دیدگا

دیدگا

مۆبایلی زیرەک/تابلێت

تایبەتمەندیی TalkBack
تایبەتمەندیی خوێنەری شاشە یارمەتی ئەو بەکارهێنەرانە دەدات کە کێشەی بینینیان هەیە. فیدباکی زارەکی پێشکەش دەکات بۆ یارمەتیدانی بەکارهێنەران لە تێگەیشتن لە ناوەرۆکەکانی سەر شاشە. دەتوانیت ئامێرەکەت بەبێ سەیرکردنی شاشە بەکاربێنیت.
  • * چۆنیەتی داگیرساندن : Settings (ڕێکخستنەکان) > Accessibility (توانای دەسپێگەیشتن) > TalkBack (خوێنەری شاشە)
  • * Voice Assistant (یاریدەدەری دەنگی) و TalkBackـی (خوێنەری شاشە) Google کە بەردەستن، لەم دواییانەدا یەکخراون بۆ تایبەتمەندییەکی یەکگرتووی خوێنەری شاشە. تایبەتمەندی نوێی TalkBack (خوێنەری شاشە) خاڵە بەهێزەکان و ناسنامەی هەر خوێنەرێکی شاشە یەکدەخات. خۆت تاقی بکەوە. دابینکردنی تایبەتمەندییەکانی Voice Assistant (یاریدەدەری دەنگی) لەگەڵ Google TalkBack (خوێنەری شاشە) بەردەوام دەبێت (One UI 3.0 و سەرووتر).
زیاتر بزانە
Display mode (مۆدی نیشاندان)
لە Display Mode (مۆدی نیشاندان)ـدا، دەتوانیت کۆنتڕاستی سەر شاشەکە بەرز بکەیتەوە یان وا بکەیت ناوەرۆکەکان بە شێوەیەکی گەورەتر دەربکەون. پێویست ناکات هەر تایبەتمەندییەکی توانای دەسپێگەیشتن وەک: High Contrast Fonts (فۆنتە کۆنتڕاست بەرزەکان)، High Contrast Keyboard (تەختەکلیلی کۆنتڕاستی بەرز) و Screen Zoom (زوومکردنی شاشە) بە جیا دابگیرسێنیت. دەتوانیت دەستبەجێ مۆدێکی گونجاو بۆ خۆت هەڵبژێریت.
  • * چۆنیەتی جێبەجێکردن : Settings (ڕێکخستنەکان) > Accessibility (توانای دەسپێگەیشتن) > Vision enhancements (باشترکردنی بینین) > Display mode (مۆدی نیشاندان)
  • * ئەم تایبەتمەندییە لە One UI 4.0 و سەرووترەوە بەردەست دەبێت.
بابەتی کۆنتڕاستی بەرز
بۆ ئەوەی خوێندنەوە و بینین ئاسانتر بێت، بابەتێک بەکاربهێنە کە ناوەڕۆکی ڕەنگی کاڵی هەبێت لەسەر پاشبنەمایەکی تاریک. ئەمە یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی ماندوێتی چاو، بە تایبەتی کاتێک مۆبایلەکەت لە ژینگەیەکی تاریکدا یان بۆ ماوەیەکی زۆر بەکاردەهێنیت. بابەتی جۆراوجۆری کۆنتڕاست بەرز لە Galaxy Themesـدا بەردەستن.

* چۆنیەتی جێبەجێکردن : Settings (ڕێکخستنەکان) > Accessibility (توانای دەسپێگەیشتن) > Vision enhancements (باشترکردنی بینین) > High contrast theme (بابەتی کۆنتڕاست بەرز)

فۆنتی کۆنتڕاستی بەرز
ڕەنگ و چوارچێوەی فۆنتەکان ڕێکبخە بۆ بەرزکردنەوەی کۆنتڕاستی نێوان دەق و پاشبنەماکە.

* چۆنیەتی جێبەجێکردن : Settings (ڕێکخستنەکان) > Accessibility (توانای دەسپێگەیشتن) > Vision enhancements (باشترکردنی بینین) > High contrast fonts (فۆنتە کۆنتڕاست بەرزەکان)

تەختەکلیلی کۆنتڕاستی بەرز
کۆمەڵێک بژاردەی جیاوازی تەختەکلیلی کۆنتڕاست بەرز، قەبارەی Samsung keyboard (تەختەکلیلی سامسۆنگ) زیاد دەکەن و ڕەنگی دوگمەکان دەگۆڕن بۆ بەرزکردنەوەی کۆنتڕاستی نێوان دەق و پاشبنەماکە.

* چۆنیەتی جێبەجێکردن : Settings (ڕێکخستنەکان) > Accessibility (توانای دەسپێگەیشتن) > Vision enhancements (باشترکردنی بینین) > High contrast keyboard (تەختەکلیلی کۆنتڕاست بەرز)

نیشانەکردنی دوگمەکان
دوگمەکان بە ڕەنگاوڕەنگی پیشانبدە بۆ ئەوەی زیاتر دەربکەون.

* چۆنیەتی جێبەجێکردن : Settings (ڕێکخستنەکان) > Accessibility (توانای دەسپێگەیشتن) > Vision enhancements (باشترکردنی بینین) > Highlight buttons (بەرچاوکردنی دوگمەکان)

هێڵی دەوری بابەتەکان بە Relumino
ئەگەر کێشەت هەیە لە بینینی بابەتەکانی ناو ڤیدیۆ یان وێنەکان لەسەر شاشەکەت بەهۆی بینینی تەمومژاوی، Relumino Outline تاقی بکەوە. سنوورێک لە نێوان شتەکان و دەوروبەریان دابین دەکات کە دەتوانرێت لەیەک جیابکرێنەوە.
  • * چۆنیەتی جێبەجێکردن : Settings (ڕێکخستنەکان) > Accessibility (توانای دەسپێگەیشتن) > Vision enhancements (باشترکردنی بینین) > Relumino outline
  • * ئەم تایبەتمەندییە لە One UI 6.1ـەوە بەردەست دەبێت.
  • * ڕەنگە بەردەستبوونی ئەم تایبەتمەندییە بەگوێرەی تایبەتمەندییەکانی مۆدێلەکە بگۆڕێت.
پێچەوانەکردنەوەی ڕەنگ
بۆ بینینێکی باشتر، ڕەنگەکانی شاشە پێچەوانە بکەرەوە.

