مۆبایل گرێبدە
و پێشوازی لە بارگاویکردنی ناوەکی بکە کە بە رووناکی کار دەکات. بە یەک پەنجەپێدانان،
چێژ لە ناوەڕۆکی دڵخوازی خۆت وەربگرە و تایبەتمەندیی نوێی زیرەک بدۆزەرەوە.
بە ڕووناکی بارگاویبکەرەوە، نەک بە پاتری
SolarCell Remote
بەهۆی پانێلێکی وزەی خۆر لە پشتی، دەتوانرێت SolarCell Remote1 بە ڕووناکی بارگاوی بکرێت، بەبێ هیچ پاترییەکی ئاسایی. هەروەها ڕێگەت پێدەدات چێژ لە تایبەتمەندی زیرەکی نوێ وەربگریت، وەک مایکرۆفۆنێکی ناوەکی بۆ پاڵپشتی یاریدەدەری دەنگی، ئەمەش وای لێدەکات لە زیاتر لە ڕێگەیەکەوە داهێنەرانە بێت.
یەک SolarCell Remote هەموو ئەو شتەیە کە پێویستت پێیەتی
بە بەکارهێنانی تەنها یەک کۆنتڕۆڵ شپرزەیی کەم بکەوە. SolarCell Remote دەتوانێت لەگەڵ تەلەفزیۆنەکەت و ئامێرە گرێدراوە گونجاوەکانی کار بکات، وەک کۆنسۆڵی یاری و ساوندباڕەکان، بۆیە پێویستت بە کۆنتڕۆڵی جیا بۆ هەر ئامێرێک نییە.2
ئەپەکان هێندەی کرتەیەک دوورن
کۆنتڕۆڵی ئاسانتر
توانای دەسپێگەیشتنی ئاسان بەو ناوەڕۆکەی پێتخۆشە لەگەڵ دوگمەیەکی تایبەت کە یەکسەر دەتباتە سەر خزمەتگوزارییە دڵخوازەکانی OTTـی خۆت.
ئەوەی دەتەوێت بیڵێ
چەندین یاریدەدەری دەنگی2
هەر لەڕێگای فەرمانێکی سادە بە SolarCell Remote، یاریدەدەری دەنگیی Amazon Alexa یان Bixby ناوەڕۆکەکەت هەڵبژێرە. ئەو یاریدەدەری دەنگیانە بەکاربهێنە بۆ گەڕان بەدوای بەرنامەکان، کردنەوەی ئەپەکان و چێژ لە ئاستێکی تەواو نوێی ئاسانکاری وەربگرە بە سەرەپەنجەکانت.
چۆنیەتی جووتکردنی SolarCell Remote
بە تەلەفزیۆنە سامسۆنگەکەتەوە
- 1. تەلەفزیۆنەکەت پێبکە.
- 2. ڕووی ڕیمۆتەکەت بکە تەلەفزیۆنەکەت.
- 3. پەنجە لەسەر دوگمەکانی [Return] و
[Play/Pause] بەیەکەوە دابگرە و ڕایبگرە.- 4. پەنجە لەسەر دوگمەکان لابەرە کاتێك کە
پەیامێك لەسەر تەلەفزیۆنەکە دەبینیت
کە ئاماژەدەدات ڕیمۆتەکە گرێدراوە.
- 4. پەنجە لەسەر دوگمەکان لابەرە کاتێك کە
- 3. پەنجە لەسەر دوگمەکانی [Return] و
- 2. ڕووی ڕیمۆتەکەت بکە تەلەفزیۆنەکەت.
تەلەفزیۆنە زیرەکەکان بدۆزەوە
-
تێڕوانینی گشتی
-
قەبارەی شاشە
-
نرخی دەستپێک
پرسیارە باوەکان:
هەموو شتێک دەربارەی Samsung SolarCell Remote
-
چۆن Samsung SolarCell Remote بەکاربهێنم؟Samsung SolarCell Remote ڕیمۆتێکە بۆ تەلەفزیۆنەکانی Samsung کە بە ڕووناکی بارگاویدەبێتەوە. پانێلێکی وزەی خۆری تێدایە کە دەتوانرێت بە تیشکی خۆر یان ڕووناکی ناوەکی بارگاوی بکرێت، ئەمەش پێویستی بە پاتری یەکجار بەکارهێنراو ناهێڵێت.
بۆ جووتکردنی SolarCell Remote لەگەڵ Samsung TV، بە سادەیی تەلەفزیۆنەکەت هەڵبکە و هەرکامێک لە دوگمەکانی کۆنتڕۆڵەکە دابگرە. دەبێت هەردووکیان بە شێوەیەکی خۆکار گرێبدەن.
