سپلیتی ستوونی – ئینڤێرتەر 9 قۆناغی کۆنتڕۆڵکردن – گۆڕینی خودکار
Gallery popup
ئەم QR سکان بکە لە ڕێگەی مۆبایلەکەتەوە و شتەکەت ڕێكبخە لە بۆشاییەکەتدا.
خاڵە گرنگەکان
تایبەتمەندییەکان
لە هەر کات و شوێنێکەوە لە دوورەوە کۆنتڕۆڵیبکە
SmartThings
لە هەر کات و شوێنێکەوە کۆنتڕۆڵی پلەی گەرمیی باڵەخانەیەک بکە. بە بەکارهێنانی ئەپڵیکەیشنی SmartThings* دەتوانیت لە دوورەوە کۆنترۆڵی سپلیتەکەت بکەیت. تەنها بە دەست لێدانێک دەتوانیت بیکوژێنیتەوە و دایبگیرسێنیت، مۆدی ساردکردنەوە هەڵبژێریت، کات بۆ کارکردنی دابنێیت و چاودێری بەکارهێنانی کارەبا بکەیت. و تەنانەت پێشنیاری باشترین ڕێکخستنەکانیش دەکات.
* ئەپڵیکەیشنی SmartThings لەسەر ئامێرەکانی Android و iOS بەردەستە. پێویستیی بە گرێدراویی به Wi-Fi و Samsung Account هەیە.
* ئەپڵیکەیشنی SmartThings لەسەر ئامێرەکانی Android و iOS بەردەستە. پێویستیی بە گرێدراویی به Wi-Fi و Samsung Account هەیە.
وزەی کەمتر بەکاربهێنە*
مۆدی SmartThings AI Energy (وزە بە ژیریی دەستکردی SmartThings)
چاودێری و کەمکردنەوەی بەکارهێنانی وزەی سپلیتەکەت. مۆدی AI Energy (وزە بە ژیریی دەستکرد)* ڕێگەت پێدەدات بەکارهێنانی کارەبا بپشکنیت و تێچووی پسوڵەی کارەباکەت بخەمڵێنێت. بە فێربوونی شێوازی بەکارهێنانت و شیکردنەوەی بارودۆخی ژوورەکان، دەتوانێت بەکارهێنانی وزە** کەم بکاتەوە بە ڕێکخستنی پلەی گەرمی ژوور*** و خێرایی کۆمپرێسەر****.
* ئەپڵیکەیشنی SmartThings لەسەر ئامێرەکانی Android و iOS بەردەستە. پێویستیی بە گرێدراویی به Wi-Fi و Samsung Account هەیە. کاتێک سیستەم لە مۆدی AI comfort (ئاسوودەیی بە ژیریی دەستکرد) کاردەکات بەردەستە.
** بە پشتبەستن بە تاقیکردنەوەی ناوخۆیی لەسەر مۆدێلێکی 4 ئاڕاستەی 48 کیلۆواتی BTU/h (AC048DN4DKG/AZ, AC048DXADKG/AZ). مەرجەکانی تاقیکردنەوە: بەشی ناوەوە (326 مەتر سێجا) - ساردکردنەوە: 35°C[DB]/24°C[WB]، گەرمکردنەوە: 7°C[DB]/6°C[WB]. ڕێچکەی تاقیکردنەوە: بەراوردکردنی کۆی بەکارهێنانی کارەبا لە ماوەی 8 کاتژمێردا کاتێک مۆدی AI Energy (وزە بە ژیریی دەستکرد) داگیرساوە و کوژاوەتەوە، بە بەکارهێنانی مۆدی AI Comfort (ئاسوودەیی بە ژیریی دەستکرد) لە پلەی گەرمی 24 پلەی سیلیزی بۆ ساردکردنەوە و 22 پلەی سیلیزی بۆ گەرمکردنەوە. ڕەنگە ئەنجامەکان بەپێی مۆدێلی بەکارهێنراو، هۆکارە ژینگەییەکان و بەکارهێنانی تاکەکەسی جیاوازبن.
*** ڕەنگە پلەی گەرمی مەبەست لەکاتی ساردکردنەوەدا زیاد بکات و لە گەرمکردنەوەدا کەمببێتەوە کاتێک لە مۆدی AI Energy (وزە بە ژیریی دەستکرد) کاردەکات. ئەگەر بە دەست ڕێکبخرێت، دەگۆڕێت بۆ مۆدی ئاسایی ساردکردنەوە/گەرمکردنەوە و ڕەنگە وزە پاشەکەوت نەکات.
**** دەکرێت ڕێژەی باشترکراوی کۆمپرێسەر لە نێوان مۆدەکانی ساردکردنەوە و گەرمکردنەوەدا جیاواز بێت.
کۆنتڕۆڵی وزەی زیرەک
SmartThings Energy (وزەی SmartThings)
چاودێری و کۆنتڕۆڵی بەکارهێنانی وزەی سپلیت بکە. SmartThings Energy* ڕێگەت پێدەدات ڕێژەی بەکارهێنانی کارەباکەت بپشکنیت**. ئەگەر بڕە خەمڵێنراوەکە*** لە ئامانجەکەت تێپەڕی، بەکارهێنانی وزەی هەموو ئامێرە زیرەکەکان ڕێک دەخات. کاتێک سپلیتەکە کاردەکات، پەردەکان ڕادەکێشێت و ئاگادارت دەکاتەوە ئەگەر بچیتە دەرەوە.
* ئەپڵیکەیشنی SmartThings لەسەر ئامێرەکانی Android و iOS بەردەستە. گرێدراوی Wi-Fi و Samsung Account پێویستە.
** ڕەنگە هەندێک لە مۆدێلەکانی Wi-Fi نەتوانن کرداری چاودێری وزە بەکار بهێنن.
*** تەنها لەسەر ئەو مۆدێلانەی توانای پێوانەی وزەیان هەیە، بەردەستە.
ئاسوودەیی پێشوازیت لێدەکات
پێشوازیی لە ساردکردنەوە / گەرمکردنەوە (لەگەڵ کرداری Geofencing)***
لەگەڵ گەیشتنت هەست بە ئاسوودەیی بکە. پێشوازیی لە ساردکردنەوە/گەرمکردنەوە، کە بەشێکە لە ئەپڵیکەیشنی SmartThings*، بە بەکارهێنانی GPSـی مۆبایلە زیرەکەکەت چاودێری شوێنەکەت دەکات. کاتێک دێیتە ناو مەودایەکی پێشوەختە دیاریکراوەوە، ئەوا بە شێوەیەکی خۆکار پلەی گەرمی ژوورەکە لە ئاستی دڵخوازدا دادەنێت، بە بەکارهێنانی مۆدی پەسەندکراو*** و ڕێکخستنەکان.