* چۆنیەتی جێبەجێکردن : Settings (ڕێکخستنەکان) > Accessibility (توانای دەسپێگەیشتن) > Vision enhancements (باشترکردنی بینین) > color inversion (پێچەوانەکردنەوەی ڕەنگ)

ڕاستکردنەوەی ڕەنگ
ئەگەر بۆت قورسە هەندێک ڕەنگی دیاریکراو لەسەر شاشەکە بناسیتەوە، ئەوا ڕاستکردنەوەی ڕەنگەکان بەکاربهێنە بۆ ئەوەی یارمەتیت بدات باشتر جیایان بکەیتەوە. ڕێگەت پێدەدات ئەو تێکەڵە ڕەنگانە ڕێکبخەیت و دابنێیت کە بە باشترین شێوە بۆت گونجاون.
  • * چۆنیەتی جێبەجێکردن : Settings (ڕێکخستنەکان) > Accessibility (توانای دەسپێگەیشتن) > Vision enhancements (باشترکردنی بینین) > Color correction (ڕاستکردنەوەی ڕەنگ)
زیادکردنی فلتەری ڕەنگ
هەندێک کەس پێیان زەحمەتە لەسەر باکگراوندێکی سپی بخوێننەوە لەبەر ئەوەی سەرقاڵیان دەکات لە خوێندنەوەی بابەتێک یان نامەییەک. ئەگەر ئەم جۆرە کێشەیەت هەیە، لەوانەیە تایبەتمەندی Color filter (فلتەری ڕەنگ) یارمەتیدەر بێت. گۆڕینی ڕەنگی شاشەکەت دەریخستووە کە خێرایی خوێندنەوە و ئاسوودەیی باشتر دەکات.
  • * چۆنیەتی جێبەجێکردن : Settings (ڕێکخستنەکان) > Accessibility (توانای دەسپێگەیشتن) > Visibility enhancements (باشترکردنی بینین) > Color filter (فلتەری ڕەنگ)
  • * ڕەنگە بەردەستبوونی ئەم تایبەتمەندییە بەگوێرەی تایبەتمەندییەکانی مۆدێلەکە بگۆڕێت.
کەم کردنەوەی ئەنیمەیشنەکان
ماندوێتی چاو کەم بکەرەوە بە کەمکردنەوە یان لابردنی کاریگەرییەکانی جووڵە کە لە نێوان لاپەڕەکان یان لە ڕێگەی بەکارهێنانی بەرنامەکانەوە ڕوودەدەن.
  •  چۆنیەتی جێبەجێکردن : Settings (ڕێکخستنەکان) > Accessibility (توانای دەسپێگەیشتن) > Vision enhancements (باشترکردنی بینین) > Remove animations (کەم کردنەوەی ئەنیمەیشنەکان)
کەمکردنەوەی ڕوونی و لێڵی
کاریگەری ڕوونی و لێڵی سەر گفتوگۆ و لیستەکان کەمبکەوە بۆئەوەی ئاسانتر ببیندرێن.
  • * چۆنیەتی جێبەجێکردن : Settings (ڕێکخستنەکان) > Accessibility (توانای دەسپێگەیشتن) > Vision enhancements (باشترکردنی بینین) > Reduce transparency and blur (کەمکردنەوەی ڕوونی و لێڵی)
  • * ئەم تایبەتمەندییە لە One UI 4.0ـەوە بەردەست دەبێت.
تاریکی زیاتر
ئەگەر شاشەکەت زۆر ڕووناكە، تەنانەت لە دۆخی نزمترین ڕووناکی، تاریکی زیاتر (Extra dim) هەڵ بکە بۆ ئەوەی بەئاسودەییەکی زیاتر لە تاریکیدا بخوێنیتەوە.
  • * چۆنیەتی جێبەجێکردن : Settings (ڕێکخستنەکان) > Accessibility (توانای دەسپێگەیشتن) > Vision enhancements (باشترکردنی بینین) > Extra dim (تاریکی زیاتر)
  • * ئەم تایبەتمەندییە لە One UI 4.0ـەوە بەردەست دەبێت.
  • * ڕەنگە بەردەستبوونی ئەم تایبەتمەندییە بەگوێرەی تایبەتمەندییەکانی مۆدێلەکە بگۆڕێت.
گەورەکردنەوە
دەتوانیت تەواوی شاشەکەت یان بەشێکی دەسنیشانکراوی شاشەکە گەورەبکەیتەوە. بە بەکارهێنانی کورتە ڕێگایەک، بەخێرایی دەستتدەگاتە کرداری گەورەکردنەوە. دەتوانیت بە ئاسانی لە نێوان مۆدەکانی گەورەکردنەوەی تەواوی شاشە و گەورەکردنەوەی بەشێکی شاشە ئالوگۆڕی بکەیت.

* چۆنیەتی جێبەجێکردن : Settings (ڕێکخستنەکان) > Accessibility (توانای دەسپێگەیشتن) > Vision enhancements (باشترکردنی بینین) > Magnification (گەورەکردن)

ویجێتی گەورەکەر
Magnifier Widget (ویجێتی گەورەکەر) یارمەتیت دەدات بۆ ئەوەی بە ئاسانی شتەکانی دەوروبەرت گەورە بکەیت. هەروەها فلتەرەکانی ڕەنگ، کۆنترۆڵەکانی ڕووناکی و کۆنتڕاست لەخۆدەگرێت بۆ ئەوەی دەق و وێنەکان بە شێوەیەکی ڕوونتر پیشان بدرێن. دەتوانیت لە پێرستی ویجێتەکان Magnifier Widget (ویجێتی گەورەکەر) بۆ شاشەی سەرەکی زیاد بکەیت.

