One UI Tizen

جیهانێک لە سەرگەرمی، گرێدراوی لە ناو ماڵی زیرەک
و ئەزموونی جیاوازی شێوازی ژیان بەدەستبهێنە — هەموویان لە تەلەفزیۆنە زیرەکەکەتدا یەکخراون
وە لەلایەن One UI Tizen1 بۆ تۆ دابینکراون.

ئەزموونی شاشەکەت تایبەتبمەندبکە

دیمەنی شاشەی سەرەکی One UI Tizen. ئایکۆنی جۆراوجۆر بۆ پلاتفۆرمە جیاوازەکان و خزمەتگوزارییەکانی پەخشکردن وەک SmartThings، Samsung TV Plus، Live TV و Netflix و ئەوانی تر تیشکی خراوەتە سەر. دواتر، دیمەنەکە بەرەو خوارەوە سکڕۆڵدەکرێت بۆ پیشاندانی تەواوی پەڕەی ماڵەوە لەگەڵ هەڵبژاردنی ناوەڕۆکی جیاواز، لەوانە پێشنیارەکانی باشترین 10 زنجیرە و ژانرا باوەکان.

One UI Tizen

One UI Tizen1 ئەزموونێکی شاشەی تایبەت بەخۆت پێشکەشدەکات.
لەگەڵ Samsung Tizen OS، هەموو تایبەتمەندییە نوێیە داهێنەرەکانی Samsung پێشکەشدەکات.
هەروەها ئەزموونەکەت لەلایەن ئاسایشی Samsung Knox 7 لە سەرانسەری ئامێرەکانی SmartThings پارێزراوە.
لەگەڵ ئەوەشدا، One UI Tizen پاڵپشتی لە نوێکردنەوەی Tizen OS دەکات بۆ ماوەی 7 ساڵی داهاتوو2.

چێژ وەربگرە لە 7 ساڵ
ئەزموونی نوێی تەلەفزیۆن
بە بێبەرامبەر

One UI Tizen

باجێکی کانزایی دەقێکی تۆخی ‘7 ساڵ نوێکردنەوەی سیستەمی کارپێکردن بە بێبەرامبەر’ پیشاندەدات.

باشترینی سەرگەرمییەکانی تەلەفزیۆن

توانای دەسپێگەیشتنی دەستبەجێ بە بەناوبانگترین
خزمەتگوزارییەکانی پەخشکردن

تەلەفزیۆنە زیرەکەکانی Samsung لەگەڵ بەناوبانگترین ئەپەکانی پەخشکردنی 5 وەک Netflix و YouTube دێت. تەنها تەلەفزیۆنە نوێیەکەت دابگیرسێنە و ڕاستەوخۆ بچۆ ناو ناوەرۆکی دڵخوازت.

SmartThings ئەنجام بدە!

SmartThings

ئامێرەکانی ماڵەوەت باشتر بکە بۆ شێوازێکی ژیانی زیرەک کە بە گوێرەی پێداویستییەکانت بێت. بە IoTـی ناوەکی لە تەلەفزیۆنە زیرەکەکانی Samsung، دەتوانیت ئامێرە گونجاوەکانی SmartThings6 ببەستیتەوە و چێژ لە ماڵێکی زیرەکی تایبەت وەربگریت کە ژیانی ڕۆژانەت ئاسان دەکات.

نهێنییەکانت. پارێزراون.

