ئەم QR سکان بکە لە ڕێگەی مۆبایلەکەتەوە و شتەکەت ڕێكبخە لە بۆشاییەکەتدا.
خاڵە گرنگەکان
تایبەتمەندییەکان
ئەزموونی خۆت باشتربکە لەگەڵ دەنگی دەوروبەری 3D و سپیکەری ناوەڕاستی ناوەکی
* وێنەکان هاوشێوەکراون و تەنھا بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوەن.* تەلەفزیۆنەکە بە جیا دەفرۆشرێت.
Dolby Audio / DTS Virtual:X
دەنگی سەرنجڕاکێش کە بە هەموو دەوروبەرتدا دەجوڵێت
Dolby Audio و تەکنەلۆژیای DTS Virtual:X دەنگی دەوروبەری 3D دروستدەکات، بە لەخۆگرتنی ھەستکردن بە بەرزایی لە ڕێگای تەکنیکە پێشکەوتووەکانی چارەسەرکردنی دەنگ.
* پێویستە سەرچاوەی ناوەڕۆکەکە Dolby Audio و DTS Virtual:X بێت.
سپیکەری ناوەڕاستی ناوەکی
دەنگی مرۆڤ باشتردەکات بۆ گفتوگۆیەکی ڕوونی کریستاڵی
بە ساوندباڕی سامسۆنگ گفتوگۆکان بە ڕوونی و وردی ببیستە. سپیکەری ناوەڕاستی تایبەت دەنگی مرۆڤ باشتردەکات بۆ گەیاندنی دەنگ بە ڕوونیی.
سەب-ووفەری خاوەن Bass Boost (بەهێزکردنی بەیس)
بەیسی زیاتر، ھەستی گەورەتر
بە مۆدی Bass Boost (بەهێزکردنی بەیس) دەنگێکی زیادەی بەیس بۆ مۆسیقا زیاد بکە. سەب-ووفەرە بێتەلەکەت بەیسی چڕتر و قووڵتر دەردەکات کە بەڕاستی دەتوانیت هەستی پێبکەیت.
دەنگی خۆگونجێنەر
دەنگ بۆ هەر دیمەنێک باشتردەکرێت
دەنگی خۆگونجێنەر خۆکارانە دەنگەکە لەگەڵ هەر ناوەڕۆکێکی دەنگی تایبەتدا دەگونجێنێت، بەمەش بەگوێرەی ناوەڕۆکەکە یان ئاستی دەنگەکە دەنگی ڕوون و ورد پێشکەش دەکات.
کواڵیتیی دەنگ
Voice Enhance (باشترکردنی دەنگ)
لە ھەر وشەیەک تێبگە و بە ڕوونی گفتوگۆکە ببیستە
بە ڕوونییەکی کڕیستاڵی گوێ لە دیالۆگەکانی زنجیرە تەلەفزیۆنی و فیلمە دڵخوازەکانت بگرە. مۆدی Voice Enhance (باشترکردنی دەنگ) دەنگی مرۆڤ بەرز دەکاتەوە و ڕێکخستنەکانی EQ باشتردەکات بۆ ئەزموونێکی ڕوونی گوێگرتن.
ئاسوودەیی
HDMI
ئامێرەکانت لە ڕێگای HDMIـەوە گرێبدە
بە دەرچەیەکی HDMI لە ساوندباڕەکەتدا، دەتوانیت ئامێرێکی دەرەکی گرێبدەیت و هەمان دەنگی دەوڵەمەند بە کوالیتییەکی نایاب پەخشبکەیت.
Bluetooth® Multi Connection (فرە گرێدراوی بلووتووس)
بە دوو مۆبایلی زیرەک خۆشییەکە دوو هێندە بکە
بلووتووسی ساوندباڕەکەت بەکاربهێنە بۆ ئەوەی لە یەک کاتدا تا دوو مۆبایلی زیرەک گرێبدەیت، و لە نێوان پلەی لیستەکانی ئامێرە جیاوازەکاندا بگۆڕیت.
