خواردن& مال

بابکای (Babka) دومەڵان و قارچک

پەتی ئەستووری نانی بریۆش بە دۆمەڵانی بە گوێز، قارچکی کێوی و پیازی سور

بە شێوەیەکی گشتی بابکا (Babka) بە پڕکردنەوەی شیرین لولدەدرێت و لەگەڵ قاوە بەچێژە، بەڵام دەتوانیت وەک پێشەکییەکی تامدار چێژ لەم شێوازەی وەربگریت.

پێکهاتەکان

· 300 گرام ئاردی نانی سپی درشت
· ئاردی زیادە بۆ تۆزاوی کردن، ئەگەر پێویست بوو
· 7 گرام کیسە خەمیرەی خێرا کارا
· 1 کەوچکی چا شەکر
· ½ کەوچکی چا خوێی دەریایی
· 150مل شیری گەرم
· 50 گرام کەرە، تواوەتەوە
· 2 هێلکەی مامناوەند، لێکدراو
· زەیتی بێ تام، بۆ قاپ و قالب
· 2 کەوچکی چا ڕۆنی دۆمەڵان

بۆ پڕکردنەوە
· 50 گرام قارچکی کێوی وشککراوە
· 25 گرام کەرە
· 1 پیازی سور، ورد کراوە
· 400 گرام قارچکی بەڕویی، وردکراوە
· 1 دەنکە سیر، وردکراو
· 1 کەوچک گەڵای زەنجەفیل، وردکراو
· ½-1 کەوچکی چا قارچک و هەویری دۆمەڵان
· 25 گرام پارمیزانی ئاسایی یان ڕووەکی، وردکراو بە ڕەندە

هەنگاوەکانی ڕێچکە

ئارد بکە ناو قاپی میکسەر، ترشێنە و شەکر بخەرە لایەک و خوێی دەریایی بخەرە لایەکەی تر. شیر و کەرە و 1 هێلکە لەناو پەرداخێک تێکەڵ بکە، بە باشی لەناوەڕاستی ئاردەکەی ڕووبکە. بە میکسەرەکە تێکەڵی بکە بۆماوەی 5-8 خولەک تاوەکو یەکدەگرێت یان لەسەر ڕوویێك کە ئاردی پیا کرابێت بۆماوەی 8-10 خولەک بیشێلە. هەویرەکە بخەرە ناو قاپێکی چەورکراوەوە و بە پارچە قوماشێك دایبپۆشە. با 1 کاتژمێر هەڵبێت تاوەکو دوو هێندە دەبێت یان بیخە ناو سەلاجە تا 24 کاتژمێر.

قارچکە وشککراوەکە تەڕ بکە، وشکی بکەوە و وردی بکە. لەناو تاوەیەك کەرە گەرم بکە و پیازە سورەکە 4-5 خولەک بکوڵێنە تاوەکو ناسک دەبێت، قارچکی بەڕووەکەی (قاوەیی) تێبکە و ئاگرەکە بەرز بکەرەوە و بۆماوەی 8-10 خولەک بیبرژێنە تاوەکو ئاوەکەی وشك دەبێت. قارچکی ووشککراوەی وردکراو، سیر، زەعتەر، خوێ و بیبەری تێبکە. بۆماوەی 1 خولەک سوری بکەوە، لەسەر ئاگرەکە دەری بهێنە و هەویری دۆمەڵان و پارمیزانەکەی تێبکە. خوێ و بیبەری تێبکە. با سارد بێتەوە.

هەویرەکە بکە بە پارچەی چوارگۆشەیی 40 سم لەسەر ڕوویەکی ئارداوی. پێکهاتەکان لەسەر هەویرەکە بە یەکسانی بە کەوچك بڵاوبکەرەوە، 2 سم لە چواردەوری لێوارەکان بەجێ بهێڵە.

هەویرەکە بە توندی لول بدە و بیکە بە دانەی لولدراو. لە ناوەڕاست بیبڕە، پاشان بە درێژایی لە ناوەڕاستەوە با کۆتاییەکانی بە لکاوی بمێنێتەوە، وەک 2 جووت پانتۆڵ. بە هێشتنەوەی پێکهاتەی پڕکردنەوەی قارچکەکە لە ڕووی سەرەوە، دوو تاڵە هەویرەکە لە سەرەوە بۆ خوارەوە بسوڕێنەوە. کۆتاییەکان لێکگرێبدە. هەمان شت لەگەڵ پاڕچەکەی تر دووبارە بکەوە.

Dual Cook
™Steam
چێژ لە گونجاوییەکەی وەربگرە بۆ دروستکردنی خواردن بە شێوازی خۆت.

ڕۆن بە دوو قاڵبی نانکردنی 900 گرامی دابکە و کاغەزی هەویرەمەنی بۆ دابنێ. هەر هەویرێک بخەرە ناو قاڵب و کۆتاییەکانی ڕاست بکە و بە پاڕچە قوماشێك دایبپۆشە. بۆ ماوەی 1 کاتژمێر لە شوێنێکی گەرمدا دایبنێ یان تاوەکو دوو هێندە دەبێت. بە 1 هێلکەی لێدراو دایپۆشە. حەوزی ئاوی فڕنەکە بەتەواوی پڕ بکەرەوە. فڕنەکە گەرم بکە بۆ پلەی گەرمی 180° پلەی سەدی لەسەر مۆدی کارکردنی هەڵمین (Steam Convection)، هەڵمی مامناوەند. بۆماوەی 45-60 خولەک بیبرژێنە تاوەکو ئاڵتونی دەبێت و هەڵدەستێت.

ڕۆنی دۆمەڵانەکەی بەسەردابکە و بۆ ماوەی 15 خولەک لەناو قالبەکە بیهێڵەرەوە با ساردبێتەوە. لە قالبەکە دەریبهێنە و بەجێی بهێڵە با بۆ ماوەی 15 خولەکی تر سارد بێتەوە ئەگەر بە گەرمی پێشکەشی دەکەیت، ئەگەر نا لێگەرێ با بە تەواوی ساردبێتەوە.

بە چەقۆی نان، پارچە پارچەی بکە ڕاستەوخۆ پێش پێشکەشکردن. دەکرێت چێژ لە بابکا (Babka) وەربگیرێت بە سادەیی یان لەگەڵ کەرەی سوێر کەمێک ببرژێندرێت. واباشترە لە ڕۆژی دروست کردن بخورێت یان لە بەفرگردا هەڵبگیرێت.

ڕێژەی خۆراكی

Nutrition Information of truffle wild mushroom babka

کیلۆ کالۆری

چەوری

تێرکراو

کاربۆهیدرات

شەکرەکان

ڕیشاڵ

پڕۆتین

خوێ

207

9 گرام

5 گرام

23 گرام

1 گرام

1 گرام

7 گرام

0.42 گرام

هەموو ڕۆژێكت تامدار بکە

دواتر ئەم چیرۆکانە بخوێنەرەوە