Samsung Knox Security

نهێنییەکانت لەسەر تەلەفزیۆنەکانی Samsung پارێزراون. داتا هەستیارەکانی وەک وشەی نهێنی پارێزراون، ئامێرە گرێدراوەکانی IoT چاودێری دەکرێن و ئەپ و سایتە زیانبەخشەکان بە شێوەیەکی خۆکار بلۆک دەکرێن. لەگەڵ ئەوەشدا تیمی ئاسایشی Samsung یارمەتی سەلامەتی تەلەفزیۆنەکەت دەدات بە نوێکارییە بەردەوامەکان.7

بە مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراوە. سنووردارە بۆ چەند کۆدێکی PIN یان وشەی نهێنی. کارەکتەری ئەنیمەیتکراوی G-nusmas پڕۆفایلی خۆی لە Samsung TV هەڵدەبژێرێت و ژمارەی PINـی خۆی لێدەدات. وشەی نهێنی و داتاکانت؟ نیگەران مەبە!! لەلایەن ئاسایشی فرە-چینەوە پارێزراون. تەنها کاتێک پاڵپشتی لە پاراستنی زانیاری و بەکۆدکردن دەکات کە ئامێرەکان لە ڕێگەی SmartThingsـەوە بە Samsung TV گرێدراون. تەلەفزیۆن بە لۆگۆی Knox Securityـەوە بۆ ئامێرەکانی وەک سەلاجە، گسکی کارەبایی ڕۆبۆتی، فڕن، سپلیت و جلشۆر گرێدراوە بۆ پشاندانی ئاسایشی ماڵی زیرەک. بلۆککەری ماڵپەڕەکانی Phishing زانیاری چوونەژوورەوەت دەپارێزێت. نوێکردنەوەی سۆفتوێری ئاسایشی بۆ ماوەی لانیکەم سێ ساڵ لە خستنەبازاڕی بەرهەمەوە گەرەنتیکراوە. تازەترین نوێکردنەوەی ئاسایشی سۆفتوێر پێویستە. Samsung Knox Security بە بەردەوامی نوێدەکرێتەوە. تەلەفزیۆنەکانی Samsung لەلایەن Samsung Knoxـەوە پارێزراون.

تەلەفزیۆنە زیرەکەکان بدۆزەوە

  • تێڕوانینی گشتی

  • قەبارەی شاشە

  • نرخی دەستپێک

  • ڕەها، لە سەرووی هەمووان
  • 98/85/75/65/55
  • ‎‎7,975,000 د.ع‎‎
  • ڕەنگی ڕەشی بێسنوور لەگەڵ ڕوونمای خۆ-ڕووناککەرەوە
  • 83/77/65/55
  • ‎‎2,247,000 د.ع‎‎
  • پێشكەوتووترین ئەزموونی 4Kـی ئێمە
  • 85/75/65/55/50/43
  • ‎927,000 د.ع‎‎
  • ڕەنگی ناوازە و ڕەونەقدادر
  • 98/85/75/65/55/50/43/32
  • ‎‎927,000 د.ع‎‎
  • گالەری هونەریی کەسیی
  • 85/75/65/55/50/43/32
  • ‎‎2,799,000 د.ع‎‎

پرسیارە باوەکان:
هەموو شتێک دەربارەی One UI Tizen

  • Tizen OS چییە؟

    Tizen سیستەمێکی وەگەڕخەڕی سەربنەمای Linux (OS)ـە کە هێز بە هەموو تەلەفزیۆنە زیرەکەکانی Samsung دەدات. وەک پلاتفۆرمێکی سەرچاوەکراوە، Tizen OS ڕێگە بە پەرەپێدەران دەدات ئەپەکان نەک تەنها بۆ تەلەفزیۆنە زیرەکەکان دروستبکەن بەڵکو بۆ ئامێرە گرێدراوەکانی تری وەک مۆبایلە زیرەکەکان، ئامێرەکانی ناوماڵ و مۆنیتەرەکانیش.

