Galaxy Z Fold5

Galaxy Z Fold5

Galaxy AI گەیشت

ئێستا بکڕە و 700 خولەکی ناوخۆیی و 30 خولەکی نێودەوڵەتی بەدەست بهێنە،
ئەمە جگە لە 10 گێگابایت داتا و 100 کورتەنامە لە مانگێکدا کاتێک 256 گێگابایت بیرگە لە زەین دەکڕیت

دوو ئامێری Galaxy Z Fold5 بە شێوەی ئاسۆیی دانراون. یەکێکیان نووشتاوەتەوە و لە دواوەی دەبینرێت و ئەوی تریان کراوەتەوە و لە شاشەی سەرەکییەوە دەبیندرێت. لەسەر ڕوونماکە ئەپێکی تێبینی-نووسین هەیە کە پێکهاتەیەکی وێناکراوی لە وێنەیەک و دەقێکی دەستنووسی تێدایە کە نووسراوە، ”جیهانی خۆت فراوان بکە.“ S Pen Fold Edition بۆ Galaxy Z Fold5 لە پێشەوەیە.
  • * وێنە بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراوە. ڕەنگە UIـی ڕاستەقینە جیاوازبێت.
  • *S Pen Fold Edition بۆ Galaxy Z Fold5 بە جیا دەفرۆشرێت. S Penـێک بەکاربهێنە کە بۆ Galaxy Z Fold دیزاین کراوە. ڕەنگە S Pen یان قەڵەمە ستایلەسەکانی تر زیان بە شاشەکە بگەیەنن. Galaxy Z Fold5 شوێنێکی ناوەکی تایبەت بۆ S Penـی نییە. پاڵپشتیی S Pen سنووردارە بۆ شاشەی سەرەکی.

Galaxy AI گەیشت

بەخێربێیت بۆ سەردەمی ژیری دەستکردی مۆبایل. لەگەڵ Galaxy Z Fold5 لە دەستەکانتدا، دەتوانیت ئاستی نوێی داهێنان، بەرهەمهێنان و تواناکان بکەیتەوە — سەرەتا لە گرنگترین ئامێری ژیانتەوە دەستپێبکە. مۆبایلە زیرەکەکەت.

ئەفسووناوی، رێک بەو شێوەیە.

Try Galaxy لەسەر مۆبایلەکەت ئەم QR codeـە سکان بکە یاخود سەردانی trygalaxy.com بکە
QR codeـی دەسپێگەیشتن بە Try Galaxy

باشترین ڕوونمای سەرەکی بە قەبارەی 7.6 ئینچ

شاشەیەکی سەرسوڕهێنەر و نقومکەر بکەرەوە - کە دووبارە دیزاینکراوەتەوە بۆ ئەوەی ئەزموونێکی یاریکردن کە پێشتر هەرگیز لەوێنەی نەبووە، بینینی سینەمایی لە هەر شوێنێک بیت و بەرهەمهێنانی هاوشێوەی کۆمپیوتەری کەسییت پێشکەش بکات - هەموو ئەمانە لەسەر ئامێرێک بە قەبارەی تابلێتێک.5,7

* وێنە بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراوە. ڕەنگە UIـی ڕاستەقینە جیاوازبێت.

ڕووناکی بەسەر چوارچێوەی خوارەوەی Galaxy Z Fold5ـێکی نووشتاوەدا تێدەپەڕێت کە لە تاریکیدا شاردراوەتەوە. کاتێک ئامێرەکە دەکرێتەوە، تیشکێکی تر دیسانەوە لێواری چوارچێوەی خوارەوە ئاشکرا دەکات، ئەمەش تەواوی ئامێرەکە دەخاتە ڕوو کە لە شاشەیەکی سەرەکی تەواو کراوەوە دەبینرێت. دیمەنێکی ئۆتۆمبێلێکی بەرزی وەرزشی لەسەر ڕووبەرێک کە ڕەنگدانەوەی ئاسمانێکی پڕئەستێرەی شەوانەی لێکەوتۆتەوە، لەسەر ڕوونماکە نیشان دراوە.

سووکترین و بچووکترین Galaxy Z Foldـی ئێمەیە تا ئێستا

یاساکانی فیزیا هیچیان لەگەڵ ئەم دیزاینە ئاست بەرزە پێناکرێت. Galaxy Z Fold5 شایەنی ناوەکەیتی، لەبەر ئەوەی وادەکات شاشەیەکی وا گەورە بە شێوەیەکی باوەڕپێنەکراو لە گیرفاندا جێگەی بێتەوە.

دیمەنێکی نزیک لە شاشەی سەرەکی کە بەشێکی نووشتاوەیە کاتێک بە تەواوی دادەخرێت. لە ناوەڕاستی چوارچێوەکەدا جەخت دەخرێتە سەر گۆشەی کۆتایی و Flex Hinge کە لە خوارەوە دەبینرێت.

بیکەرەوە، بەتەواوی بینووشتێنەرەوە یان بەو گۆشەیەی کە حەزت لێیە بینووشتێنەوە. Flex Hinge وا دیزاینکراوەتەوە کە بە تەکنیک سەرسامت بکات و بەپێی خواستی خۆت دەنووشتێتەوە.

پێکهاتە میکانیکییەکانی ناوەوەی Galaxy Z Fold5، لە دەوری Flex Hinge کۆکراونەتەوە.
Galaxy Z Fold5، بە نووشتاوەیی و لە لای بەرامبەری Flex Hingeـەوە دەبینرێت.
13.4mm ئەستووری8
253g کێش

* وێنە بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراوە.

باریکتر، سووکتر و گەڕۆکتر لە جاران9

ئێمە دیزاینەکەمان سادەتر کردۆتەوە، بۆ ئەوەی بتوانی ئەو شتەی خۆشت دەوێت بەبێ هیچ ماندووبوونێک بە توندوتۆڵی بەدەستەوەی بگریت.9

Galaxy Z Fold5ـێکی نووشتاوە لە گیرفانی ناوەوەی لای سنگی چاکەتێک دەردەهێندرێت.

بە ڕەنگی دڵخوازت، خۆت دەربڕە

داهاتوو گەشاوە دیارە بەم ڕەنگانە کە لە سروشتەوە ئیلهامیان وەرگرتووە.10

شینی سەھۆڵیی
دوو ئامێری Galaxy Z Fold5ـی نووشتاوە بە ڕەنگی شینی سەھۆڵیی. یەکێکیان لە شاشەی کەڤەر و Flex Hingeـەوە دەبینرێت. ئەوی تریان لە دواوە.

