Galaxy S24 | S24+‎

Galaxy S24 | S24+‎

Galaxy AI گەیشت

ئێستا بیکڕە و کۆمەڵێك دیاری بە بەهای 107,100 د.ع بەدەستبهێنە
جگە لە بەدەستهێنانی داشکاندنی تایبەت لە نرخی چاککردنەوەی شاشە.*

Galaxy S24 Plus بە ڕەنگی وەنەوشەیی کۆباڵتی لە پێشەوە دەبیندرێت و Galaxy S24 بە ڕەنگی زەردی کارەبایی لەدواوە دەبیندرێت.

Galaxy AI گەیشت

بەخێربێیت بۆ سەردەمی ژیریی دەستکردی مۆبایل. دەتوانیت لەگەڵ Galaxy S24 | S24+‎ ئاستی نوێی داهێنان و بەرهەمداری و توانایی بەکاربهێنیت — لەگەڵ گرنگترین ئامێر لە ژیانتدا. مۆبایلە زیرەکەکەت.

هەروا ئەفسانەییە.

Circle to Search
Live Translate
Photo Assist
Chat Assist
Try Galaxy لەسەر مۆبایلەکەت ئەم QR codeـە سکان بکە یاخود سەردانی trygalaxy.com بکە
QR codeـی دەسپێگەیشتن بە Try Galaxy

بە گشتی

"پاتری گەورەتر و شاشەی ڕووناکتر و ژیریی دەستکردی زیرەکتر"

CNET

Galaxy AI

"سەردەمی نوێی مۆبایلە زیرەکەکانی باشترکراو بە ژیریی دەستکرد"

GQ

Galaxy AI

"Galaxy AI لە ڕاستیدا لە داهاتووی مۆبایلەکان دەچێت"

پێچەوانە

    چێژ لە دیزاینە چەماوەکەی وەربگرە

    نزیککردنەوەی لە ڕادەبەدەری گۆشەکانی Galaxy S24 Plus. ئامێرەکە بە هێواشی دەسووڕێتەوە. دواتر، وێنەیەکی لە نزیکگیراوی دوگمەکانی تەنشیت پیشاندەدات و بەرەو پانێلی دواوە دەسووڕێتەوە. دواتر، ئامێرەکە بە تەواوی لە پشتەوە دەبینرێت.

    گرتنێکی ئاسان. هەڵگرتنی چێژ بەخشە. دیزاینی یەکگرتووە و ڕووپۆشە ساتانەکەی Galaxy S24 و +S24 هەستی نەرمی دەبەخشن ڕێک وەک ئەوەی بەدەردەکەون.

    گەورە، گەورەتر و خێراتر

    ئەو بەرزکردنەوانەی چاوەڕێییان بوویت. شاشەی زیاتر. پاتری زیاتر. هێزی پڕۆسێسکردنی زیاتر. تایبەتمەندی زیاتر هەیە دەربارەی Galaxy S24 و +S24 کە دڵت داگیر دەکەن. بەتایبەتی کە +Galaxy S24 بەرزترین ڕوونیی شاشەی هەیە بە بەراورد بە هەموو ئامێرەکانی Galaxy: QHD+‎.

    Galaxy S24 بە ڕەنگی زەردی کارەبایی و Galaxy S24 Plus بە ڕەنگی وەنەوشەیی کۆباڵتی لە پێشەوە دەبیندرێن.

    ڕەنگی وەرگیراو لە کانزا

    دوو ئامێری زنجیرەی Galaxy S24 بە ڕەنگی وەنەوشەیی کۆباڵتی. یەکێکیان ڕاست وەستاوە و لە دواوە دەبیندرێت. مۆبایلەکەی تر لە تەنیشتەوە دەبیندرێت بۆ پیشاندانی لێوارەکانی چوارچێوەکەی.

    بە Armor Aluminum پتەو کراوە

    ئاوێتەی ناو چیرۆکی ئێمە بە کە کانزاکانەوە ئیلهامی وەرگرتووە

    Galaxy AI

    وردەکارییەکان بەهێزتر بکە لەگەڵ ProVisual engine

    وێنەیەکی 50 مێگاپیکسڵی ڕەنگاوڕەنگی دیمەنی سروشتی ڕووباری ناو دۆڵێک.
    بە Galaxy S24+‎ گیراوە withGalaxy#

    50 مێگاپیکسڵ. پیکسڵی یەکجار مەزن

    هێزێکی ڕاستەقینەی پیکسڵ کە بێ هیوات ناکات. هەرگیز. وێنەی ڕوونیی بەرز بگرە کە بێگومان بەرگەی تاقیکردنەوەی کات دەگرێت بۆ ساڵانی داهاتوو.

    لە دوورەوە وێنە بگرە. تەنانەت لە تاریکیشدا

    تەنانەت لە شەویشدا وێنەی ڕووناک و ڕەنگاوڕەنگ و ڕوون بگرە لەگەڵ AI ISP. لە کۆتاییدا، ئەو پۆرترەیتانەی تامەزرۆیان بوویت. 2 هێندە یان تەنانەت 3 هێندە زووم بکە — بەڕاستی کێشە نییە., ڕوونی وێنەکان لە هەر دووریێکەوە بێت وەک ئەوانەی ڕۆژە، ئەگەرچی شەویش بێت.