ئەگەر جووتکردن سەرکەوتوو نەبوو یان گرێدانەکە پچڕا، ئەم هەنگاوە سادانەی خوارەوە پەیڕەو بکە.
1) ڕووی ڕیمۆتەکەت بکە تەلەفزیۆنەکەت.
2) لە هەمان کاتدا دوگمەکانی Return و Play/Pause دابگرە و ڕاگرە.
3) کاتێک پەیامێک لەسەر تەلەفزیۆنەکە دەردەکەوێت کە پشتڕاست دەکاتەوە کە کۆنتڕۆڵەکە گرێدراوە، دوگمەکان ئازاد بکە.
دەتوانیت SolarCell Remoteـەکەت بە دوو ڕێگای گونجاو بارگاوی بکەیت.
بۆ بارگاویکردن نە رووناکی، بە سادەیی کۆنتڕۆڵەکە وا دابنێ کە پشتی ڕووەو سەرەوە بێت — یان لە ژێر گڵۆپی سەقفەکە لە ژوورێکی زۆر ڕووناک یان نزیک پەنجەرەیەک کە ڕووناکی سروشتی هەیە. پانێلی وزەی خۆر لە پشتەوە ڕووناکی هەڵدەمژێت و ڕیمۆتەکە بە شێوەیەکی خۆکارانە بارگاویدەکات.
بۆ بارگاویکردنی خێراتر، کێبڵی USB Type-C ببەستە بە دەرچەی خوارەوەی کۆنتڕۆڵەکە. -
چۆن Samsung Solar Remot لەگەڵ تەلەفزیۆنەکەم جووت بکەم؟بۆ جووتکردنی SolarCell Remote لەگەڵ Samsung TV، بە سادەیی تەلەفزیۆنەکەت هەڵبکە و هەرکامێک لە دوگمەکانی کۆنتڕۆڵەکە دابگرە. دەبێت هەردووکیان بە شێوەیەکی خۆکار گرێبدەن.
ئەگەر جووتکردن سەرکەوتوو نەبوو یان گرێدانەکە پچڕا، ئەم هەنگاوە سادانەی خوارەوە پەیڕەو بکە.
1) ڕووی ڕیمۆتەکەت بکە تەلەفزیۆنەکەت.
2) لە هەمان کاتدا دوگمەکانی Return و Play/Pause دابگرە و ڕاگرە.
3) کاتێک پەیامێک لەسەر تەلەفزیۆنەکە دەردەکەوێت کە پشتڕاست دەکاتەوە کە کۆنتڕۆڵەکە گرێدراوە، دوگمەکان ئازاد بکە. -
چۆن Samsung Solar Remote دووبارە ڕێکبخەمەوە؟دەتوانیت Samsung SolarCell Remoteـەکەت بە پەیڕەوکردنی ئەم هەنگاوە سادانەی خوارەوە دووبارە ڕێکبخەیتەوە.
1) لەسەر ڕیمۆتەکە، دوگمەکانی Return و Play/Pause لە هەمان کاتدا دابگرە و بۆ ماوەی 3 چرکە ڕابگرە.
2) کاتێک گڵۆپی سوور لە سەرەوەی ڕیمۆتەکە دەدرەوشێتەوە، شاشەی تەلەفزیۆنەکە پەیامێک نیشاندەدات کە ئاماژەیە بەوەی کە کۆنتڕۆڵەکە دووبارە گرێدەدرێت بۆ ئەوەی دووبارە لەگەڵ تەلەفزیۆنەکەت هاوکاتبکرێت. -
چۆن Samsung SolarCell Remote بارگاویبکەم؟دەتوانیت SolarCell Remoteـەکەت بە دوو ڕێگای گونجاو بارگاوی بکەیت.
بۆ بارگاویکردن نە رووناکی، بە سادەیی کۆنتڕۆڵەکە وا دابنێ کە پشتی ڕووەو سەرەوە بێت — یان لە ژێر گڵۆپی سەقفەکە لە ژوورێکی زۆر ڕووناک یان نزیک پەنجەرەیەک کە ڕووناکی سروشتی هەیە. پانێلی وزەی خۆر لە پشتەوە ڕووناکی هەڵدەمژێت و ڕیمۆتەکە بە شێوەیەکی خۆکارانە بارگاویدەکات.
بۆ بارگاویکردنی خێراتر، کێبڵی USB Type-C ببەستە بە دەرچەی خوارەوەی کۆنتڕۆڵەکە. -
چۆن ئاستی پاتری Samsung SolarCell Remote بپشکنم؟بۆ پشکنینی ئاستی پاتری Samsung SolarCell Remote تکایە ئەم هەنگاوە سادانەی خوارەوە پەیڕەو بکە.
1) دوگمەی Home لەسەر ڕیمۆتەکەت دابگرە.