وە ئێستا بۆ ئەوەی چێژ ببینن

دیمەنێکی تاریک و دراماتیک لە درامای The Witcherـی Netflix لەسەر شاشەی کەڤەری Galaxy Z Fold5ـی کە لە باری ئاسۆییدایە پەخش دەبێتەوە. ئەندامبوون لە Netflix پێویستە. ئامێرەکە بۆ سەر شاشەی سەرەکی دەکرێتەوە کە لەوێدا دیمەنەکە بەبێ کێشە لەسەر ڕوونما گەورەکەی بەردەوام دەبێت.

* وێنە بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراوە. ڕەنگە UIـی ڕاستەقینە جیاوازبێت.

1750 نیت واتا بە ڕووناکی دەیهێڵێتەوە. تەنانەت لە ڕووناکی ڕاستەوخۆشدا

ڤیدیۆیەک لەسەر شاشەی سەرەکی Galaxy Z Fold5 لە Flex Modeـدا پەخش دەبێتەوە. پانێڵی Flex Mode کۆنتڕۆڵەکانی پەخشکردن لە نیوەی خوارەوەی شاشەکەدا نیشان دەدات.

خەمی ئەوەت نەبێت کە تیشکی خۆر دیمەنەکەت تێکبدات لەکاتێکدا چێژ لە بینینی فیلمێک بە ئەزموونی سینەمایی دەبینیت لەسەر شاشەی سەرەکی 7.6 ئینچی.5 هەست دەکەیت کە ڕاست لە ناوەڕاستی کردارەکەدایت — لەگەڵ Galaxy Z Fold5 کە تا 1750 نیت ڕووناکی دەردەدات.11

* وێنە بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراوە. ڕەنگە UIـی ڕاستەقینە جیاوازبێت.

* Flex Mode لە گۆشەکانی نێوان °75 بۆ °115 پاڵپشتی دەکرێت. ڕەنگە هەندێک لە ئەپەکان لە Flex Modeـدا یان پانێڵی Flex Mode پاڵپشتی نەکرێن.

بە درێژایی ڕۆژ چێژ وەربگرە12 پاتری گوێ بگرە هەتا 73 کاتژمێر6 سەیربکە تا 21 کاتژمێر6

مۆبایلێک کە بەم شێوەیە سەرنجڕاکێشە — تۆ دەتەوێت بەردەوام لەسەری بیت. وە بە سیستەمێکی دوو پاتری یێکجار گەورەی 4400mAh (نموونەیی)، دەتوانیت وابکەیت.13 بە هۆی وەیکە لەگەڵ پڕۆسێسەرێکی پێشکەوتوودا جووت کراوە، بە شێوەیەکی کارامە بەکارهێنانی وزە بەپێی خووەکانت و پێداویستییەکانتان ڕێکدەخات، ئەمەش وا دەکات یەک جار بارگاویکردنەوە لە جاران زیاتر بخایێنێت.

یاریکردنی بەهێز بە خێراترین Snapdragon کە تا ئێستا لەسەر Galaxy Z Foldـێک هەبێت

هێزی پێویست بۆ بەردەوام بوون لە ڕێگاکەت بەرەو سەرکەوتنت هەیە بە هاردوێر و سۆفتوێرە نوێکراوەکانی Snapdragon® 8 Gen 2 Mobile Platform for Galaxy.14 ئەم پڕۆسێسەری کارایی بەرزە هێزی پێویست بۆ یاریکردنی لە ئاستی پاڵەوانێتیدا دابیندەکات.

  • GPU 32 %↑
  • NPU 25 %↑
  • پڕۆسێسەر 18 %↑

* "HoYoverse" هێمایەکی بازرگانی و/یان هێمایەکی بازرگانیی تۆمارکراوی COGNOSPHERE PTEـە. LTD.

* Genshin Impact ئێستا لە Galaxy Store بەردەستە بۆ داگرتن.

* مافی کارە هونەریەکانی Genshin Impact پارێزراوە و Cognosphere PTEـن. LTD. بەهرەمەندە لە مافە تایبەتەکان.

* وێنە بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراوە. ڕەنگە UIـی ڕاستەقینە جیاوازبێت.

*باشتربوونی کارایی AP بە بەراوردکردن بە Galaxy Z Fold4 نیشان دراوە. کارایی ڕاستەقینە دەکرێت بەپێی ژینگەی بەکارهێنەر، بارودۆخەکان و سۆفتوێر و ئەپلیکەیشنی پێشوەختە دامەزراو جیاوازبێت.

دیمەنی یاریکردنی Genshin Impact. جوڵەکان ساف و ڕەوانن و گرافیکەکەی ڕوونە.

فرە پەنجەرە. چەکە نهێنیەکەت بۆ فرە ئەرکی

دوو ئامێری Galaxy Z Fold5. یەکێکیان نووشتاوە و لە دواوە دەبینرێت. ئەوی تریان بۆ شاشەی سەرەکی کراوەیە. دوو پەنجەرە لەسەر شاشەی سەرەکی کراونەتەوە. یەکێکیان ئەپێکی تێبینی-نووسینە کە چەند نیگارێکی بە S Pen تێدا کێشراوەتەوە کە بەسەر شاشەکەیدا دەسووڕێتەوە. ئەوی تریان وێبگەڕێکی ئینتەرنێتە.

پێشکەوتووترین ئەزموونی فرە ئەرکی کە تا ئێستا لەسەر مۆبایلێکی زیرەکی Samsung Galaxy هەبێت، ڕێگەت پێدەدات سێ پەنجەرە لەسەر یەک شاشە بهێڵیتەوە، بۆیە دەتوانیت زیاتر ستریم بکەیت، بازاڕ بکەیت، بگەڕێیت و یاری بکەیت.15

* وێنە بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراوە. ڕەنگە UIـی ڕاستەقینە جیاوازبێت.

سێ پەنجەرە لەسەر شاشەی سەرەکی Galaxy Z Fold5 کراونەتەوە. دووانیان وێبگەڕی ئینتەرنێتن و یەکێکیان چاتێکی کورتەنامەیە. لە یەکێک لە وێبگەڕەکانی ئینتەرنێتدا وێنەی کێکێک هەیە. کێکەکە لە وێنەکەوە دەبڕدرێت و دەکێشرێتە ناو چاتی کورتەنامەکەوە.

