* وێنە هاوشێوەکراوە. ڕەنگە بەردەستبوون و تایبەتمەندییە پاڵپشتیکراوەکانی AI Select (دەستنیشانکردن بە ژیریی دەستکرد) بە گوێرەی وڵات، هەرێم یان دابینکەری خزمەتگوزاری جیاوازبێت. ڕەنگە UX/UI ڕاستەقینە جیاوازبن. ڕەنگە چوونەژوورەوە بۆ Samsung Account پێویست بێت بۆ بەکارهێنانی چەند تایبەتمەندییەکی دەستنیشانکراوی ژیریی دەستکرد.
گرنگترین خاڵەکان ببینە
ئاسان بۆ هەڵگرتن. گونجاو بۆ هەموو ستایلێک
Galaxy Tab S10 Lite تابلێتێکی باریکە کە باریکییەکەی تەنها 6.6 ملم و کێشی سووکە، ئەمەش وادەکات هەڵگرتنی ئاسان بێت لەناو جانتای قوماش، جانتای پشت، یان جانتای دەستی. ئەم تابلێتە شاشە گەورەیە بە سێ ڕەنگی جوان بەردەستە — خۆڵەمێشی، زیویی، و سووری مەرجانی — کە زۆر جوان دەردەکەوێت هەر بەهەمان شێوە کە هەستی پێدەکەیت. جا چ هاتوچۆ بکەیت یان لە ماڵەوە پشوو بدەیت، ئەم تابلێتە سووکە بەشێوەیەک دیزاینکراوە کە لەگەڵ شێوازی ژیانت بگونجێت لەبەر ئەوەی بە ئاسانی هەڵدەگیرێت.
* ڕەنگە بەردەستبوونی ڕەنگ و مۆدێل بەگوێرەی وڵات، ناوچە یان دابینکەری خزمەتگوزاری جیاوازبێت.گەش و زیندوو وەک ئەوەی دەیبینیت. فراوان وەک بیرۆکەکانت
Galaxy Tab S10 Lite ڕوونماییەکی گەورەی 10.9 ئینچ بە خێرایی نوێبوونەوەی 90 هێرتزی هەیە بۆ سکڕۆڵکردنی ڕەوان و جوڵەی وەڵامدەرەوە لەکاتی سەیرکردن، خوێندنەوە یان داهێنان. هەروەها شاشەکە تایبەتمەندی کەمکردنەوەی رووناکی شینی خاوەن بڕوانامەی SGS لەخۆ دەگرێت کە لە کاتی سەیرکردن بۆ ماوەی درێژ یارمەتی دەدات لە کەمکردنەوەی فشاری سەر چاو. لە پەخشکردنی ناوەرۆکی دڵخوازت بۆ دەستکاریکردنی پڕۆژەکان، ئەم ڕوونماییە بە ڕوونی و داینامیکی دەهێڵێتەوە.
بە شێوەی دیاکۆن پێوانە دەکرێت، قەبارەی شاشەی Galaxy Tab S10 Lite 10.9" بە گۆشە چوارگۆشەی تەواو.
* ئەو شاشەیەی کە لە Galaxy Tab S10 Lite بەکارهاتووە بڕوانامەی "Low Blue Light"ی لە کۆمپانیای SGS وەرگرتووە بە پشتبەستن بە توانای کەمکردنەوەی بەشێک لە دەردانی ڕووناکی شین لە شاشەکەوە. زانیاری زیاتر لەسەر ئەم بڕوانامەیە دەتوانن لە www.sgs.com/performance بدۆزنەوە.
* بڕوانامەی ڕووناکی شین کەم لە ژێر 9.9%دایە (تاقیکردنەوە لە SGS).
هێز بۆ ئەنجامدانی شتی زیاتر. بیرگەی گونجاو بۆ هەڵگرتنی هەموو شتێک
کارایی بە ئاسانی دەمێنێتەوە لەکاتی ستریمکردن، گەڕان، یان فرەکارکردن بەهۆی بیرگەی تا 8GB. تا 256GB بیرگەی ناوخۆیی بەدەست دەهێنیت، بە کارتی microSD تا 2TB فراوان دەکرێت. ئەم تابلێتە بە پشتگیری قەڵەم ئاسانکاری دەکات بۆ گرتنی بیرۆکە و کارکردن بە شێوەیەکی کارا، ئەو شوێن و خێراییەت پێدەبەخشێت کە پێویستە بەبێ پچڕان دروستی بکەیت و هەموو شتێک لە شوێنێکدا بهێڵیتەوە.
*وێنەیەکی ھاوشێوەکراوە بۆ مەبەستی وێناکردن. ڕەنگە UI ی ڕاستەقینە جیاواز بێت.
*هەڵبژاردەکانی هەڵگرتن و بەردەستبوونی ڕەنگە بەپێی وڵات، ناوچە یان هەڵگر جیاواز بێت.
*ڕەنگە بەردەستبوونی ڕاستەقینەی هەڵگرتن جیاواز بێت بەپێی نەرمەکاڵاکانی پێشوەختە دامەزراو.
*دوو بژاردەی بیرگە و هەڵگرتن بەردەستە: بیرگەی 6 گێگابایت و بیرگەی 128 گێگابایت، بیرگەی 8 گێگابایت و بیرگەی 256 گێگابایت.
*کارتی مایکرۆ ئێس دی بە جیا دەفرۆشرێت. هەموو مۆدێلەکان پشتگیری لە کارتی microSD دەکەن کە تا 2 TB هەڵگرتنیان هەیە. دەتوانرێت بیرگەی دەرەکی بەکاربهێنرێت بۆ هەڵگرتنی میدیا (فۆتۆ، ڤیدیۆ و فایلەکانی مۆسیقا). ڕەنگە بەردەستبوونی بەپێی وڵات و بەرهەمهێنەر جیاواز بێت.
بە S Pen بنووسە. بیرکاری دەستبەجێ چارەسەر دەکات
تووشی ئاستەنگی بوویتەوە لەگەڵ هاوکێشەیەکی ئاڵۆزی بیرکاریدا؟ تەنها بە S Pen بنووسە و Solve Math (شیکاری و چارەسەری بیرکاری) خۆکارانە وەڵامەکەت بۆ هەژمار دەکات. ئەم تابلێتە کۆڕی وانە خوێندن ئاسانتر دەکات لەبەر ئەوەی ڕێگەت پێدەدات بە خێرایی کێشەکانی بیرکاری چارەسەر بکەیت، بەبێ گۆڕینی ئەپ یان لەدەستدانی سەرنج. ئەگەر کار لەسەر ئەرکێک دەکەیت یاخود بە هاوکێشەکان بۆ ڕاهێنان چارەسەر دەکەیت، یارمەتیت دەدات فێربیت و بەرەو پێشەوە بڕۆیت.
* وێنە بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراوە. ڕەنگە ڕووکاری بەکارهێنەری ڕاستەقینە جیاوازبێت.
** تایبەتمەندیی Solve Math (شیکاری و چارەسەری بیرکاری) لەسەر خودی ئامێرەکە کاردەکات و پێویستی بە گرێدراوی ئینتەرنێت نییە، بەڵام پێویستی بە چوونەژوورەوەی Samsung Account هەیە. ڕەنگە ناسینەوەی دەستنووس بە هەڵە ببێتە هۆی هەژمارکردنی نادروست.
*** بەکارهێنانی Solve Math (شیکاری و چارەسەری بیرکاری) پێویستی بە چالاککردنی تایبەتمەندییەکە هەیە لە ئەپی Samsung Notes. بۆ چالاککردن، پێڕستی 'More Options (بژاردەی زیاتر)' هەڵبژێرە، پاشان پەنجە بنێ بە 'Turn on Math Solver (چالاککردنی شیکاری و چارەسەری بیرکاری)'.
بە پێنووسی S Pen بە شێوازی خۆت بنووسە.
Handwriting Help (یارمەتی دەستنووس) ڕێگەت پێدەدات بەخێرایی تێبینیە دەستنووسە ناڕێکەکان چاک بکەیتەوە بۆ ئەوەی کارەکەت بە ڕێکی بهێڵیتەوە. دەتوانیت هێڵە ناڕێکەکان ڕاست بکەیتەوە، دووری نێوانیان یەکسان بکەیتەوە، پیتەکان ڕێکبخەیت و شێوەی پیتەکان لە چرکەیەکدا ڕاست بکەیتەوە. بیرۆکەکان بنووسەوە، تێبینی تایبەت بە خوێندن بنووسە، یان بە ئازادانە بە S Pen وێنە بکێشە — بۆ هەستکردن بە دەستنووسێکی بێخەوش.
* وێنە بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراوە. ڕەنگە ڕووکاری بەکارهێنەری ڕاستەقینە جیاوازبێت.
** تایبەتمەندیی Handwriting Help (یارمەتی دەستنووس) لەسەر خودی ئامێرەکە کاردەکات و پێویستیی بە گرێدراوی ئینتەرنێت نییە، بەڵام پێویستی بە چوونەژوورەوەی Samsung Account هەیە.
*** دڵنیایی لە دروستیی ئەنجامەکان نادرێت. تایبەتمەندیی Handwriting Help (یارمەتی دەستنووس) لە ئێستادا پاڵپشتی لە زمانی عەرەبی، ئەڵمانی، ئینگلیزی (ئوسترالیا)، ئینگلیزی (بەریتانیا)، ئینگلیزی (ویلایەتە یەکگرتووەکان)، ئینگلیزی (هیندستان)، ئیسپانی (ئیسپانیا)، ئیسپانی (مەکسیک)، ئیسپانی (ویلایەتە یەکگرتووەکان)، فەڕەنسی (کەنەدا)، فەڕەنسی (فەرەنسا)، هیندی، ئەندۆنیسی، ئیتاڵی، ژاپۆنی، هۆڵەندی، پۆڵەندی، پورتوگالی (بەرازیل)، پورتوگالی (پورتوگال)، ڕۆمانی، ڕووسی، سویدی، تایلەندی، تورکی، ڤێتنامی، چینی (چین سەرەکی)، چینی (هۆنگ کۆنگ)، چینی (تایوان)، کۆری دەکات.
یەکجار داگرتن. کلیلی ژیریی دەستکرد
کلیلی تایبەتی Galaxy AI دابگرە بۆ ئەوەی دەستبەجێ دەستت بگات بە یارمەتی زیرەک کاتێک پێویستیت پێیەتی. تەنها بە یەک داگرتن، دەتوانیت یاریدەدەری ژیریی دەستکردی دڵخوازت بەکاربهێنیت بۆ بەدەستهێنانی وەڵامی خێرا، پێشنیاری بەسوود، یان پاڵپشتی ڕاستەوخۆ لە هەمان کاتیشدا بەردەوام بە لە بەرهەمداری. بە بوونی ژیریی دەستکرد لە بەردەستتدا، هەستدەکەیت ئەنجامدانی ئەرکەکان لەسەر Galaxy Tab S10 Lite ئاسانتر و خێراترە.
* وێنە بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراوە. ڕەنگە ڕووکاری بەکارهێنەری ڕاستەقینە جیاوازبێت.
** کەڤەری کراوەی خاوەن کیبۆرد و کەڤەری کراوەی خاوەن کیبۆردی باریک بەجیا دەفرۆشرێن. بۆ Galaxy Tab S10 Lite بەردەستە.
*** ڕەنگە تایبەتمەندییەکان و شێوازی کیبۆرد بەپێی وڵات، زمان و مۆدێلی ئامێر جیاوازبێت.
**** کورتە ڕێگاکانی ئەپەکان دەتوانرێت تەنها بۆ چەند ئەپێکی دیاریکراو دابندرێت.
***** داگرتنی کلیلی Alt + Galaxy AI بژاردەی گۆڕینی یاریدەدەری ژیریی دەستکرد بۆ Bixby یان Google Gemini دابیندەکات.
****** بۆ بەکارهێنانی Bixby یان Google Gemini گرێدراوی بە تۆڕێکەوە پێوسیتە.
******* گونجان و بەردەستبوون جیاوازدەبێت. Google و Gemini هێمای بازرگانیی .Google LLCـن.
دەستکاریکردنی دەستبەجێ بە Object Eraser (تەن سڕەوە)
شتە نەخوازراوەکانی پاشبنەما یان تەنی نەخوازراو لە وێنەکانت لاببە بە Object Eraser (تەن سڕەوە). تەنها ئەو ناوچەیە دەستنیشانبکە کە دەتەوێت لایببەیت بە بەکارهێنانی S Pen، و دیار نامێنێت. دەتوانیت وێنەی بێگەرد و پرۆفیشناڵ دروستبکەیت بەبێ ئەپی دەستکاریکردنی زیادە یان هەنگاوی ئاڵۆز. لە تێکدەری وێنە تا پاشبنەمای قەرەباڵ، Object Eraser (تەن سڕەوە) وادەکات وێنەکانت بەبێ شتی زیادە دەربکەون.
* وێنە بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراوە. ڕەنگە ڕووکاری بەکارهێنەری ڕاستەقینە جیاوازبێت.** ئامرازی Object Eraser (تەن سڕەوە) پێویستە چالاک بکرێت بەرلەوەی لەناو ئامرازەکانی دەستکاریکردنت دەربکەوێت.
*** ڕەنگە ئەنجامەکان بە گوێرەی بارودۆخی وێنەکە جیاوازبن، لەوانە ڕووناکی و پاشبنەما.
بارگاویکردنی زۆر خێرا بۆ ڕۆژێکی پڕکار
چێژ لە بەکارهێنانێکی زیاتر وەربگرە لەگەڵ تابلێتێکی پاتری 8,000mAh کە بۆ کارکردن، خوێندن و سەرگەرمی دروستکراوە. کاتێک کاتی بارگاویکردنەوەیە، بارگاویکردنی زۆر خێرا پاترییەکە لە ماوەیەکی کەمدا بارگاوی دەکاتەوە، بۆیە پێویست ناکات چاوەڕێ بکەیت. ئەم تابلێتە کە خاوەن بارگاویکردنی خێرایە زۆر گونجاوە بۆ بەیانییانی سەرقاڵ، پلانی یەک لە دوای یەک، یان دانیشتنە درێژەکان بۆ سەیرکردنی پەخشکردنەکان بەهۆی دابینکردنی متمانەپێکراوی وزە کە بەردەوام دەبێت لەگەڵ هەموو چالاکییەکانت.
* بەهای ئاسایی کە لە ژێر بارودۆخی تاقیگەیی لایەنی سێیەمدا تاقی دەکرێتەوە. بەهای ئاسایی بەهای تێکڕای خەمڵێندراوە بە لەبەرچاوگرتنی لادان لە توانای پاتری لە نێوان نمونەکانی پاتری کە بەپێی ستانداردی IEC 61960 تاقیکراونەتەوە. توانای ڕیزبەندی (کەمترین) 7,760 میلی ئەمپێرە بۆ Galaxy Tab S10 Lite. ڕەنگە تەمەنی ڕاستەقینەی پاتری بەپێی ژینگەی تۆڕ و شێوازی بەکارهێنان و هۆکارەکانی تر جیاواز بێت.
** خێرایی شەحنکردنەوەی زۆر خێرا ڕەنگە جیاواز بێت بەپێی بارودۆخی شەحنکردنەوە و هۆکارەکانی تر.
*** بەکارهێنانی کەیبڵی داتا ئەسڵی سامسۆنگ پێشنیار دەکرێت.
گونجاوە لەگەڵ ئەو ئێکسسواراتانەی Galaxy کە حەزت لێیانە
Galaxy Tab S10 Lite بە شێوەیەکی بێخەوش لەگەڵ جۆرەها ئێکسسواراتی تابلێت کاردەکات، لەوانە کەڤەری کراوەی خاوەن کیبۆرد، کەڤەری کراوەی خاوەن کیبۆردی باریک، کەڤەری زیرەک و پارێزەری شاشەی دژە ڕەنگدانەوە. ئەم بژاردە گونجاوانە دەتوانن یارمەتیت بدەن بە ئاسوودەییەکی زیاتر بنووسیت، چێژببینیت لە بینین بەبێ بەکارهێنانی دەست، و شاشەکەت بپارێزیت بە ڕوونی زیاتر — بۆ ئەوەی بتوانیت ڕێکخستنەکەت تایبەتمەند بکەیت بۆ ئەوەی لەگەڵ پێداویستیەکانت بگونجێت.
* ئێکسسواراتەکان بە جیا دەفرۆشرێن.
** ڕەنگە بەردەستبوون و دیزاینی ئێکسسواراتەکان بەپێی وڵات یان دابینکەری خزمەتگوزاری جیاوازبێت.
*** ڕەنگە تایبەتمەندییەکان و شێوازی کیبۆرد بەپێی مۆدێل یان جۆری زمان جیاوازبێت.
ئەپەکانی Galaxy Spotlight. وەک کەسێکی پڕۆفێشناڵ داهێنانبکە
لەگەڵ ئەپی لە ئاستی پرۆفێشنال لەسەر Galaxy Tab S10 Lite زیاتر داهێنەر بە. ئیلهام وەرگرە لەگەڵ Clip Studio Paint، Goodnotes، LumaFusion. Notion، Noteshelf 3. ArcSite. Sketchbook و Picsart.
** ڕەنگە بەردەستبوونی ئەپ و مەرجەکانی خزمەتگوزاری بەگوێرەی وڵات و ناوچە جیاوازبێت.
*** پێویستی بە ئەندامێتی Clip Studio Paint هەیە. لە هەندێک بازاڕدا ئەپی Clip Studio Paint پێشوەختە دامەزراوە. دەکرێت ئەپەکە لە Galaxy Storeـەوە دابگیرێت و 6 مانگیش بەخۆڕاییە بۆ بەکارهێنەرە نوێکان. کاتێک ماوەی تاقیکردنەوەی بێبەرامبەر کۆتایی هات، ئەوا بۆ بەردەوامبوون لە بەکارهێنانی، بەشداریکردنی بە پارە بۆ پلانی بەکارهێنانی مانگانە یان ساڵانە پێویستە. داشکاندنی %20 لە یەکەم بەشداریکردندا بەردەستە.
**** پێویستە ئەپی GoodNotes بەجیا لە Galaxy Storeـەوە دابگیرێت و وەشانی تەواوی بۆ ماوەی 1 ساڵ بەخۆڕایی لەگەڵدایە. کاتێک ماوەی وەشانی تەواوی بێبەرامبەر کۆتایی هات، پێویستە بە جیا بیکڕیت بۆ ئەوەی بتوانیت بەردەوام بەکاریبهێنیت. ڕەنگە بەردەستبوونی ئەپ و مەرجەکانی خزمەتگوزاری بەگوێرەی وڵات و هەرێم جیاوازبێت.
