samsung oled ai tv
دەوڵەمەند بکە
بە
Samsung Vision AI
ناوەوەی ئەشکەوتێکی تاریک لەگەڵ تیشکێکی ڕووناکی. تەووژمێک لە تەنۆلکەی ڕووناکی بە ئەشکەوتێکی بەردیندا دەڕۆن. تەنۆلکە ڕووناکیەکان گوڵێکی گەشاوە پێکدەهێنن. تەلەفزیۆنێکی OLED تێکەڵاوی گوڵە گەشاوەکە کراوەتەوە.


تەکنەلۆژیای ژیریی دەستکردی Samsung
تەلەفزیۆنەکانی OLED بەرز دەکاتەوە بۆ ئاستی نوێیی دەربڕین و نوقمبوون.
ئەزموونی نایابی OLED بە کۆنتراستی بێکۆتا بەهێز بکە
وێنەیەکی نزیک لە گوڵێکی گەشاوە. پەڕەکانی پەرش و بڵاو دەبنەوە و دەبن بە چەند پیکسڵێکی درەوشاوە. پیکسڵەکان بەیەکەوە کۆدەبنەوە و دەوری چیپی پڕۆسێسەری Samsung NQ4 AI Gen3 دەدەن. چیپی ڕرۆسێسەرەکە هەموو پیکسڵەکان وەردەگرێت و دواتر بریقەیەک دەردەدات.
ڕوونمای OLED بە پڕۆسێسەری NQ4 AI Gen3
ناوازەیی تەکنەلۆژیای OLEDـی Samsung بدۆزەرەوە، کە بە پڕۆسێسەری NQ4 AI Gen3ـی ئێمە کاردەکات. پیکسڵە خۆ ڕووناککەرەوەکان ڕێگە بە کۆنترۆڵکردنی وردی تاریکی و ڕووناکی لەسەر شاشەکە دەدەن — بۆیە دەتوانیت چێژ لە ڕەشی چڕ و سپی درەوشاوە وەربگریت بە کۆنتراستێکی باوەڕپێنەکراو.
پڕۆسێسەری NQ4 AI Gen3
پڕۆسێسەری پێشکەوتووی Samsung وێنەی سەرسوڕهێنەری OLED دەگەیێنێتە ئاستی نوێی کوالێتی. بە تۆڕە دەمارییەکانی ژیریی دەستکرد، بە پاڵاوتنی هۆکارە جیاوازەکان بە شێوەیەکی زیرەک کواڵیتی وێنە باشتر دەکات، لە ڕووناکیەوە تا دەربڕینی ڕەش.
* تایبەتمەندییەکان بەراورد دەکرێن بە QLED 2025 (پڕۆسێسەری Q4 AI).

OLED HDR Pro
وردەکارییەکان دەربخە، لە تاریکترین سێبەرەکانەوە تا گەشاوەترین ڕووناکییەکان. تەکنەلۆژیای OLEDـی ئێمە هەموو دیمەنێک شی دەکاتەوە بۆ باشترکردنی ڕووناکی و کۆنتڕاست — تا دوا پیکسڵ لە وردترین ئاستدا.1
*تایبەتمەندیەکان بەراورد دەکرێن بە OLED S95D 2024.
OLED تەواو
نایاب.
Glare Free (بێ درەوشانەوە)
ڕەش و سپییە بێخەوشەکان بە هەموو شکۆمەندییەکەوە ببینە، گرنگ نییە چی لەسەر شاشەکەت دەردەکەوێت. تەکنەلۆژیای دژە درەوشانەوەی ئێمە ڕەنگدانەوەی ڕووناکی کەمدەکاتەوە، بۆیە دەتوانیت چێژ لە ناوەڕۆکی دڵخوازت وەربگریت بەبێ ئەوەی درەوشانەوە سەرقاڵت بکات.2
بکەرەوە لەگەڵ Samsung Vision AI
4K AI Upscaling Pro
چێژ لە ناوەڕۆکەکەت وەربگرە بە ڕوونییەکی سەرسوڕهێنەری 4K، تەنانەت ئەگەر بەو شێوەیە تۆماریش نەکرابێت. ژیریی دەستکرد دەتوانێت نمایش و فیلمە دڵخوازەکانت بەرز بکاتەوە بۆ ئەوەی دەربڕینێکی ورد و ڕوون پێشکەش بکات3
وێنەی کچێکی بچووک کە بەچکە سەگێک ماچ دەکات. پڕۆسێسەری Samsung NQ4 AI Gen3 لە وێنەکەدا دەردەکەوێت و چەند وردەکارییەکی جوانتر دەکات، لەوانە قژ و جلوبەرگی کچەکە و دەموچاوی بەچکە سەگەکە. ئەنجامەکەی وێنەیەکی زۆر ڕوونترە کە وردەکارییە بچووکەکانیشی تێدا دیارە.
مۆدی ژیریی دەستکرد
ئاسوودە پاڵبدەوە و با ڕێکخستنەکانت خۆیان ڕێکبخەن. تایبەتمەندی ژیریی دەستکردی ئێمە دەتوانێت ناوەڕۆک و ژینگەی شوێنەکەت بناسێتەوە، پاشان وێنە و دەنگەکە ڕێکبخات بۆ باشترین ئەزموون.