2) بڕۆ بۆ ڕێکخستنەکان، پاشان "All Settings (هەموو ڕێکخستنەکان)" هەڵبژێرە.
3) بڕۆ بۆ "General & Privacy (گشتی و نهێنیپارێزی)" و "Remote Control (ڕیمۆت)" هەڵبژێرە بۆ بینینی ئاستی پاتری. -
قەبارەی Samsung SolarCell Remote چەندە؟تەنها 14.05 سانتیمەتر × 3.68 سانتیمەتر × 1.08 سانتیمەتر (LxWxH)،Samsung SolarCell Remote بە ئاسوودەیی لە لەپی دەستت جێ دەکرێتەوە. هەروەها ناسینەوەی دەنگ و دوگمەکانی کورتەڕێی تەرخانکراو بۆ Samsung TV Plus ،Netflix ،Amazon Prime Video و زیاتریش لەخۆ دەگرێت 3 - بۆیە بۆ ئاسانی و ئاسوودەیی دروستکراوە.
زیاتر بدۆزەوە لە تەلەفزیۆنی زیرەکی سامسۆنگ
- * وێنەکان بە مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراون. ڕەنگە هەر تایبەتمەندییەکی ڕووکاری بەکارهێنەر یان دیزاین و ڕووخسار بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت بگۆڕێت. ڕەنگە ڕووکاری بەکارهێنەر بە گوێرەی ناوچە جیاوازبێت.
- * ڕەنگە تایبەتمەندییە وردەکان بەپێی مۆدێل جیاوازبن، بۆیە سەیری لاپەڕەی وردەکاریی بەرهەم بکە بۆ زانیاریی زیاتر.
1. SolarCell Remote: بۆ بارگاویکردنی ڕیمۆتەکە بە وزەی خۆر، ڕیمۆتی تەلەفزیۆنەکە بە شێوازێک دابنێ کە پانێڵی وزەی خۆرەکە ڕووی لە سەرەوەبێت. لە ژووری دانیشتنەکەتی دابنێ کاتێک کە ڕووناکی داگیرساوە، یان دەتوانیت لە نزیک پەنجەرەی دابنێیت کە بتوانێت ڕووناکی سروشتى وەربگرێت. لە ئەگەری تەواوبوونی پاتریی ڕیمۆتەکە دەتوانیت بە بەکارهێنانی کێبڵێکی USB-C بارگاوی بکەیتەوە. بۆ زانینی ئاستی ماوەی پاتری ڕیمۆتەکە سەیری پێڕستی تەلەفزیۆنەکە بکە (Settings (ڕێکخستنەکان) > All Settings (هەموو ڕێکخستنەکان) > General & Privacy (گشتی و نهێنیپارێزی) > Remote Control (ڕیمۆت). ڕەنگە دیزاین و شێوازی دابەشبوونی دوگمەکانی SolarCell Remote بە گوێرەی ناوچە جیاوازبێت.
2. رەنگە ئەم کردارە بەگوێرەی ئامێر بەردەست نەبێت.
3. ڕەنگە دیزاین و شێوازی دابەشبوونی دوگمەکانی SolarCell Remote بە گوێرەی ناوچە جیاوازبێت. ڕەنگە پاڵپشتی بۆ ئەرکەکانی دوگمەکان لە هەر کاتێکدا بێت بەبێ ئاگادارکردنەوە بوەستێنرێت.
4. چەندین یاریدەدەری دەنگی: ڕەنگە Samsung لە هەر کاتێک و بە ئارەزووی خۆی بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە یان ئاگانامە خزمەتگوزارییەکانی یاریدەدەری دەنگی بگۆڕێت یان دابینکردنی خزمەتگوزارییەکانی یاریدەدەری دەنگ یان هەر بەشێک لە خزمەتگوزارییەکانی یاریدەدەری دەنگ ڕابگرێت و/یان بەتەواوی بوەستێنێت. ڕەنگە ناوەڕۆک، خزمەتگوزارییە تەلەفزیۆنییەکان و تواناکانی کە بەوێنە نیشاندراون، لە هەموو ناوچە و هەرێمێک بەردەستنەبن. پێویستی بە Samsung Account هەیە. فەرمانەکانی دەنگی Bixby ئینگلیزی (ئەمریکا/بەریتانیا)، فەرەنسی، ئیسپانی، ئەڵمانی، ئیتالی، چینی و کۆری دەناسێتەوە. هەموو زاراوە و دیالێکت و دەربڕینەکان ناناسرێنەوە. یاریدەدەری دەنگیی Amazon Alexa و ھەموو لۆگۆ پەیوەندیدارەکان هێمای بازرگانیی .Amazon.com, Inc یان لقەکانی ئەون.