Smart Home لەگەڵ SmartThings
تەلەفزیۆنی زیرەکی Samsungـەوە. لەگەڵ SmartThings1، دەتوانیت بە ئاسانی
ئامێرە گونجاوەکان گرێبدەیت و بۆ باشترکردنی ڕۆتینی ڕۆژانەت، بەکارهێنانی وزە،
و زیاتریش بەکارهێنانیان — کە دەبێتە هۆی دروستکردنی شێوازێکی ژیانی گونجاو بۆ پێداویستییەکانت.
ئامێرەکانی ماڵەوەت بەیەکەوە بەیەکەوە گرێبدە بۆ ژیانێکی زیرەکتر
SmartThings
لەگەڵ SmartThings1 Hubـێکی ناوەکی، تەلەفزیۆنەکەت دەتوانێت ئامێرە زیرەکەکان گرێبدات و کۆنتڕۆڵیان بکات — تەنانەت ئەوانەش کە پێویستیان بە گونجاوی لەگەڵ Matter و HCA هەیە. هەروەها دەتوانیت زانیاری دەربارەی ماڵە زیرەکەکەت ڕاستەوخۆ لە شاشەوە وەربگریت، لەوانەش پوختەی ڕاستەوخۆ و پێشنیارەکان بۆ باشترکردن.2
Pet Care (چاودێریی ئاژەڵی ماڵی)
کاتێک لە دەرەوەیت تەلەفزیۆنەکەت وەک یاریدەدەری ئاگاداریی لە ئاژەڵی ماڵەوە بەکاربهێنە. تەلەفزیۆنەکەت دەتوانێت لە ڕێگەی مایکرۆفۆنەکەیەوە دەنگەکانی وەکو وەڕین بناسێتەوە، پاشان بە شێوەیەکی خۆکار ناوەڕۆکی دڵخوازی ئاژەڵی ماڵەوەت دابگیرسێنێت بۆ ئەوەی ئارامیان بکاتەوە.3
ئاماژە گشتییەکان
بە ئاسانی بە کاتژمێرە زیرەکەکەت کۆنتڕۆڵی تەلەفزیۆنەکەت بکە. تەنها Galaxy Watchـەکەت لەدەستبکە و ئاماژەی دەست بەکاربهێنە، وەکو نقورچگرتن بە دوو پەنجە بۆ هەڵبژاردنی بژاردەیەک، یان جووڵاندنی مەچەکت بۆ پێش و دواوە بۆ وەستان و پەخشکردن.4
هاوبەشکردنی بیرگە
بەبێ کێشە ئەو مالتیمیدیایەی کە لە ئامێرەکانی Galaxyـتدا هەڵگیراون لە تەلەفزیۆنەکەتدا پەخشبکەرەوە. بە دۆزینەوەی خۆکارانەی ئامێرە نزیکەکان، Storage Share5 هاوبەشیکردنی ناوەرۆک لە سەرانسەری ئامێرەکانی Samsung ئاسان دەکات.
بە شیکاری زیرەک وزە پاشەکەوتبکە
مۆدی AI Energy (وزە بە ژیریی دەستکرد)
پاشەکەوتی وزە بە SmartThings ئاسانکراوە. بە داگیرساندنی مۆدی AI Energy (وزە بە ژیریی دەستکرد)6، بە شێوەیەکی خۆکار ئاستی ڕووناکی دەوروبەری دەستنیشان دەکات و هەڵسوکەوتەکانی بەکارهێنان شی دەکاتەوە بۆ ڕێکخستنی ئاستی ڕووناکی. هەروەها، بۆ بەڕێوەبردنی بەکارهێنانی وزە ناوەڕۆکەکە دیمەن بە دیمەن شی دەکاتەوە بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی ورد ڕووناکی ڕێکبخات لە هەر شوێنێک کە بگونجێت.
ڕۆژەکەت باشتربکە بە ئەزموونە تایبەتمەندکراوەکان بۆ شێوازی ژیان
Samsung Daily+
ئەپ و خزمەتگوزاری بۆ تەندروستی و کار و شێوازی ژیان لە +Samsung Daily بدۆزەرەوە7. دەتوانیت دەستت بگات بە SmartThings و Workout Tracker (چاودێری ڕاهێنان) و karaoke8 و زۆر شتی تر، هەموو ئەمانە لە یەک شوێندا.