***** ئەپی LumaFusion وەک وەشانێکی سنووردار پێشوەختە بارکراوە، پێویستە بەکارهێنەران کلیک لەسەر ئایکۆنەکە بکەن و لە Galaxy Store کڕینەکە تەواو بکەن. هەموو بەکارهێنەرانی ئامێرەکانی Galaxy دەتوانن لە کاتی کڕین لە Galaxy Store داشکاندنی %66 وەربگرن و بەشداریکردنی 1 مانگی بێبەرامبەری Creator Pass وەربگرن. ڕیکلامی داشکاندنی %66 سنووردارە تا 30 تشرینی دووەمی 2026.
****** ئەپی Notion پێویستی بە داگرتنێکی جیا هەیە لە Galaxy Store و لەگەڵ تاقیکردنەوەی 1 مانگ بەخۆڕایی Plus&Notion AI بۆ شوێنی کارێکی نوێی Notion. ڕەنگە بەردەستبوونی ئەپ و مەرجەکانی خزمەتگوزاری بەگوێرەی وڵات و هەرێم جیاوازبێت.
******* ئەپی Noteshelf 3 پێویستی بە کڕینی بە جیا هەیە بۆ بەرزکردنەوەی بۆ پلانی Premium. داشکاندنی %30 لەسەر بەرزکردنەوە تەنها لە ڕێگەی Galaxy Storeـەوە بەردەستە.
******** دەکرێت ئەپی ArcSite لە Galaxy Storeـەوە دابگیرێت و 1 مانگیش بەخۆڕاییە بۆ بەکارهێنەرە نوێکان. کاتێک ماوەی تاقیکردنەوەی بێبەرامبەر کۆتایی هات، ئەوا بۆ بەردەوامبوون لە بەکارهێنانی، بەشداریکردنی بە پارە بۆ پلانی بەکارهێنانی مانگانە یان ساڵانە پێویستە. داشکاندنی %30 لە یەکەم بەشداریکردنی مانگانەدا بەردەستە. ڕەنگە بەردەستبوونی ئەپ و مەرجەکانی خزمەتگوزاری بەگوێرەی وڵات و هەرێم جیاوازبێت.
********* ئەپی PicsArt و Sketchbook پێویستییان بە داگرتنی جیا هەیە لە Google Play Store. ڕەنگە تایبەتمەندییە زیادەکان پێویستییان بە کڕینی جیا هەبێت.
پرسیارە باوەکان
بەڵێ، Galaxy Tab S10 Lite پاڵپشتی هەردوو پێنووسی S Pen و کەڤەری کراوەی خاوەن کیبۆردی گونجاو دەکات. S Penـێک لە ناو پاکەتەکەدایە و ڕێگە بە نووسین، وێنەکێشان و تێبینی نووسینێکی ورد دەدات. هەروەها Galaxy Tab S10 Lite گونجاوە لەگەڵ کەڤەری کراوەی خاوەن کیبۆرد و کەڤەری کراوەی خاوەن کیبۆردی باریکی Samsung کە تابلێتەکەت دەگۆڕێت بۆ ڕێکخستنێکی گونجاو بۆ کارکردن. بۆ گونجاوی و پاراستنی زیاتر، دەتوانیت کەڤەری زیرەک بەکاربهێنیت کە گۆشەی بینینێکی گونجاو و پارێزەری شاشەی دژە ڕەنگدانەوە پێشکەشدەکات کە یارمەتیدەرە لە کەمکردنەوەی لێڵی.
* ئێکسسواراتەکان بە جیا دەفرۆشرێن. ** ڕەنگە بەردەستبوون و دیزاینی ئێکسسواراتەکان بەپێی وڵات یان دابینکەری خزمەتگوزاری جیاوازبێت. *** ڕەنگە تایبەتمەندییەکان و شێوازی کیبۆرد بەپێی مۆدێل یان جۆری زمان جیاوازبێت.
بەڵێ، Galaxy Tab S10 Lite تابلێتێکی گشتگیرە کە بۆ کار، خوێندن و سەرگەرمی دیزاینکراوە. S Penـی لەگەڵدایە بۆ نووسینی تێبینی، وێنەکێشان، یان چارەسەرکردنی کێشە بیرکارییەکان بە ئاسانی. ڕوونمای گەورەی 10.9 ئینچ دیمەنێکی ئاسوودە بۆ خوێندنەوە، بەشداریکردن لە وانەی ئۆنلاین یان پەخشکردنی ناوەڕۆک پێشکەشدەکات. کێشی سووکە و هەڵگرتنی ئاسانە، قەبارەی 254.3 × 165.8 × 6.6 ملم و کێشی نزیکەی 524 گرامە، بەمەش هەڵگرتنی بۆ هەموو شوێنێک ئاسانە. لەگەڵ تەمەنی پاتری درێژ و کارایی ڕەوان، بژاردەیەکی زۆر باشە بۆ ئەرکی ڕۆژانە و پشوودان.
