ئێستا بیكڕه‌ و بیستۆكی Galaxy Buds2 Pro به‌ده‌ست بهێنه‌. *ئه‌م ئۆفه‌ره‌ بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراوه
Galaxy S23 | S23+‎

Galaxy AI گەیشت

بەخێربێیت بۆ سەردەمی ژیری دەستکردی مۆبایل. لەگەڵ +Galaxy S23 | S23 لە دەستەکانتدا، دەتوانیت ئاستی نوێی داهێنان، بەرهەمهێنان و تواناکان بکەیتەوە — سەرەتا لە گرنگترین ئامێری ژیانتەوە دەستپێبکە. مۆبایلە زیرەکەکەت.

ئەفسووناوی، رێک بەو شێوەیە.

Try Galaxy لەسەر مۆبایلەکەت ئەم QR codeـە سکان بکە یاخود سەردانی trygalaxy.com بکە
QR codeـی دەسپێگەیشتن بە Try Galaxy
زۆر سەرنجڕاکێشە، بۆ هەسارەکە

نیوەی سەرەوەی دوو ئامێری Galaxy S23، یەکێکیان لە پێشەوە و ئەوی دیکەیان لە دواوە دەبینرێت، هەردووکیان کەمێک بە گۆشەیەک دانراون بەجۆرێک کە لێوارەکانی تەنیشتیان دەردەکەون. بەرەو یەکتر دەسوڕێنەوە، ئێستا لێواری پێچەوانە نیشان دەدەن.

ڕەنگەکان

تۆنی ڕەنگی سادە و هێمن

بچۆ بۆ ناو شتێکی کەمێک تایبەتترەوە. ڕەنگە نوێیە سازگارەکان کە لە سروشتەوە ئیلهامیان وەرگرتووە دەگۆڕدرێن بۆ ڕەنگی سروشتی و تێکەڵاوی چوارچێوەی کانزایی پۆلیشکراوەکە دەبنەوە.6,7

دوو مۆبایلی Galaxy S23 Plus بە ڕەنگی مۆر. یەکێکیان ڕاست وەستاوە و لە دواوە دەبینرێت. مۆبایلەکەی تر لە لایەکەوە دەبینرێت بۆ ئەوەی دیزاینی کامێڕای وەک هەڵفڕین پیشان بدات.

ماددەکان

لە دیزایندا هەسارەکە لەبەرچاوگیراوە

ئەو گۆڕانکارییەی کە دەتەوێت لە جیهاندا بیبینیت، لە پاکەت دەربهێنە. بە شووشەی ڕیسایکل کراو و ڕووکەشی پارێزەری ڕیسایکلکراو دروستکراوە و بە بۆیەی سروشتی ڕەنگ کراوە، هەموو مۆبایلەکان لەناو پاکەتێکدا جێگیرکراوە کە لە کاغەزی ڕیسایکل کراو و ڕووکەشی پارێزەر لەسەر بنەمای کاغەز دروستکراوە.7,8,9,10

  • شووشەی ڕیسایکلکراو
  • ڕووکەشە پارێزەرە ڕیسایکلکراوەکان
  • شووشەی ڕیسایکلکراو

خۆڕاگری

وا دیزاین کراوە بۆ ئەوەی خۆڕاگر بێت
  • 01 Corning® Gorilla® Glass Victus® 2
  • 02 چوارچێوەی Armor Aluminum (ئەلەمنیۆمی زرێ)

بە هۆی Corning® Gorilla® Glass Victus® 2 کە لەسەر شووشەی پێشەوە و دواوەیە و چوارچێوەیەک کە لە خۆڕاگرترین Armor Aluminum (ئەلەمنیۆمی زرێ) دروستکراوە کە تا ئێستا لەسەر مۆبایلێکی زیرەکی Samsung Galaxy دانراوە، ئەم دیزاینە چەندە کارایە، ئەوەندەش نایابە. لەگەڵ ئەوەشدا، Galaxy S23 و +S23 پلەی IP68ـیان هەیە بۆ بەرگری دژی ئاو و تۆز.

  • * شووشەی پشتەوە، شووشەی کامێڕا لەخۆناگرێت. چوارچێوەکە کلیلی دەنگ و دوگمەکانی تەنشیت یان شوێنی SIM لەخۆناگرێت.
  • * +Galaxy S23 ،S23 و S23 Ultra پۆلێنکراون بە IP68. لە سەر بنەمای مەرجەکانی تاقیكردنەوەیە بۆ نوقمکردن لە ناو تا 1.5 مەتر لە ئاوی پاک بۆ ماوەی هەتا 30 خولەک لە تاقیگەدا. ئامۆژگاری ناکرێت بۆ بەکارهێنان لە کەنار دەریا یان مەلەوانگە. بەرگری دژی ئاو و تۆز هەمیشەیی نییە و ڕەنگە بە تێپەڕبوونی کات کەمببێتەوە یان نەمێنێت بەهۆی بەکارهێنانی ئاساییەوە.
  • 01 Corning® Gorilla® Glass Victus® 2
  • 02 چوارچێوەی Armor Aluminum (ئەلەمنیۆمی زرێ)
گرتە وێنەکەت بگرە
ئەو سێڵفیانەی کە لە شوێنی تاریکدا بە Nightography (وێنەگرتنی شەوانە) گیراون ڕەنگی گەش و زیندوو و کەمترین ژاوەژاویان هەیە. وێنەی نمونەیی بە Galaxy S23 plus بە بەکارهێنانی ISO 1600 و مۆدی گۆشە فراوان و دەرچەی F2.2 گیراوە.