چاودێری ڕاهێنان
بە شێوەیەکی کارامە چاودێری بەرەوپێشچوونەکانت بکە هاوکات لەگەڵ سەیرکردنی ناوەڕۆکدا. داتا ڕاستەوخۆکانی وەک لێدانی دڵ و کالۆری سووتاو پیشاندەدرێن کاتێک Galaxy Watchـەکەت بە تەلەفزیۆنەکەتەوە گرێدەدەیت.9
تەنانەت کاتێک تەلەفزیۆنەکەت کوژاوەتەوە زانیاری بەسوود بەدەستبخە
Daily Board (بۆڕدی ڕۆژانە)
بە درێژایی ڕۆژ ویجتی بەسوود لەسەر تەلەفزیۆنەکەت پیشانبدە. تەنانەت کاتێک شاشەکەت کوژاوەتەوە، تەلەفزیۆنەکەت دەتوانێت بزانێت کاتێک بەکارهێنەران دێنە نزیکەوە و چالاک دەبێت بۆ پیشاندانی Daily Board (بۆڕدی ڕۆژانە) 10. دەتوانیت بە ویجتەکانی وەک کەش و هەوا، یاداشت، مۆسیقا و زۆر شتی تر تایبەتمەندی بکەیت. هەروەها دەتوانرێت Daily Board (بۆڕدی ڕۆژانە) بەبێ بەکارهێنانی دەست بە فەرمانی دەنگی چالاک بکرێت.
چۆنیەتی بەکارهێنانی AI Energy Mode لەگەڵ ئەپی SmartThings
ئەپی SmartThings بۆ کۆنتڕۆڵکردنی مۆدی وزە بە ژیریی دەستکرد بەکاربهێنە. دەتوانیت هەڵیبکەیت و بیکوژێنیتەوە، ئامانجی مانگانەی تایبەت دابنێیت، ئەو ئامێرانە دیاری بکەیت کە کاری لەسەر بکات و زیاتریش.
تەلەفزیۆنە زیرەکەکان بدۆزەوە
-
تێڕوانینی گشتی
-
قەبارەی شاشە
-
نرخی دەستپێک
پرسیارە باوەکان:
هەموو شتێک دەربارەی Samsung Smart Home
-
Samsung Smart Home چییە؟Samsung Smart Home پلاتفۆرمی تەواوی ژیانی زیرەکی Samsung کە ئامێرەکانی وەک تەلەفزیۆن، سەلاجە، جلشۆر، رووناکی، قفڵی زیرەک و شتی تر بەیەکەوە دەبەستێتەوە بۆ ئەوەی ژیانی ڕۆژانە سادەتر و گونجاوتر بکات.
دەتوانیت ئەم ئامێرانە لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنی SmartThings بەڕێوەببەیت و کۆنتڕۆڵبکەیت، ناوەندێک کۆکراوە کە ڕێگەت پێدەدات بە ئاسانی گرێبدەیت، چاودێری بکەیت و ماڵە زیرەکەکەت بەکاربهێنیت. زۆربەی تەلەفزیۆنەکانیSamsung خاون SmartThingsـی ناوەکین، بۆیە دەتوانیت تەلەفزیۆنەکەت وەک بەڕێوەبەری ماڵەوە بەکاربهێنیت بەبێ ئەوەی پێویستت بە هاردوێری زیادە بێت.
بە تایبەتمەندیەکانی وەک چاودێری ئاژەڵی ماڵی، ئاماژەی جیهانی، هاوبەشکردنی بیرگە، دیمەنی نەخشەی 3D و کۆنترۆڵی بێدەست بە بەکارهێنانی یاریدەدەری دەنگی، Samsung Smart Home سوودی زیاترت پێدەبەخشێت - بە دابینکردنی توانای کۆنتڕۆڵکردنی تەلەفزیۆن، گرێدانی ئامێرە زیرەکەکان، بەڕێوەبردنی ئامێرەکانی ماڵەوە و چاودێری خێزان. -
چۆن تەلەفزیۆنە Samsungـەکەم لەگەڵ مۆبایلەکەم جووت بکەم؟دوو ڕێگای سەرەکی هەیە بۆ جووتکردنی Samsung TVـەکەت لەگەڵ مۆبایلەکەت، بە بەکارهێنانی Tap View (تایبەتمەندی لێدان بۆ نمایشکردن) یان ئەپڵیکەیشنی SmartThings.
بۆ بەکارهێنانی Tap View (تایبەتمەندی لێدان بۆ نمایشکردن) ئەم هەنگاوە سادانەی خوارەوە پەیڕەو بکە.
1) ئەپڵیکەیشنی SmartThings لەسەر مۆبایلە زیرەکەکەت بکەوە.
2) پەنجە بنێ بە پێڕست، پاشان Settings (ڕێکخستنەکان).
3) Tap View (تایبەتمەندی لێدان بۆ نمایشکردن)، Tap Sound (تایبەتمەندی لێدان بۆ پەخشکردنی دەنگ) چالاک بکە، پەنجە بنێ بە OK بۆ پشتڕاستکردنەوە.
