مۆنیتەری یاریکردنی Odyssey OLED G8 G80SH 4K 240Hz بە قەبارەی 27/32 ئینچ
Gallery popup
ئەم QR سکان بکە لە ڕێگەی مۆبایلەکەتەوە و شتەکەت ڕێكبخە لە بۆشاییەکەتدا.
خاڵە گرنگەکان
تایبەتمەندییەکان
شاشەی ئەفسانەیی. یاریکردنی ئەفسانەیی.
تێڕوانینی گشتی تایبەتمەندییەکان
خۆت نوقمی وردەکاریی ناوازە بکە
QD-OLED بە 4KSamsung Odyssey OLED G8 بەهۆی شاشەی QD-OLEDـەکەیەوە، دیمەنی 4Kـی زۆر ڕوون پێشکەش دەکات. بە چڕیی پیکسڵی 166 PPI (27 ئینچ) و 140 PPI (32 ئینچ)، جیهانەکانی یاریی بە ڕوونییەکی بێ وێنە دێنە ژیانەوە.
ئاستێکی-نوێی OLED. دیمەنی ئێجگار سەرنجڕاکێش.
نەوەی 4ـەمی QD-OLED
چێژ لە دیمەنە ڕوونەکان ببینە لەسەر Odyssey OLED G8ـی خاوەن ڕوونمای ™4th Gen QD-OLED Penta Tandem. دیزاینە پێشکەوتووە 5 چینە OLEDـەکەی، کارامەیی ڕووناکی بە ڕێژەی 1.3 هێندە بەرزتر لە پانێڵێکی 4 چین دابین دەکات — ئەمەش پێکەوە کوالێتی وێنەی نایاب و کارایی وزەی باشترکراو دەبەخشێت.
بەبێ سەرقاڵبوون تەرکیزبکە
Glare Free (بێ درەوشانەوە) لەگەڵ ڕەشی ڕاستەقینە
لەسەر Odyssey OLED G8 بەبێ بابەتی سەرقاڵبوون ئەزموونی ڕەشی قووڵ و ڕەنگە ڕوونەکان بکە. تەکنەلۆژیای Glare Freeـی Samsung ڕەنگدانەوەکانی سەرچاوە ڕووناکییە دەرەکییەکان کەمدەکاتەوە بەهۆی ڕووپۆشێکی Glare Free کە بە ڕێژەی %54 کەمتر درەوشاوەیە بەراورد بە ڕووکەشێکی ئاسایی Anti Reflection (دژە ڕەنگدانەوە)، لە کاتێکدا ڕەشی ڕاستەقینە قووڵاییەکی سینەمایی بۆ دیمەنەکانی یارییەکەت زیاد دەکات. ئەمەش ڕێگات پێدەدات تەواوی ژینگەی یارییەکە ببینی تەنانەت کاتێک تیشکی خۆر دێتە ژوورەوە، و پێش دوژمنەکانت بکەیت.1
وردەکارییەکانی ناو شوێنە تاریکەکان ببینە
ڕوونمای VESAHDR True Black 400
لە یارییە دڵخوازەکانتدا پێکهاتە شاراوەکان بدۆزەرەوە بە بەکارهێنانی Odyssey OLED G8ـی قەبارە 27 ئینچ. VESA DisplayHDR True Black 400 یارمەتی دەدات لە پیشاندانی ئاستەکانی ڕەشی ڕاستەقینە بەبێ پەرشبوونی ڕووناکی، کە کۆنتڕاست و ڕەنگ باشتردەکات. دیمەنەکان زیاتر چڕ دەبنەوە، قووڵایی و ڕوونییەکی بێهاوتا بۆ پاشبنەماکە زیاد دەکەن.