    لەگەڵ هەر پەنجە داگرتنێک نزیکتر ببەوە

    وێنەیێکی ڕەنگ تێری دوو کەس کە لە پێش قاوەخانەییەک دانیشتوون کە بە زوومی 1 هێندە گیراوە. وێنەیێکی ڕەنگ تێری دوو کەس کە لە پێش قاوەخانەییەک دانیشتوون کە بە زوومی 2 هێندە گیراوە. وێنەیێکی ڕەنگ تێری دوو کەس کە لە پێش قاوەخانەییەک دانیشتوون کە بە زوومی 3 هێندە گیراوە.

    پەنجەلێدان بۆ زوومکردن

    بە Galaxy S24+‎ گیراوە withGalaxy#

    بەردەوام بە لە پەنجەلێدان. لە 1 هێندەوە بچۆ بۆ 2 هێندە یان تەنانەت 3 هێندەش., AI وێنەکان بە کوالێتیێکی بەرز، ورد، ساف و ئێجگار ڕوون دەهێڵێتەوە — بەبێ ئەوەی وردەکاریی زۆر لەدەستبدات.,

    ڕێگە بدە بە AI Zoomـی ئەفسانەیی

    دۆزەرەوەی دیمەنی ئەپی کامێڕا ژنێک پیشاندەدات کە لەبەردەم پاشبنەمایێکی دڵڕفێن وەستاوە. کامێڕاکە زوومدەکات لە 1 هێندە بۆ 2 هێندە دواتر بۆ 3 هێندە. دوای ئەوە، وێنەیێکی ڕوونی بابەتەکە لەگەڵ پاشبنەمایێکی دڵڕفێن بە زوومی 2.5 هێندە دەردەکەوێت.

    بە Galaxy S24+‎ گیراوە withGalaxy#

    وێنەکانت بە وردەکاریی گەشەوە بگرە، بە مەودای زوومی زیاتر لە جاران. زووم بکە سەر ڕووداوەکە و وردەکاریی باشترکراو بگرە بە هۆی چارەسەرە نوێیەکەی AI Zoomـەوە.,

    قەبارەی بگۆڕە، دەستکاری بکە. ڕێک بەم شێوەیە

    جادووی هێزی دەستکاریکردنی وێنە بە ژیریی دەستکرد بەدەستبهێنە. ئێستا دەتوانیت بێ ماندووبوون وێنەکانت باشتر بکەیت، ب دڵنیایی لەوەیکە هەر وێنەیێک ناوازە دەبێت. بەڵام ئەمە هەموو شتێک نییە، تەنانەت ئەگەر نەتتوانی ئەو وێنەیە بگریت کە دەتویست، Generative Edit دەتوانێت بابەت زیادبکات بۆ پاشبنەما و وابکات شتی نەخوازراو دیارنەمێنن.

    وێنەیەک لە ئەپی Gallery دەستکاری کراوە. وێنەکە دەخولێتەوە تا ڕاست ببێتەوە و گۆشە بەتاڵەکان لە چوارچێوەکەدا دەردەکەون. پاشان شوێنە ونبووەکان پڕدەکرێنەوە.

    وێنەکە بخولێنەوە و لێگەڕێ تایبەتمەنی Background Fill (پڕکردنەوەی پاشبنەما) بۆشاییەکانی گۆشە پڕ بکاتەوە بۆ ئەوی پڕ بە چوارچێوەکە بێت.

    وێنەیەک لە ئەپی Gallery دەستکاری کراوە. دوگمەی دەستکاریکردن لێدەدرێت و بابەتەکە دیاریدەکرێت. قەبارەیان گۆڕدراوە و گواستراونەتەوە بۆ شوێنێکی تر لە وێنەکەدا. دواتر، شوێنە بەتاڵەکان پڕ دەکرێنەوە.

    بابەتێک دیاریبکە و بیجوڵێنە لە ناو وێنەکە و AI بۆشایی بابەتەکە پڕدەکاتەوە وەک ئەوەی هەر لەوێ نەبووبێت.

    بۆ خاوکردنەوە، دەستی لێبدە و ڕایبگرە

    بۆ خاوکردنەوە، دەستی لێبدە و ڕایبگرە

    ڕووداوەکە تۆمار بکە، دوایی کاریگەرییە ئەفسانەییەکانی خاوکردنەوەی لێ زیاد بکە. Instant Slow-mo (خاوکردنەوەی دەستبەجێ) وێنە دروستکراوەکانی AI دەخاتە نێوان وێنە پێکهێنەرەکانی ڤیدیۆ ئاساییەکانی ناو Gallery یان فایلە داگیراوەکانت. تەنها پەنجە لێدان و ڕاگرتنێکی سادەی پێویستە.

    ڤیدیۆی ڕاکەرێک کە بە خێراییەکی ئاسایی لەسەر ڕوونمای Galaxy S24 plus لێدراوە. لەگەڵ نزیکبوونەوەی کامێڕاکە لە ڕاکەرەکە لە پشتەوە، ڤیدیۆکە دەگۆڕێت بۆ مۆدی خاوکردنەوە.

    پێشبینین بە کوالێتی Super HDR. تەنانەت بەر لەوەی وێنەکە بچرکێنی، بە AI باشترکراوە

    لە پەنجەرەی پێشبینینی ئەپی کامێڕادا، وێنەیەک گیراوە. دواتر، پەنجە دەنرێت بە دوگمەی Gallery بۆ کردنەوەی نوێترین وێنە لە Galleryـدا. پەنجە دەنرێت بە دوگمەی هاوبەشکردن. وێنەیێک دیاریدەکرێت بۆ هاوبەشكردن. دواتر، ئەپێکی تۆڕی کۆمەڵایەتی دیاریدەکرێت. وێنەکە لە ئەپە تۆڕی کۆمەڵایەتییەکەدا بەدەردەکەوێت بۆ بڵاوکردنەوەی وەک پۆستێکی نوێ. دواتر وێنەکە وەک پۆستێکی بڵاوکراوە دەبیندرێت لەسەر پەڕەی سەرەکی ئەپەکە.