تاسک بارەکە لە خوارەوەی شاشەی سەرەکیدا هاتووە. S Penـێک بەسەر یەکێک لە چەندان ئایکۆنی ئەپەکاندا کە بە تاسک بارەکەوە لکێنراون، دەسووڕێتەوە.

تاسک بارەکە تا دوانزە ئەپ لە یەک کاتدا دەگرێتەوە — ئێستاش چوار لە دوایین ئەپەکانی کە بەکارتهێناون دەهێڵێتەوە — بۆیە دەتوانیت بەبێ ماندووبوون لە نێوان ئەوانەی کە زیاتر حەزت لێیە بەکاریان بهێنیت ئاڵوگۆڕبکەیت.16 S Pen زیاد بکە بۆ ئامرازەکانی بەڕێوەبردنی ئەرکەکانت بۆ ئەوەی کارایی زیاترت هەبێت.17

* وێنە بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراوە. ڕەنگە UIـی ڕاستەقینە جیاوازبێت.

گەڕۆکترین S Pen بۆ Fold کە تا ئێستا هەبێت، خاوەن بەرگێکی بچووک

کاتێک بیرۆکەکانت بۆ دێن، دەست بەرە بۆ S Pen بۆ ئەوەی بە وردی بنووسیت، بکێشیتەوە و دایانبڕێژیت بە شێوەیەک کە دەستەکانت تەنها خەونیان پێیەوە دەبینی.17 Samsung Notes بکەرەوە بۆ کانڤاسێک کە لە سەرانسەری هەموو ئامێرەکانتدا هاوکات بێت، یان یادداشتەکانی ڕۆژانەت بکە بە کارێکی هونەری لە ئەپی تێبینی-نووسینی دڵخوازتدا.

* وێنە بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراوە. ڕەنگە UIـی ڕاستەقینە جیاوازبێت.

* ئەپی GoodNotes پێویستی بە داگرتن و کڕینی بەجیا هەیە. ڕەنگە بەردەستبوون و مەرجەکانی خزمەتگوزاریی ئەپ بەگوێرەی وڵات و ناوچە جیاوازبێت.

ژنێک Galaxy Z Fold5ـی کراوەی بەدەستەوەیە و ڕووی شاشەی سەرەکیەکەی بۆ دووری خۆی و بەرەو بینەر ڕاگرتووە. S Pen Fold Edition بۆ Galaxy Z Fold5ـی بە دەستەوە گرتووە. لە نیوەی سەرەوەی شاشەکەدا وێنەیەکی گەشی بینای مۆدێرن هەیە. لەسەر نیوەی خوارەوە سکێچێکی تەلارسازی لە ئەپێکی تێبینی-نووسیندا هەیە.
دوو ئامێری Galaxy Z Fold5 کە بەرگی S Penـی باریکیان لەسەر دانراوە. دوو بژاردە بۆ ڕەنگی بەرگی مۆبایلی زیرەک پیشان دراوە: لمی و شینی سەھۆڵیی.

بەیەکەوە باشترن

بەرگی S Penـی باریک18

بۆ وردبینی تەنانەت لە ڕۆیشتنیشدا

GoodNotes

ئێستا بە کۆنترۆڵی داهێنەرانەتر

کامێڕای جیاواز. کەڤەر بۆ کەڤەر

وێنەی نزیککراوەی کامێڕای دواوەی Galaxy Z Fold5 کاتێک ئاسۆییانە داندراوە.

  • 10 مێگاپیکسڵ

    کامێڕای تێلێفۆتۆ بە زوومی opticalـی 3 هێندە

  • 50 مێگاپیکسڵ

    کامێڕای گۆشە فراوان

  • 12 مێگاپیکسڵ

    کامێڕای گۆشە زۆر فراوان

  • 10 مێگاپیکسڵ

    کامێڕای کەڤەر

  • 4 مێگاپیکسڵ

    Under Display Camera

* وێنە بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراوە. ڕەنگە UIـی ڕاستەقینە جیاوازبێت.

MVPـی 50 مێگاپیکسڵی

تەنها سیستەمێکی پێشکەوتووی کامێڕا نیە، ئەم دیزاینە ناوازەیە کە دوو ڕوونمای فراوانی تێدایە ڕێگەت پێدەدات مۆبایلەکەت وەک ستۆدیۆیەکی گەڕۆک ڕێکبخەیت، کە بە 30x Space Zoom تەواوکراوە.19 بۆیە دەتوانیت بە ئاستێکی تەواو نوێی لە ئازادی داهێنەرانە وێنە بگریت، دووبارە وێنەبگریتەوە، زووم بکەیت و دەستکاری بکەیت.

Dual Preview بابەتەکەت دەخاتە ژێر کۆنتڕۆڵەوە

Galaxy Z Fold5 بکەرەوە بۆ ئەوەی ڕێک ئەو شتەی کە لە پێشبینینی دیمەنەکەدا دەیبینیت، پیشانی ئەو کەسەی بدەیت کە وێنەی دەگریت.20 بەم شێوەیە، دەتوانن شێوازی وەستانیان ڕێکبخەن و قژیان چاکبکەن بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە دەربکەون.

* وێنە بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراوە. ڕەنگە UIـی ڕاستەقینە جیاوازبێت.

یاریزانێکی تێنس لە یاریگای تێنسدا وەستاوە بۆ گرتنی وێنەیەک. هاوڕێیەکی لە پێشەوە ئەژنۆ دەدات بۆ ئەوەی وێنەکە بە کامێڕای دواوەی Galaxy Z Fold5ـێکی کراوە بگرێت. وێنەگرەکە چاودێری شاشەی سەرەکی دەکات لە کاتێکدا ئەو کەسەی وێنەی دەگیرێت سەیری شاشەی کەڤەرەکە دەکات. دواتر، پیشاندەری وێنە لەسەر شاشەی کەڤەر و هەروەها شاشەی سەرەکی پیشان دەدرێت.

هاوسەنگی و گەشی لە ڕووناکیی کەمدا

Main Screen بکەوە و وێنەی شەوانە بە ڕوونیی بەرز بگرە، بەو شێوەی کە هەمیشە خەونت پێوە دەبینی — وێنەگرتنی سەرسوڕهێنەری ناو ڕووناکی کەم کە هەر ساتێک بەشێوەی پڕ ڕەنگ و بە ڕوونی دەچرکێنێت.

