Smart switch

داتا بگوازەوە
خێرا و سانا
لەڕێگای Smart Switchـەوە

ناوەڕۆکی سەر مۆبایل یان تابلێتەکەی پێشووت – وێنەکان، Contacts، ڕووداو و بۆنەکانی ڕۆژژمێر، تێبینیەکان، ڕێکخستنەکانی ئامێرەکە
و زیاتریش – لەگەڵت دەمێنێتەوە کاتێک لە iPhone یان ئامێرەکانی ترەوە دەگۆڕیت بۆ Galaxy نوێت.

کۆمەڵێک ئایکۆنی ئەپی جۆراوجۆر لەسەر مۆبایلێکی زیرەکی کۆن نیشاندراون. ئایکۆنەکان لە شاشەکەوە دەردەکەون و بۆ لای ڕاست دەفڕن، بەرەو Galaxy Flip5ـێك دەڕۆن کە بۆ لایەک سووڕاوەتەوە و نیوە کراوەتەوە. Galaxy Flip5ـەکە ئایکۆنەکان وەردەگرێتە ژوورەوە و دادەخرێت. ئینجا Galaxy Flip5ـەکە ڕوودەکاتە پێشەوە و دەکرێتەوە، پڕۆسەی گواستنەوەی داتا لەسەر شاشەکەی نیشاندەدات. نیشانیدەدات کە زیاتر لە چوار هەزار وێنە دەگوازرێتەوە، لەگەڵ بازنەیەکی بارکردندا کە ڕێژەی گواستنەوەکە نیشاندەدات تا دەگاتە %100. لە سەرەوە، دەقێك نیشاندراوە کە دەڵێت مۆبایلەکانت لەیەکترەوە نزیک ڕابگرە تا بە گرێدراوی بمێننەوە، لە خوارەوەش، بە مەبەستی بیرهێنانەوە دەقێك نووسراوە کە دەڵێت ڕوونماکە بە پێکراوی بهێڵەرەوە. لە کۆتاییدا، مۆبایلە زیرەکە کۆنەکە و Galaxy Flip5ـە نوێکە بەیەکەوە دەردەکەون. کۆمەڵێک ئایکۆنی ئەپی جۆراوجۆر لە مۆبایلە زیرەکە کۆنەکەوە دەردەکەون و دەخرێنە نێو Galaxy Flip5ـەکە. ئایکۆنی ئەپی Smart Switch لەسەر شاشەی Galaxy Flip5ـەکە دەردەکەوێت.

* ڕەنگە ئەو داتایەی کە دەتوانرێت بگوازرێتەوە بەپێی وەشانی سیستەمی وەگەڕخەڕی ئامێرەکە (Android یان iOS)، و/یان بژاردەی گرێدراوی بگۆڕێت.

بۆچی Samsung Smart Switch؟

Smart Switch ئاسانکاری دەکات بۆ گواستنەوەی جۆرە جیاوازەکانی داتا بۆ Galaxyـە نوێیەکەت، جا چ لە iPhone یان ئامێرێکی تری Androidـەوە بگۆڕیت.

داتا لە سیستەمی وەگەڕخەڕێکی جیاوازەوە بگوازەوە

لە لای چەپ دوو مۆبایلی زیرەک و تابلێتێك دەبیندرێن. لە لای ڕاست مۆبایلێکی Galaxy دەبیندرێت کە لەڕێگای Smart Switchـەوە داتا وەردەگرێت. لە ناوەڕاستدا ئایکۆنێک لە شێوەی تیر بەرچاودەکەوێت کە ئاماژەیە بۆئەوەی داتاکە لە ئامێرە کۆنەکانەوە دەگوازرێتەوە بۆ Galaxy نوێ. لە لای چەپ دوو مۆبایلی زیرەک و تابلێتێك دەبیندرێن. لە لای ڕاست مۆبایلێکی Galaxy دەبیندرێت کە لەڕێگای Smart Switchـەوە داتا وەردەگرێت. لە ناوەڕاستدا ئایکۆنێک لە شێوەی تیر بەرچاودەکەوێت کە ئاماژەیە بۆئەوەی داتاکە لە ئامێرە کۆنەکانەوە دەگوازرێتەوە بۆ Galaxy نوێ.

بەبێ گوێدانە ئەوەی کە ئایا لە iPhoneـەوە دەگۆڕیت بۆ Galaxy، یان لە ئامێرێکی تری Galaxy یان Androidـەوە، ئەو زانیارییەی کە گرنگە بەلاتەوە ئێستا دەتوانرێت بە ئاسانی بهێنرێتە سەر Galaxyـە نوێیەکەت.

* لە بەشی پرسیارە باوەکان سەیری ئەو مەرجە تەکنیکییانە بکە کە پێویستە لە ئامێرێکدا هەبێت بۆئەوەی لەگەڵ Smart Switchـدا بگونجێت.

بە چەندان ڕێگا دەتوانیت بیگۆڕیت بۆ ئامێری نوێ

دوو مۆبایلی زیرەک نیشاندراون. لەنێوانی دوو ئامێرەکە ئایکۆنەکانی تایبەت بە کێبڵی USB، Wi-Fi، ئامێری بیرگە و لاپتۆپ هەن. لە ناوەڕاستەوە دوو ئامێرەکە بەیەکەوە گرێدەدرێن وەک ئاماژەیەك بەوەی کە دەکرێت بە چەند شێوازێکی جیاواز داتا لە نێوانیاندا بگوازرێتەوە. دوو مۆبایلی زیرەک نیشاندراون. لەنێوانی دوو ئامێرەکە ئایکۆنەکانی تایبەت بە کێبڵی USB، Wi-Fi، ئامێری بیرگە و لاپتۆپ هەن. لە ناوەڕاستەوە دوو ئامێرەکە بەیەکەوە گرێدەدرێن وەک ئاماژەیەك بەوەی کە دەکرێت بە چەند شێوازێکی جیاواز داتا لە نێوانیاندا بگوازرێتەوە.

Smart Switch ڕێگەتدەدات بە چەند شێوازێکی جیاواز ئامێرەکانت گرێبدەیت - لەڕێگای کێبڵی USB، گرێدراویی بێتەل، ئامێری بیرگە بۆ کۆمپیوتەری کەسیی و زیاتریش.

* ڕەنگە بژاردەی بەردەست بۆ گرێدان بەپێی سیستەمی وەگەڕخەڕی ئامێرەکە، کۆمپانیای بەرهەمهێنەر و بەردەستبوونی بیرگەی دەرەکیی جیاوازبێت.

چەندان جۆری داتا بگوازەوە

مۆبایلێکی زیرەك شاشەیەك نیشاندەدات کە تێیدا ئەو داتایانەی دیاریکراون دەگوازرێنەوە. لە دەوروبەری مۆبایلەکە ئایکۆنی کۆمەڵێك ئەپ دەبینرێن، ئەو ئایکۆنانە ئاماژەن بۆ جۆری ئەو داتایەی کە دەکرێت لەڕێگەی Smart Switchـەوە بگوازرێنەوە. مۆبایلێکی زیرەك شاشەیەك نیشاندەدات کە تێیدا ئەو داتایانەی دیاریکراون دەگوازرێنەوە. لە دەوروبەری مۆبایلەکە ئایکۆنی کۆمەڵێك ئەپ دەبینرێن، ئەو ئایکۆنانە ئاماژەن بۆ جۆری ئەو داتایەی کە دەکرێت لەڕێگەی Smart Switchـەوە بگوازرێنەوە.

Smart Switch جۆرە جیاوازەکانی فایل دەگوازێتەوە و داتا لە iPhone یان ئامێرێکی تری Androidـەوە دەگوازێتەوە بۆ Galaxyـە نوێیەکەت، لەوانەش وێنەکان، ڤیدیۆکان، تێبینییەکان، ڕووداو و بۆنەکانی ڕۆژژمێر و تەنانەت ڕێکخستنەکانی ئامێرەکە.

* ڕەنگە ئەو داتایەی کە دەتوانرێت بگوازرێتەوە بەپێی وەشانی سیستەمی وەگەڕخەڕی ئامێرەکە (Android یان iOS)، و/یان بژاردەی گرێدراوی بگۆڕێت.

