‎S9+‎ ،Galaxy Tab S9 و S9 Ultra لە تەنیشت یەکترەوە ڕیزکراون لە مۆدی پۆرترەیتدا بە باکگڕاوندێکی شەپۆلی ڕەنگاوڕەنگ لەسەر هەموو شاشەکان. پڕیشکەی ئاو دەوری سێ ئامێرەکەی داوە و S Penـێک ئاماژەی بە شاشەی Galaxy Tab S9 کردووە.
  • *وێنەکە هاوشێوەکراوە. ڕەنگە بەردەست بوونی ڕەنگ و مۆدێل بەگوێرەی وڵات یان دابینکەری خزمەتگوزاری جیاوازبێت.
  • *Galaxy Tab S9, ‎Tab S9+‎, Tab S9 Ultra ئەمانەـن بە IP68 پێوانەکراون. لەسەر بنەمای مەرجی تاقیكردنەوە بۆ نوقمکردن لە ناو ئاوی پاک تا ئەوپەڕی 1.5 مەتر بۆ ماوەی هەتا 30 خولەک. ئامۆژگاری ناکرێت بۆ بەکارهێنان لە کەنار دەریا یان مەلەوانگە.

گەورەترین ڕوونمای Dynamic AMOLED 2X
ـی ئێمە. لە جاران خۆڕاگرترە و خاوەن بەرگری دژی ئاوە.1
بەهێزترین S Pen.2 ئەدای Snapdragon® 8 Gen 2 بێ ڕکابەرمان.

زنجیرەی Galaxy Tab S9 ستانداردێکی نوێ بۆ تابلێتە نایابەکان

‎S9+‎ ،Galaxy Tab S9 و S9 Ultra بە ڕەنگی خۆڵەمێشیی ڕەشباو هەرجارە و یەکیان بەجیا لە چەپەوە بۆ ڕاست لە باری ئاسۆییدا دەردەکەون، دەکەونە سەر یەک و پشتیان ڕووی لە پێشەوەیە. سێبەری لەسەر ئامێرەکان دەجووڵێت بۆ ئەوەی لۆگۆی سامسۆنگ لە سەرەوەی لای چەپ دەربکەوێت.

سێ قەبارە. دوو ڕەنگ کە لە سروشتەوە وەرگیراون بڕۆ بۆ تایبەتمەندی

ئامێرێکی زنجیرەی Galaxy Tab S9 بە ڕەنگی خۆڵەمێشیی ڕەشباو لە چەپەوە و S Pen لە سەرەوە دەردەکەوێت. ئاو و تۆز بەسەریاندا دەڕژێت بۆ ئەوەی تیشک بخرێتە سەر توانای بەرگرییان.

یەکەمین تابلێتی Galaxy Sـی خاوەن بەرگری دژی ئاو و تۆز هەتا ئێستا بڕۆ بۆ تایبەتمەندی
دیمەنی پێشەوەی ئامێرێکی زنجیرەی Galaxy Tab S9 لە باری ئاسۆییدا لەگەڵ ئەپی GOODNOTES لەسەر شاشەکەی و S Pen کە بەر شاشەی ئامێرەکە دەکەوێت.
ئەپە دڵخوازەکانت، بۆ شاشەی گەورە باشتر کراون بڕۆ بۆ تایبەتمەندی
دیمەنی پێشەوەی ئامێرێکی زنجیرەی Galaxy Tab S9 لە باری ئاسۆییدا لەگەڵ یارییەکی ئەکشنی زانستی خەیاڵی لەسەر شاشەکەی.
ئاستی ڕوونماکەت بە دیمەنە ناوازە و سینەماییەکان بەرز بکەرەوە بڕۆ بۆ تایبەتمەندی

ئامێرێکی زنجیرەی Galaxy Tab S9 کە کەڤەری کراوەی خاوەن کیبۆردی لەسەرە دەکرێتەوە بۆ ئەوەی ڕوونماکە و کیبۆردەکەی دیار بێت. S Pen لە خوارەوە دەردەکەوێت. ئامێرێکی تری زنجیرەی Galaxy Tab S9 کە کەڤەری زیرەکی لەسەرە لە لای ڕاستەوە دەردەکەوێت. ئامێرێکی تری زنجیرەی Galaxy Tab S9 کە شاشەی نهێنیپارێزیی لەسەرە لە لای چەپەوە دەردەکەوێت.

ئەزموونی تابلێتەکەت بەرز بکەرەوە بڕۆ بۆ تایبەتمەندی
Close Popup

Dynamic
AMOLED 2X.
ناوازەیی یەکسان

ئامێرێکی زنجیرەی Galaxy Tab S9 کە شاشەکەی ڕووی لە خوارەوەیە، بەرز دەبێتەوە بۆ ئەوەی لە باری ئاسۆییدا ڕاست بوەستێت لەگەڵ باکگڕاوندێکی شین لەسەر شاشەکەی کە تیشک دەخاتە سەر ڕوونما گەورەکەی.

سێ قەبارە‎3,4
دوو ڕەنگ کە لە سروشتەوە وەرگیراون

لەنێوان پوخت و خۆڵەمێشیی ڕەشباو پرۆفێشناڵ و نەرم، بێجیـی سروشتیدا هەڵبژێرە — هەردووکیان بە وردەکاری نایاب و ڕووکاری کۆتایی سەرسووڕهێنەری ساف جەختیان لەسەر کراوەتەوە بۆ ئەوەی شێوەیەکی ناوازەیان هەبێت.5

*ئەو کێشەی کە لە سەرەوە ئاماژەی پێکراوە لەسەر بنەمای مۆدێلی Wi-Fiـە.

Compare Tab S9 series
Tab S9 Ultra Tab S9+ Tab S9
ڕوونما 14.6″ 12.4″ 11″
کێش 732گرام 581گرام 498گرام
ئەستووری 5.5ملیمەتر 5.7ملیمەتر 5.9ملیمەتر

دیمەنێکی زۆر ڕوون و ئاسوودە بۆ سەیرکردن بەدەستبهێنە لەگەڵ Dynamic AMOLED 2X

چ Galaxy Tab S9 ،‎Galaxy Tab S9+‎s یان ‎Galaxy Tab S9 Ultra‎ هەڵبژێریت، هەرکامێکیان ئامادەیە بۆ ئەوەی بیرۆکە داهێنەرانەکانت بکاتە ڕاستی. هەرسێکیان خاوەن ڕوونمایەکی Dynamic AMOLED 2Xن کە ڕەنگ و دیمەنی ناوازە پێشکەشدەکەن. لەگەڵ ئەوەشدا، ئاسوودەیە بۆ چاوەکان بەهۆی کەمکردنەوەی دەردانی ڕووناکی شینەوە.

