ئەم QR سکان بکە لە ڕێگەی مۆبایلەکەتەوە و شتەکەت ڕێكبخە لە بۆشاییەکەتدا.
خاڵە گرنگەکان
تایبەتمەندییەکان
The Frame گەلەری هونەری تۆ لەسەر تەلەفزیۆن
چێژ لەوە وەربگرە کە لەسەر شاشەیە بە ڕەنگدانەوەی کەمتر
Matte Display
بێزار بوویت لە درەوشانەوەی سەرقاڵکەر لەسەر شاشەی تەلەفزیۆنەکەت؟ چوارچێوەی پێشکەوتووی Matte Display ڕەنگدانەوەکان هەڵدەمژێت، بۆیە دەتوانیت بە ڕوونی بزانیت چی لە ڕوونمادا هەیە و چێژ لە پێکهاتە و وردەکارییەکانی هونەر وەربگریت بەو شێوەیەی کە مەبەستە هەبن.
* وێنەکەی سەرەوە بە مەبەستی گەیاندنی چەمکی بەرهەمەکە دابین کراوە، و ڕەنگە بەرهەمی ڕاستەقینە جیاواز بێت.
* لەلایەن UL پشتڕاستکراوەتەوە کە Glare-Free (بێ درەوشانەوە)ـیە بە پشتبەستن بە شێوازەکانی پشتڕاستکردنەوە کە لەلایەن UL بەکاردەهێنرێت. بۆ زانیاری زیاتر لەسەر شێوازەکانی پشتڕاستکردنەوە کە بەکارهێنراون، تکایە سەردانی https://verify.ul.com/verifications/732 بکەن.
بەجۆرێک دیزاینکراوە لە چوارچێوەیەکی وێنەی تەنک دەچێت
دیزاینی چوارچێوەی هاوچەرخ
بە شێوەیەکی ناوازە دەگمەن و مۆدێرنە، تەلەفزیۆنی The Frame بە نزیکەیی بە بێ بۆشایی لەسەر دیوار وەک چوارچێوەیەکی وێنەی ڕاستەقینە دادەنرێت، کە ڕێگەی پێدەدات بە جوانی ئاوێتەی ماڵەکەت بێت.
* وێنەکان تەنھا بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراون.
شوێنەکەت لەگەڵ چوارچێوەی شیاو بۆ ڕێکخستن بگونجێنە
چوارچێوەی شیاو بۆ ڕێکخستن
ڕەنگ و ستایلی تەلەفزیۆنی The Frame بەرز بکەرەوە بە چوارچێوەکانی شیاو بۆ ڕێکخستن. لە نێوان چەندین بژاردەی ڕەنگدا هەڵبژێرە بۆ دۆزینەوەی ڕەنگێک کە ئاوێتەی شوێنەکەت بێت. چوارچێوەی موگناتیسی جوان بە لاکانەوە دەلکێت بۆ دانانی خێرا و ئاسان.
* چوارچێوەی شیاو بۆ ڕێکخستن بە جیا دەفرۆشرێت.
* ڕەنگە کۆمەڵەی چوارچێوەکانی شیاو بۆ ڕێکخستن کە پاڵپشتی کراون بەپێی وڵات جیاواز بێت.
کاتێک The Frame کوژاوەتەوە، هونەر پیشان دەدرێت
مۆدی هونەری
The Frame بگۆڕە بە کارێکی هونەری کاتێک سەیری تەلەفزیۆن ناکەیت. حەزت لە بینینی کارە هونەرییە جوانەکان دەبێت لەسەر شاشەی گەورە.
هونەر
گەلەرییە بەناوبانگە جیهانییەکان بهێنە ژووری دانیشتنەکەت
فرۆشگای هونەری سامسۆنگ
دەستت دەگات بە زیاتر لە 2,500 بەرهەمی هونەری و فۆتۆگرافی لە دامەزراوە بەناوبانگەکانی جیهان لە فرۆشگای هونەر. لە کلاسیکە خۆشەویستەکانەوە تا شاکارە مۆدێرنەکان، ژمارەیەکی زۆر لە بژاردە هەیە بۆ دامەزراندی گەلەری هونەری ماڵەوەی خۆت بەو شێوەی کە حەزت لێیەتی.
* ئابوونەکردنی فرۆشگەی هونەر پێویستە بۆ توانای دەستپێگەیشتن بە کۆمەڵەیەکی تەواو. تێچوویەک بەسەر خزمەتگوزاری ئابوونەکردندا جێبەجێ دەکرێت.
* دەکرێت پارچە هونەریەکان لە فرۆشگای هونەردا بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە بگۆڕێن.
* ڕەنگە فرۆشگای هونەر لە هەندێک وڵات بەردەست نەبێت.
بە بێبەرامبەر کۆمەڵێکی دەستنیشانکراوی کاری هونەری بدۆزەوە
فرۆشگای هونەری سامسۆنگ - پەخشکردنەکانخۆت بخزێنە ناو جیهانی هونەرەوە و لە ڕێگەی تەلەفزیۆنەکەتەوە پارچە نوێیە دڵخوازەکان بدۆزەرەوە. لەگەڵ تەلەفزیۆنی The Frame، دەستت دەگات بە کۆمەڵێک کاری هونەری کە بەردەوام نوێ دەکرێنەوە کە لەلایەن هونەرمەندان و دامەزراوە پێشەنگەکانەوە کۆکراونەتەوە.
