کەڤەری کراوەی خاوەن کیبۆردی باریک بۆ +AI Key — Galaxy Tab S10 FE
Gallery popup
ئەم QR سکان بکە لە ڕێگەی مۆبایلەکەتەوە و شتەکەت ڕێكبخە لە بۆشاییەکەتدا.
تایبەتمەندییەکان
کلیلی تۆ بۆ دەستگەیشتنی خێرا بە ژیریی دەستکرد
Galaxy AI Key توانای دەسپێگەیشتنی ئاسانت بە یاریدەدەری ژیری دەستکرد و Bixby یان Gemini پێدەدات. بە سادەیی پەنجە بنێ بە کلیلە تایبەتەکەیدا با یاریدەدەرە ژیریی دەستکردەکەت داواکارییەکەت جێبەجێ بکات — ئەنجامدانی کارەکان بەو شێوەیە سادەیە.1
دیزاینی باریک و سووک
شێوەی تابلێتەکەت بە کەڤەری کراوەی خاوەن کیبۆردی باریکی تەنک و سووک ناوازە بکە. زۆر بە خێرایی دادەمەزرێت — تەنها پێویستە وەک بەرگی کتێبێک بە دەوری تابلێتەکەتدا بیپێچیتەوە و موگناتیسەکان لە شوێنی خۆیدا ڕایدەیگرن. تەنانەت بۆ ئاسانکاری زیاتر، شوێنی بۆ هەڵگرتنی S Penـەکەشت هەیە.2
ئەزموونێکی ئاسوودەی کیبۆرد
تابلێتەکەت لەگەڵ کەڤەری کراوەی خاوەن کیبۆردی باریک جووت بکە بۆ ئەوەی بە وردی بەڵگەنامە یان ئیمەیڵەکانت بنووسیت. بە بەکارهێنانی بە مۆدی DeX، کیبۆردەکە ئەزموونێکی گونجاوی هاوشێوەی کۆمپیوتەری کەسیی پێشکەش دەکات.3
بە هاوبەشکردنی بێتەل، بەرهەمداریت زیاد بکە
بە Wireless Keyboard Sharing (هاوبەشکردنی کیبۆردی بێتەل)، دەتوانیت بە ئاسانی بە ئامێرە Galaxyـەکانی تری خۆت گرێبدرێیت و بە ئاسانی لەسەریان بنووسیت یان کاریان لەسەر بکەیت. بە ئاسانی لە نێوان ئامێرەکاندا ئاڵوگۆڕ بکە و کۆنتڕۆڵی مۆبایلەکەت بکە، وەک چۆن لەسەر تابلێتەکەت دەیکەیت.4
خاسییەتەکان
-
ڕەش
-
مۆدێلە گونجاوەکان
Galaxy Tab S10 FE+
-
پێکهاتەکانی ناو پاکێج
کەڤەری کراوەی خاوەن کیبۆردی باریک, بریقەدار
-
ڕووکار
POGO
-
چەندێتی كلیلەكان
64
-
قەبارە (پانی، بەرزی، قوڵی)
13.1 x 301.3 x 196.7
-
کێش
394 g
-
1.
* وێنەکە بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراوە. ڕەنگە UXـی ڕاستەقینە جیاوازبێت. کەڤەری کراوەی خاوەن کیبۆرد بەجیا دەفرۆشرێت و تەنیا لەگەڵ +Galaxy Tab S10 FE و لەسەر One UI 7.0 و سەرووتر دەگونجێت.
** ڕەنگە شێوازی کەڤەری کراوەی خاوەن کیبۆرد بەپێی مۆدێل یان جۆری زمان جیاوازبێت. گرێدراوی تۆڕ و Samsung/Google Account پێویستە بۆ بەکارهێنانی Bixby یان Gemini.
*** بەردەستبوونی ئەپی مۆبایلی Gemini لەسەر ئامێرەکان، زمانەکان و وڵاتەکان جیاوازە. وەڵامەکان بپشکنە بۆ دڵنایی لە دروستییان. Gemini بریتییە لە هێمایەکی بازرگانیی تۆمارکراوی Google LLC.
**** داگرتنی Alt + کلیلی ژیریی دەستکرد بژاردەی گۆڕینی یاریدەدەری AI بۆ Bixby یان Gemini دابین دەکات. بۆ کردنەوەی Gemini لەڕێگای بەکارهێنانی کلیلی Galaxy AI، پێویستە Google Assistant بۆ Gemini نوێبکرێتەوە. کورتە ڕێگاکانی ئەپەکان لە ڕێگای کلیلی Galaxy AI دەتوانرێت تەنها بۆ چەند ئەپێکی دیاریکراو دابندرێت. Go to feature - 2. * وێنەکە بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراوە. Go to feature
- 3. * ڕەنگە تایبەتمەندییەکان و شێوازی کیبۆرد بەپێی مۆدێل یان جۆری زمان جیاوازبێت. Go to feature
-
4.
* بەرهەمەکان بە جیا دەفرۆشرێن.
** وێنە بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراوە. ڕەنگە UX/ڕووکاری بەکارهێنەری ڕاستەقینە جیاوازبن.
*** Wireless Keyboard Sharing (هاوبەشکردنی کیبۆردی بێتەل) لەسەر مۆبایلە زیرەکەکانی Galaxy کە One UI 3.1 یان سەرووتر و ئامێرەکانی Galaxy Tab کە One UI 2.5 یان سەرووتریان لەسەرە، و لە ڕێگەی POGOـەوە بە کەڤەری کراوەی خاوەن کیبۆرد گرێدراون پاڵپشتی دەکرێت.
**** بۆ چالاککردنی Wireless Keyboard Sharing پێویستە هەردوو ئامێرەکە بچنە ناو هەمان Samsung Account. ڕەنگە کارایی بەپێی ژینگەی تۆڕی بەکارهێنەر جیاوازبێت.
***** دەکرێت تا 3 ئامێر بۆ هاوبەشکردنی Wireless Keyboard Sharing (هاوبەشکردنی کیبۆردی بێتەل) تۆمار بکرێت.
****** دەکرێت Wireless Keyboard Sharing لە Settings (ڕێکخستنەکان) > General Management (بەڕێوەبردنی گشتی) > Physical Keyboard (کیبۆردی فیزیکی) > Wireless Keyboard Sharing (هاوبەشکردنی کیبۆردی بێتەل) دابگیرسێنرێت/بکوژێنرێتەوە. Go to feature
* تایبەتمەندیی گرنگەکان لەوانەیە جیاواز بێت لە شێوازە گرنگەکان
* وێنەی دوو مۆبایلی Galaxy S21 Ultra 5G لەگەڵ دیمەنی بەرگی زیرەکی LED و یەک مۆبایلی Galaxy S21+ 5G لەگەڵ بەرگی زیرەکی LED بە مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراون.
* SmartTags مەودای Bluetooth ی 120m هەیە. کارپێکردنی ڕاستەقینە دەشێت بگۆڕێت بە پشت بەستن بەو ژینگانەی کە تیایدا بەکاردەهێنرێن.
* وێنەی شەحنە وایەرلێسی بە ڕەنگی سپی و دوو شەحن بە ڕەنگی ڕەش بە مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراوە.