Galaxy S24 Ultra

Galaxy AI گەیشت

بەخێربێیت بۆ سەردەمی ژیریی دەستکردی مۆبایل. لەگەڵ Galaxy S24 Ultra لە دەستەکانتدا، دەتوانیت پێ ئاستی نوێی داهێنان، بەرهەمهێنان و تواناکان بکەیتەوە — سەرەتا لە گرنگترین ئامێری ژیانتەوە دەستپێبکە. مۆبایلە زیرەکەکەت.

هەروا ئەفسانەییە.

Circle to Search‏
Live Translate‏
Note Assist‏
Photo Assist‏
Chat Assist
Try Galaxy لەسەر مۆبایلەکەت ئەم QR codeـە سکان بکە یاخود سەردانی trygalaxy.com بکە
QR codeـی دەسپێگەیشتن بە Try Galaxy

Camera

"بۆ ئەوانەی دەیانەوێت باشترین وێنەی شەوانە یان ڕێکخستنی وێنە بە AI"

Forbes Vetted

Galaxy AI

"سەردەمی نوێی مۆبایلە زیرەکەکانی باشترکراو بە ژیریی دەستکرد"

GQ

Galaxy AI

"Galaxy AI لە ڕاستیدا لە داهاتووی مۆبایلەکان دەچێت"

پێچەوانە

    نایاب. بەهێز. سەرسوڕهێنەر

    وێنەیەکی زۆر نزیککراوەی تەنیشتی Galaxy S24 Ultra. دواتر، ڕووناکی بەسەر پێشەوەی ئامیرەکەدا تێدەپەڕێت. پاشان، وێنەیەکی نزیککراوەی پانێلی دواوە لەگەڵ S Pen لە پێشەوەیدا.

    ئاشاناببە بە Galaxy S24 Ultra، باشترین شێوەی Galaxy Ultra کە خاوەن ڕووکارێکی دەرەکی نوێی تیتانیۆمی و ڕوونمایەکی تەختی 6.8 ئینچیە., ئەمە دیزاینێکی تەواو سەرسامکەرە.

    بە تیتانیۆم بیپارێزە

    بە تیتانیۆم بیپارێزە

    بڕوانە چی باشترکراوە — پارێزەرێکی خۆڕاگری تیتانیۆمی ڕێک خراوەتە ناو چوارچێوەکەوە. ئێستا هێزی تیتانیۆم لە ژێر سەرەپەنجەکانتدایە.

    بەرگری باشتر لەبەرامبەر ڕووشان لەگەڵ Corning® Gorilla® Armor‏

    بەرگری دژی ئاو و تۆز. بێ سەرئێشە

    وێنەیەکی نزیککراوەی ڕوونمای Galaxy S24 Ultra لە گۆشەیەکی بچووکەوە تەنیشتەکان نیشاندەدات.

    ڕەنگی نوێ. شیکی کانزایی

    سێ ئامێری Galaxy S24 Ultra بە ڕەنگی خۆڵەمێشیی تیتانیۆمیی. دووان بەیەکەوە نیشاندراون، یەکێکیان ڕووی پێشەوەی و ئەوەی تریان ڕووی دواوەی لەگەڵ S Pen لە تەنیشتی دەبینرێت. مۆبایلێکی تر لە تەنیشتەوە دەبینرێت بۆ نیشاندانی لێوارەکانی چوارچێوەکە.

    ئەو چیرۆکەی کە لە کانزاکانەوە ئێلهام وەرگرتووە بزانە

    S-Penـی ناوەکی بەشێکی تەواو نوێ دەنووسێت

    S-Penـی ناوەکی بەشێکی تەواو نوێ دەنووسێت

    میراتی Galaxy Note زیندووە و باشە. بە وردییەک لەسەر ئەو ڕوونما نوێ و تەختە بنووسە، پەنجەداگرە و جوڵە بکە کە پەنجەکانت ئارەزوویان دەکرد پێشتر خاوەنی بوونیایە.

    S Pen بەسەر ڕوونماکەی Galaxy S24 Ultraـدا دەسوڕێتەوە.

    Galaxy AI

    باشترین جۆری NPU. پێشکەوتووترین کامێڕا. ئێستا لەگەڵ ژیریی دەستکرد

    کامێڕای دواوە
    200 مێگاپیکسڵ

    گۆشە فراوان و زووم بە کوالێتی optical 2 هێندە

    12 مێگاپیکسڵ

    زۆر فراوان

    50 مێگاپیکسڵ

    زوومی opticalـی 5 هێندە و زووم بە کوالێتی opticalـی 10 هێندە

    10 مێگاپیکسڵ

    زوومی opticalـی 3 هێندە

    کامێڕای پێشەوە
    12 مێگاپیکسڵ

    کامێڕای سێڵفی

    200 مێگاپیکسڵ. وێنەی وردەکارییەکان بگرە کە ڕکابەری دیمەنە ڕاسەتەقینەکە دەکات

    200 مێگاپیکسڵ. وێنەی وردەکارییەکان بگرە کە ڕکابەری دیمەنە ڕاسەتەقینەکە دەکات

    لەگەڵ زۆرترین مێگاپیکسڵ لەسەر مۆبایلێکی زیرەک و پڕۆسێسکردنی ژیریی دەستکرد، Galaxy S24 Ultra ستانداردی پیشەیی بۆ کوالیتی وێنە دادەنێت هەر جارێک کە دوگمەی وێنەگرتن دادەگریت. لەوەش زیاتر، ProVisual engineـی نوێ شتەکان دەناسێتەوە — تۆنی ڕەنگەکان باشتردەکات، ژاوەژاو کەمدەکاتەوە و وردەکارییەکان دەخاتەڕوو.