Adaptive Sound Pro
ئەزموونی دەنگی ڕوون و زیندوو و لە هەمان کاتدا هاوسەنگ بکە، هەروەک چۆن دەرهێنەرەکان مەبەستیان بوو. ژیریی دەستکردی ئێمە بە گوێرەی ئەو شتەی کە سەیری دەکەیت و ژینگەی شوێنی بینینەکەت دەنگ باشتر دەکات، پاشان بە تەکنەلۆژیای داڕشتنەوە بە وردی دەستکاری دەکاتەوە.

Bixby
یارمەتی باشتر لە یاریدەدەرێکی دەنگی زیرەکتر وەربگرە. لەگەڵ ژیریی دەستکردی نوێکراوە، Bixby دەتوانێت بە یەکجار چەندین فەرمان جێ بە جێ بکات، و لە تێگەیشتن لە بابەت و ناوەڕۆکی فراوانتردا باشترە. چێژ لە گفتوگۆی ڕوونتر و گەڕانی ئاسانتر و کۆنتڕۆڵی بێ خەوشی ئامێر وەربگرە.4

Pet Care
چاودێری ئاژەڵە ماڵیەکانت بکە تەنانەت کاتێک لە ماڵەوە نیت. ژیریی دەستکردی تەلەفزیۆنەکەت دەتوانێت دەنگەکانی وەکو وەڕین بناسێتەوە و ئاگادارت بکاتەوە کاتێک ئاژەڵە ماڵییەکەت پێویستی بە بایەخی زیاترە. هەروەها دەتوانیت یاسای تایبەت دابنێیت بۆ چالاککردنی ناوەڕۆکی دڵخوازی ئاژەڵە ماڵییەکەت لە هەر کاتێکدا5

ئاماژە گشتییەکان
بە ئاماژەی سادە لە Galaxy Watchـەوە تەلەفزیۆنەکەت کۆنتڕۆڵ بکە. جا تۆ وەرزش بکەیت، چێشت لێبنێیت، یان چەندان کار بەیەکەوە بکەیت، بە ئاسانی تەلەفزیۆنەکەت بە ئاماژەی سادە و ساکاری جەستەیی کارپێبکە - پێویستت بە بەکارهێنانی ڕیمۆت کۆنتڕۆل نییە6

Samsung Knox Security
لەگەڵ نوێکارییە بەردەوامەکانی ئاسایش، نهێنیەکانت لەسەر تەلەفزیۆنەکانی Samsung پارێزراون. داتا هەستیارەکانی وەک وشەی نهێنی پارێزراون، ئامێرە گرێدراوەکانی IoT چاودێری دەکرێن و ئەپ و سایتە زیانبەخشەکان بە شێوەیەکی خۆکار بلۆک دەکرێن.7

One UI Tizen
برۆ بۆ ئستێکی بەرزتر بە ئەزموونی شانۆیەکی یاریکردنی سەرسوڕهێنەر
دیمەنەکانی یاری ڤیدیۆیی The First Descendant سەربازەکان بە جل و بەرگی ئایندەیی لە شەڕدا نیشاندەدەن. دیمەنەکان بە 60hz پچڕ پچڕ دەردەکەون. شاشەکە نوێدەبێتەوە بۆ 165hz، و دیمەنەکانیش ڕوون و ڕەوان دەبن. دیمەنەکە دوور دەکەوێتەوە بۆ ئەوەی یارییەکە کە لەلایەن پیاوێکەوە کە کۆنترۆڵکەرێکی پێیە دەکرێت، لەسەر شاشەی تەلەفزیۆنێک نیشانبدات. 4.2 هێندە GPUـی خێراتر.

