Galaxy Z Flip7 FE

Flip لەبەردەست هەموو کەسێکدا

Galaxy Z Flip7 FE بە ڕەنگی ڕەش دەبینرێت کە دەکرێتەوە. کاتێک دەخولێتەوە، بە تەواوەتی دەنوشتێتەوە هەتا وەکو شاشەی کەڤەر دەبینرێت. قەبارەکەی تا ئەو ڕادەیە بۆ گیرفان گونجاوە کە لە دەستتدا جێگەی دەبێتەوە.

مۆبایلی زیرەکی بێهاوتامان، ئێستا ئامادەیە بۆ هەموو کەسێک بۆ ئەوەی بیکات بە هی خۆی. Galaxy Z Flip7 FE دیزاینی بێهاوتای Flip وەردەگرێت و لەگەڵ تایبەتمەندییەکانی کارایی بەرزی مۆبایلە زیرەکەکانمان تێکەڵی دەکات — کە کامێڕای Pro-Grade، و ڕوونمای فراوان و پاتریی درێژخایەن ڕێک لە ناو گیرفانتدا جێ دەکاتەوە.

گرنگترین خاڵەکان بزانە
  • قەبارەیەکی بچووک بە کاریگەری گەورە

    دیمەنێکی نزیککراوی Galaxy Z Flip7 FE سپی دەبینرێت کە لە لایەکەوە دەنوشتێتەوە. کاتێک کە دەخولێتەوە، لە FlexModeـدا دەکرێتەوە و لە شاشەی کەڤەرەوە دەبینرێت.

  • لەگەڵ Now Brief بەسەر ڕۆژەکەتدا زاڵبە

    پوختەی کۆتایی هەفتەی Now Brief لەسەر شاشەی کەڤەری Galaxy Z Flip7 FE دەبینرێت. بەکارهێنەر لەسەر شاشەی کەڤەر دەتوانێت هەموو پوختەکە سەیر بکات بۆ ئەوەی تۆماری ڕاهێنانی ئەمڕۆ، هەواڵی کەش و هەوا، وینەکانی یادگاریی و شتی تریش ببینێت.

  • باشترین وێنەکانت لە گۆشەی جیاوازەوە بگرە

    دیمەنێکی نزیککراوی لێنزی کامێڕای Galaxy Z Flip7 FEـێکی سپی دەبینرێت. لە کاتی دوورکەوتنەوە، ئامێرەکە لە دواوە دەبینرێت لە FlexModeـدا. سێڵفیەکی کۆمەڵێک کەس لە FlexWindow دەبینرێت.

قەبارەیەکی بچووک بە کاریگەری گەورە

بە شێوەی جوان و قەبارەی بچووکەکەیەوە، Galaxy Z Flip7 FE وا دیزاین کراوە کە بە شێوەیەکی ئاسوودە لە گیرفاندا جێگەی ببێتەوە. بیکەرەوە بۆ ئەوەی شاشەکە بە قەبارەی تەواو لەگەڵ هەموو تایبەتمەندییەکان و کارامەیی مۆبایلیکی زیرەکی نایاب ئەزموون بکەیت، کە ئاسوودەیی و هەمەچەشنەیی پێکەوە ئاوێتە دەکات لە یەک دیزایندا.

Galaxy Z Flip7 FE بە ڕەنگی ڕەش دەبینرێت. نووشتاوەتەوە و بە ئاسوودەیی لە گیرفاندا جێگەی دەبێتەوە.
Galaxy Z Flip7 FE بە ڕەنگی ڕەش لە FlexModeـدا لە شاشەی کەڤەرەوە دەبینرێت.

بوێربە لەگەڵ تاکە ڕەنگەکان

ئێکسسواراتەکان کە لەگەڵ ئامێرە Flipـە بەسوودەکەت دەگونجێن

Silicone Case
Clear Case

* Galaxy Z Flip7 FE لەگەڵ هەموو کەیسەکانی Galaxy Z Flip6ـدا دەگونجێت.

کامێڕای 50 مێگاپیکسڵ بۆ سێڵفی

وێنەیەکی سێڵفیی دوو کەس بەبێ دەست بە بەکارهێنانی کامێڕای 50 مێگاپیکسڵی دواوەی Galaxy Z Flip7 FE دەگیرێت. وردەکارییەکان و پێکهاتەی وردی تریش گیرابوون.
وێنەی سێڵفیی دەوڵەمەندتر و وردتر بگرەبە کەمترین هەوڵ، ڕاستەوخۆ لە شاشەی کەڤەرەوە. کامێڕای 50 مێگاپیکسڵی ڕوونی بەرز، بە ProVisual Engineـمان بەهێز کراوە، وێنەی دەوڵەمەند و ڕوون بە وردەکاریی هاوشێوەی ژیانی ڕاستەقینە پێشکەش دەکات، وەک ڕەنگ و پێکهاتەی وردی پێست.,
کامێڕای دواوە
  • 12 مێگاپیکسڵ گۆشە زۆر فراوان
  • 50 مێگاپیکسڵ گۆشە فراوان زوومی کوالێتی Opticalـی 2 هێندە
کامێڕای پێشەوە
10 مێگاپیکسڵ شاشەی سەرەکی

باشترین وێنەکانت لە گۆشەی جیاوازەوە بگرە

کامێڕای Galaxy Z Flip7 FE دەتوانێت بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی بە Nightography ڕووناکیی کەم بناسێت، کە ناڕوونیی لادەبات و تیژیی زیاد دەکات بۆ وێنەی ڕوونتر تەنانەت لە سێبەریشدا. دوگمەی Dual Preview دابگرە و شاشەی کەڤەر ڕێگە بە ئامانجی وێنەکەت دەدات کە زانیاریی داهێنەرانە پێشنیار بکات.
دوو ئامێری Galaxy Z Flip7 FE بە ڕەنگی سپی دەبینرێن. یەکێکیان لە FlexModeـدایە و وێنەیەک بەبێ بەکارهێنانی دەست دەگرێت. بەهۆی Nightographyـیەوە وردەکارییەکان ڕوون دەمێنن تەنانەت لە ڕووناکیی کەمیشدا. ئەوەی تر لە شاشەی سەرەکییەوە دەبینرێت، کەمێک نوشتاوەتەوە بۆ گرتنی ڤیدیۆ وەک کامێرایەکی فیلمگرتن.
FlexCamـی Galaxy Z Flip7 FE بۆ خۆی دەوەستێت — هەر بە ڕاستی بە خۆی دەوەستێتەوە. لە FlexModeـدا دایبنێ بۆ گرتنی دیمەنەکان بەبێ بەکارهێنانی دەست، یان وەک کامێرایەکی فیلمگرتن بە کۆنتڕۆڵەکانی شیاو بۆ بەکارهێنان بە یەک-دەست بەکاری بهێنە.

بەسەر ڕۆژەکەتدا زاڵبە

ئاگاداریی پوختەی بەیانیانی Now Brief لە Now Bar دەبینرێت. دەگۆڕێت بۆ ئەوەی لە بەشی خوارەوەی شاشەی کەڤەری Galaxy Z Flip7 FE دەرکەوێت.

Now Bar. داخستن لە ئێستا

Now Bar، لە لای ڕاستی شاشەی کەڤەر بەردەستە، دەستگەیشتنی ڕاستەوخۆت پێدەدات بۆ ئەو مۆسیقایەی کە پەخش دەکرێت، ئاگانامەکانی ڕاستەوخۆ و زیاتر.
نوێکارییەکانی Now Bar لە بەشی خوارەوە شاشەی کەڤەری Galaxy Z Flip7 FE دەردەکەون. دەتوانیت پێیاندا بچیتەوە بۆ ئەوەی بزانی ئەوەی کە کام لە ئەپەکان چالاکن وەک مۆسیقا، ڕاهێنان یان دەستگەیشتن بە دوایین نوێکاریی Now Brief و پوختەی بەیانیان.

پوختەی تایبەت لەگەڵ Now Brief

پوختەیەکی تایبەتی ڕۆژەکەت لە Now Briefـەوەڕێک لە شاشەی کەڤەرەوە وەرگرە.زانیاریی تایبەت، وەک نوێترین هەواڵی کەش وهەوا و Energy Score، هەموویان بە چاوتروکانێک بەردەستن.