* لەسەر ئامێرەکانی Android و iOS بەردەستە. گرێدراوی Wi-Fi و Samsung Account پێویستە.
** ڕەنگە ئەم کردارە کاریگەری لەسەر بارودۆخی GPS هەبێت.
*** ئەگەر مۆدێلەکە مۆدی گەرمکردنەوەی نەبێت، Welcome Heating کارناکات.
بە ئاسوودەیی دەتهێڵێتەوە
کۆنتڕۆڵی شێداریی بۆ ئاسوودەیی
با ژینگەکەت بەردەوام هەستی ئاسوودەیی ببەخشێت. Comfort Humidity Control (کۆنتڕۆڵی شێی ئاسوودە) چاودێری پلەی گەرمی و شێی ژوور دەکات بۆ ئەوەی جێگیر بێت. کاتێک ژوورەکە لە پلەی گەرمی مەبەست نزیکە، پلەی گەرمی بەهەڵمکەرەکە ڕێکدەخات، بۆیە کەمترە لە خاڵی شێداری، بۆ ڕێگریکردن لە دەردانی شێ*.
* کاتێک سپلیتەکە لە مۆدی خۆکار (ساردکردنەوە) یان مۆدی ساردکردنەوەی تایبەتمەندی هەوای جێگیر™Wind-Free کاردەکات. نابێت هەموو نووکەکان لە مۆدی خولانەوەدا بن.
** مۆدێلی تاقیکردنەوە : مۆدێلی 4 ئاڕاستەی 14 کیلۆوات (AC145BXAFHH1PP / AC145CN4FHH1PP)، مەرجی تاقیکردنەوە : پێوانەی وشکی دەرەوە 27 پلەی سیلیزی، پێوانەی تەڕ 24 پلەی سیلیزی
بە تازەیی و پاکژی دەمێنێتەوە
Auto Clean (خاوێنکردنەوە خۆکار)
سپلیتەکەت بە شێوەەیەکی پاکژ بپارێزە بەبێ ئەوەی هیچ ئەنجامبدەیت! دوای ئەوەی دەستی بە کارکردن کرد*، Auto Clean (خاوێنکردنەوە خۆکار) بە شێوەیەکی خۆکار Heat Exchanger (میکانیزمی ئاڵوگۆڕکەری گەرمی)** وشک دەکاتەوە بۆ ئەوەی یارمەتی ڕێگریکردن لە کۆبوونەوەی بۆنەکان بدات. سەرەتا شێی ناوەوە*** و پلەی گەرمی دەپشکنێت و پاشان هەوا لە ناوەوە بۆ ماوەی 0.5 بۆ 20 خولەک**** بڵاودەکاتەوە.
* Auto Clean (خاوێنکردنەوە خۆکار) کاتێک چالاک دەبێت کە سپلیتەکە کوژاوەتەوە لە دوای بەکارهێنانی مۆدی ساردکردنەوەی خۆکار، ساردکردنەوە یان وشککردنەوە.
** کاتی Auto Clean (خاوێنکردنەوە خۆکار) بەپێی بارودۆخی سپلیتەکە دەگۆڕێت.
*** تەنها مۆدێلەکانی تایبەتمەندی هەوای جێگیر™Wind-Free شێی ناوەوە دەپشکنن.
**** ئەو مۆدێلانەی کە مۆدی تایبەتمەندی هەوای جێگیر™Wind-Freeـیان نییە 3 خولەک لە تەوژمی هەوای خۆکار و 7 خولەک لە تەوژمی خێرای هەوا بەکاردەهێنن.
* Auto Clean (خاوێنکردنەوە خۆکار) کاتێک چالاک دەبێت کە سپلیتەکە کوژاوەتەوە لە دوای بەکارهێنانی مۆدی ساردکردنەوەی خۆکار، ساردکردنەوە یان وشککردنەوە.
** کاتی Auto Clean (خاوێنکردنەوە خۆکار) بەپێی بارودۆخی سپلیتەکە دەگۆڕێت.
*** تەنها مۆدێلەکانی تایبەتمەندی هەوای جێگیر™Wind-Free شێی ناوەوە دەپشکنن.
**** ئەو مۆدێلانەی کە مۆدی تایبەتمەندی هەوای جێگیر™Wind-Freeـیان نییە 3 خولەک لە تەوژمی هەوای خۆکار و 7 خولەک لە تەوژمی خێرای هەوا بەکاردەهێنن.
پاراستنی زیادکراو
Emergency Stop (وەستانی حاڵەتی لەناکاو)
لە حاڵەتی لەناکاودا باڵەخانەکەت بپارێزە. بە بەکارهێنانی Emergency Stop (وەستانی حاڵەتی لەناکاو)*، ئەگەر زەنگێکی فریاگوزاری، وەک زەنگی ئاگرکوژێنەوە، لە Signalـێکەوە دەربچێت** بۆ کوژاندنەوەی ئامێرەکانی هەواسازی. یارمەتیدەرە بۆ ڕێگریکردن لە زیانی زیادە، بۆ نموونە بەهۆی دزەکردنی ماددەی ساردکەرەوە. کاتێک دۆخەکە سەلامەتە، ئامێرەکانی هەواسازی لە حاڵەتی ئامادەباشیدا دادەگیرسێنێتەوە.
* ڕێکخستنێکی ئارەزوومەندانە پێویستە.
** بەشێکی ئارەزوومەندانەی (MIM-B14) پێویستە.
فێنککردنەوەی ئاسوودە بەبێ ئەوەی هەست بە سەرما بکەیت
ساردکردنەوەی تایبەتمەندی هەوای جێگیر™Wind-Free
بە ساردکردنەوەی تایبەتمەندی هەوای جێگیر™Wind-Free ئاسوودە بمێنەوە. بە شێوەیەکی کاریگەر سارد دەکاتەوە بەبێ ئەوەی هەستی ناخۆشی بای سارد ڕاستەوخۆ بکاتە سەر پێستت. هەوای فێنک بە هێواشی بە سەرانسەری ژوورەکەدا لەڕێگەی 10,000 کونی هەوای وردەوە بڵاودەبێتەوە، کە ژینگەیەکی* “هەوای هێمن” لەگەڵ خێراییەکی ئێجگار کەمی هەوا دروستدەکات.
* ASHRAE (کۆمەڵگەی ئەندازیارانی گەرمکردنەوە و سەلاجە و سپلیتی ئەمریکی) بە ئەم شێوەیە پێناسەی "هەوای هێمن" دەکەن: ئەو کاتەی خێرایی هەوا لە خوار 0.15 مەتر/چرکەدایە، بۆیە خەڵکی هەست بە هیچ بەرکەوتەیەکی هەوای سارد ناکەن.
