Find my mobile
ئێستا Find My Mobile بەشێکە لە SmartThings Find.
شتێکت بزرکردووە؟ مۆبایل و تابلێت و کاتژمێر و ئامێرەکانی تری Galaxyـی خۆت لە ڕێگەی SmartThings Find بدۆزەرەوە.
تایبەتمەندی و باشترکردنە نوێیەکان دۆزینەوەی ئامێرەکانت لە هەموو کاتێک ئاسانتر دەکەن.
چۆن بەكار دەهێنرێت
ڕێگەی ئاسان بدۆزەرەوە بۆ بەکارهێنانی 'SmartThings Find'
FIND MY MOBILE (مۆبایلەکەم بدۆزەوە) ڕێکبخە
OFFLINE FINDING ڕێکبخە
سەردانی ماڵپەڕی SmartThings Find بکە
- وێنەکانی ئامێر و سەر شاشە بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراون.
- خزمەتگوزاریەکانی پاڵپشتی ڕەنگە بەگوێرەی وڵات/هەرێم/دابینکەری خزمەتگوزاری جیاواز بن.
- پێویستە ئامێرەکە داگیرسابێت و بە Samsung Accountـەکەت چووبیتە ژوورەوە.
- Offline Finding (دۆزینەوەی ئۆفلاین) لە ئێستادا لەسەر مۆبایلە زیرەکەکان و تابلێتەکانی Galaxy کە بە لایەنی کەمەوە Android 8ـیان لەسەرە، Galaxy Watch3، Galaxy Watch4، Galaxy Watch5، و Galaxy Buds Live، Galaxy Buds Pro، Galaxy Buds2 و Galaxy Buds2 Pro، و هەموو جۆرەکانی زنجیرەی Galaxy SmartTag پاڵپشتی دەکرێت. لە داهاتوودا چەندین ئامێری تر زیاد دەکرێن.
- دەکرێت تایبەتمەندی Offline Finding (دۆزینەوەی ئۆفلاین) بۆ کاتژمێرەکانی Galaxy Watch و Buds لە ناو ئەپی Galaxy Wearableـدا کارابکرێت. هەروەها ڕێکخستنەکانی Offline Finding (دۆزینەوەی ئۆفلاین)ـی مۆبایل یان تابلێتە گرێدراوەکە بەسەر بە Galaxy Watch و Budsـەکەشتدا جێبەجێ دەکرێت.
- هەروەها بە بەکارهێنانی تایبەتمەندی SmartThings Find لە ناو ئەپڵیکەیشنی SmartThingsـدا دەتوانیت شوێنی ئامێرە بزربووەکان دیاری بکەیت. بۆ بەکارهێنانی SmartThings Find، پێویستە ’Allow this phone to be found (ڕێگە بدە ئەم مۆبایلە بدۆزرێتەوە)‘ لە ڕێکخستنەکانی Find My Mobileـدا داگیرسابێت.
- بۆ تۆمارکردنی ئامێرێك وەکو Find Node (خاڵی دۆزینەوە)، پێویستە ڕەزامەندیت لەسەر ڕێگەدان بە بەکارهێنانی زانیاری شوێنەکەت و ئاگاداری نهێنیپارێزی دەربڕی.
- ئامێرەکانی Find Node (خاڵی دۆزینەوە) شوێنی ئامێرە بزربووەکە بەوردی دیاری ناکەن.