پوختەی کۆتایی هەفتەی Now Brief لەسەر شاشەی کەڤەری Galaxy Z Flip7 FE دەبینرێت. بەکارهێنەر لەسەر شاشەی کەڤەر دەتوانێت هەموو پوختەکە سەیر بکات بۆ ئەوەی تۆماری ڕاهێنانی ئەمڕۆ، هەواڵی کەش و هەوا، وینەکانی یادگاریی و شتی تریش ببینێت.

لەگەڵ Gemini دەربارەی هەر شتێک کە دەیبینیت قسە بکە

Google Gemini Live چالاکە و بەکارهێنەر بەدوای ئامۆژگاریی شۆردن بۆ جەلەکەی دەگەرێت. شاشەکە ڵێبڵی پاراستنی جلەکە لە کامێڕاکەوە نیشان دەدات، و هێماکانی شۆردن دیاریی دەکات.

بە ئازادی و سروشتی لەگەڵ Gemini Live قسە بکە بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ زانیاری بەدەستبهێنیت. ساتەکانت هاوبەش بکە لە ڕێگەی کامێڕاکەوە بۆ داواکردنی ئامۆژگاری یان بیرۆکە.

6 مانگ لە Google AI Pro بەدەستبهێنە لەگەڵ بیرگەی 2 تێرابایت

تاقیکردنەوەیەکی 6-مانگی لەلایەن ئێمەوە بەدەستبهێنە، لەگەڵ ئاستی دەستگەیشتنی زیاتر بە تایبەتمەندییە بەهێزەکانی ئەپی Gemini وەک بەرهەمهێنانی ڤیدیۆ بە Veo3، لەگەڵ 2 تێرابایت بیرگەی هەوریی پارێزراو.

نهێنییەکانت لە سەردەمی ژیریی دەستکرددا پارێزراون

  • پاراستنی ناو-ئامێر

    Personal Data Engineـمان زانیاریە کەسییەکانت بە پارێزراوی کۆ دەکاتەوە و کاریان لەسەر دەکات. دواتر ئەو زانیارییانە کۆد دەکات و لەناو ئامێرەکەتدا بە بەکارهێنانی Knox Vault پاشەکەوتیان دەکات، کە ئەمەش دەستگەیشتن لەلایەن هەر کەسێکی ترەوە قورستر دەکات.

  • کۆنتڕۆڵی تایبەت

    کۆنتڕۆڵی Galaxy AIـەکەت بکە. تۆ بڕیار دەدەیت کە لە کۆی کاری لەسەر بکرێت، لەسەر ئامێر یاخود لە cloud (بیرگەی هەوری).

  • ئاسایشی گرێدراو

    تەکنەلۆژیای Knox Matrix Trust Chain پارێزراوی لە سەرانسەری ئامێرە گرێدراوەکانی Galaxy دابین دەکات بۆ ئەوەی بتوانیت ڕاستەوخۆ لە مۆبایلە زیرەکە Galaxyـەکەتەوە چاودێری پارێزراوی ئامێرەکانی تر بکەیت.

لەگەڵ One UIـی تەواو نوێ چێژ لە ستایلەکەت وەرگرە

بە باشترکردنی تواناکانی تایبەتمەندکردنی باکگڕاوند و ویجتی نوێ زۆرترین سوود لە FlexWindowـەکەت وەرگرە کە دەکرێت لە Multi Widget Viewـدا ڕێکبخرێن. One UI 8 ڕێگەت پێدەدات شاشەی کەڤەری بەڕاستی تاکەکەسیکراو دروست بکەیت کە لەگەڵ شێوازی بەکارهێنانی موبایلەکەتدا دەگونجێت.,

سێ ئامێری Galaxy Z Flip7 FE بە ڕەنگی ڕەش لە هەڵکەوتەی جۆراوجۆر دەبینرێن. لەسەر شاشەی کەڤەری هەر یەکێکیاندا Wallpaperـی کاتژمێر، ویجتی پوختە و شاشەی سەرەکی کەڤەر دەبینرێن.