*وێنەی شاشە بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراوە.

‎S9+‎ ،Galaxy Tab S9 و S9 Ultra بە ڕەنگی خۆڵەمێشیی ڕەشباو لە باری ئاسۆییدا لە تەنیشت یەکترەوە دانراون و ڕوویان لە پێشەوەیە و باکگڕاوندێکی شین لەسەر هەموو شاشەکان پیشان دەدرێت.

دیزاینێکی یەکگرتوو.
جوانی لە ناخی وردەکارییەکاندایە

هەمیشە بچووکترین شتەکانن کە زۆر گرنگن. وەک دیزاینی کامێڕا بەرزبووەکەی لە پشتەوە — کە بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی زۆر جوان و شیک سیستەمی کامێڕا نوێکراوەکەی لەخۆبگرێت دروستکراوە. تەنانەت دوگمەکانی تەنیشت و شێوازی ڕێکخستنی سپیکەرەکانیشمان دووبارە خەیاڵکردەوە بۆ ئەوەی زیاتر هەست بە ناسینیان بکەیت.

  • *وێنەکە تایبەتمەندییەکانی ‎Galaxy Tab S9 Ultra‎. وێنا دەکات
  • *بە بەراورد بە Galaxy Tab S8 Ultra، Tab S9 Ultra خاوەن کامێڕای نوێکراوەی دواوە بە ڕوونی 13 مێگاپیکسڵ و 8 مێگاپیکسڵ و هەروەها کامێڕای پێشەوە بە ڕوونی 12 مێگاپیکسڵ و 12 مێگاپیکسڵی گۆشە زۆر فراوانە. * بە بەراورد بە ‎Galaxy Tab S8+‎، ‎ ‎Tab S9+‎ خاوەن کامێڕای نوێکراوەی دواوە بە ڕوونی 13 مێگاپیکسڵ و 8 مێگاپیکسڵ و هەروەها کامێڕای پێشەوەی گۆشە زۆر فراوانی 12 مێگاپیکسڵیە. Galaxy Tab S9 خاوەن کامێڕایەکی دواوەی 13 مێگاپیکسڵی و کامێڕایەکی گۆشە زۆر فراوانی پێشەوەی 12 مێگاپیکسڵیە.

ڕەنگە زیندووەکان. دیمەنە سەرسوڕهێنەرەکان

هەموو شتێک لەسەر شاشەکە بە ڕوونمای ڕوونیی بەرزی Dynamic AMOLED 2X وەک ژیانی ڕاستەقینە دەردەچێت. وردەکارییەکان بەرجەستە و ڕوونن لەگەڵ کۆمەڵێکی فراوان لە ڕەنگی زیندوو و ڕەشی ڕاستەقینە بەهۆی HDR10+ کە دیمەنەکان باشتردەکاتەوە و سکڕۆڵکردنی ڕەوان بە ڕێژەی نوێبوونەوەی هەتا 120Hz.

*وێنەی شاشە بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراوە.

Dynamic AMOLED 2Xی ڕەوان 120Hz ڕوونمای
ئامێرێکی زنجیرەی Galaxy Tab S9 لە باری ئاسۆییدا بە باکگڕاوندی دەشتێکی شین لەسەر شاشەکەی، ڕەنگە زیندووەکانی پیشان دەدات.

ئاستی یارییەکەت بەرز بکەرەوە
لەگەڵ دیمەنە نایاب و سینەماییەکان

زنجیرەی Galaxy Tab S9 ئەزموونێکی یاریکردنی سەرنجڕاکێش و وێنەی نزیک لە ڕاستی لەسەر شاشەی فراوانی Tab بۆ یاریکردنی بەردەوام پێشکەش دەکات.‎6,7‎ئەزموونەکە بە دەنگی نوقمکەر لە سیستەمی سپیکەری quad AKG و دەنگی دەوروبەری Dolby Atmos بەرز دەکرێتەوە.

*وێنەی شاشە بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراوە.

ئامێرێکی زنجیرەی Galaxy Tab S9 لە باری ئاسۆییدا لەگەڵ یارییەکی ئەکشنی زانستی خەیاڵی لەسەر شاشەکەی.

یەکەمین دژی ئاو و
تۆز تابلێتی Galaxy S تا ئێستا

دوو ئامێری زنجیرەی Galaxy Tab S9 بە ڕەنگی خۆڵەمێشیی ڕەشباو لە هەوادا بە گۆشەی دژ بە یەکتر دەسووڕێنەوە و پێشەوە و دواوەیان دیارە. پرژەی ئاو دەوری ئەو دوو ئامێرەی داوە.

کاتێک ڕۆژەکە سەخت دەبێت، زنجیرەی Galaxy Tab S9 بە پتەوی و خۆڕاگریی دەمێنێتەوە. دیزاینی کانزایی سافەکەی لەگەڵ بەهێزترین چوارچێوەی ئەلەمنیۆمی زرێی ئێمەدا 8دێت — کە شایستەی ناوەکەیەتی بەهۆی پاراستنی تابلێتەکەت لە بەرکەوتون و بەربوونەوە. و پۆلێنی IP68‎9,10‎ بە واتای ئەوەیە ئەمە یەکەمین زنجیرەی Galaxy Tab Sـی دژی ئاو و تۆزی ئێمەیە کە تا ئێستا هەبێت.

S Pen. بەهێزتر، خێراتر، توانای وەڵامدانەوەی زیاتر

S Pen بە گۆشەیەک وەستاوە و بە پرژەی ئاو و تۆز دەورەی دراوە.
بڕوانامەی IP68
باشترین کرتەکردن

ئێمە ئەو S Penـەی کە لەگەڵیدا دێتمان سەر لە نوێ دروستکردووەتەوە بۆ ئەوەی هەر وەکوو Tab بە پۆلێنی IP68 بەرگری دژی ئاوی هەبێت‎11,12‎ . هەروەها بە شێوەیەکی گشتگیر باشترکراوە، بە باشترکردنی هەستیاری نووک بۆ کرتەکردنی بەڕێکەوتی کەمتر. و لەگەڵ پەیوەستکردنی موگناتیسی و بارگاویکردنی دوو ئاراستەیی، تەنها پێوەی بکە بۆ ئەوەی بارگاوی ببێتەوە.13

بەیەکەوە باشترن

S Pen

بینینی لە دەرەوە زۆر باشتر کراوە بەVision Booster

Vision Booster ڕێگەت پێدەدات شاشەکەت بە ڕوونی لە شوێنە ڕووناکەکاندا ببینیت بەهۆی ئەلگۆریتمێکی ژیری دەرەوە کە درەوشانەوەی خۆر دەستنیشان دەکات و بۆ ئەوەی لەگەڵ دۆخەکە بگونجێت خۆی دەگۆڕێت. بە دڵی خۆت هاتووچۆ بکە لە نێوان ستۆدیۆ و حەوشەدا بەهۆی کۆنتڕاست و باشترکردنی ڕەنگەکانەوە بۆ ئەوەی شتەکان بە گەشیی بمێننەوە.14

*وێنە بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراوە. ڕەنگە UIـی ڕاستەقینە جیاوازبێت.