    تەلەفزیۆنە زیرەکەکانی Samsung لەگەڵ Tizen OS نوێترین تایبەتمەندی داهێنەرانەی Samsung پێشکەشدەکەن. ئەم تەلەفزیۆنانە زیاترن لە تەنها بۆ سەیرکردنی بەرنامەکان و کۆمەڵێک تایبەتمەندی نآوەکی تێدایە بۆپەخشکردن، یاریکردن، هاوبەشیکردن و شتی تر. هەروەها دەتوانیت بە SmartThingsـەوە گرێی بدەیت بۆ باشترکردنی ماڵە زیرەکەکەت، دەوڵەمەندکردنی شێوازی ژیانت و لەئامێزگرتنی ئاستێکی نوێ لە ئاسوودەیی. ئەزموونەکەت لەلایەن ئاسایشی Samsung Knox لە سەرانسەری ئامێرەکانی SmartThings پارێزراوە.
  • Samsung ئێستا نوێکردنەوەی بێبەرامبەری Tizen OS بۆ ماوەی 7 ساڵ لە ساڵی خستنەبازاڕی بەرهەمەکەوە لەسەر تەلەفزیۆنەکانی دابیندەکات.

    بۆ پشکنینی وەشانی ئێستای سیستمی کارپێکردنی Samsung TVـەکەت و نوێکردنەوەی بۆ نوێترین وەشانی بەردەست، چەند شێوازێکی جیاواز هەیە کە دەتوانیت بەکاریبهێنیت.
    دەتوانیت تەلەفزیۆنەکەت ڕێکبخەیت بۆ نوێکردنەوەی خۆکار کاتێک وەشانێکی نوێی Tizen OS بڵاو دەکرێتەوە. ئەگەر حەز دەکەیت بە دەستی نوێی بکەیتەوە، دەتوانیت بە دوو ڕێگا ئەنجامی بدەیت — یان لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە یان بە بەکارهێنانی USB.
    بۆ زانیاری زیاتر لەسەر هەر شێوازێک، تکایە سەیری خوارەوە بکە.

    <چالاککردنی نوێکارییە خۆکارەکان>
    1. بڕۆ بۆ ڕێکخستەنەکان، پاشان All settings (هەموو ڕێکخستنەکان) هەڵبژێرە، و پاشان Support (پاڵپشتی) هەڵبژێرە.
    2. Software Update (نوێکردنەوەی سۆفتوێر) هەڵبژێرە.
    3. بژاردەی Auto Update (نوێکردنەوەی خۆکار) هەڵبژێرە بۆ چالاککردنی. دووبارە هەڵبژاردنی ڕێکخستنەکان دەکوژێنێتەوە.

    <داگرتنی نوێکردنەوەکان لە ئینتەرنێتەوە>
    1. بڕۆ بۆ ڕێکخستەنەکان، پاشان All settings (هەموو ڕێکخستنەکان) هەڵبژێرە، و پاشان Support (پاڵپشتی) هەڵبژێرە.
    2. Software Update (نوێکردنەوەی سۆفتوێر) هەڵبژێرە، و پاشان Update Now (ئێستا نوێ بکەرەوە) هەڵبژێرە.
    3. دوایین نوێکارییەکان دادەگیرێن و دادەمەزرێنرێن. بەزۆری نوێکردنەوە چەند خولەکێک دەخایەنێت. دڵنیابە لەوەی تەلەفزیۆنەکە ناکوژێنیتەوە تاوەکو نوێکردنەوەکە تەواو دەبێت. کاتێک نوێکردنەوەکە تەواو بوو، تەلەفزیۆنەکەت خۆکارانە دەستپێدەکاتەوە. ئەگەر هیچ نوێکردنەوەیەک بەردەست نەبوو، ‘OK’ هەڵبژێرە بۆ دەرچوون.

