هەنگاوەکانمان بەرەو داهاتوویەکی باشتر
ئێمە کارامەیی وزە و سووڕی بازنەیی سەرچاوە بۆ بەرهەمەکانمان بە درێژایی تەواوی سووڕی ژیانیان لەبەرچاو دەگرین. ئەمەش بریتییە لە جێبەجێکردنی ڕێوشوێنی جۆراوجۆر لە قۆناغەکانی وەرگرتن لە سەرچاوە، بەرهەمهێنان، دابەشکردن، بەکارهێنان و ڕیسایکلکردن بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانمان لەسەر ژینگە.
هەوڵەکانمان بۆ وزە
ئێمە تەکنەلۆژیای جۆراوجۆرمان پەرەپێداوە بۆ کەمکردنەوەی بەکارهێنانی وزە لە ڕێگەی
ئەو ئامێرانەی کە بە کارامەیی وزە بەکاردەهێنن. بەهۆی چارەسەرەکانمان، دەتوانیت کاریگەری لەسەر هەردوو پارەی تێچووی بەکارهێنانی وزە و ژینگە دروست بکەیت.
SmartThings Energy
لە ژیانی تۆدا
بە SmartThings Energy1 بەکارهێنانی وزەت بەڕێوەببە. بە ئاسانی بەکارهێنانی وزەت بەڕێوەببە، ئامانجەکانی بەکارهێنانی وزە دابنێ و کاتێک زیاتر وزە بەکاردەهێنیت ئاگادارکردنەوە وەربگرە.
بە شێوەیەکی خۆکارانە
ڕووناکی تەلەفزیۆنەکەت ڕێک بخە
مۆدێلەکانی 2025 TV تایبەتمەندی2 هەستەوەری ڕووناکی زیرەکیان هەیە کە یارمەتی پاشەکەوت کردنی وزە3 دەدات بە SmartThings AI Energy Mode.
هەوڵەکانمان بۆ سەرچاوە
ئێمە پاشەکەوتکردنی سەرچاوەکان لەبەرچاو دەگرین بۆ ئەوەی دڵنیا بین لەوەی کە کەرەستەکان دووبارە بەکاردەهێنرێنەوە، و پاشەڕۆکان کەم دەبنەوە. ئێمە هەوڵ دەدەین لە ڕێگەی هەنگاوی بچووکەوە گۆڕانکاری لەپێناو ژینگە دروست بکەین.
دووبارە بەکارهێنانەوەی شتە فڕێدراوەکان بۆ بەرهەمی نوێ
Samsung تەکنەلۆژیای داهێنەرانەی پەرەپێداوە کە سەرچاوە فڕێدراوەکانی وەک تۆڕی ماسیگرتن و پلاستیکە پاشماوەکان ڕیسایکڵ دەکات بۆ کەرەستەی بەرهەم و بەکاریان دەهێنێت بۆ چەندین بەرهەمی جیاواز کە مۆبایلە زیرەکەکانی
Galaxy لەخۆدەگرێت (S25 Ultra, Z Fold7, Z Flip7)4, Tab S11 Ultra5, Watch Ultra6, و SolarCell7 remote.
کەمکردنەوەی دەردانی مایکرۆپلاستیک لە جلشۆرەوە
دەتوانیت دەردانی مایکرۆپلاستیک لە جلشۆرەکەتەوە کەم بکەیتەوە بە خولی Less Microfiber™ Cycleـی جلشۆرمان، کە بە شێوەیەکی کاریگەر دەردانی مایکرۆپلاستیک بە ڕێژەی %548کەمدەکاتەوە و Less Microfiber™ Filter نزیکەی ڕێژەی %89-98ـی مایکرۆپلاستیکەکان دەگرێت کە لە کاتی شۆردندا دەردەدرێن9
بەهێزکردنی خولانەوە لە ڕێگەی زنجیرەی دابینکردنی پاتری بازنەیی
لە ڕێگەی زنجیرەی دابینکردنی پاتری بازنەییمانەوە، Galaxy S25 کۆباڵتی ڕیسایکڵکراو بەکاردەهێنێت کە لەو مۆبایلە زیرەکانەی Galaxy کە پێشتر بەکارهێنراون و ئەو پاتریانەی کە فڕێدراون لە پڕۆسەی بەرهەمهێناندا دەرهێنراوە.
دووبارە دروستکردنەوە، نەک فڕێدان
پرۆسەکەمان ژیانێکی نوێ دەهێنێتە دەبەخشێتە کەرەستە کۆنەکانەوە، لە ڕێگەی ڕیسایکلکردنی پاشماوەی ئەلیکترۆنیەوە دەیانگۆڕێت بۆ سەرچاوەی بەنرخ.
پڕۆگرامی ڕیسایکلکردنی ناوچەیی
ئێمە پاشماوەی ئەلیکترۆنی وەردەگرین و ڕیسایکلیان دەکەین بە هاوکاری لەگەڵ پلان و ڕێکخراوەکانی ڕیسایکلکردنی ناوخۆیی.
داتای ژینگە
دایبگرە و زانیاری لەسەر سیاسەت و ڕێنماییە ژینگەییەکانی Samsung Electronics بەدەستبهێنە.
- 1 بۆ بەکارهێنانی SmartThings، ئەپەکە لە Galaxy Store ،Google Play Store، یان Apple App Store دابگرە. تایبەتمەندییەکانی OSـی پاڵپشتیکراو، شوێنی بیرگەی پێویست و ژینگەی بەکارهێنانی دیکە بۆ ئەپڵیکەیشنی SmartThings دەتوانرێت لە لاپەڕەی داگرتنی ئەپ لە هەر App Storeـێکدا بدۆزرێتەوە. گونجاویی SmartThings سنووردارە، و ڕەنگە ژینگە گونجاوەکان جار جار نوێ بکرێنەوە. ڕەنگە تایبەتمەندییە پاڵپشتیکراوەکانی OS و ڕێکخستنی شاشەی ئەپ بەهۆی نوێکردنەوەی ئەپ بگۆڕێن. ڕەنگە بەردەستبوونی تەکنەلۆژیا، کردارەکان، تایبەتمەندییەکان و خزمەتگوزارییە بەگوێرەی وڵات، دابینکەری خزمەتگوزاری، ژینگەی تۆڕ، یان بەرهەم جیاوازبێت و دەکرێت بەبێ ئاگادارکردنەوە بگۆڕێت. پێویستە هەموو ئامێرەکان بە Wi-Fi یان تۆڕی تری بێتەل گرێدرابن، و بە یەک Samsung Account تۆمارکرابن.ڕەنگە تایبەتمەندی و خەسڵەتەکانی SmartThings بەگوێرەی بەرهەمەکە و ناوچە/وڵات جیاوازبن.
- 2 AI Energy Mode بۆ مۆدێلەکانی U7000F و بەرزتر گونجاوە، هەروەها LS03F (The Frame)، H5000F (HD TV)، F6000F (FHD TV)، کە لە ساڵی 2025 خرانەبازاڕەوە. زیاتر بزانە لە Samsung.com.
- 3 ڕەنگە ڕێژەی پاشەکەوتکردنی وزە بەپێی ناوچە، مۆدێل، قەبارە، بارودۆخی بینین یان جۆری ناوەڕۆک جیاوازبێت. ئەو بەرهەمانەی کە لە Eco Mode (مۆدی ئیکۆ)ـدا ڕەوانەی بازاڕ دەکرێن هەندێک کرداری AI Energy Mode (مۆدی وزە بە ژیریی دەستکرد)ـیانهەیە کە بە شێوازی پێشوەختە چالاککراون، بۆیە ڕەنگە ئاستی پاشەکەوتکردنی وزە بە داگیرساندنی AI Energy Mode (مۆدی وزە بە ژیریی دەستکرد) بە بەراورد لەگەڵ مۆدی ستاندارد کەمتر دەربکەوێت. AI Energy Mode (مۆدی وزە بە ژیریی دەستکرد) لەگەڵ Game Mode (مۆدی یاری) کارناکات. پاشەکەوتکردنی وزە بە پشتبەستن بە ئەنجامی تاقیکردنەوە ناوخۆییەکانە و ڕەنگە بەپێی ناوەڕۆکێک کە پیشاندەدرێت و ئاستەکانی ڕووناکی دەوروبەر جیاوازبێت.
- 4 Galaxy S25 Series پلاستیکی ڕیسایکڵکراو لە پێکهاتەی جیاوازدا لەخۆدەگرێت، وەک ڕێژەی %20 لە Top & Bottom Speaker Module (سەرەوە و خوارەوە) و ڕێژەی %10 لە کەیسی پێشەوە.Galaxy Z Flip7 و Z Fold7 بڕی %10 پلاستیکی دووبارە بەکارهێنراوی تێدایە لە کەیسی پێشەوە و دوگمەی دەنگ.
- 5 Galaxy Tab S11 Ultra i پلاستیکی دووبارە بەکارهێنراو لە پێکهاتەی جۆراوجۆردا لەخۆ دەگرێت، وەک ڕێژەی %20 لە Case Bracket Pogo.
- 6 Galaxy Watch Ultra پلاستیکی دووبارە بەکارهێنراوی لە پێکهاتەی جۆراوجۆردا تێدایە، وەک ڕێژەی %20 لە Bracket Motor و Cap HRM Connector Cap.
- 7 کەوانەی SolarCell Remote بۆ مۆدێلەکانی 2025 The Frame, The Premiere و هەندێک لە Smart Monitors (M80F, M70F) بەلایەنی کەمەوە ڕێژەی %20 لە ماددەی دووبارە بەکارهێنراو لە تۆڕی ماسی فڕێدراو لەخۆ دەگرێت. بە پێی کێش دەپێورێت.
- 8 تاقیکراوەتەوە بە باری 2 کیلۆگرام لە هودیی پۆڵیستەر بە ڕێژەی %100، بە بەراوردکردنی خولی Synthetics لەسەر مۆدێلی ئاسایی WW4000Tـی Samsung و خولی Less Microfiber™ Cycle لەسەر WW9000B. ڕەنگە ئەنجامەکان بەپێی جلوبەرگ و ژینگە جیاوازبن. لە تاقیگەی Ocean Wise Plasticsـدا تاقیکراوەتەوە.
- 9 ڕێژەی نزیکەی %98-89 دەگرێت؛ بە بەکارهێنانی باری 2 کیلۆگرامی قوماشی دەستکرد لە جلشۆری WW90T734DWH ،WF24A9500KW لە تاقیگەدا تاقیکرایەوە.