هەموو شوێنەکانی کارکردنی Samsung Electronics بڕوانامەی سیستەمی بەڕێوەبردنی ژینگەیان بەدەستهێناوە و، وەک ئەنجامدانی بەڕێوەبردنی ژینگەیی. بەڵام هەوڵە ژینگەییەکانمان لە سنوری شوێنی کارکردنمان دەردەچن. لە ناو هەموو شوێنی کارەکانمان کێشە ژینگەییەکان دەستنیشاندەکەین و چارەسەریان بۆ دەدۆزینەوە. بە ئاماژەدان بە سەرچاوەی کێشەکە و گرتنەبەری ڕێوشوێنی خۆپارێزی لە سەرانسەری سیستەمی شوێنی کارەکانماندا، دڵنیادەبینەوە لەوەی کە ئەم چارەسەرانە تەنیا کاتی یان "زۆر کەم، زۆر درەنگ" نین. لە دەرەوەی شوێنی کارەکانمان، لە ئێستادا، بە جۆش و خرۆشەوە سەرقاڵی پاراستنی هەمەچەشنیی ژینگەی زیندووین لەگەڵ کۆمەڵگا ناوخۆییەکان بۆ پاراستنی ژینگە.
ئێمە بەڕێوەبردنی بەردەوامی ژینگەیی پەیڕەو دەکەین
بەمەبەستی جێبەجێکردنی بەڕێوەبردنی ژینگە، Samsung Electronics شوێنەکانی کارکردنی لەسەر بنەمای ستانداردە نێودەوڵەتیەکانی بەڕێوەبردنی ژینگە بەڕێوەبردووە.
گرنگترین نیشانەکانی ئەدای شوێنی کاری هۆشیاری ژینگە
ڕێژەی وەرگرتنی بڕوانامەی سیستەمی بەڕێوەبردنی ژینگە
بەدەستهات
100%
لە 2019* 36 شوێنی کاری بەرهەمهێنانی نێودەوڵەتی خاوەن بڕوانامەی ISO 14001 و OHSAS 18001
بەردەوام لە هەوڵداین بۆ کەمکردنەوەی دەردانی گازی گەرمخانەیی
کارگەلێک هەن کە دەتوانرێت لە ئاستی کۆمپانیادا ئەنجام بدرێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا. یەکێک لەو ڕێوشوێنانە بریتییە لە پێوانەکردنی بەئامانج و ڕوونی ئەدای ئێستا و دەستنیشانکردنی ئەو خاڵە ناوخۆییانەی ئەگەری باشترکردنیان هەیە. بۆ ئەم مەبەستەش Samsung Electronics ساڵانە لە ڕێگەی لایەنی سێیەمەوە دەردانی ڕاستەقینەی گازی گەرمخانەیی خۆی پشتڕاست دەکاتەوە. جگە لەوەش، بە پشتبەستن بە دۆزینەوەکانی هەڵە لەلایەن تاقیکارانی ناوخۆیی، بەدوای کۆمەڵێک ڕێگادا گەڕاوین بۆ کەمکردنەوەی دەردانی گازی ژەهراویمان و بەردەوام هەنگاومان ناوە بۆ باشترکردن. یەکێک لە بوارە سەرەکییەکانی گرنگیدانمان بۆ کەمکردنەوەی گازی گەرمخانەیی ئەوە بووە کە بەردەوام هەوڵبدەین بۆ کەمکردنەوەی دەردانی گازی فلۆرینکراو، کە کاریگەرییەکی زۆری لەسەر گەرمبوونی جیهان هەیە. ئەمەش بووەتە هۆی پێشکەوتنی بەرچاو، بەتایبەتی لە کارەکانی بەرهەمهێنانی نیمچە گەیەنەرەکانماندا.