    <نوێکردنەوە بە بەکارهێنانی USB>
    1. سەردانی Samsung Download Center (سەنتەری داگرتنی Samsung) بکە و نوێکردنەوەی مۆدێلی تایبەتی خۆت دابگرە.
    2. فایلە داگیراوەکە بکەوە و هەموو فایلەکان کۆپی بکە یان بیانگوازەرەوە بۆ ناو USBـیەک.
    3. USBـەکە ببەستەوە بە دەرچەی USB لەسەر تەلەفزیۆنەکەت.
    4. بڕۆ بۆ ڕێکخستەنەکان، پاشان All settings (هەموو ڕێکخستنەکان) هەڵبژێرە، و پاشان Support (پاڵپشتی) هەڵبژێرە.
    5. Software Update (نوێکردنەوەی سۆفتوێر) هەڵبژێرە، Update Now (ئێستا نوێ بکەرەوە) دەستنیشان بکە، و پاشان Yes (بەڵێ) هەڵبژێرە ئەگەر داواکرا.
  • ئەو بەکارهێنەرانەی تەلەفزیۆنەکانی Samsung دەکڕن بۆ ماوەی 7 ساڵ لە ساڵی خستنەبازاڕی بەرهەمەکەوە بەرزکردنەوەی One UI Tizen بێبەرامبەر وەردەگرن. ئەمانە بەسەر ئەو تەلەفزیۆنانەدا جێبەجێ دەکرێن کە لە 2023 بەدواوە بڵاوکراونەتەوە، و تایبەتمەندی نوێ و نوێکردنەوەی بۆ ئەوانەی بەردەست لەخۆ دەگرێت. ڕەنگە بەردەستبوون بەگوێرەی مۆدێل و ناوچە جیاوازبێت.
  • لەگەڵ بەرزکردنەوەی سیستەمی کارپێکردنی 7 ساڵ، نوێترین وەشانی سیستەمی کارپێکردنی Samsung TV بێبەرامبەر وەردەگریت، لەگەڵ تایبەتمەندی نوێ و پەرەپێدانی ڕووکاری بەکارهێنەر، ئەپەکان، ژیریی دەستکرد، ئاسایش و زیاتر — هەمووی لە ڕێگەی نوێکاری ئۆنلاینەوە. ڕەنگە ئەو تایبەتمەندییانەی کە لە ڕێگەی نوێکردنەوە پێشکەشدەکرێن بەپێی مۆدێل، ناوچە، ساڵی خستنەبازاڕی بەرهەم و هۆکارەکانی تر جیاوازبن.
  • بەرزکردنەوەکان پاڵپشتی تایبەتمەندی نوێ دەکەن و کردارەکانی ئێستای Samsung TV بەهێز دەکەن، بەکارهێنانیان ئاسانتر و چێژبەخشتر دەکات.
  • بە هۆی تایبەتمەندییەکانی هاردوێر، بەرزکردنەوەی 7 ساڵەی سیستەمی وەگەڕخەڕ تەنها بۆ ئەو تەلەفزیۆنانەی Samsung جێبەجێ دەکرێت کە لە دوای ساڵی 2023 دەرچوون. بەم پێیە، ڕەنگە پاڵپشتی بە گوێرەی مۆدێل، ناوچە، ساڵی خستنەبازاڕی بەرهەم و هۆکارەکانی تر جیاوازبێت.
  • ئەگەر تەلەفزیۆنێکی ژیریی دەستکردی 2024 بکڕیت، پشتیوانی تا 7 ساڵ لە ساڵی 2024ـەوە بەردەوام دەبێت. ئەمە بە واتای ئەوەیە کە بەرزکردنەوەکان تا ساڵی 2030 دابیندەکرێن. دەتوانیت چێژ لەو تایبەتمەندییانە کە لەلایەن نوێترین سیستەمی وەگەڕخەڕەوە کە لەو ماوەیەدا ئەگەری هەیە دابینبکرێن وەربگریت. لەگەڵ ئەوەشدا، ڕەنگە هەندێک تایبەتمەندی یان کردارەکان بۆ هەندێک مۆدێل بەردەست نەبن بەهۆی سنوورداربوونی هاردوێر.
  • دەتوانیت تەنها بە چەند هەنگاوێکی سادە ئەپەکان لەسەر Samsung TV دابگریت و دابمەزرێنیت.

