زانیارییە بەسوودەکانی ژیان

بەهێزی-تابلێت
ئامۆژگارییەکانی پلاندانان

شاژنی خشتەی ڕێکخستنی کار Amanda Rach Lee نیشانت دەدات چۆن ژیانت ڕێک بخەیت و ئاستی خوێندنت بەرز بکەیتەوە.

خشتەی ڕێکخستنی کار لە چەند ساڵی ڕابردوودا ئینتەرنێتی داگیرگردووە و تا ئێستاش شەپۆڵەکەی پێشبڕکیی بڵاوکردنەوە دەگرێتەوە. بەڵام مەرج نییە زۆر کاتبگرێت. ئەندامی #TeamGalaxy و شارەزای خشتەی ڕێکخستنی کار Amanda Rach Lee فێرت دەکات کە چۆن خشتەی ڕێکخستنی کار ڕێکبخەیت بە ڕێگەی دیجیتاڵی-بۆ ئەوەی دواجار بتوانیت شوێنێک لە خشتەکەتدا بکەیتەوە بۆ فێربوونی شتێکی نوێ.

دۆخی فرەکارکردن
بەکارهێنانی دیمەنی شاشەی دابەشکراو بۆ تێبینیکردن لەکاتی سەیرکردنی وتارێکی ڤیدیۆیی یان گوێگرتن لە پۆدکاستێک لە Spotify.*

بڵاوبوونەوەیەک دروست بکە کە ڕەنگدانەوەی پێشینەی کارەکانت بێت

بەڵام سەرەتا، خشتەی ڕێکخستنی کار چیە؟ وەک دەفتەری پلاندانان-کۆبوونەوە بیری لێبکەرەوە کە بۆ ئەوە دانراوە یارمەتیت بدات هەڵسوکەوتی بەرهەمدارتر دروستبکەیت. لیستێک دروست بکە بۆ پلانەکانی داهاتووت بۆ هەفتە یان مانگ و شێوەیەك دیاری بکە کە بیانخەیتە کارەوە. Amanda پێشنیاری ئەوە دەکات کە پرسیار لەخۆت بکەیت، "پێویستە لەم هەفتەیەدا چی بکەم و چۆن ئەم خشتەیە دەتوانێت یارمەتیدەربێت؟" و پاشان دیزاینکردنی لەسەر تابلێتێک وەکو Galaxy Tab S6 Lite. Amanda دەڵێت: "خشتەی مانگانە ڕێگەیەکی زۆر باشە بۆ بینینی تێڕوانینێکی گشتی بۆ مانگەکەت، لەگەڵ هەر ڕووداوێک، تاقیکردنەوەیەک یان بەروارێکی تایبەت کە دیاری کراوە، لەکاتێکدا خشتەی هەفتانە تەواو گونجاوە بۆ لیستی کارەکانی ڕۆژانەت." باشترە پێکەوە بەکاریان بهێنیت بۆ برەودان بە کارامەییت.

سەیر کە و فێربە
بە S Pen تیشک بخەرە سەر دەقەکەت بۆ ئەوەی بەدووای وشەی نوێ بگەڕێت لە فەرهەنگی ناوەکیدا.

کاتەکانی دیزاین بۆ نیوە کەم بکەرەوە بە تایبەتمەندییە تەکنیکیەکان

خشتەیەکت دۆزیەوە کە بە کەڵکت دێت؟ وەکو قاڵبی خۆت پاشەکەوتی بکە و هەفتە بە هەفتە دووبارەی بکەرەوە لەگەڵ ئەپی دڵخوازی Amanda، Samsung Notes. لەگەڵ ئەوەشدا، ئەپەکە کۆمەڵێک فڵچە پێشکەش دەکات کە دەتوانیت هەڵیبژێریت بۆ ئەوەی دەستبەجێ دەسکاری خشتەی دەفتەری رێکخستنی کار لەگەڵ S Pen بکەیت، تەنانەت لەکاتی ڕۆیشتنیشدا. ڕێکخستنە دڵخوازەکانی S Penـی Amanda چین؟ ئەو دەڵێت: "بە دڵنیاییەوە فڵچەی ڕەنگی ئاویی بۆ زیادکردنی جوانکاری ناسک". “پێم خۆشە لەسەر ڕەنگێکی پاستێل ڕێکیبخەم و تاڕادەیەک گەورەی بکەم. بۆ نووسینی ئاسایی یان تێبینی نووسین، حەزم لە بەکارهێنانی پێنوسی باریکی ڕەنگ ڕەشە.”

لەڕێگەی شوێنپێهەڵگری ڕێکخراو لە سەر ڕێچکەی ئامانجەکانی خوێندنت بمێنەرەوە

چەند جار ئامانجت ئەوە بووە کتێبێکی تر بخوێنیتەوە یان خولێکی ئۆنلاین تەواوبکەیت خشتەکەی کارەکەت ڕێگر بووە؟ لێت تێدەگەین. لە خشتەی ڕێکخستنی کاردا شوێنپێهەڵگری هەڵسوکەوت زیاد بکە بۆ چاودێریکردنی چالاکییەکانی گەشەپێدانی کەسی کە دەتەوێت لە نێوان کارکردن و یاریکردندا بەردەوام بیت. خاڵی زیادە وەربگرە ئەگەر شوێنپێهەڵگرتنت بەکاربهێنیت بە هاوبەشی لەگەڵ ئاگادارکردنەوەکان ساڵنامەی سامسۆنگ (Samsung Calendar) بۆ ئەوەی خۆت ئاگادار بکەیتەوە کە بەدواداچوون بکەیت.

*'ئابوونەبوون لە Spotify پێویستە.

کاتێکی زیاتر بۆ "کاتی من (me time)"

بە ئامرازەکانی خەزن کردنی کات وەکو Galaxy Tab S6 Lite، ئەزموونی خشتەی ڕێکخستنی کارەکانت بەرز بکەرەوە.

وێنەیەکی ستۆدیۆی Amanda Rach Lee کە چاکەتێکی جینزی لەبەردایە لەسەر بلوزێکی خۆڵەمێشی یەخەدار. ماجیکێکی پەمەیی بە ڕوومەتی ڕاستیەوە گرتووە و بە زەردەخەنەوە سەیری لای ڕاست دەکات. وێنەیەکی ستۆدیۆی Amanda Rach Lee کە چاکەتێکی جینزی لەبەردایە لەسەر بلوزێکی خۆڵەمێشی یەخەدار. ماجیکێکی پەمەیی بە ڕوومەتی ڕاستیەوە گرتووە و بە زەردەخەنەوە سەیری لای ڕاست دەکات.

بە بەشداری

Amanda Rach Lee

هونەرمەند و دروستکەری ناوەڕۆکی دیجیتاڵ دانیشتووی شاری تۆرۆنتۆ.

دواتر ئەم چیرۆکانە بخوێنەوە