دیمەنی باوەڕپێنەکراو لە ناوەوە و دەرەوە

پاتری بە قەبارەی ‎4000 mAh لەلایەن پڕۆسێسەرە بەهێزەکەوە باشترکراوە بۆ ماوەی زیاتری سەرگەرمی لەسەر شاشەی سەرەکی. بە قەبارەی 6,7 ئینچ و ڕووناکی ‎2600 nits، ئەم ڕوونمایە نوقمکەرانەیە لەهەر کاتێکی ڕۆژدا ورد و ڕوون دەمێنێتەوە.,,

ڤیدیۆیەک کە ماوەکەی زیاترە لە 3 کاتژمێر و 15 خولەک لەسەر شاشەی سەرەکیی Galaxy Z Flip7 FE سەیر دەکرێت، ئەمەش بەهۆی درێژیی تەمەنی پاترییەکەوەیە.

بیرگە بۆ هەموو شتێک کە پێویستت پێیەتی

هەموو ساتە بە نرخەکانت لەبەردەست بهێڵە لەگەڵ ڕامی 8 گێگابایت و توانای هەڵبژاردن لە دوو بژاردەی بیرگە. بیرگەی هەتا 128 گێگابایت هەڵبژێرە ئەگەر حەزت لە وێنەگرتنە یاخود زۆرجار ڤیدیۆ پەخش دەکەیت. یان، قەبارەی گەورەتری بیرگە هەتا 256 گێگابایت هەڵبژێرە ئەگەر یاریکەرێکی بە پەرۆشیت یاخود ئەپی گەورە دادەگریت، بۆ ئەوەی خۆت بەدوور بگریت لە تەواوبوونی بیرگە و تووشی خاوبوونی مۆبایلەکەت نەبیت.

هۆکاری گۆڕینەوە بۆ Galaxy

بهێنە بەرچاوی خۆت کە بەهێزترین مۆبایلە زیرەکەکانمان دەتوانن بە کوێ بتگەیەنن. نەک تەنها جیهانێکی تەواو نوێ دەدۆزیتەوە، بەڵکو کۆمەڵەیەکی Galaxy تەواوە کە بەبێ کێشە لەگەڵ ئامێرەکانی تری Androidـدا کاردەکات. تەنانەت دەتوانیت فایلەکان بە ئاسانی بنێریت لە نیوان ئامێرەکاندا لە ڕێگەی بەکارهێنانی تایبەتمەندیی Quick Share. گۆڕانکارییەکە ئەنجام بدە و ببینە کە ژیان چۆن لەگەڵ موبایلێکی زیرەکی Galaxyـدا واڵا دەبێت. زیاتر بزانە

Galaxy Z Flip7 FE بە کراوەیی لە شاشە سەرەكییەکەیەوە دەبینرێت. لە پشت ئامێرەکە دوو موبایلی زیرەکی ئاسایی هەن. ئەپ و زانیارییەکان وەک وێنە، Contacts (ژمارەکانی پەیوەندی) و فایلەکان بە ئاسانی لە موبایلە زیرەکەکانەوە بە بەکارهێنانی Smart Switch و Quick Share دەگوازرێنەوە Galaxy Z Flip7 FE.
  • Smart Switch

    گۆڕینەوە لە موبایلی ئێستای خۆتەوە ئاسانە. بەهۆی Smart Switch دەتوانیت وێنەکان، ڤیدیۆکان، contacts (ژمارەکانی پەیوەندی) و ئەپەکانت بە ئاسانی بگوازیتەوە.,, زیاتر بزانە

  • Quick Share

    Quick Share بەکاربهێنە بۆ ئەوەی بە ئاسانی فایلەکان لە ناوەوە یان دەرەوەی کۆمەڵەی Galaxy لەنێوان ئامێرەکاندا بنێریت، لەنێویشیاندا Android OS و PC.‏‏ زیاتر بزانە

  • Try Galaxy

    دەتەوێت ببینیت کە چ شتێک لە Galaxy نوێیە؟ نوێترین Galaxy AI و One UI لە ئەپی Try Galaxy یان لە trygalaxy.com ئەزموون بکە. ئێستا تاقیبکەرەوە

    QR code بۆ گەیشتن بە Try Galaxy.