چێژ لە ڕەنگە هونەریەکان وەربگرە کە لەلایەن PANTONE پشتڕاستکراونەتەوە
لەلایەن PANTONEـەوە پشتڕاستکراوەتەوەدەربڕینی ڕەنگی تەواو ڕەسەن کە لەلایەن PANTONE پشتڕاستکراوەتەوە، ببینە. تەلەفزیۆنی The Frame ڕەنگ و پێکهاتەی دەوڵەمەندی کارە هونەرییە دڵخوازەکانت بە وردییەکی زۆر بەرهەم دەهێنێتەوە. و بە ڕوونماییەکی مات کە درەوشانەوە کەم دەکاتەوە، دەتوانیت چێژ لە دیمەنێکی ڕوونی کۆمەڵەکەت وەربگریت و وەک مۆزەخانەیەکی ڕاستەقینە بەرز بینرخێنیت.
شاشە
دیزاین
بەرزییەک کە لەگەڵ شوێنەکەت دەگونجێت
ستاندی شیاو بۆ ڕێکخستنی بەرزیبە ستاندی شیاو بۆ ڕێکخستنی بەرزی تەلەفزیۆنی The Frame بە بەرزی دڵخوازت دابنێ. دەتوانیت بەرزی بکەیتەوە بۆ ئەوەی شوێن بۆ ساوندباڕێک و ئامێرەکانی تر بکرێتەوە.
* مەودای ڕێکخستنی بەرزی 25 میلیمەترە. دەتوانرێت ڕەهەندە وردەکان لە تایبەتمەندییەکاندا بدۆزرێنەوە. (قەبارە ڕێکخستن لەگەڵ ستاند، قەبارە ڕێکخستن بەبێ ستاند.)
لەبار و گونجاو بۆ دیوار
پایەی دیواری Slim Fit
پایەی دیواری Slim Fit تەلەفزیۆنەکەت بە توندی لەسەر دیوارەکە ڕادەگرێت، هەر بۆیە لە هەموو گۆشەیەکەوە جوان دەردەکەوێت. لەگەڵ ئەوەشدا، بوونی تەنها یەک کێبڵی تەنک دەوروبەری تەلەفزیۆنەکەت ڕێکوپێک و جوان ڕادەگرێت.
* ڕەنگە مەودای نێوان دیوار و تەلەفزیۆن بەپێی جۆری دیوار و شێوازی دانان جیاوازبێت. * One Connect Box پێویستە بۆ دانان.* پایەی دیواری Slim Fit و One Invisible Connection (کێبڵی گرێدانی نەبینراو) (5 مەتر) و One Connect Box لەگەڵ کڕینی The Frame بەردەستن (32 ئینچی ناگرێتەوە).
* One Connect Cable (15 مەتر) بە جیا دەفرۆشرێت.
تەکنۆلۆژیای QLED
Picture
ئەزموونی Samsung Tizen OS
سەرگەرمییەکانت ببە ئاستێکی بەرزتر لەگەڵ Samsung Tizen OS
Samsung Tizen OS
زیاتر لە تەلەفزیۆنەکەت وەربگرە بە نوێترین ئەپ و خزمەتگوزارییەکان لەسەر سیستەمی Samsung Tizen OS. چێژ لە کەناڵە بێبەرامبەرە تەلەفزیۆنییە ڕاستەوخۆکان و هەزاران فیلم وەربگرە لەگەڵ Samsung TV Plus، و یاریکردنی کڵاودی بێ کێشە لەگەڵ Gaming Hub (هەبی یاریکردن). تەنانەت دەتوانیت بە +Daily چالاکییەکانی ڕۆژانەت بەڕێوەببەیت و ئامێرە زیرەکەکانت لە تەلەفزیۆنەکەتەوە بە SmartThings کۆنتڕۆڵ بکەیت.
* ڕەنگە خزمەتگوزاریەکانی ناوەڕۆک بەگوێرەی ناوچەكان جیاوازبێت و دەکرێت بەبێ ئاگادارکردنەوە بگۆڕدرێن.
* پێویستە بەرلە بەکارهێنان ڕەزامەندی لەسەر مەرج و ڕێساکان و سیاسەتی نهێنیپارێزیی Samsung Smart Hub دەرببڕیت. هەندێک ناوەڕۆک و خزمەتگوزاری پێویستیان بە تۆمارکردن و ئابوونەکردن هەیە.
* پێویستی بە Samsung account هەیە.
* پێویستت بە Samsung account دەبێت بۆ دەستگەیشتن بە تەواوی تایبەتمەندییەکانی Samsung Tizen OS. ئەگەر ناتەوێت بچیتە ژوور هەژمارەکەت، تەنها دەتوانیت لەگەڵ تەلەفزیۆنی ناوخۆیی (تەنها بۆ ئەو ئامێرانە دەگونجێت کە تیونەریان هەیە) و ئامێرە دەرەکییەکان گرێیبدەێت (بۆ نموونە لە ڕێگای HDMIـەوە). لەوانەیە پێویستت بە ئامێرێکی جیاواز بێت (بۆ نموونە کۆمپیوتەر یان مۆبایل) بۆ دروستکردنی Samsung account. (چین، تورکیا و ئیسرائیل ناگرێتەوە)