Galaxy Tab S9 Ultraـێک کە بە شاشەی تەواو تیشکی خۆر بەسەر شاخێکدا نمایش دەکات کە بە کامێڕاکەی گیراوە و وردە وردە درەوشانەوەی کەم دەبێتەوە بۆ ئەوەی وێنەیەکی ڕوونتر پیشان بدات بەهۆی Vision Booster.

پڕۆسێسەری نەوەی داهاتوو بۆ یاریکردنی پێشکەوتوو و نزیک لە ڕاستەقینە

‎Snapdragon® 8 Gen 2‎ـی ئێجگار خێرا بۆ پڕۆسێسەری Galaxy بە شێوەیەکی ژیرانە ئەندازیاری کراوە بۆ ئەوەی زیاترین کارایی و پاشەکەوتکردنی وزە پێشکەش بکات بۆ یاریکردنی لە ئاستی پاڵەوانێتیدا.‎15,16‎ بزوێنەری گرافیکەکەی بۆ بەدیهێنانی ئەزموونی یاریکردنێکی نقومکەر، ڕەنگدانەوە و سێبەرەی نزیک لە ژیانی ڕاستەقینە لە ژینگەکانی یاریی ‎3D‎ بەرهەمدەهێنێت.

*وێنەی شاشە بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراوە.

ئامێرێکی زنجیرەی Galaxy Tab S9 لە باری ئاسۆییدا لەگەڵ یارییەکی ئەکشنی زانستی خەیاڵی لەسەر شاشەکەی.

بە پاترییەکی دڕێخایەن، بەدەم ڕۆیشتنەوە بەردەوام بە داهێنەری بمێنەرەوە

لەگەڵ پاترییە درێژخایەنەکەدا بەردەوام بە لەگەڵ بیرۆکە داهێنەرانەکانت. ئەوەندە وزەی هەیە کە ڕۆژەکەتی پێ بەسەر بەریت و هەروەها تەنانەت هەندێکیش ببەخشیتە مۆبایلەکەت کاتێک پێویستی بە بارگاویکردنەوە بێت. مۆبایلە زیرەکە Samsung Galaxyـەکەت بە کێبڵێکی USB-C بکە بە کارەباوە و تایبەتەندی بارگاویکردنی خێرا خۆی کارەکانی تر لە ئەستۆ دەگرێت.‎17,18,19,20,21,22

ئامێرێکی Galaxy Z Flip5 کە بە کێبڵی جۆری-C گرێدراوە لە ئامێرێکی زنجیرەی Galaxy Tab S9ـەوە بارگاوی دەکرێتەوە.

هەموو ئیلهامەکانت هەڵبگرە بە پاڵپشتیی microSD

تا ‎1TB‎ کۆگای ناوەکی هەڵبژێرە، ڕەشنووسی شاکارەکەت بە GoodNotes بکێشەوە، پاشان microSDـەکەت بهێنە بۆ زیادکردنی کۆگای زیاتر کاتێک پێویستت بە شوێنی زیاتر هەیە بۆ ڤیدیۆکان، پێکهاتەکان، وێنە ڕوونیی بەرزەکان و زۆر شتی تر.‎23,24

هەتا ‎1TB‎ بۆ کۆگا Micro SD
GOODNOTES

وەشانی تەواو 1 بۆ ماوەی ساڵ بەخۆڕایی بەدەست بهێنە

دیمەنی پێشەوەی شاشەی ئامێرێکی زنجیرەی Galaxy Tab S9 کە بەسەر دوو پەنجەرەدا دابەشکراوە. لە لای چەپەوە لیستێک لە چەندان فایلی گەورە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا داگرتراون نیشان دەدات. لە لای ڕاستەوە، نوسینی هاوکێشە بیرکارییەکان بە بەکارهێنانی ئەپی GOODNOTES نیشان دراوە.

شێوازی تێبینی نووسینت بگۆڕە بۆ شتێکی باشتر، کە بۆ شاشەی گەورە گونجێنراوە

دیمەنی پێشەوەی ئامێرێکی زنجیرەی Galaxy Tab S9 بە ڕەنگی بێجی لە باری ئاسۆییدا لەگەڵ ئەپی GOODNOTES لەسەر شاشەکەی و S Pen کە بەر شاشەی ئامێرەکە دەکەوێت. لە پشتەوە ئامێرێکی تری زنجیرەی Galaxy Tab S9 بە ڕەنگی بێجی کە پشتی ڕووی لە پێشەوەیە و لۆگۆی سامسۆنگ نیشان دراون.
GOODNOTES

وەشانی تەواو 1 بۆ ماوەی ساڵ بەخۆڕایی بەدەست بهێنە

با بیرۆکەکانت بە ئەپی داهێنەرانە لە ئاستی پڕۆ وەک GoodNotes گەشەبسێنن — کە بۆ ئەوەی ئەزموونێکی S Penـی بێ کێشە و هەستکردن بە نووسین لەسەر کاغەزی ڕاستەقینە باشترکراون.25 لە دیمەنی پۆرترێتدا سکێچ بکە و لە دیمەنی ئاسۆیی دەستکاری بکە، یان بە پێچەوانەوە.

  • *وێنە بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراوە. ڕەنگە UIـی ڕاستەقینە جیاوازبێت.
  • *Galaxy Tab S9 بە ڕەنگی بێجی لەگەڵ بێجی S Pen دێت.

S Pen لەسەر کاغەز دابنێ لەگەڵ شاشەی NotePaper

لەگەڵ شاشەی NotePaper، نووسین باشترین شتی داهاتووە بۆ قەڵەم و کاغەز.26 S Pen زیادبکە — باشترین ئامرازی وێنەکێشان بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی داهێنانت. هەستیارە بە فشار و لارکردنەوە، کە ئەمەش ڕێگەت پێدەدات سکێچ و وێنەی ورد دروست بکەیت بەشێوەیەک کە کۆنترۆڵت بەرسەریدا هەبێت.