تەلەفزیۆنی یاریکردنی OLED خاوەن Motion Xcelerator 165Hz
ئامادە بە بۆ یاریی جەنگییەکان بە باشترین تەلەفزیۆنی یاریکردنی Samsung. دیمەنە ڕەوان و ڕاستەقینەییەکان لەناو کردارەکەدا نوقمت دەکەن، ئەمەش لە کاتێکدایە کە کارایی جووڵە ڕەوان ڕێگەت پێدەدات بە خێرایی بەسەر ڕکابەرەکانتدا سەربکەویت.
*تایبەتمەندییەکان بەراورد دەکرێن بە QLED 2025 (پڕۆسێسەری Q4 AI).
شاشەیەکی دابەشکراو هەمان کاراکتەری شەڕکەر لە هەردوو لا پیشاندەدات. بە کوژانەوەی مۆدی دواکەوتنی کەمی خۆكار لە لای چەپ، کارەکتەرەکە ناتوانێت خۆی لە تەقینەوەیەک بپارێزێت. بە چالاککردنی مۆدی دواکەوتنی کەمی خۆكار لە لای ڕاستەوە، شاشەکە کاردانەوەی خێراتر دەبێت بەرامبەر بە فرمانەکان، ئەمەش ڕێگە بە شەڕکەرەکە دەدات خۆی لە تەقینەوەکە بپارێزێت.
جووڵەی ڕوان.
مۆدی دواکەوتنی کەمی خۆكار (ALLM)
بە لێهاتوویی لە ڕکابەرەکانت ببەرەوە بە ڕوونمایەک کە دەستبەجێ کاردانەوەی هەبێت بۆ فەرمانەکانت. مۆدی دواکەوتنی کەمی خۆكار بە شێوەیەکی خۆکارانە ڕێکخستنە شاراوەکانی یارییەکانت باشتر دەکات — کەمکردنەوەی دواکەوتن لە داخڵبوون بۆ وەڵامدانەوەی خێراتر و یاریکردنی ڕەوانتر.8

FreeSync Premium Pro
بە متمانەوە بە بزوێنەرێکی متمانەپێکراو گەشت بکە بۆ هێڵی کۆتایی. ئەم شاشەی تەلەفزیۆنە بە شێوەیەکی بێ کێشە لەگەڵ کردارەکەدا هاوکات دەبێت، دڵنیایی دەدات لە نەبوونی هیچ دواکەوتن، لکە، یان پچڕانێک — بۆ ئەوەی بتوانیت بە شێوەیەکی ڕەوان و بێخەوش خۆت نوقم بکەیت لە ئەزموونی یاریکردنێکی چالاکدا.9

