چۆنیەتی سڕینەوەی هەژماری سامسۆنگ (Samsung Account)ەکەم
هەژماری Samsungـی تۆ دەکرێت بە یەکجاری بسڕدرێتەوە ئەگەر ئارەزووت لێ بێت. لە کاتی سڕینەوەی هەژماری Samsung، سەرجەم زانیارییەکانی هەژمارەکەت، زانیارییە کەسییەکان و هەر داتایەک کە هەبێت دەسڕدرێنەوە.
دەتوانیت هەژمارەکە بسڕیتەوە لە ڕێگەی ماڵپەڕی فەرمیی Samsung بە بڕینی ئەم هەنگاوانەی خوارەوە:
تێبینی:
تکایە پێش سڕینەوەی هەژماری Samsung لە ئامێرەکەت چوونهدهرهوه (تسجيل الخروج) بکە، چونکە دوای سڕینەوە چوونە دەرەوە لە هەژماری Samsung بەشێوەیەکی خۆکارانە ڕوونادات.
بەکاتێک هەژماری Samsungـی خۆت سڕییەوە، ئیتر ناتوانیت بچیتە ژوورەوە بۆ ناو ئامێرەکانت بۆ گەڕاندنەوەیان بۆ ڕێکخستنی کارگە (إعادة ضبط) یان سڕینەوەی زانیارییەکانی سەر ئامێرەکانت.
لە کاتی سڕینەوەی هەژماری Samsungـی خۆت، زانیارییە کەسییەکانت لە سەرجەم خزمەتگوزارییەکانی Samsung کە بە هەژمارەکەتەوە بەستراونەتەوە دەسڕدرێنەوە. سەرەڕای ئەوەش، سەرجەم ئەو زانیارییانەی پەیوەندیدارن بە هەژمارەکەتەوە وەک ئەو بڕگانەی دابەزێنراون، مێژووی کڕینەکان و زۆری تریش دەسڕدرێنەوە.
بۆ زانینی ئەو خزمەتگوزارییانەی لە ڕێگەی هەژماری Samsungـەوە بەکاریان دەهێنیت، تکایە سەردانی ماڵپەڕی فەرمیی هەژمارەکانی Samsung بکە.
سوپاس بۆ ڕاوبۆچونەکانت!
تکایە وەڵامی هەموو پرسیارەکان بدەرەوە.