* ڕەنگە بەردەستبوونی مۆدێل بەگوێرەی وڵات، ناوچە یان دابینکەری خزمەتگوزاری جیاوازبێت. ** کاتێک لە گۆشە بۆ گۆشە دەپێورێت، قەبارەی شاشەی Galaxy Tab S10 Lite 10.9 ئینچ بە لاکێشەی تەواو.
Galaxy Tab S10 Lite بۆ 7 نەوەی نوێکردنەوەی Android OS شیاوە، لەگەڵ 7 ساڵ نوێکردنەوەی ئاسایش لە بەرواری خستنەبازاڕی جیهانیەوە. ئەم پاڵپشتی سۆفتوێرە درێژخایەنە یارمەتیدەرە بۆ پاراستن و نوێکردنەوەی تابلێتەکەت و گونجاوە لەگەڵ نوێترین تایبەتمەندییەکان بە تێپەڕبوونی کات.
* ڕەنگە بەردەستبوون و کاتی بەرزکردنەوەی Android OS و نوێکردنەوەکانی ئاسایش بەپێی مۆدێلی ئامێر و بازاڕ جیاوازبێت.
بەڵێ، دەتوانیت بەخێرایی و بە ئاسانی داتاکانت لە iOSـەوە بۆ Galaxy Tab S10 Lite بگوازیتەوە بە بەکارهێنانی Smart Switch. Smart Switch ئامرازێکە کە گواستنەوەی داتا لە ئامێرێکەوە بۆ ئامێرێکی تر ئاسان دەکاتەوە لە ڕێگەی گواستنەوەی بێخەوشی Contacts، وێنە، ڤیدیۆ، Notes (یاداشتەکان)، بۆنەکانی ساڵنامە و شتی تر بەبێ ئاستەنگی. دەتوانیت Galaxy Tab S10 Liteـە نوێیەکەت بە بەکارهێنانی کێبڵ یان بە شێوەی بێتەل بە بەکارهێنانی ئەپی Smart Switch بە ئامێرە کۆنەکەتەوە گرێبدەیت.
* بۆ گواستنەوەی بە کێبڵ لە iOSـەوە پێویست دەکات کە ئامێری وەرگر خاوەنی Android™ 5.0 یان نوێتر و ئامێری نێرەر iOS 5 یان نوێتری هەبێت. دەکرێت گواستنەوە بەبێ کێبڵ لەڕێگەی گرێدراوێکی بێتەل یاخود iCloud ئەنجامبدرێت. بۆ گرێدرانی بێتەل، پێویستە ئامێری وەرگر Android™ 5.0 یان نوێتر و ئامێری نێرەر iOS 12 یاخود نوێتری هەبێت. بۆ گواستنەوەی iCloud پێویست دەکات کە ئامێری وەرگر Android™ 5.0 یان نوێتر و ئامێری نێرەر iOS 5 یان نوێتری هەبێت. Smart Switch Mobile لە ”Settings (ڕێکخستنەکان)“ لەسەر ئامێری Galaxyـی وەرگر بکەرەوە یان ئەپی Smart Switch Mobile لە Galaxy Store دابگرە. بۆ گواستنەوەی بێتەل، لە App Storeـدا Smart Switch بۆ iOS لەسەر iPhone یاخود iPadـەکەت دابگرە. ڕەنگە زانیاری و ناوەڕۆکی و ئەپە بەردەستەکان بۆ گواستنەوە بەگوێرەی شێوازی گواستنەوە جیاوازبێت. دەتوانرێت Contacts (ژمارەکانی پەیوەندی)، Gallery، ڤیدیۆکان، ساڵنامەکان و وەبیهێنەرەکان بە شێوەی بێتەل لە ئامێرێکی iOSـەوە بگوازرێنەوە.
تایبەتمەندیی Handwriting Help (یارمەتی دەستنووس) لە ئێستادا پاڵپشتی لە زمانی عەرەبی، ئەڵمانی، ئینگلیزی (ئوسترالیا)، ئینگلیزی (بەریتانیا)، ئینگلیزی (ویلایەتە یەکگرتووەکان)، ئینگلیزی (هیندستان)، ئیسپانی (ئیسپانیا)، ئیسپانی (مەکسیک)، ئیسپانی (ویلایەتە یەکگرتووەکان)، فەڕەنسی (کەنەدا)، فەڕەنسی (فەرەنسا)، هیندی، ئەندۆنیسی، ئیتاڵی، ژاپۆنی، هۆڵەندی، پۆڵەندی، پورتوگالی (بەرازیل)، پورتوگالی (پورتوگال)، ڕۆمانی، ڕووسی، سویدی، تایلەندی، تورکی، ڤێتنامی، چینی (چین سەرەکی)، چینی (هۆنگ کۆنگ)، چینی (تایوان)، کۆری دەکات.
