مۆبایل گرێبدە

تواناکانی تەلەفزیۆنە زیرەکە Samsungـەکەت بکەرەوە. بە ئاسانی گرێیبدە بە
ئامێری مۆبایل و چێژ لە ئەزموونێکی سروشتی و نقوومکەر وەربگرە لەگەڵ ئاوێنەکردنی ناوەرۆک،
کۆنتڕۆڵی ئاسوودە لە دوورەوە و بینینی وێنەی تایبەتمەند.

لە مۆبایلەکەتەوە تەلەفزیۆنەکەت کۆنتڕۆڵ بکە

تەلەفزیۆنێکی زیرەک Samsung کە لەسەر دیوارێک دانراوە دیمەنی میوزیکژەنەکان لە دەرەوە نیشاندەدات. مۆبایلێکی نزیک کە لە کۆنتڕۆڵێکی تەچ دەچێت بۆ بەرزکردنەوەی دەنگی تەلەفزیۆن بەکاردەهێنرێت. کاتێک دوگمەی دەنگ لەسەر کۆنتڕۆڵی مۆبایلە زیرەکەکە دادەگیرێت، دەنگی سپیکەری تەلەفزیۆن بەرز دەکرێتەوە.

Quick Remote (ڕیمۆتی خێرا)

لە ڕێگەی ئامێری مۆبایلەکەتەوە دەتوانیت دەستت بگات بە تایبەتمەندییە سەرەکییەکانی تەلەفزیۆنی Samsung Tizen وەک میدیا، تایبەتمەندییەکان، Ambient Mode و پێڕست. هەروەها دەکرێت Quick Remote (ڕیمۆتی خێرا)1 وەک ڕیمۆتی تەلەفزیۆنەکەت کار بکات، ئەمەش ڕێگەت پێدەدات کەناڵەکان بگۆڕیت و دەنگ و زۆر شتی تر ڕاست لە مۆبایلەکەتەوە ڕێکبخەیت.

ناوەرۆکی مۆبایلەکەت، ئێستا لەسەر شاشەی گەورە

Mirroring (ئاوێنەکردن)

چێژی تەواو لە شاشەیەکی فراوان وەربگرە لەگەڵ Mirroring (ئاوێنەکردنی ناوەڕۆک)2. جا سەیری فیلمێک دەکەیت یان خۆت بە بەرنامە تەلەفزیۆنییە دڵخوازەکەتەوە سەرقاڵ دەکەیت، شاشەی مۆبایلەکەت ئاوێنە بکە بۆسەر تەلەفزیۆنە زیرەکە Samsungـەکەت. پاڵبدەوە و بە ئاسوودەیی چێژ لە ناوەڕۆک وەربگرە لەسەر ڕوونمایەکی گەورەتر بە بەکارهێنانی Smart View.

وێنە دڵخوازەکانت ڕاستەوخۆ لەسەر تەلەفزیۆنەکەت پیشانبدە

Google Photos & iCloud Photos

شوێنی ژیانت تایبەتمەند بکە بە پیشاندانی وێنە کەسییەکان یان پۆرترێتی خێزانییەکان. تەلەفزیۆنە زیرەکەکە Samsungـەکەت ڕێگەت پێدەدات بە ئاسانی وێنەکان لە Google Photos و iCloud Photos لە ڕێگەی SmartThingsـەوە نمایش بکەیت.3

هەمووی ببینە
لە یەک شاشەدا

فرە بینین

لە هەمان کاتدا ئەوەی لەسەر ئامێری مۆبایلەکەت و تەلەفزیۆنەکەشت هەیە لەسەر شاشەیەکی گەورە سەیربکە. چ ئەنجامی ڕاستەوخۆی پێشبڕكێی وەرزشی یان شیکردنەوەی یارییەک بێت، هەر بە سادەیی مۆبایلەکەت گرێبدە و هەنگاو بنێ بۆ ئاستێکی تەواو نوێی توانای فرە-شاشەیی. هەروەها لەگەڵ زیادکردن و تایبەتکردنی ناوەڕۆکەکانتدا، چێژ لە فرەئەرکیی باشترکراو وەربگرە.4