4) بە نەرمی پشتی مۆبایلەکەت لە چوارچێوەی تەلەفزیۆنەکەت بدە، دوور بکەوە لە سوچەکان و خودی شاشەکە.
5) لەسەر تەلەفۆنەکەت، پەنجە بنێ بە Start Now (ئێستا دەستپێبکە).
6) کاتێک داوایەک لەسەر تەلەفزیۆنەکەت دەردەکەوێت، Allow to complete the pairing (ڕێگە بدە بە تەواوکردنی جووتکردنەکە) هەڵبژێرە.
بۆ بەکارهێنانی ئەپڵیکەیشنی SmartThings، ئەم هەنگاوە سادانەی خوارەوە پەیڕەو بکە.
1) دڵنیابە لەوەی مۆبایل و تەلەفزیۆنەکەت بە هەمان تۆڕی Wi-Fiـەوە گرێدراون.
2) ئەپڵیکەیشنی SmartThings دابگرە بۆ سەر مۆبایلەکەت.
3) دوای دامەزراندن، ئەپەکە بکەوە و پەنجە بنێ بە Add Device (زیادکردنی ئامێر).
4) تەلەفزیۆنەکەت بە سکانکردنی کۆدێکی QR، دۆزینەوەی ئامێرە نزیکەکان، یان هەڵبژاردنی لە لیستی ئامێرە بەردەستەکان هەڵبژێرە.
5) کاتێک تەلەفزیۆنەکەت هەڵبژارد، کۆدێکی PIN لەسەر شاشەی تەلەفزیۆن دەردەکەوێت. PINـەکە لە ئەپڵیکەیشنی SmartThings لەسەر مۆبایلەکەت بنووسە.
کاتێک گرێدرا، هاوبەشکردنی ناوەڕۆکی مۆبایل لەسەر شاشە گەورەکە ئاسانە. لە ئەپەکەدا، بە سادەیی پەنجە بنێ بە پێڕست، پاشان Mirror screen (Smart View) (ئاوینەکردنی شاشە) هەڵبژێرە.
زیاتر بدۆزەوە لە تەلەفزیۆنی زیرەکی سامسۆنگ
* وێنەکان بە مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراون. ڕەنگە هەر تایبەتمەندییەکی ڕووکاری بەکارهێنەر یان دیزاین و ڕووخسار بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت بگۆڕێت. ڕەنگە ڕووکاری بەکارهێنەر بە گوێرەی ناوچە جیاوازبێت.
* ڕەنگە تایبەتمەندییە وردەکان بەپێی مۆدێل جیاوازبن، بۆیە سەیری لاپەڕەی وردەکاریی بەرهەم بکە بۆ زانیاریی زیاتر.
1. SmartThings: ڕەنگە تەکنەلۆژیا، کردارەکان و تایبەتمەندییە بەردەستەکان بەگوێرەی وڵات، دابینکەری خزمەتگوزاری، ژینگەی تۆڕ، یان بەرهەم جیاوازبن و دەکرێت بەبێ ئاگادارکردنەوە گۆڕانکاریان تێدا بکرێت. پێویستیی بە گرێدراوی Wi-Fi، بلووتووس یان تۆڕی دیکەی بێتەل و چوونەژوورەوەی Samsung Account هەیە. ئامێرە گرێدراوەکان بەجیا دەفرۆشرێن. ڕووکاری بەکارهێنەر دەکڕێت بەبێ ئاگادارکردنەوە بگۆڕدرێت.2. تێڕوانینەکانی ماڵەوە: ئامێرە پاڵپشتکراوەکان بریتین لە مۆبایلە زیرەکەکان و تابلێتەکانی Galaxy و تەلەفزیۆنە زیرەکەکانی Samsung، لەگەڵ ئەوەشدا پلان هەیە بۆ فراوانکردنی کۆمەڵەکە. لە تەمووزی 2025ـەوە، تایبەتمەندییەکانی پوختە و پێشنیارەکان لە ئێستادا تەنها لە ئەمریکا و کۆریای باشوور بەردەستە، بەڵام وردە وردە فراوانتر دەبن بۆ ناوچەکانی دیکە. لەسەر Android OS 11.0 و وەشانی بەرزتر یان iOS 16.0 و وەشانی بەرزتر پاڵپشتی دەکرێت، هەروەها لەسەر تەلەفزیۆنەکانی Samsungـی 2024 و مۆدێلەکانی دواتردا بەردەستە. رەنگە ئەم کردارە بەگوێرەی ئامێر بەردەست نەبێت. پێویستە تەلەفزیۆن و ئامێری مۆبایل گرێدرابن بە SmartThings بۆ بەکارهێنانی کارایی 3D Map View (دیمەنی نەخشەی 3D). بۆ زانینی لیستی ئامێرە پاڵپشتیکراوەکان بە وردەکارییەوە، سەردانی //partners.smartthings.com/supported-devices بکە.
