بازنەیەک لەدەوری بکێشە، بیدۆزەرەوە.
ئێستا لە Galaxy A55 5G بەردەستە
ئێستا Circle to Search لەگەڵ Google لە Galaxy A55 5G بەردەستە. تەنها بازنە لەدەوری شتێک یان دەقێک بکێشە بۆ ئەوەی ئەنجامی گەڕانی Google بەدەستبهێنیت.
کانزا لەگەڵ شوشە یەکدەگرن، نایابە
Galaxy A55 5G بناسە. زنجیرەی Galaxy Aـی سادە بەڵام پێشکەوتوو بە دیزاینێکی ئەفسووناوی دێت کە شێوازێکی 3 کامێڕا لەخۆ دەگرێت بە دیزاینێکی چوارچێوەی تەختی کانزایی بۆ گرتنی ئاسان و خۆڕسک. لەگەڵ ئەوەشدا، بە Corning® Gorilla® Glass Victus®+ دروستکراوە کەوای لێدەکات بەهێزتر بێت و زیاتر بەرگەی زیان بگرێت.1
وێنە و ڤیدیۆی باشتر بگرە
وێنەی ناوازە تەنانەت لە دۆخی ڕووناکیی کەمدا
کامێڕاکەی بە پیکسڵە گەورەکانی ڕووناکی زیاتر وەردەگرێت بۆ ڕەنگی گەشتر، تیژتر، و وردتر لەگەڵ ژاوە ژاوی کەم لە شەودا بۆ ئەوەی Nightography (وێنەگرتنی شەوانە)ـی ناوازەت پێ ببەخشێت.3
50 مێگاپیکسڵ لە ڕەنگی گەش و وردەکارییەکان
وێنەی ورد، پڕ وردەکاری بگرە بە کامێڕای گۆشە فراوانی 50 مێگاپیکسڵی ڕوونیی بەرز. وردەکارییە بچوکەکان و ڕەنگە داینامیکییەکان بگرە بۆ ئەزموونێکی نوێی بینراو. نایابە بۆ گرتنی هەموو ساتەکانت کە شایستەن بۆ هاوبەشی پێکردن.
باشترین دیمەنی خۆت بگرە
کامێڕا سێڵفییە 32 مێگاپیکسڵەکەی ڕێگەت پێدەدات کە سێڵفی کوالێتی بەرز بگریت بە هەبوونی بژاردە بۆ هەڵبژاردنی تۆنی سروشتی یاخود گەرم. مۆدی پۆرترەیت بەکاربهێنە بۆ بەرزکردنەوەی وێنەکانت، تیژکردنەوەی فۆکەس لەسەر بابەتەکە بە بۆکەیەکی ورد و کاریگەرییەکانی تەڵخکردنی پاشبنەما.
ڤیدیۆی Super HDR بگرە تەنانەت لەژێر دۆخەکانی پڕ ئاڵنگاریی ڕووناکی
بە مۆدی Super HDR جیهانی دەورت تۆمار بکە بەو ڤیدیۆیانەی کە لە دۆخە جیاوازەکانی ڕووناکیدا دەدرەوشێنەوە، لە سایەی ڕەنگ و کۆنتراستی باشترکراو. جوڵەکان بە شێوەیەکی ورد و ڕەوان تۆماربکە بە بوونی تایبەتمەندی جێگیرکردنی OIS و VDIS بە ڕوونیی 4K.4
بە پەنجەلێدانێک دەستکاری وێنەکان بکە
وێنەکانت بەرە ئاستێکی بەرزتر ببە لەگەڵ تایبەتمەندی Edit Suggestion (پێشنیاری دەستکاریکردن) بە پەنجەنان بە دوگمەیەک. پێکهاتەکان لە وێنەی جیاوازەوە تێکەڵ بکەرەوە بە ڕێگایەکی خۆش لەگەڵ Image Clipper (وێنە بڕین).5
هێزی هەشت ناوەکی ئازادبکە
سود وەربگرە لە پرۆسێسەری هەشت-ناوکی باشترکراو و بە ئاسانی فرەئەرکی، یاریکردن، و پەخشکردن ئەنجام بدە. هەروەها لەگەڵ تواناکانی 5G و بژاردەکانی بیرگەی ناوەکی 128 گێگابایت و 256 گێگابایت، بیرگەی دەرەکیی micro SD شیاو بۆ فراوان کردنەوە تاکو 1 تێرابایت جووتکراوە. GPU, NPUـی باشترکراو و سیستمی ساردکردنەوەی یەکپارچە وا دیزاین کراوە کە کارەکانی ڕۆژانەت بە ئاسانی ئەنجام بدەیت.6
ڕوونما سەرنجڕاکێش و ڕوونەکە
ڕوونمای 6.6 ئینچی FHD+ Super AMOLED ئەزموونێکی سەرنجڕاکێش و نقومکەر دابین دەکات. تایبەتمەندی Vision Booster (بەرزکەرەوەی بینین) بە هۆی ڕێکخستنی ڕەنگ و کۆنتڕاست، توانای بینین لەژێر خۆردا باشتردەکات. ڕوونمایەکی ڕوون بەدەستبێنە کە خاوەن 1,000 نیتە. هەروەها توانای خێرایی نوێبوونەوەی خۆگونجێنەر هەتا 120Hz بۆ ئەزموونێکی وەڵامدەرەوەی زیاتر.7
ڕۆژەکەت پڕ وزە بکە لەگەڵ پاترییەکی 2 ڕۆژی
وزەی بێسنوور لە ژێردەستتدایە بە پاترییەکی 5,000 میلی ئەمپێر/کاتژمێر(ئاسایی) شیاو بۆ بارگاویکردنی زۆر خێرا. بە گرێدراوی بمێنەوە بۆ ماوەیەکی درێژتر، خێراتر بارگاوی بکەوە، و بەپێی مەرجەکانی خۆت بژی.8
خۆڕاگرە لەدژی تۆز و ئاو
بەرگری IP67ـی دژی ئاو و تۆز بەتەنیا تایبەتمەندییەک نیە. دەکرێت پارێزەری ئامێرەکەت بێت لەدژی توخمەکان. بەگرێدراوی بمێنەوە، یادەوەرییەکان تۆماربکە، و بە متمانەبەخۆ بوونەوە بگەڕێ، بە زانینی ئەوەی کە ئامێرەکەت وا دیزاین کراوە کە لە تۆز و هاتنە ناوەوەی ئاو پارێزراو دەبێت.9