مۆنیتەری Essential S3 S31C
LS24C310EAMXZN
ئەم QR سکان بکە لە ڕێگەی مۆبایلەکەتەوە و شتەکەت ڕێكبخە لە بۆشاییەکەتدا.
خاڵە گرنگەکان
تایبەتمەندییەکان
دیمەنێکی سادە و ڕوون
دیزاینی بێسنوور
تەنها ئەوە ببینە کە لەسەر شاشەکەیە، بێ سەرقاڵبوون بە شتی دەرەکی. ڕوونماکە کە لە 3 لاوە سنووری نییە، جوانییەکی سادە و مۆدێرنی هەیە کە هەر نووسینگەیەکی ناوماڵەوە یان هەر شوێنێکی کار جوانتردەکات. کاتێك کۆمەڵێك مۆنیتەر بەیەکەوە ڕێکدەخرێن، ڕوونماکان وا لەگەڵ یەکتردا جووتدەبن کە دەکرێت بڵێین هیچ کەلێنێك نامێنێتەوە، ئەمەش توانای بینینێکی نەپچڕاوت پێشکەشدەکات.
* وێنە بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراوە.
لە هەموو گۆشەیەکەوە بە وردیی باشثر ببینە
پانێڵی IPS
لە هەرکوێیەك بیت دەتوانیت بە ئاسودەیی سەرنجت لەسەر شاشەکەت بێت. پانڵێڵی IPS گەشی ڕەنگ و ڕوونی لە سەرانسەری شاشەکەدا دەپارێزت، لە هەمان کاتدا تۆن و سێبەرەکان بە ئاستێکی کەمتری کاڵبوونەوەی ڕەنگ پیشاندەدات، بەمەش وردەکارییەکان بەبەرچاوتەوە دێنە ژیانەوە.
ئەزموونێکی یاریکردنی بێخەوش
AMD FreeSync
ئەزموونی یاری بە دواکەوتنی کەم. ™AMD Radeon FreeSync ڕێژەی نوێبوونەوەی مۆنیتەر و کارتی گرافیکەکەت بە هاوئاهەنگی دەهێڵێتەوە بۆ کەمکردنەوەی پچڕپچڕبوونی وێنە. بێ پچڕان چێژ لە سەرگەرمی ببینە. تەنانەت دیمەنە خێراکانیش ڕەوان و بێخەوش دەردەکەون.
* وێنە بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراوە.
یاریکردنی هاوئاهەنگ
ڕێژەی نوێبوونەوەی 75 هێرتزی
دیمەنی ڕەوان بۆ سەیرکردنێکی ساف. ڕێژەی نوێبوونەوەی 75 هێرتزی دیمەنی ڕەوانتر و سافتر پێشکەشدەکات. کاتێك یاریدەکەیت، سەیری ڤیدیۆیەکی YouTube یان ناوەڕۆکی تر دەکەیت، دواکەوتن و کاڵبوونەوەی وێنە لە ئەو شتەی کاتی پێ بەسەردەبەیتدا کەمدەکاتەوە.
* وێنە بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراوە.
هێزی زیاتر بۆ یاریکردن
مۆدی یاری
لەگەڵ ڕێکخستنەکانی تایبەت بە یاریکردن کە شیاوی دەستکاریکردنن، هەنگاوێك لە پێش ڕکابەرەکانتەوە بە. ڕەنگ و کۆنتڕاستی وێنە بە خێرایی دەسکاریدەکرێن بۆ ئەوەی دیمەنەکان بە گەشیی زیاتر ببینیت، و بەوشێوەیە دەتوانیت ئاسانتر ئەو دوژمنانە بدۆزیتەوە کە لە تاریکیدا خۆیان شاردووەتەوە، لە هەمان کاتدا مۆدی یاری هەموو یارییەکان وا ڕێکدەخات کە هەموو وردەکارییەکانی سەر شاشەکە بخاتە بەرچاوت.
* وێنە بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراوە.
تەکنەلۆژیای Eye Careـی ئاسوودە
مۆدی Eye Saver (پاراستنی چاو) و Flicker Free (نەهێشتنی لەرزە)
هەم چاوت بپارێزە و هەم زیاتر ئەنجامبدە. تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی ئاسوودەیی چاوی خاوەن بڕوانامەی TUV، ماندووبوونی چاو کەمدەکاتەوە، ڕووناکی شین دەگەیێنێتە کەمترین ئاست و لە هەمان کاتدا لەرزینی بێزارکەری شاشە ناهێڵێت.
* وێنە بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراوە.
ڕێکخستنی خۆکاری ئاستی ڕووناکیی بە مەبەستی پاشەکەوتکردنی وزە
Eco Saving Plus
مۆنیتەری سامسۆنگ کە خاوەنی بڕوانامەی کارامەیی لە بەکارهێنانی وزەیە لە سەرانسەری جیهاندا، مۆدی Eco Saving Plusـی هەیە کە هەتا 10% وزەی زیاتر پاشەکەوتدەکات.
فرەکاری باشترکراو
HDMI & D-sub
بە شتی زیاترەوەی گرێبدە. بۆ گونجاویی زیاتر، ئامێرەکان یەکسەر بە مۆنیتەرەکەوە گرێبدە، ئەمەش ژینگەی بەکارهێنانی کۆمپیوتەرت بۆ ئاسانتریش دەکات.
خاسییەتەکان
-
ڕێژەی ڕووبەر
16:9
-
ڕووناکی (نموونەیی)
250 cd/㎡
-
ڕێژەی نەگۆڕیی کۆنتراست
1000:1 (نموونەیی)
-
ڕوونیی
1,920 x 1,080
-
کاتی وەڵامدانەوە
5 (GTG)
-
گۆشەی بینین (ئاسۆیی/ستونی)
178°/178°
-
ڕێژەی نوێبوونەوە
ئەوپەڕی 75 هێرتز
-
قەبارەی شاشە (پۆل)
24
-
فلات / چەماوە
فلات
-
قەبارەی ڕوونمای چالاک (ئاسۆییxستونی) (ملم)
296.46 x 527.04
-
ڕێژەی ڕووبەر
16:9
-
جۆری پانێڵ
IPS
-
ڕووناکی (نموونەیی)
250 cd/㎡
-
ڕووناکی (کەمترین)
200 cd/㎡
-
ڕێژەی نەگۆڕیی کۆنتراست
1000:1 (نموونەیی)
-
ڕوونیی
1,920 x 1,080
-
کاتی وەڵامدانەوە
5 (GTG)
-
گۆشەی بینین (ئاسۆیی/ستونی)
178°/178°
-
ڕەنگی پاڵپشتیکراو
ئەوپەڕی 16.7M
-
پلەبەندیی ڕەنگ (NTSC 1976)
72% (CIE 1931)
-
ڕێژەی نوێبوونەوە
ئەوپەڕی 75 هێرتز
-
Eco Saving Plus
بەڵێ
-
مۆدی Eye Saver (پاراستنی چاو)
بەڵێ
-
Flicker Free (لەرزە-نەکردن)
بەڵێ
-
مۆدی یاری
بەڵێ
-
قەبارەی وێنە
بەڵێ
-
بڕوانامەی Windows
Windows 10
-
FreeSync
بەڵێ
-
D-Sub
1 EA
-
وەشانی پۆرتی دەرچەی ڕوونما
نەخێر
-
HDMI
1
-
وەشانی HDMI
1.4
-
وەشانی HDCP (مایکرۆ HDMI)
1.2
-
وەشانی هەبی USB
نەخێر
-
وزەی بارگاویکردنەوەی USB-C
نەخێر
-
پلەی گەرمی
10~40℃
-
شێ
10~80، بێ-چڕبوونەوە
-
ڕەنگی پێشەوە
ڕەش
-
ڕەنگی دواوە
ڕەش
-
ڕەنگی ستاند
ڕەش
-
جۆری ستاند
ساکار
-
لاربوونەوە
-2.0°(-1.0°/+2.0°)~20.0°(±2.0°)
-
پایەی دیواری (ملم)
100.0 x 100.0
-
پۆلی کارامەیی وزە
B
-
پلاستیکی ڕیسایکل کراو
20.6%
-
سەرچاوەی وزە
AC 100~240 ڤۆڵت
-
بەکارهێنانی وزە (زۆرترین)
25 W
-
بەکارهێنانی وزە (نموونەیی)
20.0 W
-
بەکارهێنانی وزە (DPMS، وات)
0.50 W
-
بەکارهێنانی وزە (مۆدی کوژاوە، وات)
0.30 W
-
بەکارهێنانی وزە (ساڵانە)
29 کیلۆوات/کاتژمێر
-
جۆر
ئەداپتەری دەرەکی
-
قەبارەی سێتەکە بە ستاندەوە (پانی، بەرزی، قووڵی، ملم)
217.4 x 422.8 x 539.5
-
قەبارەی سێتەکە بەبێ ستاند (پانی، بەرزی، قووڵی، ملم)
41.2 x 322.8 x 539.5
-
قەبارەی پاکێج (پانی×بەرزی× قووڵی، ملم)
380.0 x 147.0 x 607.0
-
کێشی سێت لەگەڵ ستاند
2.8 kg
-
کێشی سێت بەبێ ستاند
2.4 kg
-
کێشی پاکێج
4.3 kg
-
درێژیی کێبڵی وزە (م)
1.5 مەتر
-
کێبڵی HDMI
بەڵێ
-
پانتۆن پشتڕاست کراوەتەوە
نەخێر
ڕێنماییەکانی بەکارهێنەر & داگرتنەکان
لەوانەیە ئەمانەشت بەدڵ بێت
بینینی بەم دواییانە