زانیارییە بەسوودەکانی ژیان

چۆنێتی گونجاندن لەگەڵ هایبریدی (کاری تێکەڵاو) نوێ
جیهانی کار- و بە ژیری بمێنەرەوە

لەکاتێکدا لە نێوان نووسینگە و کارکردن لەماڵەوەدا ئاڵ وگۆڕ دەکەیت، ببینە چۆن هاوسەنگییەکی تەندروست و ئاسوودە لەنێوان کار و ژیان لە ساڵی نوێدا دروست بکەیت.

هەرچەندە کارکردن لە دوورەوە بەردەوامە، بەڵام پێدەچێت ساڵی ٢٠٢٢ ئەو ساڵە بێت کە دواجار بە ڕاستی دەگەڕێینەوە بۆ ئۆفیس. کەواتە لەگەڵ دەستپێکردنەوەی گەڕانەوە بۆ ژیانی ئۆفیس، چۆن هاوسەنگی ژیانی کار و ژیانی خۆمان بەردەوامی پێ بدەین لەڕێگەی بەردەوام بوون بە هەندێک لە ئاسوودەیی کارکردن لە ماڵەوە؟ وە چۆن دەتوانین زۆرترین سوود لە ڕۆژەکانی ئۆفیس وەربگرین (یان لەوانەیە تەنانەت چێژیش وەربگرین)؟ لێرەدا پێنج ئامۆژگاری دڵخوازمان بۆ خۆگونجاندن لەگەڵ ژیان لە واقیعی نوێی تێکەڵاوی کارکردن لە ماڵەوە دەخەینەڕوو.

1

ئەوەی لە ژیانی ئۆفیسدا پێت خۆش نەبوو، گۆڕانکاری تێدابکە

ڕاستە گەڕانەوە بۆ ئۆفیس لایەنی نەرێنی هەیە، بەڵام هەموومان دەزانین کە گیربوون لە ماڵەوە لە هەمووکاتەکانیشدا وەک سەیران کردن نییە. ساتێک تەرخان بکە بۆ بیرکردنەوە لە ڕابردوو و دڵەڕاوکێیەکانت لەسەر گەڕانەوە بۆ دواوە دەست نیشان بکە، پاشان هەوڵبدە دووبارە دایان بڕێژەوە. ئەگەر ڕقت لە هاتووچۆی پێش پەتاکە بوو، لەوانەیە وەک "کاتێک بۆ خۆم" بیری لێبکەیتەوە بۆ ئەوەی بە بەرنامە دڵخوازەکانت ڕابگەیت لەسەر Galaxy Z Fold3 5Gـی خۆت. یان لەوانەیە گەڕانەوە بۆ کۆبوونەوەکانی کەسی بیانوویەک بێت بۆ ئەوەی زیاتر بوێربیت لە شێوازی کەسییت بە تاقیکردنەوەی هەندێک شێوەی نوێ. تەنانەت دەتوانیت بیر لەوە بکەیتەوە کە ڕۆیشتن بۆ ئۆفیس وەکو دەرفەتێک بێت بۆ ئەوەی هەموو ڕۆژێک چێشتخانەیەکی نوێ تاقی بکەیتەوە بۆ ژەمی نیوەڕۆ. دوای دوو ساڵ، تۆ هەندێک ئامۆژگاری کارکردنی ماڵەوەت وەرگرتووە. ئێستا دەتوانیت هەمان ستراتیژییەکانی خۆش کردنی ڕۆژەکە بەکاربهێنیت بۆ کارکردن لە ئۆفیس.

2

ڕۆیشتن بۆ ئۆفیس بکە بە بۆنەیەکی کۆمەڵایەتی

ئەگەر شتێک هەبێت سەبارەت بە ئۆفیس یادی بکەیت ڕەنگە هاوکارەکانت و ئەو کارلێکە کۆمەڵایەتییە خۆبەخۆیانە بێت کە کاتێک ڕۆژانە خەڵک دەبینیت. بۆیە کاتێک دەڕۆیت بۆ ئۆفیس، وەک بیانوویەک سەیری بکە بۆ مامەڵە کردن لەگەڵ خەڵکی تردا. هەر جارێک لە ئۆفیس بیت بەلانیکەم یەک کۆبوونەوەی کەسی ڕێکبخە، و مەترسە لەوەیکە کافێیەک یان لە کاتی نانخواردنی نیوەڕۆدا ئەنجامی بدەیت. ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ یەکەم ئامۆژگاریمان، تەنانەت دەتوانیت لەو چێشتخانە نوێیەدا کە بەڵێنت بە خۆت دابوو تاقی بکەیتەوە، چاوپێکەوتن بکەیت کە بەڵێنت بە خۆت دابوو تاقی بکەیتەوە.