چۆنیەتی گواستنەوە

ئامێرە کۆنەکەت چییە؟

GALAXY

دەتەوێت چۆن دوو ئامێرەکە گرێبدەیت؟
Wi-Fi یان کێبڵی USB بەکاربهێنە
بەرلەوەی دەستپێبکەیت

دڵنیابەرەوە کە نوێترین وەشانی ئەپی Smart Switch لەسەر هەردوو ئامێرەکە دامەزراوە. ئەپەکە پێشتر دامەزراوە، بەڵام دەکرێت لە Galaxy Storeـیشەوە دابگیرێت.

بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی گواستنەوەی داتاکە، Smart Switch تەنیا ئەوکاتە کاردەکات کە هەردوو ئامێرەکان بە لایەنی کەمەوە 20% بارگاویکرابنەوە.

دوو مۆبایلی زیرەک نیشاندراون. هەردووکیان ئایکۆنی Smart Switch نیشاندەدەن. داتا لە مۆبایلەکەی لای چەپەوە دەگوازرێتەوە بۆ مۆبایلەکەی لای ڕاست.
هەنگاوی 1 : دەستپێك

  • * دەتوانیت بە چوونە نێو فۆڵدەری Samsung لەسەر شاشەی ئەپەکانەوە ئەپی Smart Switch لەسەر مۆبایل یان تابلێتە Galaxyـەکە بدۆزیتەوە، یان دەتوانیت بچیت بۆ Settings (ڕێکخستنەکان) > Accounts and backup (هەژمارەکان و پاشەکەوتکردن) > Smart Switch.

هەنگاوی 2 : گرێدان

گرێدراوی بێتەل هەڵبژێرە یان کێبڵی USB بەکاربهێنە بۆ گرێدانی ئامێرە کۆنەکەت بە ئامێرە Galaxyـە نوێکەتەوە.

  • * ئەگەر بڕێکی زۆر داتات هەیە کە دەتەوێت بیگوازیتەوە، ئێمە کێبڵمان لا پەسەندترە بۆ گرێدان، چونکە خێراترە بە بەراورد بە بێتەل. پێشوەختە دڵنیابە کە ئامێرەکانت بە باشی بارگاویکردۆتەوە، چونکە لە کاتی گواستنەوەی داتادا بارگاویکردنەوە بەردەستنییە.
  • * ئەگەر بڕێکی زۆر داتات هەیە کە دەتهەوێ بگوازیتەوە، ئێمە کێبڵمان لا پەسەندترە بۆ گرێدان، چونکە خێراترە بە بەراورد بە بێتەل. بەرلە دەستپێک دڵنیابە کە ئامێرەکانت بە باشی بارگاویکردۆتەوە، چونکە لە کاتی گواستنەوەی داتادا بارگاویکردنەوە بەردەستنییە.
هەنگاوی 3 : هەڵبژێرە

پاش کەمێک گواستنەوەکە دەستپێدەکات. کە تەواوبوو پەنجەبنێ بە 'Done (ئەنجامدرا)'.

هەنگاوی 4 : گواستنەوە

پاش کەمێک گواستنەوەکە دەستپێدەکات. کە تەواوبوو پەنجەبنێ بە 'Done (ئەنجامدرا)'.

پاشەکەوتکردن و گەڕاندنەوە لە بیرگەیەکی دەرەکییەوە
بەرلەوەی دەستپێبکەیت

دڵنیابە کە نوێترین وەشانی ئەپی Smart Switchـت لەسەر ئامێرەکانت دامەزراندووە. ئەپەکە پێشتر دامەزراوە، بەڵام دەکرێت لە Galaxy Storeـیشەوە دابگیرێت.

ئینجا بیرگەی دەرەکیی micro SD بخەرە ناو مۆبایلەکەت یان بیرگەی دەرەکیی USB بە مۆبایل یان تابلێتە Galaxyـەکەتەوە گرێبدە.

لە لای چەپ ئایکۆنێکی بیرگەی دەرەکی دەبیندرێت. لە لای ڕاست مۆبایلێک هەیە کە ئایکۆنی ئەپی Smart Switch نیشاندەدات. گواستنەوەی داتا لەنێوان دوو ئامێرەکە.
هەنگاوی 1 : دەستپێك

لەسەر مۆبایلەکەت ئەپی Smart Switch بکەرەوە و پەنجەبنێ بە ئایکۆنی بیرگەی دەرەکیی SD کە دەکەوێتە لای ڕاستی گۆشەی سەرەوە.

  • * دەتوانیت بە چوونە نێو فۆڵدەری Samsung لەسەر شاشەی ئەپەکانەوە ئەپی Smart Switch لەسەر مۆبایل یان تابلێتە Galaxyـەکە بدۆزیتەوە، یان دەتوانیت بچیت بۆ Settings (ڕێکخستنەکان) > Accounts and backup (هەژمارەکان و پاشەکەوتکردن) > Smart Switch.
  • * دەتوانیت بە چوونە نێو فۆڵدەری Samsung لەسەر شاشەی ئەپەکانەوە ئەپی Smart Switch لەسەر مۆبایل یان تابلێتە Galaxyـەکە بدۆزیتەوە، یان دەتوانیت بچیت بۆ Settings (ڕێکخستنەکان) > Accounts and backup (هەژمارەکان و پاشەکەوتکردن) > Smart Switch.
هەنگاوی 2 : هەڵبژێرە

لەژێر Back up to (پاشەکەوتبکە بۆ) پەنجەبنێ بە بیرگەی دەرەکیی SDـدا و ئەو داتایە دەستنیشانبکە کە دەتەوێ لە ئامێرە کۆنەکەتەوە پاشەکەوتیبکەیت.

  • * ئەگەر لەسەر بیرگە دەرەکییەکەت بەشی پێویست جێگا نەبێت، ڕەنگە پێویستبکات هەندێک لە ناوەڕۆکەکان هەڵنەبژێریت. یان ڕەنگە بتوانیت هەندێک شت لەسەر بیرگە دەرەکییەکە بسڕیتەوە، بۆئەوەی جێگای پێویست بۆ گواستنەوەکە بەردەستبێت
  • * ئەگەر بەشی پێویست جێگا نەبێت لەسەر بیرگە دەرەکییەکەت، ڕەنگە پێویستبکات هەندێك لە ناوەڕۆکەکان هەڵنەبژێریت. یان ڕەنگە بتوانیت هەندێك شت لەسەر بیرگە دەرەکییەکە بسڕیتەوە، بۆئەوەی جێگای پێویست بۆ گواستنەوەکە بەردەستبێت
هەنگاوی 3 : پاشەکەوتکردن

شوێن ڕێنماییەکانی سەر شاشە بکەوە. کە تەواوبوو، پەنجەبنێ بە Done (ئەنجامدرا)ـدا و بیرگە دەرەکییەکە لە ئامێرە کۆنەکەت بکەوە.

هەنگاوی 4 : گرێدان

دواتر، بیرگە دەرەکییەکە بخەرە سەر Galaxyـە نوێکەت بۆ وەرگرتنی داتا. ئەپی Smart Switch بکەرەوە و پەنجەبنێ بە ئایکۆنی بیرگەی دەرەکیی SDـدا.

هەنگاوی 5 : گەڕاندنەوە

پەنجەبنێ بە 'Restore (گەڕاندنەوە)'. ئەوەی دەتەوێت بیگێڕیتەوە دەستنیشانبکە و پاشان پەنجەبنێ بە 'Next (دواتر)'.

هەنگاوی 6 : گواستنەوە

پاش کەمێك گواستنەوەکە دەستپێدەکات. پەنجەبنێ بە Next (دواتر) و دواتر کاتێک تەواوبوو پەنجە بدە لە Done (ئەنجامدرا).

لە کۆمپیوتەری کەسیی یان Macـەوە کردارەکانی پاشەکەوتکردن و گەڕاندنەوە ئەنجامبدە
بەرلەوەی دەستپێبکەیت

دڵنیابە کە نوێترین وەشانی ئەپی Smart Switchـت لەسەر ئامێرەکانت دامەزراندووە.