ژنێک لە ژوورێک بە ڕووناکی کەمەوە لەسەر مێزێک دانیشتووە. وردەکاری پێکهاتەکانی دەوروبەری ژوورەکە دیارن و ڕەنگی جلەکانی و ڕەنگی پێستی سروشتی و زیندووە.

پەنجە بنێ بە دوگمەی تۆمارکردن. یادگارییەکان بچرکێنە

گوڵفرۆشێک ریشەکانی دەستە گوڵێک دەبڕێت. جوڵە سروشتییەکان و سێبەری ڕەنگەکان و پێکهاتەی جۆراوجۆری گوڵەکان بە کوالیتی و پێناسەیەکی زۆر ڕاستەقینە گیراوە.

بە کامێڕای دواوە، ڤیدیۆکان بە ڕەنگ و وردەکاری گەشاوە بگرە. بۆ ئەوەی ڕوونتر بێتەوە، Auto FPS (ڕێکخستنی خۆکاری ڕێژەی فرەیم) لە ساتێکەوە بۆ ساتێکی تر بەرکەوتنی گونجاو ڕێکدەخات، بۆ ئەوەی ڤیدیۆکەت لە سەرەتاوە تا کۆتایی بە ڕووناکی بمێنێتەوە.

* ئەم ڤیدیۆیە بۆ مەبەستی ڕاستکردنەوەی ڕەنگەکان دەستکاری کراوە. ڕەنگە UIـی ڕاستەقینە جیاوازبێت.

ناوازە و پتەو، لە ناوەوە و دەرەوە

خۆڕاگر دروستکراوە تا هەمیشە جیهانی تۆ لە گەشەکردندا بێت. Galaxy Z Fold5 بەرگەی نووشتاندن لەدوای نووشتاندن و لەدوای نووشتاندن دەگرێت.

  • Galaxy Z Fold5 بە چوارچێوەیەکی ئەلەمنیۆمی پتەو بەهێزکراوە.22 ئەم توێکڵە بەهێزە ناوەکەی بەخۆیەوەیەتی — ئەلەمنیۆمی زرێ — مۆبایلەکەت لە زیان دەپارێزێت.

    وێنەیەکی نزیک لە چوارچێوەی لایەک و Flex Hinge.
  • تەوەرە نوێیەکەمان کە خاوەن دوو سکەیە، بەهێزترە، خۆڕاگرترە و جوانترە.9

    وێنەیەکی نزیک لە Flex Hinge.
  • بە باشترین جۆری بەرگری دژی ئاو پتەو کراوە.23

    وێنەیەکی نزیک لە گۆشەیەکی Galaxy Z Fold5 کە دڵۆپە ئاو لە دەوریدایە.

بە Multi control بە یەکجار شاشەی زیاتر کۆنتڕۆڵ بکە

چێژ لە هاوکاری سانای نێوان ئامێرەکان وەربگرە. Multi control ڕێگەت پێدەدات کیبۆرد و ماوسێک لە سەرانسەری ئامێرەکانی وەک Galaxy Z Fold5 و Galaxy Tab S9 بەکاربهێنیت، ئەمەش کۆپیکردن و لکاندن یان ڕاکێشان و دابەزاندن ئاسانتر دەکات.24,25,26,27 تەنانەت تابلێتەکەت دەتوانێت وەک Second Screen (شاشەی دووەم) بەکاربهێنرێت، بۆ ئەوەی شوێنی کار گەڕۆکەکەت لەوەش کارامەتر بکات.

بڕۆ بۆ Galaxy Tab S9

* وێنە بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراوە. ڕەنگە UIـی ڕاستەقینە جیاوازبێت.

* Galaxy Tab S9 Ultra و Bluetooth Mouse Slim بە جیا دەفرۆشرێن.

ماوسێک بۆ ڕاکێشانی وێنەیەک لە نێوان Galaxy Z Fold5 لە Flex Modeـدا و بەڵگەنامەیەک لەسەر Galaxy Tab S9 Ultra بەکاردەهێنرێت.

لە دیزاین کردنیدا ژینگەی هەسارەکەمان لەبەرچاوگیراوە

Galaxy Z Flip5 و Fold5 کەرەستەی زیاتری ڕیسایکڵکراوی لە جۆرەکانی پێشووتریان تێدایە، وەکو شووشە و ئەلەمنیۆمی بەکارنەهاتووی ڕیسایکڵکراو لەگەڵ پلاستیکی بەکارهاتووی ڕیسایکڵکراو، کە لە پاشماوەکانی تۆڕەکانی ماسیگرتن، بەرمیلەکانی ئاو و بوتڵەکانی PET بەدەستهاتووە.28,34

* وێنە بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراوە. ڕەنگە UI ڕاستەقینە جیاوازبێت.

بگۆڕە، نوێبکەوە و ئاڵوگۆڕی پێبکە. هەمووی ئاسانە

ئەو ئێکسسواراتەی کە کاری زیاتر دەکەن

پرسیارە باوەکان

  • Galaxy Z Fold5 بە ڕەنگەکانی شینی سەھۆڵیی، ڕەشی کاڵ و کرێمی بەردەستە.10

    بڕۆ بۆ ڕەنگەکان
  • بە کێشی 253 گرام، Galaxy Z Fold5 بە بڕی 10 گرام سووکترە لە Galaxy Z Fold4. هەروەها تەنکتریشە لە Galaxy Z Fold4. بە کراوەیی، ئەستوورییەکەی 6.1 میلیمەترە، لەکاتێکدا مۆدێلی پێش خۆی 6.3 میلیمەتر دەبێت.8 بە نووشتاوەیی، زۆر ئاسانتر لە گیرفاندا جێگەی دەبێتەوە و بە یەکسانی لە سەرانسەری ئامێرەکەدا 13.4 میلیمەترە، لە کاتێکدا Galaxy Z Fold4 لە تەوەرەدا ئەستوورییەکەی 15.8 میلیمەتر و 14.2 میلیمەترە لە لێواری دەرەوەی. پڕۆسێسەرێکی نوێکراوە کارایی Galaxy Z Fold5 لە سەرانسەری کارەکاندا دەباتە ئاستێکی سەرتر، بە باشتربوونی کارایی CPU بە ڕێژەی 18% و GPU بە ڕێژەی 32% و NPU بە ڕێژەی 25% بە بەراورد لەگەڵ Galaxy Z Fold4.32