خاسییەتەکان
-
پڕۆسێسەر
2.4GHz, 2GHz
-
ڕووکار
"10.9 (277.0mm)
-
بڕیاری کامێرای دواوە
8.0 MP
-
کێش(غرام)
524
-
خێرایی CPU
2.4GHz, 2GHz
-
جۆری CPU
Octa-Core
-
قەبارە ( پیشاندانی سەرەکی)
"10.9 (277.0mm)
-
بڕیار (پیشاندانی سەرەکی)
2112 x 1320 (WUXGA+)
-
تەکنەلۆجیا ( پیشاندانی سەرەکی)
TFT
-
قوڵایی ڕەنگ ( پیشاندانی سەرەکی)
16M
-
بەڵێ
-
بڕیاری کامێرای دواوە
8.0 MP
-
کامیرای دواوە - سەرنجی خۆکار
بەڵێ
-
کامێرای پێشەوە - بڕیار
5.0 MP
-
کامێرای دواوە - فلاش
نەخێر
-
ئەنجامی ریکۆردی ڤیدیۆ
FHD (1920 x 1080)@30fps
-
Memory_(GB)
8
-
Storage (GB)
256
-
Available Storage (GB)
231.5
-
External Storage Support
مایکرۆ SD (تا 2TB)
-
وەشانی USB
USB 2.0
-
تەکنۆلۆجی شوێن
GPS, گلۆناس, بەیدۆ, گالیلیۆ, QZSS
-
جاکی گوێ
USB جۆری-سی
-
MHL
نەخێر
-
Wi-Fi
802.11a/b/g/n/ac/ax 2.4GHz+5GHz, HE80, MIMO, 1024-QAM
-
Wi-Fi Direct
بەڵێ
-
ڤێرژنی Bluetooth
Bluetooth v5.3
-
NFC
نەخێر
-
پرۆفایلی Bluetooth
A2DP, AVRCP, DI, HFP, HID, HOGP, HSP, OPP, PAN, PBAP
-
PC هاودەمکردن
سویچی زیرەک (ڤێرژنی PC)
-
Android
-
ڕەنگ
مەرجانی سوور
-
فاکتەری فۆڕم
Tablet
-
Accelerometer, Gyro Sensor, Geomagnetic Sensor, Hall Sensor, Light Sensor
-
ڕەهەند (HxWxD, mm)
165.8 x 254.3 x 6.6
-
کێش(غرام)
524
-
کاتی لێدانەوەی ڤیدیۆ (کاتژمێر، وایەرلێس)
تا 16
-
توانای پیل (mAh ,تایبەت)
8000
-
لێکراوە
نەخێر
-
پشتگیری فایلی ڤیدیۆیی
MP4, M4V, 3GP, 3G2, AVI, FLV, MKV, WEBM
-
ئەنجامی پێکردنی ڤیدیۆ
UHD 4K (3840 x 2160)@30fps
-
پشتگیری فایلی دەنگیی
MP3, M4A, 3GA, AAC, OGG, OGA, WAV, AMR, AWB, FLAC, MID, MIDI, XMF, MXMF, IMY, RTTTL, RTX, OTA
-
پاڵپشتی کەلوپەل
بیستۆکی Galaxy Buds Core, Galaxy Buds3 Pro, Galaxy Buds2 Pro, Galaxy Buds Pro, Galaxy Buds Live, Galaxy Buds+, Galaxy Buds3, Galaxy Buds2, Galaxy Buds, Galaxy Buds FE
-
تیڤی چوڵەپێکراو
نەخێر
-
پشتگیری SmarThings
بەڵێ
-
ماوەی نوێکاریی ئاسایش ( کارا دەبێت تا)
31 ئابی 2032
* خاسێێتە سەرەکییەکان ڕەنگە لە تایبەتمەندییە سەرەکییەکان جیاواز بن
*وێنە نیشان دراوەکان تەنها بۆ مەبەستی نمایشکردنە، ئیکسسواراتەکان بە جیا دەفرۆشرێن.
*تایبەتمەندییەکان لە بەرواری خستنەبازاڕی بەرهەمەکەدا وردن و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە دەتوانرێت بگۆڕدرێن.
*کۆی بڕی بیرگەی بەکارهێنەر کە بەردەستە کەمترە لە کۆی گشتی بیرگە بەهۆی توانای هەڵگرتنی سیستەمی کارپێکردن و نەرمەکاڵا کە بۆ کارپێکردنی تایبەتمەندییەکانی ئامێرەکە بەکاردەهێنرێت. بیرگەی ڕاستەقینەی بەکارهێنەر بەپێی بەڕێوەبەر دەگۆڕێت و لەوانەیە دوای نوێکردنەوەی نەرمەکاڵا جیاواز بێت.
*ڕەنگە تایبەتمەندییە سەرەکییەکان جیاواز بن لە تایبەتمەندییە سەرەکییەکان.