** تکایە ئاگاداربە ڕەنگە وێنەی بەرهەمەکە لە وێنەکەدا جیاوازبێت لە وێنەی ڕاستەقینە.
پاشەکەوت کردنی وزە و پارە بە شێوەیەکی خۆکار
پاشەکەوتکردنی وزە
هەموو ڕۆژێک پارە پاشەکەوت بکە بە ساردکردنەوەی ™Wind-Freeـی ئێجگار کارامە لە وزەدا. لەکاتی کارکردن لە مۆدی ™Wind-Freeـدا، یەکەی دەرەوە بە تەنها کەمترین وزە بەکار دەهێنێت – کە بە بەراورد بە مۆدی ئاسایی بڕی کارەبای هەتا %55 کەمتر بەکار دەهێنێت. بۆیە دەتوانیت بە ئاسوودەیی فێنک بمێنیتەوە بەبێ ئەوەی خەمی تێچووی کارەبات هەبێت
* لەسەر بنەمای تاقیکردنەوەی ناوخۆییە: یەکەی AM050FXMDEHـی دەرەوە لە هەمان کاتدا لەگەڵ یەکەکانی ناوەوەی AM056NN1DEH، AM036NN1DEH، AM022NN1DEH کار دەکات. مەرجەکانی پلەی گەرمی: دەرەوە 35°C DB / 24°C WB، ناوەوە 27°C DB / 19°C WB. ڕەنگە ئەنجامەکان بەپێی هۆکارە ژینگەییەکان و بەکارهێنانی تاکەکەسی جیاوازبن.
** تکایە ئاگاداربە کە ڕەنگە وێنەی بەرهەمەکە لە وێنەکەدا جیاوازبێت لە وێنەی ڕاستەقینە.
چێژ لە ئاسودەیی نادیار وەربگرە بە نزیکەیی لە هەموو شوێنێک
دیزاینی تەنک
بە نزیکەیی شێوە و هەستی هەر شوێنێک باشتر بکە. بە بەرزی تەنها 135 میلیمەتر، دیزاینە زۆر باریک و جوانەکەی دەتوانرێت بە نهێنی لە زۆر شوێنی تر بشاردرێتەوە. بۆیە چارەسەرێکی گونجاوە بۆ ساردکردنەوە و گەرمکردنەوەی مەودایەکی فراوان لەو شوێنانەی کە تێیاندا شوێن سنووردارە یان ستایلی ناوەوە گرنگە.
نووکێکی پانکەی گەورە بای سارد بە مەودایەکی دووردا دەنێرێت
با بۆ مەودای دوور
ژوورەکەت بە خێرایی لە سوچێکەوە بۆ سوچێکی تر سارد بکەرەوە. نووکی پانکەکەی کە 100 میلیمەترە دەتوانێت هەوای سارد بگەیەنێت بۆ مەودایەکی دوور، کە دەگاتە 8 مەتر*. هەروەها گۆشەیەکی کارکردنی فراوانتری هەیە، بەو پێیەی نووکی پانکەکە دەتوانێت لە 40 بۆ 80 پلە بجوڵێت. بۆیە دەتوانێت تەواوی ژوورێک بە خێرایی و هاوسەنگی سارد بکاتەوە، بەبێ ئەوەی هیچ "ناوچەیەک کە هەوای بۆ ناچێت" جێبهێڵێت.
* بەپێی تاقیکردنەوەی ناوخۆییە لەسەر مۆدێلێکی 7.1kW. مەودای بای ئاسۆیی : بەرزی دانیشتن = 0.6 مەتر، خێرایی با = 0.3 مەتر لە چرکەدا. ڕەنگە ئەنجامەکان بە گوێرەی هۆکارە ژینگەییەکان و بەکارهێنانی کەسی جیاواز بن.
بە یەکسانی لە هەموو سووچێکەوە گەرم یان سارد دەکاتەوە
Auto Swing (جووڵەی خۆکار)
ژینگەیەکی ئارام دروستبکە کە پلەی گەرمی یەکسان بێت لە هەموو گۆشەی ژوورێکدا. کرداری Auto Swing (جووڵەی خۆکار) بە شێوەیەکی خۆکار هەوای سارد لە هەموو ئاراستەیەکەوە دەردەکات. جگە لەوەی کارایی جووڵەی خۆکاری هەیە لە سەرەوە بۆ خوارەوە و بە هەمان شێوە کردارێکی جووڵەی خۆکاری هەوای هەیە لە چەپەوە بۆ ڕاست، بۆیە هەوا بە شێوەیەکی یەکسان بەسەر ژوورەکەدا دابەشکراوە.
* لەسەر هەموو مۆدێلەکان بەردەستنیە.
چێژ لە شەوێکی ئارام وەربگرە بەبێ بێزاربوون
کارکردنی بێدەنگ
چێژ لە خەوێکی نایابی شەوانە وەربگرە بە ڕێژەیەکی بەرچاو بڕی ئەو ژاوەژاوە کەمدەکاتەوە کە بەهۆی دەردانی هەوای دروست دەبێت. لە نزمترین ئاستدا تەنها 24dB لە دەنگ بەرهەم دەهێنێت، کە بە نزیکەیی وەک سرتەکردنێک بێدەنگە. زۆر گونجاوە بۆ ئەو شوێنانەی کە لێی دەخەویت، پشوو دەدەیت یان تەرکیز دەکەیت، وەک ژووری نووستن، خوێندن یان ژووری منداڵ
* لەسەر بنەمای تاقیکردنەوەی ناوخۆیی مۆدێلی 3.6 کیلۆوات کاتێک لەسەر مۆدی تایبەتمەندی هەوای جێگیر™Wind-Free دانراوە. ڕەنگە ئەنجامەکان بە گوێرەی هۆکارە ژینگەییەکان و بەکارهێنانی کەسی جیاواز بن.
بە یەکسانی هەموو سووچێک فێنک دەکاتەوە و هەوا دەسووڕێنێتەوە
دەرچەی دابەشکردنی هەوای هەمەلایەن
بە پێچەوانەی سپلیتە 4 ئاڕاستەکان، سپلیتی جۆری کاسێت ناوچەی ڕەوتی هەوای نایەکسان دروستدەکات کە هەوای فێنک ناتوانێت بگات*، دەرچەیەکی بازنەیی هەوای فێنک بە هەموو ئاڕاستەکاندا بڵاودەکاتەوە، بۆیە هەموو سووچێکی ژوورێک هەمان پلەی گەرمی هەیە**.
* تاقیکردنەوەی Samsung بە بەراورد بە جۆرێکی گشتی سپلیتی کاسێتی 4 ئاڕاستە.
