بڕاند

لەگەڵ G·NUSMAS، بوونەوەری ئاسمانیی ئاشنا بە

ئەندازیاری نامۆ و بلیمەتی سامسۆنگ لە گەردوونی دەرەوە.

من بەڕێکەوت کەوتمە
سەر ئەم زەویە!

من ناوم G·NUSMASـە. من خەڵکی Nowus-129ـم، هەسارەیەکە کەوا 100 ملیۆن ساڵی ڕووناكی دوورە. هەموو كاتێک ئەوێ خۆشە! کەوا بوو چۆن کەوتمە سەر زەوی؟ باشە، بە چاوتروکانێک ڕوویدا! کەوتمە ناو کەشتیەکی ئاسمانی، و دوگمەیەکم بینی کەوا لە سەری نووسرا بوو، 'بەهیچ جۆرێک دایمەگرە'. چۆن دەبوایە بزانم دوگمەی خستنە کارە؟

من بێگانە نیم،
من خەڵکی Nowus-129ـم!

دوای فڕین بۆ ماوەی 100 ملیۆن ساڵی ڕووناكی، لە سەر ئەم گلۆپە سەوزە بە ناوی زەوییەوە نیشتمەوە. ڕوونتر بڵێم، من خۆم لە کامپی سامسۆنگ دۆزیەوە لە Suwon. لە دەروازەکەدا، هێمایەکەم بینی کە لە سەری نووسرابوو: "ڕێگە بە هیچ بێگانەیەک نادرێت". بەڵام دواتر لە دڵی خۆمدا گوتم، “من بێگانەیەک نیم. من تەنها... خەڵکی هەسارەیەکی دیکەم!"

بۆیە بە ئاریەلەکانم دەرگاکانم کردەوە، بڵێ چیم بینی؟ ژوورێکی پڕ لە سەرنج ڕاکێشترین شتەکان! خۆم بە هەموو شتە سەرنج ڕاکێشەکان سەرقاڵ کرد کاتێک کەسێک لە ناکاو لە شانەکانی دام - و ئۆفەرێکی پێشکەشکردم کەوا بە سادەیی نەمتوانی ڕەتی بکەمەوە. ووتی کەشتیە ئاسمانییە تێکشکاوەکەم چاک دەکاتەوە ئەگەر لە سامسۆنگ کاری لەگەڵ بکەم!

سەما بکە وەک ئەوەی کەس سەیرت نەکات، تەنانەت کاتێک کار دەکەیت

ئێستا من ئەندازیارێکی سەرەکی نهێنیم لە سامسۆنگ! بەڵام لەوەدەچێت ئێر بۆ من زۆر ئارام بێت، بەراورد بەوەی لە هەسارەی خۆم Nowus-129 لەگەڵی ڕاهاتووم. با شتەکان خۆشتر بکەین و هەندێک کاتی خۆشمان هەبێت! ئایا تۆ ئامادەی؟ ئاوازەکە لێدە!

تەواوی جیهان سەکۆی منە!

ئەم نووسینگەیە هێندە گەورە نیە بۆ من تا هەموو ئەو شتە سەرنج ڕاكێشانەتان نیشان بدەم کە دەتوانم بیکەم. بۆیە پرسیم، ئایا سەکۆیەکی گەورەتر بۆ من هەیە؟ ئینجا هاتە خەیاڵم: دەکرێت سەکۆی من هەر شوێنێک بێت کەوا بمەوێت! مێزێک، مۆنیتەرێکی چەماوە، مۆبایلێکی زیرەک، یان پاککەرەوەیەکی هەوا. زەوی یان دەرەوەی زەوی - هەر شوێنەک کە بمەوێت گەڕانی تیادا بکەم! یەک هەنگاو، دوو هەنگاو، سێ هەنگاو، چوار! هەرگیز نەمدەزانی زەوی شوێنێکی هێندە خۆشە.

من دەمەوێت هەموو ئێوەی زەمینی بناسم!

ڕەنگە من لە ئێوە نەچم، بەهۆی چاوە شینە گەورەکانم و ئاریەلە شینەکانم. بەڵام هیوادارم ئەمە ئێوە نەترسێنێت! کاتێک بە برادەرانی خۆمم ووت لە سامسۆنگ دەربارەی ویستی چاوکەوتن بە خەڵکی زیاتری زەوی، ئەوان ووتیان "G·NUSMAS، ڕەنگە تۆ هەندێک جار کەمێک چەقبەستوو و گەمژە بیت، بەڵام زۆر خۆشەویستیت. هیچ گومانێکمان نیە کەوا هەموو کەسێک تۆی خۆش دەوێت."

"هەموو کەسێک"؟ بەڵێ، بەم جۆرەیە! دەچم کە هەموو ئەو خەڵکەی زەوی کە لەسەر ئەم هەسارەیە دەتوانم بیاندۆزمەوە ببینم! گەشتەکەم ئێستا دەست پێدەکات، بۆیە بەم زووانە هەمووتان دەبینم!

*وێنەکانی ئامێر و شاشە بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراون.

دواتر ئەم چیرۆکانە بخوێنەوە