*مێمۆری بەکارهێنەر کەمترە لە کۆی میمۆری بەهۆی هەڵگرتنی سیستەمی کارپێکردن و نەرمەکاڵا کە بۆ کارپێکردنی تایبەتمەندییەکانی ئامێر بەکاردەهێنرێت. بیرگەی ڕاستەقینەی بەکارهێنەر بەپێی بەڕێوەبەری ئامێرەکە دەگۆڕێت و لەوانەیە دوای نوێکردنەوەی نەرمەکاڵاکە بگۆڕێت.
*بە شێوەی دیاکۆن پێوانە دەکرێت، مۆبایلی Galaxy Tab S10 Lite شاشەیەکی 10.9 ئینج وەک گۆشەیەکی چوارگۆشەی تەواو.
*ئەو باند ویتەی کە ئامێرەکە پشتگیری دەکات لەوانەیە جیاواز بێت بەپێی ناوچەکە یان پێشکەشکاری خزمەتگوزاری.
*هەموو تایبەتمەندی و وەسفەکانی لێرەدا ڕەنگە جیاواز بن لە تایبەتمەندی و وەسفە ڕاستەقینەکانی بەرهەمەکە. سامسۆنگ مافی خۆیەتی لە هەر کاتێکدا گۆڕانکاری لەم بەڵگەنامەیە و ئەو بەرهەمەدا بکات کە لێرەدا باسکراوە بەبێ ئەوەی پابەند بێت بە پێشکەشکردنی ئاگادارکردنەوە لەو گۆڕانکارییە. هەموو کاراییەکان، تایبەتمەندییەکان، تایبەتمەندییەکان، ڕووکاری بەکارهێنەر و زانیارییەکانی تری بەرهەم کە لەم بەڵگەنامەیەدا دابینکراون دەتوانن بگۆڕدرێن بەبێ ئاگادارکردنەوە یان پابەندبوون، لەوانە بەڵام سنووردار نەکراوە بە تایبەتمەندییەکان، دیزاین، نرخ، پێکهاتەکان، کارایی، بەردەستبوون و تواناکان. وێنەی شاشە تەنها بۆ مەبەستی وێناکردن ھاوشێوە دەکرێن. *تەمەنی ڕاستەقینەی پاتری بەپێی ژینگەی تۆڕەکە و تایبەتمەندی و بەرنامەکانی بەکارهێنراو و فرێکوێنسیی پەیوەندی و نامە و ژمارەی جار بارگاویکردنەوە و چەندین هۆکاری تر دەگۆڕێت.
*پەیوەندی و خێرایی وای فای ڕەنگە جیاواز بێت بەپێی ژینگەی دەوروبەر.
*ڕەنگە هێزی تۆڕ و خێرایی گواستنەوەی زانیاری کەم ببێتەوە لەکاتی بەکارهێنانی دوو سیمکارت لە یەک کاتدا.
*قەبارە و کێش ڕەنگە جیاواز بێت بەپێی ڕێکخستنی ئامێرەکە و پرۆسەی بەرهەمهێنان.
*شاشە بە شێوەی دیاکۆن پێوراوە وەک گۆشەیەکی چوارگۆشەی تەواو بەبێ ئەوەی حساب بۆ گۆشە گوڵاوەکان بکرێت. ڕووبەری ڕاستەقینەی بینین کەمترە بەهۆی گۆشەکانی گوڵاو و بڕینی کامێرا.
*وێنەکان تەنها بۆ مەبەستی وێناکردنن. ئیکسسواراتەکان بە جیا دەفرۆشرێن.
*تایبەتمەندی و تایبەتمەندییەکان لە بەرواری خستنەبازاڕی بەرهەمەکەوە وردن و بەبێ ئاگادارکردنەوە دەگۆڕدرێن.
*خێرایی سی پی یو بە ڕێککەوت لەسەر بنەمای زۆرترین فرێکوێنسی (هێرتز) و کارایی پرۆسێسەر و کاراییە.
*تەمەنی ڕاستەقینەی پاتری بەپێی ژینگەی تۆڕەکە و تایبەتمەندی و بەرنامەکانی بەکارهێنراو و فرێکوێنسیی پەیوەندی و نامە و ژمارەی جار بارگاویکردنەوە و چەندین هۆکاری تر دەگۆڕێت.
*بەهای ئاسایی کە لە ژێر بارودۆخی تاقیگەی لایەنی سێیەمدا تاقی دەکرێتەوە. بەهای ئاسایی بەهای تێکڕای خەمڵێندراوە بە لەبەرچاوگرتنی لادان لە توانای پاتری لە نێوان ئەو نمونانەی کە بەپێی ستانداردی IEC 61960 تاقیکراونەتەوە. توانای پاتری ڕیزبەندی (کەمترین) بۆ مۆبایلی Galaxy Tab S10 Lite 7760میلی ئەمپێرە. ڕەنگە تەمەنی ڕاستەقینەی پاتری بەپێی ژینگەی تۆڕەکە، شێوازی بەکارهێنان و هۆکارەکانی تر جیاواز بێت.