بیستن

بیستن

مۆبایلی زیرەک/تابلێت

ژێرنووسکردنی ڕاستەوخۆ و ئاگانامە دەنگییەکان
بە ئاسانی گفتوگۆ بکە، لەڕێگەی تایبەتمەندی Live Transcribe (ژێرنووسکردنی ڕاستەوخۆ) لەسەر Android. تایبەتمەندییەکە ئەو زمانەی کەوا قسەی پێدەکرێت لە نێوان زیاتر لە 70 زمان و دیالێکتدا دەسنیشاندەکات. پاڵپشتی ژێرنووس لەو کاتەوە گفتوگۆکەت دەست پێ دەکات ڕێک دەخرێت. ئاگانامەی دەنگی لە سەر بنەمای دەنگی دەوروبەر ئاگادارت دەکاتەوە. ئەم تایبەتمەندییە ڕێگەت پێدەدات ئاگاداری بارودۆخە گرنگەکانی ناو ماڵ بیت، وەک کاتێک زەنگی دەرگا یان زەنگی ئاگادارکردنەوەی ئاگرکەوتنەوە لێدەدرێت، بۆ ئەوەی بتوانیت بە خێرایی وەڵام بدەیتەوە.
* چۆنیەتی ڕێکخستن: Settings (ڕێکخستنەکان) > Accessibility (توانای دەسپێگەیشتن) > Hearing enhancements (باشترکردنی بیستن) > Live Transcribe / Sound Notifications (ژێرنووسکردنی ڕاستەوخۆ / ئاگانامە دەنگییەکان)
* بە تەکنەلۆژیای ناسینەوەی قسەکردنی Google کاردەکات.
* گفتوگۆکان تەنها لە سەر مۆبایلەکەت دەمێننەوە، لە سەر سێرڤەری تر هەڵناگیرێن.
هەڵبژاردەی ژێرنووسی ڕاستەوخۆ و ژێرنووس
Live Caption لەسەر Android بە شێوەیەکی خۆکارانە ژێرنووسی ئەو میدیایە پیشان دەدات کە لە مۆبایلەکەتدا لێدەدرێت. هەر ڤیدیۆیەک یان پۆدکاستێک یان پەیامێکی دەنگی، لە سەرانسەری ئەپەکان - تەنانەت ئەو شتانەی کە خۆت تۆماریان دەکەیت.
بەبێ ئەوەی هەرگیز پێویستت بە Wi-Fi یان داتای مۆبایل بێت.
لەگەڵ بژاردەی Live Caption in Calls دەتوانیت پەیوەندییەکە بە ژیرنووسی خۆکار بخوێنیتەوە و بە نووسینی دەق وەڵامی بدەیتەوە، کە بە بەکارهێنانی Speech Service (خزمەتگوزاریی لێدوان)ـی Google بۆ وەرگر دەخوێندرێتەوە.
* چۆنیەتی جێبەجێکردن : Settings (ڕێکخستنەکان) > Accessibility (توانای دەسپێگەیشتن) > Hearing enhancements (باشترکردنی بیستن) > Live Caption (ژێرنووسی ڕاستەوخۆ)
* ڕەنگە بەردەستبوونی ئەم تایبەتمەندییە بەگوێرەی تایبەتمەندییەکانی مۆدێلەکە بگۆڕێت.
* ڕەنگە ژێرنووس بۆ هەندێک ناوەڕۆک درووست نەکرێت.
هه‌ڵبژارده‌ی ژێرنووس
دەتوانیت هەڵبژاردەکانی ژێرنووسەکان دابگیرسێنیت یان بیکوژێنیتەوە و قەبارە یان شێوازەکەی بەپێی خواستی خۆت ڕێکبخەیت.
  • * چۆنیەتی جێبەجێکردن: Settings (ڕێکخستنەکان) > Accessibility (توانای دەسپێگەیشتن) > Hearing enhancements (باشترکردنی بیستن) > Caption preference (هه‌ڵبژارده‌ی ژێرنووس)
  • * هەموو ئەپەکان پاڵپشتی لە هەڵبژاردەکانی ژێرنووس ناکەن.
ئاگانامەکانی دەنگی
Sound Notification بە ناسینەوەی دەنگی ژینگەی دەوروبەرت ئاگادارت دەکاتەوە. ئەم تایبەتمەندییە ڕێگەت پێدەدات ئاگاداری بارودۆخە گرنگەکانی ناو ماڵ بیت، وەک کاتێک زەنگی دەرگا لێدەدرێت، بۆ ئەوەی بتوانیت بە خێرایی وەڵام بدەیتەوە.