دەست بەسەر ڕۆژدا بگرە و شەوەکان تۆمار بکە. بچۆ بۆ دەرەوە بە کامێڕای هاوشێوەی پیشەیی لە دەستتدا، بە هەستەوەرێکی ڕوونیی بەرز و پیکسڵی زیرەک و ڕووناکیگر بۆ وێنەگرتنی ڕوون لە هەر کاتژمێرێکدا.
وێنەکەت بگرە

ئەو سێڵفیانەی کە لە شوێنی تاریکدا بە Nightography (وێنەگرتنی شەوانە) گیراون ڕەنگ گەش و زیندوون و کەمترین ژاوەژاویان هەیە. وێنەی نمونەیی بە Galaxy S23 plus کە بە بەکارهێنانی مۆدی گۆشە فراوان و دەرچەی F2.22 گیراوە.

دەست بەسەر ڕۆژدا بگرە و شەوەکان تۆمار بکە. بچۆ بۆ دەرەوە بە کامێڕای هاوشێوەی پیشەیی لە دەستتدا، بە هەستەوەرێکی ڕوونیی بەرز و پیکسڵی زیرەک و ڕووناکیگر بۆ وێنەگرتنی ڕوون لە هەر کاتژمێرێکدا.
کامێڕای دواوە
  • 10 مێگاپیکسێل

    کامێڕای Telephoto بە زوومی opticalـی 3 قات

  • 50 مێگاپیکسێل

    کامێڕای گۆشە فراوان

  • 12 مێگاپیکسێل

    کامێڕای گۆشە زۆر فراوان

کامێڕای پێشەوە
  • 12 مێگاپیکسێل

    کامێرای سێڵفی

کامێڕای NIGHTOGRAPHY (وێنەگرتنی شەوانە)

ڕووناکی زیاتر بۆ شەوەکەت

ئامادەبە بۆ Galleryـیەکی پڕ لە وێنەی شەوانەی ناوازە کە هەمووان دەیانەوێت. زیرەکیی دەستکردی بەرزکراوەی Nightography (وێنەگرتنی شەوانە) وردەکارییەکان بە ڕوونی دەهێڵێتەوە، بۆیە وێنە و ڤیدیۆکانی ناو ڕووناکی کەم لە ئێوارە تا بەیانی و بەپێچەوانەوە ڕووناک و ڕەنگاوڕەنگ دەبن.

پیاوێک لە شوێنێکی تاریک بە گڵۆپێکی ڕەنگاوڕەنگ وێنەیەکی سێڵفی دەگرێت. ڕووخساری گەشاوەیە و ڕەنگەکانی زیندوون. وێنەکە بە مۆبایلی Galaxy S23 plus گیراوە بە بەکارهێنانی مۆدی گۆشە فراوان و دەرچەی F2.2.

01

سێڵفی شەوانە

تەکنەلۆژیای Dual Pixelـی کامێڕای پێشەوە خێراتر و وردتر فۆکەس دەکات، تەنانەت لە ڕووناکی کەمدا. زیرەکیی دەستکرد لەسەر بنەمای شتەکان ڕەنگی ڕەسەن دەگەیەنێت بۆ سێڵفی کە لە ژیانی ڕاستەقینەدا ڕکابەری دەکەن.

ژنێک لە ژوورێک لە ڕووناکیی کەمدا سێڵفی دەگرێت. ڕووناکی سەر دەموچاوی هاوسەنگە تەنانەت بە هەبوونی ڕووناکیی پشتەوە لە وێنەکەدا. وێنەکە بە مۆبایلی Galaxy S23 plus گیراوە بە بەکارهێنانی مۆدی گۆشە فراوان و دەرچەی F2.2.

02

ڤیدیۆی سێڵفی شەوانە

تەنها وێنەکان نین کە زاڵن بەسەر تاریکیدا، بەڵکو ڤیدیۆی شەوانەی ڕوونیشت دەستدەکەوێت. ئێستا، تەنانەت کامێڕای پێشەوەش ئەو لێهاتووییەی هەیە کە بە ڕوونی کلیپی تۆ و هاوڕێکانت دوای ئاوابوونی خۆر تۆماربکات.

لە هۆڵێکی تاریکدا کە لە پاشبنەمادا بە گڵۆپی نیۆن ڕازاوەتەوە، دوو کەس سەمادەکەن لەکاتێکدا ڤیدیۆیەکی سێڵفی تۆمار دەکەن. وردەکاری و ڕەنگی دوو بابەتەکە ڕوون و هاوسەنگن بە کەمترین ژاوەژاوی وێنە بەهۆی Nightography (وێنەگرتنی شەوانە) لەسەر کامێڕای پێشەوە. ڤیدیۆکە بە Galaxy S23 تۆمارکراوە.

