*Galaxy A54 5G خاوەنی پۆڵێنی IP67ـە. لە سەر بنەمای مەرجەکانی تاقیكردنەوەیە بۆ نوقمکردن لە ناو ئاوی شیرین تا 1 مەتر بۆ ماوەی تا 30 خولەک. ئامۆژگاری ناکرێت بۆ بەکارهێنان لە کەنار دەریا یان مەلەوانگە. بەرگەگریی ئاو و تۆز هەمیشەیی نییە و ڕەنگە بە تێپەڕبوونی کات کەمببێتەوە یان نەمێنێت.
**ڕەنگە بەردەستبوونی ڕەنگ بەپێی وڵات، هەرێم یان دابینکەری خزمەتگوزاری بگۆڕێت.
بازنەیەک لەدەوری بکێشە، بیدۆزەرەوە.
ئێستا لە Galaxy A54 5G بەردەستە
ئێستا تایبەتمەندی Circle to Search لەگەڵ Google لە Galaxy A54 5G بەردەستە. تەنها بازنە لەدەوری شتێک یان دەقێک بکێشە بۆ ئەوەی ئەنجامی گەڕانی Google بەدەستبهێنیت.
* دیمەنەکان کورتکراونەتەوە و ھاوشێوەکراون. ئەنجامەکان تەنها بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوەن. ڕەنگە ئەنجامەکان بەپێی لێکچوونی بینراو جیاوازبن. پێویستی بە گرێدراوی ئێنتەرنێت هەیە. ڕەنگە پێویست بکات بەکارهێنەرەکان Android بۆ نوێترین وەشان نوێبکەنەوە. ڕەنگە کارایی بەرهەم پەیوەست بێت بە ڕێکخستنەکانی ئەپەکەت و ئامێرەکەت. ڕەنگە هەندێک کردار لەگەڵ ئەپی دیاریکراودا گونجاو نەبن. بەردەستبوونی خزمەتگوزارییەکە بە گوێرەی وڵات و زمان جیاوازە. دڵنیایی لەسەر دروستیی ئەنجامەکان نادرێت.
سادەیی ئیلهامبەخش
بەهۆی ئەو ڕووکارە شووشەییە نایاب، دیزاینی ڕێکوپێکی کامێڕا و ڕەنگە وزە بەخشانەوە کە پێشکەشیاندەکات، چوارچێوە نازدار و بێخەوشەکەی Galaxy A54 5G پێناسەی ناوازەی پێ دەبەخشێت.
* ڕەنگە بەردەست بوونی ڕەنگ بەگوێرەی وڵات یان دابینکەری خزمەتگوزاری جیاوازبێت.چرکەساتە ناوازەکانت بە سیستەمی فرە-کامێڕا بچرکێنە
* OIS (جێگیرکردنی وێنەی بینایی) : جێگیرکردنی وێنەی بینایی.بە ئاسانیی ڤیدیۆی ناوازە بگرە
لەڕێگای VDIS و OIS (جێگیرکردنی وێنەی بینایی) بە گۆشەی فراوانتر، بەهۆی گۆڕینی خۆکاری چوارچێوە و فۆکەسی خۆکار، Galaxy A54 5G یارمەتیتدەدات بە ئاسانیی ڤیدیۆی کواڵیتیی بەرز بگریت.
* VDIS : جێگیرکردنی وێنەی ڤیدیۆیی دیجیتاڵی.کامێڕای ناوازە
ڕوون و ڕۆشن، تەنانەت لە ژێر ڕووناکی خۆریشدا
ئەو دیمەنەی دەیبینیت خۆشبوێت. ڕوونمای 6.4 ئینچی FHD+ Infinity-O دیمەنێکی پڕڕەنگ پێشکەشدەکات، کە لە دەرەوەش بە ئاسانیی دەبیندرێت و شاشەکەش وەک ئاوریشم ساف و ڕەوانە بەهۆی ڕێژەی نوێبوونەوە کە دەگاتە 120 هێرتز.
* ئەگەر لە گۆشەوە بۆ گۆشە بپێورێت، قەبارەی شاشەکە 6.4 ئینچە بە لاکێشەی تەواو و 6.3 ئینچە بە هەژمارکردنی گۆشە چەماوەکان. ڕووبەری ڕاستەقینەی بینین کەمترە بەهۆی گۆشە چەماوەکان و شوێنی کامێڕاکە.
کارایی
بەشی زیاتر لە 2 ڕۆژ دەکات
پاتری 5,000mAh*ـی Galaxy A54 5G وزەی تا زیاتر لە 2 ڕۆژت پێدەبەخشێت.**
* بەهای نموونەیی بەپێی مەرجەکانی تاقیگەی لایەنی سێیەم تاقیکراوەتەوە. بەهای ئاسایی بریتییە لە تێکڕای بەهای خەمڵێندراو بە لەبەرچاوگرتنی لادان لە توانای پاتری لە نێوان ئەو نمونانەی پاتری کە بەپێی ستانداردی IEC 61960 تاقیکراونەتەوە. تواناکەی بە 4,905mAh مەزەندەکراوە.
** تەمەنی ڕاستەقینەی پاتری بەگوێرەی ژینگەی تۆڕ، تایبەتمەندییەکان و ئەپە بەکارهێنراوەکان، ژمارەی پەیوەندییەکان و نامەکان، ژمارەی جارەکانی بارگاویکردن و زۆر هۆکاری تر دەگۆڕێت. بەراوردکراوە بە پڕۆفایلی بەکارهێنەرێکی ئاسایی کە لەلایەن Strategy Analyticsـەوە کۆکراوەتەوە. سەربەخۆیانە لە بەریتانیا هەڵسەنگاندنی بۆ کراوە لە لایەن Strategy Analytics لە نێوان 2023.01.19-01.30 بە وەشانی پێش بڵاوبوونەوەی SM-A546 لە ژێر دۆخی ڕێکخستنیی بنەڕەتی بە بەکارهێنانی تۆڕەکانی LTE ،5G Sub6 و Wi-Fi.
*** وێنە بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراوە.
ناوازە لە بەکارهێناندا
ئەزموونی Samsung Galaxy
* وێنەکان بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراون. ڕەنگە ڕووکاری بەکارهێنەری ڕاستەقینە جیاوازبێت.
** ڕەنگە کردارە بەردەستەکان جیاوازبن بەپێی ئامێرەکە، وڵات، ناوچە، دابینکەری خزمەتگوزاری یان وەشانی One UI.
*** ئامێرەکانی Samsung Galaxy کە لە وێنەکەدا نیشاندراون بە جیا دەفرۆشرێن.