  • لە کاتێکدا S Pen پاڵپشتی دەکرێت لەسەر شاشەی سەرەکی، Galaxy Z Fold5 لەگەڵ S Pen نایەت.17 S Pen Fold Edition کە تازە سادەترکراوە بۆ Galaxy Z Fold5 بکڕە بۆ ئەوەی چێژ لە تێبینی نووسینی ڕەوان و ئەنجامدانی تایبەتمەندیی فەرمانەکانی Air Commands وەربگریت.33 پاشان، لەناو بەرگێکی S Penـی باریکدا لەگەڵ مۆبایلەکەتدا هەڵیبگرە.18

    بڕۆ بۆ S PEN
  • بە نووشتاوەیی، Galaxy Z Fold5 درێژییەکەی 154.9 میلیمەتر و پانییەکەی 67.1 میلیمەتر و ئەستوورییەکەی 13.4 میلیمەترە8. کاتێک دەکرێتەوە، پانییەکەی 129.9 میلیمەتر و ئەستوورییەکەی 6.1 میلیمەتر دەبێت.

    بڕۆ بۆ گەڕۆکیی
  • شاشەی کەڤەری Galaxy Z Fold5 خاوەنی کامێڕایەکی پێشەوەی 10 مێگاپیکسڵیە. شاشەی سەرەکیی Under Display Cameraـێکی شاراوەی 4 مێگاپیکسڵی هەیە. وە لە پشتەوەی، Galaxy Z Fold5 بە کامێڕای گۆشە فراوانی 50 مێگاپیکسڵی و کامێڕای گۆشە زۆر فراوانی 12 مێگاپیکسڵی و کامێڕای تێلێفۆتۆی 10 مێگاپیکسڵی تەیار کراوە. بە درێژایی ڕۆژەکەت وێنەی ورد و ڕوون بگرە کە بە پرۆسێسەرێکی پێشکەوتوو و سۆفتوێری پاڵپشتیکراو بە ژیری دەسکرد باشترکراوە. Expert RAW داگرە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی داهێنەرانەتری کامێڕا پلە پرۆفێشناڵەکانی Galaxy Z Fold5.21

    بڕۆ بۆ کامێڕا
  • یەک جار بارگاویکردنەوە لەسەر Galaxy Z Fold5 زیاتر دەخایێنێت لە Galaxy Z Fold4. هەرچەندە Galaxy Z Fold5 هەمان پاتری 4400mAh (ئاسایی)ـی Galaxy Z Fold4ـی هەیە، بەڵام پڕۆسێسەرێکی پێشکەوتوو بەکارهێنانی وزە کارامەتر دەکات، بۆیە دەتوانیت تا 73 کاتژمێر گوێ لە مۆسیقا بگرێت یان تا 21 کاتژمێر سەیری ڤیدیۆ بکەیت.6,13

    بڕۆ بۆ پاتری
  • Galaxy Z Fold5 خاوەنی Flex Hingeـی نوێ و خۆڕاگرە کە دوو سکەی هەیە. لەگەڵ ئەوەشدا، Galaxy Z Fold5 خاوەنی پلەی IPX8ـە بۆ بەرگری دژی ئاو.23