ڕوونیی بەرز

هەموو وردەکاریەکان بگرە

کامێرای گۆشە فراوانی 50 مێگاپیکسڵ هاوشان لەگەڵ چیپێکی بەهێز کاردەکات، بە خێرایی فرەیمەکان تێکەڵ دەکات بۆ دەرخستنی وردەکاری لە هەریەکەیان بۆ یەک وێنەی ڕوونیی بەرز. تەکنەلۆژیای Detail Enhancer زیاد بکە و کوالیتی ئەوەندە ڕوونت هەیە کە بەردەوام دەبیت لە زوومکردن بۆ دیتنی وردەکاری زیاتر.

وێنەیەکی ڕوونیی بەرزی ژنێک کە لەناو هۆڵێکی خشتدا وەستاوە کە چەندین نهۆمی پلیکانەی لەسەرە لەگەڵ کاری ئاسنی ورد دیزاینکراو. دواتر هەمان پلیکانەکان لە گۆشەیەکی ترەوە و لە دوورییەکەوە کە دیزاینی تەلارسازیی هۆڵەکە نیشان دەدات. کامێڕای 50 مێگاپیکسڵ توانای گرتنی وردەکاری و ڕەنگی دەوڵەمەندی دیمەنەکەی هەیە. هەردوو وێنەکان بە مۆبایلی Galaxy S23 plus بە بەکارهێنانی مۆدی گۆشە فراوان و دەرچەی F 1.8 گیراون.

کامێرای گۆشە فراوانی 50 مێگاپیکسڵ هاوشان لەگەڵ چیپێکی بەهێز کاردەکات، بە خێرایی فرەیمەکان تێکەڵ دەکات بۆ دەرخستنی وردەکاری لە هەریەکەیان بۆ یەک وێنەی ڕوونیی بەرز. تەکنەلۆژیای Detail Enhancer زیاد بکە و کوالیتی ئەوەندە ڕوونت هەیە کە بەردەوام دەبیت لە زوومکردن بۆ دیتنی وردەکاری زیاتر.

Expert RAW

ئێستا تۆ ئەستێرەی وێنەگرتنی

کاتێک باس لە وێنەی ناوازە دەکرێت، هیچ سنوورێک نیە. Expert RAW بکەرەوە بۆ وێنەگرتنی بە فۆرماتی ڕوونیی بەرزی RAW، کە وێنەی ڕووناک و پڕ لە وردەکاریت پێدەدات.11 پاشان سەیری ئەستێرەکان بکە کاتێک کامێڕاکە ڕووناکی بۆ ناو خۆی دەکێشێت بۆ ئەوەی بە ڕوونییەکی سەرنجڕاکێش وێنەی ئەستێرە و هەسارەکان بگرێت.

کاتێک باس لە وێنەی ناوازە دەکرێت، هیچ سنوورێک نیە. Expert RAW بکەرەوە بۆ وێنەگرتنی بە فۆرماتی ڕوونیی بەرزی RAW، کە وێنەی ڕووناک و پڕ لە وردەکاریت پێدەدات.11 پاشان سەیری ئەستێرەکان بکە کاتێک کامێڕاکە ڕووناکی بۆ ناو خۆی دەکێشێت بۆ ئەوەی بە ڕوونییەکی سەرنجڕاکێش وێنەی ئەستێرە و هەسارەکان بگرێت.

PHOTO REMASTER

وێنە بە هەڵەگیراوەکان بکە بە شاکار

برۆ بۆ ناو Gallery بۆ چاککردنی وێنە تاریک و کاڵەکان و تەنانەت کوالێتی وێنەکانی منداڵیت یان ئەو وێنانەی کە لە شوێنی ئۆنلاین هەڵتگرتوون بەرزبکەرەوە. ئێستاش دەتوانیت GIF کوالێتی نزمەکان نوێ بکەیتەوە، ژاوەژاو کەم بکەیتەوە و ڕوونی بەرز بکەیتە بۆ ئەوەی لووپەکانت بە تازەیی دەربکەون.

Photo Remaster وێنەیەکی مات و کاڵ ڕوونتر و زیندووتر دەکات.

برۆ بۆ ناو Gallery بۆ چاککردنی وێنە تاریک و کاڵەکان و تەنانەت کوالێتی وێنەکانی منداڵیت یان ئەو وێنانەی کە لە شوێنی ئۆنلاین هەڵتگرتوون بەرزبکەرەوە. ئێستاش دەتوانیت GIF کوالێتی نزمەکان نوێ بکەیتەوە، ژاوەژاو کەم بکەیتەوە و ڕوونی بەرز بکەیتە بۆ ئەوەی لووپەکانت بە تازەیی دەربکەون.

هێزی زیاتر بۆ تۆ
Galaxy S23 لە پێشەوە و بە باری ئاسۆیی دەبینرێت. لە لایەکی شاشەکەدا دیمەنێکی یارییەک کارایە. لە لایەکی ترەوە ڤیدیۆی کۆنسێرتێک.
کاتێک وەستان بژاردە نییە، ئەم چیپە شۆڕشگێڕە مۆبایلەکەت بەهێز دەکات بۆ ئەوەی یاریکردن و ڤیدیۆی باشتر پێشکەش بکات، لەگەڵ تەمەنی پاتری درێژکراوە بۆ ئەوەی بە ناوازەترین ڕۆژەکاندا بتبات.
*وێنە بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراوە. ڕەنگە ڕووکاری بەکارهێنەری ڕاستەقینە جیاواز بێت.