تەلەفزیۆنە زیرەکەکان بدۆزەوە

  • تێڕوانینی گشتی

  • قەبارەی شاشە

  • نرخی دەستپێک

  • ڕەها، لە سەرووی هەمووان
  • 98/85/75/65/55
  • ‎‎7,975,000 د.ع‎‎
  • ڕەنگی ڕەشی بێسنوور لەگەڵ ڕوونمای خۆ-ڕووناککەرەوە
  • 83/77/65/55
  • ‎‎2,247,000 د.ع‎‎
  • پێشكەوتووترین ئەزموونی 4Kـی ئێمە
  • 85/75/65/55/50/43
  • ‎927,000 د.ع‎‎
  • ڕەنگی ناوازە و ڕەونەقدادر
  • 98/85/75/65/55/50/43/32
  • ‎‎927,000 د.ع‎‎
  • گالەری هونەریی کەسیی
  • 85/75/65/55/50/43/32
  • ‎‎2,799,000 د.ع‎‎

پرسیارە باوەکان:
هەموو شتێک دەربارەی ئاوێنەکردنی شاشەی Samsung

  • ئاوێنەکردنی شاشە چییە؟

    ئاوێنەکردنی شاشە ڕێگەت پێدەدات شاشەی مۆبایلەکەت بۆ شاشەیەکی گەورەتر ئاوێنەبکەیتەوە، وەک لەسەر تەلەفزیۆنێکی زیرەک. بەتەواوی ئەوەی لەسەر مۆبایلەکەت نیشاندەدرێت لەسەر تەلەفزیۆنەکە دەردەکەوێت، جا ئەوە ئەپێک بێت یان وێنەیەک یان ڤیدیۆیەک. هەر کاتێک کارێک لەسەر مۆبایلەکەت بکەیت، ئەو کردارە لەسەر شاشەکەی تریش نیشاندەدرێت.
  • تێبینی: دڵنیابە لەوەی تەلەفزیۆنەکەت هەڵکراوە و بە هەمان تۆڕی Wi-Fi وەک مۆبایلەکەت گرێدراوە. پێویستە مۆبایلەکەت پاڵپشتی لە کرداری ئاوێنەکردن بکات، وەک ئاوێنەکردنی شاشە یان Smart View. بۆ ئەوەی بزانیت ئایا مۆبایلەکەت پاڵپشتی کرداری ئاوێنەکردنی دەکات، تکایە بگەڕێوە بۆ نامیلکەی ڕێنمایی بەکارهێنەری مۆبایلەکەت. Smart View ئەپێک نییە کە بتوانرێت دابەزێنرێت. لە پانێڵی ڕێکخستنە خێراکان لەسەر مۆبایلەکەتدا دەتوانیت بیدۆزیتەوە.

    لەسەر ئامێرەکانی Galaxy، تایبەتمەندی ئاوێنەکردنی شاشە پێی دەوترێت Smart View.

    1. لە مۆبایلەکەتدا، Quick Settings panel (پانیڵی ڕێکخستنە خێراکان) بکەرەوە لەڕێگەی هێنانە خوارەوەی لە سەرەوەی شاشەکەوە.
    2. پەنجەبنێ بە ئایکۆنی Smart View.
    3. پەنجەبنێ بە تەلەفزیۆنەکەت لە لیستی ئامێرە بەردەستەکان.
    4. پەنجە بنێ بە Start now.
    (تێبینی: ئەگەر داواکرا، PINـی سعر تەلەفزیۆنەکەت بنووسە یان ڕێگە بدە بە دەسپێگەیشتن بە تەلەفزیۆنەکەت بۆ تەواوکردنی گرێدراوی.)
    5. ئێستا شاشەی مۆبایلەکەت لەسەر تەلەفزیۆنەکە دەردەکەوێت.
    (تێبینی: لەوانەیە داوات لێبکرێت ڕێژەی پانی لەسەر تەلەفزیۆنەکە بگۆڕیت. ئەگەر ویستت پەنجە بنێ بە Change (گۆڕین) لەسەر مۆبایلەکەت.)


    بۆ ئامێرەکانی iOS، تایبەتمەندی ڕەنگدانەوەی شاشە پێی دەوترێت AirPlay، و هەمان شت دەکات — ئاوێنەکردنی وێنە، ڤیدیۆ و میدیاکانی تر. بەکارهێنانی AirPlay هاوشێوەی بەکارهێنانی Smart Viewـە، بەڵام چەند جیاوازییەک هەیە.