    وێنەیەکی 200 مێگاپیکسڵی دیمەنێکی سروشتی وردەکاری و ڕەنگی تێر نیشاندەدات. کاتێک بۆ نزیککردنەوە دەبڕدرێت، ئەوا وردەکارییەکان بە ڕوونی دەمێننەوە.
    بە Galaxy S24 Ultra گیراوە withGalaxy#

    یەکێک لە هەرە بەهێزترین Quad Tele zoomـەکان هەتا ئێستا

    ڕێگە مەدە مەودای دوور بێزارت بکات. ئێستا دەتوانیت وێنەی نزیککراوەی 2 هێندە، 3 هێندە، 5 هێندە و تەنانەت 10 هێندە بە کوالیتی زوومی optical یان زوومی بە کوالیتی optical بەدەستبهێنیت.,, لەگەڵ ئەوەشدا، Tele OISـە نوێ و بەهێزەکە لە پێشوو فراوانترە بۆ جێگیرکردنی گرتەکە لە پێناو کەمترین لێڵیی زوومکردن.

    وێنەی کێڵگەیەکی کراوە و چیاکان لەگەڵ تەنی نزیک بە ئاسۆ کە بە زوومی 0.6 هێندە گیراوە.
    وێنەی کێڵگەیەکی کراوە و چیاکان لەگەڵ تەنی نزیک بە ئاسۆ کە بە زوومی 1 هێندە گیراوە.
    وێنەی کێڵگەیەکی کراوە و چیاکان لەگەڵ گروپێکی هاوڕێیان لە پێشەوە کە بە زوومی بە کوالێتی opticalـی 2 هێندە گیراوە.
    وێنەی کێڵگەیەکی کراوە و چیاکان لەگەڵ گروپێکی هاوڕێیان لە پێشەوە کە بە زوومی opticalـی 3 هێندە گیراوە.
    وێنەیەکی پۆرترەیتی دوو هاوڕێ لەگەڵ کێڵگەیەکی کراوە و چیاکان لە پاشبنەمادا کە بە زوومی opticalـی 5 هێندە گیراوە.
    وێنەیەکی پۆرترەیتی نزیکی ژنێک لەگەڵ کێڵگەیەکی کراوە و چیاکان لە پاشبنەمادا کە بە کوالێتی زوومی opticalـی 10 هێندە گیراوە.
    بە Galaxy S24 Ultra گیراوە withGalaxy#

    زوومی دیجیتاڵی نزیکی دەکاتەوە، AI Zoom باشتری دەکات

    زوومی دیجیتاڵی نزیکی دەکاتەوە، AI Zoom باشتری دەکات

    لە وێنەی دیمەنەوە بچۆرە سەر شتێکی تایبەت، لەسایەی AI Zoom کە لەسەر بنەمای فێربوونی قووڵە. بەبێ کێشە زوومی 1 هێندە تێپەڕێنە هەتا زوومی 100 هێندە، لە کاتێکدا AI وردەکارییەکان لە هەموو خاڵەکانی نێوانیاندا باشتر دەکات.,

    وێنەی ژنێکی وەستاو لەسەر دەریاچەیەک کە بە زوومی 6.5 هێندە گیراوە، گەشە و دیمەنە شاخاوییەکانی پاشبنەما زۆر ڕوون و وردە.
    بە Galaxy S24 Ultra گیراوە withGalaxy#

    ProVisual engine هەموو شەوێک بە وردەکاریی ڕوون وێنە دەگرێت

    ProVisual engine هەموو شەوێک بە وردەکاریی ڕوون وێنە دەگرێت

    Space Zoom تەنانەت لە شەوانیشدا، تۆ دەخاتە ناوەڕاستی چالاکییەکان. بە پیکسڵی 1.6 هێندە گەورەتر و Tele OISـی فراوانتر، وێنە و ڤیدیۆکان گەشاوەتر و جێگیرترن — تەنانەت بابەتە دوورەکانیش بە ڕوونی سەرنجڕاکێش دەبن.,,

    بە Galaxy S24 Ultra گیراوە withGalaxy#

    قەبارەکەی بگۆڕە، دەستکاری بکە. ڕێک بەم شێوەیە

    قەبارەکەی بگۆڕە، دەستکاری بکە. ڕێک بەم شێوەیە

    ئایا شتێک لە شوێنی خۆیدا نیە؟ بە ئاسانی لە دوای وێنەگرتن بیگوازەرەوە. بژاردە نوێیەکانی دەستکاریکردن کە بە ژیریی دەستکرد بەهێزرکراون ڕێگەت پێدەدەن ئەو وێنەیە بەدەستبخەیت کە دەتەوێت، وەکو گۆڕینی شوێنی تەنەکان و پڕکردنەوەی ژیرانەی ئەو شوێنەی بە بەتاڵی جێیانهێشتووە.

    وێنەیەک لە ئەپی Galleryـدا دەستکاری دەکرێت. دوگمەیەکی دەستکاریکردن پەنجەی لێدراوە و یەکێک لە بابەتەکان دەستنیشانکراوە. گواستراونەتەوە بۆ شوێنێکی تر لە ناو وێنەکەدا. پاشان، شوێنە بەتاڵەکان پڕدەکرێنەوە.

    دەستکاری کات بکە لەگەڵ تایبەتمەندی Instant Slow-mo (خاوکردنەوەی دەستبەجێ)

    دەستکاری کات بکە لەگەڵ تایبەتمەندی Instant Slow-mo (خاوکردنەوەی دەستبەجێ)

    ڤیدیۆ ئاساییەکان بگۆڕە بۆ شاکاری سینەمایی لەگەڵ تایبەتمەندیی Instant Slow-mo (خاوکردنەوەی دەستبەجێ). لەگەڵ وێنەی دروستکراوی AI لە نێوان فرەیمەکاندا، تەنها دەست لێدان و ڕاگرتنێکی سادەی پێویستە بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەوەی کەی کاریگەری خاوکردنەوە دەستپێدەکات و دەوستێت، تەنانەت لەسەر فایلە داگرتراوەکانیشدا.