خێراترین Snapdragon لە جیهاندا12

Snapdragon® 8 Gen 2 Mobile Platform for Galaxy

  • * Snapdragon بەرهەمی خودی و/یان یەکێک لە کۆمپانیاکانی سەربە Qualcomm Technologies, Incـە.
  • * Snapdragon هێمایەکی بازرگانی یان هێمایەکی بازرگانی تۆمارکراوی کۆمپانیای Qualcomm Incorporatedـە.

پاتری

یاریکردنێکی درێژخایەنتر بەدەستبهێنە
بیکەینە شەو؟ نا. یاری بکە و بەدوای یەکدا سەیری بەرنامە دڵخوازەکانت بکە بە پاترییەکی درێژخایەن و بارگاویکردنەوەی خێرا.
*وێنە بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراوە. ڕەنگە ڕووکاری بەکارهێنەری ڕاستەقینە جیاواز بێت.

ڕوونما

با شۆق نەمێنێت
لە هەموو شوێنێک یاری بکە یان بە ئۆنلاین سەیری ڤیدیۆ بکە بە توانای گونجانی بینین لەگەڵ کەشی دەرەوە کە خۆگونجێنەرە و لە هەر ئاستی ڕووناکییەکدا بێت، ڕەنگ و ڕووناکییەکی گونجاو دەگەیەنێت.13 120Hzـی خۆگونجێنەر هاتووچۆکردن نەرم دەکاتەوە، لەکاتێکدا Eye Comfort Shield (قەڵغانی ئاسوودەیی چاو) چاوەکانت لە ماندووبوون دەپارێزێت، تەنانەت ئەگەر لە تاریکیدا سەیری بکەیت.
*وێنە بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراوە. ڕەنگە ڕووکاری بەکارهێنەری ڕاستەقینە جیاواز بێت.

نهێنیپارێزی

نهێنیپارێزیی تۆ. پارێزراوە.

KNOX VAULT

زانیاری هەستیار لە سندوقێکی پاراستندا لەناو سندوقێکی پاراستندا هەڵبگرە.

لەگەڵ Knox Vault، زانیارییە تایبەتەکانت سەلامەت و پارێزراون. وشەی نهێنی، بایۆمەتری و زانیارییە گرنگەکانی دیکەی ئاسایش بە هاردوێری پارێزراو، کە لەوانی دیکە جیاکراوەتەوە، پارێزراوە. سازش مەکە و لەم جیهانەدا کە بە داتا بەڕێوەدەچێت دەسەڵاتت وەربگرە بە پاراستنی ناوەکیی Galaxy.

* وێنە بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراوە. ڕەنگە ئەزموونی بەکارهێنەر/ڕووکاری بەکارهێنەری ڕاستەقینە جیاوازبێت.

دیمەنێکی Galaxy S23 plus لۆگۆی Samsung Knox پیشان دەدات.

داشبۆردی ئاسایش و نهێنیپارێزی

لە یەک شوێنەوە چاودێری زانیاریەکانی نهێنیپارێزی دیجیتاڵی خۆت بکە.

سکانێکی گشتگیر بەسەر ڕێکخستنەکانی نهێنیپارێزیی مۆبایلەکەتدا ئەنجام بدە. تەنانەت ئەوەش هەڵبژێرە کە کام ئەپ مۆڵەتی بەکارهێنانی چی هەیە و کەی.

* وێنە بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراوە. ڕەنگە ئەزموونی بەکارهێنەر/ڕووکاری بەکارهێنەری ڕاستەقینە جیاوازبێت.

ڕوونماکانی سێ ئامێری Galaxy S23 plus پیشان دراون، هەریەکەیان بە پلەی جیاواز لە پاراستنی ئاسایشی لە کاتی ڕاستەقینەدا، لە زۆر پارێزراوەوە تا زۆر لاواز. ئامێری یەکەم ;quot&ئاگانامەیەکی;quot& پێدەدرێت کە دەڵێت هەموو شتێک باشە، کە ئاماژەیە بۆ ئەوەی ئامێرەکە بە تەواوی پارێزراوە. ئامێری دووەم کە پاراستنی مامناوەندی هەیە، پێشنیارێکی بۆ بەهێزکردنی ئاسایشەکەی پێدەدرێت لە کاتێکدا ئامێری سێیەم کە زۆرترین مەترسی لەسەرە دوو هۆشداری پێدراوە سەبارەت بە ئەگەری دزەکردنی داتاکان.

SMART SWITCH

ئێمە هەڵگرتنی داتاکانتانمان ئاسان کرد
تەنها بە گواستنەوەیەکی سادە لە ڕێگەی Wi-Fi یان چوونە ژوورەوەی خێرا بۆ Samsung Account، هەموو شتێکی ئامادە دەبێت. تەنانەت بە هەنگاوی کەمتریش، ئەپەکانت، وێنەکان، نامەکانت و زۆر شتی تر لە هەر سیستەمی وەگەڕخەڕێکەوە بگوازەرەوە بۆ مۆبایلە نوێیەکەت.14,15
*وێنە بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراوە. ڕەنگە ڕووکاری بەکارهێنەری ڕاستەقینە جیاواز بێت.
ڕوونمای Galaxy S23 ڕێژەی گواستنەوەی زانیارییەکانی Smart Switch بە میلێک نیشان دەدات.

