Galaxyـی تۆ.
بەشێوازی خۆت.
ئامێرەکانی Galaxy شێوازی زیاترت پێدەدەن بۆ گرێدان
و لەگەڵ ئازادی بۆ ئەوەی ئەزموونی خۆت
بەو شێوازە بکەیت کە دەتەوێت.
بۆچی Galaxy؟
داهێنانی ڕاستەقینە، گرێدانی سانای ئامێر
و زۆرێک لە شێوەبەندکردن.
گرێدان بە ئامێری زیاتر
ئامێرەکانی سیستەمی Galaxyبە ئاسانی هاوڕێک دەبن بۆ یارمەتیدانت لە ئەنجامدانی ئەو شتانەی حەزت لێیانە بە شێوەیەکی باشتر لە جارانی پێشوو. هۆشمەندانەتر وەرزش بکە. بەرهەمهێنانی خۆت بەهێز بکە. پرۆژە داهێنانکارەکانت بەرەوپێش ببە.
بۆ ئارەزومەندانی لەشجوانی
Galaxy Watch و Galaxy Buds پێکەوە گرێ بدە بۆ بەدەستهێنانی
چاودێرێکی لەشجوانی و ڕێگەیەک بۆ ڕێکخستنی لیستی گۆرانییەکانی ڕاهێنانەکانت
لە مەچەکتەوە.
بە نوێترین ئامێرەکانی Galaxy توانای زیاتر بکەوە
نوێترین ئامێرەکانی Galaxy گرێ بدە بۆ ئەزموونی ژیانێکی زیرەکتر و بێ کێشەتر3,4
ئەو ئامێرانەی بە سانایی بەیەکەوە کار دەکەن4
One UI. بۆئەوە دیزاینکراوە کە ڕێگەت پێبدات کاری زیاتر ئەنجامبدەیت
لەگەڵ Galaxy، دەتوانیت ڕووکارەکە بەکەسیی بکەیت بۆ ئەوەی لەگەڵ ستایلەکەتدا بگونجێت. بە شێوەیەکی داهێنەرانە شاشەی سەرەکی و ڕووکار و پاشبنەما و ویجت و زۆر شتی ترت بە ئازادیی One UIـەکەت دەستکاریبکە.5
تایبەتمەندی تۆ. پارێزراو.
لە سەردەمی ژیریی دەستکرددا، Galaxy ئەزموونێکی مۆبایلی کەسیی پێشکەش دەکات بەبێ ئەوەی کاربکاتە سەر نهێنیپارێزی. تەکنەلۆژیاکانی نهێنیپارێزیی Samsung زانیارییەکانت دەپارێزن و کۆنتڕۆڵی تەواوت پێدەدات لەسەر چۆنیەتی بەکارهێنانیان.
Knox Vault
Knox Vault وەک قاسەیەکە لە ناو قاسەیەک، بە شێوەیەکی فیزیایی کۆدی PIN، نهێنوشە و زانیاری تری تایبەت جیا دەکاتەوە بۆیە هاکەرەکان ناتوانن دەستیان پێ بگات.
ئامادەیت بۆ تاقیکردنەوەی Galaxy؟
Try Galaxy لەسەر ئەو مۆبایلەت کە Android نییە
تاقیکردنەوەی ئەزموونی Galaxy بەبێ گۆڕینی مۆبایل. ئەم ھاوشێوەکردنەی One UI ڕێگەت پێدەدات سەرنج گەشتێک بە ناویدا بکەیت، تایبەتمەندییە نوێیەکان تاقیبکەیتەوە و بزانیت ئەولا چۆنە.
کۆدی QR سکان بکە یاخود سەردانی trygalaxy.com بکە بۆ داگرتن
بە ئاسوودەیی چێژی لێ وەربگرە
ئەپلیکەیشن و خزمەتگوزاریەکان
کاتێک پەیوەندی بە Galaxy دەکەیت، دەسخستنت بۆ هەزاران ئەپلیکەیشنی سوودبەخش دەبێت کەوا یارمەتیت دەدەن لە پشتیوانی تەکنەلۆژی، باشی و زیاتریش.
ئەوەی دروستی دەکەیت هاوبەشی بکە #withGalaxy
سەیری وێنە و ڤیدیۆکان بکە لە بەکارهێنەرانی تری Galaxy بە هاشتاگی #withGalaxy
- هەموو تایبەتمەندییەکان لەسەر هەموو ئامێرەکانی Galaxy بەردەست نین. وردەکاریی تایبەتمەندییەکانی هەر بەرهەمێک و زانیاری سەبارەت بە تایبەتمەندییەکانیان لە لاپەڕەی زانیاری هەر بەرهەمێکی Galaxy ـدا بەردەستە.
- * ڕەنگە بەکارهێنانی هەندێک لە تایبەتمەندییەکانی ژیری دەستکرد پێویستییان بە چوونەژوورەوە بۆ ناو Samsung Account بێت.
- * سامسۆنگ هیچ بەڵێنێک، مسۆگەرییەک یان دڵنیاییەک نادات سەبارەت بە دروستی، تەواوییەتی یاخود باوڕپێکراویی دەرئەنجامەکان کە لەلایەن تایبەتمەندی ژیریی دەستکردەوە دەدرێن.
- * ڕەنگە بەردەستبوونی تایبەتمەندییەکانی Galaxy AI بە پێی ناوچە/وڵات، وەشانی OS/One UI، مۆدێلی ئامێر و دابینکەری خزمەتگوزاری مۆبایل جیاوازبێت.