    ڤیدیۆیەکی شەڕی باڵۆنە ئاوییەکان لە ئاهەنگی لەدایکبوونی منداڵێکدا لە حەوشەکەیاندا بە خێراییەکی ئاسایی لەسەر ڕوونمای Galaxy S24 Ultra پەخش دەکرێت. کەسێکی گەورەساڵ لە پشت مێزی دیارییەکان دێتە دەرەوە. لەگەڵ تەقینی باڵۆنێکی ئاو بەسەر سەریدا، ڤیدیۆکە دەگۆڕێت بۆ جوڵەی خاو.

    Super HDR. AI لە پێشبینینی سەرەتاییەوە بۆ بڵاوکردنەوە

    Super HDR. AI لە پێشبینینی سەرەتاییەوە بۆ بڵاوکردنەوە

    لەگەڵ نوێترین بەرزکردنەوەی ئێمە بۆ Super HDR، کامێڕا پێشبینینی Super HDR هەر وەک گرتەی کۆتایی نیشان دەدات. ڕواستەوخۆ دەتوانیت بزانیت وێنە و ڤیدیۆ زۆر گەش و ڕوونەکانت چۆن دەبن تەنانەت بەرلەوەی بیانگریت. لەگەڵ ئەوەشدا، تەنانەت کاتێک بە کامێڕای ئەپەکانی تۆڕی کۆمەڵایەتی وێنە دەگریت، کاردەکات.

    وێنەی ژنێک لە ساتی خۆرئاوابووندا گیراوە. لەگەڵ Super HDR ڕەنگ و تێریی ڕەنگ باشترکراوەتەوە بۆ ئەوەی بابەتەکە ڕووناک بێت و هەورەکانی ئاسمان چاکتر بەرچاو بکەون. ئەو وێنە Super HDRـەی کە لە دۆزەرەوەی دیمەندا نیشان دراوە لەگەڵ ئەنجامە ڕوونیی بەرزەکەی کۆتایی کە لە گەلەریدا هەڵگیراوە یەکسانە.

    بە Galaxy S24 Ultra گیراوە withGalaxy#

    Live Translate. ئاسانترین ڕێگەیە بۆ گفتوگۆکردن

    لە سایەی Live Translate، ئێستا دەتوانیت وەرگێڕانی ڕاستەوخۆ لە کاتی پەیوەندی تەلەفۆنی بەدەستبهێنیت. بەربەستەکانی زمان تێکبشکێنە بە ڕادەیەک کە هەرگیز وا ئەنجام نەدرابێت — تەنانەت لە ڕێگەی کورتە نامەشەوە. بە زمانی خۆت وەڵامبدەرەوە — قسەکانت بە هەمان شێوە وەردەگێڕێنە سەر زمانی لایەنەکەی تر.

    پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە کاتی ڕاستەقینەدا وەردەگێردرێت. وتووێژەکە وەکو دەقێکی گفتوگۆ بە دوو زمان لەسەر شاشەکە دەردەکەوێت.

    وەرگێڕێک کە لە گیرفانتدایە

    دەتەوێت پرسیار لە کەسێکی ناوخۆ بکەیت بۆ پێشنیازێک؟ نیگەران مەبە! وەرگێڕێک لە گیرفانتدایە. چێژی لێببینە تەنانەت لە مۆدی airplane (ناو فڕۆکە) بەبێ Wi-Fi.

    In the Interpreter app, a conversation in two languages is transcribed and translated in real time.

    لەگەڵ Chat Assist شێوازێکی گونجاو بۆ دەقەکەت هەڵبژێرە

    بە کۆنتڕۆڵی ژیریی دەستکرد لە Chat Assistـدا کورتەنامەکانت بنوسە. ئێستا دەتوانیت بە شێوازی پیشەیی، هاوڕێیەکی نزیک، تەنانەت بە ڕێزەوە ئەوە بڵێیت کە مەبەستتە. لە “چۆن ئەمە بڵێم؟”ـەوە دەستپێبکە بۆ “بۆچی من بیرم لەمە نەکردبووەوە؟” تەنها لە چەند چرکەیەکدا.

    دەقی نامەیەکی ئامادەکراو لە میلی ناردندا دەنووسرێت. 'زۆر باشە! ئەی ڕات چیە لەسەر بوڵگۆجی؟' دەستەواژەیەکی جێگرەوە بە چەند تۆنێکی جیاواز پێشنیار دەکرێت. بە تۆنێکی ئاسایی دەڵێت، 'زۆر باشە! ئەی ڕات چیە لەسەر بوڵگۆجی؟' تۆنی کۆمەڵایەتی دەڵێت، ‘بوڵگۆجی هەر دەبێت تاقیبکرێتەوە! هاشتاگی باڕبیکیوی کۆری'

    Noteـەکان لە چاوتروکانێکدا بە ژیریی دەستکرد پوختە بکە

    ئاخۆ تۆ بیرۆکەیەک یان یادداشتێک دەنووسیتەوە، Note Assist چیرۆکێکی درێژ کورت دەکاتەوە. تەنها دەست بە نووسین بکە، و دواتر بیکە بە پوختەیەکی ڕوون و ئاسان بۆ پێداچوونەوە.

    وە کاتێک بەدوای تێبینییەکی کۆندا دەگەڕێیت، ئەوا کەڤەرە نوێیەکان پوختەیەکی سادەکراو نیشاندەدەن — وادەکەن شاشەکەت بە شێوەیەکی ڕێکوپێک دەربکەوێت تا بتوانیت بە ئاسانی شتەکان بدۆزیتەوە.

    پارچە دەقێکی درێژ لە Noteـێکدا تیشکی خراوەتەسەر. بە چەند پەنجەلێدانێکی کەم، پوختەیەکی سادەکراوەی ناوەڕۆکەکە دروستدەبێت. بەڵگەنامەکە پاشەکەوت دەکرێت.