ژیانی گرێدراو لەگەڵ Galaxy دەست پێدەکات

Galaxy Z Flip7 FEـەکەت لەگەڵ Galaxy Watch8، و Buds3 Pro و ئامێرەکانی تری Samsung Galaxy ببەستە بۆ ئەزموونێکی بێ کێشە و زیرەکتری ژیان.

زیاتر بزانە

ئایندەیەکی شیاوتر بۆ بەردەوامبوون، هەنگاو بە هەنگاو

داهاتوویەکی باشتر بە هەنگاوی بچووک دەست پێدەکات. بەهۆی ئەو بیرکردنەوەیەی کە سەرنجی لەسەر پێشخستنی داهاتووە، هاوکاری دەکەین لە دروستکردنی ئابوورییەکی زیاتر بازنەیی کە بتوانرێت کەرەستەکان دووبارە دروستبکرێنەوە و بەکاربهێنرێنەوە.

پرسیارە باوەکان

Galaxy Z Flip7

Galaxy Z Fold7

  1. ڕەنگە بەردەستبوونی ڕەنگ بەگوێرەی وڵات یان دابینکەری خزمەتگوزاری جیاوازبێت.
  2. ڕوونیی 50 مێگاپیکسڵ تەنها لەسەر کامێڕای گۆشە فراوانی دواوەی Galaxy Z Flip7 FE بەردەستە.
  3. ڕەنگە ئەنجامەکان جیاوازبن بەپێی بارودۆخی ڕووناکی و/یان بارودۆخی وێنەگرتن لەوانەش بوونی چەند بابەتێک، کە لە فۆکەس دەرچوون یان بابەتی جووڵاو.
  4. ڕەنگە بەردەستبوونی ئەو کردارانەی کە پاڵپشتی دەکرێن لەناو ئەپەکان بەپێی وڵات جیاوازبێت. ڕەنگە هەندێک لە ویجتە کردارییەکان پێویستییان بە گرێدراویی ئینتەرنێت و/یان بە چوونەژوورەوە بێت بۆ ناو Samsung Account.
  5. تایبەتمەندی Now Brief پێویستی بە چوونەژوورەوە بۆ ناو Samsung Account هەیە. ڕەنگە بەردەستبوونی خزمەتگوزاری بەگوێرەی وڵات، زمان، مۆدێلی ئامێر، و ئەپەکان جیاواز بێت. ڕەنگە هەندێک تایبەتمەندی پێویستی بە گرێدراوی بە تۆڕی ئینتەرنێت هەبێت. پێویستە Modes and Routines (ڕۆتین و مۆدەکان) چالاککرابن بۆ بەکارهێنانی Personal Data Engine (بزوێنەری داتای کەسی) بۆ پێشنیاری شەو ڕۆتینانەی کە پەیوەستن بە بارودۆخەوە. پێویست دەکات بەکارهێنەر ڕەزامەندی لەسەر ڕێگەپێدانەکانی دەستپێگەیشتن دەربڕێت وەک بە وێنە، ڤیدیۆ، فایلەکانی دەنگ و ڕووداو و بۆنەکانی ساڵنامە. ڕەنگە بەگوێرەی سیاسەتی نیشاندان ساتەکان پیشاننەدات. ڕەنگە وەسفی وینەکان کە لەلایەن Momentsـەوە دابینکراوە لەگەڵ مەبەستی بەکارهێنەر نەگونجێت. ئاگانامەی خشتەی ڕووداو و بۆنەکان لەگەڵ ئەو ئەپانەی ساڵنامەدا پاڵپشتیدەکرێت کە داتابەیسی ساڵنامەی Android بەکاردەهێنن و ئەگەر Samsung Calendar دامەزرابێت بەردەستە. ئاگانامەکان بۆ کووپۆنەکان تەنها بۆ ئەو کووپۆنانە بەردەستە کە بۆ Samsung Wallet زیادکراون و بەرواری بەسەرچوونیان هەیە. بۆ پشکنینی Energy Score، پێویستە ئەو زانیارییە تەندروستییانەی کە لە Samsung Galaxy Watch یان Samsung Galaxy Ring چاودێریکراون لەگەڵ ئەپی Samsung Healthـدا هاوکات بکرێن. ئەنجامەکە تەنها بۆ تۆماری کەسیی خۆتە و بۆ مەبەستی ئامانجی پزیشکیی نییە.