** لە مەودای 9.3 مەتردا جیاوازی پلەی گەرمی کەمترە لە 0.6 پلەی سیلیزی.
هەوای زۆر زیاتر بڵاو دەکاتەوە بە شێوازی زۆر زیاتر
پانکەی بەهێزکەر
پانکەیەکی بەهێزکەری نوێی داهێنەرانە ڕێگە بە دەرچوونی هەوای سارد لە گۆشەی زۆر نزمترەوە دەدات. ناوچەیەکی پەستانی نزم لە دەوری دەرچەکە دروست دەکات، بەجۆرێک هەوای فێنک هاوتەریب لەگەڵ سەقفەکەدا دێتە دەرەوە و بەسەر ناوچەیەکی فراوانتردا بڵاودەبێتەوە.
* تاقیکردنەوەی Samsung بەراورد بە سپلیتێکی کاسێتی جۆری گشتی 4 ئاڕاستە.
* تاقیکردنەوەی Samsung بەراورد بە سپلیتێکی کاسێتی جۆری گشتی 4 ئاڕاستە.
ساردکردنەوەی ئاسوودە، کە بە شێوەیەکی ناخۆش سارد نییە
دیزاینی بێ نووک
دیزاینێکی بێ نووک هەوای سارد بە نەرمی بڵاو دەکاتەوە لە ژوورەکەدا، کە وادەکات بە ئاسوودەیی فێنکبیتەوە بەبێ ئەوەی هەست بە بایەکی سارد بکەیت. بەهۆی ئەوەی هیچ نووکێکی نییە بۆ ڕێگریکردن لە ڕەوتی هەوا، هەروەها بە ڕێژەی% 25 هەوای زیاتر* دەردەکات و بۆ مەودایەکی دوورتر بڵاوی دەکاتەوە.
* تاقیکردنەوەی Samsung بە بەراورد بە سپلیتێکی کاسێتی جۆری گشتی 4 ئاڕاستە.
** لە مەودای 5 مەتردا، هیچ بایەکی ساردی نێوان 0~1.5 مەتر لە بەرزیدا نییە (بە 14.0 کیلۆوات).
بە فێنکی بمێنەوە بە بێ هەوایەکی ڕاستەوخۆ
بێ هەوا
فێنکەرەوەی بێ هەوا بە شێوەیەکی کاریگەر پارێزگاری لە پلەیەکی گەرمی فێنکی ئەکات بە بێ ئەوەی هەوایەکی ساردی ناخۆشی هەبێت. هەوای فێنک لە ڕێی ١٥٦٧٢ کونی بچووکی هەواییەوە بڵاو دەبێتەوە، بۆ ئەوەی نە هەست بە گەرمی بکەیت نە بە ساردی.
*پی سی ٤ ئێس یو ئێف ئێم ئەی ئێن (٤ ڕێگا ٦٠٠*٦٠٠): ٨،٩٧٦ کونی بچووک، پی سی ٤ ئێن یو ئێف ئێم ئەی ئێن( ٤ ڕێگا): ١٥،٦٧٢ کونی بچووک
ووزە پاراستن لەگەڵ فێنککەرەوەی بێ هەوا
ووزە پاراستن
فێنککەرەوەی بێ هەوا ڕێگە بە پاراستنی ووزە دەدات تا ٥٥%
*لە یەکەکەیکی دەرەکی تاقیکراوەتەوە. لە یەکەی ژوورەوە تا ئەی ئێم ١٤ ٠ ئێف ئێن ٤ دی ئی ئێچ کاتێک بە یەکەوە کاریان کردووە. تاکەکان ئەکرێ پەیوەست بێ بە بەکارهێنانی بەکاربەرەوە.
بوارێکی فراوانتری فێنککردنەوە
دەمێکی گەورە
دەمێکی گەورە و باش ڕێگە دەدات کە ڕووبەرێکی فراوان فێنک بکاتەوە
* لەسەر یەکەی ناوەکی تاقیکراوەتەوە لە کاتی کارکردنیدا. ئەنجام بە پێی بەکارهێنانی بەکاربەر ئەکرێ بگۆڕێت
لەگەڵ ئێم دی ئێس، پڕۆسەکە باشترین کراوە
هەستپێکەری جووڵە
دیاریکەری جووڵە ڕێگە بە بڵاوبوونەوەی هەوا و کەم بەکاربردنی ووزە دەدات
لەگەڵ دیزاینێکی بچوک و جواندا ئاوێتە دەبێت
دیزاینی تەنک و بچوک (بەرزی 199 میلیمەتر)
بە نزیکەیی شێوە و هەستی هەر شوێنێک باشتر بکە. بەرزییەکەی 199 میلیمەتر و پانییەکەی 700 میلیمەترە، دیزاینە تەنک و بچوکەکەی زۆر جوان و نایابە، بۆیە دەتوانرێت بە نهێنی لە زۆر شوێندا بشاردرێتەوە. هەروەها دامەزراندن، چاودێری و چاککردنەوە خێرا و ئاسان دەکات، بۆیە نمونەییە بۆ کۆمەڵەیەکی فراوان لە بازرگانی.
* لەسەر بنەمای مۆدێلی AM036KNLDEH/EU. ڕەنگە پانی مۆدێلەکانی تر جیاوازبێت.
بە ئاسانی دەگونجێت و لە شوێنی زیاتردا ئاوێتە دەبێت
ڕێڕەوی هەوای 2 ئاڕاستەسپلیتەکەت لە چەندین شوێنی جیاواز دابمەزرێنە. خاوەنی ڕێڕەوی هەوای 2 ئاڕاستەیە – خوارەوە یان دواوە – کە گونجاویی زۆر زیاترت پێدەبەخشێت لە هەڵبژاردنی شوێنی دامەزراندندا. دەتوانرێت ڕێکبخرێت بۆ ئەوەی باشترین ڕەوتی هەوا بۆ نزیکەی هەر ژوورێک دابین بکات، لە هەمان کاتدا کە لە پشت سەقفەکانەوە شاراوەتەوە.
چاودێریکردنی پاکوخاوێنی فلتەر بە شێوەیەکی خۆکار
پاککردنەوەی ئاسانی فلتەر
سپلیتەکەت بپارێزە بە شێوەیەکی ئاسان و بە تێچووی گونجاو. ئاماژەی پاککردنەوەی فلتەرەکە بە شێوەیەکی خۆکار ئاگادارت دەکاتەوە کە کاتی هاتووە فلتەرەکە پاک بکرێتەوە دوای 1,000 کاتژمێر لە کارکردن*. دیزاینی سیستەمی دەکتەکە وادەکات ئەمە زۆر سادە بێت، بۆیە کاتی چاککردنەوە و کاریگەرییە داراییەکانی کەمدەکاتەوە.
* 1,000 کاتژمێر ڕێکخستنی پێشوەختەیە، بەڵام دەتوانرێت ئەمە ڕێکبخرێت بۆ 2,000 کاتژمێر لەسەر PCBـی ناوخۆیی.