    1. لەسەر iPhoneـەکەت، سەنتەری کۆنترۆڵ، بە خشاندن بۆ لای خوارەوە لە سەرووی ڕاستی شاشەکە، بکەوە.
    2. پەنجە بنێ بە ئایکۆنی ئاوێنەکردنی شاشە.
    3. تەلەفزیۆنەکەت هەڵبژێرە لە لیستی ئامێرە بەردەستەکان.
    4. کاتێک لاپەنجەرەکە دەردەکەوێت، کۆدی AirPlay کە لەسەر شاشەی تەلەفزیۆنەکەت پیشاندەدرێت، لە iPhoneـەکەتدا بینووسە.
    5. ئێستا شاشەی مۆبایلەکەت لەسەر تەلەفزیۆنەکە دەردەکەوێت.
  • Smart View لەسەر تەلەفزیۆنە زیرەکەکانی Tizen OS کە لە دوای 2015ـەوە دەرچوون، پاڵپشتی دەکرێت.
  • AirPlay لەسەر هەموو تەلەفزیۆنە زیرەکەکانی Samsung کە لە ساڵی 2018ـەوە خراونەتە بازاڕ پاڵپشتی دەکرێت. بۆ لیستی تەواوی مۆدێلە گونجاوەکان، تکایە سەردانی ئێرە بکە https://www.apple.com/home-app/accessories/#section-tvs
  • تایبەتمەندی Multi View ڕێگەت پێدەدات لە یەک کاتدا چەند شتێک لەسەر تەلەفزیۆنەکەت پیشانبدەیت. دەتوانیت میدیا لە سەرچاوەی جیاوازەوە نمایشبکەیت، وەک ئەپێک، مۆبایل یان سەرچاوەی HDMI. فرە بینین ڕێگەت پێدەدات شاشەکان دابەشبکەیت و چەند جۆرێک لە ناوەڕۆک لە هەمان کاتدا نیشانبدەیت.
    (تێبینی: ژمارەی دیمەنە بەردەستەکان و ئەپ/سەرچاوە پاڵپشتیکراوەکان پشت دەبەستێت بە مۆدێلی تەلەفزیۆن و دەتوانرێت بەبێ ئاگادارکردنەوە نوێبکرێتەوە. زنجیرەی Samsung Neo QLED 8K QN990/950/900/800 تا 4 شاشەی دابەشکراو پاڵپشتی دەکات. پێویستی بە Samsung Account هەیە.)


    دەتوانیت چەندان جۆری ناوەڕۆک لەڕێی تایبەتمەندی فرە بینینەوە پێشانبدەیت.
    1. لەسەر شاشەی سەرەکی، پەنجە بنێ بە ئاماژەی لای چەپ لەسەر ڕیمۆتەکە.
    2. بڕۆ و ڕێکخستنەکان هەڵبژێرە.
    3. بڕۆ و Multi View (فرە بینین) هەڵبژێرە.
    4. سەرچاوەی پێشووی میدیا پیشاندەدرێت. ئەو سەرچاوانەی کە دەتەوێت زیادی بۆ تایبەتمەندی فرە بینین هەڵبژێرە.
    5. پەنجەرەیەکی دووەم زیاد دەکرێت.
  • تایبەتمەندی فرە بینین لەسەر تەلەفزیۆنە زیرەکەکانی Samsung کە لە 2020 و دواتردا دەرچوون، پاڵپشتی دەکرێت. پاڵپشتی بەپێی مۆدێل دەگۆڕێت، بۆیە تکایە بۆ زانیاری زیاتر سەردانی لاپەڕەکانی وردەکاری بەرهەم کە پەیوەندیدارن بکە.
    بۆ تەلەفزیۆنەکانی ساڵی 2025، تایبەتمەندی فرە بینین لە Q7F و مۆدێلە بەرزترەکان بەردەستە.
  • هەنگاوی 1. بۆ خاوەنەکانی تەلەفزیۆنی زیرەکی Samsung، پۆلی هونەر لە خوارەوەی ئەپڵیکەیشنی SmartThings چالاک دەکرێت. دوگمەی + هەڵبژێرە کە دەکەوێتە بەشی خوارەوەی لای ڕاست.
    هەنگاوی 2. دواتر، کرتە بکە لەسەر دوگمەی ... لە لای ڕاستەوە. پاشان کرتە لەسەر "ئەپی Cloud media" بکە.
    هەنگاوی 3. کاتێک هەژماری Google Photosـی خۆت گرێدەدەیت، وێنەکانی ناو ئەکاونتی Google Photosـەکەت بەهەمان شێوە لە Gallery ئامێرە مۆبایلەکەتەوە دەردەکەون.
    هەنگاوی 4. ئەو وێنانە دیاری بکە کە لە Google Photosـدا دەتەوێت، و لەسەر تەلەفزیۆنی زیرەکی Samsung دەردەکەون.5
  •  وێنەکان بە مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراون. ڕەنگە هەر تایبەتمەندییەکی ڕووکاری بەکارهێنەر یان دیزاین و ڕووخسار بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت بگۆڕێت. ڕەنگە ڕووکاری بەکارهێنەر بە گوێرەی ناوچە جیاوازبێت.
  •  ڕەنگە تایبەتمەندییە وردەکان بەپێی مۆدێل جیاوازبن، بۆیە سەیری لاپەڕەی وردەکاریی بەرهەم بکە بۆ زانیاریی زیاتر.