    ڕاستەقینەترین یاریکردنی مۆبایلی ئێمە کە تا ئێستا هەبێت

    لۆگۆی Arena Breakout. Ray tracing چالاککراوە. Ray tracing ناچالاککراوە. بەراوردێکی سەرەتا و دواتر لەسەر ڕوونمای Galaxy S24 Ultra کاریگەرییەکانی Ray tracing لە وێنەیەکی یاریکردنی Arena Breakout نیشاندەدات. Ray tracing وادەکات تیشکدانەوەکانی سەر ڕووەکان زیاتر دەربکەون.

    دەکرێت سەرکەوتن بۆ تۆ بێت لەگەڵ Snapdragon® 8 Gen 3ـی نوێ بۆ Galaxy.‏‏ پڕۆسێسکردنی خێراتر ئەو توانایەت پێدەبەخشێت کە تۆ بۆ هەوموو ئەو یارییانەی کە دەتەوێت بیانکەیت، پێویستت پێیەتی. پاشان، کاریگەرییە گرافیکییەکان لەگەڵ شوێنهەڵگرتنی تیشکی (ray tracing) لە کاتی ڕاستەقینەدا بۆ سێبەر و ڕووناکیدانەوەی تەواو ڕاستەقینە دەردەکەون.

    بڵێ چی؟ ئێمە قەبارەی ژووری دەردانی گەرمیی Galaxy S24 Ultraـمان بە نزیکەی دوو هێندە کردووە بۆ باشترکردنی لەناوبردنی گەرمی و پێدانی ئەزموونی گرافیکی ساف بەو شێوەیەی کە مەبەست بوو.

    • NPU

      41 % کرداری باشتربوو لەگەڵ ژیریی دەستکرد

    • GPU

      30 % دیمەنی گرافیکی و کارایی بەهێزتر

    • پڕۆسێسەر

      20 % خێراتر، کارایی پڕۆسێسی کۆمپیوتەری بە کارامەیی وزەی باشتر

    پاتری بە درێژایی ڕۆژ بۆ یاریکردنی بەردەوام

    بە هۆی توانای یەکجار زۆر و کارامەیی زیاتری وزە، پاترییەکەی Ultra تەمەنی زیاترت پێدەدات لە کاتی پێویستیدا —  وەک دەزانیت، وەک جەنگە ئەفسانەییەکەی کۆتایی قۆناغی یارییەک کە خۆتت بۆ ئامادە کردووە.,

    • سەیری ڤیدیۆ بکە هەتا

      30 کاتژمێر

    • گوێ لە مۆسیقا بگرە هەتا

      95 کاتژمێر

    ڕوونمای 2600 نیت. ڕووناکترین ڕوونمای خۆگونجێنەری مۆبایلمان لە ژێر تیشکی خۆردا

    سەرسوڕهێنەرترین ڕوونمای ئێمە بە چەند نوێکردنەوەی بەرچاوی توانای بینین و سەیرکردن دێتە بەردەست. Corning® Gorilla® Armor ڕەنگدانەوە کەم دەکات و ڕوونیی بینین باشتر دەکات، تەنانەت لە ڕووناکی ڕاستەوخۆی خۆردا. پاشان Vision Boosterـێکی باشترکراو کۆنتڕاست و ڕەنگ باشتر دەکات بۆ ئەزموونێکی زۆر ناوازە.

    لۆگۆی VDE. ناسنامە: 40057676

    ڤیدیۆیەک بە توانای بینینی ڕوون بە شێوەی بەراوردکردنی پێشتر و دواتر لەسەر ڕوونمایەکی Galaxy S24 Ultra دەبینرێت. ئامێرەکە لە دەرەوە لە ژێر تیشکی خۆردا ڕاگیراوە و ڤیدیۆیەک لەسەر شاشەکە پەخشدەبێتەوە.

    بۆچی لە iOSـەوە بێمە سەر Galaxy؟

    بەبێ ماندووبوون لە iOSـەوە بیگۆڕە

    وێنە، ڤیدیۆ، Contacts، ڕۆژمێر و ئەپەکانت لەڕێگەی Smart Switch ڕاگرە — تەنانەت ئەگەر لە iOSـەوە بگۆڕیت.,,

    ببە بە یەکەم کەسی بۆ تاقیکردنەوەی پێشەنگی ژیریی دەستکرد

    بیگۆڕە بە Galaxy بۆ ئەوەی لەڕێگەی سەردەمێکی نوێی ژیریی دەستکردی مۆبایلەوە تەواوی کاروباری رۆژەکەت ئاسانبکەیتەوە.

    ڕێگرەکانی نێوان ئامێرەکان لەبیربکە

    بیگۆڕە بە Galaxy بۆ کردنەوەی ڕێگەی بێکێشە بۆ کارکردن، یاریکردن و تەندروستیی بەردەوام لە سەرانسەری ئامێرەکانتدا.

    فایلەکان لە ساتی خۆیاندا هاوبەشبکە

    بەبێ هیچ هەوڵێکی زیادە، لە ڕێگەی Quick Share وێنە، ڤیدیۆ و چەندین جۆری تر لە فایلەکان بنێرە بۆ بەکارهێنەرانی دەرەوەی ئیکۆسیستەمی Galaxy.‏‏ پێشتر تایبەت بوو بە ئامێرەکانی Galaxy، ئێستا بە هەمان شێوە لەگەڵ ئامێرەکانی Androidـی نزیکیشی کاردەکات.

    Try Galaxy لەسەر مۆبایلەکەت

    تاوەکو ئێستا نوێترین ئامێری Galaxyـت تاقیکردۆتەوە؟ پێت چۆنە ئێستا تاقی بکەیتەوە؟ هەر لەسەر مۆبایلەکەت! هەر لەگەڵ داگرتن دەست بە ئەزموونەکە بکە.