ئەپەکە لەسەر مۆبایل یان تابلێتی Galaxy پێشتر دامەزراوە، بەڵام دەکرێت لە Galaxy Storeـیشەوە دابگیرێت. هەروەها دەتوانیت ئەپی Smart Switch PC بۆ کۆمپیوتەری کەسیی Windows یان Macـی خۆت دابگریت و دامەزرێنیت.

بەستەری داگرتنی Smart Switch PC :

  • * بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی گواستنەوەی داتاکە Smart Switch تەنیا ئەوکاتە ئیشدەکات کە هەردوو ئامێرەکان بە لایەنی کەمەوە 20% بارگاویکرابنەوە.
سێ ئامێر نمایشکراون، هەرسێکیان ئایکۆنی ئەپی Smart Switch نیشاندەدەن. لای چەپ مۆبایلێکی زیرەك، لە ناوەڕاست لاپتۆپێك و لە لای ڕاستیش مۆبایلە زیرەکە نوێکەیە. سەرەتا داتاکە لە مۆبایلە زیرەکە کۆنەکەوە دەگوازرێتەوە نێو لاپتۆپەکە و دواتریش لە لاپتۆپەکەوە دەچێت بۆ مۆبایلە زیرەکە نوێیەكە.
  • * بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی گواستنەوەی داتاکە Smart Switch تەنیا ئەوکاتە ئیشدەکات کە هەردوو ئامێرەکان بە لایەنی کەمەوە 20% بارگاویکرابنەوە.
هەنگاوی 1 : گرێبدە و دەستپێبکە

مۆبایل یان تابلێتە کۆنەکە لەڕێگای کێبڵێ USBـەوە بە کۆمپیوتەرە کەسییەکەتەوە گرێبدە.
لە کۆمپیوتەرە کەسییەکەتدا ئەپی Smart Switch بکەرەوە و پەنجەبنێ بە Backup (پاشەکەوتکردن)ـدا بۆ پاشەکەوتکردنی داتاکانی نێو ئامێرە کۆنەکە.

هەنگاوی 2 : بۆ پاشەکەوتکردن هەڵبژێرە

ئەو داتایە دەستنیشانبکە کە دەتەوێت پاشەکەوتیبکەیت. پێشوەخت بژاردەی “Select all (هەموویان هەڵبژێرە)” هەڵبژێردراوە، بەڵام ئەگەر بتەوێت دەتوانیت هەندێک لە بابەتەکان هەڵنەبژێریت. دەتوانی کلیک لەسەر پۆلێکی دیاریکراو بکەیت بۆئەوەی ئەو بابەتانەی تایبەتن بەو پۆلە هەڵیانبژێریت. کە ئامادەبوویت، پەنجەبنێ بە Backup (پاشەکەوتکردن)ـدا.

هەنگاوی 3 : پاشەکەوتکردن

پاش کەمێک گواستنەوەکە دەستپێدەکات. کە تەواوبوو پەنجەبنێ بە 'Done (ئەنجامدرا)'.

هەنگاوی 4 : گرێبدە و بیگێڕەوە

ئینجا، Galaxyـە نوێکەت لەڕێگای کێبڵی USBـەوە بە کۆمپیوتەرە کەسییەکەتەوە گرێبدە.
لەسەر کۆمپیوتەرە کەسییەکەت، Smart Switch بکەوە و کلیک لەسەر Restore (گەڕاندنەوە) بکە بۆئەوەی داتاکە بگوازرێتەوە بۆ ئامێرە نوێکە.

هەنگاوی 5 : بۆ گەڕاندنەوە هەڵبژێرە

ئەو داتایە هەڵبژێرە کە دەتەوێت بیانگێڕیتەوە، ئینجا Restore (گەڕاندنەوە) دابگرە.

هەنگاوی 6 : گواستنەوە

پاش کەمێك گواستنەوەکە دەستپێدەکات. کە گێڕانەوە تەواوبوو OK دابگرە.

IOS

دەتەوێت چۆن دوو ئامێرەکە گرێبدەیت؟
کێبڵێکی USB بەکاربهێنە
بەرلەوەی دەستپێبکەیت

دڵنیابەرەوە کە نوێترین وەشانی ئەپی Smart Switch لەسەر ئامێرە Galaxyـەکەت دامەزراوە. ئەپەکە پێشتر دامەزراوە، بەڵام دەکرێت لە Galaxy Storeـیشەوە دابگیرێت. لەسەر ئامێرەکانی iOS پێویستت بە دامەزراندنی ئەپەکە نییە.

بەرلە گرێدران بە کێبڵی USB، دڵنیابەرەوە کە هەردوو ئامێرەکانت بە باشی بارگاویکردۆتەوە، چونکە لە کاتی گواستنەوەی داتادا بارگاویکردنەوە بەردەستنییە.

دوو مۆبایلی زیرەک نیشاندراون. مۆبایلی لای ڕاست ئایکۆنی ئەپی Smart Switch نیشاندەدات. داتا لە مۆبایلی لای چەپەوە دەگوازرێتەوە بۆ مۆبایلی لای ڕاست
هەنگاوی 1 : دەستپێك

ئەپی Smart Switch لەسەر ئامێرە Galaxyـە نوێیەکەت بکەرەوە. پەنجە بنێ بە 'Receive data (وەرگرتنی داتا)' و پاشان پەنجە بنێ بە 'iPhone/iPad'.

  • * دەتوانیت بە چوونە نێو فۆڵدەری Samsung لەسەر شاشەی ئەپەکانەوە ئەپی Smart Switch لەسەر مۆبایل یان تابلێتە Galaxyـەکە بدۆزیتەوە، یان دەتوانیت بچیت بۆ Settings (ڕێکخستنەکان) > Accounts and backup (هەژمارەکان و پاشەکەوتکردن) > Smart Switch.
  • * دەتوانیت بە چوونە نێو فۆڵدەری Samsung لەسەر شاشەی ئەپەکانەوە ئەپی Smart Switch لەسەر مۆبایل یان تابلێتە Galaxyـەکە بدۆزیتەوە، یان دەتوانیت بچیت بۆ Settings (ڕێکخستنەکان) > Accounts and backup (هەژمارەکان و پاشەکەوتکردن) > Smart Switch.
هەنگاوی 2 : گرێدان

بۆ گرێدانی ئامێرە iOSـە کۆنەکەت و Galaxyـە نوێکەت بەیەکەوە، کێبڵی Lightning-بۆ-USB-C یان USB-C-بۆ-USB-C بەکاربهێنە. ئەگەر کێبڵی USB-A کە هاوشێوەی کێبڵی بارگاویکردنەوەی ستانداردە بەکاردەهێنیت، دەتوانی ئەداپتەری OTG بەکاربهێنیت بۆئەوەی کێبڵەکە بخەیتە دەرچەی USB-Cـەکەوە.

کاتێک ئاگانامەی ”?Trust This Computer (متمانەت بەم کۆمپیوتەرە هەیە؟)“ لەسەر iPhone یان iPadـەکەت دەردەکەوێت، ”Trust (متمانەی پێ بکە)“ لێبدە.

  • * ئەداپتەری OTG بە جیا دەفرۆشرێت
  • * ئەداپتەری OTG بە جیا دەفرۆشرێت
هەنگاوی 3 : هەڵبژێرە

پاش کەمێک گواستنەوەکە دەستپێدەکات. کە تەواوبوو پەنجەبنێ بە 'Done (ئەنجامدرا)'.

هەنگاوی 4 : گواستنەوە

پاش کەمێک گواستنەوەکە دەستپێدەکات. کە تەواوبوو پەنجەبنێ بە 'Done (ئەنجامدرا)'.

ڕێنمایی زیاتر

سەرەڕای ئەوانە، دەتوانی چات و وێنەکانی WhatsApp لەسەر ئامێری iOSـەوە بگوازیتەوە بۆ Samsung Galaxyـە نوێکەت.