ئاسانە بۆ خزمەتکردن لە شوێنە جۆراوجۆرەکاندا
3-ڕێگای چوونە ژورەوەی خزمەتگوزاری
داگرتنی ئامێری هەوایی لە شوێنە جۆراوجۆرەکاندا، بەڵام هێشتا چێژ لە دەستگەیشتنی ئاسان بۆ خزمەتگوزاری وەردەگرن. ئەتوانرێت لە سێ ئاراستەوە بچێتە ژورەوە بۆ سەرەوە، لا و خوارەوە-به بەکارهێنانی ئاسان بۆ لابردنی بەرگی گونجانی لایهكان. که واته ئه وه ئاسانه که له هه ر شوێنێک که دایمەزرێننیت بهێڵیهوه ، که ئهوه کات و پاره ت دهپارێزێت.
لە هەر شوێنێک دایبنێ و بە ئاسانی بیپارێزە
بچووک & کێشی سوک
گونجاندنی ساردکەرەوەی هەوایی خۆت تەنانەت بۆ بچوکترین بۆشاییش. دیزاینێکی کێشی سوک و گونجاو , باریک 30٪ بچووکترە و 42٪ سووکترە لە ئامێری هەوای ئاسایی. ئه وه زۆر ئاسانتر ده کا بۆ ئه وه ی که به رده ستبدابنرێتێت، بهو مانایهی که ده توانرێ له ههر جێگایێکی بیناکه به زەحمەتێکی کەمه وه دابمەزرێت.
* Based on internal testing compared to competing air conditioners.
ناوچە گەورەکان بە خێرایی و کارامەیی سارد دەکات
دیزاینی دیکتی ئێم ئێس پی
بە شێوەیەکی کارامە شوێنی کارکردنی گەورە سارد دەکات، بە بی دەنگی و گونجاوی.دیزاینی دیکتی ئێم ئێس پی پەستانی جێگیری مەزنتر بەرهەم دەهێنێت بە بەراورد بە بەشە باریکەکانی تری دیکتەکە،کەوا تە کارێکی بێ دەنگ و بە هێزی هەیە.لەگەڵ گوزەر و دەرچەی زیاتر و کاری درێژتری دیکت.دەتوانی شوێنێکی گەورەتر داپۆشی و ڕێگا بە دامەزراندنی نەرم دەدات.
* لەسەر بنەمای تاقیکردنەوەی ناوەخۆ.ئەنجامەکان لەوانەیە جیاواز بن بە پشت بەستن بە هۆکارەکانی ژینگەیی و بەکارهێنانی تاک.
- * بە بەراورد لەگەڵ یەکەی دەکتی پێشووی Samsung، NS180HHXEG/XSA. دەکتی گەورە : پانی 1350 x بەرزی 470 x قوڵایی 910 میلیمەتر (553 لیتر) بەرامبەر NS180HHXEG/XSA: پانی 1240 x بەرزی 475 x قووڵایی 1040 میلیمەتر (613 لیتر).
** پایەی سووچی سێگۆشە تەنها لە ئوستراڵیا بەردەستە.
ئاسانە بۆ خزمەتگوزاری چاککردنەوە لە شوێنە جیاوازەکانەوە
دەستڕاگەیشتنی 3 ئاڕاستە بۆ خزمەتگوزاری چاککردنەوە
بە ئاسانی لە مەودایەکی فراوانی شوێنە جۆراوجۆرەکانەوە خزمەتگوزاری بۆ سپلیتەکەت دابین بکە. دەتوانرێت پانکە و ماتۆڕ و ئیسپرنگەکەی لە سێ ئاراستەوە دەستیان پێ بگات* – سەرەوە، لاتەنیشت و خوارەوە – بە بەکارهێنانی کەڤەرێکی ئاسان بۆ لابردنی Slide Fit. کەواتە لە هەر شوێنێک دامەزرابێت ئاسانە بیپارێزیت، کە کات و پارە پاشەکەوت دەکات
ڕێکخستنی سادە، تەنانەت ساردکردنەوە خۆکار
ڕێکخستنی خۆکار تێگهیشتنی زیاده ههست
چێژ وەرگرە لە زۆرترین ئاسودەیی و کارامەیی بە کەمترین هەوڵ. خۆکاری ئێم پی هەموارکردن بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی قەبارەی هەوا و پەستان باش دەکات و دەنگەدەنگەکان کەم دەکاتەوە، دڵنیا کردنەوە لە ساردبوونەوە و گەرمکردنی گونجاو لە هەر حاڵەتێکدا. پەستانی ئیستاتیکی دەرەکی (ESP) هەروەها دەتوانرێت بە بەکارهێنانی کۆنتڕۆلێکی دوور ڕێکبخرێت.
هەوای سارد بڵاو دەکاتەوە کە هەتا 20 مەتر دەگات*
بای دووری 20 مەتر
هەوا بۆ مەودایەکی دوور بڵاوبکەوە بۆ ئەوەی شوێنە گەورەکان بە خێرایی و بە شێوەیەکی کاریگەر سارد بکەیتەوە. ماتۆڕێکی بەهێزی پانکە و دەرچەیەکی هەوا کە نزیکەی تەواوی پانیی یەکەکە دەگرێتەوە بەیەکەوە بەکاردەهێنێت. بۆیە دەتوانێت هەوا بنێرێت بۆ مەودای دوور، کە دەگاتە 20 مەتر*، و کەشێکی ئاسوودە لە شوێنە کراوە گەورەکاندا دروستبکات.
* لەسەر بنەمای تاقیکردنەوەی ناوخۆییە. ڕەنگە ئەنجامەکان بەپێی مۆدێل، هۆکارە ژینگەییەکان و بەکارهێنانی تاکەکەسی جیاوازبن.
** تەنها بۆ مەبەستی وێناکردنە و ڕەنگە نواندنێکی وردی بەرهەم یان کردارە ڕاستەقینەکان نەبێت.
هەوا بە چەند ئاڕاستەیەکدا پەرش و بڵاودەکاتەوە
Auto Swing (جووڵەی خۆکار) بە 4 ئاڕاستەدا
چێژ لە ئاسودەیی بەردەوام وەربگرە بە سووڕاندنەوەی هەوا. کردارێکی 4 ئاڕاستەی Auto Swing (جووڵەی خۆکار) بە شێوەیەکی خۆکارانە هەوا بە چەند ئاڕاستەیەکدا بڵاودەکاتەوە. جگە لەوەی کردارێکی جوڵاندنی هەوای لە چەپ بۆ ڕاست هەیە بە شێوەی خۆکار، هەروەها کردارێکی جووڵاندنی هەوای لە سەرەوە بۆ خوارەوە هەیە بە شێوەی خۆکار. کەواتە دەتوانرێت هەوا دابەشبکرێت بەبێ ئەوەی پێویست بکات ئاڕاستەی با بە دەستی بگۆڕدرێت.
* تەنها بۆ مەبەستی وێناکردنە و ڕەنگە نواندنێکی وردی بەرهەم یان کردارە ڕاستەقینەکان نەبێت.