- * تایبەتمەندییە سەرەکییەکانی Galaxy AI کە لەلایەن Samsungـەوە دابینکراون بێبەرامبەرن. ڕەنگە وەشانی داهاتوو تایبەتمەندی باشترکراو یان خزمەتگوزاری نوێ لەخۆ بگرێت کە لەسەر بنەمای پارە پێشکەش دەکرێت. ڕەنگە مەرجی جیاواز جێبەجێبکرێت بۆ تایبەتمەندییەکانی ژیریی دەستکردی دابینکراو لە لایەنی سێیەمەوە.تایبەتمەندییە سەرەکییەکانی Galaxy AI ئەو خزمەتگوزارییانەن کە لە ژێر "ژیریی پێشکەوتوو" لە مەرج و ڕێساکانی ئێستای خزمەتگوزارییەکانی Samsung لیست کراون.
- * ڕەنگە خزمەتگوزاری Galaxy AI بۆ منداڵانی خوار تەمەنی یاسایی لە هەندێک ناوچە سنوورداربێت کە تەمەنیان لەسەر بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد سنووردارکراوە.
- 1. Galaxy S23 Ultra کەرەستەی ڕیسایکل کراو لە 12 پێکهاتەی ناوەوە و دەرەکی (+Galaxy S23 و S23: بریتییه لە 11 پێکهاتەی ناوەکی و دەرەکی) بەکاردەهێنێت، بە بەراورد بە شەش پێکهاتەی ناوەوەی Galaxy S22 Ultra.
- 2. تایبەتمەندییەکانی توانای دەستپێگەیشتن بریتین لە، بەڵام سنووردار نین بە، TalkBack، کۆنتڕاستی بەرز بۆ تەوەر/فۆنت/کیبۆرد، پێچەوانەکردنەوەی ڕەنگ، دەستپێگەیشتن بە دەنگ، زووم، کورتەرێگاکانی توانای دەستپێگەیشتن، ئاگادارکردنەوە به فلاش و وەسفە دەنگییەکان.
- 3. تایبەتمەندی Quick Share لە نێوان ئامێرەکانی Galaxyـدا لەگەڵ OSـی خوارەوە بەردەستە : مۆبایلە زیرەکەکان و تابلێتەکانی خاوەن Android OS وەشانی 10.0 (Q) و One UI 2.1 یان بەرزتر، ئەو PCـیانەی بە Windows 10 یان بەرزتر کاردەکەن. پێویستی بە Samsung Account و گرێدانی Wi-Fi و Bluetooth هەیە. Quick Share بۆ ئامێرەکانی iOS و Android بەردەستە لە ڕێگەی ناردنی بەستەرێکی هاوبەشەوە: هەر فایلێکی هاوبەشکراو نابێت 10 گێگابایت تێپەڕ بکات (لە کۆی گشتیی 10 گێگابایت لە ڕۆژێکدا)، و بەستەرەکە دوای دوو ڕۆژ بەسەردەچێت؛ پێویستی بە Samsung Account و گرێدراویی ئینتەرنێت هەیە.
- 4. هەر یەکێک لە ئامێرەکانی Galaxy بەجیا دەفرۆشرێت.
- 5. ڕەنگە هەندێک لە ویجتە کردارییەکان پێویستییان بە گرێدراویی ئینتەرنێت و/یان بە چوونەژوورەوە بێت بۆ ناو Samsung Account. ڕەنگە بەردەستبوونی ئەو کردارانەی کە پاڵپشتی دەکرێن لەناو ئەپەکان بەپێی وڵات جیاوازبێت.
- 6. بزوێنەری زانیاری کەسیی لە ژێر ئەو مەرجەدا کاردەکات کە پێڕستی ژیریی زانیاری کەسیی چالاک بێت. کاتێک پێڕستی ژیریی زانیاری کەسیی کوژابێتەوە، داتا شیکارکراوەکان دەسڕدرێنەوە. بزوێنەری زانیاری کەسی زمانە دەستنیشانکراوەکان و هەندێک لەهجە/زاراوە دەناسێتەوە، لەوانەش بەڵام سنووردار نییە بە زمانی عەرەبی، چینی (سادە)، هۆڵەندی، ئینگلیزی، فەڕەنسی، ئەڵمانی، هیندی، ئەندەنوسی، ئیتاڵی، ژاپۆنی، کۆری، پۆڵەندی، پۆرتوگالی، ڕۆمانی، ڕووسی، ئیسپانی، سویدی، تایلەندی، تورکی، و ڤێتنامی. بزوێنەری زانیاری کەسیی لە ئێستادا شیکاری بۆ ئەپە ڕەسەنەکانی Samsung دەکات.
- ڕەنگە گشت ئەو تایبەتمەندی و پێناسانەی لێرەدا ئاماژەیان پێکراوە، جیاوازبن لە تایبەتمەندییەکان و پێناسە ڕاستەقینەکانی بەرهەمەکە. سامسۆنگ مافی خۆیەتی گۆڕانکاری لەم بەڵگەنامەیە و ئەم بەرهەمەدا بکات کە لێرەدا باسکراوە، لە هەر کاتێكدا، بەبێ ئەوەی سامسۆنگ پابەندبێت بە ئاگاداریدان لەم گۆڕانکاریانە. گشت کاراییەکان، تایبەتمەندییەکان، GUI و زانیارییەکانی تری بەرهەم کە لەم بەڵگەنامەیەدا هاتووە وەک سوودەکان، دیزاین، نرخ، پێکهاتەکان، کارایی، بەردەستبوون، تواناکانی بەرهەمەکە و هی تر، لەوانەیە بەبێ ئاگادارکردنەوە یان پابەندبوون بگۆڕدرێن. ناوەڕۆکی ناو شاشە وێنەی هاوشێوەکراون و تەنھا بۆ ئامانجی ڕوونکردنەوەن.