VESA DisplayHDR True Black 500
خۆت لە دیمەنە گەشەکانی یارییەکەدا نقوم بکە. بە بوونی بڕوانامەی True Black 500، مۆنیتەری 32 ئینجی Odyssey OLED G8 ڕەشاییەکی زۆر قوڵ و لوتکەی ڕووناکی 1000 nit پێشکەش دەکات بۆ کۆنترایستێکی سەرنجڕاکێش، ڕووناکی درەوشاوە و ڕەنگی دەوڵەمەند — ئەمەش چوارچێوەکان بە وردەکارییەکی بێگەرد زیندوو دەکاتەوە.2
.ئاستی یارییەکەت بەرزبکەرەوە. ئەزموونی یاریکردنت باشتر بکە
بەرزکردنەوەی قەبارەی وێنە بۆ 4K بە ژیریی دەستکرد
ئاستی یارییکردنت بە بەرزکردنەوەی قەبارەی وێنە بۆ 4K بەرزبکەرەوە. ئەمە ناوەڕۆکی کوالێتیی نزم بۆ کوالێتییەکی نزیک لە 4K بەرزدەکاتەوە لە کاتێکدا باری سەر GPU کەمدەکاتەوە و پشتگیریی لە تێکڕای نوێبوونەوەی بەرز دەکات بۆ کارایی ڕەوانتر. ئامانجەکان بەهۆی وردەکارییە ڕێکخراوەکانەوە خێراتر دیاریبکە و بە جووڵەی خێرا پێش رکابەرەکانت بکەوە.3
خۆت لە نێو ڕەنگە ڕاستەقینەکان نوقمبکە
لەلایەن Pantoneـەوە پشتڕاست کراوەتەوە
شاشەی Pantone Validated دڵنیایی دەدات لە دووبارە بەرهەمهێنانەوەی کۆمەڵەیەکی زیاتر لە 2100 ڕەنگ و +110 تۆنی پێستی Pantone. ئەم وردییە سەرنجڕاکێشە یارییەکان وەک ئەوەی گەشەپێدەران مەبەستیانە دەهێنێتە ژیانەوە، بۆ ئەزموونێکی یارییکردنی ڕاستەقینە و نوقمکەر.4
لەسەر شاشەیەکی ڕووناکتر وردەکاریی زیاتر ببینە
TrueBright
جیهانەکانی یاریکردنت بەو شێوەیە ببینە کە دەبێت ببینرێن. بە بوونی بڕوانامەکانی TrueBright 400 (27 ئینچ) and TrueBright 500 (32 ئینچ)، ڕوونمای QD-OLEDـی Odyssey OLED G8 ئەو ڕووناکییە دەبەخشێت کە چاوی مرۆڤ هەستی پێ دەکات، و پێوەرێکی نوێ بۆ یارییە چێژبەخشەکان بە وێنەی ڕاستەقینەوە دادەڕێژێتەوە.5
+Samsung OLED Safeguard
بە خێراییەکی بێهاوتا ڕکابەرەکانت تێپەڕێنە
خێرایی نوێبوونەوەی 240Hz و کاتی وەڵامدانەوەی 0.03 میلیچرکە
ئەزموونی یاریکردنێکی زۆر ڕەوان و دیمەنی ئێجگار ورد لەسەر Odyssey OLED G8 بە خێرایی نوێبوونەوەی 240Hz و کاتی وەڵامدانەوەی 0.03 میلی چرکە (GtG) بکە. ئەم ڕوونمایە جوڵەی خێرا دەبەخشێت و ڕێگە بە پیکسڵەکان دەدات بە خێرایی ڕەنگ بگۆڕن، بۆ ئەوەی چێژ لە یارییە بەهێزەکان وەربگریت بە کەمترین تەڵخبوونی جوڵە.9
بێ وچان خۆت لەناو کردارێکی ساف و ڕەوان نقوومبکە
NVIDIA G-Sync Compatible
گونجاویی لەگەڵ G-Sync، پانێڵەکە و GPU هاوکاتدەکات بۆ کەمکردنەوەی پچڕان و دواکەوتنی شاشە و تێکچوونی وێنە. پێکەوە لەگەڵ AMD FreeSync Premium Pro دیمەنی زۆر ساف دروستدەکات کە بە ئاسانی دەڕواتە سەر دیمەنی داهاتوو.10
پەیوەندی خێرا بۆ یاریکردنی خێراتر
DP 2.1 (UHBR20) و USB-C (98W)
لەگەڵ Odyssey OLED G8 دیمەنی نەرم و ڕەوان بەدەستبهێنە. DP 2.1 (UHBR20) هەتا 80 Gbps لە پانتایی شەپۆل دابین دەکات، بۆ ئەوەی بتوانیت دیمەن بەبێ دابەزینی کوالێتی بە وردەکاری زۆر وردەوە بەدەست بهێنیت، تەنانەت لە یارییە خێراکاندا. هەروەها دەرچەی USB-C بە توانای 98W وزە بۆ ڕێکخستنی یاریکردنت دابیندەکات، فایلەکانی یاری لە چرکەدا دەگوازێتەوە — بۆ ئەوەی بتوانیت سەرنجت لەسەر یارییەکە بێت.