مۆدی یاری
باشتر ببیستە، باشتر یاریبکەخاڵی یەکلاکەرەوە بەدەستبهێنە لەگەڵ Game Mode (مۆدی یاری). ڕێکخستنەکانی دەنگ بە شێوەیەکی خۆکار بۆ یاریکردن باشتردەکرێن، بۆیە تەنها شتێک کە پێویستە بیکەیت بریتییە لە داگیرساندن و یاریکردن. لەگەڵ ئەوەشدا، بە تەکنەلۆژیای لەناوبردنی دەنگی نەخوازراو (cross-talk)، دەتوانیت گوێت لە شوێنی وردی دوژمنەکانت بێت.
* ئامێری یاریکردن بەجیا دەفرۆشرێت.
Night mode (مۆدی شەو)
لە گفتوگۆکان تێبگە بەبێ ئەوەی کەسانی تر بێزار بکەیت
شەوانە سەیری تەلەفزیۆن بکە بەبێ ئەوەی کەسانی تر لە خەو هەڵسێنیت. Night Mode (مۆدی شەو) گوشار دەخاتە سەر بەیسەکە بۆ کەمکردنەوەی دێسیبڵ، کە ئەزموونێکی گوێگرتنێکی ئارامتر دەگەیەنێت لە هەمان کاتدا ڕوونیی دەنگ دەپارێزێت.
هاوئاهەنگی لەگەڵ تەلەفزیۆن
One Remote Control
یەک ڕیمۆت بۆ کۆنتڕۆڵی تەواو
کۆنتڕۆڵی Samsung TVـەکەت بە تەنها بۆ کۆنتڕۆڵکردنی تەلەفزیۆن نییە. بۆ کۆنتڕۆڵکردنی کردارە بنەڕەتییەکانی ساوندباڕ وەکوو پێکردن و کوژانەوە، ئاست دەنگ، و کاریگەرییە دەنگییەکان بەکاریبهێنە.
* لەسەر Samsung TVـەکان کە لەگەڵ بلووتووس گونجاون بەردەستە.
* لەسەر Samsung TVـەکان کە لەگەڵ بلووتووس گونجاون بەردەستە.
گرێدانی تەلەفزیۆن بە ®Bluetooth
ساوندباڕەکەت بەشێوەی بێتەل بە تەلەفزیۆنەوە گرێبدە
ئایا کێبڵ و وایەرەکان دەبنە بەربەست بۆ ڕێکخستنەکەت؟ تەنها بلووتووس بەکاربهێنە بۆ گرێدانی ساوندباڕەکەت بە تەلەفزیۆنەکەتەوە، و بە شێوەیەکی بێتەل چێژ لە هەموو ناوەڕۆکە دڵخوازەکانت وەربگرە.
* لەسەر Samsung TVـەکان کە لەگەڵ بلووتووس گونجاون بەردەستە.
* لەسەر Samsung TVـەکان کە لەگەڵ بلووتووس گونجاون بەردەستە.
بەیەکەوە باشترن
لەگەڵ دەنگی دەوروبەری بێتەل گونجاوە
دەنگی دەوروبەرت فراوان بکە و تایبەتمەندی زیاتر بەدەستبهێنە
Wireless Rear Speaker Kit (کیتی سپیکەری بێتەلی دواوە) ڕێگەت پێدەدات کە ساوندباڕەکەت فراوان بکەیتەوە بۆ سیستەمێکی دەنگی دەوروبەر بۆ ئەوەی ئەزموونێکی سینەمایی باشترت هەبێت.
* Samsung Wireless Rear Speaker Kit (کیتی سپیکەری بێتەلی دواوە) بەجیا دەفرۆشرێت. (SWA-9200S)
* Samsung Wireless Rear Speaker Kit (کیتی سپیکەری بێتەلی دواوە) پێویستی بە وایەری کارەبا ھەیە بۆ گرێدران بە سپیکەرەکانی ڕاست و چەپ.
* Samsung Wireless Rear Speaker Kit (کیتی سپیکەری بێتەلی دواوە) بەجیا دەفرۆشرێت. (SWA-9200S)
* Samsung Wireless Rear Speaker Kit (کیتی سپیکەری بێتەلی دواوە) پێویستی بە وایەری کارەبا ھەیە بۆ گرێدران بە سپیکەرەکانی ڕاست و چەپ.
* وێنەکان ھاوشێوەکراون و تەنها بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوەن. دەکرێت ڕووکار و تایبەتمەندییەکان بەبێ ئاگادارکردنەوە بگۆڕێن.