چۆنێتی چارەسەرکردنی تەلەفزیۆنی Samsung کە دانایەسێت (کار ناکات)
١. کاتێک گلۆپی سووری چاوەڕوانی داگیرساوە (On)
سووربوونی جێگیری گلۆپەکە واتای ئەوەیە تەلەفزیۆنەکە بە کارەباوە بەستراوەتەوە و وزە وەردەگرێت، کێشەکە بەشێوەیەکی گشتی لە هۆکاری داگیرساندنەکەیە:
- داگیرساندنی تەلەفزیۆنەکە بە دەست: دوگمەی Powerـی فیزیکی سەر خودی تەلەفزیۆنەکە دابگرە. شوێنی دوگمەکە بەپێی مۆدێلەکان دەگۆڕێت (بەزۆری لە ژێر لۆگۆکە یان لە بەشی پشتەوە لای ڕاست لە خوارەوەیە).
- پشکنینی کۆنترۆڵ (ڕیمۆت): ئەگەر تەلەفزیۆنەکە بە دوگمە فیزیکییەکە داگیرسا بەڵام بە ڕیمۆتەکە کاری نەکرد، پاترییەکانی ڕیمۆتەکە بگۆڕە.
- بەستنەوەی دووبارەی ڕیمۆتی زیرەک (Pairing): ڕیمۆتەکە ئاڕاستەی پێشەوەی تەلەفزیۆنەکە بکە و هەردوو دوگمەی Return و Play/Pause پێکەوە بۆ ماوەی لانیکەم ٣ چرکە ڕابگرە تا کێشەی پەیوەندی نێوانیان نامێنێت.
٢. کاتێک گلۆپی سووری چاوەڕوانی کوژاوەتەوە (Off)
کوژانەوەی تەواوی گلۆپی سوور واتای ئەوەیە کە یاخود هیچ تەزوویەکی کارەبا ناگاتە ئامێرەکە، یان تەلەفزیۆنەکە پێبووە بەڵام شاشەکەی بە تەواوی ڕەش بووە:
- دڵنیابوونەوە لە کێبڵەکان: دڵنیابە کێبڵی پاوەر بە توندی لە پشتی تەلەفزیۆنەکە (یان سندووقی One Connect) جێگیر کراوە.
- تاقیکردنەوەی پریزی دیوار: تەلەفزیۆن و سندووقی One Connect بۆ ماوەی ٣٠ چرکە لە کارەبا بکەرەوە، پاشان بیخەرە ناو پریزێکی تری دیوارەوە کە دڵنیایت کار دەکات (دەتوانیت پریزەکە بە ئامێرێکی تر وەک گلۆپێک تاقی بکەیتەوە).
- هەڵسەنگاندنی سەرچاوەی وزە: ئەگەر دوای گۆڕینی پریزەکە گلۆپە سوورەکە داگیرسا، کێشەکە لە پریزە کۆنەکە یان لەو پارێزەرە بووە (Surge Protector) کە بەکارت هێناوە.
٣. کاتێک گلۆپی سووری چاوەڕوانی چاوەترکێ دەکات یان فلاش لێدەدات (Blinking)
چاوەترکێ کردنی بەردەوامی گلۆپە سوورەکە بەزۆری نیشانەی کێشەیەکی کاتی نەرمەکاڵایی یان تێکچوونی پارچە و بۆردە ناوخۆییەکانی تەلەفزیۆنەکەیە:
- خولی وزە (Power Cycle): تەلەفزیۆن و سندووقی One Connect بۆ ماوەی ٣٠ چرکە لە کارەبا بکەرەوە، پاشان ڕاستەوخۆ بیخەرەوە ناو پریزی دیوار.
- بەکارهێنانی پریزی ڕاستەوخۆ: دووربکەوەرەوە لە بەکارهێنانی داشبوول یان دابەشکاری کۆن، چونکە بە تێپەڕبوونی کات دادەقزرێن و ناتوانن ڤۆڵتییەی گونجاو و پێویست بۆ تەلەفزیۆنەکە دابین بکەن.
- پەیوەندیکردن بە بەشی پشتیوانی: ئەگەر کێشەکە بەردەوام بوو و گلۆپەکە هەر چاوەترکێی دەکرد، ئەمە کێشەیەکی ڕەقەکاڵایی (Hardware) ناوخۆیی دەسەلمێنێت و پێویستی بە چاککردنەوەی فەرمی هەیە لەلایەن نوێنەرایەتی Samsung.
٤. شتی زیاتر بۆ پشکنین
- بۆ ئەو مۆدێلانەی سندووقی One Connect بەکاردەهێنن، کێبڵی پەیوەندی نادیار (Invisible Connection) لە هەردوو سەرەوە لێ بکەرەوە و سەرنج بدە کە دەرزییە ناوخۆییەکانی کێبڵەکە خوار نەبووبن یان زیانیان پێ نەگەشتبێت، پاشان بە توندی بیخەرەوە شوێنی خۆی.
- دڵنیابەوە کە هیچ ئامێرێکی دەرەکی لە ڕێگەی دەرچەی HDMIـیەوە نەبووەتە هۆی دروستکردنی کێشە لە ڕێکخستنەکانی داگیرسانی شاشەکەدا.
٥. بابەتەکانی تری پشتیوانی پەیوەندیدار بە Samsung
سوپاس بۆ ڕاوبۆچونەکانت!
تکایە وەڵامی هەموو پرسیارەکان بدەرەوە.