ئەم هەنگاوانەی خوارەوە بنێ:

  1. 1. کاتێک ئەو داتایە دەستنیشاندەکەیت کە دەتەوێت بیگوازیتەوە، لە ژێر پێڕستی Apps (ئەپەکان) ”WhatsApp“ هەڵبژێرە و دوگمەی Transfer (گواستنەوە) دابگرە.
  2. 2. QR کۆدەکە سکانبکە و لەسەر iPhoneـەکەت دوگمەی Start (دەستتپێبکە) دابگرە.
  • * پێویستە نوێترین وەشانی WhatsAppـت لەسەر ئامێری iOSـەکە هەبێت.
  • * تەنیا بەرلە چوونە نێو WhatsApp لەسەر ئامێرە نوێیەکەت، دەتوانیت مێژووی چاتەکانی WhatsApp لەسەر ئامێرە کۆنەکەتەوە بگوازیتەوە. ئەگەر بەرلە گواستنەوە یان بەرلەوەی Smart Switch تەواوبێت لە گواستنەوەی داتاکە بچیتە نێو WhatsApp لەسەر ئامێرە نوێکەت، چیتر ناتوانرێت داتای ئەپەکە بگوازرێتەوە.
  • * پێویستە نوێترین وەشانی WhatsAppـت لەسەر ئامێری iOSـەکە هەبێت.
  • * تەنیا بەرلە چوونەنێو WhatsApp لەسەر ئامێرە نوێیەکەت، دەتوانی مێژووی چاتەکانی WhatsApp لەسەر ئامێرە کۆنەکەتەوە بگوازیتەوە. ئەگەر بەرلە گواستنەوە یان بەرلەوەی Smart Switch تەواوبێت لە گواستنەوەی داتاکە بچیتە نێو WhatsApp لەسەر ئامێرە نوێکەت، چیتر ناتوانرێت داتای ئەپەکە بگوازرێتەوە.
Use Wi-Fi
بەرلەوەی دەستپێبکەیت

دڵنیابەرەوە کە نوێترین وەشانی ئەپی Smart Switch لەسەر هەردوو ئامێرەکان دامەزراوە. ئەپەکە پێشتر لەسەر ئامێرە Galaxyـە نوێکەت دامەزراوە، بەڵام دەکرێت لە Galaxy Storeـیشەوە دابگیرێت. ئەپی Smart Switch لە App Storeـی Appleـەوە دابگرە و لەسەر iPhone یان iPadـە کۆنەکەت دایبەزێنە.

بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی گواستنەوەی داتاکە، Smart Switch ئەوکاتە کاردەکات کە هەردوو ئامێرەکان بە لایەنی کەمەوە %20 بارگاویکرابنەوە.

بەستەری داگرتنی Smart Switch Mobile:

دوو مۆبایلی زیرەك کەمێك دوور لە یەکترەوە دانراون. لۆگۆی Smart Switch لەسەر هەردوو شاشەکە نیشاندراوە. تیرێك لە مۆبایلە زیرەکەکەی لای چەپەوە دەردەچێت و بەرەو مۆبایلە زیرەکەکەی لای ڕاست دەڕوات، وەك ئاماژەیەك بۆ گواستنەوەی داتا.
هەنگاوی 1 : دەستپێك

ئەپی Smart Switch لەسەر ئامێرە Galaxyـە نوێکەت بکەرەوە. پەنجەبنێ بە Receive data (وەرگرتنی داتا) و دواتر “iPhone/iPad” داگرە.

  • * دەتوانیت بە چوونە نێو فۆڵدەری Samsung لەسەر شاشەی ئەپەکانەوە ئەپی Smart Switch لەسەر مۆبایل یان تابلێتە Galaxyـەکەت بدۆزیتەوە، یان دەتوانیت بچیت بۆ Settings (ڕێکخستنەکان) > Accounts and backup (هەژمارەکان و پاشەکەوتکردن) > Smart Switch.
  • * دەتوانیت بە چونەنێو فۆڵدەری Samsung لەسەر شاشەی ئەپەکانەوە ئەپی Smart Switch لەسەر مۆبایل یان تابلێتە Galaxyـەکەت بدۆزیتەوە، یان دەتوانیت بچیت بۆ Settings (ڕێکخستنەکان) > Accounts and backup (هەژمارەکان و پاشەکەوتکردن) > Smart Switch.
هەنگاوی 2 : گرێدان

پەنجەبنێ بە “Transfer wirelessly” (گواستنەوەی بێتەل)ـدا بۆ گرێدانی ئامێرە iOSـەکەت بە ئامێرە Galaxyـە نوێکەتەوە.

  • * ئەگەر بڕێكی زۆر داتات هەیە بۆ گواستنەوە، پێشنیاردەکەین گرێدراوی بە کێبڵ بەکاربهێنی، چونکە دەتوانێت بڕێکی زۆر داتا بە یەك جار بگوازێتەوە. بەرلە دەستپێک دڵنیابەرەوە کە ئامێرەکانت بە باشی بارگاویکردۆتەوە، چونکە لە کاتی گواستنەوەی لەمجۆرەدا بارگاویکردنەوە بەردەستنییە.

بۆ داگرتنی ئەپی Smart Switch پەنجەبنێ بە 'Get Smart Switch on your iPhone or iPad' (Smart Switch لەسەر iPhone یان iPadـەدەکەت دەستبخە) و QR کۆدەکە سکانبکە.

هەنگاوی 2 : گرێدان

لەسەر iPhone یان iPadـەکەت ئەپی Smart Switch بکەرەوە و پەنجەبنێ بە 'Transfer wirelessly (بە بێتەل بیگوازەوە).'
ئینجا، QR کۆدەکە لەسەر مۆبایلە Samsung Galaxyـە نوێیەکەت سکانبکە.

هەنگاوی 3 : دیاریبکە

ئەو داتایە دیاریبکە کە دەتەوێت لە iPhone یان iPadـەوە بیگوازیتەوە. کاتێک ئامادەبوویت، پەنجەبنێ بە 'Transfer (گواستنەوە').
دەتوانیت Contacts (پەیوەندییەکان) و ڕووداو و بۆنەکانی ڕۆژژمێر و وێنەکان و ڤیدیۆکانت بگوازیتەوە.

هەنگاوی 4 : گواستنەوە

پاش کەمێک گواستنەوەکە دەستپێدەکات. کە تەواوبوو پەنجەبنێ بە 'Done (ئەنجامدرا)'.

  • * لە کاتی گواستنەوەدا Smart Switch لەسەر iPhone یان iPadـەکەت بە کراوەیی بهێڵەوە
  • * لە کاتی گواستنەوەدا Smart Switch لەسەر iPhone یان iPadـەکەت بە کراوەیی بهێڵەوە
لە کۆمپیوتەری کەسیی یان Macـەوە داتای پاشەکەوتکراوی iTunes (Finder) بگوازەوە
بەرلەوەی دەستپێبکەیت

دڵنیابە کە نوێترین وەشانی ئەپی Smart Switchـت لەسەر ئامێرەکانت دامەزراندووە.

ئەپەکە بۆ مۆبایل یان تابلێتی Galaxy پێشتر دامەزراوە و بەڵام دەکرێت لە Galaxy Storeـیشەوە دابگیرێت. هەروەها دەتوانیت ئەپی Smart Switch PC بۆ کۆمپیوتەری کەسیی Windows یان Macـی خۆت دابگریت و دامەزرێنیت.

بەستەری داگرتنی Smart Switch PC :

لاپتۆپ و مۆبایلێکی زیرەك نمایشکراون. هەردووکیان ئایکۆنی Smart Switch نیشاندەدەن. داتا لە لاپتۆپەکەوە دەگوازرێتەوە بۆ مۆبایلەکە.
هەنگاوی 1 : پاشەکەوتکردن

بۆئەوەی دڵنیابیت کە هەموو نوێترین داتاکانت ئامادەن بۆئەوەی Smart Switch بیانگوازێتەوە، ئامێرە iOSـەکەت لەگەڵ iCloudـدا هاوتابکە.