زۆر بە ئاسانی بەردەوام براوە بە
ستاندی ئاسوودە بۆ جەستە
بەهۆی ستاندی Samsung کە ئاسوودەیە بۆ جەستە، بە ئاسوودەیی تەواوەوە بگە بە لووتکەی بردنەوە. بە سادەیی Odyssey OLED G8ـەکەت بسووڕێنە و ڕێکیبخە تا هەموو دوژمنەکان لە دیمەنێکی تەواودا دەبینیت.
خاسییەتەکان
-
ڕێژەی ڕووبەر
16:9
-
ڕووناکی (نموونەیی)
250 cd/㎡
-
ڕێژەی نەگۆڕیی کۆنتراست
1:1,500,000
-
ڕوونیی
4K (3840 x 2160)
-
کاتی وەڵامدانەوە
0.03 (GTG)
-
گۆشەی بینین (ئاسۆیی/ستونی)
178 / 178
-
ڕێژەی نوێبوونەوە
ئەوپەڕی 240 Hz
-
قەبارەی شاشە (پۆل)
27
-
فلات / چەماوە
فلات
-
قەبارەی ڕوونمای چالاک (ئاسۆییxستونی) (ملم)
332.9 x 589.97
-
ڕێژەی ڕووبەر
16:9
-
جۆری پانێڵ
OLED
-
Burn-In cover in warranty
سووتانی شاشە لە کاتی بەکارهێنانی ئاساییدا، گەرەنتی دەیگرێتەوە. (بەڵام، مەبەستی بازرگانی، خراپ بەکارهێنان یان بەکارهێنانی هەڵە ناگرێتەوە)
-
ڕووناکی (نموونەیی)
250 cd/㎡
-
ڕووناکی (کەمترین)
200 cd/㎡
-
ڕێژەی نەگۆڕیی کۆنتراست
1:1,500,000
-
HDR(مەودای داینامیکی بەرز)
ڕوونمای VESAHDR True Black 400
-
+HDR10
یاریکردنی +HDR10
-
ڕوونیی
4K (3840 x 2160)
-
کاتی وەڵامدانەوە
0.03 (GTG)
-
گۆشەی بینین (ئاسۆیی/ستونی)
178 / 178
-
ڕەنگی پاڵپشتیکراو
ئەوپەڕی 1 ملیار
-
پێوەری ڕەنگەکان (ڕووماڵی DCI)
99 %
-
ڕێژەی نوێبوونەوە
ئەوپەڕی 240 Hz
-
Energy Saving Solution
بەڵێ
-
مۆدی Eye Saver (پاراستنی چاو)
بەڵێ
-
Flicker Free (لەرزە-نەکردن)
بەڵێ
-
قەبارەی وێنە
بەڵێ
-
بڕوانامەی Windows
Windows11
-
FreeSync
FreeSync Premium Pro
-
G-Sync
گونجاو لەگەڵ G-Sync
-
Off Timer Plus (کاتپێوەری کوژاندنەوە)
بەڵێ
-
هاوسەنگکەری ڕەشی
بەڵێ
-
نیشانەگری ئەلیکترۆنی
بەڵێ
-
هاوکاتی ناوەکی
بەڵێ
-
ئەزموونی یاریکردنی Super Arena
بەڵێ
-
Auto Source Switch (گۆڕینی خۆکاری سەرچاوە)
+Auto Source Switch (گۆڕینی خۆکاری سەرچاوە+)
-
جۆری زیرەک
نەخێر
-
پۆرتی ڕوونما
1 EA
-
وەشانی پۆرتی ڕوونما
2.1 (UHBR20)
-
HDCP Version (DP)
2.2
-
HDMI
2 EA
-
وەشانی HDMI
2.1
-
وەشانی HDCP (مایکرۆ HDMI)
2.2
-
هێدفۆن
1 EA
-
USB-C
1 EA
-