کەمکردنەوەی گازە فلۆرینکراوەکانی کەڵەکەبوو
دۆخی شوێنەکانی سامسۆنگ لە کۆریا
(یەکە : 10,000 تۆن C02eq)
کەمکردنەوەی دەردانی گازی گەرمخانەیی 2019
36% فراوانکردنی بەکارهێنانی وزەی نوێبووەوە
35% پاڵاوتنی گازەکانی فلۆرینکراو (F) پرۆسێس کراو
12% ناساندنی دامەزراوەی کارامە لە بەکارهێنانی وزە
9٪ باشترکردنی کارایی پرۆسەی بەرهەمهێنان
7٪ زیادکردنی کارایی دامەزراوەکان
0.4٪ هی تر
0.1٪ باشترکردنی ڕووناکی
بەڕێوەبردنی توندوتۆڵی ماددە کیمیاییەکان بەپێی یاسا و ڕێسا ناوخۆییەکان
بۆ ئەوەی ڕێگری بکەین لە ئەگەری هەر ڕووداوێک کە ڕەنگە لە بەڕێوەبردنی ماددە کیمیاییەکانەوە سەرهەڵبدەن، ئێمە بە شێوەیەکی سیستماتیکی هەموو قۆناغێک لە کڕینەوە تا فڕێدان بەڕێوەدەبەین. ئەو کارمەندانانەمان کە لە هەرکام لە شوێنەکانی کارکردنمان کاردەکەن پێویستە بەر لە کڕین هەڵسەنگاندنی سەرەتایی بۆ هەر مادەیەکی کیمیایی بکەن. ئێمە ماددە کیمیاییەکان دوای ئەوەی هەڵسەنگاندنیان بۆ کراوە کە گونجاون بۆ بەکارهێنان، تۆمار دەکەین و بەکاریان دەهێنین. دوای بەکارهێنان،
پاشماوەی کیمیایی بە شێوەیەکی سەلامەت لە ڕێگەی ڕێکارەکانی چارەسەرکردنی پاشماوەی کیمیایی جیاوازەوە فڕێ دەدرێن.
بەمەبەستی تەندروستهێشتنەوەی زەوی، ئێمە پاڵپشتی هەوڵەکانی پارێزگاریکردن لە هەمەچەشنیی ژینگەی زیندوو دەکەین
بەڕێوەبەران و کارمەندانی Samsung Electronics بەشدارن لە چالاکی تایبەت بە درووستکردنی ژینگەیەکی تەندرووست. Samsung Electronics فەلسەفەی بنەڕەتی پشت چالاکییەکانی سەبارەت بە پارێزگاریکردن لە هەمەچەشنیی ژینگەی زیندوو ڕادەگەیەنێت، هەڵمەت بەڕێوەدەبات بۆ بەرەوپێشبردنی هۆشیاری لەسەر گرنگییەکەی، و هاندەری بەشداری چالاکانەی بەڕێوەبەر و کارمەندەکانمانە.
سیاستەکانی پاراستنی هەمەچەشنیی ژینگەی زیندووی Samsung Electronics
فەلسەفە
Samsung Electronics داندەنێت بە سوود و گرنگییەکانی ژینگە و هەمەچەشنیی ژینگەی زیندوو. بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییە نەرێنییەکان لەسەر هەمەچەشنیی ژینگەی زیندوو، ئێمە چالاکانە بەشداری لە دەستپێشخەرییەکانی پاراستنی سیستەمی ژینگەدا دەکەین.
پلانەکانی کارکردن
سەرجەم کارمەندان پاراستنی هەمەچەشنیی
ژینگەی زیندوو وەک یەکێك لە بەها سەرەکییەکانی
لە بەها سەرەکییەکانی
بەڕێوەبردنی ژینگەیی دەناسن.هەڵسەنگاندن و شیکردنەوەی کاریگەری بەر
هەمێك لەسەر سیستەمی ژینگە و
هەمەچەشنیی ژینگەی زیندوو بە
درێژایی سووڕی ژیان و هەوڵدان بۆ کەمکردنەوەی
هەر کاریگەرییەکی نەرێنی.لە پێشینە دانانی ئەو ناوچانەی کە بەهای
هەمەچەشنیی ژینگەی زیندوویان بەرزە لە
سەرانسەری هەموو شوێنەکانی کارکردن لە کۆریا و
دەرەوەی وڵات، و ئەنجامدانی چالاکییەکانی پاراستنی
ژینگەی زیندوو کە پێداویستییە ناوخۆییەکان دابین دەکەن.پەیوەندی بەردەوام لەگەڵ کارمەندان، کۆمەڵگا ناوخۆییەکان،
ڕێکخراوە ناحکومییەکان (NGO)،
و لایەنە پەیوەندیدارەکانی تر و بەشداریکردن لە بەرزکردنەوەی
هەوڵەکانی پاراستنی هەمەچەشنیی
ژینگەی زیندوو لە کۆمەڵگە ناوخۆییەکان.
بەمەبەستی پاراستنی شوێنی نیشتەجێبوونی ئەو گیاندارانەی مەترسیی لەناوچوونیان لەسەرە
ئێمە ئەو گیاندارانەی مەترسیی لەناوچوونیان لەسەرە لەگەڵ شوێنەکانیان لە دەوروبەری ئەو ناوچانەی کە شوێنەکانی بەرهەمهێنانی ئێمەی لێیە دیاریدەکەین و لەگەڵ ڕێکخراوە پەیوەندیدارەکانی وەک کۆمەڵگا ناوخۆییەکان، دامودەزگا گشتیەکان و زانستیەکاندا هەڵمەتی پاراستنی جۆراوجۆرێتی ژینگەی زیندوو ئەنجامدەدەین.