    بڕۆ بۆ خۆڕاگری

بەشداری لایەنی flip بکە

ڕێگا زیرەکەکان تاقی بکەرەوە بۆ بەدەستهێنانی Galaxy Z Fold5 ـەکەت

ئاسۆکان فراوانتردەبن لەگەڵ Galaxy

  1. زنجیرەکان کورتکراوەن و ھاوشێوەکراون. ئەنجامەکان تەنها بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوەن. ڕەنگە ئەنجامەکان بەگوێرەی لێکچوونی بینراو جیاوازبن. پێویستی بە گرێدراوی بە ئینتەرنێتە. ڕەنگە پێویست بکات بەکارهێنەران Android بۆ دواین وەشان نوێبکەنەوە. ڕەنگە توانای کرداریی بەرهەم بەگوێرەی ئەپ و ڕێکخستنەکانی ئامێرەکەت جیاوازبێت. ڕەنگە بەشێک لە کردارەکان لەگەڵ هەندێک ئەپدا نەگونجێن. بەردەستبوونی خزمەتگوزارییەکە بەگوێرەی وڵات و زمان دەگۆڕێت. دڵنیایی لەسەر دروستیی ئەنجامەکان نادرێت.
  2. Live Translate پێویستی بە گرێدراویی بە تۆڕێک و چونەژوورەوەی Samsung Account هەیە. Live Translate بە تەنها لەسەر ئەپی Samsung Phone کە پێشوەختە دامەزرێنراوە بەردەستە. ڕەنگە بەشێک لە زمانەکان پێویستیان بە داگرتنی پاکێجی زمانەکە بێت. ڕەنگە بەردەستبوونی خزمەتگوزارییەکە بەپێی زمان جیاواز بێت. دڵنیایی لەسەر دروستیی ئەنجامەکان نادرێت.
  3. Interpreter پێویستی بە چوونەژوورەوەی Samsung Account هەیە. ڕەنگە بەشێک لە زمانەکان پێویستیان بە داگرتنی پاکێجی زمانەکە بێت. ڕەنگە بەردەستبوونی خزمەتگوزارییەکە بەپێی زمان جیاواز بێت. دڵنیایی لەسەر دروستیی ئەنجامەکان نادرێت. ڕەنگە بەردەستبوون و تایبەتمەندییە پاڵپشتیکراوەکان بەگوێرەی وڵات، هەرێم یان دابینکەری خزمەتگوزاری جیاواز بێت. ڕەنگە بەردەستبوونی زمانە پاڵپشتیکراوەکان جیاواز بێت.
  4. Generative Edit پێویستی بە گرێدراویی ئینتەرنێت و چونەژوورەوەی Samsung Account هەیە. ئەنجامەکانی دەستکاریکردن بە بەکارهێنانی Generative Edit وێنەیەکی قەبارە گۆڕاو تا 12 مێگاپیکسڵ دەبێت. لە کاتی پاشەکەوتکردنیدا نیشانەیەکی کاڵی دیار لەسەر وێنە بەرهەم هاتووەکە دادەنرێت بۆ ئەوەی ئاماژە بەوە بکات کە وێنەکە لەلایەن ژیریی دەستکردەوە دروستکراوە. دروستیی و متمانە بە دەرەنجامە دروستکراوەکە گەرەنتی نەکراوە.
  5. کاتێک لە گۆشە بۆ گۆشە دەپێورێت، قەبارەی شاشەی سەرەکی Galaxy Z Fold5 بریتیە لە 7.6 ئینچ لە لاکێشەیەکی تەواو و 7.4 ئینچ بە گۆشە چەماوەییەکانەوە؛ ڕووبەری بینراوی ڕاستەقینە بەهۆی گۆشە چەماوەکانی بچووکترە.
  6. لەسەر بنەمای بارودۆخی تاقیکردنەوەی تاقیگەی ناوخۆیی سامسۆنگ بە وەشانی پێش بڵاوکردنەوەی مۆدێلی دیاریکراو کە لە ڕێگەی Bluetoothـەوە بە بیستۆك گرێدراوە بە ڕێکخستنە پێشوەختەکان لەسەر LTE. بە بەراورد بە توانا و تەزووی پێوانەکراو لەسەر ڕێژەی بەکارهێنانی وزەی پاتری خەمڵێنراوە، لە کاتی پەخشکردنی ڤیدیۆ (فایلی ڤیدیۆیی بە ڕوونیی 720p کە لەسەر ئامێر هەڵگیراوە) و پەخشکردنی دەنگ (فایلی mp3 بە کوالێتی 192kbps کە لەسەر ئامێر هەڵگیراوە و بە کوژاندنەوەی ڕوونمای LCD)، بە ڕێککەوت یەک لەدوای یەک. کاتەکانی ڕاستەقینەی ماوەی کارپێکردنی ڤیدیۆ و دەنگ بەپێی گرێدراویی تۆڕ، ڕێکخستنەکان، فۆرماتی فایل، ڕووناکیی شاشە، بارودۆخی پاتری و چەندین هۆکاری تر دەگۆڕێت.
  7. کاتێک لە گۆشە بۆ گۆشە دەپێورێت، قەبارەی شاشەی کەڤەری Galaxy Z Fold5 بریتیە لە 6.2 ئینچ لە لاکێشەیەکی تەواو و 6.1 ئینچ بە گۆشە چەماوەکانەوە؛ ڕووبەری بینراوی ڕاستەقینە بەهۆی گۆشە چەماوەکان و کونی کامێڕا بچووکترە.
  8. ئەستووریی لە شوشەی سەرەوەڕا تا پانێڵێ شوشەی خوارەوە دەپێورێت.
  9. بە بەراورد لەگەڵ مۆدێلەکانی پێشووی Galaxy Z Fold.
  10. ڕەنگە بەردەست بوونی ڕەنگ بەگوێرەی وڵات، ناوچە یان دابینکەری خزمەتگوزاری جیاوازبێت.
  11. ڕوونمای Dynamic AMOLED 2Xـی سەر Galaxy Z Fold5 بڕوانامەیەکی لەلایەن VDEـی ئەڵمانیاوە بەدەستهێناوە بەهۆی ئاستی 100% قەبارەی ڕەنگی مۆبایل لە ڕێژەی ڕەنگی DCI-P3ـدا، ئەمەش مانای ئەوەیە کە وێنەکانت کاڵنابنەوە و لە هەر ئاستێکی ڕووناکیدا ڕەنگی گەشی سەرسامکەرت پێشکەشدەکات. ڕوونماکە دەتوانێت بگات بە بەرزترین ئاستی ڕووناکی هەتاوەکو 1750 نیت، ئەمەش جیاوازی نێوان بارەکانی تاریك و ڕووناکی ناوەڕۆکی دیجیتاڵی باشتر دەکات بۆ وێنەیەکی درەوشاوەی کوالێتی بەرزتر، بە ڕێژەی کۆنتڕاستی 3,000,000:1 بۆ ئەوەی ئەزموونی مۆبایلەکەت سەرسوڕهێنەرتر بێت.
  12. تەمەنی ڕاستەقینەی پاتری بەگوێرەی ژینگەی تۆڕ، تایبەتمەندییەکان و ئەپە بەکارهێنراوەکان، ژمارەی پەیوەندییەکان و نامەکان، ژمارەی جارەکانی بارگاویکردن و زۆر هۆکاری تر دەگۆڕێت. خەمڵێندراوە لە بەرامبەر تێکڕای پرۆفایلی بەکارهێنان کە لەلایەن UX Connect Research کۆکراوەتەوە. سەربەخۆیانە لە لایەن UX Connect research لە ئەمریکا هەڵسەنگاندنی بۆ کراوە لە نێوان 2023.06.19-2023.06.29 بە وەشانی پێش بڵاوبوونەوەی SM-F946 و SM-F731 لە ژێر دۆخی ڕێکخستنی بنەڕەتی بە بەکارهێنانی تۆڕەکانی LTE ،5G Sub6 و Wi-Fi.