G-Sync Compatible
بەبێ ترس، بە چالاکی و هێزەوە بچۆ نێو ڕکابەرییەوە. تەکنەلۆژیای G-Sync لەلایەن NVIDIA پشتڕاستکراوەتەوە، کە یاریکردنی ڕەوان پێشکەشدەکات لەگەڵ دیمەنی بێ شێواوی و شەتەر بۆ نقوومبوونی باشتر.9
شاشەی تەلەفزیۆنێک ڕێکخستنە جۆراوجۆرەکان لەسەر میلێک لە خوارەوە پیشاندەدات، وەک خاڵی ئامانجی گریمانی، ڕێژەی ڕووبەری شاشە و نەخشە زوومکردنی کەمترین. یارییە ڤیدیۆییە جۆراوجۆرەکانی وەک The First Descendant لەسەر شاشەن، لە ژانرەکانی وەک RPG و یارییە وەرزشییەکان، و یارییە ستراتێژیە RTSـکان. لەگەڵ گۆڕانی ژانرەکەدا، تەلەفزیۆنەکە ژیریی دەستکرد بەکاردەهێنێت بۆ باشکردنی ڕێکخستنە تایبەتەکانی ژانرەکە.
سەرکەوتن مسۆگەرە.
مۆدی AI Auto Game
یەکسەر باشترین ڕێکخستنەکانی یارییەکە بەدەستبهێنە. ژیریی دەستکرد بە شێوەیەکی خۆکار ئەو شتە دیاری دەکات کە تۆ یاری پێ دەکەیت، پاشان باشتری دەکات بۆ ئەوەی لەگەڵ ژەنراکەتدا بگونجێت — یارییەکانی تەقەکردن، یارییە وەرزشیەکان، یارییەکانی ڕۆڵ بینین (RPG) و زۆر شتی تر. بۆیە دەتوانیت تەنها یارییەکە دەستپێبکەیت و یەکسەر بڕویتە ناو دڵی یارییەکەوە.10
بە ناوەندێکی ڕەسەن جیهانەکەت پێناسە بکەرەوە
دیمەنی سەرەوەی دوو تەلەفزیۆنی OLED کاتێک بەسەر یەکتردا دەخلیسکن. بۆ دیمەنێکی لاتەنیشتی تاکە تەلەفزیۆنێکی OLED، کە ڕووکارە تەنکەکەی پیشاندەدات. تەلەفزیۆنی OLED دەسووڕێتەوە بۆ ئەوەی دیمەنێکی ئەبستراکتی پەمەیی لەسەر شاشەکەی پیشانبدات. دیمەنەکە بە خێرایی دەگۆڕێت بۆ تیشک خستنەسەر تەلەفزیۆنێکی جیاوازی OLED کە دیمەنێکی ئەبستراکتی شین لەسەر شاشەکەی پیشاندەدات.
دیزاینی OLED
سەیری جوانییەکانی ئەودیوی شاشەکە بکە. دیزاینەکانی OLEDـی ئێمە کاری هونەری مۆدێرنن، بە لاچێوەی زۆر تەنک کە لە هەر گۆشەیەکەوە سەرسوڕهێنەر دەردەکەوێت. تەنها تەواوکەری دیکۆرەکەت نییە — بەڵکوو هەموو شوێنەکەت دەباتە ئاستێکی بەرزتر.
کام جۆرەی OLED بۆ تۆ گونجاوە؟
-
قەبارەی شاشە
-
ڕوونیی ڕوونیی پێوەرێکە بۆ ژمارەی ئەو پیکسڵانەی کە شاشەیەک دەتوانێت لەخۆی بگرێت. تا ژمارەی پیکسڵەکان زیاتر بێت، ڕوونییەکەی باشترە.
-
پڕۆسێسەر پڕۆسێسەری 4Kـی Samsung کە بە ژیریی دەستکرد کاردەکات یەکێک لە باشترین ئەزموونەکانی 4K-مان پێشکەش دەکات کە تا ئێستا هەبێت. تەکنەلۆژیای بەرزکردنەوەی قەبارەی وێنە بۆ 4K بە ژیریی دەستکردی ئێمە بە 128 تۆڕی دەماریی بەهێز کراوە کە ناوەڕۆک تا کواڵیتی وێنەی 4K دەگۆڕێت. پڕۆسێسەری NQ4 AI Gen3ـی ئێمە هەردوو وێنە و دەنگ باشتر دەکات بۆ پێشکەشکردنی ئەزموونێکی 4K جا تۆ خزمەتگوزارییەکانی OTT پەخشدبکەیتەوە، یارییە ڤیدیۆییە دڵخوازەکانت بکەیت یان سەیری بەرنامە وەرزشییە ڕاستەوخۆکان بکەیت.
-
Glare Free (بێ درەوشانەوە) Glare Free تەکنەلۆژیایەکی پێشکەوتووی دژە درەوشانەوەیە کە بۆ نەهێشتنی ڕەنگدانەوە و کەمکردنەوەی درەوشانەوەی شاشە دروستکراوە، ئەمەش ئەزموونێکی بینینی ڕوونتر و ئاسوودەتر و وردتر دابیندەکات، بەبێ گوێدانە ڕووناکی ناوماڵ.
-
