پێزانینێك بۆ ڕابردوو
بۆ ڕێزگرتن لە ڕابردووە پڕ شکۆمەندەکەی ناوچەکە و هەوڵە بەرچاوەکان لە پێشخستنی دروست-کاتی. لێرەوە کاتژمێرە ئیلهامبەخشە ئەستێرەناسییەکەمان شانازی دەبەخشێت بە میراتی زانستی ئەو سەردەمە سەرسامکەرە.
ئێمە چەندین سەدە جیهانمان لە ناو دەستەکانماندا هەڵگرتبوو. ئامڕازە ئەستێرەناسیەکە ئێمەی گەیاند بەو خاڵەی کە خەونەکانمان بوێری پێبەخشین. چیتر پێویست ناکات بۆ ڕێبەریکردنی سەرکێشییەکانمان سەیری ئاسمان و ئەستێرەکان بکەین، چونکە میراتە زانستییە ئەستێرەناسییەکە لە ڕێگەی نوێگەرییەوە ئیلهاممان پێدەبەخشێت.
بە Galaxy Watch6 Classic Astro Edition دەست بە گەشتەکەمان دەکەین بەرەو سەردەمێکی پڕ لە داهێنانی گەورە و بێسنور.
ئەستێرەناسی داهاتوو
شێوەیەکی تایبەتی کاتژمێر -
قیبلەنما
ئاشنای گالاکسیە نوێیەکان ببە. ڕۆحی بنەڕەتی ئامڕازە ئەستێرە ناسییەکە وەك پێشەنگێك لە ڕێگەی ناوازەیی قیبلەنماکەوە کە ڕاستەوخۆ لەسەر ڕووکارەکە جێگیرکراوە، شێوەیەکی نوێمان نیشان دەدات. ئەو قیبلەنمایەی کە پێشتر شارەزایانی ڕێنمایی دەکرد، ئێستا لێرەیە بۆ ئەوەی تۆ بەرەو سەرکێشییە نوێیەکان ئاڕاستە بکات.
شێوەی مانگ
خۆت لە سەرسوڕهێنەری ئاسماندا ونبکە. ئێمە سەرسوڕهێنەرە ئاسمانییەکانی ئەستێرەناسی لەگەڵ دڵڕفێنی ناوازەیی شێوەی مانگ، شوێنهەڵگرتنی جوڵەی مانگ و گۆڕینی ڕاستەوخۆ مانگەکان لەسەر مەچەکت بەرز دەنرخێنین.
شوێنهەڵگری خۆر
لە بەرەبەیانەوە تا خۆرئاوابوون. ئاڵۆزی شوێنهەڵگری خۆر جوڵەی خۆر پێچەوانە دەکاتەوە، بە شێوەیەکی ناوازە جوڵەکەی لە هەڵهاتنەوە بۆ ئاوابوون هەڵدەگرێت — ڕۆڵی سەرەکی خۆر لە جوڵەی کرداری ئامڕازی ئەستێرەناسی کۆن دەپارێزێت.
ڕۆژمێر
تایبەتمەنی ڕۆژمێری ئەستێرەناسەکە بۆ هەمیشە مانایەکی تایبەتی بە جوڵەی کات بەخشی، کە بوار بە بەکارهێنان دەدات بەگوێرەی شێوەی مانگەکە ڕۆژ و مانگ بژمێرن.
بە تایبەت بۆ ئەو کەسانە دروستکراوە کە ئارەزووی گەڕان و دۆزینەوە دەکەن
شاشەیەکی گەورەتر
گەورەترین شاشە لەسەر کاتژمێری گالاکسی، بەجۆرێك ڕووبەرە فراوانەکەی بوار دەدات بە وەرگرتنی زانیاری زیاتر لە یەك چاوتروکانێکدا، و بۆشایی زۆرتر کە ڕێگە دەدات بە خۆدەربڕینی زیاتر. دیمەنی ئاست بەرزتر و جوڵەی گرافیکی ڕوون ئەزموون بکە لەسەر شاشەیەکی نیشاندەری گەورەتر بە ڕێژەی 30%. لێوارەکە بە ڕێژەی 15% تەنکترە و ڕووبەرە فراوانەکەی شاشەکە جوانییەکی نایاب دەبەخشێتە ڕووکارەکە، بە هەمان شێوە ڕووبەرە زیادەکە بواری زیاتر بۆ هەر جۆرە دەستلێدان و جوڵەیەك تەرخان دەکات.
ئەو کاتژمێرەی کە هەرگیز لە خزمەتکردن ناوەستێت
لە سناپێکەوە بە جیهانە نوێیەکان ئاشنابە
Galaxy Watch6 Classic Astro Edition لەسەر Snapchat
تاقیبکەرەوە و ئەزمونێکی ئەستێرەئامێز بە دەوری مەچەکتدا وەربگرە
ئایا چی شتێك لە کارتۆنەکەدا بوونی هەیە؟
Astro Edition