*وێنە بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراوە. ڕەنگە UIـی ڕاستەقینە جیاوازبێت.

بەیەکەوە باشترن

شاشەی NotePaper

دیمەنێکی نزیک لە وێنەکێشانی S Pen لەسەر شاشەی ئامێرێکی زنجیرەی Galaxy Tab S9.
ئامێرێکی زنجیرەی Galaxy Tab S9 بە شێوەیەکی ئاسۆیی دانراوە و تەنیشتی و پشتەوەی دیارە، و S Pen ئاماژەی بە شاشەکەی کردووە. شاشەی NotePaper وەک چەند چینێکی هاوشێوەی کاغەز لەسەر شاشەی ئامێرەکە نیشان دراوە.

تێبینی نووسین
ئێستا شایستەی سەرنجدانە

ئاستی بەرهەمداریت بەرزبکەرەوە لەگەڵ کردارە باشترکراوەکانی تێبینی نووسینی S Pen. خێرا بیرۆکەی چیرۆکێک بنووسە یان دیاگرامێکی خێرا دروست بکە بۆ ئەوەی خاڵەکانی مەبەستت بگەیەنیت. و لەگەڵ S Pen بۆ Text دەتوانیت بەبێ کێشە دەستنووسەکەت بکەیت بە دەقی نووسراوە لەسەر ڕێژەیەکی فراوانی ئەپەکان وەک Google, Messages, Maps و زیاتر.

*وێنە بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراوە. ڕەنگە UIـی ڕاستەقینە جیاوازبێت.

ئامێرێکی زنجیرەی Galaxy Tab S9 لە مۆدی پۆرترەیتدا لەگەڵ ئەپێکی تێبینی نوسین کە لەسەر شاشەکەی کراوەتەوە و پارچە دەستنووسێک کە گۆڕدراوە بۆ دەق.

هاوکاریی ڕاستەخۆ دێتە
Samsung Notes

هاوڕێکانی تیمەکەت بانگهێشت بکە بۆ دانیشتنێک بۆ بیرۆکەدانان، کە بە S Pen و Samsung Notes ئاسانکاریی بۆ کراوە. تێبینییەکانت لەنێوان ئامێرەکانی Samsung Galaxy هاوبەشبکە بۆ دەستکاریکردنی ناوەڕۆک لە کاتی ڕاستەقینەدا ڕاستەوخۆ لەناو ئەپەکەدا. تەنانەت دەتوانیت بەڵگەنامە فرە لاپەڕەییەکان بە ئاسانی سکان بکەیت و لە گەلەریدا هەڵیانبگریت بۆ ئەوەی لە کاتی پەیوەندییە ڤیدیۆییەکاندا پیشانیانبدەیت.

*وێنە بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراوە. ڕەنگە UIـی ڕاستەقینە جیاوازبێت.

S Pen لە ئەپی Samsung Notesـدا لەسەر ئامێرێکی زنجیرەی Galaxy Tab S9 لە باری ئاسۆییدا بەکاردێت بۆ ئەوەی وێنەی ئۆتۆمبێلێک گەورەتر بکرێت. لە پێشەوە، هەمان تێبینی لە ئەپی Samsung Notesـدا لەسەر ئامێرێکی کراوەی Galaxy Z Fold5 کراوەتەوە و وێنەی ئۆتۆمبێلەکە لە هەمان کاتدا وەک لەسەر تابلێتەکەیە گەورەتر دەبێت.

ئەزموونی
تابلێتەکەت بەرزبکەرەوە

ئامێرێکی زنجیرەی Galaxy Tab S9 کە کەڤەری کراوەی خاوەن کیبۆردی لەسەرە، دەکرێتەوە بۆ ئەوەی ڕوونماکە و کیبۆردەکەی دیار بێت. S Pen لە خوارەوە دەردەکەوێت. ئامێرێکی تری زنجیرەی Galaxy Tab S9 کە کەڤەری زیرەکی لەسەرە لە لای ڕاستەوە دەردەکەوێت. ئامێرێکی تری زنجیرەی Galaxy Tab S9 کە شاشەی نهێنیپارێزیی لەسەر دانراوە لە لای چەپەوە دەردەکەوێت.

ئەزموونێکی هاوشێوەی کۆمپیوتەری کەسیی بە یەک پەنجەپیانان

ژنێک لە کافێیەکدا سەرقاڵی دروستکردنی بروشورێکە بە بەکارهێنانی ئامێرێکی زنجیرەی Galaxy Tab S9 کە کەڤەری کراوەی خاوەن کیبۆردی لەسەرە. لە تەنیشت تابلێتەکەوە S Penـێک دانراوە.
وێنەیەکی نزیک لە شاشەی ئامێرێکی زنجیرەی Galaxy Tab S9 کە کەڤەری کراوەی خاوەن کیبۆردی لەسەرە. دەستێک خەریکە دەست لە شاشەکە دەدات. لە تەنیشت تابلێتەکەوە S Penـێک دانراوە.

کەڤەری کراوەی خاوەن کیبۆردەکەی لەسەر دابنێ بۆ ئەوەی لیستی کارەکانت بە ئاسانی تەواو بکەیت. هەمووی ڕووناکی پشتەوەی کلیلی هەیە بە کلیلی فرمان و تراکپادەوە، پاڵپشتی مۆدی DeX دەکات بۆ ئەزموونێکی بێکێشە کە هەروەکوو کۆمپیوتەری کەسیی وابێت. کورتەڕێگا بۆ ئەپەکان دیاری بکە بۆ بەرزکردنەوەی کارامەییت و بە بێتەل بە ئامێرەکانی Samsung Galaxyـی ترەوەی گرێبدە بۆ ئەوەی بە ئاسانی لەسەر هەر شاشەیەک بنووسیت.‎27,28,29,30,31,32

دوو ژن لەسەر بەتانییەکی سەیرانکردن لەسەر چیمەن پاڵکەوتوون لەکاتێکدا سەیری ڤیدیۆیەک دەکەن لەسەر ئامێرێکی زنجیرەی Galaxy Tab S9 لە باری ئاسۆییدا کە کەڤەری زیرەکی لەسەرە، و بە بەکارهێنانی کەڤەری نووشتاوەی پشتەوەی ڕاگیراوە.