HDR HDR کورتکراوەی High Dynamic Range (مەودای داینامیکی بەرز)ـە و ئاماژەیە بۆ تەکنەلۆژیایەک کە وردتر وردەکارییە بینراوەکان لە هەردوو دیمەنی زۆر ڕووناک و زۆر تاریکدا دەردەبڕێت.
-
FreeSync لەسەر بنەمای تەکنەلۆژیای سەرەکی™ AMD FreeSync بۆ کەمکردنەوەی لکە و پچڕ پچڕبوونی شاشە، تەلەفزیۆنە بڕوانامەدارەکانی AMD FreeSync™ Premium Pro ئەزموونێکی ڕاستەقینەی یاریکردنی HDR پێشکەش دەکەن: تێکەڵەیەک لە یاریکردنی ڕەوان لەگەڵ لوتکەی کارایی و دیمەنە ناوازەکانی مەودای داینامیکی بەرز لە هەمان کاتدا دواکەوتنی کەمی بەردەوام بۆ ئەزموونێکی ڕەوان و چێژبەخشی یاریکردن.
-
Gaming Motion Gaming Motion تەکنەلۆژیایەکە کە جووڵەی ڕەوان و کوالیتی وێنەی ڕوون بەبێ کاڵبوونەوە، تەنانەت لە ناوەڕۆکی یارییە خێراکانیشدا، دابین دەکات.
-
OTS OTS کورتکراوەی 'Object Tracking Sound (دەنگی شوێنپێهەڵگری شتەکان)'ـە، تەکنەلۆژیای دەنگیی کارایی-بەرز بە خاوەندارێتی سامسۆنگە و توانای ئەوە بە بەکارهێنەران دەبەخشێت کە ڕاستەوخۆ بە نزیکەیی لە شوێنی ئەو شتەی لەسەر شاشەکە پیشاندەدرێت گوێیان لە دەنگی بێت، تەنانەت ئەگەر شتەکەش بجووڵێت.
-
دیزاین
-
سیستمی وەگەڕخەڕی تەلەفزیۆنی زیرەک سیستمی وەگەڕخەڕی Samsung One UI Tizen ناوەندی ئەو ئەپ و خزمەتگوزارییانەیە کە لە تەلەفزیۆنەکانی Samsungـدا بەردەستن. Samsung TV Plus بە کەناڵ و فیلمی بێبەرامبەر، Gaming Hub لەگەڵ خزمەتگوزاری یاریکردنی کڵاود، +Daily کە تیایدا دەتوانیت چالاکییەکانی ڕۆژانەت بەڕێوەببەیت و SmartThings کە تیایدا دەتوانیت لە تەلەفزیۆنەکەتەوە ئامێرە زیرەکەکانت کۆنتڕۆڵ بکەیت لە خۆ دەگرێت. وە بە Samsung Knox Security تەیار کراوە بۆ پاراستنی نهێنی و زانیاری کەسیت.
یارمەتیم بدە لە هەڵبژاردنی تەلەفزیۆنەکەم
تەلەفزیۆنێکی ناوازە بۆ خۆت بدۆزەرەوە و بە چەند هەنگاوێکی سادە بیکە بە هی خۆت
وێنەکە بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراوە. ڕەنگە هەر تایبەتمەندییەکی دیزاین و ڕووخسار کە کاریگەریی لەسەر کارایی بەرهەمەکە نییە بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت بگۆڕێت. ڕەنگە ڕووکاری بەکارهێنەر، ناوەڕۆک و خزمەتگوزارییەکان بەگوێرەی ناوچە جیاوازبن و دەکرێت بەبێ ئاگادارکردنەوە بگۆڕدرێن.
ڕەنگە ئەزموونی بینین بەگوێرەی جۆری ناوەڕۆک و فۆڕمات جیاوازبێت.
ڕەنگە تایبەتمەندییەکان بەپێی مۆدێل جیاوازبن. بۆ وردەکارییەکان، تایبەتمەندییەکانی هەر مۆدێلێک بپشکنە
تەلەفزیۆنی ژمارە 1 لەسەر ئاستی جیهان: سەرچاوە – Omdia، مانگی شووبات-2025. ئەنجامەکان بە مەبەستی پشتگیری لە Samsung نین. مەترسی لە هەر پشتبەستنێک بەم ئەنجامانە لە ئەستۆی لایەنی سێیەمە.
نوێکردنەوەکانی Tizen OS بۆ ماوەی 7 ساڵ پاڵپشتیدەکرێت کە لە ساڵی 2025ـەوە دەستپێدەکات، بۆ ئەو بەرهەمانەی لە ساڵی 2025 بڵاودەکرێنەوە. تکایە ئاگاداربە کە ئەم نوێکردنەوەیە کارایی هاردوێر، تایبەتمەندییەکان یان خۆڕاگری ناگرێتەوە.
-
Back to Location
