بۆچی Samsung
تەلەفزیۆنی زیرەک؟

Six different scenarios for using Samsung Smart TVs are shown, including exercising, watching sports, connecting a smart home, gaming, watching personalized content with One UI Tizen and admiring art pieces.
تەلەفزیۆنە زیرەکەکانی Samsung بە تەواوەتی سەرگەرمی و گرێدراویی ئاوێتەدەکەن
بۆ یەک ئەزموونی ئاسانکراو کە بە One UI Tizen1 بەهێزکراوە.
چێژ وەربگرە لە پەخشکردن، یاریکردن و هاوبەشکردن لەگەڵ تایبەتمەندیە ناوەکییە زیرەکەکان،
یان بە SmartThingsـەوە گرێبدە و Smart Homeـەکەت ببە بۆ ئاستێکی نوێ.

پێشکەوتووترین تەلەفزیۆنە زیرەکەکانمان،
Samsung Vision AI

ئەستێرەی samsung vision ai لە باکگراوندێکی وەک بۆشایی ئاسمان دەردەکەوێت. لەگەڵ دەستەواژەی Samsung Vision AI یەکدەگرێتەوە کە ئەویش دەردەکەوێت. Vision AI بە ئاستەم تیشکی خراوەتە سەر. دیمەنەکە دوور دەبێتەوە کاتێک ئەم دەقە لەسەر تەلەفزیۆنێکی گەورەی Samsung لە ژووری دانیشتن پیشاندەدرێت.

گەڕان و بەکارهێنانی ئاسان بە سەری پەنجەکانت

One UI Tizen

ئەزموونی باوی One UI Tizen1ـی Samsung ڕێگەت پێدەدات بە ئاسانی ئەوەی دەتەوێ ئەنجامی بدەیت. چێژ لە توانای دەسپێگەیشتنی خێرا بە ئەپەکان وەربگرە و بە ئاسانی شاشەی سەرەکی ڕێکبخە بۆ گونجاندن لەگەڵ خواستەکانت بە One UI Tizen. بەرزکردنەوەی Tizen OS بۆ ماوەی حەوت ساڵ پاڵپشتی دەکرێت، بۆیە دەتوانیت بە بەردەوامی سوود لە نوێترین داهێنانەکانی Samsung وەربگریت.2

ڕاستەوخۆ لەسەر تەلەفزیۆنەکەت چێژ لە ژمارەیەکی زۆری ئەپەکان وەرگرە

Samsung TV Apps

تەلەفزیۆنەکەت بگۆڕە بۆ ناوەندێکی سەرگەرمی بە داگرتنی ئەپەکان. جا چ سەیری فیلم بکەیت یان خەریکی یاریکردن بیت، لەسەر شاشەیەکی گەورەتر چێژ لە هەمووی وەربگرە.

ئامێرەکانی Smart Homeـت گرێبدە و بەڕێوەیان ببە، هەموویان لە تەلەفزیۆنەکەتەوە

Smart Home

ئامێرەکانی مالەکەت بە تەلەفزیۆنە زیرەکە Samsungـەتەوە گرێبدە. SmartThings Hubـی ناوەکی ڕێگەت پێدەدات کۆنتڕۆڵی ئامێرە گونجاوەکان بکەیت، ئەرکەکانی ڕۆژانە ئاسان بکەیت و کارامەیی وزە باشتر بکەیت، بۆ ئەوەی بتوانیت ڕۆتینەکەت و شێوازی ژیانت باشتر بکەیت.4

مۆبایل و تەلەفزیۆنەکەت
ئەمە بە باشترین شێوە لەگەڵی دەگونجێت

Connect Phone

مۆبایلەکەت بە تەلەفزیۆنەکەتەوە گرێبدە بۆ دەستگەیشتن بە تایبەتمەندییە بەسوودەکان. دەتوانیت ناوەڕۆکی مۆبایل5 ئاوێنە بکەیت بۆ سەر شاشەیەکی تەلەفزیۆنی گەورەتر، فرە ئەرکی بە پیشاندانی ناوەڕۆکی مۆبایل و تەلەفزیۆن لە یەک کاتدا6، یان وێنەی کەسی یان خێزانی پیشانبدەیت. مۆبایلەکەت تەنانەت دەتوانێت وەک کۆنتڕۆڵێکی گونجاو خزمەت بکات7.