بەردەوامی کۆمپیوتەر (PC CONTINUITY)

فرەکۆنترۆڵ، فرەئەرکی ئاسانتر دەکات
کاتێک بیرۆکەکان هەڵدەقوڵێن، مۆبایل و کۆمپیوتەرەکەت یەکبخە بۆ ئەزموونێکی 2 بۆ 1. بەبێ گۆڕینی ماوس، کیبۆرد، یان تاچپادەکەت، دەتوانیت ڕاکێشان و دابەزاندن، کۆپی و چەسپاندن بکەیت و لەسەر هەردوو ئامێرەکە بنووسیت بۆ کارامەترین کاری سەر شاشەی کە تا ئێستا کردووتە.16,17,18,19
*وێنە بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراوە. ڕەنگە ڕووکاری بەکارهێنەری ڕاستەقینە جیاواز بێت.
ئەپی گەلەری لەسەر Galaxy S23 plus کراوەتەوە. لە تەنیشتیەوە، لەسەر شاشەی لاپتۆپێک فۆڵدەرێک کراوەتەوە کە فایلی وێنەی مۆدێلی تێدایە. وێنەیەکی پۆرترەیتت لە ئەپی گەلەری سەر Galaxy S23 plus ڕادەکێشرێت و دەخرێتە ناو فۆڵدەری سەر شاشەی لاپتۆپەکە.

ONE UI

Galaxy خۆت، بە دڵی خۆت
ئێستا لە هەموو کاتێک ئاسانترە بۆئەوەی مۆبایلەکەت بە دڵی خۆت ڕێکبخەیت. One UI ڕێكخستنە تایبەتییەکان بۆ زۆرترین ئاست زیاد دەکات، ڕێگەت پێدەدات نزیکەی هەموو وردەکارییەک هەڵبژێریت، لە قفڵکردنی شاشە و تێمەکانەوە تا ویجت و ئاگانامەکان.
*وێنە بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراوە. ڕەنگە ڕووکاری بەکارهێنەری ڕاستەقینە جیاواز بێت.
چوار Galaxy S23 Plus لە پێشەوە دەبینرێن. لە یەکیاندا، ئەپێکی دەسکاریکردنی ڤیدیۆ کراوەیە بۆ دروستکردنی ڤیدیۆیەک بۆ پەخشکردنەوە لەسەر شاشەی قفڵەکە. دواتر، دەستکاری ستایلی کاتژمێرەکە و شوێن دەکرێت. دواتر، دەستەیەک باکگڕاوند. دواتر، شاشەی قفڵی تایبەت بەخۆت کە ستیکەری لەسەرە.

SAMSUNG HEALTH

تەندروستی بە شێوازی خۆت

گەشتەکەت بەرەو ئامانجە تەندروستییە کەسییەکانت بە Galaxy Watch5 و مۆبایلەکەت دەست پێ بکە.20 لەڕێگەی Samsung Health، بەدواداچوون بۆ خەو و وەرزشکردن و پێکهاتەی جەستە و زۆر شتی تر بکە بۆ ئەوەی باشترینی خۆت بەدەست بهێنی.

  • * وێنە بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراوە. ڕەنگە ڕووکاری بەکارهێنەری ڕاستەقینە جیاواز بێت.
  • * تایبەتمەندی ڕێڕەوی GPS تەنها لەسەر Galaxy Watch5 Pro بەردەستە.
  • *پێویستە فایلێکی ڕێڕەو بە فۆرماتی GPX هاوردە بکرێت بۆ گەشتکردن یان پاسکیلسواری و ڕێگاکە وەک ئامانج لە ڕێکخستنەکانی Samsung Health دابنرێت.
مۆبایلێکی Galaxy Watch5 Pro بە ڕەنگی ڕەشی تیتانیۆمیی شاشەی دەستپێکردنی ئامانجێکی ڕێڕەو پیشان دەدات. زانیاری ناونیشان و دووری لەخۆدەگرێت. لە تەنیشتی شاشەیەکی مۆبایلێکی زیرەک بە بەکارهێنانی Google Maps ئامانجی ڕێگاکە پیشان دەدات.

