زانیارییە بەسوودەکانی ژیان

دیاری بەخۆت بدە: 4 بیرۆکە
بۆ پشوویەکی دلخۆشکەر

بەتەنها دەبیت لە پشوو؟ لێرەدا باس لەوە دەکەین کە چۆن زۆرترین سوود لە کاتە بەتاڵەکانت وەربگریت.

پشووەکانی ئەمساڵ-بەدەربڕینێکی جوان-کەمتر تەقلیدی دەبێت. لەگەڵ بەردەوامی قەدەغەی هاتووچۆ و گەشتکردن، زۆرکەس لەم وەرزەدا دوور لە خێزان و هاوڕێیان بەسەر دەبەن. بەڵام تەنانەت ئەگەر لەم وەرزەدا لە دوورەوە ئاهەنگ دەگێڕیت، ئەوا هێشتا هەر دەکرێت هەست بە مانا و خۆشی ئاهەنگ گێڕان بکرێت. لێرەدا چەند بیرۆکەیەکی پشوودان بۆ دۆزینەوەی هاوسەنگی، داهێنەربوون و پەیوەندیکردن لەگەڵ ئەوانەی کە زۆرترین گرنگییان پێدەدەیت- لەگەڵ چەند دیارییەک کە هەموو ئەمانە بەیێکەوە کۆدەکاتەوە.

Galaxy Tab S7
ئەگەر بە شێوەی ئۆنلاین گەشتێک بۆ پێشانگاکانی هونەری مۆدێرن بکەیت، دڵنیابە کە شاشەکەت وەڵامی ویستەکانت دەداتەوە. هەمووی بە ڕوونییەکی سەرنجڕاکێش ببینە لەسەر ڕوونمای Galaxy Tab S7.
1

ڕۆشنبیر و داهێنەر بە

پێویست ناکات لە شارێکی بەناوبانگی جیهانی بژیت بۆ ئەوەی کارە هونەریەکانی ببینیت، ئێستا زۆرێک لە مۆزەخانەکان لە جاران زیاتر دەستمان پێ یان دەگات (و سەرسوڕهێنەرترن) لە پێشوو. دامەزراوە کولتوورییەکانی وەکو مۆزەخانەی پیکاسۆی بەرشەلۆنە (Barcelona's Museu Picasso)، مۆزەخانەی نیشتمانی هونەری هاوچەرخ و مۆدێرن لە سیئۆل و مۆزەخانەی دی ئۆرسای (Paris's Musee d’Orsay) پاریس گەشتی مەجازی ئەفسوناوی هۆڵ و پێشانگای هونەری مەجازی پێشکەش دەکەن*.

ئەگەر سەردانی کردنی گەلەریی وات لێ دەکات هەست بە پێویستی ئەوە بکەیت کە هەندێک لە بیرۆکەی داهێنەرانەی خۆت تاقی بکەیتەوە، کۆمەڵگای PENUP هونەرمەندان و داهێنەران و نیگارکێشان شاکار لەسەر ئامێرەکانی Galaxy دروست دەکەن. S Penـەکەت هەڵگرە و بەشداری لە چالێنجەکان و گفتوگۆی بە گروپ بکە، یان لە گەلەرییەکاندا بگەڕێ بۆ وەرگرتنی ئیلهامێکی زیاتر.

2

دەست بکە بە ڕاهێنانی ووشیاری

دابڕانی جەستەیی لە خۆشەویستان لە پشووەکان دەتوانێت کاتێکی ساڵ کە لە ئێستاوە سترێساوی بووە، زیاتر لە ڕووی سۆزدارییەوە باجدار بکات. دابڕانی جەستەیی لە ئازیزان لە پشووەکاندا لەوانەیە کاتی دروست بوونی فشار بێت، لە ڕووی هەستیشەوە فشاری زیاتر دروست دەکات. کارکردن لەسەر بەهێزکردنی دەروونی و جەستەیی یارمەتیت دەدات بۆ کەمکردنەوەی گرژی و بەرزکردنەوەی باری دەروونیت.

مێدیتەیشنی ڕێنمایی کراو دەتوانێت زۆر بە سادەیی بەو شێوەیەی کە پێویستت پێی بێت بەشداربیت، و دەتوانێت سودی هەبێت بۆ هەر بەشێکی ڕۆژەکەت. گوێگرتن بە Active Noise Cancellation (لابەری ژاوەژاوی چالاک) لەسەر Galaxy Buds Live ژاوەژاوی باکگڕاوند کەمدەکاتەوە وادەکات سەرنجت لەسەر هەڵسوکەوتت بێت.

