ویجێتە نوێکانی نێو شاشەی دەرەوەی گالاکسی زی فلیپ5 بناسە
ویجێتەکان لەسەر گالاکسی زی فلیپ5 کورتەڕێی ئاسان دابین دەکەن بۆ دەرستڕاگەیشتن بە ئەو ئەپانەی کە زۆرتر بە کار دەهێنرێن5. ئەم ویجێتانە دەستپێگەیشتنی خێرا بە ئەپەکان لەوانە ڕۆژژمێر، کەشوهەوا، و تەندروستیی سامسۆنگ دابین دەکەن بێ ئەوەی پێویست بێت تەلەفۆنەکەت بکەیتەوە. بزانە چۆن دەتوانیت بە هەنگاوە ئاسانەکانی ئێمە بە دڵی خۆت ئەم ویجێتانە بگۆڕیت.
تێبینی: ئەو ویجێت و ڕێکخستنانەی کە بەردەستن ڕەنگە بەپێی دابینکەری خزمەتی بێتەل، وەشانی نەرمامراز، و مۆدێلی ئامێرەکە جیاواز بن.
دەتوانیت بە یەکێک لەم دوو ڕێگەی خوارەوە لە شاشەی دەرەوە ئەپێک بکەیتەوە.
بژاردەی 1:
- بچۆ بەشی ڕێکخستنەکان > ئامرازە پێشکەوتووەکان > تاقیگەکان > ئەپە ڕێگەدراوەکانی سەر شاشەی دەرەوە.
- بدە لە سویچەکانی پاڵ ئەو ئەپانەی کە دەتەوێت لەسەر شاشەی دەرەوە چالاکیان بکەیت.
بژاردەی 2:
- بچۆ گالاکسی ستۆر > دابەزاندن و دامەزراندن ئەپی Good Lock.
- ئەپی Good Lock بکەوە، پاشان بچۆ بەشی Life up > MultiStar > I ♡ Galaxy Foldable > لانچەر چالاک بکە.
- ئەپێک هەڵبژێرە بۆ زێدەکردن، و پاشان بدە لە چالاککردنی ویجێتی لانچەر > ویجێتی لانچەر
تێبینیەکان:
- کاتێک ئەپێک زێدە دەکەیت، ویجێتکی ئەپ ئۆتۆماتیک دروست دەکرێت کە پێک هاتووە لە ئەپی ئیجرایی.
- ئەو ئەپانەی کە لە بەشی "ئەپە ڕێگەدراوەکانی سەر شاشەی دەرەوە" دەبینرێن بریتین لە مانە (بەڵام ڕەنگە بگۆڕدرێن): ئەو ئەپانەی کە لە بەشی "ئەپە ڕێگەدراوەکانی سەر شاشەی دەرەوە" دەبینرێن بریتین لە مانە (بەڵام ڕەنگە بگۆڕدرێن): کورتەنامە (سامسۆنگ)، KakaoTalk، لاین، واتسئەپ، کورتەنامە (گووگڵ), یووتووب، نێتفلیکس، Naver Maps، نەخشە (گووگڵ)، و ویچەت.
- Samsung Lab و Good Lock بەڕەسمی پاڵپشتی ناکرێن، بۆیە ئەو ئەپانەی کە لەڕێگەی ئەم ئامرازانەوە دەدۆزرێنەوە، کاتێک لە شاشەی دەرەوەدا بکرێنەوە، ڕەنگە ئەو جۆرەی کە چاوەڕوان دەکرێت کار نەکەن.
سوپاس بۆ ڕاوبۆچونەکانت!
تکایە وەڵامی هەموو پرسیارەکان بدەرەوە.