    تاوەکو ئێستا نوێترین ئامێری Galaxyـت تاقیکردۆتەوە؟ پێت چۆنە ئێستا تاقی بکەیتەوە؟ هەر لەسەر مۆبایلەکەت! بۆ دەستپێکردن، تەنیا پێویستە QR codeـەکە سکان بکەیت و دایبگریت.

    QR codeـی دەسپێگەیشتن بە Try Galaxy

    Quick Share لە دەرەوەی ئیکۆسیستەمی خۆت

    تۆ سنوردار نەکراویت بە مۆبایلەکانی Galaxy. کۆدی QR و ژمارە پەیوەندییە هەڵگیراوەکان بەکاربهێنە بۆ هاوبەشکردن لەگەڵ بەکارهێنەرانی iOS یاخود هاوڕێیان و خێزانەکەت لە دوورەوە.,

    لەلایەن Samsung Knoxـەوە پارێزراوە

    ئاسوودە بە لەگەڵ پارێزەری بێهاوتای مۆبایلەکەمان، کە بە Knox Vaultـی دژەبەزاندن و هەروەها Knox Matrix کە دیدگای Samsungـە بۆ ئاسایشی فرەئامێری بەهێزکراوە.

    گۆڕانکاری لە هەنگاوی بچوکەوە دەست پێدەکات

    ئێمە هەنگاو بە هەنگاو بە ئاڕاستەی داهاتوویەکی بەردەوام دەڕۆین. ئێمە باوەڕمان بە بنیاتنانی گەشتێکی بەردەوامە لە ڕێگەی گۆڕانکارییە بچووکەکان کە بتوانن جیاوازی گەورە دروستبکەن. کاری باش کردن، هەستی خۆشی بەدواوەیە.

    ئاڵوگۆڕی بکە و پاشەکەوت بکە

    بۆ پاشەکەوتکردن بۆ مۆبایکە نوێیە Galaxy S24 Ultraـەکەت، مۆبایلە کۆنەکەتمان پێبفرۆشەوە.

    مۆبایلێکی زیرەکی کۆن دووردەکەوێتەوە کاتێک Galaxy S24 Ultraـی نوێ لەگەڵ S Penـدا بە یەکەوە دێنە پێشەوە.

    هەتا 1 تێرابایت بیرگە

    هەموو شتێک بە بژاردەکانی 256 گێگابایت، 512 گێگابایت و 1 تێرابایت هەڵبگرە.

    ئێکسسوارات بۆ سەردەمی داهاتووت زیادبکە

    چوار ئامێری جیاوازی زنجیرەی Galaxy S24 Ultra بە تەختی دانراون و بەرگیان لەسەر دانراوە: بەرگی Flipsuit بە ڕەنگی زەرد، بەرگی ڕاگر بە توانای وەستان ڕەنگی خۆڵەمێشیی تۆخ، بەرگی Gadgetـی ڕوون و بەرگی جزدانی Smart View بە ڕەنگی ڕەش. S Pen لە تەنیشتی جێگیرکراوە.