    1. دوگمەی لاپەڕەی سەرەکی لەسەر ڕیمۆتەکەت دابگرە.
    2. بڕۆ و ئایکۆنی "گەڕان" لەلای چەپ دەستنیشان بکە.
    3. ناوی ئەو ئەپە بنووسە کە دەتەوێت دایبگریت و لە ئەنجامەکانی گەڕان هەڵیبژێرە.
    4. Install (دامەزراندن) هەڵبژێرە بۆ دەستپێکردنی پڕۆسەی دامەزراندن.
    5. پاش دامەزراندن، "Add to Home (زیادکردن بۆ لاپەڕێی سەرەکی)" لە لای ڕاست هەڵبژێرە بۆ زیادکردنی ئەپەکە بۆ شاشەی سەرەکی. پاشان دووبارە دوگمەی ماڵەوە دابگرە، ئەپەکە لە ژێر "Downloaded App (ئەپی داگیراو)" بدۆزەرەوە و هەڵیبژێرە بۆ کردنەوەی.
  • ئەپی YouTube دەتوانرێت لەسەر تەلەفزیۆنە زیرەکەکانی Samsung کە پاڵپشتی لە YouTube دەکەن بدۆزرێتەوە.

    1. تەلەفزیۆنە زیرەکەکەت بە تۆڕی ئینتەرنێتی ماڵەوە گرێبدە.
    2. ئەپی YouTube لە شاشەی سەرەکیتەوە بکەوە یان دوگمەی [YouTube] لەسەر ڕیمۆتەکەت دابگرە.
    (تێبینی: ڕەنگە بەردەستبوونی دوگمەی [YouTube] بەپێی وڵات جیاوازبێت.)
    3. بچۆ ژوورەوە بۆ هەژماری YouTubeـی خۆت.
    4. بڕۆ بۆ ئەو ڤیدیۆیانەی دەتەوێت لەسەر YouTube سەیری بکەیت و هەڵیانبژێرە.
  • ئەپی Netflix دەتوانرێت لەسەر تەلەفزیۆنە زیرەکەکانی Samsung کە پاڵپشتی لە Netflix دەکەن بدۆزرێتەوە.

    1. تەلەفزیۆنە زیرەکەکەت بە تۆڕی ئینتەرنێتی ماڵەوە گرێبدە.
    2. ئەپی Netflix لە شاشەی سەرەکیتەوە بکەوە یان دوگمەی [NETFLIX] لەسەر ڕیمۆتەکەت دابگرە.
    (تێبینی: بەردەستبوونی دوگمەی [NETFLIX] لەوانەیە بەپێی وڵات جیاوازبێت.)
    3. بچۆ ژوورەوە بۆ هەژماری Netflixـی خۆت.
    4. بڕۆ بۆ ئەو فیلم یان بەرنامانەی دەتەوێت لە Netflix سەیری بکەیت و هەڵیانبژێرە.
  • ئەپی +Disney دەتوانرێت لەسەر تەلەفزیۆنە زیرەکەکانی Samsung کە پاڵپشتی لە +Disney دەکەن بدۆزرێتەوە.

    1. تەلەفزیۆنە زیرەکەکەت بە تۆڕی ئینتەرنێتی ماڵەوە گرێبدە.
    2. ئەپی +Disney لە شاشەی سەرەکیت بکەوە.
    3. بچۆ ژوورەوە بۆ هەژماری +Disneyـی خۆت.
    4. بڕۆ و ئەو فیلم یان بەرنامانە دەستنیشانبکە کە دەتەوێت لە +Disney سەیری بکەیت.
  • هەندێک ئەپ، وەک Netflix و YouTube، کرداری پەخشکردنی ناوەکی شاشەیان هەیە کە ئاسانکاری دەکات بۆ ئەوەی ئەو شتانەی سەیری دەکەیت لە نێوان ئامێری مۆبایلەکەت و تەلەفزیۆنەکەتدا هاوبەش بکەیت.8