* چۆنیەتی ڕێکخستن: Settings (ڕێکخستنەکان) > Accessibility (توانای دەسپێگەیشتن) > Hearing enhancements (باشترکردنی بیستن) > Live Transcribe / Sound Notifications (ژێرنووسکردنی ڕاستەوخۆ / ئاگانامە دەنگییەکان)

پاڵپشتی یاریدەدەری بیستن
کواڵیتی دەنگ باشتر بکە بۆ کارکردنی باشتر لەگەڵ یاریدەدەرەکانی بیستن.

پەخش کردنی میدیا و تایبەتمەندی ئاڕاستەکردنی دەنگی پەیوەندی لە ڕێگەی گرێدانێکی Bluetooth Low Energy (BLE) لە Android 10ـەوە پاڵپشتی دەکرێت.

* چۆنیەتی جێبەجێکردن : Settings (ڕێکخستنەکان) > Accessibility (توانای دەسپێگەیشتن) > Hearing enhancements (باشترکردنی بیستن) > Hearing aid support (پاڵپشتی یاریدەدەری بیستن)
* ڕەنگە بەردەستبوونی ئەم تایبەتمەندییە بەگوێرەی تایبەتمەندییەکانی مۆدێلەکە بگۆڕێت.

ئاستی دەنگی دەوروبەرت زیادبکەرەوە
جیھانی دەوروبەرت گەورە بکە. ڕوونتر گوێ لە گفتوگۆکانت بگرە بە بیستۆک، لە ڕێگەی کەمکردنەوەی ژاوەژاوی دەوروبەرت.
* چۆنیەتی جێبەجێکردن : Settings (ڕێکخستنەکان) > Accessibility (توانای دەسپێگەیشتن) > Hearing enhancements (باشترکردنی بیستن) > Amplify ambient sound (بەرزکردنەوەی دەنگی دەوروبەر)
* ڕەنگە بەردەستبوونی ئەم تایبەتمەندییە بەگوێرەی تایبەتمەندییەکانی مۆدێلەکە بگۆڕێت.
گونجاندنی دەنگ
ڕەنگە بە بەراورد لەگەڵ کەسانی تر، ڕێژەی هەستیاریت بە هەندێک فریکوەنسی دەنگ زیاتر یان کەمتر بێت. گونجاندنی دەنگ، دەنگێکی نایابت پێدەدات کە بۆ گوێچکەی تۆ سازێنراوە. ڕێکخستنێکی پێشوەختە هەڵبژێرە کە لەگەڵ تەمەنت دەگونجێت، یان تاقیكردنەوەیەکی بیستن بکە بۆ بەدەستهێنانی دەنگێکی تایبەت بەخۆت.

* چۆنیەتی ڕێکخستن: Setting (ڕێکخستن) > Accessibility (توانای دەسپێگەیشتن) > Hearing enhancements (باشترکردنی بیستن) > Adapt Sound (گونجاندنی دەنگ)

بێدەنگکردنی هەموو دەنگەکان
بێدەنگکردنی هەموو دەنگەکان، گشت دەنگەکانی ئامێرەکە بێدەنگ دەکات.

* چۆنیەتی ڕێکخستن: Setting (ڕێکخستن) > Accessibility (توانای دەسپێگەیشتن) > Hearing enhancements (باشترکردنی بیستن) > Mute all sounds (بێدەنگکردنی هەموو دەنگەکان)

دەنگی مۆنۆ
دەنگی مۆنۆ دەنگی ستێریۆ ئاوێتەدەکات بۆ یەک سیگناڵ کەوا لە ڕێگەى سپیکەرەکانی بیستۆکەکەوە پەخشدەکرێتەوە. ئەمە تاقی بکەرەوە ئەگەر توانای بیستنت لە هەر گوێیەکدا جیاوازە یان ئەویکە بەکارهێنانی یەک بیستۆک گونجاوترە.

* چۆنیەتی جێبەجێکردن: Settings (ڕێکخستنەکان) > Accessibility (توانای دەسپێگەیشتن) > Hearing enhancements (باشترکردنی بیستن) > Mono audio (دەنگی مۆنۆ)