وزەی بارگاویکردنەوەی USB-C
98 W
-
USB Type-A Downstream Port
2 EA
-
USB Type-A Downstream Version
3.2 نەوەی 1
-
HDCP Version (USB-C)
2.2
-
سپیکەر
نەخێر
-
پلەی گەرمی
10 ~ 40 ℃
-
شێ
10 ~ 80 (بێ-چڕبوونەوە)
-
ڕێکخستنەکانی کارگە
بەڵێ
-
ڕاپۆرتی پێوانەکردنی سەرەتایی
بەڵێ
-
ڕەنگی پێشەوە
زیویی
-
ڕەنگی دواوە
زیویی
-
ڕەنگی ستاند
زیویی
-
جۆری ستاند
خاڵی ناوەندی سووڕانەوەی HAS (ستاندی شیاو بۆ ڕێکخستنی بەرزی)
-
HAS (ستاندی شیاو بۆ ڕێکخستنی بەرزی)
120.0(±5.0)
-
لاربوونەوە
-2˚(±2˚) ~ 25˚(±2˚)
-
خولانەوە
-30˚(±3˚) ~ 30˚(±3˚)
-
سووڕانەوە
-92˚(±2˚) ~ 92˚(±2˚)
-
پایەی دیواری (ملم)
100.0 x 100.0
-
سەرچاوەی وزە
AC 100 - 240 V
-
بەکارهێنانی وزە (زۆرترین)
220 W
-
جۆر
ئەداپتەری دەرەکی
-
قەبارەی سێتەکە بە ستاندەوە (پانی، بەرزی، قووڵی، ملم)
611.7 x 563.6 x 263.9
-
قەبارەی سێتەکە بەبێ ستاند (پانی، بەرزی، قووڵی، ملم)
611.7 x 353.8 x 49.2
-
قەبارەی پاکێج (پانی×بەرزی× قووڵی، ملم)
684.0 x 185.0 x 451.0
-
کێشی سێت لەگەڵ ستاند
6.5 kg
-
کێشی سێت بەبێ ستاند
3.8 kg
-
کێشی پاکێج
9.1 kg
-
درێژیی کێبڵی وزە (م)
1.5 m
-
کێبڵی HDMI
بەڵێ
-
کێبڵی DP
بەڵێ
-
کێبڵی USB Type-C
بەڵێ
-
بە بێ درەوشاوەیی UL
بەڵێ
-
پانتۆن پشتڕاست کراوەتەوە
بەڵێ
- ڕەنگە ئەم پەڕەیە وێنە یان ڤیدیۆی دروستکراو بە ژیری دەستکرد لەخۆبگرێت. مۆنیتەری یاریکردنی OLEDـی ژمارە 1 لە 2023-2025 سەرچاوە: IDC Quarterly PC Monitor Tracker 2025Q4 (بەپێی بڕی بەها)(* 144Hz یان زیاتر بەکارهاتووە)
- 1. لەلایەن UL وەک Glare-Free (بێ-درەوشانەوە) پشتڕاستکراوەتەوە، بە پشتبەستن بە شێوازەکانی پشتڕاستکردنەوە کە لەلایەن UL بەکاردەهێنرێت. بۆ زانیاری زیاتر لەسەر شێوازەکانی پشتڕاستکردنەوە کە بەکارهێنراون، تکایە سەردانی https://verify.ul.com/verifications/732 بکە. زاراوەی "Glare Free" لە ستانداردەکانی ULـەوە هاتووە بۆ بڕوانامە و ڕەنگە بە وردی پێناسەی کارایی تایبەتمەندییەکە نەکات. بەراوردکردن لەسەر بنەمای ئەنجامی تاقیکردنەوە ناوخۆییەکانە. ڕووکەشی Anti Reflection (دژە ڕەنگدانەوە) بۆ هەندێک مۆدێلی QD-OLEDـی ساڵانی 2023 - 2024 بەکارهاتووە. ڕەشی ڕاستەقینە لەلایەن VDEـوە پشتڕاستکراوەتەوە. Go to feature