کۆنتڕۆڵی زیاتر & شێوازی زیاتر
پیشاندانی شاراوە & کۆنترۆڵی لەمسی
چێژ وەرگرە لە شێوازی مۆدێرن و کەمترین شێوە و کۆنتڕۆڵێکی زۆر ئاسانتر. پەڕەی کۆنترۆڵی لەمسی دیزاینی دوگمەی ئینتیڤ و پلانی هەیە کە ڕێگەت پێدەدات ڕێکبەندەکان ڕێکبخەیت تەنها بە لێدانێکی نەرم. وە پیشاندانی شاراوەی دیزاینە بچووکەکەی پێشەوە بەرز دەکاتەوە، بەڵام هێشتا ئاسانە بۆ خوێندنەوە.
تەنانەت هەوای پاکتر
شاتەری خۆکار
لە ناوەوەی فێنککەرەوەكە هەواکە پاک و خاوێن بهێڵەوە، بۆیە هەمیشە هەوای پاک دەردەکات. کرداری شاتەری خۆکار بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی توێژەكان دەکاتەوە لەسەر هەوای کەشەکە کاتێک هەڵکراوە. پاشان دایاندەخات کاتێک کوژاوەتەوە، کە ڕێگرە لە هاتنە ژوورەوەی خۆڵ و پیسکردنی سیستەمەکە.
لە هەر شوێنێک ئاسوودە بمێنەوە
هەوا هەتا 18 مەتر بڵاودەکاتەوە*
ڕەوتی هەوای دوور-مەودا
شوێنە گەورەکان بە خێرایی سارد بکەوە یان گەرم بکەوە. ماتۆڕێکی بەهێزی پانکەی BLDC و دەرچەیەکی گەورەی هەوا تێکەڵ دەکات، بۆیە دەتوانێت هەوا بۆ مەودایەکی دوور بڵاوبکاتەوە، کە دەگاتە 18 مەتر*. بە خێرایی کەشێکی ئاسوودە لە ناوچەیەکی کراوەی گەورەدا دروستدەکات بە بڵاوکردنەوەی هەوای فێنک بەسەر تەواوی درێژی ژوورەکەدا.
* لەسەر بنەمای تاقیکردنەوەی ناوخۆییە. ڕەنگە ئەنجامەکان بە گوێرەی هۆکارە ژینگەییەکان و بەکارهێنانی کەسی جیاواز بن.
بە یەکسانی لە هەموو شوێنێکدا هەوا دابەشدەکات
دامەزراندنی دەکت
بە بەردەوامی هەست بە ئاسوودەیی بکە لە هەر شوێنێکی ژوورێکدا. بە دامەزراندنی دەکتەکەی، دەتوانێت شوێنێکی گەورە بە یەکسانی سارد بکاتەوە یان گەرم بکاتەوە، بەبێ گوێدانە بارودۆخی ژوورەکە. هەروەها پاڵپشتی لە کرداری Auto ESP* دەکات، کە هەست بە پەستانی جێگیری دەرەکی (ESP) دەکات و خێرایی پانکەکە ڕێکدەخات بۆ باشترکردنی قەبارەی هەوا.
* ڕیمۆت کۆنتڕۆڵێکی وایەردار پێویستە بۆ بەکارهێنانی ڕێکخستنی Auto ESP.
ساردکردنەوەی بێدەنگ لە هەمان کاتدا بەهێز و کارامە
کارکردنی بێدەنگ
دوور بکەوەرەوە لە ژاوەژاوە بێزارکەرەکان کاتێک هەوڵدەدەیت تەرکیز بکەیت. بە بێدەنگی و کارامەیی کار دەکات بۆ دروستکردنی ژینگەیەکی کاری ئاسوودە و بەرهەمدار. لە ڕاستیدا، نووکی پانکەی گەورەکراو و ماتۆڕی تاک و دیزاینی پانکەی باشترکراو بەو مانایە دێت کە ئاستی ژاوەژاوییەکەی کەمترە لە مۆدێلە ئاساییەکانی تر*.
* لەسەر بنەمای تاقیکردنەوەی ناوخۆییە. ڕەنگە ئەنجامەکان بە گوێرەی هۆکارە ژینگەییەکان و بەکارهێنانی کەسی جیاواز بن.
بە شێوەیەکی گونجاو بە بژاردەی دوو ڕێگا دایبمەزرێنە
دامەزراندنی ئاسان
چێژ لە شێوازێکی گشتگیر وەربگرە بۆ ساردکردنەوە و گەرمکردنەوەی شوێنە جیاوازەکان. دەتوانرێت بە دوو شێوازی جیاواز دابمەزرێت بۆ ئەوەی لەگەڵ پێداویستییەکانتدا بگونجێت. دەتوانرێت لە ژێر سەقفێکدا دابمەزرێت، بۆ ئەوەی شوێنی گرنگی زەوییەکە پاشەکەوت بکات. یان بە ئاسانی لەسەر زەوییەکە ڕایبوەستێنە. هەروەها دەتوانیت بۆریەکان بە 6 ئاڕاستە بەیەکەوە ببەستیت بۆ گونجاوی زیاتر.
هەست بە ئاسودەیی زیاتر بکە لە هەر قەبارەیەکی شوێندا
دیزاینی تەنک و زیرەک
دیمەن و هەستی ژوورەکەت باشتر بکە. ئەستوورییەکەی تەنها 199 ملیمەترە و بە نزیکەیی لە هەموو شوێنێکدا جێگای دەبێتەوە. بەڵام هێشتا هێندە بەهێزە کە پلەی گەرمی گونجاو بپارێزێت. هەروەها پانێڵێکی خاوێنکردنەوەی داهێنەرانە ڕێگە لە کەڵەکەبوونی تۆز دەگرێت. ڕوونما لەمسە ڕەشەکە ئاسانکاری و جوانی زیاد دەکات.
چێژ لە پلەی گەرمی یەکسان وەربگرە لەسەرانسەری ژوورێکدا
دەرچە 2 ئاڕاستەکانی هەوا
ژینگەیەکی دڵخۆشکەر دروستبکە بە دڵنیایی دان لە پلەی گەرمی یەکسان لە هەموو گۆشەیەکدا. دەرچەی هەوای 2 ئاڕاستە دڵنیایی دەدات کە هەر ئینچێک لە شوێنەکەدا بە خێرایی دەگاتە پلەی گەرمی دڵخواز – و بەو شێوەیە دەمێنێتەوە. هەوای گەرم لە دەرچەی هەوای خوارەوە دەردەچێت و یارمەتیدەرە لە بڵاوبوونەوەی گەرمی بە شێوەیەکی یەکسان لە هەموو ژوورەکەدا.
