چۆنیەتی پاكکردنەوەی زنجیرەی بەدس؟
ئامادەکاری پێش پاککردنەوە
بۆ پاککردنەوەی زینجیرەی گالاکسی بەدس بە شێوەیەکی درووست ڕەچاوی ئەم خاڵانە بکە.
- قوماشێکی وشکی نەرم
- ئاو پاکیگر
- خاولی کاغەزیی(سەفەری)
- فلچەی نەرم
- پیاڵەی بچووک
- ئاوی پاککراوە
- پەمۆی نەرم
ئەو شتانەی پێش ئامادەکردنی پاککردنەوە پێویستە.
با دەست بە پاککردنەوەی بکەین
پاککردنەوەی هێدفۆنەکان
بۆ پاککڕاگرتنی و کارکردنی گالاکسی بەدس 3 و بەدس پڕۆ بە باشترین شێوە هەر پەڵە و پیسیەك هەبوو ڕاستەخۆ بیسڕنەوە.
هەنگاوی یەکەم: فلچەی نەرم بخەرە ناو ئاوی پاك.
هەنگاوی دووەم: بەنەرمی هەر لایەکیان بۆ ماوەی 15 چرکە پاك بکەرەوە.
ئاگاداربە بە فڵچەکە ڕووی هەستەوەرەکە نەشۆیت، چونکە ئەمە ڕەنگە ببێتە هۆی خراپبوون.
هەنگاوی سێیەم: هەر شێیەک بە خاولییەکی کاغەزی بسڕەوە، و سێ جار ئەم پرۆسەیە دووبارە بکەرەوە.
هەنگاوی چوارەم: فڵچەی نەرمەکە بە ئاوی پاک بشۆ، پاشان دووبارە بە فڵچە پاکی بکەرەوە وە وشکی بکەرەوە.
ئاگاداربە بە فڵچەکە ڕووی هەستەوەرەکە نەشۆیت، چونکە ئەمە ڕەنگە ببێتە هۆی خراپبوون و شوخت پەیدابوون.
هەنگاوی پێنجەم: قوماشێکی نەرم و وشک بەکاربهێنە بۆ ئەوەی بە نەرمی تۆز لە هەستەوەرەکان بسڕیتەوە، لەگەڵ تیغەکانەکانی بارگاوکردنەوە.
پاک ڕاگرتنی تیغەکانی گوێچکە یارمەتی پاراستنی وەڵامدانەوەی فەرمانەکانی دەست لێدان دەدات.
هەنگاوی شەشەم: قوماشێکی نەرم و وشک بەکاربهێنە بۆ ئەوەی بە نەرمی تۆز و کەرەستەی بیانی بسڕیتەوە لە شەحنکردنەوەی بەرکەوتن لەسەر هەردوو گوێچکە بە وردی.
هەنگاوی حەوتەم: با گوێچکەکان بە تەواوی وشک ببنەوە پێش بەکارهێنان.
پاککردنەوەی کەیسی بارگاویکردنەوە
بۆ بارگاویکردنەوەی بە شێوەکی دروست و گونجاو تکایە کەیسەکە بە پاکی ڕابگرە.
هەنگاوی یەکەم: پەڕۆیەکی پەمۆ لەناو کوپێک ئاوی پاککراوەدا نوقم بکە.
هەنگاوی دووەم: بە نەرمی پەیوەندییەکانی بارگاویکردنەوە لە ناو کەیسەکەدا بسڕەوە بە بەکارهێنانی پەڕۆی پەمۆی شێدار.
هەنگاوی سێیەم: بەکارهێنانی پەڕۆی وشک و نەرم بۆ لابردنی هەر شێیەک(تەڕاتیەك) کە بەجێماوە.
هەنگاوی چوارەم: کەیسەکە بە کراوەیی بهێڵەرەوە و با بە تەواوی وشک بێتەوە، پاشان بزانە کە ئایا بە باشی بارگاوی دەبێتەوە یان نا.
تێبینی:
- دڵنیابە لە لابردنی هەموو شێیەک دوای پاککردنەوە بە ئاو.
- ئەگەر گوێچکەکان بە باشی شەحن نەبوون، هەوڵبدە جارێکی تر پەیوەندییەکانی بارگاویکردنەوە پاک بکەیتەوە بە شوێنپێی هەنگاوەکانی پێشوو.
- بەهیچ شێوەیەك ئەلکحول و هاوشێوەکانی بەکارنەهێنن بۆ پاکردنەوەی هەر بەشێکی بەدسەکە چونکە دەبێتە هۆی لەکارکەوتن.
- پەڕۆی تەڕ زیاتر لە جارێك بەکامەرمەهێنە بۆ پاککردنی پارچەکانی بەدسەکە.
سوپاس بۆ ڕاوبۆچونەکانت!
تکایە وەڵامی هەموو پرسیارەکان بدەرەوە.