هەنگاوی 2 : گرێدان

لەڕێگای بەکارهێنانی کێبڵی USBـەوە مۆبایلەکەت بە کۆمپیوتەرە کەسییەکەتەوە گرێبدە. لەسەر کۆمپیوتەرە کەسییەکەت Smart Switch بکەوە و کلیک لەسەر 'Restore (گەڕاندنەوە)' بکە.

هەنگاوی 3 : گەڕاندنەوە

ئەو داتایەی کە دەتهەوێت لە iTunes (Finder)ـەوە پاشەکەوتیبکەیت هەڵبژێرە و 'Restore (گەڕاندنەوە)' لێبدە.

هەنگاوی 4 : گواستنەوە

پاش کەمێک گواستنەوەکە دەستپێدەکات. کە تەواوبوو پەنجەبنێ بە 'Done (ئەنجامدرا)'.

داتای iCloud بگوازەرەوە
بەرلەوەی دەستپێبکەیت

دڵنیابەرەوە کە نوێترین وەشانی ئەپی Smart Switchـت لەسەر مۆبایل یان تابلێتە Galaxyـەکەت دامەزراوە. ئەپەکە پێشتر دامەزراوە، بەڵام دەکرێت لە Galaxy Storeـیشەوە دابگیرێت.

بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی گواستنەوەی داتاکە، Smart Switch تەنیا ئەوکاتە کاردەکات کە هەردوو ئامێرەکان بە لایەنی کەمەوە 20% بارگاویکرابنەوە.

ئایکۆنی iCloud و مۆبایلێکی زیرەك کە ئایکۆنی ئەپی Smart Switch نیشاندەدات نمایشکراون. داتا لە iCloudـەوە دەگوازرێتەوە بۆ مۆبایلەکە.
هەنگاوی 1 : هاوتاکردن لەگەڵ iCloud

بۆئەوەی دڵنیابیت کە هەموو نوێترین داتاکانت ئامادەن بۆئەوەی Smart Switch بیانگوازێتەوە، ئامێرە iOSـەکەت لەگەڵ iCloudـدا هاوتابکە.

  1. 1. لەسەر iPhone یان iPadـەکەت بڕۆ Settings (ڕێکخستنەکان)، پەنجەبنێ بە ناوی خۆتدا، پاشان 'iCloud' لێبدە. دواتر پەجەبنێ بە دوگمەی 'Show All (هەمووی نیشانبدە)'.
  2. 2. Photos (وێنەکان) هەڵبژێرە و ئینجا Sync this iPhone (یان iPad) (هاوتاکردنی ئەم iPhoneـە (یان iPad))ـە چالاکبکە.
  3. 3. بگەڕێوە بۆ iCloud و iCloud Drive هەڵبژێرە، دواتر Sync this iPhone (یان iPad) (هاوتاکردنی ئەم iPhoneـە (یان iPad))ـە چالاکبکە.
  4. 4. بگەڕێوە بۆ iCloud و Pages، Numbers و Keynote چالاکبکە.
  5. 5. بگەڕێوە بۆ iCloud و Pages، Numbers و Keynote هەڵبژێرە و ئینجا Sync this iPhone (یان iPad) (هاوتاکردنی ئەم iPhoneـە (یان iPad))ـە چالاکبکە.
  6. 6. بگەڕێوە بۆ iCloud و Contacts، Calendars و Reminders (پەیوەندییەکان، ڕۆژمێرەکان و بیرخستنەوەکان) چالاکبکە.
هەنگاوی 2 : دەستپێك

لەسەر ئامێرە نوێیەکەت، ئەپی Smart Switch بکەوە و Receive data (داتا وەربگرە) لێبدە. پاشان 'iPhone/iPad' لێبدە.

  • * دەتوانیت بە چوونە نێو فۆڵدەری Samsung لەسەر شاشەی ئەپەکانەوە ئەپی Smart Switch لەسەر مۆبایل یان تابلێتە Galaxyـەکە بدۆزیتەوە، یان دەتوانیت بچیت بۆ Settings (ڕێکخستنەکان) > Accounts and backup (هەژمارەکان و پاشەکەوتکردن) > Smart Switch.
  • * دەتوانیت بە چوونە نێو فۆڵدەری Samsung لەسەر شاشەی ئەپەکانەوە ئەپی Smart Switch لەسەر مۆبایل یان تابلێتە Galaxyـەکە بدۆزیتەوە، یان دەتوانیت بچیت بۆ Settings (ڕێکخستنەکان) > Accounts and backup (هەژمارەکان و پاشەکەوتکردن) > Smart Switch.
هەنگاوی 3 : گرێدان

لەبری ئەوە لە iCloudـەوە پەنجە بنێ بە 'Get data (وەرگرتنی داتا)'. ئینجا Apple ID یان Email و وشەی نهێنی بنووسە، پاشان پەنجەبنێ بە 'Sign in to iCloud (چوونەژوورەوە لە iCloud)'.

هەنگاوی 4 : هەڵبژێرە

>>>ئەو داتایە هەڵبژێرە کە دەتەوێت لە iCloudـەوە بیگوازیتەوە، پاشان پەنجەبنێ بە Transfer (گواستنەوە)ـدا.

هەنگاوی 5 : گواستنەوە

پاش کەمێک گواستنەوەکە دەستپێدەکات. کە تەواوبوو پەنجەبنێ بە 'Done (ئەنجامدرا)'.

Androidـی تر

دەتەوێت چۆن دوو ئامێرەکە گرێبدەیت؟
Wi-Fi یان کێبڵێکی USB بەکاربهێنە
بەرلەوەی دەستپێبکەیت

دڵنیابەرەوە کە نوێترین وەشانی ئەپی Smart Switch لەسەر هەردوو ئامێرەکە دامەزراوە. ئەپەکە لەسەر ئامێرە Galaxyـە نوێکەت پێشتر دامەزراوە، بەڵام دەکرێت لە Galaxy Store یان Google Play Storeـیشەوە دابگیرێت.

بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی گواستنەوەی داتاکە، Smart Switch تەنیا ئەوکاتە کاردەکات کە هەردوو ئامێرەکان بە لایەنی کەمەوە 20% بارگاویکرابنەوە.

دوو مۆبایلی زیرەک نیشاندراون. هەردووکیان ئایکۆنی Smart Switch نیشاندەدەن. داتا لە مۆبایلی لای چەپەوە دەگوازرێتەوە بۆ مۆبایلی لای ڕاست
هەنگاوی 1 : دەستپێك

لەسەر مۆبایلە Galaxyـە نوێیەکەت ئەپی Smart Switch بکەوە و 'Receive data (داتا وەربگرە)' لێبدە. پاشان پەنجەبنێ بە 'Galaxy/Android'ـدا.

  • * دەتوانیت بە چوونە نێو فۆڵدەری Samsung لەسەر شاشەی ئەپەکانەوە ئەپی Smart Switch لەسەر مۆبایل یان تابلێتە Galaxyـەکە بدۆزیتەوە، یان دەتوانیت بچیت بۆ Settings (ڕێکخستنەکان) > Accounts and backup (هەژمارەکان و پاشەکەوتکردن) > Smart Switch.
  • * دەتوانیت بە چوونە نێو فۆڵدەری Samsung لەسەر شاشەی ئەپەکانەوە ئەپی Smart Switch لەسەر مۆبایل یان تابلێتە Galaxyـەکە بدۆزیتەوە، یان دەتوانیت بچیت بۆ Settings (ڕێکخستنەکان) > Accounts and backup (هەژمارەکان و پاشەکەوتکردن) > Smart Switch.
هەنگاوی 2 : گرێدان

گرێدراوی بێتەل یان کێبڵی USB هەڵبژێرە بۆ گرێدانی ئامێرە کۆنەکەت و مۆبایلە Galaxyـە نوێکەت.