    بە Galaxy S24+‎ گیراوە withGalaxy#

    دەتوانیت لەگەڵ نوێترین بەرزکردنەوەی Super HDR گرتەی ڕوون بگریت بەو شێوەیەی کە دەیانبینیت، لە پێشبینینەوە بۆ بڵاوکردنەوە. و تەنانەت لەگەڵ وێنەگرتن بە Instagramـیش کاردەکات.

    دەتوانیت تەنانەت بەر لە داگرتنی دوگمەی وێنەگرتنەکە پێشبینیێکی Super HDR ببینیت. لە Galleryـدا بیهێڵیتەوە، یان باری بکەیت بۆ لاپەڕە سەرەکییەکەت — هەر کامەییان هەڵدەبژێریت هەمان کوالێتی ناوازەی HDR دەبینیت.

    Live Translate. ئاسانترین ڕێگە بۆ گفتوگۆکردن

    وەرگێڕانی خێرای پەیوەندی تەلەفۆنی داهاتووت. بەڵێ، ئەوە ڕاستە، AI یارمەتیت دەدات بە زمانی تریشەوە گفتوگۆ بکەیت کاتێک بە تەلەفۆن قسە دەکەیت. هەروەها بۆ نامە ناردنیش کاردەکات.

    پەیوەندیێکی تەلەفۆنی لە هەمان کاتدا وەردەگێڕدرێت. گفتوگۆکە لەسەر شاشە دەردەکەوێت بە شێوەی گفتوگۆیەکی دەقی بە دوو زمان.

    وەرگێڕێک کە لە گیرفانتدایە

    دەتەوێت پرسیار لە کەسێکی ناوخۆ بکەیت بۆ پێشنیازێک؟ نیگەران مەبە! وەرگێڕێک لە گیرفانتدایە. چێژی لێببینە تەنانەت لە مۆدی airplane (ناو فڕۆکە) بەبێ Wi-Fi.

    In the Interpreter app, a conversation in two languages is transcribed and translated in real time.

    ئەوانەی پێویستن لە بەردەستتدان

    ئەزموونی ڕۆژانەت ڕێکبخە لەگەڵ ویجتی سەر شاشەی قفڵ و Always On Display. لە بەبیرهێنانەوە گرنگەکان هەتا کوالێتی هەوای دەوروبەرت، بە چاوتروکانێك ئەو زانیارییانە بەدەست بهێنە کە پێویستتە.

    ڕووناکی شاشەی قفڵ کەمدەبێتەوە بۆ Always On Display لەگەڵ ویجتی کەشوهەوا، کات و زەنگی ئاگادارکردنەوە لەگەڵ پانێڵێکی کۆنترۆڵی پەخشی مۆسیقا.

    Always On Displayـێکی بە تایبەت ڕێکخراو لەگەڵ ویجتەکانی قۆناغی مانگ، کەشوهەوا و کوالێتی هەوا.
    Always On Displayـێکی بە تایبەت ڕێکخراو لەگەڵ ویجتەکانی کەشوهەوا و بیرهێنانەوە.
    Always On Displayـێکی بە تایبەت ڕێکخراو لەگەڵ ویجتەکانی کەشوهەوا و دۆخی پاتری ئامێری گرێدراو.
    Always On Displayـێکی بە تایبەت ڕێکخراو لەگەڵ ویجتەکانی قۆناغی مانگ، کوالێتی هەوا و زەنگی ئاگادارکردنەوە.

      تۆنی گونجاو هەڵبژێرە بۆ دەقەکەت لەگەڵ Chat Assist

      چینێکی تەواو نوێی لە شێوازی دەربڕین زیادبکە بۆ نامەکانت لەڕێی Chat Assist.‏‏ لەگەڵ ئیمەیڵ و تۆڕی کۆمەڵایەتیش کاردەکات بۆ نامەناردنێکی خێراتر و ئاسانتر!

      دەقی نامەیەکی ئامادەکراو لە میلی ناردندا دەنووسرێت. 'ڕات چیە لەسەر پیتزایەک؟' Chat Assist پێشنیاری ڕستەی جێگرەوە دەکات بە تۆنی جیاواز. تۆنی تۆڕی کۆمەڵایەتی دەڵێت، 'دەتەوێت هاشتاگ پیتزایێکی بەلەزەت بخۆیت. ئیمۆجی لەزەت. هاشتاگ بەهەشتی نەوسنان.' تۆنی بەڕێزەوە دەڵێت 'ئایا ئارەزووی خواردنی پیتزا دەکەیت؟'

      Vapor Chamberـی بەهێزتر. با دەست پێبکەین بە یاری

      دیمەنی یاریکردنی Gameloft لەسەر ڕوونمای Galaxy S24 Plus نیشاندراوە. وردەکارییەکان ڕوونن و ناوەڕۆکەکە ڕەوانە.

      ئەم سیستەمە نوێ و باشترکراوەی بڵاوکردنەوەی گەرمی یارمەتیت دەدات بە باشترین شێوە یاری بکەیت. نوێترین Vapor Chamberـی ئێمە گەورەترە لە جارانە و ماددەیەکی لە جۆری شلی یەکخراوی بۆ ڕووکارە گەرماییەکەی بەکارهێنراوە.