* چۆنیەتی جێبەجێکردن : Settings (ڕێکخستنەکان) > Accessibility (توانای دەسپێگەیشتن) > Vision enhancements (باشترکردنی بینین) > Magnifier (گەورەکەر)

ئەستووری ئاماژەدەر
دەتوانیت ئەستووری ئاماژەدەری دەقەکە دابنێیت بۆ ناسینەوەی باشتر.

* چۆنیەتی جێبەجێکردن : Settings (ڕێکخستنەکان) > Accessibility (توانای دەسپێگەیشتن) > Vision enhancements (باشترکردنی بینین) > Cursor thickness (ئەستووری ئاماژەدەر)

قەبارە و ڕەنگی ئاماژەدەر
دەتوانیت قەبارە یان ڕەنگی ئاماژەدەری ماوس یان خاڵی دەستلێدان کە لەسەر شاشەکە پیشان دەدرێت، ڕێکبخەیت.

* چۆنیەتی جێبەجێکردن : Settings (ڕێکخستنەکان) > Accessibility (توانای دەسپێگەیشتن) > Vision enhancements (باشترکردنی بینین) > Pointer size and color (قەبارە و ڕەنگی ئاماژەدەر)

قەبارە و ستایلی فۆنت
دەتوانیت قەبارە و ستایلی فۆنتەکە بگۆڕیت بۆ ئەوەی توانای خوێندنەوە و بینینی دەقەکانی سەر شاشەکەت باشتربێت.

* چۆنیەتی جێبەجێکردن : Settings (ڕێکخستنەکان) > Accessibility (توانای دەسپێگەیشتن) > Vision enhancements (باشترکردنی بینین) > Font size and style (قەبارە و ستایلی فۆنت)

زوومی شاشە
زوومی شاشەکە بگۆڕە. قەبارەی شتەکانی سەر شاشەکەت ڕێک دەخات.

* چۆنیەتی جێبەجێکردن : Settings (ڕێکخستنەکان) > Accessibility (توانای دەسپێگەیشتن) > Vision enhancements (باشترکردنی بینین) > Screen zoom (زوومکردنی شاشە)

کاتی پێویست بۆ ئەنجامی کردار
دەتوانیت ماوەی پیشاندانی ئەو پەیامانەی داوات لێدەکەن کارێک ئەنجامبدەیت هەڵبژێریت، بەڵام تەنها بۆ ماوەیەکی کاتیی دەبینرێن، وەک ئاگانامەی کاتیی سەر شاشە یان کۆنترۆڵکەری ئاستی دەنگ. یارمەتیت دەدات ئەوەی پێویستتە لە دەستت نەچێت.
* چۆنیەتی ڕێکخستن: Setting (ڕێکخستن) > Accessibility (توانای دەسپێگەیشتن) > Advanced settings (ڕێکخستنە پێشکەوتووەکان) > Time to take action (کاتی پێویست بۆ ئەنجامی کردار)
خوێندنەوەی ئینپوتی تەختەکلیل بە دەنگی بەرز
دەتوانیت وا بکەیت ئەو دەقەی دەینووسیت بە دەنگی بەرز بخوێنرێتەوە، بە بەکارهێنانی Samsung Keyboard (تەختەکلیلی سامسۆنگ). خوێندنەوەی ئینپوتی تەختەکلیل بە دەنگی بەرز، نووسین بە پیت، وشە یان هەردووکیان بەپێی خواستی خۆت، به‌ وته‌ دەڵێتەوە.

* چۆنیەتی جێبەجێکردن : Settings (ڕێکخستنەکان) > Accessibility (توانای دەسپێگەیشتن) > Vision enhancements (باشترکردنی بینین) > Speak keyboard input aloud (خوێندنەوەی ئینپوتی تەختەکلیل بە دەنگی بەرز)

Audio description (وەسفی دەنگی)
وەسفی دەنگی خزمەتگوزارییەکە کە لە لایەن چەندین پرۆگرامی تەلەفزیۆنی ئەمریکییەوە پێشکەش کراوە بە بەکارهێنەرانی نابینا یان ئەوانەی کێشەیان لە بینینی شاشەدا هەیە. تراکێکی دەنگی زیاتر پەخشدەکرێت کەوا وەسفێکی دەنگی دیمەنەکە پێشکەش دەکات بۆ ئەوەی یارمەتیت بدات لێیتێبگەیت. چێژ لە ئەزموونێکی زیندووتر وەربگرە بە گێڕانەوەی گۆڕانکاریەکانی دیمەن، دەربڕینەکانی کارەکتەرەکان، ئاماژەکان و جلوبەرگەکان، و زیاتریش.

* چۆنیەتی جێبەجێکردن : Settings (ڕێکخستنەکان) > Accessibility (توانای دەسپێگەیشتن) > Vision enhancements (باشترکردنی بینین) > Audio description (وەسفکردنی دەنگی)

