Samsung Cloud


فەزای سەلامەت بۆ داتاکانتان

ئامێرەکانت پڕن لە یادگاری کە ناتەوێت لەدەستی بدەیت.
وێنەکانی پشووەکانت، گرتە ڤیدیۆییەکانی کۆنسێرتەکانت، فایلە گرنگەکانی کارەکانت و زۆر شتی تر، لە یەک شوێنی سەلامەتدا هەڵبگرە.
Samsung Cloud بەڕێوەبردنی فایلەکان ئاسان دەکات بۆ ئەوەی بتوانیت بە ئاسانی دەستت بگات بە زانیارییەکان لە مۆبایلەکەت، یان تابلێتەکەتەوە، پاشەکەوتی بکەیت و بیگەڕێنیتەوە.

ڕێگای ئاسان گەڕانەوە بۆ "ڕێگای تۆ"


شتەکان بەو شێوەیە بهێڵەرەوە کە تۆ دەتەوێت. تەنانەت ئەگەر مۆبایلەکەت بەرز بکەیتەوە یان ڕێست بکەیتەوە، دەستبەجێ بگەڕێوە بۆ ئاسوودەیی ماڵەوە.
Samsung Cloud ڕێکخستنەکان و شێوازەکان و ئەپەکانت دەهێڵێتەوە، چۆن بیرت هێناونەتەوە و بە شێوەیەکی بێ کێشە داتاکانت لە سەرانسەری ئامێرەکانی سامسۆنگدا دەگەڕێنێتەوە.


Samsung Cloud و OneDriveپێکەوە دێن

هاوکاتکردنی گەلەری Samsung Cloud بە هاوکاری لەگەڵ Microsoft OneDrive بۆتان دەهێنرێت.
ئەکاونتەکانی سامسۆنگ و مایکرۆسۆفت بەیەکەوە ببەستەوە و چێژ لە هەموو کارایی و سوودەکانی Microsoft OneDrive وەربگرە.

* زانیاری زیاتر لە لاپەڕەی پرسیارە بەردەوامەکان بەردەستە.

دەستپێکردنی هاوکاتکردنی گەلەری بە Microsoft OneDrive

  • * ڕەنگە ئەم تایبەتمەندییە پشتگیری نەکرێت بەپێی تایبەتمەندی مۆدێلەکە.
  • * ڕەنگە ئەم تایبەتمەندییە بەپێی وڵات یان ئۆپەراتۆری مۆبایل بەردەست نەبێت.

دەستپێکردن ئاسانە


خۆکارانە بکە کە دەتەوێت چیت لە Samsung Cloudد هەڵیبگریت، ئەوەی دەتەوێت پاشەکەوت بکرێت، هەروەها چی لە پاشەکەوتەوە بگەڕێنیتەوە ئەگەر پێویست بوو.
بۆ دەستپێکردن بچۆ بۆ مینیوی ڕێکخستنەکان لە ئامێری سامسۆنگەکەت.

* دەستڕاگەیشتن بەSamsung Cloud و بەردەستبوونی تایبەتمەندییەکان ڕەنگە جیاواز بێت بەپێی ئامێر، سیستەمی کارپێکردن و/یان وڵات.

ڕێکخستنەکانی Samsung Cloud

پاشەکەوت و گەڕاندنەوە، هاوکاتکردن

پاشەکەوتکردنی کاتی لەسەر بیرگەی هەوری

ڕێگای نوێی گواستنەوەی داتاکانت،
بە وێنە، ڤیدیۆ و فایلە تایبەتەکانتەوە


پاشەکەوتکردنی کاتی لەسەر بیرگەی هەوری بەکاربهێنە بۆ ئەوەی زانیارییەکانت لە کاتی چاککردنەوەی مۆبایلە زیرەکەکەتدا بە سەلامەتی هەڵبگریت، یان بۆ گواستنەوەی خێرا و ئاسانی داتا بۆ ئامێرە نوێیەکان بەکاریبهێنە. تەنها پێویستە داتاکانت لەسەر بیرگەی هەوری باربکەیت، کە لەوێ سەلامەت و پارێزراو دەبن، و لە هەر کاتێکدا پێش بەرواری بەسەرچوونەکەی لەسەر ئامێری مەبەست دایبگرەوە. لە وێنە، ڤیدیۆ و تێبینییەکانەوە تا ژمارەکانی پەیوەندی، ڕووداو و بۆنەکانی ناو ساڵنامە و ڕێکخستنەکانی ئامێر، و تەنانەت فایلە نهێنییەکانی ناو فۆڵدەرە پارێزراوەکەت (Secure Folder)، پاشەکەوتکردنی کاتی لەسەر بیرگەی هەوری ئەو شتانە دەگرێتەوە کە بۆ تۆ گرنگن.

  • * بەردەستبوونی ئەم تایبەتمەندییە بەپێی وڵات، ئۆپەراتۆری مۆبایل یان تایبەتمەندی مۆدێل دەگۆڕدرێت.
  • * بۆ زانیاری زیاتر تکایە سەیری پرسیارە باوەکان بکە. بکە.

بەم شێوەیە تاقی بکەرەوە

  • * Settings (ڕێکخستنەکان) > Battery and device care (چاودێریی پاتری و ئامێر) > Maintenance mode (مۆدی چاککردنەوە)
  • * وێنەکانی شاشە بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراون. ڕەنگە ڕووکاری بەکارهێنەری ڕاستەقینە جیاوازبێت.
  • * Settings (ڕێکخستنەکان) > Battery and device care (چاودێریی پاتری و ئامێر) > Maintenance mode (مۆدی چاککردنەوە)
  • * وێنەکانی شاشە بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراون. ڕەنگە ڕووکاری بەکارهێنەری ڕاستەقینە جیاوازبێت.
 

Galaxy S23 Ultra

دیمەنی دواوە و پێشەوەی مۆبایلێکی زیرەکی Galaxy S23 Ultra. دیمەنی دواوە و پێشەوەی مۆبایلێکی زیرەکی Galaxy S23 Ultra.
 

ئەپ و خزمەتگوزارییەکان

مۆبایلی زیرەکی Galaxy چەندین ئایکۆنی جیاوازی ئەپ و خزمەتگوزارییەکان پیشان دەدات. لە هەردوو لای مۆبایلە زیرەکەکەدا، کەسەکان دەبینرێن کە ئامێرەکانی Galaxy بەکاردەهێنن و بە دۆخێکی پەیوەست بە ئەپ و خزمەتگوزارییەکانی Galaxy. مۆبایلی زیرەکی Galaxy چەندین ئایکۆنی جیاوازی ئەپ و خزمەتگوزارییەکان پیشان دەدات. لە هەردوو لای مۆبایلە زیرەکەکەدا، کەسەکان دەبینرێن کە ئامێرەکانی Galaxy بەکاردەهێنن و بە دۆخێکی پەیوەست بە ئەپ و خزمەتگوزارییەکانی Galaxy.

* وێنەی ئامێر و شاشە کە بۆ مەبەستی وێناکردن ھاوشێوە کراوە.