      Vapor Chamber

      زیاتر لە 1.5 هێندە گەورەتر

      ڕووناکترین ڕوونمای خۆگونجێنەری مۆبایلمان لەژێر خۆر

      ئاستی یاریکردنت بەرزبکەوە لەگەڵ ئەو دوو شاشە گەورەیە. بە هۆی قەبارەی زیادکراوی ڕوونما و چوارچێوە زۆر تەنکەکانیەوە، ڕوونمای 6.2 ئینچی Galaxy S24 لە جۆری FHD+‎ و ڕوونمای 6.7 ئینچی +S24 لە جۆری QHD+‎ ڕووبەری زیاتری شاشە پێشکەش دەکەن، بۆ ئەزموونێکی تەواو نقومکەر., و زیاتر لەوەش، لەگەڵ Vision Booster دەتوانیت لەسەر هەردوو ڕوونما چێژ لە باشترین ڕەنگ و کۆنتڕاست وەرگریت.

      Galaxy S24 Plus لە دەرەوە لەژێر ڕووناکی خۆر بە بەستەوە گیراوە. ڤیدیۆیێک بە ڕەنگی تێر و کۆنتڕاستی بەرز لەسەر شاشەکەی پەخشدەکرێت.

      پاتریی ژیرتر بە درێژایی ڕۆژ بۆ,ـی درێژخایەنتر

      وزەی بەردەوام. و هەر بەردەوام. و هەر بەردەوام. Galaxy S24 و +S24 پاتریی زیرەکیان هەیە کە کاتی زیاترت بۆ سەیرکردن و بۆ خودی خۆت پێدەدات.,,,

      • سەیری ڤیدیۆ بکە هەتا

        29 کاتژمێر Galaxy S24

        31 کاتژمێر +Galaxy S24

      • گوێ لە گۆرانی بگرە هەتا

        78 کاتژمێر Galaxy S24

        92 کاتژمێر +Galaxy S24

      بۆچی ئامێرەکەت لە iOSـەوە بگۆڕیت بۆ Galaxy؟

      بەبێ هیچ ماندووبوونێک لە iOSـەوە بگۆڕە

      وێنە، ڤیدیۆ، Contacts، ڕۆژمێر و ئەپەکانت لەڕێگەی Smart Switch ڕاگرە — تەنانەت ئەگەر لە iOSـەوە بگۆڕیت.,,

      ببە بە یەکەم کەس لە تاقیکردنەوەی پێشەنگی AI

      ئامێرەکەت بگۆڕە بۆ Galaxy بۆ ئەوەی تەواوی ڕۆژەکەت بێ ماندووبوون بێت لە سەردەمی نوێی AIـی مۆبایل.

      بەربەستی نێوان ئامێرەکان لەبیربکە

      ئامێرەکەت بگۆڕە بۆ Galaxy بۆ پەرەپێدان بە شێوازی کارکردن، یاریکردن و مانەوە بە تەندروستی لەناو سەرانسەری ئامێرەکانت.

      فایلەکان لە کاتی خۆیدا هاوبەشبکە

      بەبێ ماندووبوون وێنە، ڤیدیۆ و چەندین فایل بنێرە بۆ بەکارهێنەران لەدەرەوەی ئیکۆسیستەمی Galaxy لەڕێی Quick Share.‏‏ پێشتر تایبەت بوو بە ئامێرەکانی Galaxy، ئێستا لەگەڵ ئامێری Androidـی نزیکیش کاردەکات.

      Try Galaxy لەسەر مۆبایلەکەت

      تاوەکو ئێستا نوێترین ئامێری Galaxyـت تاقیکردۆتەوە؟ پێت چۆنە ئێستا تاقی بکەیتەوە؟ هەر لەسەر مۆبایلەکەت! هەر لەگەڵ داگرتن دەست بە ئەزموونەکە بکە.

      تاوەکو ئێستا نوێترین ئامێری Galaxyـت تاقیکردۆتەوە؟ پێت چۆنە ئێستا تاقی بکەیتەوە؟ هەر لەسەر مۆبایلەکەت! بۆ دەستپێکردن، تەنیا پێویستە QR codeـەکە سکان بکەیت و دایبگریت.

      QR codeـی دەسپێگەیشتن بە Try Galaxy

      Quick Share لەدەرەوەی ئیکۆسیستەمەکەت

      سنووری تۆ تەنیا مۆبایلەکانی Galaxy نییە. کۆدی QR و ناوە پاشەکەوتکراوەکان بەکاربهێنە بۆ هاوبەشکردن لەگەڵ بەکارهێنەرانی iOS یان هاوڕێ وخێزانی دوور.,

      لەلایەن Samsung Knoxـەوە پارێزراوە

      ئاسوودە بە لەگەڵ پارێزەری بێهاوتای مۆبایلەکەمان، کە بە Knox Vaultـی دژەبەزاندن و هەروەها Knox Matrix کە دیدگای Samsungـە بۆ ئاسایشی فرەئامێری بەهێزکراوە.

      گۆڕانکاری لە هەنگاوی بچوکەوە دەست پێدەکات

      بەرەو داهاتوویێکی بەردەوام پێشدەکەوین، هەنگاو بە هەنگاو. باوەڕمان بە بنیاتنانی گەشتێکی بەردەوام هەیە لە ڕێگەی گۆڕانکارییە بچووکەکانەوە کە جیاوازییەکی گەورە دروست دەکەن. هەستێکی خۆشە کە شتی باش ئەنجامدەدەیت.