دەتەوێت بزانیت هەوڵەکانت چۆن سوودی دەبێت؟ Galaxy Watch دەتوانێت زانیاری تەندروستی ڕاستەوخۆ بداتە ئەپی Samsung Health، بۆ ئەوەی بتوانیت ئاگادار بیت لەسەر ئەوەی کە چۆن ئاستی فشارەکانت باشتردەبێت.

3

میوانداری ئاهەنگی ئێوارەخوانی مەجازی بکە

هیچ پشوویەك بەبێ خواردن تەواو نییە. وە لەکاتێکدا شەرمەزاری نییە ئەگەر داوای ژەمی ئێواران بکرێت، دەرفەت لەم کاتە وەربگرە و بەکاری بهێنە بۆ ئەوەی دروستکردنی هەندێک خواردنی کلاسیکی جەژن تاقی بکەیتەوە. ئەگەر لە کۆتاییدا هەندێک زیادهات، هیچ نیگەران مەبە - خواردنی زیادە ئەو دیارییە ڕەسەنەیە کە بەردەوام دەبەخشێت.


بێگومان دوورکەوتنەوەی کۆمەڵایەتی بەو مانایە نییە کە ناکرێت کۆمەڵایەتی بیت. باشترکەری دیمەن (Scene Optimizer) Galaxy Note20 ژەمە تامدار و شیرینییە بە تامەکانت وەکو خواردن دەناسێتەوە، پاشان ڕێکخستنەکانی کامێڕا ڕێکدەخات بۆ ئەوەی ڕەنگەکانیان درەوشاوەتر دەربخات. تەنانەت ئەگەر خێزانەکەشت لە دەوروبەرت نەبێت، دەتوانیت لەگەڵ ئازیزانت نان بخۆیت. هاوڕێکانت بانگهێشتی پەیوەندییەکی مەجازی بکە لە Google Duo یان ئەپی کۆنفڕانسی تر-بەڵام دڵنیابە لە کاتی خواردندا دەنگی خۆت داخەی.

4

دووبارە بیر لە کاری دەستی و دیکۆرات بکەرەوە

ڕازاندنەوەی مێزی نانخواردن لەکاتی پشووەکان بۆ زۆرێک لە خێزانەکان کات بەسەربردنە، بەڵام نەبوونی مێزی فیزیکی هاوبەش لەمساڵدا پێویستی بە بیرکردنەوەیەکی زیرەکانە هەیە بۆ نەریتەکان. لەبری ئەوەی ئامادەکاری بۆنەیەک بۆ مێزەکەت ڕێکبخەیت، ئامادەیان بکە بۆ نمایشکردن لەسەر دیوار یان ڕەفی پشتتەوە لە کاتی سەردانەکان بە وێبکام. تاجە گوڵینەی سەر کوورەی ناو دیوار یان چەپکە گوڵێکی ڕووەکی پایزی نەک تەنها سەردانە مەجازییەکان گەشاوەتر دەکات، بەڵکو لە شەوانی ئارامدا لە باروودۆخی جەژندا دەتهێڵێتەوە.

تەنانەت ئەگەر نەتوانیت توانای ڕازاندنەوەی خۆت پیشانی میوانە کەسییەکانی خۆت بدەیت، لەم ڕۆژگارەدا، هەموومان میوانی مەجازی یەکترین. وێنەیەکی ئەوەی دروستتکردوە بگرە، پرۆسەکە ڕوون بکەرەوە بە نووسین لەسەر وێنەکە بە S Pen و پۆستی بکە لەسەر سۆشیال بۆ ئەوەی بزانیت خەڵکانی تر چۆن بیردەکەنەوە. یان دیکۆراتە دەستکردەکانت وەک باکگڕاوندی یاداشتەکانی سوپاسگوزاری دیجیتاڵی بەکاربهێنە بۆ ئەو کەسانەی کە ئەمساڵ ئەوانت ناسیوە.

"*ڕەنگە بەردەست بوونی خزمەتگوزاری بەگوێرەی هەرێم جیاواز بێت. وێنەی سەر تابلێت بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوە کراوە. ڕەنگە ڕووکاری بەکارهێنەری ڕاستەقینە جیاواز بێت."

سوپاس گوزاری بکە، دیاری ببەخشە و دیاری بەخۆت بدە

ئەم وەرزی پشووە جیاواز دەبێت لە هەموو وەرزەکانی تر، بەڵام کاری بەخشین- یان نازهەڵگرتنی خۆت- هەمیشە هەستێکی خۆشت پێدەبەخشێت. سەیری هەڵبژاردنەکانمان بکە بۆ پێداویستی پشووی سەرەکی.

دواتر ئەم چیرۆکانە بخوێنەوە