    پرسیارە باوەکان

    Galaxy S24 | S24+‎

    ڕێگا زیرەکەکان تاقی بکەرەوە بۆ بەدەستهێنانی Galaxy S24 Ultraـەکەت

    ئاسۆکان فراوانتر دەبن لەگەڵ Galaxy

    1. زنجیرەکان کورتکراوەن و ھاوشێوە کراون. ئەنجامەکان تەنها بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوەن. ڕەنگە ئەنجامەکان بەگوێرەی لێکچوونی بینراو جیاوازبن. پێویستی بە گرێدراوی بە ئینتەرنێتە. ڕەنگە پێویست بکات بەکارهێنەران Android بۆ دواین وەشان نوێبکەنەوە. ڕەنگە توانای کرداریی بەرهەم بەگوێرەی ئەپ و ڕێکخستنەکانی ئامێرەکەت جیاوازبێت. ڕەنگە بەشێک لە کردارەکان لەگەڵ هەندێک ئەپدا نەگونجێن. بەردەستبوونی خزمەتگوزارییەکە بەگوێرەی وڵات و زمان دەگۆڕێت. دڵنیایی لەسەر دروستیی ئەنجامەکان نادرێت.
    2. Live Translate پێویستی بە گرێدراویی بە تۆڕێک و چونەژوورەوەی Samsung Account هەیە. Live Translate بە تەنها لەسەر ئەپی Samsung Phone کە پێشوەختە دامەزرێنراوە بەردەستە. ڕەنگە بەشێک لە زمانەکان پێویستیان بە داگرتنی پاکێجی زمانەکە بێت. ڕەنگە بەردەستبوونی خزمەتگوزارییەکە بەپێی زمان جیاواز بێت. دڵنیایی لەسەر دروستیی ئەنجامەکان نادرێت.
    3. Interpreter requires Samsung Account login. Certain languages may require language pack download. Service availability may vary by language. Accuracy of results is not guaranteed. Availability and supported features may vary by country, region or carrier. Availability of supported languages may vary.
    4. Note Assist پێویستی بە گرێدراویی بە تۆڕێک و چونەژوورەوەی Samsung Account هەیە. ژمارەی پیتەکان سنووردارە. ڕەنگە بەردەستبوونی خزمەتگوزارییەکە بەپێی زمان جیاواز بێت. دڵنیایی لەسەر دروستیی ئەنجامەکان نادرێت.
    5. Generative Edit پێویستی بە گرێدراویی ئینتەرنێت و چونەژوورەوەی Samsung Account هەیە. ئەنجامەکەی دەستکاریکردن بە بەکارهێنانی Generative Edit وێنەیەکی قەبارە گۆڕاو تا 12 مێگاپیکسڵ دەبێت. لە کاتی پاشەکەوتکردنیدا نیشانەیەکی کاڵی دیار لەسەر وێنە بەرهەم هاتووەکە دادەنرێت بۆ ئەوەی ئاماژە بەوە بکات کە وێنەکە لەلایەن ژیریی دەستکردەوە دروستکراوە. دروستیی و متمانەی دەرەنجامە دروستکراوەکە گەرەنتی نەکراوە.
    6. تایبەتمەندی وەرگێڕان لە Chat Assistـدا پێویستی بە پەیوەندی تۆڕ و چوونەژوورەوەی Samsung Account و داگرتنی پاکێجی زمانە لە Galaxy store. بۆ چالاککردنی تایبەتمەندییەکە دەبێت لەگەڵ درێژی دیاریکراو یەکبگرێتەوە. ڕەنگە بەردەست بوونی خزمەتگوزاری بەگوێرەی وڵات، ناوچە یان زمان جیاواز بێت. ڕەنگە هەندێک لە ئەپەکانی چاتکردن پاڵپشتی لەم تایبەتمەندییە نەکەن. دڵنیایی لەسەر دروستیی ئەنجامەکان نادرێت.
    7. کاتێک لە گۆشە بۆ گۆشە دەپێورێت، قەبارەی شاشەی Galaxy S24 Ultra بریتیە لە 6.8 ئینچ بە لاکێشەی تەواو و 6.8 ئینچ بە گۆشە چەماوەکانەوە؛ ڕووبەری بینراوی ڕاستەقینە بەهۆی گۆشە چەماوەکان و کونی کامێڕا بچووکترە.
    8. تەنها چوارچێوەی ئامێرەکە بە تیتانیۆم داپۆشراوە. چوارچێوەکە کلیلی دەنگ و دوگمەکانی تەنیشت ناگرێتەوە.
    9. کاتێک بەراورد دەکرێت بە Galaxy S23 Ultra.
    10. ڕەنگە بەردەست بوونی ڕەنگ بەگوێرەی وڵات یان دابینکەری خزمەتگوزاری جیاوازبێت.
    11. زوومی کوالیتی optical لە لایەن هەستەوەری Adaptive Pixel (پیکسڵی خۆگونجێنەر)ـەوە چالاک دەکرێت.
    12. AI Zoom بۆ مەوداکانی نێوان درێژی زوومی دیجیتاڵی بەکاردەهێنرێت. دڵنیایی لەسەر دروستیی ئەنجامەکان نادرێت.
    13. ڕەنگە ئەنجامەکان جیاواز بن بەپێی بارودۆخی ڕووناکی و/یان بارودۆخی وێنەگرتن لەوانەش بوونی چەند بابەتێک، کە لە فۆکەس دەرچوون یان بابەتی جووڵاو.
    14. مەوداکانی 3 هێندە و 5 هێندە بە زوومی optical دێن و مەوداکانی 2 هێندە و 10 هێندە بریتیین لە زوومی بە کوالیتی optical.
    15. پێویستە زوومی 2 هێندە لە ڕێکخستنەکانی ئەپی Camera Assistant چالاکبکرێت. Camera Assistant لە Galaxy Store دەتوانرێت دابگیرێت.
    16. ڤیدیۆی 8K دەبێت لەسەر ئامێرێک سەیربکرێت کە پاڵپشتی سەیرکردنی ڤیدیۆی 8k بکات.
    17. Space Zoomـی 100 هێندە؛ زوومی opticalـی 10 هێندە و زوومی دیجیتاڵی 100 هێندە بە تەکنەلۆژیای Super Resolution لەخۆ دەگرێت. ڕەنگە وێنەکە هەندێک تێکبچێت لە مەوداکانی زوومی سەروو 10 هێندە.