هاوسەنگی دەنگی چەپ/راست
هاوسەنگی دەنگی چەپ/راست ڕێک بخە بۆ گونجانی ویستی بیستنت.
  • * چۆنیەتی جێبەجێکردن: Settings (ڕێکخستنەکان) > Accessibility (توانای دەسپێگەیشتن) > Hearing enhancements (باشترکردنی بیستن) > Left/right sound balance (هاوسەنگی دەنگی چەپ/راست)
  • * ئەم تایبەتمەندییە بەسەر ئاستی دەنگی پەیوەندی تەلەفۆنیدا جێبەجێ نابێت.
ئاگانامە بە فلاش
Flash Nofication (ئاگانامە بە فلاش) کاتێک ئاگانامەیەکت پێدەگات یان کاتێک زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدەدرێت، بریسکە بە گڵۆپی کامێڕا یان شاشەکە لێدەدات. دەتوانیت ڕەنگێکی جیاواز بۆ هەر ئەپێک هەڵبژێریت بۆ ئەوەی بە ئاسانی بزانیت ئاگانامەکە یان زەنگی ئاگادارکردنەوەکە لە کوێوە دێت.
* چۆنیەتی جێبەجێکردن : Settings (ڕێکخستنەکان) > Accessibility (توانای دەسپێگەیشتن) > Advanced settings (ڕێکخستنە پێشكەوتووەكان) > Flash notification (ئاگانامەی فلاش)
* ڕەنگە بەردەستبوونی ئەم تایبەتمەندییە بەگوێرەی تایبەتمەندییەکانی مۆدێلەکە بگۆڕێت.
کورتە ڕێگاکانی توانای دەسپێگەیشتن
کورتە ڕێگاکانی توانای دەسپێگەیشتن ڕێگەت پێدەدات خێراتر و ئاسانتر دەستت بە تایبەتمەندییەکانی توانای دەسپێگەیشتن بگات.
  • بەکارهێنانی دوگمە/ئاماژەی توانای دەسپێگەیشتن
  • بە خێرایی کلیلەکانی لاتەنیشت و بەرزکردنەوەی دەنگ داگرە
  • کلیلەکانی بەرزکردنەوە و نزمکردنەوەی دەنگ داگرە و ڕایبگرە

* چۆنیەتی جێبەجێکردن: Settings (ڕێکخستنەکان) > Accessibility (توانای دەسپێگەیشتن) > Advanced settings (ڕێکخستنە پێشکەوتووەکان) > Accessibility shortcuts (کورتە ڕێگاکانی توانای دەسپێگەیشتن)

بۆ تۆ پێشنیار کراوە
دەتوانیت بزانیت کام تایبەتمەندیی توانای دەسپێگەیشتن چالاک کراوە و تایبەتمەندی پێشنیار کراو بەدەست بهێنیت کە بۆ تۆ گونجاوترن

* لە کوێ دەدۆزرێتەوە: Settings (ڕێکخستنەکان) > Accessibility (توانای دەسپێگەیشتن) > Recommended for you (بۆ تۆ پێشنیار کراوە)

داڕشتنەوەی ڕێکخستنەکانی توانای دەسپێگەیشتن
ئامێرەکەت بۆ ڕێکخستنە بنەڕەتییەکانی توانای دەستپێگەیشتن ڕیسێت بکەوە لەو کاتەی ڕێکخستنە کەسییەکانی تر بە نەگۆڕی دەهێڵیتەوە.

* چۆنیەتی جێبەجێکردن: Settings (ڕێکخستنەکان) > General management (بەڕێوەبردنی گشتی) > Reset (دووبارە داڕشتنەوە) > Reset accessibility settings (ڕێکخستنەکانی توانای دەسپێگەیشتن دابڕێژەرەوە)

کاتژمێر

بێدەنگکردنی هەموو دەنگەکان
بێدەنگکردنی هەموو دەنگەکان، گشت دەنگەکانی ئامێرەکە بێدەنگ دەکات.

* چۆنیەتی ڕێکخستن: Setting (ڕێکخستن) > Accessibility (توانای دەسپێگەیشتن) > Hearing enhancements (باشترکردنی بیستن) > Mute all sounds (بێدەنگکردنی هەموو دەنگەکان)

دەنگی مۆنۆ
دەنگی مۆنۆ دەنگی ستێریۆ ئاوێتەدەکات بۆ یەک سیگناڵ کەوا لە ڕێگەى سپیکەرەکانی بیستۆکەکەوە پەخشدەکرێتەوە. ئەگەر کێشەی بیستنت هەیە یان ئەگەر یەک بیستۆک گونجاوترە بۆت، ئەمە بەکاربێنە.

