هاوبەشکردنی شاشە لە نێوان کۆمپیوتەر و سامسۆنگ

بەرواری دواترین نوێ بوونەوە : 07 02.2026

هاوبەشکردنی شاشە (Screen Sharing) بۆ کۆمپیوتەری ویندۆز (Windows PC) و ڕەنگدانەوەی شاشە (Screen Mirroring) بۆ ماک (Mac) ڕێگەت پێدەدات شاشەی کۆمپیوتەرەکەت بە شێوەیەکی وایەرلێس (بێ وایەر) لەگەڵ تەلەفزیۆنەکەتدا هاوبەش بکەیت.

 

دەتوانیت شاشەی کۆمپیوتەرەکەت هاوشێوە بکەیت (Mirror)، یان دووبارەی بکەیتەوە (Duplicate) بە پەیڕوکردنی ئەم هەنگاوانە:

1 لە ڕێکخستنەکانەوە (Settings) بڕۆ بۆ شاشە فرەکان (Multiple displays).
Laptop
2 لە بەشی پەیوەستبوون بە شاشەی وایەرلێس (Connect to a wireless display)، کرتە بکە لەسەر پەیوەستبوون (Connect).
Laptop
3 ئەو تەلەفزیۆنە هەڵبژێرە کە دەتەوێت شاشەکەی لەسەر هاوشێوە (Mirror) بکەیت.
Laptop

دەتوانیت ڤیدیۆ لە کۆمپیوتەری ماکەکەتەوە (Mac) هاوبەش بکەیت بۆ تەلەفزیۆنەکە یان تەلەفزیۆنەکە وەک شاشەیەکی لاوەکی بەکاربهێنیت. 

دڵنیابەرەوە کە ماک و تەلەفزیۆنەکەت بە هەمان تۆڕی ئینتەرنێتەوە بەستراونەتەوە و بلۆتووس (Bluetooth) لە هەردوولایاندا داگیرساوە.

1 لە سەنتەری کۆنترۆڵدا (Control Center) بژاردەی ڕەنگدانەوەی شاشە (Screen Mirroring) هەڵبژێرە.
2 مۆدێلی ئەو تەلەفزیۆنەی کە دەتەوێت پەیوەستی پێوە بکەیت لە لیستی ڕەنگدانەوەی شاشەکەدا هەڵبژێرە.
3 ئەو وشەی تێپەڕبوونەی (Password) کە لەسەر شاشەی تەلەفزیۆنەکە پیشان دەدرێت لە کۆمپیوتەری ماکەکەتدا بنووسە و دوگمەی موافەق (Ok) دابگرە.
4 دوگمەی موافەق (Ok) هەڵبژێرە بۆ تەواوکردنی پرۆسەی پەیوەستبوون بە تەلەفزیۆنەکەوە.

تێبینی: بۆ یارمەتی زیاتر یان پرسیار، تکایە پەیوەندیمان پێوە بکە.

*ئەو تایبەتمەندییانەی ئاماژەیان پێکراوە دەکرێت لەسەر مۆدێلی دیاریکراو بەردەست بن. تکایە بۆ زانیاری زیاتر سەیری ڕێبەری بەکارهێنەری خۆت بکە.

 

سوپاس بۆ ڕاوبۆچونەکانت!