Bixby Vision بۆ توانای دەسپێگەیشتن
Bixby Vision بە شێوەیەکی زارەکیی (بە دەنگ) وەسفی ئەو بابەتانە دەکات کە دەیانبینێت و یارمەتیت دەدات لە ناسینەوەی بابەتی دەوروبەرت.
  • * چۆنیەتی جێبەجێکردن : Settings (ڕێکخستنەکان) > Accessibility (توانای دەسپێگەیشتن) > Vision enhancements (باشترکردنی بینین) > Bixby Vision for accessibility (دیدگای Bixby بۆ توانای دەسپێگەیشتن)
  • * لە ئێستادا مۆدی Scene Describer (وەسفکەری دیمەن) پاڵپشتی لە زمانی ئینگلیزی (ئەمریکی) و فەرەنسی و ئەڵمانی و ئیتاڵی و کۆری و چینی ماندارین و پورتوگالی و ڕووسی و ئیسپانی (ئیسپانیا) دەکات.
  • * مۆدی Object Identifier (ناسێنەری بابەت) پاڵپشتی لە 17 زمان دەکات و هەمان ئەو زمانانەن کە لە تایبەتمەندیی وەرگێڕاندا پاڵپشتی دەکرێن.
لەیبڵی دەنگی
دەتوانیت تاگەکانی NFC بەکاربێنیت بۆ ناسینەوەی ئەو شتانەی کە شێویان لەیەکترئەچێت لە ڕێگەی دانانی لەیبڵ لە سەریان. دەتوانیت دەنگ تۆمار بکەیت و بۆ تاگێکی NFC دابنێیت. کاتێک مۆبایلەکەت بخەیتە نزیک تاگی NFCـەکە، تۆمارە دەنگیەکە پەخش دەکرێتەوە.

* چۆنیەتی جێبەجێکردن : Settings (ڕێکخستنەکان) > Accessibility (توانای دەسپێگەیشتن) > Vision enhancements (باشترکردنی بینین) > Voice label (نیشانەکردنی دەنگی)

کورتە ڕێگاکانی توانای دەسپێگەیشتن
کورتە ڕێگاکانی توانای دەسپێگەیشتن ڕێگەت پێدەدات خێراتر و ئاسانتر دەستت بە تایبەتمەندییەکانی توانای دەسپێگەیشتن بگات.
  • بەکارهێنانی دوگمە/ئاماژەی توانای دەسپێگەیشتن
  • بە خێرایی کلیلەکانی لاتەنیشت و بەرزکردنەوەی دەنگ داگرە
  • کلیلی بەرزکردنەوە و نزمکردنەوەی دەنگ داگرە و ڕایبگرە

* چۆنیەتی جێبەجێکردن: Settings (ڕێکخستنەکان) > Accessibility (توانای دەسپێگەیشتن) > Advanced settings (ڕێکخستنە پێشکەوتووەکان) > Accessibility shortcuts (کورتە ڕێگاکانی توانای دەسپێگەیشتن)

بۆ تۆ پێشنیار کراوە
دەتوانیت بزانیت کام تایبەتمەندیی توانای دەسپێگەیشتن چالاک کراوە و تایبەتمەندی پێشنیار کراو بەدەست بهێنیت کە بۆ تۆ گونجاوترن

* لە کوێ دەدۆزرێتەوە: Settings (ڕێکخستنەکان) > Accessibility (توانای دەسپێگەیشتن) > Recommended for you (بۆ تۆ پێشنیار کراوە)

داڕشتنەوەی ڕێکخستنەکانی توانای دەسپێگەیشتن
ئامێرەکەت بۆ ڕێکخستنە بنەڕەتییەکانی توانای دەستپێگەیشتن ڕیسێت بکەوە لەو کاتەی ڕێکخستنە کەسییەکانی تر بە نەگۆڕی دەهێڵیتەوە.

* چۆنیەتی جێبەجێکردن: Settings (ڕێکخستنەکان) > General management (بەڕێوەبردنی گشتی) > Reset (دووبارە داڕشتنەوە) > Reset accessibility settings (ڕێکخستنەکانی توانای دەسپێگەیشتن دابڕێژەرەوە)

کاتژمێر

تایبەتمەندیی TalkBack
تایبەتمەندیی خوێنەری شاشە یارمەتی ئەو بەکارهێنەرانە دەدات کە کێشەی بینینیان هەیە. فیدباکی زارەکی پێشکەش دەکات بۆ یارمەتیدانی بەکارهێنەران لە تێگەیشتن لە ناوەرۆکەکانی سەر شاشە. دەتوانیت ئامێرەکەت بەبێ سەیرکردنی شاشە بەکاربێنیت.

* چۆنیەتی ڕێکخستن: Setting (ڕێکخستن) > Accessibility (توانای دەسپێگەیشتن) > TalkBack

فۆنتی کۆنتڕاستی بەرز
ڕەنگ و چوارچێوەی فۆنتەکان ڕێکبخە بۆ بەرزکردنەوەی کۆنتڕاستی نێوان دەق و پاشبنەماکە.
  • * چۆنیەتی جێبەجێکردن : Settings (ڕێکخستنەکان) > Accessibility (توانای دەسپێگەیشتن) > Visibility enhancements (باشترکردنی بینین) > High contrast fonts (فۆنتە کۆنتڕاست بەرزەکان)
  • * ئەم تایبەتمەندییە لە One UI Watch 4.5ـەوە بەردەست دەبێت.
ڕاستکردنەوەی ڕەنگ
ئەگەر بۆت قورسە هەندێک ڕەنگی دیاریکراو لەسەر شاشەکە بناسیتەوە، ئەوا ڕاستکردنەوەی ڕەنگەکان بەکاربهێنە بۆ ئەوەی یارمەتیت بدات باشتر جیایان بکەیتەوە. ڕێگەت پێدەدات ئەو تێکەڵە ڕەنگانە ڕێکبخەیت و دابنێیت کە بە باشترین شێوە بۆت گونجاون.
  • * چۆنیەتی جێبەجێکردن : Settings (ڕێکخستنەکان) > Accessibility (توانای دەسپێگەیشتن) > Visibility enhancements (باشترکردنی بینین) > Color correction (ڕاستکردنەوەی ڕەنگ)
  • * ئەم تایبەتمەندییە لە One UI Watch 4.5ـەوە بەردەست دەبێت.
پێچەوانەکردنەوەی ڕەنگ
بۆ بینینێکی باشتر، ڕەنگەکانی شاشەکە پێچەوانە بکەرەوە.