ئێکسسواراتەکان

جۆرێکی دروستی زیادە

زیاتر بزانە

پرسیارە باوەکان

  • بە 3900 میلی ئەمپێر (ئاسایی) و 4700 میلی ئەمپێر (ئاسایی)، هەردوو Galaxy S23 و S23+‎ تەمەنی پاترییان زیاد کردووە بە بەراورد بە Galaxy S22 و S22+‎‏.21 سێڵفی شەوانە و ڤیدیۆی ناو ڕووناکی کەم ڕوونترن بەهۆی کامێرای سێڵفی 12 مێگاپیکسڵەوە کە پێشکەوتنێکە لە کامێڕای سێڵفی 10 مێگاپیکسڵی کە لەسەر Galaxy S22 و S22+‎ هەیە. وە ئێستا دەتوانیت وێنەی کوالێتی بەرزی 50 مێگاپیکسڵی بگرێت بۆ وردەکاری زیاتر بە شێوەی Expert RAW.11

    ئامێرەکان بەراورد بکە
  • Galaxy S23 و S23+‎ بە ڕەنگەکانی مۆر و کرێمی و ڕەشی کاڵ و سەوز بەردەستن.6 ڕەنگێکی کلاسیک هەڵبژێرە یان بە ڕەنگێکی نوێ ڕەوتێکی تازە دابنێ.

    بڕۆ بۆ ڕەنگەکان
  • Galaxy S23 و S23+‎ کامێڕای سێلفیی 12 مێگاپیکسڵی باشترکراویان هەیە بە بەراورد بە کامێڕای سێڵفی 10 مێگاپیکسڵی لەسەر Galaxy S22 و S22+‎‏. سێڵفی و ڤیدیۆی ڕووناکتر و ڕوونتر لە ڕووناکی کەمدا دەگرێت.22 و ئێستا، Expert RAW پاڵپشتی لە وێنەگرتن بە تایبەتمەندی هەڵگرتنی چەندین چین لە بەرکەوتن (Multiple exposures) دەکات بە 50 مێگاپیکسڵ بۆ وێنەگرتنی ڕوونیی بەرز بە مەودای داینامیکی.11

    بڕۆ بۆ کامێڕا
  • جگە لە ڕوونمای 120 هێرتزی کە زۆر ڕەوانە، Galaxy S23 و S23+‎ بە پلاتفۆرمی مۆبایلی Snapdragon® 8 Gen 2 بۆ Galaxy تەیارکراون کە کاتی بارکردن و بەکارهێنانی وزە باشتر دەکات.12,23 وە بۆ درێژکردنەوەی کاتی یاریکردنت، هەردووکیان توانای پاترییان زیاد کردووە بە بەراورد بە Galaxy S22 و S22+‎‏.21

    بڕۆ بۆ ئەدا
  • Galaxy S23 و S23+‎ ڕوونمای خۆگونجێنەری 120 هێرتزیان هەیە بۆ یاریکردنێکی ڕەوان و سکڕۆڵکردنی ئاسوودە. Galaxy S23 لوتکەی نیتەکانی (تیشکی ڕووناکی) بەرزترە لە مۆبایلەکەی پێش خۆی، بۆیە ئێستا هەردوو ئامێرەکە زۆرترین توانای بینینی دەرەوە پێشکەش دەکەن.

    برۆ بۆ ڕوونما
  • Galaxy S23 پاترییەکی 3900 میلی ئەمپێر (ئاسایی) و Galaxy S23+‎ پاترییەکی 4700mAh (ئاسایی)ـی هەیە.21 ئەم مۆبایلانە بەبێ هیچ کیشەیەک تەواوی ڕۆژەکەت لەگەڵتدا دەبن، تەنانەت ڤیدیۆ تا نزیکەی 22 کاتژمێر لە Galaxy S23 و تا 27 کاتژمێر لە Galaxy S23+‎ بە بەردەوامی پەخشدەکرێت.24

    بڕۆ بۆ پاتری

ناوازەترین ئەفسانە. Galaxy S23 Ultra

یەکەم کەس بە کە ستانداردی ناوازە دابنێت. Galaxy S23 | S23+‎

بۆچی GALAXY

ژیان لەگەڵ Galaxy پەرەی پێدەدرێت

ئێمە گرنگی بە تەواوی سووڕی ژیانی مۆبایلەکانمان دەدەین. بەرهەمەکانی ئێمە بە شێوەیەکی جیاواز دروستکراون بۆ ئەوەی جیاوازیی درووستبکەن، نەک تەنیا لە ژیانی تۆدا، بەڵکو لە تەواوی جیهاندا.