    1. ئامێرە مۆبایلەکەت و تەلەفزیۆنەکەت بە هەمان تۆڕی Wi-Fiـەوە گرێبدە.
    2. دڵنیابە لەوەی هەردوو ئامێری مۆبایل و تەلەفزیۆنەکەت ئەو ئەپەیان هەیە کە دەتەوێت بەکاریبهێنیت بۆ پەخشکردنی شاشە.
    3. بچۆژوورەوە یان هەژمارێک دروستبکە. بچۆژوورەوە بۆ هەمان هەژمار لەسەر هەردوو ئامێری مۆبایل و تەلەفزیۆنەکەت.
    4. ئەو ناوەرۆکە کە دەتەوێت سەیری بکەیت لەڕێگەی ئامێرە مۆبایلەکەتەوە بکەوە.
    5. پەنجە بنێ بە ئایکۆنی پەخشکردن.
    (تێبینی: شوێنی ئایکۆنی پەخشکردن بە گوێرەی ئەو ئەپەی بەکاریدەهێنیت و ئاراستەی مۆبایلەکەت جیاوازە.)
    6. تەلەفزیۆنەکەت هەڵبژێرە بۆ سەیرکردنی ناوەرۆکە لەسەری.
دەروازەی تۆ بەڕووی جیهانی Samsung

بۆ دەستگەیشتن بە Smart Hub پێویستیت بە Samsung Account هەیە. Smart Hub خزمەتگوزارییەکی سەر تۆڕی ئێمەیە کە کۆمەڵێك ئەپی (وەك ئەپەکانی خزمەتگوزارییە پەخشییەکان) لەخۆدەگرێت لەپاڵ تایبەتمەندییە زیرەکەکانی تری بەردەست لەڕێگەی ئامیرەکەتەوە.

لەگەڵ چوونەژوورەوە بۆ نێو Samsung Account کۆمەڵێک سوودی جۆراوجۆر وەردەگریت.

باشترین ئەپەکانت بۆ دابیندەکات
سەدان ئەپ بەردەستن بۆ داگرتنی بێبەرامبەر و نوێکردنەوەی خۆکار.

هەژمارەکەت ڕاستەوخۆ لە مۆبایلە Galaxyـەکەتەوە گرێبدە و یەکسەر چێژ لە ئەزموونی تەلەفزیۆن وەربگرە.
کاتێک چووبیتەژوورەوە، بەئاسانی لەڕێگای مۆبایلەوە گرێدەدرێت و چیتر پێویستت بە ڕێکخستنی زیادەی ئەپەکان نییە لەگەڵ تایبەتمەندی پاشەکەوتکردنی داتاکان.
* لیست و ڕیزبەندیی ئەپە داگیراوەکان دەگەڕێتەوە باری پێشوو.

ژیانی ڕۆژانەی زیرەک، Bixby9
داوا لە Bixby بکە بۆئەوەی هەندێک شتت بۆ پێشنیاربکات، گەڕانێکی خێرات بۆ ئەنجامبدات یان کۆنتڕۆڵی ئامێرە گرێدراوەکانت بۆ بکات.
تەنها پێویستە بڵێیت ”Hi, Bixby“ و خۆی دێتە سەر شاشەکەت.


* وێنەکان بە مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراون. ڕەنگە هەر تایبەتمەندییەکی ڕووکاری بەکارهێنەر یان دیزاین و ڕووخسار بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت بگۆڕێت. ڕەنگە ڕووکاری بەکارهێنەر بە گوێرەی ناوچە جیاوازبێت.
* ڕەنگە تایبەتمەندییە وردەکان بەپێی مۆدێل جیاوازبن، بۆیە سەیری لاپەڕەی وردەکاریی بەرهەم بکە بۆ زانیاریی زیاتر.