* چۆنیەتی جێبەجێکردن: Settings (ڕێکخستنەکان) > Accessibility (توانای دەسپێگەیشتن) > Visibility enhancements (باشترکردنی بینین) > Color inversion (پێچەوانەکردنەوەی ڕەنگ)

فلتەری ڕەنگ
هەندێک کەس پێیان زەحمەتە لەسەر باکگراوندێکی سپی بخوێننەوە لەبەر ئەوەی سەرقاڵیان دەکات لە خوێندنەوەی بابەتێک یان نامەییەک. ئەگەر ئەم جۆرە کێشەیەت هەیە، لەوانەیە تایبەتمەندی Color filter (فلتەری ڕەنگ) یارمەتیدەر بێت. گۆڕینی ڕەنگی شاشەکەت دەریخستووە کە خێرایی خوێندنەوە و ئاسوودەیی باشتر دەکات.

* چۆنیەتی جێبەجێکردن: Settings (ڕێکخستنەکان) > Accessibility (توانای دەسپێگەیشتن) > Visibility enhancements (باشترکردنی بینین) > Color filter (فلتەری ڕەنگ)

کەم کردنەوەی ئەنیمەیشنەکان
ماندوێتی چاو کەم بکەرەوە بە کەمکردنەوە یان لابردنی کاریگەرییەکانی جووڵە کە لە نێوان لاپەڕەکان یان لە ڕێگەی بەکارهێنانی بەرنامەکانەوە ڕوودەدەن.
  • * چۆنیەتی جێبەجێکردن : Settings (ڕێکخستنەکان) > Accessibility (توانای دەسپێگەیشتن) > Visibility enhancements (باشترکردنی بینین) > Reduce animations (کەمکردنەوەی ئەنیمەیشنەکان)
  • * ئەم تایبەتمەندییە لە One UI Watch 4.5ـەوە بەردەست دەبێت.
کەمکردنەوەی شەفافیەت و لێڵی
کاریگەری ڕوونی و لێڵی سەر گفتوگۆ و لیستەکان کەمبکەوە بۆئەوەی ئاسانتر ببیندرێن.
  • * چۆنیەتی جێبەجێکردن : Settings (ڕێکخستنەکان) > Accessibility (توانای دەسپێگەیشتن) > Visibility enhancements (باشترکردنی بینین) > Reduce transparency and blur (کەمکردنەوەی ڕوونی و لێڵی)
  • * ئەم تایبەتمەندییە لە One UI Watch 4.5ـەوە بەردەست دەبێت..
مەزنکردن
سێ جار بە یەک پەنجە لە شاشەکە بدە بۆ گەورەکردن یان بچووک کردنەوەی ناوەڕۆکی سەر-شاشە.

* چۆنیەتی جێبەجێکردن: Settings (ڕێکخستنەکان) > Accessibility (توانای دەسپێگەیشتن) > Visibility enhancements (باشترکردنی بینین) > Magnification (گەورەکردنەوە)

فۆنتی تۆخ
دەتوانیت ئەستووری فۆنتەکە زیادبکەیت بۆ ئاسانی خوێندنەوە و بینینی دەقەکانی سەر کاتژمێرەکەت
  • * چۆنیەتی جێبەجێکردن : Settings (ڕێکخستنەکان) > Accessibility (توانای دەسپێگەیشتن) > Visibility enhancements (باشترکردنی بینین) > Bold font (فۆنتی ئەستوور)
  • * ئەم تایبەتمەندییە لە One UI Watch 4.5ـەوە بەردەست دەبێت..
قەبارەی فۆنت
دەتوانیت قەبارەی فۆنتەکە بگۆڕیت بۆ ئاسانی خوێندنەوە و بینینی دەقەکانی سەر کاتژمێرەکەت.

* چۆنیەتی جێبەجێکردن: Settings (ڕێکخستنەکان) > Accessibility (توانای دەسپێگەیشتن) > Visibility enhancements (باشترکردنی بینین) > Font size (قەبارەی فۆنت)

لەرینەوەی کاتژمێر
کات بەشێوەی لەرزە بزانە. بە یەکجار لێدانی دوو پەنجە لە ڕووی کاتژمێرەکە دەزانی کاتژمێر چەندە و بە دووجار لێدانی دوو پەنجە خولەکەکانت پێدەڵێت.

* چۆنیەتی جێبەجێکردن: Settings (ڕێکخستنەکان) > Accessibility (توانای دەسپێگەیشتن) > Advanced settings (ڕێکخستنە پێشکەوتووەکان) > Vibration watch (لەرزینی کاتژمێر)

کاتی کرداری پێویست
دەتوانیت ماوەی پیشاندانی ئەو پەیامانەی داوات لێدەکەن کارێک ئەنجامبدەیت هەڵبژێریت، بەڵام تەنها بۆ ماوەیەکی کاتیی دەبینرێن، وەک ئاگانامەی کاتیی سەر شاشە یان کۆنترۆڵکەری ئاستی دەنگ. یارمەتیت دەدات ئەوەی پێویستتە لە دەستت نەچێت.
  • * چۆنیەتی جێبەجێکردن : Settings (ڕێکخستنەکان) > Accessibility (توانای دەسپێگەیشتن) > Advanced settings (ڕێکخستنە پێشکەوتووەکان) > Time to take action (کاتی پێویست بۆ ئەنجامی کردار)
  • * ئەم تایبەتمەندییە لە One UI Watch 4.5ـەوە بەردەست دەبێت..
کورتە ڕێگاکانی توانای دەسپێگەیشتن
کورتە ڕێگاکانی توانای دەسپێگەیشتن ڕێگەت پێدەدات خێراتر و ئاسانتر دەستت بە تایبەتمەندییەکانی توانای دەسپێگەیشتن بگات.
  • کرتەکردنی سیانی بە 2 پەنجە
  • دووجار کلیلی Home داگرە

* چۆنیەتی جێبەجێکردن: Settings (ڕێکخستنەکان) > Accessibility (توانای دەسپێگەیشتن) > Advanced settings (ڕێکخستنە پێشکەوتووەکان) > Accessibility shortcuts (کورتە ڕێگاکانی توانای دەسپێگەیشتن)