بە ئاسوودەییەوە بە فێنکی بمێنەرەوە
ساردکردنەوەی ئاسوودەی تایبەتمەندی هەوای جێگیر™Wind-Free
بە بەکارهێنانی تایبەتمەندی فێنککردنەوە بە هەوای جێگیر ™Wind-Free، بە فێنکی بمێنەرەوە بەبێ ئەوەی هەست بە سەرما بکەیت. پێکهاتەی پێشکەوتووی جووڵەی هەواکەی بە نەرمی و یەکسانی هەوا بەناو 23,000 کونی هەوای بچووکدا بڵاودەکاتەوە. ژینگەیەکی* "هەوای جێگیر" دروستدەکات لەگەڵ خێرایی هەوای زۆر کەم، بۆیە ژوورێک سارد دەکاتەوە بەبێ هەستی ناخۆشی بای سارد لەسەر پێستت.
* ASHRAE (کۆمەڵگەی ئەندازیارانی گەرمکردنەوە و سەلاجە و سپلیتی ئەمریکی) پێناسەی "هەوای هێمن" دەکەن وەک ڕۆشتنی هەوا بە خێرایی خوار 0.15 مەتر/چرکە کە هەوای ساردی تێدا نییە.
هەموو ئاڕاستەکان سارد دەکاتەوە
جووڵەی 4-ئاڕاستە
ژینگەیەکی ئارام دروستبکە کە پلەی گەرمی یەکسان بێت لە هەموو گۆشەی ژوورێکدا. کرداری جووڵەی 4-ئاڕاستە ڕێگەت پێدەدات لە دوورەوە ئاڕاستەی هەوا کۆنتڕۆڵ بکەیت یان بە شێوەیەکی خۆکار هەوا بە هەموو ئاڕاستەیەکدا بڵاوبکەیتەوە. جگە لە کرداری جووڵەی خۆکاری سەرەوە بۆ خوارەوە، کرداری جووڵەی چەپ و ڕاستی خۆکاریشی هەیە.
بە بەکارهێنانی وزەی کەم ئاسوودە بمێننەوە
تەکنەلۆژیای Digital Inverter (تەکنەلۆژیای ئینڤەرتەری دیجیتاڵی)چێژ لە ئاسوودەیی بەردەوام وەربگرە لەگەڵ تەکنەلۆژیای Digital Inverterـی زۆر کارامە لە وزەدا. کۆمپرێسەرەکە بە شێوەیەکی خۆکار خێراییەکەی خۆی ڕێکدەخات لە وەڵامی گۆڕانکاری لە پلەی گەرمی ژوورەکەدا. کەواتە یارمەتیدەرە بۆ پاراستنی پلەی گەرمی خوازراو بە گۆڕانکاری کەم و وزەی بەفیڕۆدراوی کەم.
* بە پشتبەستن بە زانیارییە تۆمارکراوەکان لە ئاژانسی وزەی کۆریا، بە بەراوردکردنی بەکارهێنانی کارەبای مانگانە (کیلۆوات کاتژمێر)ـی مۆدێلی ئینڤێرتەری 1 ئاڕاستەی (AC032HB1DBC1/AC032HC1DBC1) و مۆدێلی بێ ئینڤێرتەری 1 ئاڕاستەی (ACN0321DBDA2/ACX032BDBDA2). ڕەنگە ئەنجامەکان بە گوێرەی ئەو مۆدێلەی بەکارهاتووە، هۆکارە ژینگەییەکان و بەکارهێنانی کەسی جیاوازبن.پاراستنی هەمیشەیی
Durafin™ Ultra
میکانیزمی ئاڵوگۆڕکەری گەرمی لە داخوران بپارێزە و بەردەوامی بە باشترین توانای کرداریی و کارامەیی بدە. Durafin™ Ultra چینێکی دژە ژەنگ و چینێکی هایدرۆفیلی (تێکەڵ بوو لەگەڵ ئاو)ـی هەیە کە ڕێگری دەکات لە ژەنگکردنی میکانیزمی ئاڵوگۆڕکەری گەرمی. بەرگرییە نایابەکەی لە دژی ژەنگ لە (تاقیکردنەوەیەکی سپرای خوێ) Salt Spray Test (SST) کە 3,000 کاتژمێر بوو** سەلمێندرا.
* لەسەر هەندێک مۆدێل بەکارناهێنرێت.
** بە پشتبەستن بە تاقیکردنەوەی ناوخۆییە، کە لەلایەن TUV Rheinland پشتڕاستکراوەتەوە، بەپێی ISO 9227، ISO 14993 و ISO 21207 بە بەکارهێنانی نمونەکانی میکانیزمی ئاڵوگۆڕکەری گەرمی یەکەیەکی دەرەوە. بۆ زانیاری زیاتر، تکایە پەیوەندی بە پسپۆرە تەکنیکییەکانی Samsung بکەن.
*** بە پشتبەستن بە تاقیکردنەوە لەلایەن تاقیگەیەکی لایەنی سێیەم، بەکارهێنانی فشاری ڕاستەقینەی مادەی ساردکەرەوە بۆ ماوەی 1 خولەک، دوای تاقیکردنەوەی Salt Spray Test (SST) دووای زیاتر لە 3,000 کاتژمێر بوو.
بە ئاسانی و سانایی چاودێری دۆخ بکە
چاودێریی ئاسان
بە ئاسانی چاودێری ئامێرەکانی هەواسازیت بکە. یەکەی دەرەوە ڕوونمایەکی 4 ژمارەیی لەخۆدەگرێت کە 7 بەشی تێدایە ڕێگەت پێدەدات بە خێرایی دۆخی کارکردن و ڕێکخستنەکان و کۆدی هەڵەکان بپشکنیت. هەروەها پلەی گەرمی ئێستای هەستەوەرەکان نیشاندەدات، کە دەتوانرێت بە فەهرەنهایت یان پلەی سیلیزی پیشان بدرێت.
* ڕێکخستنی بنەڕەتی بریتییە لە پلەی سیلیزی.
* ڕێکخستنی بنەڕەتی بریتییە لە پلەی سیلیزی.
چارەسەرکردنی ئاسانی کێشەکان بە یەک دەست لێدان
™On-device Inverter Check (پشکنینی ئینڤێرتەری سەر ئامێرەکە)
کات پاشەکەوت بکە لە دەست نیشان کردنی کێشەکانی سیستەم و تێچووی ئامرازی دەستنیشانکردنی پسپۆڕانە. ™On-device Inverter Check (پشکنینی ئینڤێرتەری سەر ئامێرەکە) ڕێگەت پێدەدات بە سادەیی و بە خێرایی هەڵەکانی پەیوەست بە PBAـی ئینڤێرتەرەکە بپشکنیت بە بەکارهێنانی کردارە سادەکانی خزمەتگوزاری لە PCBـی کۆنتڕۆڵکردنی یەکەی دەرەوەدا. ئەمە پێویستبوون بە ئامرازی زیاتر کەم دەکاتەوە.
