چۆن مۆبایلەکەت بە پاک و خاوێنی ڕابگریت
پاک ڕاگرتنی خۆت و کەلوپەلەکانت و ژینگەکەت، تۆ و ئازیزانت لە ئەگەری مەترسییەکان دەپارێزێت.
مۆبایلەکانمان ئامێرێکی سەرەکیین کە ڕۆژانە لانیکەم 50 جار دەستیان لێدەدەین. لەگەڵ خۆمان دەیانبەین بۆ هەر شوێنێک کە دەچین و بۆ چەندین مەبەستی جیاواز بەکاریان دەهێنین – جا چ لە ماڵەوە کار بکەین، یان لە دەرەوە بۆ کۆکردنەوەی پێداویستییە سەرەکییەکانی ڕۆژانەمان. ئەمەش وایان لێدەکات کە بەرکەوتنی زۆریان هەبێت لەگەڵ پیسی و میکرۆب – زۆربەی ئەو پیسی و میکرۆبانەش بە چاوی ئاسایی نابینرێن. لێرەدا چەند ڕێنماییەک دەخەینەڕوو بۆ ئەوەی ئامێرەی مۆبایلەکانتان بە پاک و خاوێنی ڕابگرن:
بیسڕەوە
لە هەر شوێنێک بیت، بەکتریا و میکرۆب بە ئاسانی دەتوانن لەسەر ڕووی مۆبایلەکەت زاوزێ بکەن و ژمارەیان زیادبکات. بە درێژایی ڕۆژ و بە وریاییەوە، قوماشی مایکرۆفایبەر لەگەڵ پاککەرەوەیەکی ئەلکهول یان کلێنسی تەڕی پاککەرەوە بەکاربهێنە بۆ خاوێنکردنەوەی مۆبایلەکەت. باشتر وایە ئەم ئامرازی پاککردنەوانەت لە ماڵەوە و لە شوێنی کارەکەت هەبێت بۆ ئەوەی بتوانیت بەردەوام مۆبایلەکەت خاوێن بکەیتەوە.
لە کاتی ئەنجامدانی هەموو کارەکانی پاککردنەوە، دڵنیابە لەوەی مۆبایلەکەت بە کارەباوە نیە و هەرگیز مۆبایلەکەت بە کەرەستەی وەک ئاو، سابوون، سرکە، یان پاککەرەوە مەشۆ. لەبیرت نەچێت بەرگی مۆبایلەکەشت پاک بکەیتەوە.
بەجێی بهێڵە
بۆ زۆربەمان، بەدەستەوە گرتنی مۆبایلەکانمان وەکو خوویەکی بەردەوامی ڕۆژانەمانی لێهاتووە. ڕەنگە بە ئامێرەکەمانەوە بچینە شوێنی پیس وەکو تەوالێت، کە دەبیتە هۆی پیس بوون و کۆبوونەوەی میکرۆب و بەکتریا زیانبەخشەکان لەسەر جەستەی مۆبایلەکەت. ئەم ماددە نەخۆشخوازە مەترسیدارانە دەتوانن بە ئاسانی لە مۆبایلەکەتەوە بگوازرێنەوە بۆ دەست و دەموچاوت، ئەمەش دەبێتە هۆی زیانگەیاندن بە تەندروستیت. پێشنیار دەکەین مۆبایلەکەت لە گیرفانتدا بەجێبهێڵیت بۆ پاراستنی لە بەرکەوتن بە هەر ڕووکاریک لە شوێنە گشتییەکان، و تەنها دوای شوشتنی دەستەکانت بە ئاو و سابون بەکاریبهێنیت.
ئێمە لێرەین بۆ یارمەتیدانی تۆ
یارمەتیدان لە دوورەوە