      ئاڵوگۆڕی بکە و پاشەکەوت بکە

      مۆبایلە کۆنەکەت لەگەڵ Galaxy S24 یان +Galaxy S24ـی نوێ ئاڵوگۆڕبکە بۆ پاشەکەوتکردن.

      مۆبایلێکی زیرەکی کۆن دەفڕێتە دوورەوە لەکاتێکدا Galaxy S24 Plusـی نوێ دێتە پێشەوە.

      بیرگەی هەتا 512 گێگابایت

      هەموو شتێکت بە هەبوونی بژاردەی 256 گێگابایت و 512 گێگابایت هەڵبگرە. یان بژاردەی 128 گێگابایتی Galaxy S24 هەڵبژێرە.

      ئێکسسواراتەکان بۆ سەردەمی داهاتوو

      چوار ئامێری Galaxy S24 Plus کە بەرگیان لەسەر دانراوە: بەرگی سلیکۆن بە ڕەنگی زەرد، بەرگی Gadgetـی ڕوون، بەرگی ڕاگر بە توانای وەستان بە ڕەنگی شینی کاڵ و بەرگی Flipsuit بە ڕەنگی زەرد.

      پرسیارە باوەکان

      Galaxy S24 Ultra

      ڕێگای زیرەک تاقی بکەرەوە بۆ بەدەستهێنانی Galaxy S24 | S24+‎ـی خۆت

      ئاسۆکان فراوانتر دەبن لەگەڵ Galaxy

      1. زنجیرەکان کورتکراوەن و ھاوشێوەکراون. ئەنجامەکان تەنها بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوەن. ڕەنگە ئەنجامەکان بەگوێرەی لێکچوونی بینراو جیاوازبن. پێویستی بە گرێدراوی ئینتەرنێتە. ڕەنگە پێویست بکات بەکارهێنەران Android بۆ دواین وەشان نوێبکەنەوە. ڕەنگە توانای کرداریی بەرهەم بەگوێرەی ئەپ و ڕێکخستنەکانی ئامێرەکەت جیاوازبێت. ڕەنگە بەشێک لە کردارەکان لەگەڵ هەندێک ئەپدا نەگونجێن. بەردەستبوونی خزمەتگوزارییەکە بەگوێرەی وڵات و زمان دەگۆڕێت. دڵنیایی لەسەر دروستیی ئەنجامەکان نادرێت.
      2. Live Translate پێویستی بە گرێدراویی بە تۆڕێک و چونەژوورەوەی Samsung Account هەیە. Live Translate بە تەنها لەسەر ئەپی Samsung Phone کە پێشوەختە دامەزرێنراوە بەردەستە. ڕەنگە بەشێک لە زمانەکان پێویستیان بە داگرتنی پاکێجی زمانەکە بێت. ڕەنگە بەردەستبوونی خزمەتگوزارییەکە بەپێی زمان جیاواز بێت. دڵنیایی لەسەر دروستیی ئەنجامەکان نادرێت.
      3. Interpreter requires Samsung Account login. Certain languages may require language pack download. Service availability may vary by language. Accuracy of results is not guaranteed. Availability and supported features may vary by country, region or carrier. Availability of supported languages may vary.
      4. Transcript Assist پێویستی بە گرێدراویی ئینتەرنێت و چونەژوورەوەی Samsung Account هەیە. Transcript Assist بە تەنها لەسەر ئەپی پێشوەختە دامەزرێنراوی Samsung Voice Recorder یان ئەو فایلانەی کە تۆمارکراون بە بەکارهێنانی ئەپی پێشوەختە دامەزرێنراوی Samsung Phone بەردەستە. ڕەنگە تایبەتمەندی تۆمارکردنی دەنگ لە ئەپی پێشوەختە دامەزرێنراوی Samsung Phone لە هەندێک وڵات پاڵپشتی نەکرێت. پێویستە ماوەی فایلە دەنگییەکان لە 3 کاتژمێر کەمتر بێت بۆ ئەوەی کاری لەسەر بکرێت. تایبەتمەندی دروستکردنی پوختە لە Transcript Assist کاتێک چالاک دەکرێت کە ژمارەیەکی دیاریکراوی پیتەکان بەدی دەکرێن. ڕەنگە بەردەستبوونی خزمەتگوزارییەکە بەپێی زمان جیاواز بێت. دڵنیایی لەسەر دروستیی ئەنجامەکان نادرێت.
      5. Generative Edit پێویستی بە گرێدراویی ئینتەرنێت و چونەژوورەوەی Samsung Account هەیە. ئەنجامەکەی دەستکاریکردن بە بەکارهێنانی Generative Edit وێنەیەکی قەبارە گۆڕاو تا 12 مێگاپیکسڵ دەبێت. لە کاتی پاشەکەوتکردنیدا نیشانەیەکی کاڵی دیار لەسەر وێنە بەرهەم هاتووەکە دادەنرێت بۆ ئەوەی ئاماژە بەوە بکات کە وێنەکە لەلایەن AIـەوە دروستکراوە. دروستیی و متمانەی دەرەنجامە دروستکراوەکە گەرەنتی نەکراوە.