  13. بەهای نموونەیی لە ژێر بارودۆخی تاقیگەیی لایەنی سێیەمدا تاقیکراوەتەوە. بەهای نموونەیی بەهای تێکڕای خەمڵێندراوە بە لەبەرچاوگرتنی لادان لە توانای پاتری لە نێوان نمونەکانی پاتری کە بەپێی ستانداردی IEC 61960 تاقیکراونەتەوە. توانای هەڵسەنگێندراو 4270mAhـە بۆ Galaxy Z Fold5، و 3591mAhـە بۆ Galaxy Z Flip5. ڕەنگە تەمەنی ڕاستەقینەی پاتری بەپێی ژینگەی تۆڕ، شێوەی بەکارهێنان، و هۆکارەکانی تر بگۆڕێت.
  14. Snapdragon بەرهەمی خودی و/یان یەکێک لە کۆمپانیاکانی سەربە .Qualcomm Technologies, Incـە. Snapdragon هێمایەکی بازرگانی یان هێمایەکی بازرگانیی تۆمارکراویی Qualcomm Incorporatedـە.
  15. ڕەنگە هەندێک لە ئەپەکان پاڵپشتی لە تایبەتمەندی Multi Window یان App Pair نەکەن.
  16. تایبەتمەندی Taskbar (تاسکباڕ) تەنها لە سەر شاشەی سەرەكی پاڵپشتی کراوە.
  17. S Pen Fold Edition بۆ Galaxy Z Fold5 بە جیا دەفرۆشرێت. S Penـێک بەکاربهێنە کە بۆ Galaxy Z Fold دیزاین کراوە. ڕەنگە S Pen یان قەڵەمە ستایلەسەکانی تر زیان بە شاشەکە بگەیەنن. Galaxy Z Fold5 شوێنێکی ناوەکی تایبەت بۆ S Penـی نییە. پاڵپشتیی S Pen سنووردارە بۆ شاشەی سەرەکی.
  18. S Pen Fold Edition و بەرگی S Penـی باریک (بە S Pen Fold Editionـەوە) بە جیا دەفرۆشرێن. ڕەنگە بەردەستبوونی مۆدێل و ڕەنگ بەگوێرەی وڵات بگۆڕێت. S Pen Fold Edition تەنها لەگەڵ Galaxy Z Fold4 ،Galaxy Z Fold 5 و Galaxy Z Fold3ـدا دەگونجێت.
  19. تایبەتمەندی Space Zoomـی 30 هێندە؛ زوومی opticalـی 3 هێندە و زوومی دیجیتاڵی 30 هێندە بە تەکنەلۆژیای ڕوونیی زۆر بەرزی ژیری دەسکرد لەخۆ دەگرێت. ڕەنگە زوومکردنی زیاتر لە 3 هێندە ببێتە هۆی هەندێک تێکچوون لە وێنەدا.
  20. Dual Preview لە سەر ئەپی کامێڕای ڕەسەنی ئەو ئامێرانە پاڵپشتی دەکرێت کە بە One UI 2.1 یان بەرزتر کار دەکەن.
  21. پێویستە ئەپی Expert RAW بەر لە بەکارهێنان بەجیا، و بێبەرامبەر، لە Galaxy Store، دابگریت. لەسەر ئامێرەکانی زنجیرەی S23، ئامێرەکانی زنجیرەی Z Fold4 ،Z Fold5 ،Note20 Ultra ،S20 Ultra ،S21 Ultra ،S22 و Z Fold3 و Z Fold2 پاڵپشتی دەکرێت.
  22. چوارچێوەکە کلیلی دەنگ و دوگمەکانی تەنشیت یان شوێنی SIM لەخۆناگرێت.
  23. لەسەر بنەمای مەرجەکانی تاقیكردنەوەیە بۆ نوقمکردن لە ناو تا 1.5 مەتر لە ئاوی پاک بۆ ماوەی هەتا 30 خولەک لە تاقیگەدا. ئامۆژگاری ناکرێت بۆ بەکارهێنان لە کەنار دەریا یان مەلەوانگە. بەرگری دژی ئاوی ئامێرەکە هەمیشەیی نییە و ڕەنگە بە تێپەڕبوونی کات کەمببێتەوە یان نەمێنێت بەهۆی بەکارهێنانی ئاساییەوە. هەڵسەنگاندنی IPX8 بەرگری دژی تۆز نییە.
  24. Multi control تەنیا لەسەر چەند مۆبایلێکی زیرەکی دیاریکراوی Galaxy کە One UI 5.1 یان بەرزتریان لەسەرە، ئەو ئامێرانەی Galaxy Tab کە One UI 5.1.1 یان بەرزتریان لەسەرە و ئەو ئامێرانەی Galaxy Book کە لە ساڵی 2021 یان دواتر دەرچوون و Samsung Settings v1.5 (Intel) یان Samsung Settings v3.3 (ARM)ـیان لەسەرە بەردەستە.
  25. ڕەنگە بەردەستبوونی هەندێک کردار بەگوێرەی مۆدێلی ئامێرەکە بگۆڕێت.
  26. ڕەنگە هەندێک لە کردارەکانی Multi control (فرە کۆنتڕۆڵ) لە هەندێک ئەپدا بەردەستنەبن.
  27. پێویستی بە چوونەژوورەوە بۆ ناو Samsung account هەیە. پێویستی بە گرێدراویی Wi-Fi و Bluetooth هەیە.
  28. Galaxy Z Flip5: بە لایەنی کەمەوە ڕێژەی 10% پلاستیکی بەکارهاتووی ریسایکڵکراو یان ئەلەمنیۆمی بەکارنەهاتووی ریسایکڵکراو، یان Corning® Gorilla® Glass Victus® 2 بە تێکڕای 22% پێکهاتەی بەکارنەهاتووی ریسایکڵکراو، لە 15 پێکهاتەی ئامێرەکەدا بەکارهاتوون. ئەم پێکهاتانە بریتین لە براکێتی کلیلی دەنگ، یەکەی سپیکەر (خواروو و سەروو)، بەشی سەرەوەی پشتی ئامێر، سەرپۆشی بەستەری گرێدەری ڕوونما، براکێتی کێبڵی FPCB RF، بەشی ناوەڕاستی پشتی ئامێر، کەیسی پێشەوە (سەرەکی)، کەیسی پێشەوە (لاوەکی)، کلیلی دەنگ، براکێتی کلیلی پەنجە، ئەنتێنای وەرگرتن، ڕاگری بەستەری گرێدەر بە گرێدەر، شوێنی SIM، پەنجەرەی لاوەکی، شووشەی پشتەوە. (Galaxy Z Flip4: 6 پێکهاتەی ئامێر). Galaxy Z Fold5: بە لایەنی کەمەوە ڕێژەی 10% پلاستیکی بەکارهاتووی ریسایکڵکراو یان ئەلەمنیۆمی بەکارنەهاتووی ریسایکڵکراو، یان Corning® Gorilla® Glass Victus® 2 بە تێکڕای 22% شووشەی بەکارنەهاتووی ریسایکڵکراو، لە 15 پێکهاتەی ئامێرەکەدا بەکارهاتوون. ئەم پێکهاتانە بریتین لە براکێتی FPCB کلیلی دەنگ، یەکەی سپیکەری سەرەوە (بەشی خواروو و سەروو)، یەکەی سپیکەری خوارەوە (بەشی خواروو و سەروو)، بەستەری گرێدەری ڕوونمای کەڤەر، پێشەوەی کەیس (سەرەکی)، پێشەوەی کەیس (لاوەکی)، ئەنتێنا (لاوەکی)، ئەنتێنا (سەرەکی)، کلیلی دەنگ، براکێتی کلیلی پەنجە، شوێنی SIM، ڕاگری بەستەری گرێدەر بە گرێدەر، وەرگری کامێڕا (بەشی سەروو و خواروو)، پەنجەرەی لاوەکی، شووشەی پشتەوە. (Galaxy Z Fold4: 6 پێکهاتەی ئامێر). پێوانەکانی سەرەوە لەسەر بنەمای کێشن.