  1. زنجیرەکان کورتکراوەن و ھاوشێوەکراون. ئەنجامەکان تەنها بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوەن. ڕەنگە ئەنجامەکان بەگوێرەی لێکچوونی بینراو جیاوازبن. پێویستی بە گرێدراوی بە ئینتەرنێتە. ڕەنگە پێویست بکات بەکارهێنەران Android بۆ دواین وەشان نوێبکەنەوە. ڕەنگە توانای کرداریی بەرهەم بەگوێرەی ئەپ و ڕێکخستنەکانی ئامێرەکەت جیاوازبێت. ڕەنگە بەشێک لە کردارەکان لەگەڵ هەندێک ئەپدا نەگونجێن. بەردەستبوونی خزمەتگوزارییەکە بەگوێرەی وڵات و زمان دەگۆڕێت. دڵنیایی لەسەر دروستیی ئەنجامەکان نادرێت.
  2. Live Translate پێویستی بە گرێدراویی بە تۆڕێک و چونەژوورەوەی Samsung Account هەیە. Live Translate بە تەنها لەسەر ئەپی Samsung Phone کە پێشوەختە دامەزرێنراوە بەردەستە. ڕەنگە بەشێک لە زمانەکان پێویستیان بە داگرتنی پاکێجی زمانەکە بێت. ڕەنگە بەردەستبوونی خزمەتگوزارییەکە بەپێی زمان جیاواز بێت. دڵنیایی لەسەر دروستیی ئەنجامەکان نادرێت.
  3. ڕەنگە بەکارهێنانی تایبەتمەندی وەرگێڕان لە Chat Assist پێویستی بە چوونەژوورەوەبێت بۆ ناو Samsung Account. ڕەنگە هەندێک لە ئەپەکانی چاتکردن پاڵپشتی لەم تایبەتمەندییە نەکەن. ڕەنگە بەشێک لە زمانەکان پێویستیان بە داگرتنی پاکێجی زمانەکە بێت. ڕەنگە بەردەستبوونی خزمەتگوزارییەکە بەپێی زمان جیاواز بێت. ئەم تایبەتمەندییە کاتێک چالاک دەکرێت کە زمانێکی شیاو بۆ وەرگێڕان دەستنیشاندەکرێت. دڵنیایی لەسەر دروستیی ئەنجامەکان نادرێت.
  4. Interpreter پێویستی بە چوونەژوورەوەی Samsung Account هەیە. ڕەنگە بەشێک لە زمانەکان پێویستیان بە داگرتنی پاکێجی زمانەکە بێت. ڕەنگە بەردەستبوونی خزمەتگوزارییەکە بەپێی زمان جیاواز بێت. دڵنیایی لەسەر دروستیی ئەنجامەکان نادرێت. ڕەنگە بەردەستبوون و تایبەتمەندییە پاڵپشتیکراوەکان بەگوێرەی وڵات، هەرێم یان دابینکەری خزمەتگوزاری جیاواز بێت. ڕەنگە بەردەستبوونی زمانە پاڵپشتیکراوەکان جیاواز بێت.
  5. Generative Edit پێویستی بە گرێدراویی ئینتەرنێت و چونەژوورەوەی Samsung Account هەیە. ئەنجامەکانی دەستکاریکردن بە بەکارهێنانی Generative Edit وێنەیەکی قەبارە گۆڕاو تا 12 مێگاپیکسڵ دەبێت. لە کاتی پاشەکەوتکردنیدا نیشانەیەکی کاڵی دیار لەسەر وێنە بەرهەم هاتووەکە دادەنرێت بۆ ئەوەی ئاماژە بەوە بکات کە وێنەکە لەلایەن ژیریی دەستکردەوە دروستکراوە. دروستیی و متمانە بە دەرەنجامە دروستکراوەکە گەرەنتی نەکراوە.
  6. ڕەنگە بەردەست بوونی ڕەنگ بەگوێرەی وڵات یان دابینکەری خزمەتگوزاری بگۆڕێت.
  7. بۆیاخەکانی ئانۆدایزەکردنی چوارچێوە کانزاییەکان لە 10% بۆیەی سروشتی دروستکراون.
  8. شووشەی پێشەوە و دواوە بە تێکڕا 22% پێکهاتەی ڕیسایکلکراو لەخۆدەگرێت. ڕووکەشی شووشەی پشتەوە بەلایەنی کەمەوە 80% پێکهاتەی ڕیسایکلکراو لەخۆدەگرێت. پێوانەکانی سەرەوە لەسەر بنەمای کێشن.
  9. ڕووکەشی شووشەی PET و شووشەی ڕیسایکل کراو پشتڕاستکردنەوەی گانگەشەی ژینگەیی (ECV)ـیان وەرگرت.
  10. پاکەتە کاغەزیەکان لە کاغەزی 100% ڕیسایکلکراو دروست دەکرێن، لێیبڵی داخستن و ڤاینەڵی بچووککردنەوە لەخۆناگرێت. کاغەزی پاراستنی پەنجەرە لە کاغەزی 100% ڕیسایکلکراو دروستکراوە. پێوانەکان لەسەر بنەمای کێشن.
  11. پێویستە Expert RAW بەر لە بەکارهێنان بەجیا، و بێ بەرامبەر، لە Galaxy Store، دابگریت. لەسەر ئامێرەکانی زنجیرەی S23، ئامێرەکانی زنجیرەی S22، S21 Ultra، S20 Ultra، Note20 Ultra، Z Fold4، Z Fold3 و Z Fold2 پاڵپشتی دەکرێت.
  12. بەپێی ئەو تایبەتمەندی و ستانداردانەی کە لە بەرواری 1ی شوباتی 2023 کارپێکراون لەلایەى Qualcomm Technologies, Inc ئەنجامدراوە.