      6. تایبەتمەندی وەرگێڕان لە Chat Assistـدا پێویستی بە پەیوەندی تۆڕ و چوونەژوورەوەی Samsung Account و داگرتنی پاکێجی زمانە لە Galaxy store. بۆ چالاککردنی تایبەتمەندییەکە دەبێت لەگەڵ درێژی دیاریکراو یەکبگرێتەوە. ڕەنگە بەردەست بوونی خزمەتگوزاری بەگوێرەی وڵات، ناوچە یان زمان جیاواز بێت. ڕەنگە هەندێک لە ئەپەکانی چاتکردن پاڵپشتی لەم تایبەتمەندییە نەکەن. دڵنیایی لەسەر دروستیی ئەنجامەکان نادرێت.
      7. +Galaxy S24 بەراوردکراوە لەگەڵ Galaxy S24.
      8. بە بەراوردکردن لەگەڵ Galaxy S23 و +S23.
      9. کاتێک لە گۆشە بۆ گۆشە دەپێورێت، قەبارەی شاشەی Galaxy S24 بریتیە لە 6.2 ئینچ بە لاکێشەی تەواو و 6 ئینچ بە لەبەرچاوگرتنی گۆشە چەماوەکانەوە، قەبارەی شاشەی +Galaxy S24 بریتیە لە 6.7 ئینچ بە لاکێشەی تەواو و 6.5 ئینچ بە لەبەرچاوگرتنی گۆشە چەماوەکانەوە؛ ڕووبەری بینراوی ڕاستەقینە بەهۆی گۆشە چەماوەکان و کونی کامێڕا بچووکترە.
      10. بەهای نموونەیی لە ژێر بارودۆخی تاقیگەیی لایەنی سێیەمدا تاقیکراوەتەوە. بەهای نموونەیی بەهای تێکڕای خەمڵێندراوە بە لەبەرچاوگرتنی لادان لە توانای پاتری لە نێوان نمونەکانی پاتری کە بەپێی ستانداردی IEC 61960 تاقیکراونەتەوە. توانای هەڵسەنگێندراو بریتیە لە 3880mAh بۆ Galaxy S24 و 4755mAh بۆ +Galaxy S24 و 4855mAh بۆ Galaxy S24 Ultra. ڕەنگە تەمەنی ڕاستەقینەی پاتری بەپێی ژینگەی تۆڕ، شێوەی بەکارهێنان، و هۆکارەکانی تر بگۆڕێت.
      11. ڕەنگە بەردەستبوونی ڕەنگ بەگوێرەی وڵات یان دابینکەری خزمەتگوزاری جیاوازبێت.
      12. چوارچێوەکە کلیلی دەنگ و دوگمەکانی تەنیشت یان شوێنی SIM لەخۆناگرێت.
      13. زوومی کوالیتی optical لە لایەن هەستەوەری Adaptive Pixel (پیکسڵی خۆگونجێنەر)ـەوە چالاک دەکرێت.
      14. پێویستە زوومی 2 هێندە لە ڕێکخستنەکانی ئەپی Camera Assistant چالاکبکرێت. Camera Assistant لە Galaxy Store دەتوانرێت دابگیرێت.
      15. ڕەنگە ئەنجامەکان جیاواز بن بەپێی بارودۆخی ڕووناکی و/یان بارودۆخی وێنەگرتن لەوانەش بوونی چەند بابەتێک کە لە فۆکەس دەرچوون یان بابەتی جووڵاو.
      16. Space Zoomـی 30 هێندە زوومی opticalـی 3 هێندە و زوومی دیجیتاڵی 30 هێندە لەگەڵ تەکنەلۆژیای ڕوونیی زۆر لەخۆ دەگرێت. ڕەنگە وێنەکە هەندێک تێکبچێت لە مەوداکانی زوومی سەروو 3 هێندە.
      17. AI Zoom بۆ مەوداکانی نێوان درێژی زوومی دیجیتاڵی بەکاردەهێنرێت. دڵنیایی لەسەر دروستیی ئەنجامەکان نادرێت.
      18. ڕەنگە هەندێک لە ئەپەکانی تۆڕی کۆمەڵایەتی پاڵپشتی Super HDR نەکەن. دڵنیایی لەسەر دروستیی ئەنجامەکان نادرێت.
      19. کوالێتی HDR لەسەر ئەو وێنانەی کە وەک وێنە و ڤیدیۆ لەسەر پەڕەی سەرەکی Instagram بڵاودەکرێنەوە لە شێوەی ڕییل پاڵپشتی دەکرێت.
      20. ڕەنگە بەکارهێنانی تایبەتمەندی وەرگێڕان لە Chat Assist پێویستی بە چوونەژوورەوەبێت بۆ ناو Samsung Account. ڕەنگە هەندێک لە ئەپەکانی چاتکردن پاڵپشتی لەم تایبەتمەندییە نەکەن. ڕەنگە بەشێک لە زمانەکان پێویستیان بە داگرتنی پاکێجی زمانەکە بێت. ڕەنگە بەردەستبوونی خزمەتگوزارییەکە بەپێی زمان جیاواز بێت. ئەم تایبەتمەندییە کاتێک چالاک دەکرێت کە زمانێکی شیاو بۆ وەرگێڕان دەستنیشاندەکرێت. دڵنیایی لەسەر دروستیی ئەنجامەکان نادرێت.
      21. ڕەنگە هەندێک لە ویجتە کرارییەکان پێویستییان بە گرێدراویی ئینتەرنێت و/یان بە چوونەژوورەوەبێت بۆ ناو Samsung Account. ڕەنگە بەردەستبوونی ئەو کردارانەی کە پاڵپشتی دەکرێن لەناو ئەپەکان بەپێی وڵات جیاوازبێت.