تەلەفزیۆن

ڕێنوێنی دەنگ
ڕێنوێنی دەنگ ڕێگە بە Smart TV دەدات وەسفێکی دەنگی شتە نیشاندراوەکانی سەر شاشەکەت پێشکەش بکات. یارمەتی بەکارهێنەرانی نابینا یان ئەوانەی کێشەی بینینیان هەیە دەدات کردارە بنەڕەتیەکانی تەلەفزیۆن و خزمەتگوزاریە هۆشمەندە جیاوازەکان بەکاربێنن، وەک ئینتەرنێت و گەڕان لە ڕێگەی فیدباکی دەنگ. لە ڕێگەی ڕێنوێنی دەنگ، دەتوانیت زانیاری دەربارەی کەناڵ و دەنگی ئێستا، پەخشی ئێستا و ئایندە، و خشتەی سەیرکردن ببیستیت.
  • ڕێكخستنی ئاستی دەنگ/خێرایی/ئاوازی دەنگ
  • ئاستی دەنگی باكگراوندیی تەلەفزیۆن ڕێک بخە لە کاتی بەکارهێنانی ڕێنوێنی دەنگ
  • * چۆنیەتی دیاریکردن: ماڵەوە > پێرست > ڕێكبەندەكان > هەموو ڕێکبەندەکان > گشتی و تایبەتمەندیەتی > توانای دەسپێگەیشتن > ڕێنوێنی دەنگ دابگرە
  • * چۆنیەتی دیاریکردن: دوگمەی ئاستی دەنگ بۆ ماوەیەک دابگرە بۆ نووسینی کورتبڕی توانای دەسپێگەیشتن > ڕێنوێنی دەنگ
وەسفی دەنگ
وەسفی دەنگ خزمەتگوزاریەکە لە لایەن چەندین پرۆگرامی تەلەفزیۆنی ئەمریکیەوە پێشکەشی بەکارهێنەرانی نابینا یان ئەوانەی کێشەی بینینی شاشەیان هەیە دەکرێت. تراکێکی دەنگی زیاتر پەخشێکە کەوا وەسفێکی دەنگی دیمەنەکە پێشکەش دەکات بۆ یارمەتیدانی تێگەیشتنت. چێژ لە ئەزموونێکی ڕۆشنتر وەربگرە لەگەڵ گێڕانەوەی گۆڕانکاریەکانی دیمەن، دەربڕینەکانی ئەکتەر، ئیشارە و جلوبەرگەکان، و زیاتریش.
  • * چۆنیەتی دیاریکردن: ماڵەوە > پێرست > ڕێكبەندەكان > هەموو ڕێکبەندەکان > گشتی و تایبەتمەندیەتی > توانای دەسپێگەیشتن > وەسفی دەنگ دابگرە
  • * وەسفی دەنگ تەنها ئەو کاتە بەردەستە ئەگەر لە لایەن ئەو پەخشە پشتیوانی بکرێت کە ئێستا سەیری دەکەیت.
زوومی گرافیک
ئەگەر ناتوانیت بە چاوکزی بە باشی شاشەکە ببینیت، دەتوانیت شاشەکە گەورە بکەیت بۆ بینینی وێنە یان دەقەکە بە شێوەیەکی گەورەتر. دەتوانیت شاشەکە مەزن بکەیت تا ڕێژەی 200% یان شوێنی ناوچەکە ڕێک بخەیت بۆ ئەوەی مەزن بکرێت.
  • ڕێكخستنی ئاستی زووم
  • ڕێكخستنی ناوچەی گواستنەوە بۆ زووم

* چۆنیەتی دیاریکردن: ماڵەوە > پێرست > ڕێكبەندەكان > هەموو ڕێکبەندەکان > گشتی و تایبەتمەندیەتی > توانای دەسپێگەیشتن > زوومی گرافیک دابگرە

کۆنتراستی بەرز
دەقی ڕەنگ-ئاچوخ بەرامبەر باكگراوندی تاریک یارمەتی ئەوانە دەدات کەوا ڕەنگکوێری یان چاوکزیان هەیە دەقی شاشە بە شێوەیەکی ڕوونتر ببینن. دەتوانیت ڕەنگی باکگراوندی شاشەی خزمەتگوزاری سەرەكی بۆ ڕەش بگۆڕیت و ڕەنگی دەق بۆ سپی یان زەرد بگۆڕیت بۆ بەرزکردنەوەی بینراوی و کەمکردنەوەی ماندوو بوونی چاو. هەروەها، شاشەی پێرستی تەلەفزیۆنی شەفاف خودکارانە بۆ ڕەنگدار دەگۆڕێت بۆ ئەوەی دەقەکە زیاتر خوێنراوە بکات.

* چۆنیەتی دیاریکردن: ماڵەوە > پێرست > ڕێكبەندەكان > هەموو ڕێکبەندەکان > گشتی و تایبەتمەندیەتی > توانای دەسپێگەیشتن > کۆنتراستی بەرز دابگرە

گەوەرکردن
کرداری گەورەکردن وا دەکات پێرستەکان و دەقەکان گەورەتر بن بۆ یارمەتیدانی ئەوانەی چاوکزن. دەتوانیت دەقی گەورەتر و بڕگەی تێروتەسەڵتری شاشەکانی خزمەتگوزاری ببینیت، وەک زانیاری کەناڵ، هەبی هۆشمەند، ڕێکبەندەکان، لاپەنجەرە-و زیاتریش.

