی پەنجەرە لە کاغەزی 100% ڕیسایکلکراو دروستکراوە. پێوانەکان لەسەر بنەمای کێشن.
  10. کاتێک بەراورد دەکرێت بە Galaxy S22 Ultra.
  11. پێویستە Expert RAW بەر لە بەکارهێنان بەجیا، و بێ بەرامبەر، لە Galaxy Store، دابگریت. لەسەر ئامێرەکانی زنجیرەی S23، ئامێرەکانی زنجیرەی S22، S21 Ultra، S20 Ultra، Note20 Ultra، Z Fold4، Z Fold3 و Z Fold2 پاڵپشتی دەکرێت.
  12. بەپێی ئەو تایبەتمەندی و ستانداردانەی کە لە بەرواری 1ی شوباتی 2023 کارپێکراون لەلایەى Qualcomm Technologies, Inc ئەنجامدراوە.
  13. بەهای نمونەیی بەپێی مەرجەکانی تاقیگەی لایەنی سێیەم تاقیکراوەتەوە. بەهای نمونەیی بریتیە لە بەهای ڕێژەیی خەملێنراو بە ڕەچاوکردنی گۆڕان لە توانای پاتری لە نێوان نمونەی پاترییە تاقیکراوەکان بەپێی ستانداردی IEC 61960. توانای دیاریکراو بریتیە لە 3785 میلی ئەمپێر بۆ Galaxy S23 و 4565 میلی ئەمپێر بۆ Galaxy S23+‎ و 4855 میلی ئەمپێر بۆ Galaxy S23 Ultra. ڕەنگە تەمەنی ڕاستەقینەی پاتری بەپێی ژینگەی تۆڕ، شێوازەکانی بەکارهێنان، و هۆکارەکانی تر بگۆڕێت.
  14. ڕوونمای Galaxy S23 Ultra دەتوانێت بە بەرزترین ئاستی ڕووناکی هەتا 1750nits بگات.
  15. ڕەنگە تایبەتمەندییەکان و بەردەستبوونی ئەپەکان بەپێی ناوچە جیاواز بن.
  16. Quick Setup تەنها لەسەر مۆدێلەکانی زنجیرەی Galaxy S23 پاڵپشتی دەکرێت کە One UI 5.1 یان نوێتر و Android M یان نوێتریان لەسەرە.
  17. گواستنەوە بەتەل پێویستی بە لانیکەم Android™ 4.3 هەیە. iOS 5 یان Android OSـی کۆنتر دەبێت بژاردەی گواستنەوەی بێتەل بەکاربهێنێت. ئەگەر کێبڵ/گرێدەری USB پێویستت نیە بۆ گواستنەوەی بەتەل بۆ Galaxy، ئەوا دەتوانیت بژاردەکانی گواستنەوەی بێتەل بەکاربهێنیت. Smart Switch Mobile لە ”ڕێکخستنەکان“ لەسەر مۆبایلە Galaxyـە نویێیەکەت بکەرەوە یان ئەپی Smart Switch بۆ PC/Mac لە Galaxy Store داگرە. ڕەنگە زانیاری و ناوەڕۆکی بەردەست بۆ گواستنەوە بەگوێرەی سیستەمی وەگەڕخەڕ بگۆڕێت. داتاکانی ئامێری Galaxy پاشەکەوت دەکرێت و دەگەڕێتەوە بۆ ئامێری پاشەکەوت کردن. بەکارهێنانی پاشەکەوتی کۆمپیوتەر لە ڕێگەی Smart Switch PC یان کرداری پاشەکەوت کردن بە کارتی SDـی Smart Switch Mobile.
  18. Multi control (فرە کۆنتڕۆڵ) تەنیا لەسەر چەند مۆبایلێکی زیرەکی دیاریکراوی Galaxy کە One UI 5.1 یان بەرزتریان لەسەرە، ئەو ئامێرانەی Galaxy Tab کە One UI 4.1 یان بەرزتریان لەسەرە و ئەو ئامێرانەی Galaxy Book کە ساڵی 2021 یان دواتر دەرچوون و Samsung Settings v1.5 (Intel) یان Samsung Settings v3.3 (ARM)ـیان لەسەرە بەردەستە.
  19. ڕەنگە بەردەستبوونی هەندێک کردار بەگوێرەی مۆدێلی ئامێرەکە بگۆڕێت.
  20. ڕەنگە هەندێک لە کردارەکانی Multi control (فرە کۆنتڕۆڵ) لە هەندێک ئەپدا بەردەستنەبن.
  21. پێویستی بە چوونەژوورەوە بۆ ناو Samsung account هەیە.پێویستی بە گرێدراویی Wi-Fi و Bluetooth هەیە.
  22. تەنها بۆ مەبەستی تەندروستی گشتی و لەشجوانییە. بۆ مەبەستی بەکارهێنان لە پشکنین، دەستنیشانکردن، چارەسەرکردنی هیچ حاڵەتێکی پزیشکی یان نەخۆشییەکدا نییە. ڕەنگە UX/ڕووکاری بەکارهێنەر بەگوێرەی وەشانی سۆفتوێر، مۆدێل، هەرێم و هۆکاری تر جیاواز بێت. تایبەتمەندی ڕێڕەوی GPS تەنها لە Galaxy Watch5 Pro بەردەستە.
  23. لەسەر بنەمای بارودۆخی تاقیکردنەوەی تاقیگەی ناوخۆیی سامسۆنگ لەگەڵ وەشانی پێش بڵاوکردنەوەی مۆدێلی دیاریکراو کە لە ڕێگەی Bluetooth بە هێدفۆن بەستراوەتەوە لە ژێر ڕێکخستنە پێشوەختەکان لە ڕێگەی LTE. خەمڵێندراوە بەرامبەر بە توانای پاتری و ڤۆڵتیەی پێوراو لەسەر بەکارهێنانی وزەی پاتری لە کاتی پەخشکردنی ڤیدیۆدا (ڕوونیی فایلە ڤیدیۆییەکان 720p، لە ئامێرەکەدا هەڵگیراوە). کاتی ڕاستەقینەی پەخشکردنی ڤیدیۆ بەپێی گرێدراویی تۆڕ، ڕێکخستنەکان، فۆرماتی فایلە ڤیدیۆییەکان، ڕووناکی شاشە، بارودۆخی پاتری و چەندین هۆکاری تر دەگۆڕێت.
  24. Snapdragon بەرهەمی خودی و/یان یەکێک لە کۆمپانیاکانی سەربە Qualcomm Technologies, IncQـە. Snapdragon هێمایەکی بازرگانی یان هێمایەکی بازرگانی تۆمارکراوی کۆمپانیای Qualcomm Incorporatedـە.
  25. قەبارەی شاشەی Galaxy S23 Ultra 6.8 ئینچە بە لاکێشەی تەواو؛ ناوچەی بینراوی ڕاستەقینە بچووکترە بەهۆی گۆشە چەماوەکان و کونی کامێڕا.
  26. ڕەنگە بژاردەکان و بەردەستبوونی بیرگە بەپێی وڵات یان هەرێم بگۆڕێت. ڕەنگە بەردەست بوونی بیرگەی ڕاستەقینە بەگوێرەی سۆفتوێری پێشووتر دامەزرێنراو جیاواز بێت.