    18. ڕەنگە هەندێک لە ئەپەکان پاڵپشتی لە Super HDR نەکەن.
    19. تایبەتمەندی پێشنیارەکانی تۆن لە Chat Assist پێویستی بە گرێدراویی ئینتەرنێت و چوونەژووری Samsung Account هەیە. بۆ چالاککردنی تایبەتمەندییەکە دەبێت لەگەڵ درێژی دیاریکراو یەکبگرێتەوە. ڕەنگە بەردەستبوونی خزمەتگوزارییەکە بەپێی زمان جیاواز بێت. دڵنیایی لەسەر دروستیی ئەنجامەکان نادرێت.
    20. Arena Breakout © Proxima Beta Pte. سنووردار. گشت مافەکان پارێزراون. گشت هێما بازرگانییەکان و لۆگۆ و مافەکانی کۆپیکردن موڵکی خاوەنەکانیانن. بەردەستە بۆ کڕین لە Samsung Galaxy Store و فرۆشگاکانی تری ئەپ لە چەند وڵاتێکی دیاریکراو.
    21. بەرهەمەکانی بڕاندی Snapdragon بەرهەمی .Qualcomm Technologies, Inc یاخود کۆمپانیاکانی سەر بە ئەوە.
    22. ژووری دەردانی گەرمیی دامەزرێنراو لەسەر Galaxy S24 Ultra بە ڕێژەی 92% گەورەترە لەوەی Galaxy S23 Ultra.
    23. باشتربوونی کارایی AP بە بەراوردکردن بە Galaxy S23 Ultra نیشان دراوە. کارایی ڕاستەقینە دەکرێت بەپێی ژینگەی بەکارهێنەر، بارودۆخەکان و سۆفتوێر و ئەپلیکەیشنی پێشوەختە دامەزراو جیاوازبێت.
    24. تەمەنی ڕاستەقینەی پاتری بەگوێرەی ژینگەی تۆڕ، تایبەتمەندییەکان و ئەپە بەکارهێنراوەکان، ژمارەی پەیوەندییەکان و نامەکان، ژمارەی جارەکانی بارگاویکردن و زۆر هۆکاری تر دەگۆڕێت. خەمڵێندراوە لە بەرامبەر تێکڕای پرۆفایلی بەکارهێنان کە لەلایەن UX Connect Research کۆکراوەتەوە. سەربەخۆیانە لە لایەن UX Connect research لە ئەمریکا و بەریتانیا لە نێوان 2023.11.25-2023.12.15 هەڵسەنگاندنی بۆ کراوە بە وەشانی پێش بڵاوبوونەوەی SM-S921 و SM-S926 و SM-S928 لە ژێر دۆخی ڕێکخستنی بنەڕەتی بە بەکارهێنانی تۆڕەکانی LTE و 5G Sub6. لە ژێر تۆڕی 5G mmWaveـدا تاقی نەکراوەتەوە.
    25. لەسەر بنەمای بارودۆخی تاقیکردنەوەی تاقیگەی ناوخۆیی سامسۆنگ بە وەشانی پێش بڵاوکردنەوەی مۆدێلی دیاریکراو کە لە ڕێگەی Bluetoothـەوە بە بیستۆك گرێدراوە بە ڕێکخستنە پێشوەختەکان لەسەر LTE. بە بەراورد بە توانا و تەزووی پێوانەکراو لەسەر ڕێژەی بەکارهێنانی وزەی پاتری خەمڵێنراوە، لە کاتی پەخشکردنی ڤیدیۆ (فایلی ڤیدیۆیی بە ڕوونیی 720p کە لەسەر ئامێر هەڵگیراوە) و پەخشکردنی دەنگ (فایلی mp3 بە کوالێتی 192kbps کە لەسەر ئامێر هەڵگیراوە و بە کوژاندنەوەی ڕوونمای LCD)، بە ڕێککەوت یەک لەدوای یەک. کاتەکانی ڕاستەقینەی ماوەی کارپێکردنی ڤیدیۆ و دەنگ بەپێی گرێدراویی تۆڕ، ڕێکخستنەکان، فۆرماتی فایل، ڕووناکیی شاشە، بارودۆخی پاتری و چەندین هۆکاری تر دەگۆڕێت.
    26. ڕوونمای Dynamic AMOLED 2X لەسەر Galaxy S24 Ultra بڕوانامەیەکی بەدەستهێناوە لەلایەن VDE Germany بۆ Mobile Color Volume (قەبارەی ڕەنگی مۆبایل) بە ڕێژەی 100% لە مەودای ڕەنگی DCI-P3، کە واتای ئەوەیە وێنەکانت کاڵ نین و ڕەنگی ڕوونی زیندووی باوەڕپێنەکراو بەدەست دەهێنیت بێ گوێدانە جیاوازیی ئاستی ڕووناکی. ڕوونماکە دەتوانێت بگات بە بەرزترین ئاستی ڕووناکی هەتا وەکو 2600 نیت، ئەمەش جیاوازیی نێوان بارەکانی تاریك و ڕووناکی ناوەڕۆکی دیجیتاڵی باشتر دەکات بۆ وێنەیەکی درەوشاوەی کوالێتی بەرزتر، بە ڕێژەی کۆنتڕاستی 5,000,000:1 بۆ ئەوەی ئەزموونی مۆبایلەکەت سەرسوڕهێنەرتر بێت.
    27. بۆ گواستنەوەی بێتەل لە ئامێرەکانی ™Androidـەوە پێویست دەکات کە ئامێری وەرگر خاوەنی Android™ 4.3 یان نوێتر و ئامێری نێرەر خاوەنی Android™ 4.3 یان نوێتر بێت. دەتوانرێت لە ڕێگەی گرێدراوی بێتەلەوە گواستنەوە بەبێ کێبڵ ئەنجامبدرێت. بۆ گرێدرانی بێتەل، پێویستە ئامێری وەرگر خاوەنی Android™ 4.0 یان نوێتر و ئامێری نێرەر خاوەنی Android™ 4.0 یان نوێتر بێت. Smart Switch Mobile لە ”Settings (ڕێکخستنەکان)“ لەسەر ئامێری Galaxyـی وەرگر بکەرەوە یان ئەپی Smart Switch Mobile لە Galaxy Store دابگرە. ڕەنگە زانیاری و ناوەڕۆکی بەردەست بۆ گواستنەوە بەگوێرەی ڕێگەی گواستنەوە جیاوازبێت.