  6. Gemini هێمایەکی بازرگانیی Google LLCـە. ئەنجامەکان بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوەن. تایبەتمەندی Gemini Live پێویستی بە گرێدراوی ئینتەرنێت و چوونەژوورەوە بۆ ناو Google Account هەیە. ڕەنگە بەردەستبوونی خزمەتگوزاری بەپێی وڵات و زمان و مۆدێلی ئامێر جیاوازبێت. ڕەنگە تایبەتمەندییەکان بە پێی بەشداربوون جیاوازبن و ڕەنگە ئەنجامەکان جیاوازبن. لەگەڵ هەندێک تایبەتمەندی و هەژماری دیاریکراودا دەگونجێت. لە ئێستادا، دەتوانیت هەژماری Google Accountـی تایبەتی خۆت کە بۆخۆت بەڕێوەیدەبەیت بەکاربهێنیت، یان هەژمارێکی کار یان قوتابخانە کە تیایدا بەڕێوەبەری هەژمارەکەت دەستڕاگەیشتنی بە Gemini چالاککردووە. پێویستە تەمەنت 13 ساڵ (یان تەمەنی گونجاو لە وڵاتەکەتدا) یان زیاتر بێت بۆ بەکارهێنانی Gemini لەگەڵ Google Accountـی کەسیی یان قوتابخانە، وە 18 ساڵ یان زیاتر بیت بۆ بەکارهێنانی Gemini لەگەڵ هەژمارێکی کاری.
  7. وێنە کورتکراوەتەوە و ھاوشێوەکراوە. ئەنجامەکان بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوەن و ڕەنگە جیاوازبن. دروستیی وەڵامەکان بپشکنە. Gemini هێمایەکی بازرگانیی Google LLCـە. مەرجەکان ڕەچاودەکرێن. بە بەشداربوون، تۆ ڕازی دەبیت بە مەرجەکانی Google One و AI Credits و ئۆفەرەکان. ئۆفەرەکە لە 20ـی تەمووزی 2026 کۆتایی دێت. تەنها بۆ تەمەنی +18 بەردەستە. Google One دوای کۆتایی هاتنی ئەزموونەکە مانگانە 26200 IQD دۆلار وەردەگرێت، مەگەر زووتر هەڵوەشێنرابێتەوە. هەر کات کە ویستت هەڵیبوەشێنەوە. گەڕاندنەوەی ئامێری کڕدراو ڕەنگە ببێتە هۆی هەڵوەشاندنەوەی بەشداربوون. سەیری تەواوی مەرجەکان بکە لە https://one.google.com/offer/terms-and-conditions/samsung-flipfold7-6month-trial
  8. بزوێنەری زانیاری کەسیی لە ژێر ئەو مەرجەدا کاردەکات کە پێڕستی ژیریی زانیاری کەسیی چالاک بێت. کاتێک پێڕستی ژیریی زانیاری کەسیی کوژابێتەوە، داتا شیکارکراوەکان دەسڕدرێنەوە. بزوێنەری زانیاری کەسی زمانە دەستنیشانکراوەکان و هەندێک لەهجە/زاراوە دەناسێتەوە، لەوانەش بەڵام سنووردار نییە بە زمانی عەرەبی، چینی (سادە)، هۆڵەندی، ئینگلیزی، فەڕەنسی، ئەڵمانی، هیندی، ئەندەنوسی، ئیتاڵی، ژاپۆنی، کۆری، پۆڵەندی، پۆرتوگالی، ڕۆمانی، ڕووسی، ئیسپانی، سویدی، تایلەندی، تورکی، و ڤێتنامی. بزوێنەری زانیاری کەسیی لە ئێستادا شیکاری بۆ ئەپە ڕەسەنەکانی Samsung دەکات.
  9. ڕەنگە هەندێک لە ویجتە کردارییەکان پێویستییان بە گرێدراویی ئینتەرنێت و/یان بە چوونەژوورەوە بێت بۆ ناو Samsung Account. ڕەنگە بەردەستبوونی ئەو کردارانەی کە پاڵپشتی دەکرێن لەناو ئەپەکان بەپێی وڵات جیاوازبێت.