      22. تایبەتمەندی پێشنیارکردنی تۆن لە Chat Assist پێویستی بە گرێدراویی ئینتەرنێت و چونەژوورەوەی Samsung Account هەیە. چالاککردنی ئەم تایبەتمەندییە، پێویستی بە گونجاوی لەگەڵ مەرجەکانی درێژی هەیە. ڕەنگە بەردەستبوونی خزمەتگوزارییەکە بەپێی زمان جیاواز بێت. دڵنیایی لەسەر دروستیی ئەنجامەکان نادرێت.
      23. ©2024 Gameloft. گشت مافەکان پارێزراون. Gameloft، لۆگۆی Gameloft و Asphalt بریتیین لە هێمای بازرگانیی Gameloft لە وڵاتی ئەمریکا و/یان وڵاتانی تر. هەموو بەرهەمهێنەرەکان، ئۆتۆمبێلەکان، ناوەکان، بڕاندەکان و وێنە پەیوەندیدارەکان هێمای بازرگانین و/یان مافی له‌به‌رگرتنه‌وه‌یان بۆ خاوەنەکانیان دەگەڕێتەوە.
      24. ڕوونمای Dynamic AMOLED 2X لەسەر Galaxy S24 و +S24 بڕوانامەیەکی بەدەستهێناوە لەلایەن VDE Germany بۆ Mobile Color Volume بە ڕێژەی 100% لە مەودای ڕەنگی DCI-P3، کە واتای ئەوەیە وێنەکانت کاڵ نین و ڕەنگی ڕوونی زیندووی باوەڕپێنەکراو بەدەست دەهێنیت بێ گوێدانە جیاوازیی ئاستی ڕووناکی. ڕوونماکە دەتوانێت بگات بە بەرزترین ئاستی ڕووناکی هەتا وەکو 2600nits، ئەمەش جیاوازیی نێوان بارەکانی تاریك و ڕووناکی ناوەڕۆکی دیجیتاڵی باشتر دەکات بۆ وێنەیەکی درەوشاوەی کوالێتی بەرزتر، بە ڕێژەی کۆنتڕاستی 5,000,000:1 بۆ ئەوەی ئەزموونی مۆبایلەکەت سەرسوڕهێنەرتر بێت.
      25. تەمەنی ڕاستەقینەی پاتری بەگوێرەی ژینگەی تۆڕ، تایبەتمەندییەکان و ئەپە بەکارهێنراوەکان، ژمارەی پەیوەندییەکان و نامەکان، ژمارەی جارەکانی بارگاویکردن و زۆر هۆکاری تر دەگۆڕێت. خەمڵێندراوە لە بەرامبەر تێکڕای پرۆفایلی بەکارهێنان کە لەلایەن UX Connect Research کۆکراوەتەوە. سەربەخۆیانە لە لایەن UX Connect research لە ئەمریکا و بەریتانیا لە نێوان 2023.11.25-2023.12.15 هەڵسەنگاندنی بۆ کراوە بە وەشانی پێش بڵاوبوونەوەی SM-S921 و SM-S926 و SM-S928 لە ژێر دۆخی ڕێکخستنی بنەڕەتی بە بەکارهێنانی تۆڕەکانی LTE و 5G Sub6. لە ژێر تۆڕی 5G mmWaveـدا تاقی نەکراوەتەوە.
      26. لەسەر بنەمای بارودۆخی تاقیکردنەوەی تاقیگەی ناوخۆیی Samsung بە وەشانی پێش بڵاوکردنەوەی مۆدێلی دیاریکراو کە لە ڕێگەی Bluetoothـەوە بە بیستۆك گرێدراوە بە ڕێکخستنە پێشوەختەکان لەسەر LTE. بە بەراورد بە توانا و تەزووی پێوانەکراو لەسەر ڕێژەی بەکارهێنانی وزەی پاتری خەمڵێنراوە، لە کاتی پەخشکردنی ڤیدیۆ (فایلی ڤیدیۆیی بە ڕوونیی 720p کە لەسەر ئامێر هەڵگیراوە) و پەخشکردنی دەنگ (فایلی mp3 بە کوالێتی 192kbps کە لەسەر ئامێر هەڵگیراوە و بە کوژاندنەوەی ڕوونمای LCD)، بە ڕێککەوت یەک لەدوای یەک. کاتەکانی ڕاستەقینەی ماوەی کارپێکردنی ڤیدیۆ و دەنگ بەپێی گرێدراویی ئینتەرنێت، ڕێکخستنەکان، فۆرماتی فایل، ڕووناکیی شاشە، بارودۆخی پاتری و چەندین هۆکاری تر دەگۆڕێت.
      27. گواستنەوەی بەتەل لە ئامێرەکانی ™Androidـەوە پێویستی بەوەیە کە ئامێرەکانی وەرگر و نێرەر Android™ 4.3 یان دواترییان هەبێت. دەکرێت گواستنەوەکان بەبێ کێبڵ ئەنجامبدرێن لەڕێی گرێدراوی بێتەل. بۆ گرێدانی بێتەل، پێویستە ئامێرەکانی وەرگر و نێرەر Android™ 4.0 یان دواترییان هەبێت. Smart Switch Mobile لە ”ڕێکخستنەکان“ لەسەر مۆبایلە Galaxyـە نویێیەکەت بکەرەوە یان ئەپی Smart Switch Mobile لە Galaxy Store داگرە. ڕەنگە زانیاری و ناوەڕۆکی بەردەست بۆ گواستنەوە بەگوێرەی شێوازی گواستنەوە جیاوازبێت.