- 2. لوتکەی ڕووناکی: تا 1000 nits (کەمترین 800 nits)، بە 3% APL پێوانەکراوە لەگەڵ چالاککردنی HDR و لوتکەی ڕووناکی لەسەر "بەرز" دانراوە. Go to feature
- 3. تایبەتمەندیی بەرزکردنەوەی قەبارەی وێنە بۆ 4K تەنها کاتێک کاردەکات کە ڕوونیی ئینپوتی مۆنیتەرەکە و مۆدی signalـی چالاکی کۆمپیوتەری کەسیی لە خوار 4K دابنرێت. Go to feature
- 4. بۆ زانیاری زیاتر، تکایە سەردانی https://www.pantone.com/license/pantone-validated-for-designers بکە. Go to feature
- 5. TrueBright 500/400 لەلایەن ULـەوە بڕوانامەی پێ دراوە. Go to feature
- 6. کاتێک ڕێکخستنی "Adjust Logo Brightness" (ڕێکخستنی ڕووناکی لۆگۆ) لەسەر "کوژاوە" یان "نزم" بێت، سیستەمی گۆڕینی گەرمی تەنها لە مۆدی وێنەی پێشوەختەدا چالاکە. کاتێک ڕێکخستنی "Adjust Logo Brightness" لەسەر "بەرز" بێت، گۆڕینی گەرمی هەمیشە چالاکە. Go to feature
- 7. دەستنیشانکردنی لۆگۆ لە مۆدی تایبەت بە کۆمپیوتەری کەسییدا بەردەست نییە. Go to feature
- 8. وێنەکانی شاشە بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراون. Go to feature
- 9. ڕەنگە خێرایی نوێبوونەوە و کاتی وەڵامدانەوە بەپێی کارایی سەرچاوەی هاتنەژوورەوە جیاوازبن. بە پشتبەستن بە GtG کە لە ژێر بارودۆخی تاقیکردنەوەی ناوخۆییدا پێوراوە. ڕەنگە ئەنجامەکان بەپێی ناوەڕۆک و ڕێکخستنەکانی مۆنیتەر جیاوازبن. GtG (خۆڵەمێشی بۆ خۆڵەمێشی) کاتی پێویست بۆ گۆڕینەوەی پیکسڵێکی مۆنیتەر لە پلەیەکی خۆڵەمێشی بۆ پلەیەکی دیکە پێوانە دەکات. Go to feature
- 10. وێنەکانی سەر شاشە بە مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراون. ڕەنگە دانانی لۆگۆی G-Sync لەسەر پاکەت و بەرهەمەکە بەپێی کاتی کڕین بگۆڕێت. تایبەتمەندییەکانی G-Sync Compatible و ™AMD FreeSync تەنیا کاتێک بەردەستن کە کارتی گرافیکی گونجاوی NVIDIA و AMD بەکار بهێنرێن، بە شێوەیەکی ڕیزبەندی. Go to feature
* خاسێێتە سەرەکییەکان ڕەنگە لە تایبەتمەندییە سەرەکییەکان جیاواز بن