گیاندارەکانی کە مەترسیی لەناوچوونیان لەسەرە لە نزیک شوێنەکانی کارانەمان لە کۆریا
-
شاری سوۆن
-
وشکاوەکیەکان
1
-
-
شاری یۆنگین
-
وشکاوەکیەکان
2
-
مێرووەکان
1
-
-
شاری هواسیۆنگ
-
باڵندەکان
12
-
وشکاوەکیەکان
2
-
مێرووەکان
1
-
ڕووەکەکان
2
-
-
شاری ئاسان
-
باڵندەکان
5
-
وشکاوەکیەکان
2
-
هی تر
1
-
-
شاری گوانجۆ
-
شیردەرەکان
2
-
باڵندەکان
1
-
ماسیەکان
1
-
مێرووەکان
1
-
ڕووەکەکان
2
-
-
شاری گومی
-
شیردەرەکان
1
-
باڵندەکان
1
-
ماسیەکان
1
-
مێرووەکان
1
-
ڕووەکەکان
2
-
هی تر
1
-
پاراستنی لەقلەقی پشتەمل-سپی - نۆژەنکردنەوەی جایپیۆنگ
(تاڵاوەکانی جایدیرومی + هایپیۆنگ)
لە ساڵی 2013، شوێنی کارکردنی Samsung Electronics لە گومی، پارێزگای گیۆنگسانگبوک-دۆ بووە یەکەم شوێن لە کۆریا کە ڕێککەوتننامەی هاوبەشیی پاراستنی هەمەچەشنیی ژینگەی زیندووی لەگەڵ حکومەتەکانی ناوەندی و جۆجێی و زانکۆکان واژۆ کرد. لەو کاتەوە، پاڵپشتیی پیتاندنی دەستکردی دوو جووت لەقلەقی پشتەمل-سپیمان کردوووە (مۆنیۆمێنتی سرووشتیی کۆریا ژمارە 203) کە لە هۆڵەنداوە هێنرابوون. لە مانگی نیسانی ساڵی 2016 دامەزراوەی توێژینەوەی ژینگەی زیندووی باڵندە توانی بە سەرکەوتوویی باڵندەکان زۆربکات. ئەمەش یارمەتیدەردەبێت بۆ گەڕاندنەوەی سیستەمی ژینگەی تاڵاوەکانی هایپیۆنگ، کە ژینگەی باڵندە کۆچەرەکانە وبەشدارییەکی بەرچاوە لە پاراستنی هەمەچەشنیی ژینگەی زیندوو.
پاراستنی تەپۆڵکە لمەکانی کەنار دەریاکان
لە شوێنی کارکردنمان لە ئۆنیانگ لە پارێزگای چونچیۆنگنام-دۆ، ئێمە لە ساڵی 2008ـەوە هاریکاریی لەگەڵ فەرمانگەی ژینگەی حەوزی ڕووباری جیوم دەکەین بۆ پاراستنی تەپۆڵکە لمەکانی کەنار دەریاکان، کە شوێنی نیشتەجێبوونی دوو جۆر گیانەوەرە کە مەترسیی لەناوچوونیان لەسەرە، مارمێلکەی چینی و لەقلەقی سپیی مەنگۆلی. ئێستا لە شاری بۆریۆنگ پشتگیری لە چالاکییەکانی وەک پاککردنەوەی زەریاکان و لابردنی ڕووەکی نامۆی داگیرکەر و پاراستنی تەپۆڵکە لمەکانی سۆهوانگ دەکەین، لە هەمان کاتدا لە ئاسان پشتیوانی دروستکردنی شوێنی نیشتەجێبوونی چیمەنی زیوین دەکەین.
بنبڕکردنی توخمی ماسی/ڕووەکی نامۆ
شوێنەکانی کارکردنمان لە گیهیۆنگ و هواسیۆنگ لە پارێزگای گیۆنگیدۆ ساڵانە چالاکییەکانی پاراستنی ژینگە لە چەمی ئۆسان و وۆنچێۆنری ئەنجام دەدەن، توخمە نامۆکان بنبڕدەکەن، خۆراک دەدەن بە ئاژەڵە کێوییەکان و هەڵمەتگەلی پاراستنی ژینگە دەستپێدەکەن.