کەڤەری زیرەک بۆخۆی دەوەستێت

ئاسوودەترین شوێن بۆ هەر کارێک کە ئەنجامی دەدەیت بدۆزەرەوە بە ڕێکخستنێکی سادەی کەڤەری زیرەک کە دەتوانرێت بنووشتێتەوە. ‎Galaxy Tab S9, S9+‎ یان S9 Ultraەکەت بە شێوەی ڕاست یان ئاسۆیی دابنێ بۆ دابینکردنی هاوسەنگییەک لە شێوەی ستاندی نیگارکێشانەوە، یان بەبێ بەکارهێنانی دەست سەیری فیلم و بەرنامەکان بکەیت.

*کەڤەری زیرەک بە جیا دەفرۆشرێت.

بەیەکەوە باشترن

کەڤەری زیرەک

لە مۆبایلەکەتەوە وێنە بگرە بینێرە بۆ تابلێتەکەت

فایلە گەورەکان لە ئامێرێکی Samsung Galaxyـەوە بۆ ئامێرێکی تر بە خێرایی بگوازەوە لە ڕێگەی Quick Share.33 LumaFusion بکەوە بۆ ئەوەی سوود لە شاشە فراوانەکە وەربگریت بۆ دەستکاریکردن و بڕین و زیادکردنی جوانکارییەکانی کۆتایی بە وردی.34

*وێنە بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراوە. ڕەنگە UIـی ڕاستەقینە جیاوازبێت.

دیمەنی پێشەوەی Galaxy Z Flip5ـێکی کراوە لەگەڵ ڤیدیۆیەکی تۆمارکراو لەسەر شاشەی کە بە ئەپی LumaFusion دەستکاری دەکرێت و لەگەڵ ئامێرێکی Galaxy Tab S9 هاوکات کراوە.

داهێنان و فرەئەرکی بکە بە شتێکی سادەی ڕۆژانە

وێنەکێشان لەسەر تابلێتەکەت ئێستا ئاسانتر بووە بە داگیرساندنی Simple Mode (مۆدی سادە) کە تازە زیادکراوەClip Studio Paint. ئاستی ئەزموونی فرەئەرکی بە مۆبایلە زیرەکەکەت بەرز بکەرەوە بە بەکارهێنانی Multi Control کە ڕێگەت پێدەدات وێنەکان لە نێوان ئامێرەکاندا ڕابکێشیت و دابەزێنیت، یان دەستبەجێ فایلەکان لە مۆبایلە زیرەکەکەتەوە بگوازیتەوە و لەسەر تابلێتەکەت بەردەوام بیت لە دەستکاریکردنیان.‎35,36

  • *وێنە بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراوە. ڕەنگە UIـی ڕاستەقینە جیاوازبێت.
  • *کەڤەری کراوەی خاوەن کیبۆرد بە جیا دەفرۆشرێت. Galaxy Z Flip5 بە جیا دەفرۆشرێت.
  • *پێویستە ئەندامبیت لە Clip Studio Paint. بارکردنی پێشوەخت لە هەندێك بازاڕی دەسنیشانکراودا پاڵپشتیکراوە. دەکرێت Clip Studio Paint لە Galaxy Storeـەوە لە ژمارەیەك بازاڕی دیاریکراوەوە دابگیرێت.
CLIP STUDIO PAINT EX

6 مانگی بەخۆڕایی بەدەستبهێنە

ئامێرێکی زنجیرەی Galaxy Tab S9 کە کەڤەری کراوەی خاوەن کیبۆردی لەسەرە کەمێک ڕووی لە لای ڕاستە و وێنەیەکی دەستکاریکراوی پیاوێک کە لە ئەپی Clip Studio Paintـدا کراوەتەوە لەسەر شاشەکەیەتی. S Pen لە پێش کیبۆردەکەوە دانراوە. وێنە ڕەسەنەکە لەسەر ئامێرێکی Galaxy Z Flip 5 پیشان دراوە، کە لە تەنیشت تابلێتەکەوە دانراوە، بۆ تیشک خستنە سەر کردارەکانی وێنەکێشان و نیگارکێشان لە نێوان ئامێرەکانی Samsung Galaxyـدا.

شاشەکەت دابەشبکە.
بەرهەمداریت چەند هێندە بکە

ە یەکجار دەست بگرە بەسەر چەندین ئەرکدا. دەتوانیت پلانی تەلارسازی دابڕێژیت و دیمەنە سەرنجڕاکێشەکان هەڵبژێریت و چاتی ڤیدیۆیی بکەیت — هەموو ئەمانە لەسەر یەک شاشە بەبێ ئەوەی هەرگیز پەنجەرەیەک دابخەیت.37

  • *وێنە بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراوە. ڕەنگە UIـی ڕاستەقینە جیاوازبێت.
  • *کەڤەری کراوەی خاوەن کیبۆرد بە جیا دەفرۆشرێت.
  • *Google Meet و Microsoft 365 لەسەر Google Play بەردەستن بۆ داگرتن. Google Meet هێمایەکی بازرگانیی Google LLC.ـە
  • *تا سێ ئەپ لە یەک کاتدا لەسەر ڕوونما بەردەستە.
دوو دەست نیشان دراون کە بە کەڤەری کراوەی خاوەن کیبۆردی Tab S9 تایپدەکەن. شاشەی ئامێرەکە بەسەر سێ پەنجەرەدا دابەشکراوە. پەیوەندییەکی ڤیدیۆیی لەسەر Google Meet لەگەڵ پیاوێک کە بەروانکەی لەبەردایە لە لای چەپەوە دەردەکەوێت. لە لای ڕاستەوە، سلایدەکانی وێنەکانی چێشتلێنان بە بەکارهێنانی بەرنامەی Microsoft 365 لە سەرەوە و سکێچێکی دیزاینی باڕێک لە خوارەوە پیشان دراون.

زنجیرەی
Galaxy Tab S9 بە ئەدای بێ ڕکابەر بدۆزەرەوە

جیهانی خۆت فراوان بکە

بەشداری لایەنی Flip بکە

C C
  1. زنجیرەی Galaxy Tab S9 یەکەمینی زنجیرەی Samsung Galaxy Tab Sـە کە بەرگری دژی ئاو و تۆزی هەبێت و خاوەنی پلەی هەڵسەنگاندنی IP68 بێت.
  2. S Penـی ناو بۆکسەکەی زنجیرەی Galaxy Tab S9 بەرگریی دژی ئاو و تۆزی هەیە وS Penـێکی خاوەن پلەی هەڵسەنگاندنی ‎IP68‎ـە.
  3. کاتێک لە گۆشە بۆ گۆشە دەپێورێت، قەبارەی شاشەی ‎Galaxy Tab S9 Ultra‎ بریتییە لە 14.6″ بە لاکێشەی تەواو و 14.5″ بە لەبەرچاوگرتنی گۆشە چەماوەکانەوە. قەبارەی شاشەی ‎Galaxy Tab S9+‎ بریتییە لە 12.4″ بە لاکێشەی تەواو و 12.4″ بە لەبەرچاوگرتنی گۆشە چەماوەکانەوە. قەبارەی شاشەی Galaxy Tab S9 بریتییە لە 11″ بە لاکێشەی تەواو و 10.9" بە لەبەرچاوگرتنی گۆشە چەماوەکانەوە. ڕووبەری ڕاستەقینەی بینین کەمترە بەهۆی گۆشە چەماوەکان و شوێنی کامێڕاکە.
  4. کێشی بەرهەمەکە بەگوێرەی مۆدێلی 5G و Wi-Fi دەگۆڕێت. ‎Galaxy Tab S9 Ultra 5G 737g‎, ‎Wi-Fi 732g‎. ‎Galaxy Tab S9+ 5G 586g‎, ‎Wi-Fi 581g‎. ‎Galaxy Tab S9 5G 500g‎, ‎Wi-Fi 498g‎.
  5. بۆیاخەکانی ئانۆدایزەکردنی چوارچێوە کانزاییەکان لە ‎10%‎ بۆیەی سروشتی دروستکراون.
  6. ئەو ڕوونما OLEDـەی کە لە زنجیرەی Galaxy Tab S9ـدا بەکارهاتووە بڕوانامەی ″Eye Care″ی لەلایەن SGSـەوە بەدەستهێناوە لەسەر بنەمای توانای ئامێرەکە لە کەمکردنەوەی کاریگەرییە زیانبەخشەکانی ڕووناکی شینی بە شێوەیەکی بەرچاو. زانیاری زیاتر لەبارەی ئەم بڕوانامەیە دەتواندرێت لە www.sgs.com/performance. بدۆزرێتەوە.
  7. ئەو ڕوونما OLEDـەی کە لە زنجیرەی Galaxy Tab S9ـدا بەکارهاتووە بڕوانامەی ″Gaming Performance″ـی لەلایەن SGSـەوە وەرگرتووە، بە ڕێککەوت 0.2 ملم یان کەمتر و 0.0005 نیت یان کەمتر لە کاتی وەڵامدانەوە و ڕەشی تەواو، کە بە هۆکارە گرنگەکانی کوالیتی وێنە هەژماردەکرێن لەکاتی چێژوەرگرتن لە یارییە ئەکشنەکانی پڕ چالاکی و خێرا. زانیاری زیاتر لەبارەی ئەم بڕوانامەیە دەتواندرێت لە www.sgs.com/performance. بدۆزرێتەوە.
  8. ئەلەمنیۆمی زرێ دەوری بەشی کانزایی پشتەوەی داوە، بەبێ لەخۆگرتنی شوێنی Pen، کامێڕا، کلیلەکانی تەنیشت و شوێنی SIM.
  9. Galaxy Tab S9, ‎S9+‎ و S9 Ultra بە IP68 پۆلێنکراون. لەسەر بنەمای مەرجەکانی تاقیكردنەوەیە بۆ نوقمکردن لە ناو تا 1.5 مەتر لە ئاوی پاک بۆ ماوەی هەتا 30 خولەک لە تاقیگەدا. ئامۆژگاری ناکرێت بۆ بەکارهێنان لە کەنار دەریا یان مەلەوانگە. بەرگری دژی ئاو و تۆزی ئامێر هەمیشەیی نییە و ڕەنگە بە تێپەڕبوونی کات کەمببێتەوە یان نەمێنێت بەهۆی بەکارهێنانی ئاساییەوە.
  10. پێوانەکردنی بەرگری دژی تۆز بەگوێرەی بارودۆخی تاقیگەی لایەنێکی سێهەم تاقیکراوەتەوە: بۆ ماوەی 2 کاتژمێر، 2 کگم تۆزی تالک (گەورەترین تیرەی 0.05 ملم) بۆ هەر مەترێكی سێجا بە با نێردرایە نێو ژوورۆچکەیێکی تاقیکردنەوە کە ئامێرەکەی تێدا دانرابوو (فشاری هەوا لەنێو ئامێرەکەدا لەژێر ئاستی هەوای دەوروبەر ڕاگیرا). بە IP6X پۆلێنکراوە. ڕەنگە بەرگری دژی تۆز بەگوێرەی ڕەوشی بەکارهێنانی ڕاستەقینە جیاوازبێت.
  11. S Penـی ناو بۆکسەکەی زنجیرەی Galaxy Tab S9 بەرگریی دژی ئاو و تۆزی هەیە وS Penـێکی خاوەن پلەی هەڵسەنگاندنی IP68ـە. لەسەر بنەمای مەرجەکانی تاقیكردنەوەیە بۆ نوقمکردن لە ناو تا 1.5 مەتر لە ئاوی پاک بۆ ماوەی هەتا 30 خولەک لە تاقیگەدا. ئامۆژگاری ناکرێت بۆ بەکارهێنان لە کەنار دەریا یان مەلەوانگە. بەرگری دژی ئاو و تۆزی S Pen هەمیشەیی نییە و ڕەنگە بە تێپەڕبوونی کات کەمببێتەوە یان نەمێنێت بەهۆی بەکارهێنانی ئاساییەوە.
  12. پێوانەکردنی بەرگری دژی تۆز بەگوێرەی بارودۆخی تاقیگەی لایەنێکی سێهەم تاقیکراوەتەوە: بۆ ماوەی 2 کاتژمێر، 2 کگم تۆزی تالک (گەورەترین تیرەی 0.05 ملم) بۆ هەر مەترێكی سێجا بە با نێردرایە نێو ژوورۆچکەیێکی تاقیکردنەوە کە ئامێرەکەی تێدا دانرابوو (فشاری هەوا لەنێو ئامێرەکەدا لەژێر ئاستی هەوای دەوروبەر ڕاگیرا). پلەی هەڵسەنگاندنی IP6X. ڕەنگە بەرگری دژی تۆز بەگوێرەی ڕەوشی بەکارهێنانی ڕاستەقینە جیاوازبێت.
  13. پێش بەکارهێنان یان پێش ئەوەی بە تابلێتیەوە بنێیتەوە، هەر ئاوێکی زیادە بە قەڵەمی S Penـەوە هەبوو بە پارچە قوماشێکی وشک یان خاولی لێیبکەوە.
  14. ڕوونمای Dynamic AMOLED 2Xـی سەر زنجیرەی Galaxy Tab S9 بڕوانامەی لەلایەن VDEـی ئەڵمانیاوە بەدەستهێناوە بەهۆی ئاستی ‎100%‎ قەبارەی ڕەنگی مۆبایل لە ڕێژەی ڕەنگی DCI-P3ـدا، ئەمەش مانای ئەوەیە کە وێنەکانت کاڵنابنەوە و لە هەر ئاستێکی ڕووناکیدا ڕەنگی گەشی سەرسامکەرت پێشکەشدەکات. ڕوونماکە دەتوانێت بگات بە بەرزترین ئاستی ڕووناکی هەتاوەکو 930 نیت، ئەمەش جیاوازی نێوان بارەکانی تاریك و ڕووناکی ناوەڕۆکی دیجیتاڵی باشتر دەکات بۆ وێنەیەکی درەوشاوەی کوالێتی بەرزتر، بە ڕێژەی کۆنتڕاستی 1,000,000:1 بۆ ئەوەی ئەزموونی مۆبایلەکەت سەرسوڕهێنەرتر بێت. زنجیرەی Galaxy Tab S9 زۆرترین ئاستی ڕووناکی بە ڕێژەی 420 نیتیان هەیە کە لە لووتکەی ڕووناکیدا دەگاتە 750 نیت بۆ Tab S9، و 650 نیت بۆ ‎Tab S9+‎ و 930 نیت بۆ Tab S9 Ultra.
  15. Snapdragon بەرهەمی Qualcomm Technologies Inc. ـە و/یان کۆمپانیاکانی سەر بە خۆیەتی.
  16. Snapdragon هێمایەکی بازرگانی یان هێمایەکی بازرگانیی تۆمارکراوی Qualcomm Incorporated.ـە
  17. بەهای نموونەیی بەپێی مەرجەکانی تاقیگەی لایەنی سێیەم تاقیکراوەتەوە. بەهای نموونەیی بەهای تێکڕای خەمڵێندراوە بە لەبەرچاوگرتنی لادان لە توانای پاتری لە نێوان نموونەکانی پاتری کە بەپێی ستانداردی IEC 61960 تاقیکراونەتەوە. توانای پێوانەکراو (کەمترین) ‎10,880 mAh‎ یە بۆ ‎Galaxy Tab S9 Ultra‎, ‎9,800 mAh‎ بۆ lrm;Galaxy ‎Tab S9+‎lrm; و ‎8,160 mAh‎ بۆGalaxy Tab S9. ڕەنگە تەمەنی ڕاستەقینەی پاتری بەپێی ژینگەی تۆڕ، شێوەی بەکارهێنان، و هۆکارەکانی تر بگۆڕێت.
  18. 15W بارگاویکردنەوەی خێرا دەکات ئەگەر Galaxy Tab S9 ڕوونمای زنجیرە کوژابێتەوە و ئاستی پاتریەکە بە لایەنی کەمەوە ‎30%‎ بێت.
  19. 15W بارگاویکردنەوەی خێرای ـی لە زنجیرەی Galaxy Tab S9ـدا تەنها بۆ زنجیرەی Galaxy Z Flip4، Galaxy Z Fold4، Galaxy S23، Galaxy S22، Galaxy A53، Galaxy A33 و Galaxy Tab S8، بە بەکارهێنانی کێبڵێکی Type-C شیاوە. کاتێك وزەی پاتری لەنێوان دوو ئامێری زنجیرەی Galaxy Tab S9ـدا هاوبەشدەکرێت، سەرچاوەی وزە بەشێوەیەکی هەڕەمەکی دەستنیشان دەکرێت.
  20. ڕەنگە خێرایی ڕاستەقینەی بارگاویکردن بەگوێرەی بارودۆخی بارگاویکردنەوە و هۆکارەکانی تر جیاوازبێت.
  21. کێبڵی Type-C بە جیا دەفرۆشرێت. باشتر وایە کێبڵی داتای ڕەسەنی سامسۆنگ بەکاربهێنیت.
  22. مۆبایلی زیرەکی Samsung Galaxy بە جیا دەفرۆشرێت.
  23. کارتی MicroSD بە جیا دەفرۆشرێت.
  24. ڕەنگە بەردەست بوونی بژاردەی کۆگای ‎1TB‎ ـی بەپێی وڵات، ناوچە یان دابینکەری خزمەتگوزاری جیاوازبێت و ڕەنگە بەردەستبوونی کۆگای ڕاستەقینە بەپێی سۆفتوێری پێشوەختە دامەزراو جیاوازبێت. بژاردەی کۆگا هەتا ‎1TB‎ بۆ ‎Galaxy Tab S9 Ultra‎، هەتا 512GB بۆ ‎Tab S9+‎ و 256GB بۆ Tab S9 بەردەستە.
  25. پێویستە ئەپی GoodNotes بە جیا لە Galaxy Store ـەوە دابگیرێت و وەشانی تەواوی بۆ ماوەی 1 ساڵ بەخۆڕایی لەگەڵدایە. کاتێک ماوەی وەشانی تەواوی بەخۆڕایی کۆتایی هات، پێویستە بە جیا بیکڕیت بۆ ئەوەی بتوانیت بەردەوام بەکاریبهێنیت. ڕەنگە بەردەست بوونی ئەپ و مەرجەکانی خزمەتگوزاری بەگوێرەی وڵات و هەرێم جیاوازبێت.
  26. شاشەی NotePaper بە جیا دەفرۆشرێت.
  27. کەڤەری کراوەی خاوەن کیبۆردی بە جیا دەفرۆشرێت. ئەم بەرهەمە بۆ ‎Galaxy Tab S9+‎ ، ‎Galaxy Tab S9 Ultra‎ و Galaxy Tab S9 بەردەستە. ڕەنگە دیزاینی بەرهەمەکە بەپێی مۆدێل جیاوازبێت.
  28. ڕەنگە تایبەتمەندییەکان و شێوازی کیبۆرد بەپێی مۆدێل یان جۆری زمان جیاوازبێت. تایبەتمەندی ڕووناکی پشتەوەی کلیلەکان تەنها لەسەر کەڤەری کراوەی خاوەن کیبۆردی ‎Galaxy Tab S9 Ultra‎ بەردەستە بە داگرتنی Fn + F12.
  29. کورتەڕێگاکانی ئەپەکان تەنها لەسەر ‎Galaxy Tab S9 Ultra‎ بەردەستن و دەتوانرێت تەنها بۆ هەندێک ئەپی دەستنیشانکراو دیاریبکرێت.
  30. Wireless Keyboard Sharing لەسەر ئامێرەکانی Samsung Galaxy Tab کە بە One UI 2.5یان بەرزتر کاردەکەن و لەڕێگای POGOـەوە بە کەڤەری کراوەی خاوەن کیبۆردەوە گرێدراون پاڵپشتیدەکرێت. لەسەر چەند مۆدێلێکی دیاریکراوی مۆبایلی زیرەك بەردەستنییە.
  31. تا 3 ئامێر دەتوانرێت تۆمار بکرێت بۆ Wireless Keyboard Sharing (هاوبەشکردنی بێتەلی کیبۆرد). بۆ چالاککردنی Wireless Keyboard Sharing (هاوبەشکردنی کیبۆردی بێتەل) پێویستە هەردوو ئامێرەکان چووبنەژوور هەمان Samsung account. ڕەنگە کارایی بەپێی ژینگەی تۆڕی بەکارهێنەر جیاوازبێت.
  32. تایبەتمەندی Wireless Keyboard Sharing (هاوبەشکردنی بێتەلی کیبۆرد) دەکرێت لە Settings (ڕێکخستنەکان) ‎>‎ General Management (بەڕێوەبردنی گشتی) ‎>‎ Physical Keyboard‎ (کیبۆردی فیزیکی) ‎>‎ Share keyboard (هاوبەشکردنی کیبۆرد)ـدا دابگیرسێنرێت/بکوژێنرێتەوە.
  33. لەسەر ئەو ئامێرانە بەردەستە کە One UI 2.1 یان بەرزتریان لەسەر دامەزراوە. هەروەها پێویستی بە Quick Share،Quick Share Connectivity و Quick Share Agent و نوێکردنەوەی ئەپ هەیە. بەکارهێنانی Quick Share پێویستی بە Bluetooth Low Energy و گرێدراویی Wi-Fi هەیە. ڕەنگە هەندێک ئەپ پاڵپشتی لە Quick Share نەکەن.
  34. ئەپی LumaFusion پێویستی بە کڕین و داگرتنی بەجیا هەیە. ڕەنگە بەردەستبوون و مەرجەکانی خزمەتگوزاریی ئەپ بەگوێرەی وڵات و ناوچە جیاوازبێت.
  35. Multi Control تەنها لەسەر مۆبایلە زیرەکەکانی Galaxy کە خاوەن One UI 5.1 یان سەرووترن و ئامێرەکانی Galaxy Tab بە One UI 4.1 یان سەرووتر بەردەستە و ڕەنگە کردارەکانی Multi Control لە هەندێک ئەپەکاندا بەردەست نەبن. لەسەر چەند مۆدێلێکی دیاریکراوی مۆبایلی زیرەك بەردەستنییە.
  36. لە هەندێك بازاڕدا ئەپی Clip Studio Paint پێشوەختە دامەزراوە. دەکرێت ئەپی Clip Studio Paint لە Galaxy Storeـەوە دابگیرێت و 6 مانگیش بەخۆڕاییە بۆ بەکاربەرە نوێکان. کاتێک ماوەی تاقیکردنەوەی بێبەرامبەر کۆتایی هات، بەشداریکردن بە پارە بۆ پلانی بەکارهێنانی مانگانە یان ساڵانە پێویستە بۆ بەردەوام بوون لە بەکارهێنانی. ڕەنگە ڕێساکانی خزمەتگوزاری بەپێی وڵات و هەرێم جیاوازبن.
  37. ڕەنگە هەندێک لە ئەپەکان پاڵپشتی فرە-ئەرکی نەکەن.
  • A Galaxy Tab S9 Series device with its screen facing down rising up to stand upright in Landscape mode with a blue wallpaper onscreen highlighting its large display.
    ڕوونمای نایاب
  • Two Galaxy Tab S9 Series devices in Graphite are floating in mid-air at an angle opposing each other with the front and back visible. Splashes of water are surrounding the two devices.
    خۆڕاگری
  • Galaxy Tab S9 series device in Landscape mode with a sci-fi action game onscreen. Snapdragon logo shown. 8 Gen 2 for Galaxy.
    کارایی
  • Front view of a Galaxy Tab S9 series device in Beige in Landscape mode with GoodNotes app onscreen and S Pen touching the device's screen. Behind, another Galaxy Tab S9 series device in Beige with the back facing forward and the Samsung logo shown.
    S Pen

{{family.currentModel.displayName}}

{{family.currentModel.modelCode}}

ڕەنگ : {{chip.displayName}}
{{model.prices.currentPriceDisplay}}
لە {{model.prices.monthlyPrice}}/مانگێك بۆ {{model.prices.months}} مانگێك
یاخود {{model.prices.currentPriceDisplay}}
Price without VAT: {{model.prices.vatFreePriceFormatted}}

Price with discount: {{model.prices.currentPriceDisplay}}

Price before: {{model.prices.priceDisplay}}

{{model.prices.priceDisplay}} {{model.prices.savePrice}}
  • {{summary.title}}

    {{summary.value}}{{summary.unit}}

  • {{summary.title}}

بەراوردکردنەکانی مۆدێلەکان

بەراوردی بکە لەگەڵ بەرهەمی هاوشێوە

بینینی بەم دواییانە

* خاسێێتە سەرەکییەکان ڕەنگە لە تایبەتمەندییە سەرەکییەکان جیاواز بن

*وێنە نیشان دراوەکان تەنها بۆ مەبەستی نمایشکردنە، ئیکسسواراتەکان بە جیا دەفرۆشرێن.

*تایبەتمەندییەکان لە بەرواری خستنەبازاڕی بەرهەمەکەدا وردن و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە دەتوانرێت بگۆڕدرێن.

*کۆی بڕی بیرگەی بەکارهێنەر کە بەردەستە کەمترە لە کۆی گشتی بیرگە بەهۆی توانای هەڵگرتنی سیستەمی کارپێکردن و نەرمەکاڵا کە بۆ کارپێکردنی تایبەتمەندییەکانی ئامێرەکە بەکاردەهێنرێت. بیرگەی ڕاستەقینەی بەکارهێنەر بەپێی بەڕێوەبەر دەگۆڕێت و لەوانەیە دوای نوێکردنەوەی نەرمەکاڵا جیاواز بێت.