3. Pet Care (چاودێریی ئاژەڵی ماڵی): بۆ وەرگرتنی ئاگانامە، پێویستە هەردوو تەلەفزیۆن و ئامێری مۆبایل لە ژێر هەمان Samsung Account تۆمارکرابن. هەستەوەری دەنگ لە مۆدێلەکانی Q8F و سەرەوە بەردەستە. پێویستە هەستەوەری دەنگ لە ئەپڵیکەیشنی SmartThings لەسەر تەلەفزیۆن یان مۆبایل چالاک بکرێت. تەلەفزیۆن تەنها کاتێک دەتوانێت دەنگی وەڕین بدۆزێتەوە کە تەلەفزیۆنەکە کوژابێتەوە. پێویستە تەلەفزیۆن بە سەرچاوەیەکی کارەباوە گرێدرابێت بۆ بەکارهێنانی ئەم تایبەتمەندییە.
4. ئاماژە گشتییەکان: * ڕەنگە ئەپ و خزمەتگوزارییەکان جیاوازبن و دەکرێت بەبێ ئاگادارکردنەوە بگۆڕدرێن. تەنها لەسەر مۆبایلەکانی Galaxy Watch4 و مۆدێلەکانی دواتر پاڵپشتی دەکرێت، و هەروەها لەسەر Wear OS 5 و وەشانی بەرزتر.
5. هاوبەشکردنی بیرگە: پێویستە هەریەک لە ئامێرێکان بە یەک Samsung Account تۆمارکرابن لەگەڵ ئەوەیدا کە دەبێت ڕێکخستنەکانی هاوبەشکردنی بیرگە، Wi-Fi و بلووتووس چالاک بن. هاوبەشکردنی بیرگە لەسەر مۆبایل و تابلێتە دیاریکراوەکانی Galaxy کە لە 2023 یان دواتر دەرچوون، و خاوەن One UI 7.0 و بەرزترن پاڵپشتی دەکرێت.
6. مۆدی AI Energy (وزە بە ژیریی دەستکرد): ڕەنگە ڕێژەی پاشەکەوتکردنی وزە بەپێی ناوچە، مۆدێل، قەبار، بارودۆخەکانی بینین، یان جۆری ناوەڕۆک جیاوازبێت. ئەو بەرهەمانەی کە لە مۆدی ئیکۆدا (Eco Mode) دەنێردرێن هەندێک کارایی AI Energy Modeـیان هەیە کە بە شێوازی پێشوەختە چالاککراون، بۆیە ڕەنگە ئاستی پاشەکەوتکردنی وزە بە داگیرساندنی AI Energy Mode کەمتر دەربکەوێت بە بەراورد بە مۆدی ستاندارد. مۆدی AI Energy (وزە بە ژیریی دەستکرد) لەگەڵ مۆدی یاری کارناکات. پاشەکەوتکردنەکانی وزە لەسەر بنەمای ئەنجامی تاقیکردنەوە ناوخۆییەکانە و ڕەنگە بەپێی ئەو ناوەڕۆکەی کە پیشاندەدرێت و ئاستەکانی ڕووناکی ژینگەی دەوروبەر جیاوازبێت.
7. +Samsung Daily: Samsung بەرپرسیار نییە لە هیچ خزمەتگوزارییەکی لایەنی سێیەم، هەروەها بەرپرسیار نییە لە هەر زیانێک یان لەدەستدانێک کە بە هۆی خزمەتگوزارییەکی لایەنی سێیەمەوە ڕوودەدات.
8. Karaoke: ئەم تایبەتمەندیە لە چین بەردەست نییە.
9. چاودێری ڕاهێنان: ئامێرە پاڵپشتیکراوەکان بریتین لە Galaxy Watch4 و مۆدێلی بەرزتر لەگەڵ مۆبایلی Galaxy (وەشانی One UI 4.1.1 و بەرزتر) لەگەڵ نوێترین وەشانی سۆفتوێر. پێویستە ئامێرەکان بە هەمان Samsung Account چووبنەژوورەوە. کاتژمێر و ئامێری مۆبایلەکەت لە نزیک شاشەکەت دابنێ بۆ بەکارهێنانی Workout Tracker (چاودێری ڕاهێنان)
10. Daily Board (بۆڕدی ڕۆژانە): ویجتە پاڵپشتیکراوەکان بەپێی ناوچەکان جیاوازن و دەکرێت بەبێ ئاگادارکردنەوە بگۆڕدرێن.