بە شێوەیەکی کاریگەر لە ژێر دۆخی بەستندا کاردەکات
گەرمی بنەڕەتی ناوەکی
دڵنیابە کە هەمیشە بە ئاسوودەیی گەرم دەبیتەوە بێ گوێدانە ئەوەی کا تا چ ڕادەیەک کەشوو هەوا سارد دەبێت. یەکەی دەرەوە گەرمکەرەوەیەکی بنەڕەتی ناوەکی لەخۆدەگرێت کە ڕێگری دەکات لە چڕبوونەوەی ئاو بە هۆی بەستن لە دوای خولەکانی شلبوونەوە لە ڕێگای توانەوەی خێرای هەر سەهۆڵێکی کەڵەکەبوو. کەواتە، تەنانەت لە پلەی گەرمی -13 پلەی فەهرەنهایتدا (-25 پلەی سیلیزی)، سیستەمەکە بە شێوەیەکی متمانەپێکراو کاردەکات.
ژاوەژاوی نزمی شیاو بۆ ڕێکخستن
مۆدی بێدەنگیی شەو
ژاوەژاو کەمتر بکەرەوە بۆ کەمکردنەوەی بێزارکردنی خۆت یان دراوسێکانت. مۆدی بێدەنگیی شەو ڕێگەت پێدەدات ئاستی دەنگ بە ڕێژەی 3dB(AN)، 5dB(A) aur 7dB(A)* کەم بکەیتەوە. مۆدی خۆکار لە دوای 6 کاتژمێر لە زۆرترین ئاستی پلەی گەرمی ڕۆژ چالاکی دەکات. یان دەتوانیت مۆدی دەستی هەڵبژێریت و کاتی بۆ دابنێیت بۆ کارکردن لە کاتێکی دیاریکراودا**.
* لەسەر بنەمای تاقیکردنەوەی ناوخۆییە. ڕەنگە ئەنجامەکان بەپێی هۆکارە ژینگەییەکان و بەکارهێنانی تاکەکەسی جیاواز بن.
** timer (کات دانەر)ـێکی دەستی یان جۆرێکی تری سویچ پێویستە.
مۆدەکانی بەکارهێنان سنووردار بکە
Mode Lock (قفڵی مۆد)
ڕێگری لە هەر ساردکردنەوەیەک یان گەرمکردنەوەیەکی ناپێویست بکە. کرداری Mode Lock (قفڵی مۆد) ڕێگەت پێدەدات بەکارهێنانی ئامێرەکانی هەواسازیت سنووردار بکەیت بۆ 'تەنها ساردکردنەوە'، 'تەنها گەرمکردنەوە'، یان 'بێ سنووردارکردن'. دەتوانیت بە سادەیی مۆدی کارکردنی پێویست لەسەر PBA قفڵ بکەیت، بەبێ ئەوەی پێویستت بە بەکارهێنانی ئامێرێکی زیادە یان کۆنتڕۆڵ هەبێت.
خاسییەتەکان
-
پوختەی قەبارە (WxHxD) (mm)
880 x 638 x 310
-
Cooling (Min/Std/Max) [Btu/h]
6000 / 24000 / 28000
-
Heating (Min/Std/Max) [kW]
1.70 / 7.60 / 8.60 kW
-
جۆر
PAC
-
جۆر
PAC
-
یەکەی ناوەکی
AC024FEPPEH/IQ
-
یەکەی دەرەکی
AC024FCQREH/IQ
-
Cooling (Min/Std/Max) [Btu/h]
6000 / 24000 / 28000
-
Heating (Min/Std/Max) [kW]
1.70 / 7.60 / 8.60 kW
-
MCA [A]
22.0 A
-
Cooling Power Input (Min/Std/Max)
0.36 / 2.33 / 2.90 kW
-
MFA [A]
25.0 A
-
Heating Power Input (Min/Std/Max)
0.30 / 2.30 / 3.00 kW
-
Cooling Current Input (Min/Std/Max)
2.4 / 10.5 / 13.0 A
-
Heating Current Input (Min/Std/Max)
2.0 / 10.3 / 13.0 A
-
EER (Nominal Cooling) [(Btu/h)/W]
10.30 Btu/Wh
-
COP (فینککردنەوەی ژمارە کراو)
3.30 W/W
-
نمرەی ووزە ( فێنککردنەوە)
C
-
بۆری شلەمەنی (Φ, mm)
6.35 mm
-
بۆری شلە (Φ, inch)
1/4 inch
-
بۆری گاز (Φ, mm)
15.88 mm
-
بۆری گاز (Φ, inch)
5/8 inch
-
زیاترینی دابەزاندن. درێژی [m]
50 m
-
زیاترینی دابەزاندن. بەرزی [m]
30 m
-
کەیبڵی گواستنەوە
0.75
-
جۆر
R410A
-
بارگاویکردنی کارگە (kg)
1.50 kg
-
1, 2, 220~240, 50
-
جۆر
Sirocco
-
Air Flow Rate Cooling (H/M/L) [m³/min]
20.7 / 18.4 / 16.1
-
دەرچووی مۆتۆڕ [W]
85 W
-
ژمارەی یەکە (EA)
1 EA
-
1, 2, 220~240, 50
-
پایپی دەرچوون (Φ,mm)
OD20 / ID18 mm
-
پەستانی دەنگ (بەرز/ناوەند/نزم) [dB(A)]
46/43/40/38 dBA
-
کێشی تەواوەتی پانێڵ (kg)
30.0 kg
-
کێشی گواستنەوە (kg)
35.0 kg
-
پوختەی قەبارە (WxHxD) (mm)
525 x 1850 x 320
-
قەبارەی پاکێجی هەناردەکردن (WxHxD) (mm)
603 x 1939 x 413
-
جۆر
BLDCـی دووانی
-
ناوی مۆدێل
UB9TA9180FJQSG
-
دەرچوون(کیلۆوات)
1.780 kW
-
ڕۆن (جۆر)
POE
-
ڕۆن (بارگاویبوونی سەرەتایی) [سیسی]
570 cc
-
Air Flow Rate (Cooling) [m³/min]
50 ㎥/min
-
Sound Pressure Level (Cooling)
53 dBA
-
Sound Pressure Level (Heating)
55 dBA
-
کێشی تەواوەتی پانێڵ (kg)
41.0 kg
-
کێشی گواستنەوە (kg)
43.6 kg
-
پوختەی قەبارە (WxHxD) (mm)
880 x 638 x 310
-
قەبارەی پاکێجی هەناردەکردن (WxHxD) (mm)
1023 x 730 x 413
-
فێنککەرەوە (℃)
-15~54 ℃
-
گەرمکەرەوە (℃)
-20~24 ℃
-
کیتی وایفای
بەڵێ