      28. گواستنەوەی بەتەل لە ئامێرەکانی iOSـەوە پێویستی بەوەیە ئامێری وەرگر Android™ 4.3 یان دواتری هەبێت و ئامێری نێرەر iOS 5 یان دواتری هەبێت. دەشێت گواستنەوەکان بەبێ کێبڵ لەڕێی گرێدراوی بێتەل یان iCloud ئەنجامبدرێن. بۆ گواستنەوەیێکی بێتەل، پێویستە ئامێری وەرگر Android™ 4.0 یان دواتری هەبێت، و ئامێری نێرەر iOS 12 یان دواتری هەبێت. بۆ گواستنەوە بە iCloud پێویستە ئامێری وەرگر Android™ 4.0 یان دواتری هەبێت، و ئامێری نێرەر iOS 5 یان دواتری هەبێت. Smart Switch Mobile لە ”ڕێکخستنەکان“ لەسەر مۆبایلە Galaxyـە نویێیەکەت بکەرەوە یان ئەپی Smart Switch Mobile لە Galaxy Store داگرە. گواستنەوەی بێتەل پێویستی بە داگرتنی ئەپی Smart Switch هەیە لە App Store لەسەر iPhone یان iPadـەکەت. ڕەنگە زانیاری و ناوەڕۆکی بەردەست بۆ گواستنەوە بەگوێرەی شێوازی گواستنەوە جیاوازبێت.
      29. پێشنیاردەکرێت گرێدانی بەتەل بەکاربهێندرێت لە کاتی گواستنەوەی کۆمەڵێک زانیاری جۆراوجۆر لە یەک کاتدا.
      30. Galaxy Buds2 Pro ،Galaxy Watch6 و Galaxy Tab S9 بە جیا دەفرۆشرێن.
      31. لەسەر ئامێری Android OS 10 (Q OS) یان دواتر و One UI 2.1 یان دواتر بەردەستە. کۆمپیوتەرە کەسییە پاڵپشتیکراوەکان Samsung Notebooks و Galaxy Book دەگرێتەوە، بە لەخۆگرتنی ئەو کۆمپیوتەرە کەسییانەی لەسەر بنەمای Qualcomm کە لە ساڵی 2020 یاخود دواتر، و کۆمپیوتەرە کەسییەکانی Windowsـی کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکانی تر کە بە سیستەمی وەگەڕخەڕ Windows 10 2004 یان بەرزتر کاردەکەن و خاوەن درایڤەری بلووتووس وەشانی Intel 22.50.02 یاخود بەرزتر و درایڤەری Wi-Fi Intel 22.50.07 یاخود بەرزترن.
      32. Galaxy Tab S9 بە جیا دەفرۆشرێت.
      33. بۆ هاوبەشکردنی فایل لەڕێی کۆدی QR و ناوەکانی پەیوەندی، دەکرێت ئەوپەڕی 1,000 فایل بگوازرێتەوە لە یەک کاتدا. هەریەک لە فایلە هاوبەشکراوەکان نابێت لە 3 گێگابایت زیاتر بن و دەکرێت ئەو پەڕی 5 گێگابایت داتا لە ڕۆژێکدا بگوازرێتەوە. لینکەکان دوای دوو ڕۆژ بەسەردەچێت. ئامێری نێرەر پێویستی بە Samsung Account هەیە، و ئامێری هەریەک لە نێرەر و وەرگر پێویستیان بە گرێدراوی ئینتەرنێت هەیە.
      34. Knox Matrix لەسەر مۆبایلە زیرەکەکان و تابلێتەکانی Galaxy کە خاوەنی One UI 6.0 یان سەرووترن پاڵپشتی دەکرێت. ڕەنگە بەردەستبوون بەگوێرەی وڵات یان هەرێم جیاوازبێت.
      35. مەرج و ڕێساکان جێبەجێ دەکرێن. ڕەنگە بەردەست بوونی ڕەنگ بەگوێرەی وڵات، ناوچە یان دابینکەری خزمەتگوزاری جیاوازبێت. شیاوبوونی ئامێر بۆ ئاڵۆگۆڕی بازرگانیی لەسەر لاپەڕەی Trade-in (ئاڵوگۆڕ و بازرگانیکردندا) بپشکنە.
      36. ڕەنگە بەردەستبوون و بژاردەکانی کۆگا بەپێی دابینکەری خزمەتگوزاری، وڵات، یان هەرێم جیاوازبێت. ڕەنگە بەردەست بوونی شوێنی بیرگەی ڕاستەقینە بەگوێرەی سۆفتوێری پێشووتر دامەزرێنراو جیاوازبێت.
      37. هەموو ئێکسسواراتەکان بە جیا دەفرۆشرێن.
      38. +Galaxy S24 ،S24 و S24 Ultra بە IP68 پۆلێنکراون. لەسەر بنەمای مەرجەکانی تاقیكردنەوەی نوقمکردن لە ناو ئاوی پاک هەتا 1.5 مەتر بۆ ماوەی هەتا 30 خولەک لە تاقیگەدا. ئامۆژگاری ناکرێت بە بەکارهێنان لە کەناردەریا یان مەلەوانگە. بەرگری دژی ئاو و تۆزی ئامێر هەمیشەیی نییە و ڕەنگە بە تێپەڕبوونی کات کەمببێتەوە بەهۆی بەکارهێنانی ئاساییەوە.
      39. Instant Slow-mo (خاوکردنەوەی دەستبەجێ) تەنها لە ئەپە پێشوەختە دامەزراوەکانی Samsung Video Player و Samsung Gallery بەردەستە. ڕەنگە بەردەستبوونی خزمەتگوزاری بەپێی تایبەتمەندییەکانی ڤیدیۆکە جیاواز بێت.