  • * ئەگەر بڕێکی زۆر داتات هەیە کە دەتەوێت بیگوازیتەوە، ئێمە کێبڵمان لا پەسەندترە بۆ گرێدان، چونکە خێراترە بە بەراورد بە بێتەل. پێشوەختە دڵنیابە کە ئامێرەکانت بە باشی بارگاویکردۆتەوە، چونکە لە کاتی گواستنەوەی داتادا بارگاویکردنەوە بەردەستنییە.
  • * ئەگەر بڕێکی زۆر داتات هەیە کە دەتهەوێ بگوازیتەوە، ئێمە کێبڵمان لا پەسەندترە بۆ گرێدان، چونکە خێراترە بە بەراورد بە بێتەل. بەرلە دەستپێک دڵنیابە کە ئامێرەکانت بە باشی بارگاویکردۆتەوە، چونکە لە کاتی گواستنەوەی داتادا بارگاویکردنەوە بەردەستنییە.
هەنگاوی 3 : هەڵبژێرە

پاش کەمێک گواستنەوەکە دەستپێدەکات. کە تەواوبوو پەنجەبنێ بە 'Done (ئەنجامدرا)'.

هەنگاوی 4 : گواستنەوە

پاش کەمێک گواستنەوەکە دەستپێدەکات. کە تەواوبوو پەنجەبنێ بە 'Done (ئەنجامدرا)'.

پاشەکەوتکردن و گەڕاندنەوە لە بیرگەیەکی دەرەکییەوە
بەرلەوەی دەستپێبکەیت

دڵنیابە کە نوێترین وەشانی ئەپی Smart Switchـت لەسەر ئامێرەکانت دامەزراندووە. ئەپەکە لەسەر ئامێرە Galaxyـە نوێکەت پێشتر دامەزراوە، بەڵام دەکرێت لە Galaxy Store یان Google Play Storeـیشەوە دابگیرێت.

دوای ئەوە بیرگەی دەرەکیی micro SD تێبخە یان بیرگە دەرەکیی USB گرێبدە لەگەڵ ئامێرە کۆنەکەتدا.

سێ ئامێر نمایشکراون، هەرسێکیان ئایکۆنی ئەپی Smart Switch نیشاندەدەن. لای چەپ مۆبایلێکی زیرەك، لە ناوەڕاست لاپتۆپێك و لە لای ڕاستیش مۆبایلە زیرەکە نوێکەیە. سەرەتا داتاکە لە مۆبایلە زیرەکە کۆنەکەوە دەگوازرێتەوە نێو لاپتۆپەکە و دواتریش لە لاپتۆپەکەوە دەچێت بۆ مۆبایلە زیرەکە نوێیەكە.
هەنگاوی 1 : دەستپێك

لەسەر ئامێرە کۆنەکەت، ئەپی Smart Switch کارپێبکە و ئایکۆنی بیرگەی دەرەکی SD لە گۆشەی ڕاستی بەشی سەرەوە هەڵبژێرە. و پاشان SD Card (بیرگەی دەرەکی) لە ژێر بژاردەی Back up to (پاشەکەوتکردن لە) دابگرە.

  • * دەکرێت ئەپی Smart Switch لە Galaxy Store یان Google Play Storeـەوە دابگیرێت.
  • * دەکرێت ئەپی Smart Switch لە Galaxy Store یان Google Play Storeـەوە دابگیرێت.
هەنگاوی 2 : هەڵبژێرە و پاشەکەوتبکە

ئەو داتایە هەڵبژێرە کە دەتەوێت پاشەکەوتیبکەیت و 'Next (دواتر)' لێبدە. کە گواستنەوەکە تەواوبوو 'Done (ئەنجامدرا)' لێبدە.

  • * ئەگەر لەسەر بیرگە دەرەکییەکەت بەشی پێویست جێگا نەبێت، ڕەنگە پێویستبکات هەندێک لە ناوەڕۆکەکان هەڵنەبژێریت. یان ڕەنگە بتوانیت هەندێک شت لەسەر بیرگە دەرەکییەکە بسڕیتەوە، بۆئەوەی جێگای پێویست بۆ گواستنەوەکە بەردەستبێت
  • * ئەگەر بەشی پێویست جێگا نەبێت لەسەر بیرگە دەرەکییەکەت، ڕەنگە پێویستبکات هەندێك لە ناوەڕۆکەکان هەڵنەبژێریت. یان ڕەنگە بتوانیت هەندێك شت لەسەر بیرگە دەرەکییەکە بسڕیتەوە، بۆئەوەی جێگای پێویست بۆ گواستنەوەکە بەردەستبێت
هەنگاوی 3 : گرێدان

دواتر بیرگەی دەرەکی SD بکە ناوەوە یان ئامێرێکی بیرگەی USB بە مۆبایلە نوێیە Galaxyـەکەتەوە گرێبدە. ئەپی Smart Switch بکەوە و ئایکۆنی بیرگەی دەرەکیی SD لە گۆشەی ڕاستی بەشی سەرەوەدا هەڵبژێرە.

هەنگاوی 4 : گەڕاندنەوە

پەنجەبنێ بە 'Restore (گەڕاندنەوە)'. ئەوەی دەتەوێت بیگێڕیتەوە دەستنیشانبکە و پاشان پەنجەبنێ بە 'Next (دواتر)'.

هەنگاوی 5 : گواستنەوە

پاش کەمێک گواستنەوەکە دەستپێدەکات. کە تەواوبوو پەنجەبنێ بە 'Done (ئەنجامدرا)'.

سەیربکە گۆڕین چەند ئاسانە

بە ئاسانی ئەپەکان، تێمەکان، ڕێکخستنەکان و زۆر شتی تر لە Watchـەکەتەوە بگوازەرەوە بۆ ئامێرە Samsung Galaxyـە نوێیەکەت. لە کاتی گواستنەوە بە Smart Switchـدا، بە سادەیی بژاردەی تایبەت بە داتای Watchـەکەت هەڵبژێرە.

* ئەم تایبەتمەندییە لەسەر Wear OS و Android 13 OS (T OS) و بەرزتر بەردەستە، هەروەها پێویستە هەردوو مۆبایلە کۆن و نوێیەکە GMS v23.15.17 یان بەرزتریان لەسەربێت. پێویستە Galaxy Watch بە مۆبایلە کۆنەکەی بەکاربەرەکەوە گرێدرابێت. پێویستە هەردوو مۆبایلە کۆن و نوێیەکەی بەکاربەرەکە چووبنە ناو هەمان Samsung Account و هەژماری Googleـەوە.

پرسیارە باوەکان

  • سەیری ئەم پێداویستییە تەکنیکیانەی خوارەوە بکە تا بزانیت کام ئامێرانە لەگەڵ Smart Switchـدا دەگونجێن.

    مۆبایل/تابلێت
    Phone and Tablet
    Galaxy/Android iOS
    Android OS 5.0 یان بەرزتر iOS 5.0 یان بەرزتر
    - لە کاتی بەکارهێنانی Wi-Fi و Smart Switch لە وەشانی iOS 12 یان نوێتردا پاڵپشتیدەکرێت.
    کۆمپیوتەری کەسیی بۆ پاشەکەوتکردن و گێڕانەوە
    کۆمپیوتەری کەسیی بۆ پاشەکەوتکردن و گێڕانەوە
    Windows PC MAC
    Windows OS 10 یان بەرزتر
    - ئەگەر Microsoft Media Feature Pack
    لەسەر کۆمپیوتەرە کەسییەکەت دانەمەزراوە، لێرەوە دایبگرەhere
    MacOS X 10.9 یان بەرزتر
  • دەتوانیت لەسەر Smart Switch ئەو ئامێرە دیاریبکەیت کە دەتەوێت داتاکەی لێوە بگوازیتەوە و لەوێوە بزانیت کە کام جۆرە داتا دەکرێت بگوازرێتەوە. ئەگەر ئامێرە کۆنەکەشت هەر Samsung Galaxy بێت، دەتوانیت نزیکەی هەموو شتێكی وەک Messages (نامەکان)، ناوەڕۆکی فرە میدیایی، ڕێکخستنەکانی Wi-fi و تەنانەت ڕێکخستنەکانی شاشەی سەرەکیش بگوازیتەوە.
    لەخوارەوە زانیاری زیاتر دەربارەی ئەو داتایەی Smart Switch کە دەیگوازێتەوە بزانە.