OLED HDR Pro: مەودای ڕووناکی HDR بەپێی ستانداردەکانی تاقیکردنەوەی ناوخۆییە و دەکرێت بەگوێرەی بارودۆخی سەیرکردن یان تایبەتمەندییەکان بگۆڕێت.
-
Back to Location
Glare Free (بێ درەوشانەوە): پشتڕاستکردنەوەی UL تایبەتمەندییەکانی ‘Glare Free’ پشتڕاست دەکاتەوە بە هەڵسەنگاندنی بەرهەمەکان لە بەرامبەر ستانداردی تاقیکردنەوەی یەکگرتووی هەڵسەنگاندنی درەوشانەوەی (UGR) کە لەلایەن کۆمیسیۆنی نێودەوڵەتی ڕووناککردنەوە (CIE) دانراوە و ستانداردەکانی تاقیکردنەوە کە لەلایەن ڕێکخراوی نێودەوڵەتی بۆ بەستانداردکردنەوە دانراوە. ئەنجامەکان لەسەر بنەمای تاقیکردنەوەیە کە لە ژێر بارودۆخی ڕووناکی ناوماڵدا ئەنجامدراوە.
-
Back to Location
4K AI Upscaling Pro (بەرزکردنەوەی قەبارەی وێنە بۆ 4K بە ژیریی دەستکردی پڕۆ): ڕەنگە بەرزکردنەوەی قەبارەی وێنەی بۆ 4K بە ژیریی دەستکرد بۆ گرێدان بە کۆمپیوتەری کەسیی و مۆدی یاری کارنەکات.
-
Back to Location
Bixby: فەرمانە دەنگییەکان و گەڕانی فرە هەنگاو بە 10 زمان پشتگیری دەکرێن: (ئینگلیزی (ئەمریکی)، ئینگلیزی (بەریتانیا)، ئینگلیزی (هیندستان)، ئەڵمانی، فەرەنسی، ئیتاڵی، ئیسپانی (ئیسپانیا)، پورتوگالی (بەرازیل)، ئیسپانی (مەکسیک)، و کۆری). هەموو زاراوە و شێوەزار و دەستەواژەکان ناناسرێنەوە.
-
Back to Location
Pet Care (چاودێریی ئاژەڵی ماڵی): پەخشکردنی ڕاستەوخۆ لەسەر ئامێرە مۆبایلەکان لەسەر Android OS 11.0 و وەشانی بەرزتر یان iOS 16.0 و وەشانی بەرزتر پاڵپشتی دەکرێت، هەروەها لەسەر تەلەفزیۆنەکانی Samsungـی مۆدێلی 2025 و دواتردا بەردەستە. تەنها کاتێک کاردەکات کە تەلەفزیۆنەکە کوژاوەتەوە. پێویستە تەلەفزیۆن بە سەرچاوەیەکی کارەباوە گرێدرابێت بۆ بەکارهێنانی ئەم تایبەتمەندییە. پێویستە تەلەفزیۆن و ئامێری مۆبایل بە SmartThingsـەوە گرێدرابن بۆ ناردن و وەرگرتنی ئاگانامەکان.
-
Back to Location
ئاماژەی گشتگیر: * ڕەنگە ئەپ و خزمەتگوزارییەکان جیاوازبن و دەکرێت بەبێ ئاگادارکردنەوە بگۆڕدرێن. تەنها لەسەر مۆبایلەکانی Galaxy Watch4 و مۆدێلەکانی دواتر پاڵپشتی دەکرێت، و هەروەها لەسەر Wear OS 5 و وەشانی بەرزتر.
-
Back to Location
Samsung Knox Security: Samsung Knox Security ئەو تەلەفزیۆنانەی سامسۆنگ دەگرێتەوە کە بە ®Tizen کاردەکەن، کە لە ساڵی 2015ـەوە خراونەتە بازاڕەوە. تازەترین نوێکردنەوەی ئاسایشی سۆفتوێر پێویستە.
-
Back to Location
مۆدی دواکەوتنی کەمی خۆکار (Auto Low Latency Mode): کەمی دواکەوتن لە داخڵبوون بە پشتبەستن بە بارودۆخی تاقیکردنەوەی ناوخۆیی پێوانەکراوە و دەکرێت بەپێی ڕێکخستنەکانی یارییەکە یان بارودۆخی تایبەت بگۆردڕێت.
-
Back to Location
FreeSync Premium Pro: ڕەنگە ئەزموونی سەیرکردن بەپێی جۆرەکانی ناوەڕۆک و یەکەی پڕۆسێسی گرافیکی، هەروەها خێرایی گرێدراوی تۆڕ و ئاستی پینگ لەکاتی یاریکردنی هەوریدا جیاوازبێت.
-
Back to Location
مۆدی AI Auto Game (مۆدی یاری خۆکار بە ژیریی دەستکرد): مۆدی AI Auto Game (مۆدی یاری خۆکار بە ژیریی دەستکرد) بۆ هەندێک یاری کۆنسۆڵ و کۆمپیوتەری کەسیی (PC) بەردەستە.