  13. ڕوونماکانی Galaxy S23 و +S23 دەتوانن بە بەرزترین ئاستی ڕووناکی هەتا 1750nits بگەن.
  14. Quick Setup تەنها لەسەر مۆدێلەکانی زنجیرەی Galaxy S23 پاڵپشتی دەکرێت کە One UI 5.1 یان نوێتر و Android M یان نوێتریان لەسەرە.
  15. گواستنەوە بەتەل پێویستی بە لانیکەم Android™ 4.3 هەیە. iOS 5 یان Android OSـی کۆنتر دەبێت بژاردەی گواستنەوەی بێتەل بەکاربهێنێت. ئەگەر کێبڵ/گرێدەری USB پێویستت نیە بۆ گواستنەوەی بەتەل بۆ Galaxy، ئەوا دەتوانیت بژاردەکانی گواستنەوەی بێتەل بەکاربهێنیت. Smart Switch Mobile لە ”ڕێکخستنەکان“ لەسەر مۆبایلە Galaxyـە نویێیەکەت بکەرەوە یان ئەپی Smart Switch بۆ PC/Mac لە Galaxy Store داگرە. ڕەنگە زانیاری و ناوەڕۆکی بەردەست بۆ گواستنەوە بەگوێرەی سیستەمی وەگەڕخەڕ بگۆڕێت. داتاکانی ئامێری Galaxy پاشەکەوت دەکرێت و دەگەڕێتەوە بۆ ئامێری پاشەکەوت کردن. بەکارهێنانی پاشەکەوتی کۆمپیوتەر لە ڕێگەی Smart Switch PC یان کرداری پاشەکەوت کردن بە کارتی SDـی Smart Switch Mobile.
  16. Multi control (فرە کۆنتڕۆڵ) تەنیا لەسەر چەند مۆبایلێکی زیرەکی دیاریکراوی Galaxy کە One UI 5.1 یان بەرزتریان لەسەرە، ئەو ئامێرانەی Galaxy Tab کە One UI 4.1 یان بەرزتریان لەسەرە و ئەو ئامێرانەی Galaxy Book کە ساڵی 2021 یان دواتر دەرچوون و Samsung Settings v1.5 (Intel) یان Samsung Settings v3.3 (ARM)ـیان لەسەرە بەردەستە.
  17. ڕەنگە بەردەستبوونی هەندێک کردار بەگوێرەی مۆدێلی ئامێرەکە بگۆڕێت.
  18. ڕەنگە هەندێک لە کردارەکانی Multi control (فرە کۆنتڕۆڵ) لە هەندێک ئەپدا بەردەستنەبن.
  19. پێویستی بە چوونەژوورەوە بۆ ناو Samsung account هەیە.پێویستی بە گرێدراویی Wi-Fi و Bluetooth هەیە.
  20. تەنها بۆ مەبەستی تەندروستی گشتی و لەشجوانییە. بۆ مەبەستی بەکارهێنان لە پشکنین، دەستنیشانکردن، چارەسەرکردنی هیچ حاڵەتێکی پزیشکی یان نەخۆشییەکدا نییە. ڕەنگە UX/ڕووکاری بەکارهێنەر بەگوێرەی وەشانی سۆفتوێر، مۆدێل، هەرێم و هۆکاری تر جیاواز بێت. تایبەتمەندی ڕێڕەوی GPS تەنها لە Galaxy Watch5 Pro بەردەستە.
  21. بەهای نمونەیی بەپێی مەرجەکانی تاقیگەی لایەنی سێیەم تاقیکراوەتەوە. بەهای نمونەیی بریتیە لە بەهای ڕێژەیی خەملێنراو بە ڕەچاوکردنی گۆڕان لە توانای پاتری لە نێوان نمونەی پاترییە تاقیکراوەکان بەپێی ستانداردی IEC 61960. توانای دیاریکراو بریتیە لە 3785 میلی ئەمپێر بۆ Galaxy S23 و 4565 میلی ئەمپێر بۆ Galaxy S23+‎ و 4855 میلی ئەمپێر بۆ Galaxy S23 Ultra. ڕەنگە تەمەنی ڕاستەقینەی پاتری بەپێی ژینگەی تۆڕ، شێوازەکانی بەکارهێنان، و هۆکارەکانی تر بگۆڕێت.
  22. بە بەراورد لەگەڵ Galaxy S22 و S22+‎‏.
  23. Snapdragon بەرهەمی خودی و/یان یەکێک لە کۆمپانیاکانی سەربە Qualcomm Technologies, IncQـە. Snapdragon هێمایەکی بازرگانی یان هێمایەکی بازرگانی تۆمارکراوی کۆمپانیای Qualcomm Incorporatedـە.
  24. لەسەر بنەمای بارودۆخی تاقیکردنەوەی تاقیگەی ناوخۆیی سامسۆنگ لەگەڵ وەشانی پێش بڵاوکردنەوەی مۆدێلی دیاریکراو کە لە ڕێگەی Bluetooth بە هێدفۆن بەستراوەتەوە لە ژێر ڕێکخستنە پێشوەختەکان لە ڕێگەی LTE. خەمڵێندراوە بەرامبەر بە توانای پاتری و ڤۆڵتیەی پێوراو لەسەر بەکارهێنانی وزەی پاتری لە کاتی پەخشکردنی ڤیدیۆدا (ڕوونیی فایلە ڤیدیۆییەکان 720p، لە ئامێرەکەدا هەڵگیراوە). کاتی ڕاستەقینەی پەخشکردنی ڤیدیۆ بەپێی گرێدراویی تۆڕ، ڕێکخستنەکان، فۆرماتی فایلە ڤیدیۆییەکان، ڕووناکی شاشە، بارودۆخی پاتری و چەندین هۆکاری تر دەگۆڕێت.