3

دوربکەوە بە مۆسیقا یان بێدەنگی

دوای چەند مانگ لە بێدەنگی ئۆفیسەکەت لە ماڵەوە، لەوانەیە بەهۆی قەرەباڵغی کارکردن لە دەوروبەری کەسانی دیکە سەرقاڵ بیت. بۆیە سود لە تەکنەلۆژیا وەربگرە و وەبەرهێنان بکە لە جووتێک هێدفۆنی لابەری ژاوەژاو وەکو Galaxy Buds2. تەنانەت ئەگەر حەزت لە گوێگرتنی مۆسیقا یان پۆدکاست نییە لەکاتی کارکردن، دەتوانرێت تایبەتمەندی Active Noice Cancelling دابگیرسێنرێت بۆ ئەوەی تەنانەت قەرەباڵغترین شوێنی کاریش تا ڕادەیەک ئارام دەربکەوێت.

4

خوو بە کۆبوونەوەکانی ‘ڕۆیشتن و قسەکردن’ بگرە

گرنگ نییە لە کوێ کار دەکەیت، دانیشتنی سەر مێز مەکە بە خوو بە درێژایی ڕۆژ. چونکە خووی دانیشتن پەیوەندی هەیە بە هەموو جۆرە کێشەیەکی تەندروستی جەستەیی و دەروونییەوە. لەبری ئەوە، شتەکانت ڕێک بخەرەوە و کۆبوونەوە کەمتر فەرمیەکانت لە ڕێگەی پەیوەندی کۆنفڕانسەوە ئەنجام بدە لەکاتێکدا بەناو پارکەکەدا دەڕۆیت، قاوەیەک لە کافێیەکی گەڕەکەکەدا دەخۆیتەوە یان بە دەوری گەڕەک دەسوڕێیتەوە. تەنانەت دەتوانیت ئەمە لەگەڵ ئامۆژگاری ژمارە 2 تێکەڵ بکەیت و هاوکارێک لەگەڵ خۆت ببەیت. گرنگ نییە چۆن کۆبوونەوەکانی کاتی ڕێگا ڕۆیشتنت ئەنجام دەدەیت، لەبیرت نەچێت کە Galaxy Watch4 خۆت بەکاربهێنیت بۆ وەرگرتنی خاڵ بۆ هەنگاوەکانت.

5

شوێنی کاری سێیەم دروست بکە

کارکردنی تێکەڵاو تەنها هەڵبژاردن نییە لە نێوان ماڵەکەت و ئۆفیسەکەت. بۆ ئەوەی بەڕاستی وەک کارمەندێکی کاری تێکەڵاو سەرکەوتوو بیت، دەتوانیت-و پێویستە-هەست بە ئاسوودەیی بکەیت لە هەر شوێنێکی کارکردن. بۆیە شوێنێکی وەکو کافێیەکی بەرخۆر، پارکێک کە Wi-Fi هەبێت، حەوشەیەکی سێبەر، یان هەر شوێنێکی تر بدۆزەرەوە کە حەزت لە کارکردنە، و هەندێک کاتژمێری کارکردن لەوێ بەسەربەرە. یان بە ئاراستەی تردا بڕۆ و پێش پێچەکە بکەوە وببە بە گەڕیدەیەکی مێتاڤێرس (metaverse). لەگەڵ ئەوەی زۆرێک لە کۆمپانیاکان لە ئێستادا زۆر کاردەکەن بۆ ئەوەی ئۆفیسی میتاڤێرس (metaverse) بکەنە شتێکی گەورەی داهاتوو، یەکێک لە بەرهەمەکانیان تاقیبکەرەوە یان تەنانەت کۆبوونەوەیەک لە شوێنێکی کۆبوونەوەی ئاڤاتاری 3D وەکو Zepeto ئەنجام بدە بۆ ئامادەکاری بۆ میحوەری داهاتووی کارکردن لەکاتێکدا شتەکان ڕۆمانسی و خۆش بهێلیتەوە.

ئامادەی ئاستی ژیانی کاری تێکەڵاوی خۆت چاکتر بکەیت؟

لێرەدا ئەو ئامرازانە دەخەینەڕوو کە پێویستتانە بۆ ئەوەی بە ڕاستی ئەنجامی بدەیت.

دواتر ئەم چیرۆکانە بخوێنەوە