  29. گواستنەوەی بەتەل پێویستی بە لانیکەم Android™ 4.3 هەیە. ئەگەر کێبڵ/گرێدەری USB پێویستت نیە بۆ گواستنەوەی بەتەل بۆ Galaxy، ئەوا دەتوانیت بژاردەکانی گواستنەوەی بێتەل بەکاربهێنیت. iOS 5 یان Android OSـی کۆنتر پێویستە بژاردەی گواستنەوەی بێتەل بەکاربهێنن. Smart Switch Mobile لە ”ڕێکخستنەکان“ لەسەر مۆبایلە Galaxyـە نویێیەکەت بکەرەوە یان ئەپی Smart Switch Mobile لە Galaxy Store داگرە. ڕەنگە زانیاری و ناوەڕۆکی بەردەست بۆ گواستنەوە بەگوێرەی سیستەمی وەگەڕخەڕ جیاوازبێت. داتاکانی ئامێری Galaxy پاشەکەوت دەکرێت و دەگەڕێتەوە بۆ ئامێری کۆگای پاشەکەوتکردن. لە ڕێگەی Smart Switch PCـەوە لەسەر کۆمپیوتەری کەسیی پاشەکەوتی بکە، یان کرداری پاشەکەوتکردن بە کارتی SDـی Smart Switch Mobile بەکاربهێنە.
  30. ڕەنگە بژاردەکان و بەردەستبوونی کۆگا بەپێی وڵات یان هەرێم بگۆڕێت. ڕەنگە بەردەست بوونی شوێنی هەڵگرتنی کۆگای ڕاستەقینە بەگوێرەی سۆفتوێری پێشوەختە دامەزرێنراو جیاوازبێت.
  31. تاقیکردنەوەی شەش مانگی Microsoft 365 Basic بۆ بەکارهێنەرانی ئەو مۆبایلانەی Samsung کە پاڵپشتی لە OneDrive-Gallery Sync دەکەن بەردەستە (مۆبایلەکانی سەر تۆڕی Verizon لە ئەمریکا ناگرێتەوە). دوای تاقیکردنەوە 6 مانگیەکە، بەشداریکردنەکەت بە شێوەیەکی خۆکار نوێ دەبێتەوە بۆ پلانێکی بەشداریکردنی مانگانەی بە پارە بە نرخی ڕۆژ، بەپێی مەرج و ڕێساکانی Google Play. لە هەر کاتێکدا ویستت ڕایبگرە، بۆئەوەی چیتر پارەنەدەیت. ئۆفەرەکە بەردەست نییە بۆ بەشداربووانی پریمیەمی ئێستای Microsoft 365 یان OneDrive (بە تاقیکردنەوەکانیشەوە)، ئەو کڕیارانەی کە پێشتر OneDrive ،Office یان بیرگەی زیادەی Microsoft یان ئۆفەری تاقیکردنەوەی بێبەرامبەریان وەرگرتووە، ئەو کڕیارانەی کە هەژمارێکی ڕاگیراوی OneDriveـیان هەیە، یان بەشداربووە پریمیەمەکانی پێشووی Microsoft 365 یان بیرگەی OneDrive/Microsoft کە لە 90 ڕۆژی ڕابردوودا بەشداربوونیان هەڵوەشاندووەتەوە. یەک ئۆفەر بۆ هەر کڕیارێک و بۆ هەر ئامێرێک. ئۆفەرەکە ناتوانرێت بگوازرێتەوە یان لەگەڵ ئۆفەرەکانی تری Microsoft تێکەڵ بکرێت، و لە نێوان 15ـی ئازاری 2023 و 31ـی کانوونی دووەمی 2023 بەردەستە. پێویستە ئۆفەرەکە لەم ماوەیەدا لە Google Play Store کارابکرێت و بەشداربووان دەبێت گەلەرییەکەی خۆیان لەگەڵ OneDrive یەکبخەن بۆ دەستپێکردنی تاقیکردنەوەی 6 مانگە. ئۆفەرەکە پێویستی بە هەژمارێکی Samsung و Microsoft هەیە. بۆ وردەکارییەکان سەیری ئەم بەستەرە بکە https://www.microsoft.com/onedrive-samsung-offer.
  32. باشتربوونی کارایی AP بە بەراوردکردن بە Galaxy Z Fold4 نیشان دراوە. کارایی ڕاستەقینە دەکرێت بەپێی ژینگەی بەکارهێنەر، بارودۆخەکان و سۆفتوێر و ئەپلیکەیشنی پێشوەختە دامەزراو جیاوازبێت.
  33. ڕەنگە بەردەستبوونی تایبەتمەندیی Air Command بەپێی مۆدێل یان ئەپ جیاوازبێت.
  34. جۆرەکانی کەرەستە ریسایکڵکراوەکان پێکهاتوون لە پلاستیکی PAـی بەکارهاتووی ریسایکڵکراو کە سەرچاوەی گرتووە لە پاشماوەکانی تۆڕەکانی ماسیگرتن، پلاستیکی PBTـی بەکارهاتووی ریسایکڵکراو کە سەرچاوەی گرتووە لە بوتڵە PETـە فڕێدراوەکان، پلاستیکی PCـی بەکارهاتووی ریسایکڵکراو کە سەرچاوەی گرتووە لە بەرمیلی ئاو و ئەلەمنیۆمی بەکارهاتووی ریسایکڵکراو کە سەرچاوەی گرتووە لە بابەتەکانی سکراپ کە لەکاتی بەرهەمهێناندا دروست دەبن. کانزای سکراپ جارێکی دیکە دەتوێندرێتەوە، دەپاڵێورێت لە پیسییەکان و دواتر ریسایکڵ دەکرێت بۆ دروستکردنی پارچەکان لە پرۆسەی بەرهەمهێنانی Samsungـدا. هەروەها پێکهاتەی بەکارنەهاتووی ریسایکڵکراو هەیە کە سەرچاوەی گرتووە لە پاشماوەکانی شووشە کە لە کاتی بەرهەمهێنانی بابەتەکانی شووشە درووست دەبێت. پاشماوەی شووشە دەشکێندرێت بۆ وردە شووشە و دواتر وەکو پێکهاتەیەکی پرۆسەی بەرهەمهێنانی Corning® Gorilla® Glass Victus® 2 بەکاردێت.