* چۆنیەتی ڕێکخستن: Setting (ڕێکخستن) > Accessibility (توانای دەسپێگەیشتن) > Hearing enhancements (باشترکردنی بیستن) > Mono audio (دەنگی مۆنۆ)

هاوسەنگی دەنگی چەپ/راست
هاوسەنگی دەنگی چەپ/راست وا ڕێکبخە کە لەگەڵ شێوازە دڵخوازەکانی بیستنت بگونجێت.
* چۆنیەتی جێبەجێکردن : Settings (ڕێکخستنەکان) > Accessibility (توانای دەسپێگەیشتن) > Hearing enhancements (باشترکردنی بیستن) > Left/Right sound balance (هاوسەنگی دەنگیی چەپ/راست)
* ئەم تایبەتمەندییە لە One UI Watch 4.5ـەوە بەردەست دەبێت.
* ئەم تایبەتمەندییە بۆ ئاستی دەنگی پەیوەندی تەلەفۆنی ناگونجێت.
کورتە ڕێگاکانی توانای دەسپێگەیشتن
کورتە ڕێگاکانی توانای دەسپێگەیشتن ڕێگەت پێدەدات خێراتر و ئاسانتر دەستت بە تایبەتمەندییەکانی توانای دەسپێگەیشتن بگات.
  • کرتەکردنی سیانی بە 2 پەنجە
  • دووجار کلیلی Home داگرە

* چۆنیەتی جێبەجێکردن: Settings (ڕێکخستنەکان) > Accessibility (توانای دەسپێگەیشتن) > Advanced settings (ڕێکخستنە پێشکەوتووەکان) > Accessibility shortcuts (کورتە ڕێگاکانی توانای دەسپێگەیشتن)

Buds

ڕێکخستنی Ambient sound (دەنگی دەوروبەر)
Galaxy Buds یارمەتیت دەدات بە تۆنی دەنگی دڵخوازی خۆت گوێت لە دەنگەکانی دەوروبەرت بێت. دەتوانیت تۆن و دەنگی چەپ/ڕاست ڕێکبخەیت و دەنگەکە زیاتر بە ئاراستەی بینین ببیسترێت.
* چۆنیەتی جێبەجێکردن : Galaxy Wearable (لەبەرکراوەکانی گالاکسی) > Earbuds Setting (ڕێکخستنی بیستۆکەکان) > Accessibility (توانای دەسپێگەیشتن) >Customize Ambient Sound (ڕێکخستنی دەنگی دەوروبەر)
* ڕەنگە بەردەستبوونی ئەم تایبەتمەندییە بەگوێرەی تایبەتمەندییەکانی مۆدێلەکە بگۆڕێت.
هاوسەنگی دەنگی چەپ/راست
هاوسەنگی دەنگی چەپ/راست وا ڕێکبخە کە لەگەڵ شێوازە دڵخوازەکانی بیستنت بگونجێت.

* چۆنیەتی ڕێکخستن: Setting (ڕێکخستن) > Accessibility (توانای دەسپێگەیشتن) > Hearing enhancements (باشترکردنی بیستن) > Left/right sound balance (هاوسەنگی دەنگی چەپ/راست)

تەلەفزیۆن

ژێرنووس
ژێرنووس بۆ زۆرینەی پرۆگرامە تەلەفزیۆنیەکانی ئەمریکا فەراهەم کراوە. گفتوگۆ وەک دەق لە سەر شاشە نیشان دەدرێت بۆ بینەری نابیست یان گوێگران. ئەگەر ژێرنووسەکان شاشەکە بگرن و ڕێگری لە بینین بکەن، دەتوانیت بۆ شوێنێکی گونجاوتر بیانگوازیتەوە. هەروەها، بۆ باشترکردنی بینین، دەتوانیت قەبارە، ڕەنگ، ڕەنگی باکگڕاوند و ڕوونی فۆنتەکە دیاری بکەیت بۆ ئەوەی لەگەڵ پێویستییەکانت بگونجێت.
  • ژێرنووسی نزیککراوی جیا
  • دابینکردنی شوێنی ژێرنووسی خۆکار
  • قەبارەی فۆنت، ڕەنگ و ڕوونی باکگڕاوند
* چۆنیەتی ڕێکخستن: Home (لاپەڕەی سەرەکی) دابگرە > Menu (پێڕست) > Settings (ڕێكخستنەکان) > All Settings (هەموو ڕێکخستنەکان) > General & Privacy (گشتی و نهێنیپارێزی) > Accessibility (توانای دەسپێگەیشتن) > Learn Caption Settings (ڕێکخستنەکانی ژێرنووس)
* ڕەنگە خشتەی پرۆگرامی پەخش بەگوێرەی ناوچە جیاوازبێت.
* ڕەنگە بەردەست بوونی خزمەتگوزاریەکانی ژێرنووس بەگوێرەى کۆمپانیاکانی پەخش جیاوازبێت.
زوومی زمانی ئاماژە
زوومی زمانی ئاماژە بەشێوەیەکی خۆکار ناوچەی زمانی ئاماژە دەناسێتەوە و گەورەی دەکاتەوە، وا دەکات بەکارهێنەرە کەڕەکان بە تێروتەسەڵی دەربڕینەکانی دەم و چاو ببینن. دەتوانیت ناوچەیەکی زمانی ئاماژە دیاری بكەیت و گەورەکردنەکە تا ڕێژەی 200% ڕێک بخەیت. هەروەها بەکارهێنەرە نابیناکان دەتوانن ئەم کردارە بەکاربێنن بۆ زوومکردنی ناوچەیەکی دیاریکراو، وەکو ئەنجامی رووداوە وەرزشیەکان یان پرۆگرامەکانی کێبڕکێ.
  • دەسنیشانکردنی ناوچەی زووم
  • ڕێکخستنی ئاستی زوومی زمانی ئاماژە