    28. بۆ گواستنەوەی بە کێبڵ لە iOSـەوە پێویست دەکات کە ئامێری وەرگر خاوەنی Android™ 4.3 یان نوێتر بێت و ئامێری نێرەر iOS 5 یان دواتری هەبێت. دەکرێت گواستنەوە بەبێ کێبڵ لەڕێگەی گرێدراوێکی بێتەل یاخود iCloud ئەنجامبدرێت. بۆ گرێدرانی بێتەل، ئەوا پێویستە ئامێری وەرگر Android™ 4.0 یاخود سەرووتری هەبێت و ئامێری نێرەر iOS 12 یاخود سەرووتری هەبێت. بۆ گواستنەوەی iCloud پێویست دەکات کە ئامێری وەرگر Android™ 4.0 یاخود سەرووتری هەبێت و ئامێری نێرەر iOS 5 یاخود سەرووتری هەبێت. Smart Switch Mobile لە ”Settings (ڕێکخستنەکان)“ لەسەر ئامێری Galaxyـی وەرگر بکەرەوە یان ئەپی Smart Switch Mobile لە Galaxy Store دابگرە. بۆ گواستنەوەی بێتەل، لە App Storeـدا Smart Switch بۆ iOS لەسەر iPhone یاخود iPadـەکەت دابگرە. ڕەنگە زانیاری و ناوەڕۆکی بەردەست بۆ گواستنەوە بەگوێرەی ڕێگەی گواستنەوە جیاوازبێت.
    29. پێشنیاردەکرێت کە گرێدراوی بە کێبڵ بەکاربهێنرێت کاتێک کە داتای هەمەچەشن لە یەک کاتدا دەگوازیتەوە.
    30. Galaxy Buds2 Pro، Galaxy Watch6 Classic و Galaxy Tab S9 بە جیا دەفرۆشرێت.
    31. لەسەر ئەو ئامێرانەی کە خاوەنی Android OS 10 (Q OS) یاخود دواتر و One UI 2.1 یاخود دواترن بەردەستە. پاڵپشتی کۆمپیوتەرە کەسییەکان Samsung Notebook و Galaxy Bookـەکانیش دەگرێتەوە، لەوانە ئەو کۆمپیوتەرە کەسییانەی لەسەر بنەمای Qualcomm کە لە ساڵی 2020 یاخود دواتر و کۆمپیوتەرە کەسییەکانی Windowsـی کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکانی تر کە بە Windows 10 2004 یان نوێتر کاردەکەن، کە خاوەنی درایڤەری بلووتووسی وەشانی Intel 22.50.02 یاخود نوێتر و درایڤەری Wi-Fiـی Intel 22.50.07 یاخود نوێترن.
    32. Galaxy Tab S9 بە جیا دەفرۆشرێت.
    33. بۆ هاوبەشکردنی فایل لەڕێی کۆدی QR و Contacts، دەکرێت هەتا 1,000 فایل لە یەک کاتدا بگوازرێتەوە. پێویستە هەر فایلە لە 3 گێگابایت کەمتر بێت، و دەتوانرێت هەتا 5 گێگابایت لە داتای گشتی لە ڕۆژێکدا بگوازرێتەوە. لینکەکان دوای دوو ڕۆژ بەسەردەچن. ئامێری نێرەر پێویستی بە Samsung Account هەیە، و ئامێری هەریەک لە نێرەر و وەرگر پێویستیان بە گرێدراوییەکی ئینتەرنێت هەیە.
    34. Knox Matrix لەسەر مۆبایلی زیرەک و تابلێتەکانی Galaxy خاوەن One UI 6.0 یاخود سەرووتر پاڵپشتی دەکرێت. ڕەنگە بەردەستبوون بەگوێرەی وڵات یان هەرێم جیاوازبێت.
    35. مەرج و ڕێساکان جێبەجێ دەکرێن. ڕەنگە بەردەست بوون بەگوێرەی دابینکەری خزمەتگوزاری، وڵات یان ناوچە جیاوازبێت. شیاوبوونی ئامێر بۆ ئاڵۆگۆڕی بازرگانیی لەسەر لاپەڕەی Trade-in (ئاڵوگۆڕ و بازرگانیکردندا) بپشکنە.
    36. ڕەنگە بەردەستبوون و بژاردەکانی بیرگە بەپێی دابینکەری خزمەتگوزاری، وڵات یاخود هەرێم جیاوازبێت. ڕەنگە بەردەست بوونی شوێنی هەڵگرتنی کۆگای ڕاستەقینە بەگوێرەی سۆفتوێری پێشوەختە دامەزرێنراو جیاوازبێت.
    37. هەموو ئێکسسواراتەکان بە جیا دەفرۆشرێن.
    38. کاتێک لە گۆشە بۆ گۆشە دەپێورێت، قەبارەی شاشەی Galaxy S24 Ultra بریتیە لە 6.8 ئینچ بە لاکێشەی تەواو و 6.8 ئینچ بە هەژمارکردنی گۆشە چەماوەکان. قەبارەی شاشەی Galaxy S24 بریتیە لە 6.2 ئینچ بە لاکێشەی تەواو و 6 ئینچ بە هەژمارکردنی گۆشە چەماوەکان و قەبارەی شاشەی +Galaxy S24 بریتیە لە 6.7 ئینچ بە لاکێشەی تەواو و 6.5 بۆ هەژمارکردنی گۆشە چەماوەکان؛ ڕووبەری ڕاستەقینەی بینین بەهۆی گۆشە چەماوەکان و شوێنی کامێڕا بچووکترە.
    39. بەهای نموونەیی لە ژێر بارودۆخی تاقیگەیی لایەنی سێیەمدا تاقیکراوەتەوە. بەهای نموونەیی بەهای تێکڕای خەمڵێندراوە بە لەبەرچاوگرتنی لادان لە توانای پاتری لە نێوان نمونەکانی پاتری کە بەپێی ستانداردی IEC 61960 تاقیکراونەتەوە. توانای هەڵسەنگێندراو بریتیە لە 3880mAh بۆ Galaxy S24 و 4755mAh بۆ +Galaxy S24 و 4855mAh بۆ Galaxy S24 Ultra. ڕەنگە تەمەنی ڕاستەقینەی پاتری بەپێی ژینگەی تۆڕ، شێوەی بەکارهێنان، و هۆکارەکانی تر بگۆڕێت.
    40. +Galaxy S24 ،S24 و S24 Ultra بە IP68 پۆلێنکراون. لەسەر بنەمای مەرجەکانی تاقیكردنەوەی نوقمکردن لە ناو ئاوی پاک هەتا 1.5 مەتر بۆ ماوەی هەتا 30 خولەک لە تاقیگەدا. ئامۆژگاری ناکرێت بە بەکارهێنان لە کەناردەریا یان مەلەوانگە. بەرگری دژی ئاو و تۆزی ئامێر هەمیشەیی نییە و ڕەنگە بە تێپەڕبوونی کات کەمببێتەوە بەهۆی بەکارهێنانی ئاساییەوە.
    41. Instant Slow-mo (خاوکردنەوەی دەستبەجێ) تەنها لە ئەپە پێشوەختە دامەزراوەکانی Samsung Video Player و Samsung Gallery بەردەستە. ڕەنگە بەردەستبوونی خزمەتگوزاری بەپێی تایبەتمەندییەکانی ڤیدیۆکە جیاواز بێت.