S Penـی تایبەت بە زنجیرەی Galaxy Tab S9
EJ-PX710BBEGWW
ئەم QR سکان بکە لە ڕێگەی مۆبایلەکەتەوە و شتەکەت ڕێكبخە لە بۆشاییەکەتدا.
تایبەتمەندییەکان
لە گەشتە داهێنەرانەکەتدا لەگەڵت دەمێنێتەوە
چێژ وەربگرە لە بەکارهێنانی S Pen لەسەر Galaxy Tab S9 ـەکەت بە وردی و کۆنترۆڵەوە. هەستیارە بە فشار و لارکردنەوە، کە ئەمەش ڕێگەت پێدەدات سکێچ و وێنەی ورد دروستبکەیت. کاتێک لەگەڵ Samsung Notes، پێکەوە بەکاردەهێنرێت، توانات پێدەدات بیرۆکەکانت بهێنیتە ژیانەوە.
* وێنە بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراوە. ڕەنگە UI/UXـی ڕاستەقینە جیاوازبێت.
هەڵگرتنی ئاسانە، هەڵگرتنەوەی ئاسانترە
ئێستا کە بڕوانامەی IP68ـی بۆ بەرگری دژی ئاو هەیە، S Pen ئامادەیە لە دەرەوەش لەگەڵتدابێت تەنانەت لە ڕۆژێکی باراناویشدا. کاتێک بەکاریناهێنیت، تەنها بە یەک کرتە بیبەستەرەوە بە هەڵگری موگناتیسی S Pen لەسەر تابلێتەکە، لەوێ بارگاوی دەبێتەوە جا چ ڕووی لە سەرەوە بێت یان بۆ خوارەوە. بە سەلامەتی هەڵگیراوە، ئامادەیە بۆ بیرۆکەی گەشاوەی داهاتووت.
* S Pen بە IP68 ڕیزبەندی کراوە. لەسەر بنەمای مەرجەکانی تاقیكردنەوەیە بۆ نوقمکردن لە ناو تا 1.5 مەتر لە ئاوی پاک بۆ ماوەی هەتا 30 خولەک لە تاقیگەدا. ئامۆژگاری ناکرێت بۆ بەکارهێنان لە کەنار دەریا یان مەلەوانگە. بەرگری دژی ئاو و تۆز هەمیشەیی نییە و ڕەنگە بە تێپەڕبوونی کات کەمببێتەوە یان نەمێنێت.
** پێش بەکارهێنان یان هەڵگرتنەوەی، هەر ئاوێکی زیادە بە قەڵەمی S Penـەوە هەبوو بە قوماشێکی وشک یان خاولی وشکی بکەرەوە.
بە خێرایی دەستت دەگاتە کردارەکانی S Pen لەڕێگایAir Commandـەوە
لەڕێگای Air Commandـەوە دەتوانی بە دڵی خۆت کردارەکانی S Penـەکەت تایبەت بکەیت بە خۆت. پێڕستی کورتەڕێگا کارەکانت بۆ ئاسانتر دەکات و توانای کۆنتڕۆڵی زیاترت پێدەبەخشێت، ئەمەش شێوازی ژیانی سەرقاڵت بۆ ئاسانتر دەکات.
* Air Command لە ڕێگەی Bluetooth Low Energy (BLE) کاردەکات و تەنها کاتێک دەتوانرێت بەکاربهێنرێت کە S Pen بارگاویکرابێت.
** ڕەنگە بەردەستبوونی تایبەتمەندییە تایبەتەکانی Air Command بەپێی ئەپەکان جیاوازبێت.
*** وێنەکان بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراون. ڕەنگە UI/UXـی ڕاستەقینە جیاوازبێت.
چارەسەر & ڕونکردنەوەکان
لەوانەیە ئەمانەشت بەدڵ بێت
بینینی بەم دواییانە
* تایبەتمەندیی گرنگەکان لەوانەیە جیاواز بێت لە شێوازە گرنگەکان
* وێنەی دوو مۆبایلی Galaxy S21 Ultra 5G لەگەڵ دیمەنی بەرگی زیرەکی LED و یەک مۆبایلی Galaxy S21+ 5G لەگەڵ بەرگی زیرەکی LED بە مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراون.
* SmartTags مەودای Bluetooth ی 120m هەیە. کارپێکردنی ڕاستەقینە دەشێت بگۆڕێت بە پشت بەستن بەو ژینگانەی کە تیایدا بەکاردەهێنرێن.
* وێنەی شەحنە وایەرلێسی بە ڕەنگی سپی و دوو شەحن بە ڕەنگی ڕەش بە مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراوە.