خواردن و ماڵ

ماسی ترۆتی ڕەنگاوڕەنگ و سەوزەی تامدار

ماسی ترۆتی برژاو لە تاوەدا لەگەڵ سەوزەی سورەوەکراو بە سۆسێکی سوك و ترش.

بۆ ژەمێکی تاکەکەسی و تەندرووستی داهاتووت ئەم ماسیە ترۆتە بەتامە لەگەڵ سەوزەی هاوینە و سۆسی سرکەی ترش ئامادەبکە.

پێکهاتەکان

· 1 ماسی ترۆتی ڕەنگاوڕەنگ (250 گرام)
· 1 پیازی سوور
· 2 گێزەری بچووك
· 1/2 کولەکە
· 1 بیبەری زەرد
· 1 بیبەری سوور
· 4 تەماتەی گێلاسی سوور
· 4 تەماتەی گێلاسیی زەرد
· 1 سێوی سەوز
· 6 کەوچکی چێشتخواردن زەیتی زەیتون
· 1/3 کەوچکەچا خوێ
· 1/3 کەوچکەچا بیبەری ڕەش

بۆ سۆسی سرکەکە:
· 1 کەوچکەچا مەستەرد (خەردەل)
· 1 کەوچکەچا سۆسی Worcestershire
. 1/2 کەوچکەچا سرکەی شێری
· 1 کەوچکەچا ڕۆنی فندق
· 1/3 کەوچکەچا بیبەری سپی
· 1/3 کەوچکەچا خوێ

هەنگاوەکانی ئامادەکردن

بە چەقۆکەت بە نەرمی ماسییەکە لە سەرووی ئێسکەکەیەوە بە ئاسۆیی ببڕە، لە لای سەریەوە دەست پێ بکە تا کلکی. پاشان کلکەکەی ببڕە و گوێچکەکانی و پەڕەکانی ببڕە. کەمێک خوێ و بیبەر بەسەر فیلێیەکاندا بکە.

زەیتی زەیتونەکە بکە ناو تاوەیەکی سوورکردنەوە و لەسەر ئاگرێکی مامناوەند لەسەر تەباخی خاوەن فڕنی Infinite Range CombiHob گەرمیبکەوە. ئینجا، ماسیەکە بخەرە نێو تاوەکەوە - هەواگۆڕکێی تەباخەکەت لەکاتی چێشتلێناندا هەڵم و بۆنەکان لادەبات. زوو زوو و بە هێواشی ماسیەکە بە شفرە بەرزبکەرەوە بۆئەوەی بە تاوەکەوە نەنووسێت. بە کەوچك هەندێك زەیتی زەیتوونی زیاتر بکەرە ناویەوە و پاشان هەڵیبگێڕەوە با لاکەی تریشی سوورببێتەوە.

دواتر، سەوزە تازەکانت ئامادەبکە. پیاز، گێزەر، کولەکە، بیبەر و تەماتە گێلاسیەکان بە تەنکی ببڕە. هەروەها سێوەکە بکە چەند پارچەی تەنك و باریك.

لەکاتێكدا کە ماسیەکە خەریکە سووردەبێتەوە، سەوزەکان و سێوە پارچەکراوەکان دەکرێنە نێو هەمان تاوەوە. با ماسی ترۆتەکە لە لایەکی تاوەکە بێت و لایەکەی تری بۆ سوورکردنەوەی سەوزەکانت بەکاربهێنە. با سەوزەکان بەدەم شێواندنەوە لە نێو ڕۆنە زیادەکەدا سوورببنەوە، بۆئەوەی هەر تازە و کریسپ بن.

هەروەها دەتوانیت تاوەیەکی بچووكیش لەسەر هەر شوێنێکی بەشی Dual Flex Zoneـی تەباخی خاوەن فڕنی Infinite Range CombiHob دابنێیت بۆئەوەی سەوزەکانی تر بەجیا لێبنێیت. دوو ناوچە فراوان و کراوەکەی سەر تەباخەکە ئامادەکردنی دوو چێشت لە هەمان کاتدا ئاساندەکات.

بۆ ئامادەکردنی سۆسی سرکەکە، مەستەرد (خەردەل)، سۆسی Worcestershire، سرکەی شێری و ڕۆنی فندقەکە بخەرە نێو تاوەیەکی قوڵەوە و پچکێک خوێی ورد و بیبەری سپی تێبکە. بە کەوچکێك هەموو پێکهاتەکان بە باشی تێکەڵبکە پێشئەوەی پێشکەشبکرێت.

ماسیە ئامادەکراوەکە بکەرە سەر دەورییەکی پێشکەشکردن و بە ڕێکوپێکی و جوانی سەوزە و سۆسی سرکەکە لە تەنیشت و سەری بڵاوبکەوە. نۆشی گیان!

هەموو ڕۆژێكت بەتام بکە

دواتر ئەم چیرۆکانە بخوێنەرەوە