  10. تایبەتمەندیی Weather Wallpaper پێویستی بە گرێدران بە تۆڕی ئینتەرنێتەوە هەیە بۆ وەرگرتنی زانایریی کەش و هەوا. دەتوانێت زانیاریی کەش و هەوا بەبێ گرێدراوی بە تۆڕەوە پیشان بدات هەرکاتێک زانیارییەکان لەلایەن ئامێرەکەوە وەرگیران. ڕەنگە پیشاندانی دۆخی ڕاستەوخۆی کەش و هەوا دوابکەوێت چونکە خزمەتگوزارییەکە پەیوەستە بە نوێکارییە ناوخۆییەکانی زانیاریی کەش و هەوا. ڕەنگە هەندێک وێنە کە لە ژوورەوە یان لە دۆخی کەم-ڕووناکیدا یان بە ڕوونی نزم دەگیرێن گونجاو نەبن. دروستیی و متمانە بە دەرەنجامە دروستکراوەکە گەرەنتی نەکراوە.
  11. بەهای نموونەیی لەژێر بارودۆخی تاقیگەی لایەنی سێیەم تاقیکراوەتەوە. بەهای نموونەیی بریتیە لە بەهای مامناوەندی خەملێنراو بە ڕەچاوکردنی لادان لە توانای پاتری لە نێوان نمونەی پاتریە تاقیکراوەکان بەپێی ستانداردی IEC 61960. تێکڕای توانا ‎3887 mAh بۆ Galaxy Z Flip7 FE.
  12. لەسەر بنەمای بارودۆخی تاقیکردنەوەی تاقیگەی ناوخۆیی Samsung بە وەشانی پێش بڵاوکردنەوەی مۆدێلی دیاریکراو کە لە ڕێگەی Bluetoothـەوە بە بیستۆک گرێدراوە بە ڕێکخستنە پێشوەختەکان لەسەر LTE. بەرامبەر بە توانای پاتری و تەزووی پێوانەکراو بە بەکارهێنانی وزەی پاتری لە کاتی پەخشکردنی ڤیدیۆدا خەمڵێندراوە (ڕوونیی فایلە ڤیدیۆییەکان 720p، لە ئامێرەکەدا پاشەکەوت کراوە). ڕەنگە ماوەی ڕاستەقینەی کارپێکردنی ڤیدیۆ بەپێی گرێدراوی بە تۆڕەوە، ڕێکخستنەکان، جۆری فایلە ڤیدیۆییەکان، ڕووناکیی شاشە، بارودۆخی پاتری و چەندین هۆکاری تر بگۆڕێت.
  13. تەمەنی ڕاستەقینەی پاتری بەگوێرەی ژینگەی تۆڕ، تایبەتمەندییەکان و ئەپە بەکارهێنراوەکان، ژمارەی پەیوەندییەکان و نامەکان، ژمارەی جارەکانی بارگاویکردن و زۆر هۆکاری تر دەگۆڕێت. خەمڵێنراوە بەپێی پرۆفایلی تێکڕای بەکارهێنان کە لەلایەن UX Connect Research کۆکراوەتەوە. سەربەخۆیانە لە لایەن UX Connect research لە بەریتانیا لە نێوان 2025.05.31-2025.06.08 هەڵسەنگاندنی بۆ کراوە بە وەشانی پێش بڵاوبوونەوەی SM-F761 لە ژێر دۆخی ڕێکخستنی بنەڕەتی بە بەکارهێنانی تۆڕەکانی LTE و 5G Sub6. لە ژێر تۆڕی 5G mmWaveـدا تاقی نەکراوەتەوە.
  14. ڕەنگە بەردەستبوون و بژاردەکانی بیرگە بەپێی دابینکەری خزمەتگوزاری، وڵات یاخود هەرێم جیاوازبێت. ڕەنگە بەردەستبوونی شوێنی هەڵگرتنی ڕاستەقینەی بیرگە، بەگوێرەی سۆفتوێری پێشوەختە دامەزرێنراو جیاوازبێت.