* چۆنیەتی ڕێکخستن: Home (لاپەڕەی سەرەکی) دابگرە > Menu (پێڕست) > Settings (ڕێكخستنەکان) > All Settings (هەموو ڕێکخستنەکان) > General & Privacy (گشتی و نهێنیپارێزی) > Accessibility (توانای دەسپێگەیشتن) > Sign Language Zoom Settings (ڕێكخستنەكانی زوومی زمانی ئاماژە)

دەنگی فرە-دەرچە
دەنگی فرە-دەرچە ڕێگە بە بەکارهێنەرە گوێگرانەکان دەدات لەگەڵ خێزانەکەیان چێژ لە تەلەفزیۆن وەربگرن. دەنگەکە لە هەمان کاتدا لە هەردوو سپیکەر و هێدفۆن دەردەچێت. هەموو ئەندامێکی خێزان دەتوانێت چێژ لە پەخشەکە وەربگرێت بە ئاستی دەنگی خۆیان - بەکارهێنەرە گوێگرانەکان دەتوانن بە بەکارهێنانی ئامێرێکی بلووتووس گوێ بگرن، و ئەندامانی خێزان دەتوانن لە ڕێگەى سپیکەری تەلەفزیۆنەکەوە گوێ بگرن.

* چۆنیەتی ڕێکخستن: Home (لاپەڕەی سەرەکی) دابگرە > Menu (پێڕست) > Settings (ڕێكخستنەکان) > All Settings (هەموو ڕێکخستنەکان) > General & Privacy (گشتی و نهێنیپارێزی) > Accessibility (توانای دەسپێگەیشتن) > Multi-output Audio (دەنگی فرە-دەرچە)

سەلاجە

ژێرنووسەکان / وەسفی دەنگ
بەکارهێنەران دەتوانن لە سەر سەلاجەی Family Hub سەیری ناوەڕۆکی تەلەفزیۆنی بکەن. بەکارهێنەرانی گوێگران دەتوانن ژێرنووس دابگیرسێنن لە ڕێگەی بەکارخستنی ئەپی Samsung TV Plus و پەنجەلێدان لەسەر ئایکۆنی CC. گفتوگۆکان بە شێوەی تێکست لە سەر شاشە نیشان دەدرێن.
* چۆنیەتی ڕێکخستنی لەسەر سەلاجەی Family Hub : Samsung TV Plus > داگیرساندن/کوژاندنەوەی CC
* تەنها بۆ ناوەرۆکەکانی تەلەفزیۆن کە ژێرنووس لە سەر سەلاجەی Family Hub پێشکەش دەکەن
زەنگی کردنەوەی دەرگا
ئەگەر کۆنترۆڵ پانێلێک لە ناو سەلاجە هەبێت، ڕووناكی ناو سەلاجە دادەگیرسێت و دەکوژێتەوە بۆ ئاگادارکردنەوە لە کراوەبوونی دەرگا لەگەڵ دەنگێکی ئاگادارکردنەوە. ڕووناكیەکە دادەگیرسێت و دەکوژێتەوە تەنانەت ئەگەر دەرگاکە کەمێکیش کرابێتەوە. ئەم تایبەتمەندییە بە ڕەچاوکردنی بەکارهێنەرانی نابیست دیزاینکراوە.
* ئەم تایبەتمەندییە تەنیا لە سەلاجەکانی مۆدێلی 2019 و بەدواوەدا فەراهەم کراوە. کاتێک کە دەرگاکە بەکراوەیی بمنێتەوە، گڵۆپەکە بۆ ماوەی 5 بۆ 10 خولەک دادەگیرسێت و دەکوژێتەوە.
 

توانای دەسپێگەیشتنی پشتیوانی بەکاربەر

ئێمە لێرەین بۆ یارمەتیدان و باشترکردنی ئەزموونی توانای دەسپێگەیشتنی تۆ