1. One UI Tizen: ڕەنگە خزمەتگوزاریەکانی ناوەڕۆک بەگوێرەی ناوچەكان جیاوازبێت و دەکرێت بەبێ ئاگادارکردنەوە بگۆڕدرێن. لە پێش بەکارهێنان، دەربڕینی ڕەزامەندی لەسەر مەرج و ڕێساکان و سیاسەتی نهێنیپارێزیی Smart Hub پێویستە. هەندێک لە ناوەڕۆک و خزمەتگوزارییەکان پێویستییان بە خۆتۆمارکردن و بەشداربوون هەیە. پێویستی بە Samsung Account هەیە.
2. نوێکردنەوەی سیستەمی کارپێکردنی Tizen بۆ ئەو بەرهەمانەی کە لە ساڵی 2023ـەوە بڵاوکراونەتەوە بەردەستە و بۆ ماوەی 7 ساڵ پاڵپشتی دەکرێت لە ساڵی بڵاوکردنەوەی بەرهەمەکانەوە. تکایە ئاگاداربە کە نوێکردنەوەکە کارایی هاردوێر، تایبەتمەندییەکان یان خۆڕاگری ناگرێتەوە. ڕەنگە ئەو تایبەتمەندییانەی کە لە ڕێگەی نوێکردنەوە پێشکەشدەکرێن بەپێی مۆدێل، ناوچە، ساڵی خستنەبازاڕی بەرهەم و هۆکارەکانی تر جیاوازبن.
3. Samsung TV Plus: ڕەنگە کەناڵەکان بەپێی وڵات جیاوازبن و بەبێ ئاگادارکردنەوە بگۆڕێن. ڕەنگە ئامێرە پاڵپشتیکراوەکانی Samsung بەپێی وڵات جیاوازبن. پێویستی بە Samsung Account هەیە. ڕووکاری بەکارهێنەر دەکڕێت بەبێ ئاگادارکردنەوە بگۆڕدرێت. ڕەنگە ڕیکلامەکان لەسەر Samsung TV Plus دەربکەون. لە 2016ـەوە بێبەرامبەر لەسەر تەلەفزیۆنە زیرەکەکانی Samsung بەردەستە.
4. بەشداربوونی بە پارە پێویستە بۆ ئەوەی چێژ لە هەموو کارە هونەرییەکانی Art Store (فرۆشگای هونەر) ببینیت.
5. ڕەنگە خزمەتگوزاریەکانی ناوەڕۆک بەگوێرەی ناوچەكان جیاوازبێت و دەکرێت بەبێ ئاگادارکردنەوە بگۆڕدرێن. لە پێش بەکارهێنان، دەربڕینی ڕەزامەندی لەسەر مەرج و ڕێساکان و سیاسەتی نهێنیپارێزیی Smart Hub پێویستە. هەندێک لە ناوەڕۆک و خزمەتگوزارییەکان پێویستییان بە خۆتۆمارکردن و بەشداربوون هەیە. پێویستی بە Samsung Account هەیە.
6. SmartThings: ڕەنگە تەکنەلۆژیا، کردارەکان و تایبەتمەندییە بەردەستەکان بەگوێرەی وڵات، دابینکەری خزمەتگوزاری، ژینگەی تۆڕ، یان بەرهەم جیاوازبن و دەکرێت بەبێ ئاگادارکردنەوە گۆڕانکاریان تێدا بکرێت. پێویستیی بە گرێدراوی Wi-Fi، بلووتووس یان تۆڕی دیکەی بێتەل و چوونەژوورەوەی Samsung Account هەیە. ئامێرە گرێدراوەکان بەجیا دەفرۆشرێن. ڕووکاری بەکارهێنەر دەکڕێت بەبێ ئاگادارکردنەوە بگۆڕدرێت.7. Samsung Knox Security: Samsung Knox Security ئەو تەلەفزیۆنانەی سامسۆنگ دەگرێتەوە کە بە ®Tizen کاردەکەن، کە لە ساڵی 2015ـەوە خراونەتە بازاڕەوە. تازەترین نوێکردنەوەی ئاسایشی سۆفتوێر پێویستە.
8. پێویستی بە چوونەژووری Samsung Account هەیە.