* چۆنیەتی دیاریکردن: ماڵەوە > پێرست > ڕێكبەندەكان > هەموو ڕێکبەندەکان > گشتی و تایبەتمەندیەتی > توانای دەسپێگەیشتن > گەوەرکردن دابگرە

سکێڵی بۆر
ئەگەر کێشەت هەیە لە ناسینەوەی ڕەنگەکان یان ماندوو بوونی زۆری چاوت هەیە، دەتوانیت ڕەنگی شاشە بۆ ڕەش و سپی بگۆڕیت لە ڕێگەی بەکارهێنانی سکێڵی بۆر. دەتوانیت دۆخی ڕەش و سپی بەکاربێنیت بۆ زەقکردنەوەی سنوورە لێڵەکان کەوا بەهۆی ڕەنگ دروست بووە و پشوو بە چاوەکانت بدەیت بەبێ ماندوو کردنی چاوەکانت.

* چۆنیەتی دیاریکردن: ماڵەوە > پێرست > ڕێكبەندەكان > هەموو ڕێکبەندەکان > گشتی و تایبەتمەندیەتی > توانای دەسپێگەیشتن > سکێڵی بۆر دابگرە

پێچەوانەکردنەوەی ڕەنگ
بۆ بینینێکی باشتر، ڕەنگەکانی شاشە پێچەوانە بکەرەوە.
* چۆنیەتی ڕێکخستن: Setting (ڕێکخستن) > Accessibility (توانای دەسپێگەیشتن) > Visibility enhancements (باشترکردنی بینین) > Color inversion (پێچەوانەکردنەوەی ڕەنگ)
SeeColors
ئەپی SeeColors، لە سەر هەموو تەلەفزیۆنەکانی Samsung QLED بەردەستە، یارمەتی ئەوانە دەدات کەوا ناچووستی بینینی ڕەنگیان هەیە لەڕێگەی ڕێکخستنی ڕەنگی شاشە بۆ ئەوەی لەگەڵ چاویان بگونجێت. دەتوانیت سەیری هەبوون و پلەی ڕەنگ کوێری بکەیت، و لەسەر بنەمای دەستنیشان کردنی نەخۆشیەکە، ڕەنگی شاشە بۆ ئەو ڕێژەی ڕەنگانە بگۆڕیت کە چاوت دەتوانێت بیناسێتەوە.
* چۆنیەتی ڕێکخستن: Home (لاپەڕەی سەرەکی) دابگرە > Menu (پێڕست) > Apps (ئەپەکان) > Lifestyle (شێوازی ژیان) > See Colors یان Home (لاپەڕەی سەرەکی) دابگرە > Menu (پێڕست) > Apps (ئەپەکان) > Search (گەڕان) > بنووسە 'SeeColors'
* دەتوانیت ئەپی SeeColors لە Apps (ئەپەکان) دابگریت (فرۆشگای ئەپی Samsung Smart TV).
فێربوونی ڕیمۆت کۆنترۆڵ
فێربوونی ڕیمۆت کۆنترۆڵ یارمەتی بەکارهێنەرانی نابینا یان ئەوانەی چاویان کزە دەدات بەخێرایی شوێن و کرداری دوگمەکانی ڕیمۆت کۆنترۆڵەکە فێربن. دوای ئەوەی دوگمەیەک دادەگریت، تەلەفزیۆنەکە پێتدەڵێت دوگمەکە چ کارێک دەکات.

* چۆنیەتی ڕێکخستن: Home (لاپەڕەی سەرەکی) دابگرە > Menu (پێڕست) > Settings (ڕێكخستنەکان) > All Settings (هەموو ڕێکخستنەکان) > General & Privacy (گشتی و نهێنیپارێزی) > Accessibility (توانای دەسپێگەیشتن) > Learn Remote Control (فێربوونی ڕیمۆت کۆنترۆڵ)

فێربوونی شاشەی پێڕست
فێربوونی شاشەی پێڕست یارمەتی بەکارهێنەرانی نابینا ئەوانەی چاویان کزە دەدات بۆ فێربوونی کردارە جیاوازەکانی تەلەفزیۆن. ڕوونکردنەوەی دەنگیی نامیلکەی-ئەلیکترۆنی پێشکەش دەکات لەبارەی چۆنیەتی بەکارهێنانی ڕیمۆت کۆنترۆڵ، پێڕستی توانای دەسپێگەیشتن، ڕێنمایی دەنگی تەلەفزیۆن، ڕێنمایی پەخش، خشتەی سەیرکردن و زیاتریش.

* چۆنیەتی ڕێکخستن: Home (لاپەڕەی سەرەکی) دابگرە > Menu (پێڕست) > Settings (ڕێكخستنەکان) > All Settings (هەموو ڕێکخستنەکان) > General & Privacy (گشتی و نهێنیپارێزی) > Accessibility (توانای دەسپێگەیشتن) > Learn Menu Screen (فێربوونی شاشەی پێڕست)

ئامرازەکانی چێشتخانە/ژووری دانیشتن

SmartThings TalkBack بۆ ئامێر و خزمەتگوزارییەکانی ناوماڵ
دەتوانیت کۆنترۆڵی ئامێرەکانی ناوماڵ بکەیت لەڕێگەی خوێنەرەوەی شاشەی SmartThings Talkback. ئەم تایبەتمەندییە یارمەتی ئەو بەکارهێنەرانە دەدات کە کێشەی بینینان هەیە. TalkBack فیدباکی دەنگی پێشکەش دەکات بۆ یارمەتیدان لە تێگەیشتنی ناوەرۆکەکانی سەر شاشە و ناوەرۆکی سەرنجدراوی سەر شاشە بە دەنگی بەرز دەخوێنێتەوە. دەکرێت لە ڕێگەی دەستلێدان یان خشاندن بەسەر شاشەکەدا، شوێنی سەرنجدراو کۆنترۆڵ بکرێت. بەکارهێنانێکی بەکردەوە بۆ ئەوانەی کێشەی بینینیان هەیە پشتڕاستکراوەتەوە.
  • ئەوەی لەسەر شاشەکە دەردەکەوێت ببیستە
  • بابەتی سەرنجدراو بەکاربخە
  • سەرنج بۆ سەرشتێکی تر بگوازەوە
  • بۆ گواستنەوەی خانەی سەرنج بۆ بابەتی یەکەم یان کۆتایی سەر شاشە
* چۆنیەتی ڕێکخستنی لەسەر مۆبایل: Setting (ڕێکخستن) > Accessibility (توانای دەسپێگەیشتن) > TalkBack
* تایبەتمەندییەکانی Voice Assistant (یاریدەدەری دەنگی) بەردەوام لەگەڵ Google TalkBack لە One UI 3.0 لە ڕێگەی SmartThingsـەوە پێشکەش دەکرێن.