یەک SolarCell Remote هەموو ئەو شتەیە کە پێویستت پێیەتی

SolarCell Remote

SolarCell Remote8 بە ڕووناکی بارگاویدەکرێت، بۆیە هەرگیز پێویست ناکات جارێکی تر پاتری بگۆڕیت. لەگەڵ ئەوەشدا، دەتوانیت بۆ کارپێکردنی تەلەفزیۆنەکەت و ئامێرە گرێدراوەکانی بەکاریبهێنیت، لەجیاتی بەکارهێنانی کۆنتڕۆڵێکی جیا بۆ هەر ئامێرێک. ئەوە هەموو شتێکە کە پێویستت پێیەتی، هەمووی لە لەپی دەستتدا.

یارمەتیم بدە هەڵبژێرم

تەلەفزیۆنێکی ناوازە بۆ خۆت بدۆزەرەوە و بە چەند هەنگاوێکی سادە بیکە بە هی خۆت.

تەلەفزیۆنە زیرەکەکان بدۆزەوە

  • تێڕوانینی گشتی

  • قەبارەی شاشە

  • نرخی دەستپێک

  • ڕەها، لە سەرووی هەمووان
  • 98/85/75/65/55
  • ‎‎7,975,000 د.ع‎‎
  • ڕەنگی ڕەشی بێسنوور لەگەڵ ڕوونمای خۆ-ڕووناککەرەوە
  • 83/77/65/55
  • ‎‎2,247,000 د.ع‎‎
  • پێشكەوتووترین ئەزموونی 4Kـی ئێمە
  • 85/75/65/55/50/43
  • ‎927,000 د.ع‎‎
  • ڕەنگی ناوازە و ڕەونەقدادر
  • 98/85/75/65/55/50/43/32
  • ‎‎927,000 د.ع‎‎
  • گالەری هونەریی کەسیی
  • 85/75/65/55/50/43/32
  • ‎‎2,799,000 د.ع‎‎
دەروازەی تۆ بەڕووی جیهانی Samsung

بۆ دەستگەیشتن بە Smart Hub پێویستیت بە Samsung Account هەیە. Smart Hub خزمەتگوزارییەکی سەر تۆڕی ئێمەیە کە کۆمەڵێك ئەپی (وەك ئەپەکانی خزمەتگوزارییە پەخشییەکان) لەخۆدەگرێت لەپاڵ تایبەتمەندییە زیرەکەکانی تری بەردەست لەڕێگەی ئامیرەکەتەوە.

لەگەڵ چوونەژوورەوە بۆ نێو Samsung Account کۆمەڵێک سوودی جۆراوجۆر وەردەگریت.

باشترین ئەپەکانت بۆ دابیندەکات
سەدان ئەپ بەردەستن بۆ داگرتنی بێبەرامبەر و نوێکردنەوەی خۆکار.

هەژمارەکەت ڕاستەوخۆ لە مۆبایلە Galaxyـەکەتەوە گرێبدە و یەکسەر چێژ لە ئەزموونی تەلەفزیۆن وەربگرە.
کاتێک چووبیتەژوورەوە، بەئاسانی لەڕێگای مۆبایلەوە گرێدەدرێت و چیتر پێویستت بە ڕێکخستنی زیادەی ئەپەکان نییە لەگەڵ تایبەتمەندی پاشەکەوتکردنی داتاکان.
* لیست و ڕیزبەندیی ئەپە داگیراوەکان دەگەڕێتەوە باری پێشوو.

ژیانی ڕۆژانەی زیرەک، Bixby9
داوا لە Bixby بکە بۆئەوەی هەندێک شتت بۆ پێشنیاربکات، گەڕانێکی خێرات بۆ ئەنجامبدات یان کۆنتڕۆڵی ئامێرە گرێدراوەکانت بۆ بکات.
تەنها پێویستە بڵێیت ”Hi, Bixby“ و خۆی دێتە سەر شاشەکەت.

* وێنەکان بە مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراون. ڕەنگە هەر تایبەتمەندییەکی ڕووکاری بەکارهێنەر یان دیزاین و ڕووخسار بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت بگۆڕێت. ڕەنگە ڕووکاری بەکارهێنەر بە گوێرەی ناوچە جیاوازبێت.
* ڕەنگە تایبەتمەندییە وردەکان بەپێی مۆدێل جیاوازبن، بۆیە سەیری لاپەڕەی وردەکاریی بەرهەم بکە بۆ زانیاریی زیاتر.