 

  1. Quick Remote (ڕیمۆتی خێرا): ئاگانامەکان بۆ ڕیمۆتی مۆبایلی تەلەفزیۆنەکان لەسەر (مۆبایل) Android OS 10.0 و وەشانی بەرزتر لەگەڵ (تەلەفزیۆن) تەلەفزیۆنەکانی مۆدێلی 2020ـی Samsung و مۆدێلەکانی دواتر بەردەستە، وە کاتێک کاردەکات کە ئامێری مۆبایل لە تەلەفزیۆنەکەوە نزیک بێت. دەستپێگەیشتن بە تایبەتمەندی تەلەفزیۆنی زیرەکی Samsung لەسەر (تەلەفزیۆن) تەلەفزیۆنەکانی مۆدێلی 2024ـی Samsung و مۆدێلەکانی دواتری خاوەن (مۆبایل) Android OS 10.0 و وەشانی بەرزتر یان iOS 15.0 و وەشانی بەرزترەوە بەردەستە.
  2. Mirroring (ئاوێنەکردن) بۆ بەکارهێنانی تایبەتمەندی ئاوێنەکردن، پێویستە ئامێری مۆبایلەکەت پاڵپشتی Screen Mirroring (ئاوێنەکردنی شاشە) یان Smart View بکات. ئامێرەکانی iOS تەکنەلۆژیای AirPlay بەکاردەهێنن. ئەو تایبەتمەندییە لەسەر تەلەفزیۆنە زیرەکەکانی Tizen OS کە لە ساڵی 2015 و دواتر دەرچوون پاڵپشتی دەکرێت و پێویستی بە چوونەژوورەوەی تەلەفزیۆن هەیە بۆ Samsung Account. ڕەنگە هەندێک لە خزمەتگوزاری ئەپەکانی لایەنی سێیەم بەپێی سیاسەتەکانیان لە بەکارهێنانی ئەم تایبەتمەندییەدا سنووردار بن.&
  3. Goolge Photos و iCloud Photos: ئەم تایبەتمەندییە لەگەڵ ئەپی مۆبایلی SmartThings (وەشانی 1.8.25.23 و دواتر) لەسەر تەلەفزیۆنەکانی Samsung کە لە 2022 و دواتردا دەرچوون، بەردەستە. Wi-Fi، بلووتووس یان گرێدراوی ئینتەرنێتی تر، ئامێری گونجاوی Android یان iOS و ئەپی SmartThings پێویستە.
  4. فرە بینین: ژمارەی دیمەنەکانیی بەردەست و ئەپ یان سەرچاوە پاڵپشتی کراوەکان پەیوەستە بە مۆدێلی تەلەفزیۆنەکە و دەکرێت بەبێ ئاگادارکردنەوە بگۆڕدرێت. پێویستی بە Samsung Account هەیە. تایبەتمەندی فرە بینین لەسەر تەلەفزیۆنە زیرەکەکانی Samsung کە لە 2020 و دواتردا دەرچوون، پاڵپشتی دەکرێت. پاڵپشتی بەپێی مۆدێل دەگۆڕێت، بۆیە تکایە بۆ زانیاری زیاتر سەردانی لاپەڕەکانی وردەکاری بەرهەم کە پەیوەندیدارن بکە. بۆ تەلەفزیۆنەکانی ساڵی 2025، تایبەتمەندی فرە بینین لە Q7F و مۆدێلە بەرزترەکان بەردەستە. تایبەتمەندی فرە بینین لەسەر ئامێرە مۆبایلەکانی Android لەگەڵ Android OS 4.2 و بەرزتر و ئامێرە مۆبایلەکانی iOS بە iOS 12.3 و بەرزتر بەردەستە، کاتێک لەسەر مۆدێلەکانی تەلەفزیۆنی QN70F و بەرزتر بەکاردەهێنرێت. Q7F و Q8F تەنها پاڵپشتی ئامێرە مۆبایلەکانی Android خاوەن Android OS 4.2 و بەرزتر دەکەن.
  5. ڕەنگە ئەو وێنانەی کە لە مۆبایلەوە بۆ تەلەفزیۆن نێردراون لەسەر تەلەفزیۆن بمێننەوە.