    Types of data the Smart Switch transfers(Android Devices to Galaxy)
    item Android Devices → Galaxy
    Galaxy → Galaxy
    Wi-Fi Direct / کێبڵ
    Galaxy → ئەوانی دیکە
    Wi-Fi / کێبڵ
    پەیوەندی Contacts (وێنەکانیش دەگرێتەوە) Transferable Transferable
    Messages SMS, MMS Transferable Transferable
    Gallery وێنەکان Transferable Transferable
    مۆسیقا مۆسیقا (ناوەڕۆکی بێ-DRM) Transferable Transferable
    لیستی پەخشکردن Transferable Transferable
    ڤیدیۆ ڤیدیۆ (ناوەڕۆکی بێ-DRM) Transferable Transferable
    بەڵگەنامەکان PPT, XLS, DOC, PDF Transferable Transferable
    پەیوەندییە تەلەفۆنییەکان تۆماری پەیوەندییە تەلەفۆنییەکان Transferable Transferable
    پەیوەندییە تەلەفۆنییە لەدەستچووەکان Transferable Transferable
    لیستی پەیوەندیی بلۆککراو Transferable Non-transferable
    زەنگی ئاگادارکردنەوە/کات کاتی زەنگی ئاگادارکردنەوە، داگیرساندن/کوژاندنەوە، ڕێکخستنەکانی تر Transferable Non-transferable
    لیستی کاتژمێری جیهانی Transferable Non-transferable
    یادداشتەکانی دەنگی تۆمارە دەنگییەکان، فایلەکانی یادداشت Transferable Non-transferable
    ئینتەرنێت نیشانه‌که‌ری وێبگه‌، سایتەکانی کە زۆرترین سەردانکراون Transferable Transferable
    Calendar (ڕۆژمێر) خشتەی کار Transferable (تەنها ناوەڕۆکی ئامێر) Transferable (تەنها ناوەڕۆکی ئامێر)
    یادداشتەکان ناوەڕۆکی یادداشت، بەروار Transferable Non-transferable
    پەڕەی سەرەکی شێوازی پەڕەی سەرەکی
    (شوێنەکانی ئایکۆن، فۆڵدەرەکانی ئەپ و هتد)
    Transferable Non-transferable
    ئەپە دامەزراوەکان (فۆڵدەر) Transferable Transferable
    گواستنەوەی داتای ئەپ (ڕەنگە بەپێی ئەپ جیاوازبێت) Transferable Non-transferable
    وێنەی شاشەی سەرەکی/قفڵ Transferable Non-transferable
    ڕێکخستنەکان ڕێکخستنە بنەڕەتییەکان
    (کیبۆرد، زەنگ، توانای دەستپێگەیشتن، زمان، B/T، ئاگادارکردنەوە، ETC)
    Transferable Non-transferable
    کات تەواوبوون Transferable Transferable
    مۆدی تاریک Transferable Transferable
    NFC Transferable Transferable
    شوێن Transferable Transferable
    فیدباک به لەرزین Transferable Transferable
    ئامێرە لەبەرکراوەکان کاتژمێر Transferable Transferable
    • * ڕەنگە لیستی ئەو داتایانەی ئەپەکە دەتوانێت بیانگوازێتەوە بەبێ ئاگادارکردنەوە بگۆڕێت.
    • هەندێك جۆری داتا ناگوازرێتەوە، گەرچی تەنها بۆ ئەمانە سنووردار نیە، لەوانەش ئەو پەیوەندییانەی کە تەنها شیاوی خوێندنەوەن (read-only)، ئاگانامەی فریاکەوتن، نامەی کاتیی، ئەو نامانەی نەتوانراوە بنێردرێن، ڕۆژمێر کە لە سەرچاوەی هەژماری تری هاوتاکراوەوە وەرگیرابن، مێژووی چات یان هەندێک داتای تر کە لەڕێگای سیاسەتی لایەنی سێیەمەوە پارێزراون، فایلی میدیایی یان داتای ئەپی تایبەتی کۆدکراو یان پارێزراو بە DRM (بەڕێوەبردنی مافی دیجیتاڵی)، باکگڕاوند (کە پێشتر دابەزێندراون یان بابەتەکانی Galaxy).
  • ئەگەر ئامێرە کۆنەکەت مۆدێلی iOSـیش بێت، هێشتا هەر دەتوانیت هەموو پەیوەندییەکان، نامەکان و فایلە میدیاییەکانت بگوازیتەوە. ڕەنگە نەکرێت هەندێك ئەپی iOS بگوازرێتەوە، بەڵام Smart Switch پێشنیاری ئەپی هاوشێوە بۆ Galaxyـە نوێکەت دەخاتە بەردەستت. لەخوارەوە زانیاری زیاتر دەربارەی ئەو داتایەی Smart Switch دەیگوازێتەوە بزانە.

    Types of data the Smart Switch transfers(iOS Devices to Galaxy)
    بابەت iOS → Galaxy
    iCloud کێبڵ PC بێتەل
    Contact Contacts (including photos) Transferable Transferable Transferable Transferable
    Messages SMS, MMS Non-transferable Transferable Transferable Non-transferable
    iMessages Non-transferable Transferable Transferable Non-transferable
    Photos وێنەی گیراوەکان/ وێنە داگیراوەکان Transferable Transferable Transferable Transferable
    مۆسیقا مۆسیقا (D/L لەخۆدەگرێت) (ناوەڕۆکی بێ-DRM) N/A Transferable N/A Non-transferable
    لیستی پەخشکردن N/A Transferable N/A Non-transferable
    ڤیدیۆ ڤیدیۆی تۆمارکراو و ناوەڕۆکی بێ-DRM Transferable Transferable Transferable Transferable
    بەڵگەنامەکان پەڕەکان / وشە سەرەکییەکان / ژمارەکان Transferable Transferable Transferable Non-transferable
    PPT, XLS, DOC, PDF Transferable Transferable Transferable Non-transferable
    پەیوەندییە تەلەفۆنییەکان تۆماری پەیوەندییەکان (Facetime دەگرێتەوە) Non-transferable Non-transferable Non-transferable Non-transferable
    پەیوەندییە تەلەفۆنییە لەدەستچووەکان Non-transferable Non-transferable Non-transferable Non-transferable
    لیستی پەیوەندیی بلۆککراو Non-transferable Transferable Transferable Non-transferable
    زەنگی ئاگادارکردنەوە/کات کاتی زەنگی ئاگادارکردنەوە، داگیرساندن/کوژاندنەوە، ڕێکخستنەکانی تر Non-transferable Transferable Transferable Non-transferable
    لیستی کاتژمێری جیهانی Non-transferable Transferable Transferable Non-transferable
    یادداشتەکانی دەنگی ناونیشانی یادداشتەکانی دەنگی، فایلەکان Non-transferable Transferable Transferable Non-transferable
    ئینتەرنێت نیشانەکراوەکان، لیستی خوێندنەوە Non-transferable Transferable Transferable Non-transferable
    Calendar (ڕۆژمێر) خشتە Transferable Transferable Transferable Transferable
    یادداشت Transferable Transferable Transferable Non-transferable
    بیرخەرەوەکان لیستی بیرخەرەوە Transferable Transferable Transferable Transferable
    شاشەی سەرەکی ئەپە دامەزراوەکان (فۆڵدەرەکان) Non-transferable Partially transferable Partially transferable Non-transferable
    شێوازی پەڕەی سەرەکی Non-transferable Transferable Non-transferable Non-transferable
    وێنەی شاشەی سەرەکی / شاشەی قوفڵکراو Non-transferable Transferable Transferable Non-transferable
    • * ڕەنگە لیستی ئەو داتایانەی ئەپەکە دەتوانێت بیانگوازێتەوە بەبێ ئاگادارکردنەوە بگۆڕێت.
    • هەندێك جۆری داتا ناگوازرێتەوە، گەرچی تەنها بۆ ئەمانە سنووردار نیە، لەوانەش ئەو پەیوەندییانەی کە تەنها شیاوی خوێندنەوەن (read-only)، ئاگانامەی فریاکەوتن، نامەی کاتیی، ئەو نامانەی نەتوانراوە بنێردرێن، ڕۆژمێر کە لە سەرچاوەی هەژماری تری هاوتاکراوەوە وەرگیرابن، مێژووی چات یان هەندێک داتای تر کە لەڕێگای سیاسەتی لایەنی سێیەمەوە پارێزراون، فایلی میدیایی یان داتای ئەپی تایبەتی کۆدکراو یان پارێزراو بە DRM (بەڕێوەبردنی مافی دیجیتاڵی)، باکگڕاوند (کە پێشتر دابەزێندراون یان بابەتەکانی Galaxy).
  • بە Smart Switch دەتوانیت هەموو Contacts (پەیوەندییەکان)، دەقەکان و فایلەکانی میدیا لە iPhoneـەوە بۆ Galaxy بگوازیتەوە. بەڵام ڕەنگە جۆرەکانی داتا بەپێی چۆنیەتی گواستنەوەت جیاوازبن ― لە ڕێگەی کەیبڵ، iCloud ،کۆمپیوتەری کەسیی یان گرێدراوی بێتەل. بۆ زانیاری زیاتر بڕوانە پرسیاری 'چۆن داتا لە iPhoneـەوە بگوازرێتەوە بۆ Galaxy؟'