ڕەنگە تایبەتمەندییە وردەکان بەپێی مۆدێل جیاوازبن، بۆیە سەیری لاپەڕەی و1. One UI Tizen: ڕەنگە خزمەتگوزاریەکانی ناوەڕۆک بەگوێرەی ناوچەكان جیاوازبێت و دەکرێت بەبێ ئاگادارکردنەوە بگۆڕدرێن. لە پێش بەکارهێنان، دەربڕینی ڕەزامەندی لەسەر مەرج و ڕێساکان و سیاسەتی نهێنیپارێزیی Smart Hub پێویستە. هەندێک لە ناوەڕۆک و خزمەتگوزارییەکان پێویستییان بە خۆتۆمارکردن و بەشداربوون هەیە. پێویستی بە Samsung Account هەیە.
2. نوێکردنەوەی سیستەمی کارپێکردنی Tizen بۆ ئەو بەرهەمانەی کە لە ساڵی 2023ـەوە بڵاوکراونەتەوە بەردەستە و بۆ ماوەی 7 ساڵ پاڵپشتی دەکرێت لە ساڵی بڵاوکردنەوەی بەرهەمەکانەوە. تکایە ئاگاداربە کە نوێکردنەوەکە کارایی هاردوێر، تایبەتمەندییەکان یان خۆڕاگری ناگرێتەوە. ڕەنگە ئەو تایبەتمەندییانەی کە لە ڕێگەی نوێکردنەوە پێشکەشدەکرێن بەپێی مۆدێل، ناوچە، ساڵی خستنەبازاڕی بەرهەم و هۆکارەکانی تر جیاوازبن.
3. Samsung TV Plus: ڕەنگە کەناڵەکان بەپێی وڵات جیاوازبن و بەبێ ئاگادارکردنەوە بگۆڕێن. ڕەنگە ئامێرە پاڵپشتیکراوەکانی Samsung بەپێی وڵات جیاوازبن. پێویستی بە Samsung Account هەیە. ڕووکاری بەکارهێنەر دەکڕێت بەبێ ئاگادارکردنەوە بگۆڕدرێت. ڕەنگە ڕیکلامەکان لەسەر Samsung TV Plus دەربکەون. لە 2016ـەوە بێبەرامبەر لەسەر تەلەفزیۆنە زیرەکەکانی Samsung بەردەستە.
4. SmartThings: ڕەنگە تەکنەلۆژیا، کردارەکان و تایبەتمەندییە بەردەستەکان بەگوێرەی وڵات، دابینکەری خزمەتگوزاری، ژینگەی تۆڕ، یان بەرهەم جیاوازبن و دەکرێت بەبێ ئاگادارکردنەوە گۆڕانکاریان تێدا بکرێت. پێویستیی بە گرێدراوی Wi-Fi، بلووتووس یان تۆڕی دیکەی بێتەل و چوونەژوورەوەی Samsung Account هەیە. ئامێرە گرێدراوەکان بەجیا دەفرۆشرێن. ڕووکاری بەکارهێنەر دەکڕێت بەبێ ئاگادارکردنەوە بگۆڕدرێت.5. Mirroring (ئاوێنەکردن) بۆ بەکارهێنانی تایبەتمەندی ئاوێنەکردن، پێویستە ئامێری مۆبایلەکەت پاڵپشتی Screen Mirroring (ئاوێنەکردنی شاشە) یان Smart View بکات. ئامێرەکانی iOS تەکنەلۆژیای AirPlay بەکاردەهێنن. ئەو تایبەتمەندییە لەسەر تەلەفزیۆنە زیرەکەکانی Tizen OS کە لە ساڵی 2015 و دواتر دەرچوون پاڵپشتی دەکرێت و پێویستی بە چوونەژوورەوەی تەلەفزیۆن هەیە بۆ Samsung Account. ڕەنگە هەندێک لە خزمەتگوزاری ئەپەکانی لایەنی سێیەم بەپێی سیاسەتەکانیان لە بەکارهێنانی ئەم تایبەتمەندییەدا سنووردار بن.
