دیدگایەکی نوێی هونەر
لە دوای بڵاوکردنەوەی The Frame لە ساڵی 2017، Samsung شۆڕشێکی گەورەی لە چۆنیەتی ئەزموونکردنی هونەر لە ماڵەوە بەرپاکرد. بە فراوانکردنی گەلەری کارە هونەرییە جیهانییەکانمان، ئێستا ئێمە توانای دەستگەیشتنی تایبەتی بە پارچە هاوچەرخە بەناوبانگەکانی Art Basel پێشکەش دەکەین. ماڵەکەت بگۆڕە بۆ گەلەرییەکی داینامیکی و بەردەوام بە لەگەڵ نوێترین ڕەوتە باوەکان و گرینگترینەکان هەواڵەکان لە جیهانی هونەر، ڕێک لەسەر تەلەفزیۆنە Samsungـەکەت.
The Frame
Neo QLED 8K
MICRO LED
QLED
ئەو شتانە بدۆزەوە کە فرۆشگای هونەری Samsungـیان ناوازە کردووە
- * پشتڕاستکردنەوە بۆ دروستیی ڕەنگی تەلەفزیۆن کە هەمان ڕەنگ لە ژێر سەرچاوەی ڕووناکی ستاندارد (بە بنەمای D65) لەسەر پێکهاتەی کاغەز دەردەبڕێت. (هەڵە لە ناو ئاستی ΔE ≤ 3.0 کە مرۆڤ ناتوانێت هەست بە جیاوازی ڕەنگەکانی بکات)
- * بڕوانامەی Pantone ArtfulColor تەنها بۆ The Frame و The Frame Pro بەردەستە.
پێشنیاری تایبەت
بۆ دۆزینەوەی بێ کێشە
لەگەڵ کۆمەڵەی گوڵبژێرکراوی Art Home، پسپۆڕەکانمان بژاردەی تایبەت لەسەر بنەمای بابەتێک یان هونەرمەندێکی دیاریکراو پێشکەش دەکەن، و ئەمە دەستڕاگەیشتن بە پارچە جۆراوجۆرەکان لە گەلەرییەکەمان کە زیاتر لە 3,500 کاری هونەریی لەخۆگرتووە ئاسانتر دەکات. ئێستا دەتوانیت بەبێ ئەوەی پێویستت بە گەڕان بکات، چێژ لە کاری هونەری نوێ و سەرنجڕاکێش وەربگریت.
- * ڕەنگە ڕووکاری بەکارهێنەری Art Home بەپێی ناوچە جیاوازبێت و دەکرێت بەبێ ئاگادارکردنەوە بگۆڕێت.
- * هەرچەندە کۆمەڵە گوڵبژێرەکان بە بەردەوامی نوێ دەکرێنەوە، بەڵام ڕەنگە بەردەستبوونی هەندێک کاری هونەریی تایبەت جیاوازبێت.
بە بەردەوامی کاری هونەریی
نوێ زیات دەکرێت
چێژ لە کۆمەڵەیەکی هونەری داینامیکی و بەردەوام پەرەسەندوو وەربگرە. ئێمە بە شێوەیەکی بەردەوام کۆمەڵەکەمان نوێدەکەینەوە، پارچەی نوێ بۆ زیاتر لە 3,500 لە کارە هونەریەکان زیاد دەکەین کە لە فرۆشگای هونەردا بەردەستن، دڵنیایی دەدەین لەوەی کە هەمیشە هەڵبژاردەیەکی گەش و سەرنجڕاکێش لەبەردەستاندا دەبێت بۆ هەڵبژاردن.
دەستپێگەیشتنی بێبەرامبەر
بە زیاتر لە 370 پارچە بە دیاری
بە بێ هیچ تێچوویەک چێژ لە دەستگەیشتنی بێبەرامبەر بە پارچە کوالیتییە بەرزەکان وەربگرە. Art Store Streams، مانگانە کۆمەڵەیەک لە 30 کاری هونەریی هونەرمەندان و دامەزراوە پێشەنگەکانەوە کە بە وردی کۆکراونەتەوە پێشکەش بە تۆ دەکات. ساڵانە زیاتر لە 370 پارچەی هونەری نایابی بێبەرامبەر بدۆزەوە.
- * ڕەنگە بەردەستبوونی Art Streams بەگوێرەی وڵات جیاوازبێت.
- * ڕەنگە کاتی بەردەستبوونی مانگانەی ئەو 30 کارە هونەرییە بەپێی ناوچە جیاوازبێت.
- * ڕەنگە کات و جارەکانی گەیاندنی 30 کارە هونەرییەکە بەپێی ناوچە جیاوازبێت.
- * دەکرێت ژمارەی ئەو کارە هونەرییانەی کە بێبەرامبەر دەگەیەنرێن، بەبێ ئاگادارکردنەوە بگۆڕدرێت.
لە فرۆشگای هونەر ئەو کارە هونەرییە بدۆزەرەوە کە دڵخوازتە
کۆمەڵەی کاری هونەری (زیاتر لە 3,500 کاری هونەری)
* وەسفی کارە هونەرییەکان تەنها بەو زمانانە بەردەستە کە هاوبەشەکانمان دابینیان کردووە بۆ ئەوەی دڵنیا بین لەوەی مەبەستی هونەرمەندان بە وردی دەگەیەنرێت.
لەسەر تەلەفزیۆنی Samsung چێژ لە کارە هونەرییە هەمەچەشنەکانی Art Basel وەربگرە
Art Basel پێشانگایەکی هونەری سەردەمیانەی بەناوبانگی جیهانییە و ساڵانە لە هۆنگ کۆنگ، بازل، پاریس و میامی بیچ بەڕێوەدەچێت.
هاوکات لەگەڵ بەشداریکردنی گەلەرییە سەرەکییەکان، هەڵبژاردەی کارە نمایشکراوەکان کە ڕەنگدانەوەی متمانە و بێگەردی هونەرییانە. وەکو هاوبەشێکی فەرمی، Samsung لە ڕێگەی فرۆشگای هونەرەوە دەرفەتی دەستڕاگەیشتن بەم پارچە هونەرییە بەناوبانگانە پێشکەش دەکات.
کام شێوازی تەلەفزیۆنی هونەری بۆ تۆ گونجاوە؟
The Frame
Neo QLED 8K
MICRO LED
QLED
- * وێنەکە بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراوە. دەکرێت شێوە و تایبەتمەندییەکانی بەرهەم گۆڕانکارییان بەسەردا بێت.
- * ڕەنگە تایبەتمەندییەکان بەپێی مۆدێل جیاوازبن. بۆ وردەکارییەکان، تایبەتمەندییەکانی هەر مۆدێلێک بپشکنە.
- * ڕەنگە خشتەکانی ڕووداو و بۆنە بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە بەگوێرەی بارودۆخە پەیوەستەکان بە میواندار بگۆڕدرێن.