  15. بۆ گواستنەوەی بێتەل لە ئامێرەکانی ™Androidـەوە پێویست دەکات کە ئامێری وەرگر خاوەنی Android™ 5.0 یان نوێتر و ئامێری نێرەر خاوەنی Android™ 5.0 یان نوێتر بێت. دەتوانرێت لە ڕێگەی گرێدراوی بێتەلەوە گواستنەوە بەبێ کێبڵ ئەنجامبدرێت. بۆ گرێدرانی بێتەل، پێویستە ئامێری وەرگر خاوەنی Android™ 5.0 یان نوێتر و ئامێری نێرەر خاوەنی Android™ 5.0 یان نوێتر بێت. Smart Switch Mobile لە ”Settings (ڕێکخستنەکان)“ لەسەر ئامێری Galaxyـی وەرگر بکەرەوە یان ئەپی Smart Switch Mobile لە Galaxy Store دابگرە. ڕەنگە زانیاری و ناوەڕۆک وئەپە بەردەستەکان بۆ گواستنەوە بەگوێرەی شێوازی گواستنەوە جیاوازبن.
  16. بۆ گواستنەوەی بە کێبڵ لە iOSـەوە پێویست دەکات کە ئامێری وەرگر خاوەنی Android™ 5.0 یان نوێتر بێت و ئامێری نێرەر iOS 5 یان دواتری هەبێت. دەکرێت گواستنەوە بەبێ کێبڵ لەڕێگەی گرێدراوێکی بێتەل یاخود iCloud ئەنجامبدرێت. بۆ گرێدرانی بێتەل، ئەوا پێویستە ئامێری وەرگر Android™ 5.0 یاخود سەرووتری هەبێت و ئامێری نێرەر iOS 12 یاخود سەرووتری هەبێت. بۆ گواستنەوەی iCloud پێویست دەکات کە ئامێری وەرگر Android™ 5.0 یاخود سەرووتری هەبێت و ئامێری نێرەر iOS 5 یاخود سەرووتری هەبێت. Smart Switch Mobile لە ”Settings (ڕێکخستنەکان)“ لەسەر ئامێری Galaxyـی وەرگر بکەرەوە یان ئەپی Smart Switch Mobile لە Galaxy Store دابگرە. بۆ گواستنەوەی بێتەل، لە App Storeـدا Smart Switch بۆ iOS لەسەر iPhone یاخود iPadـەکەت دابگرە. ڕەنگە زانیاری و ناوەڕۆک وئەپە بەردەستەکان بۆ گواستنەوە بەگوێرەی شێوازی گواستنەوە جیاوازبن. Contacts (ژمارەکانی پەیوەندی)، Gallery، ڤیدیۆکان، ساڵنامەکان و وەبیرهیێەرەوەکان دەکرێت بێتەل لە ئامێرێکی iOSـەوە بگوازرێنەوە.
  17. پێشنیاردەکرێت کە گرێدراوی بە کێبڵ بەکاربهێنرێت کاتێک کە داتای هەمەچەشن لە یەک کاتدا دەگوازیتەوە.
  18. تایبەتمەندیی Quick Share لە نێوان ئامێرەکانی Galaxyـدا بەم OSـە خوارەوە بەردەستە: موبایلە زیرەکەکان و تابلێتەکانی خاوەن Android OS وەشانی 10.0 (Q) و One UI 2.1 یان بەرزتر، ئەو PCـیانەی کە بە Windows 10 یان نوێتر ئیش دەکەن. پێویستی بە Samsung Account و گرێدراوی Wi-Fi و Bluetooth هەیە. Quick Share بۆ ئامێرەکانی iOS و Android بەردەستە لە ڕێگەی ناردنی بەستەرێکی هاوبەشەوە: هەر فایلێکی هاوبەشکراو نابێت لە 10 گێگابایت تێپەڕ نەکات (لە کۆی گشتیی 10 گێگابایت لە ڕۆژێکدا)، و بەستەرەکە دوای دوو ڕۆژ بەسەردەچێت؛ پێویستی بە Samsung Account و گرێدراویی ئینتەرنێت هەیە.
  19. هەر یەکێک لە ئامێرەکانی Galaxy بەجیا دەفرۆشرێت.
  20. AI Zoom بۆ مەوداکانی نێوان درێژی زوومی دیجیتاڵی بەکاردەهێنرێت. دڵنیایی لەسەر دروستیی ئەنجامەکان نادرێت.