6. فرە بینین: ژمارەی دیمەنەکانیی بەردەست و ئەپ یان سەرچاوە پاڵپشتی کراوەکان پەیوەستە بە مۆدێلی تەلەفزیۆنەکە و دەکرێت بەبێ ئاگادارکردنەوە بگۆڕدرێت. پێویستی بە Samsung Account هەیە. تایبەتمەندی فرە بینین لەسەر تەلەفزیۆنە زیرەکەکانی Samsung کە لە 2020 و دواتردا دەرچوون، پاڵپشتی دەکرێت. پاڵپشتی بەپێی مۆدێل دەگۆڕێت، بۆیە تکایە بۆ زانیاری زیاتر سەردانی لاپەڕەکانی وردەکاری بەرهەم کە پەیوەندیدارن بکە. بۆ تەلەفزیۆنەکانی ساڵی 2025، تایبەتمەندی فرە بینین لە Q7F و مۆدێلە بەرزترەکان بەردەستە. تایبەتمەندی فرە بینین لەسەر ئامێرە مۆبایلەکانی Android لەگەڵ Android OS 4.2 و بەرزتر و ئامێرە مۆبایلەکانی iOS بە iOS 12.3 و بەرزتر بەردەستە، کاتێک لەسەر مۆدێلەکانی تەلەفزیۆنی QN70F و بەرزتر بەکاردەهێنرێت. Q7F و Q8F تەنها پاڵپشتی ئامێرە مۆبایلەکانیAndroid خاوەن Android OS 4.2 و بەرزتر دەکەن.7.
7. Quick Remote (ڕیمۆتی خێرا): ناردنی ئاگانامەکان بۆ ڕیمۆتی مۆبایلی تەلەفزیۆنەکان لەسەر (مۆبایل) Android OS 10.0 و وەشانی بەرزتر لەگەڵ (تەلەفزیۆن) Samsung TVـی مۆدێلی 2020 و مۆدێلەکانی دواتر بەردەستە، وە کاتێک کاردەکات کە ئامێری مۆبایل لە تەلەفزیۆنەکەوە نزیک بێت. دەستپێگەیشتن بە تایبەتمەندی تەلەفزیۆنی زیرەکی Samsung لەسەر (تەلەفزیۆن) تەلەفزیۆنەکانی مۆدێلی 2024ـی Samsung و مۆدێلەکانی دواتری خاوەن (مۆبایل) Android OS 10.0 و وەشانی بەرزتر یان iOS 15.0 و وەشانی بەرزترەوە بەردەستە.8. SolarCell Remote: بۆ بارگاویکردنی ڕیمۆتەکە بە وزەی خۆر، ڕیمۆتی تەلەفزیۆنەکە بە شێوازێک دابنێ کە پانێڵی وزەی خۆرەکە ڕووی لە سەرەوەبێت. لە ژووری دانیشتنەکەتی دابنێ کاتێک کە ڕووناکی داگیرساوە، یان دەتوانیت لە نزیک پەنجەرەی دابنێیت کە بتوانێت ڕووناکی سروشتى وەربگرێت. لە ئەگەری تەواوبوونی پاتریی ڕیمۆتەکە دەتوانیت بە بەکارهێنانی کێبڵێکی USB-C بارگاوی بکەیتەوە. بۆ زانینی ئاستی ماوەی پاتری ڕیمۆتەکە سەیری پێڕستی تەلەفزیۆنەکە بکە (Settings (ڕێکخستنەکان) > All Settings (هەموو ڕێکخستنەکان) > General & Privacy (گشتی و نهێنیپارێزی) > Remote Control (ڕیمۆت). ڕەنگە دیزاین و شێوازی دابەشبوونی دوگمەکانی SolarCell Remote بە گوێرەی ناوچە جیاوازبێت.
9. Bixby: فەرمانە دەنگییەکان و گفتوگۆی چەند قۆناغی (multi-turn) بە 10 زمان پاڵپشتی دەکرێن: (ئینگلیزیی ئەمەریکا، ئینگلیزیی بەریتانیا، ئینگلیزیی هیندستان، ئەڵمانی، فەڕەنسی، ئیتاڵی، ئیسپانی، بەرازیلی، مەکسیکی، و کۆری). هەموو زاراوە و شێوەزار و دەستەواژەکان ناناسرێنەوە.