ئامێری شتن/وشککەرەوە

ستیکەری برەیل
خاڵە بەرجەستەکان و برەیل لەسەر دوگمەی کلیلەکان بەکارهێنراون، ئەمەش دۆزینەوەیان ئاسان دەکات بۆ بەکارهێنەرانی کەم بینا. ستیکەرەکانی برەیل بە خۆڕایی بەپێی داواکاری پێشکەش دەکرێن بۆ بەکارهێنان و بە باشی لەگەڵ ئامێرەکانی سامسۆنگ دەگونجێن.
* لە ئێستادا، ستیکەرەکانیی برەیل لە سەر داواکاری پێشکەش دەکرێن بۆ ئەو مۆدێڵانەی جلشۆر و وشککەرەوە کە لە دوای ساڵی 2019 بڵاو کراونەتەوە.
پانێلی کۆنترۆڵ بە توانای بینینی باشترکراو
لەگەڵ شاشەیەکی LCD ڕووناکەوە، دەکرێت جلشۆر و وشککەرەوە تەنانەت لە ژینگەی تاریکیشدا بەکاربهێنرێت. لە جیاتی هێما و نیشاندەرەكانی سەر پانێلی کۆنترۆڵی جلشۆر و وشککەرەوەکان، پانێلێکی کۆنترۆڵی LCD بە دەقێکی گەورەکراو دانراوە بۆ دڵنیابوون لە بینینی تەنانەت لە ژینگەی تاریکیشدا.
* ئەم تایبەتمەندییە لە سەر ئەو مۆدێلانەی ئامێری شتن/وشککەرەوە جێبەجێکراوە کە LCDـیان هەیە.
ئەزموونی بەکارهێنەر بە دەنگێک کە بە ئاسانی دەناسرێتەوە
بەکارهێنەران دەتوانن کردارە جیاوازەکانی جلشۆر و وشککەرەوە لە ڕێگەی دەنگ و ئاوازی دەنگەوە بناسنەوە. بۆ نموونە، ئەگەر بەکارهێنەر دەسکی دەرگای ئامێرێکی شتن/وشککەرەوە بسووڕێنێت، هەر جارێک کە دەگاتە سووڕی Normal (ئاسایی) تۆنێکی دەنگی لێدەدات. هەروەها، کاتێک بەکارهێنەرەکە پلەی گەرمی ئاوی جلشۆرێک بەرزبکاتەوە، ئاستی تۆنی دەنگەکە بەرزدەبێتەوە.

سەلاجە

ئەزموونی بەکارهێنەر بە دەنگێک کە بە ئاسانی دەناسرێتەوە
بەکارهێنەران دەتوانن کردارە جیاوازەکانی جلشۆر و وشککەرەوە لە ڕێگەی دەنگ و ئاوازی دەنگەوە بناسنەوە. بۆ نموونە، ئەگەر بەکارهێنەر دەسکی دەرگای ئامێرێکی شتن/وشککەرەوە بسووڕێنێت، هەر جارێک کە دەگاتە سووڕی Normal (ئاسایی) تۆنێکی دەنگی لێدەدات. هەروەها، کاتێک بەکارهێنەرەکە پلەی گەرمی ئاوی جلشۆرێک بەرزبکاتەوە، ئاستی تۆنی دەنگەکە بەرزدەبێتەوە.
دەق بۆ قسە
Family Hub کردارەکانی دەق-بۆ-قسە لە سەر ئەپەکانی Smart Recipe و Atelier(Art Collection) بۆ هەموو کەسێک فەراهەم دەکات. وەسفە دەنگیەکانی ڕێچکە دڵخوازەکانت و کۆکراوە هونەرییەکانت بخوێنەوە و گوێیان لێبگرە کاتێک دەست و چاوت بە شتێکیتر سەرقاڵن. ئەم کردارە یارمەتی ئەو بەکارهێنەرانە دەدات کە کێشەی بینینیان هەیە بۆئەوەی گوێ لە وەسفی ناوەڕۆکەکان بگرن.
* لە سەر ئەپەکانی Smart Recipe و Atelier لە سەر سەلاجەی Family Hub کاردەکات. لە کاتی ئێستا، ئەپی Atelier لە کۆریا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، و ئەمریکای لاتین/کاریبی کاردەکات.

قاپشۆر/تەباخی کارەبایی سەر کەوەنتەر

ئەزموونی بەکارهێنەر بە دەنگێک کە بە ئاسانی دەناسرێتەوە
بەکارهێنەران دەتوانن کردارە جیاوازەکانی جلشۆر و وشککەرەوە لە ڕێگەی دەنگ و ئاوازی دەنگەوە بناسنەوە. بۆ نموونە، ئەگەر بەکارهێنەر دەسکی دەرگای ئامێرێکی شتن/وشککەرەوە بسووڕێنێت، هەر جارێک کە دەگاتە سووڕی Normal (ئاسایی) تۆنێکی دەنگی لێدەدات. هەروەها، کاتێک بەکارهێنەرەکە پلەی گەرمی ئاوی جلشۆرێک بەرزبکاتەوە، ئاستی تۆنی دەنگەکە بەرزدەبێتەوە.

پاڵپشتی بەکاربەر بە توانای دەسپێگەیشتن

ئێمە لێرەین بۆ یارمەتیدان و باشترکردنی ئەزموونی توانای دەسپێگەیشتنی تۆ