  • Smart Switch پێشتر لەسەر زۆربەی مۆبایل و تابلێتە تازەکانی Samsung Galaxy دامەزراوە.
    دەتوانی لە سەر شاشەی سەرەکیی یان Settings (ڕێکخستنەکان) > Accounts and backup (هەژمارەکان و پاشەکەوتکردن) > Smart Switch بیدۆزیتەوە.
    ڕەنگە بۆ ئامێرە کۆنترەکان یان ئامێرەکانی تری Android پێویستی بە داگرتن بێت لە Galaxy Store یان Google Play Storeـەوە.

    ئەگەر کۆمپیوتەری کەسیی (Windows PC یان Mac) بەکاردەهێنیت و دەتەوێت داتا لە ئامێرێکی کۆنەوە پاشەکەوتبکەیت یان بیگێڕیتەوە سەر ئامێرێکی نوێ، دەتوانیت ڕاستەوخۆ لەم بەستەرەی خوارەوە ئەپی Smart Switch PC دابگریت.

    بەستەری داگرتنی Smart Switch PC:
  • بۆ ئامێرەکانی Android، پێویستە Smart Switch لەسەر هەردوو ئامێرەکە دامەزرابێت. بۆ ئامێرەکانی iOS، گواستنەوەی بێتەل پێویستی بە دامەزراندنی ئەپەکە هەیە، بەڵام کاتێك داتا لەڕێگای گرێدراوی بە کێبڵ یان iCloudـەوە دەگوازرێتەوە، پێویستی بە دابەزاندنی ئەپەکە نییە. بۆ زانیاری زیاتر، سەیری بەشی "How-to transfer" (”چۆنیەتی گواستنەوە“)ـی تایبەت بە هەر کەیسێك بکە.

  • نەخێر. Smart Switch هیچ شتێك لەسەر هیچکام لە ئامێرەکان ناسڕێتەوە. کاتێك گواستنەوەکە تەواوبوو، داتاکە لەسەر هەردوو ئامێرەکە دەبێت.

  • نەخێر، هەرکە پڕۆسەی گواستنەوەی داتا دەستیپێکرد، دەتوانیت ئەرکی تر لەسەر ئامێرەکەت ئەنجامبدەیت. لەسەر ئامێرە Samsung Galaxyـە نوێکەت، Quick setting panel (پانێڵی ڕێکخستنە خێراکان) ڕابکێشە بۆ خوارەوە بۆئەوەی بەرەوپێشچوونی پڕۆسەی گواستنەوەکە ببینیت.

    تێبینی : هەرچەندە فرە-ئەرکیی لەکاتی گواستنەوەی داتادا بەردەستە، بەڵام ئێمە ئامۆژگاریی بە فرە-ئەرکیی ناکەین لەو کاتانەدا.
    بەڵام، کاتێك داتا لە ئامێرێکی iOSـەوە بۆ ئامێرێکی Galaxy بەڕێگای گرێدراوی بێتەل دەگوازیتەوە، شاشەی iPhone یان iPadـەکەت مەکوژێنەرەوە و مەچۆرە سەر شاشەی شاشەی سەرەکی (شاشەی سەرەکی). لە کاتی گواستنەوەی بێتەلی داتا لە ئامێرێکی iOSـەوە، فرە-ئەرکی بەردەستنییە.

  • نەخێر. ئامێرەکانی بڕاندەکانی تر تەنیا دەتوانن داتا بنێرن لەڕێگای Smart Switchـەوە، لەکاتێکدا ئامێرەکانی Samsung Galaxy دەتوانن لەڕێگای Smart Switchـەوە هەم داتا بنێرن و هەم وەریشیبگرن.

  • لە دوای دابەزاندنی Smart Switch PC لەسەر کۆمپیوتەری کەسیی Windows یان Macـەکەت دەتوانیت ئەمانەی خوارەوە ئەنجامبدەیت:

    1. 1. داتا لە ئامێری Samsung Galaxy کۆنەوە لەسەر کۆمپیوتەری کەسیی پاشەکەوتبکەیت، هەروەها ئەو داتایە بگێڕیتەوە سەر ئامێرە Galaxyـە نوێکەت.
    2. 2. داتای پاشەکەوتکراوی iTunes بگەڕێنیتەوە بۆ نێو ئامێرە Galaxyـە نوێکەت.
    3. 3. لەگەڵ نوێبوونەوەی وەشانەکاندا یارمەتیتدەدات بۆ نوێکردنەوەی وەشانی سۆفتوێری ئامێرەکەت و بژاردەکانی نوێکردنەوە پیشاندەدات.
    4. 4. بۆ کۆمپیوتەری کەسیی Windows، پێڕستی Outlook Sync پیشاندەدات و ڕێگەتدەدات بە هاوتاکردنی داتای Outlook لەسەر کۆمپیوتەری کەسیی Windowsـەکەت بۆ سەر مۆبایلەکەت. بۆ Mac، پێڕستی Sync نیشاندەدات و ڕێگەتدەدات پەیوەندییەکان/داتای ڕۆژمێر هاوتابکەیت لەنێوان Macـەکەت و مۆبایلەکەتدا.
  • لەسەر شاشەی Smart Switch، بژاردەی پێشوەختی 'Select all (هەموویان هەڵبژێرە)' هەڵبژێردراوە، بەڵام ئەگەر بتەوێت دەتوانیت بە ئاسانی ئەو بابەتانەی ناتەوێن بیانگوازیتەوە لایانبەریت لە هەڵبژاردنەکان.

  • وەڵام: سمارت سویچ لەسەر سامسۆنگەکەت دابەزێنە. بە بەکارهێنانی کێبڵ یان وای فای ئایفۆنەکە بەستنەوە، پاشان Import data from iPhone (پەیوەندییەکان، وێنە، نامە و هتد) هەڵبژێرە.

  • وەڵام: لە هەردوو مۆبایلەکەدا Smart Switch بکەرەوە. لە مۆبایلە کۆنەکەتدا، Send data هەڵبژێرە؛ لە مۆبایلە نوێیەکەتدا، Receive data هەڵبژێرە. گواستنەوە لە ڕێگەی کەیبڵ، وای فای، یان پاشەکەوتی کۆمپیوتەر.

بۆچی Galaxy

ئاسۆکان فراوانتر دەبن لەگەڵ Galaxy

ئێمە باوەڕمان بە کراوەیی هەیە. Samsung Galaxy بۆ کرانەوەی ئەگەرەکان بە ڕووتاندا درووستبووە. هەتا سنوورەکان کەمتربن، هەموومان دەتوانین دوورتر بڕۆین لەم جیهانەدا.

مۆبایلی زیرەکی Galaxy

مۆبایلی زیرەکی Galaxy مۆبایلی زیرەکی Galaxy
 
Galaxy Tab S

Galaxy Tab S Galaxy Tab S
 
Galaxy Watch

Galaxy Watch Galaxy Watch